ھەر کاتێک گوێیان لێ بووایە ئەو قورئانەی کە نێراوەتە خوارەوە بۆ (پێغەمبەر ﷺ) دەبینی چاوەکانیان لە فرمێسک (پڕدەبێت و) دەڕژێت لەبەر ئەو ڕاستیەی کە زانیویانە (و بۆیان دەرکەوتوە) ئەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوا ئێمە باوەڕمان ھێنا (بەو قورئانەی ناردووتە خوارەوە بۆ موحەممەد) دەتۆش لەگەڵ شایەتیدەران ناومان بنوسە و (لەگەڵ ئەواندا بمانژمێرە)
الترجمة الكردية
وَإِذَا سَمِعُواْ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعۡيُنَهُمۡ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمۡعِ مِمَّا عَرَفُواْ مِنَ ٱلۡحَقِّۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكۡتُبۡنَا مَعَ ٱلشَّـٰهِدِينَ
(ئه‌وانه‌یان که به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن) هه‌ر کاتێک گوێیان له قورئان ده‌بوو که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زیووه، ده‌بینیت چاوه‌کانیان ئه‌سرینی خۆشی هه‌ڵده‌ڕێژێت، به‌هۆی ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که ده‌یانناسی، له‌کاتێکدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) ده تۆش له ڕیزی (په‌یڕه‌وان) و شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation