خوا دای نەناوە و بڕیاری نەداوە (بۆ بتپەرست وھاوەڵدانەران کە حەرامی بکەن لەسەرخۆیان وجێی بھێڵن بۆ بتەکانیان وسوودیان لێ وەرنەگرن) لەبەحیرە: (ووشترێک بوو پێنج سکی بکردایەو پێنجەم نێر بوایە، ئەو کاتە گوێچکەیان لەت دەکرد و بەرەڵایان دەکرد) و سائیبە: (ووشترێک بوو کە دە تا دوانزە سکی بکردایە ھەموو مێینە بوایە) و وەێیلە: (ووشترێک بوو یەکەم و دووەم سکی مێینە بوایە) و حام: (ووشترێکی نێر بوو کە لە پشتی ئەو دە سک پەیدا ببوایە) بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕبوون درۆ بە دەم خواوە ھەڵئەبەستن و زۆربەیان ژیر نین (نەزانن)
الترجمة الكردية
مَا جَعَلَ ٱللَّهُ مِنۢ بَحِيرَةٖ وَلَا سَآئِبَةٖ وَلَا وَصِيلَةٖ وَلَا حَامٖ وَلَٰكِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَفۡتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلۡكَذِبَۖ وَأَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ
خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا بکرێت، یان به‌رخۆله‌ی مه‌ڕه‌کان بۆ بته‌کان سه‌ر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون درۆیان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست، زۆربه‌شیان ژیر نابن (هه‌ر له خۆیانه‌وه بڕیاری نابه‌جێ ده‌ده‌ن و کرداری ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن).
Burhan Muhammad - Kurdish translation