وەرگێڕانی سورەتی الزخرف بە الكردية لە Burhan Muhammad - Kurdish translation
Verse 1
ﮀ
ﮁ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (الشوری) بده لاپه‌ره_483_.
Verse 2
ﮂﮃ
ﮄ
سوێند به‌م په‌یامه ڕوون و ئاشکرایه، مه‌به‌ست قورئانه.
Verse 3
ﮅﮆﮇﮈﮉﮊ
ﮋ
ئێمه ئه‌و کتێبه‌مان کردوه‌ه به قورئانێك، به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخه‌نه کار (تالێی تێبگه‌ن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن).
Verse 4
ئه‌م قورئانه له _لوح المحفوظ_ دا (که‌سه‌رچاوه‌ی قورئان و هه‌موو کتێبه‌کانی تری خوایه) پارێزراوه که زۆر به‌رزو به‌ڕێزه لامان و پڕه له دانایی.
Verse 5
باشه، ئایا ده‌کرێت ئێمه وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نه‌که‌ینه‌وه به‌م قورئانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هۆزێکی زیاده‌ڕه و لار‌و وێرن (نه‌خێر شتی وا له ئێمه ناوه‌شێته‌وه).
Verse 6
ﮝﮞﮟﮠﮡﮢ
ﮣ
ئێمه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه بۆ نه‌وه‌کانی ڕابووردوو تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن.
Verse 7
بێگومان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.
Verse 8
که‌واته ئه‌بێت ئه‌م بێ بڕوایانه چاوه‌ڕێی چی بکه‌ن له‌کاتێکدا ئێمه دڕنده‌تر و به‌هه‌ڵمه‌تترمان له‌وان له‌ناو بردووه، ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه و تێپه‌ڕ یووه.
Verse 9
خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؟ له وه‌ڵامدا به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: هه‌ر زاتی باڵاده‌ست و زانا دروستی کردوون.
Verse 10
ئه‌و خوایه‌ی که زه‌وی کردووه به لانکه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌به‌ست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکه‌ن.
Verse 11
هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاریی کراو بارانی باراندووه و ده‌فه‌رموێت، وڵاتی وشك و مردوومان پێ زیندوو کردۆته‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کانتان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه.
Verse 12
هه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو جووته‌کانی (له جیهانی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕوه‌ك و بێ گیانه‌کاندا) دروست کردووه، هه‌روه‌ها که‌شتی و جۆره‌کانی ئاژه‌ڵی بۆ ڕام هێناون، که بۆ سواریی سوودی لێ وه‌ربگرن.
Verse 13
بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان بکه‌نه‌وه کاتێك که سه‌قامگیر ده‌بن له‌سه‌ری، (چونکه جۆره‌ها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و به‌رزی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندوین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌میهره‌بانی خۆی بۆی ڕام نه‌کردینایه) ئێمه نه‌مانده‌توانی ڕامیان بهێنین.
Verse 14
ﮀﮁﮂﮃ
ﮄ
ئێمه بێگومان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ر جارێك سواری وڵاخه‌که‌ی ببوایه سێ جار (الله أکبر) ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).
Verse 15
باوه‌ڕ چه‌وته‌کان، هه‌ندێ له به‌نده‌کانی خوا، به‌خوا ده‌زانن (مه‌سیحییه‌کان ده‌ڵێن: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێت: عوزه‌یر، بتپه‌رسته‌کان ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان)!! به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری خوا نازانن و بێ باوه‌ڕێکی زۆر ئاشکران.
Verse 16
ئایا ڕه‌واو ڕاسته، له‌وه‌ی که دروستی ده‌کات کچان بۆ خۆی بڕیار بدات و به‌خشینی کوڕانیش به‌ڕه‌وا بزانێت بۆ ئێوه؟! (ئه‌مانه هه‌مووی بیروباوه‌ڕی نه‌فامه‌کان بوون خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌ر به بۆچوونی خۆیان بیروباوه‌ڕیان پووچه‌ڵ بکاته‌وه).
Verse 17
کاتیکیش مژده بدرێت به یه‌کێکیان به‌وه‌ی که بۆ خوای میهره‌بان به ڕه‌وای زانیووه (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کچیان بووه)، ئه‌وه ڕووخساری ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و له ده‌رووندا پیش ده‌خواته‌وه.
Verse 18
ئایا که‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن، (که له‌باوی ئه‌واندا) هه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌کرێت له‌ناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو له شه‌ڕو شۆڕو جه‌نگیشدا ده‌رناکه‌وێت؟!
Verse 19
ئه‌و خوانه‌ناسانه فریشته‌کان که به‌نده‌ی خوای میهره‌بانن، به‌کچی خوایان ده‌دایه قه‌ڵه‌م!! ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دروستکردنیان بوون؟! له ئایینده‌دا ئه‌م بوختانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و پرسیاریشیان لێ ده‌کرێت.
