ئەی نامەدارەکان بێگومان نێرراوەکەمان ھات بۆ ناوتان (بەرنامەی خوا) ڕوون دەکاتەوە بۆتان پاش ماوەیەک لەناردنی پێغەمبەران لەبەر ئەوەی نەڵێن: نەھات بۆ لامان ھیچ مژدەدەرو ترسێنەرێک ئەوەتا بێگومان مژدە دەرو ترسێنەرتان بۆ ھاتووە, وەخوا بەتوانا و دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
الترجمة الكردية
يَـٰٓأَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ قَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمۡ عَلَىٰ فَتۡرَةٖ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُواْ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٖ وَلَا نَذِيرٖۖ فَقَدۡ جَآءَكُم بَشِيرٞ وَنَذِيرٞۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ
ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: بێگومان پێغه‌مبه‌رمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ لاتان تا هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک بوو هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردبوو (نێوان له دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، زیاتر له شه‌ش سه‌ده‌یه) نه‌وه‌کو بڵێن که‌سمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا تا مژده‌ده‌ر بێت (به‌چاکان) و ترسێنه‌ربێت بۆ (یاخیه‌کان)، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویه‌کتان نه‌ماوه)، خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (ئه‌گه‌ر یاخی بن سزاتان ده‌دات).
Burhan Muhammad - Kurdish translation