ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە شایەتی بدەن لە نێوانتاندا کاتێک کەمردنی ھەرکامتان نزیک بوویەوە لەکاتی وەسیەت کردنتاندا دوو کەسی دادپەروەر لەخۆتان (موسوڵمان بن) یان دووکەسی تر جگەلە خۆتان (کافربن) ئەگەر ئێوە بەسەفەر ڕۆشتبوون بە ووڵاتدا و بەڵای مردنتان تووش ھات (دوو شایەتەکە) ڕاگرن لەپاش نوێژی (عەسر) دەبێ سوێند بخۆن بەخوا ئەگەر گومانتان بوو (لە ڕاستی و پاکیان) ئێمە (سوێند خواردنمان) بەخوا ناگۆڕینەوە بەھیچ نرخێک باشایەتی بۆدراوەکە خزم و نزیکیش بێت وە شایەتی (دان بۆ) خوا ناشارینەوە بێگومان (ئەگەر شایەتیەکەمان شاردەوە) کەواتە بەڕاستی لە گوناھباران دەبین
الترجمة الكردية
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ شَهَٰدَةُ بَيۡنِكُمۡ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ حِينَ ٱلۡوَصِيَّةِ ٱثۡنَانِ ذَوَا عَدۡلٖ مِّنكُمۡ أَوۡ ءَاخَرَانِ مِنۡ غَيۡرِكُمۡ إِنۡ أَنتُمۡ ضَرَبۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَأَصَٰبَتۡكُم مُّصِيبَةُ ٱلۡمَوۡتِۚ تَحۡبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعۡدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقۡسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرۡتَبۡتُمۡ لَا نَشۡتَرِي بِهِۦ ثَمَنٗا وَلَوۡ كَانَ ذَا قُرۡبَىٰ وَلَا نَكۡتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذٗا لَّمِنَ ٱلۡأٓثِمِينَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک نیشانه‌ی مه‌رگ و مردن له که‌سێکتان ده‌رکه‌وت، شایه‌تی نێوانتان با دووکه‌س بن له‌کاتی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، دووکه‌سی دادپه‌روه‌ر بن له خۆتان یان دوو که‌سی تر جگه له خۆتان، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ بازرگانی و شتی تر سه‌فه‌رتان کرد له وڵاتدا‌و جا مردن یه‌خه‌ی گرتن، ئه‌گه‌ر دوودڵ بوون له دوو شایه‌ته‌که ئه‌وا ڕایانگرن له دوای نوێژی عه‌سر سوێند بخۆن به‌خواو (بڵێن) ئێمه سوێنده‌که‌مان به‌هیچ نرخێک ناگۆڕینه‌وه با سوێند بۆ خوراوه‌که نزیکترین خزمیش بێت (له ڕاستی لا ناده‌ین)، ئێمه شایه‌تیه‌ک که بۆ خوا ئه‌نجاممانداوه نایشارینه‌وه و ونی ناکه‌ین، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وه که‌وابوو بێگومان له ڕیزی تاوانبارانداین.
Burhan Muhammad - Kurdish translation