Verse 20
(بۆ پینه کردنی هه‌ڵویستی ناڕه‌وایان) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیویستایه... ئێمه ئه‌مانه‌مان نه‌ده‌په‌رست، وه نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن، ئه‌مانه ته‌نها درۆ نه‌بێت هیچی تر ناڵێن.
Verse 21
ئایا ئه‌و خوانه‌ناسانه پێش ئه‌م قورئانه کتێبێکی ترمان بۆ ناردوون؟ تا پابه‌ندی بن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟
Verse 22
ئه‌وانه هیچی وا نیه، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیووه، بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنمووییمان وه‌رگرتووه!!
Verse 23
هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردووه بۆ هیچ شارێك، که خۆشگوزه‌رانه‌کان نه‌یانوتبێت: ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون، بێگومان ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین و په‌یڕه‌وی ئه‌وان ده‌که‌ین.
Verse 24
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ش وتوویه‌تی: باشه... ئه‌گه‌ر له ڕێگه و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانتان چاکتریشم بۆ هێنان هه‌ر شوێنیان ده‌که‌ون؟! له وه‌ڵامدا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه به‌و به‌رنامه و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه بڕوا ناکه‌ین.
Verse 25
جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، سه‌رنج بده و ببینه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به په‌یامی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد چۆن بوو.
Verse 26
ئه‌و کاته بیهێنه‌وه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزه‌که‌ی خۆی وت: به‌ڕاستی من دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن...
Verse 27
ﮋﮌﮍﮎﮏ
ﮐ
جگه له‌و زاته‌ی که دروستی کردووم، هه‌ر ئه‌ویش ڕێنموویم ده‌کات و ده‌مخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
Verse 28
ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسیه‌ی هێشته‌وه بۆ هۆزو گه‌لانی دوای خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه ڕاسته.
Verse 29
خوا ده‌فه‌رموێت: جا من ئه‌وانه و باو و باپیرانیانم له خۆشگوزه‌رانیدا هێشته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی قورئان و پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا په‌یامی خوایان بۆ ڕوون بکاته‌وه).
Verse 30
کاتێکیش که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت.. وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوه‌ڕین پێی..
Verse 31
هه‌روه‌ها بیانوویان گرت وتیان: ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێکی گه‌وره له پیاوه گه‌وره‌کانی دوو شاره‌که؟! (مه‌به‌ستیان مه‌ککه و طائف بووه)
Verse 32
ئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟! (که‌سانی شایسته ده‌دۆزنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟!) له کاتێکدا ئێمه‌ین که ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش کردووه له ژیانی دنیادا و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیمان به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان کاروباری یه‌کتر ته‌واوبکه‌ن و که‌ڵك له توانایی ولێهاتوویی یه‌کتر وه‌ربگرن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌هره‌و به‌خششانه‌دا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری تۆ (که‌تایبه‌تی ئیماندارانه له قیامه‌تدا) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه (له ماڵ و سامان و هۆکاره‌کانی ڕابواردن) چاکترو به‌نرختره.
Verse 33
ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌کپارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، ئه‌وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانووه‌که‌یمان له زیو بۆ دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون و ده‌ربکه‌ون...
Verse 34
ﭑﭒﭓﭔﭕ
ﭖ
هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تا پاڵ بده‌نه‌وه و شانی له‌سه‌ر داده‌ن...
Verse 35
به هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگا و که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان ده‌ڕازانده‌وه)، جا ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نه‌بێت هیچی تر نی یه، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و دووره په‌رێزانه له گوناه.
Verse 36
که‌سێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان، ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یار و یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.
Verse 37
بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه، ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که وابزانن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن.
Verse 38
تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت.
Verse 39
ئه‌مڕۆ ئه‌و قسه و گله‌یی و بناشتانه هه‌رگیز سوودتان پێ ناگه‌یه‌نن، (چونکه) کاتی خۆی ئێوه سته‌متان له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه، ئێسته بێگومان هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن.
Verse 40
ئایا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌و بێ باوه‌ڕه‌ی که وه‌ك که‌ڕ وایه گوێبیست ده‌که‌یت؟ یان ئه‌وه‌ی کوێره هیدایه‌تی ده‌ده‌یت؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی له گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووه ڕێنموویی ده‌که‌یت؟! (دیاره ئه‌وه حاڵیان بێت هیدایه‌تیان ئاسان نیه).
Verse 41
ﮜﮝﮞﮟﮠﮡ
ﮢ
جا ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناو به‌رین و بتمرێنین، ئه‌وه ئێمه بێگومان تۆڵه‌یان هه‌ر لێده‌سێنین.
Verse 42
یاخود ئه‌نجامی ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێمان کردوون نیشانی تۆی ده‌ده‌ین، چونکه بێگومان ئێمه توانا‌مان به‌سه‌ریاندا هه‌یه.
Verse 43
که‌واته تۆ بێ خه‌م به‌و پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه، چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئاڕاسته ده‌کرێیت).
Verse 44
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.
