(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێدەکەن چی حەڵاڵ کراوە بۆیان؟ بڵێ حەڵاڵ کراوە بۆتان ھەموو خۆراکە پاکەکان وە (نێچیری) ئەو باڵندە و تانجی و سەگە ڕاو کەرانەی کەفێری ڕاوتان کردوون فێری ڕاویان ئەکەن لەوەی خوافێری کردوون دەبخۆن لەوانەی بۆتان دەگرن و ناوی خوای لەسەر بھێنن (کاتێک تانجیەکەی تێبەرئەدەن وکاتێ دەیخۆن) و لەخوا بترسن بێگومان خوا لێپرسینەوەی خێرایە
الترجمة الكردية
يَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمۡۖ قُلۡ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ وَمَا عَلَّمۡتُم مِّنَ ٱلۡجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُۖ فَكُلُواْ مِمَّآ أَمۡسَكۡنَ عَلَيۡكُمۡ وَٱذۡكُرُواْ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهِۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ
ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، ئه‌وه‌ش باڵنده‌و تانجی شکاری بۆتان ڕاو ده‌که‌ن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای به‌خشیووه به مرۆڤ بتوانێت مه‌شق بکات به‌گیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکه‌ن به‌تایبه‌تی تانجی)، ده بخۆن له‌وه‌ی بۆتان ده‌گرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک به‌ڕه‌ڵای ده‌که‌ن و کاتێک لێی ده‌خۆن، هه‌ر له خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئه‌ی ڕاوچیه‌کان)، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (ووردو درشتی کردار‌و ڕه‌فتار فه‌رامۆش ناکات).
Burhan Muhammad - Kurdish translation