ئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە حەڵاڵمان کرد بۆ تۆ ئەو ھاوسەرانەت کەمارەییت پێ داوون ھەروەھا ئەو کەنیزەکانەی کەخوا دەستی تۆی خستن (بەھۆی زاڵ بوونت بەسەر کافراندا) و (بۆمان حەڵاڵ کردویت) کچانی مامت و کچانی پورت (خوشکی باوکت) و کچانی خاڵت و کچانی پورت (خوشکی دایکت) ئەوانەی کەکۆچیان کرد لەگەڵت ھەروەھا ئافرەتێکی ئیماندار ئەگەر خۆی ببەخشێ بەپێغەمبەر (بەبێ مارەیی) ئەگەر پێغەمبەر ﷺ وویستی مارەی بکات (ئەمەیان) تەنھا بۆ تۆ دروستە بەجیا لەئیماندارانی تر بەڕاستی ئێمە دەزانین چیمان پێویست کردووە لەسەر ئیمانداران دەربارەی ھاوسەرکانیان و کەنیزەکەکانیان لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت و گران نەبێ (کەشتانێکت بەجیا لە موسڵمانان بۆ دروستە) وە خوا لێبوردە ومیھرەبانە
الترجمة الكردية
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ إِنَّآ أَحۡلَلۡنَا لَكَ أَزۡوَٰجَكَ ٱلَّـٰتِيٓ ءَاتَيۡتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتۡ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيۡكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّـٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَٰلَٰتِكَ ٱلَّـٰتِي هَاجَرۡنَ مَعَكَ وَٱمۡرَأَةٗ مُّؤۡمِنَةً إِن وَهَبَتۡ نَفۡسَهَا لِلنَّبِيِّ إِنۡ أَرَادَ ٱلنَّبِيُّ أَن يَسۡتَنكِحَهَا خَالِصَةٗ لَّكَ مِن دُونِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَۗ قَدۡ عَلِمۡنَا مَا فَرَضۡنَا عَلَيۡهِمۡ فِيٓ أَزۡوَٰجِهِمۡ وَمَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُمۡ لِكَيۡلَا يَكُونَ عَلَيۡكَ حَرَجٞۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه ئه‌و هاوسه‌رانه‌تمان بۆ حه‌ڵاڵ کردویت که ماره‌ییت پێ به‌خشیون، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که که‌نیزه‌کی تۆن و له جه‌نگدا به‌دیل گیراون (له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌نیزه‌ك دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سروشتی بووه، ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌جۆره‌ها شێوه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه دیارده‌یه داوه)، هه‌روه‌ها کچه مامه‌کانت، کچه پووره‌کانت، کچه خاڵه‌کانت، کچی ئه‌و پوورانه‌ت که کۆچیان کرد له ته‌ک تۆدا، وه هه‌ر ئافره‌تێکی بڕوادار که ئه‌گه‌ر ویستی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر بکات، وه پێغه‌مبه‌ریش ویستی ماره‌ی بکات، که ئه‌مه‌یان تایبه‌تی تۆیه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم) نه‌ك ئیمانداران، ئێمه ڕێ و شوێنمان بۆ ئه‌وان (واته ئیمانداران) ڕوونکردۆته‌وه به‌رانبه‌ر هاوسه‌ران و که‌نیزه‌کانیان (ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه که:) هیچ دڵته‌نگی و غه‌مبارییه‌ك ڕووت تێ نه‌کات (وابزانی که تۆ له سنوور ده‌رچوویت به‌وه‌ی که له چوار هاوسه‌ر زیاترت هه‌یه) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران).
Burhan Muhammad - Kurdish translation