Verse 45
تۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه، ئایا جگه له خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت. (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران یه‌کێکه)
Verse 46
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه و نیشانه‌کانمانه‌وه بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن که: به‌ڕاستی من ڕه‌وانه‌کراوی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.
Verse 47
که‌چی که هاته لایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانمانه‌وه، سه‌ریان سوڕماو گاڵته و پێکه‌نینیان به موعجیزه‌کانی ده‌هات.
Verse 48
هیچ موعجیزه‌یه‌کمان نیشان نه‌داون، که له‌وی تر گه‌وره‌تر نه‌بووبێت، (جا که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و به‌خۆدا بچنه‌وه.
Verse 49
که‌چی به موسایان وت: ئه‌ی جادووگه‌ر!! له په‌روه‌ردگارت داوا بکه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی به‌تۆی داوه بابه‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت بێگومان ئێمه له هیدایه‌ت دراوان ده‌بین!!
Verse 50
جاهه‌ر که به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر لابردن خێرا به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شاند.
Verse 51
فیرعه‌ون جاڕیدا به‌ناو قه‌وم و گه‌له‌که‌یدا وتی: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم، من پاشای میصرم و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌م ڕووبارانه‌ش به‌به‌ر کۆشکه‌کانمدا ده‌ڕوات، ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی من نابینن؟!..
Verse 52
به‌ڵکو نابینن من چاکترم له‌و که‌سه‌ی ناوبانگی نی یه و که‌سایه‌تیه‌کی لاواز‌و نه‌ناسراوه و زمان پاراو نی یه و له‌وانه نی یه بتوانێت چاك خه‌ڵکی تێبگه‌یه‌نێت؟!
Verse 53
جا ئه‌وه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکه‌ش ناکرێت (تانیشانه بێت بۆ پایه‌داری؟!)یان ئه‌وه بۆ فریشته له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتن بۆ بانگه‌واز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!
Verse 54
فیرعه‌ون هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سووکی سه‌یری ده‌کردن، ئه‌وانیش ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.
Verse 55
ﮨﮩﮪﮫﮬﮭ
ﮮ
خوا فه‌رمووی: جا کاتێك ئێمه‌یان تووڕه کرد‌و ڕقی ئێمه‌یان هه‌ستان، ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، هه‌ر هه‌موویانمان له ده‌ریادا خنکاندو نوقم کرد...
Verse 56
ﮯﮰﮱﯓ
ﯔ
جا کردمانن به پێشه‌نگی تیاچووه‌کان و په‌ند و عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تری دوای ئه‌وان.
Verse 57
کاتێکیش باسی کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م_عیسا_ به‌نموونه هێنرابێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ قه‌وم و هۆزه‌که‌ی تۆ مله‌جه‌ڕێیان کردووه و سه‌ریان باداوه و ته‌سلیمی حه‌ق نه‌بوون (به باسکردنی سه‌غڵه‌ت بوون)....
Verse 58
وتویانه ئایا په‌رستراوه‌کانی ئێمه شایانی په‌رستنن یان ئه‌و؟! واته_عیسا_، ئه‌و نموونانه‌یان بۆ تۆ نه‌ده‌هێنایه‌وه، ته‌نها بۆ موجاده‌له نه‌بێت، (وه‌نه‌بێت به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا بگه‌ڕێن)، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن هه‌میشه حه‌ز به دوژمنایه‌تی و ئاژاوه و ململانێی بێ سه‌روبن ده‌که‌ن.
Verse 59
ئه‌و عیسایه ته‌نها به‌نده‌یه‌کی ئێمه بوو که نازو نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێبه‌خشی و کردمانه نموونه‌یه‌کی چاك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تا شوێنی بکه‌ون.
Verse 60
ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئێوه‌مان ده‌کرده فریشته وله زه‌ویدا نیشته‌جێمان ده‌کردن و هه‌موو فه‌رمانبه‌ردار ده‌بوون.
Verse 61
به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
Verse 62
خه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن با شه‌یتان ڕێتان پێ نه‌گرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه بێگومان ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه.
Verse 63
کاتێك عیسا به موعجیزه‌ی ئاشکراوه ڕه‌وانه‌کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: به‌ڕاستی من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێ یه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی من بکه‌ن.
Verse 64
به‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 65
پاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.
Verse 66
ئایا ئه‌وانه جگه‌له هاتنی قیامه‌ت چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن.
Verse 67
دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه.
Verse 68
خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات...
Verse 69
ﮭﮮﮯﮰﮱ
ﯓ
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون.
Verse 70
ﯔﯕﯖﯗﯘ
ﯙ
پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت.
Verse 71
له‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر.
Verse 72
(خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
Verse 73
ﯴﯵﯶﯷﯸﯹ
ﯺ
میوه‌هاتی زۆر و ههمهجۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات).
Verse 74
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
به‌ڕاستی تاوانبار و تاوانکاران له‌ناو ئازار و سزای دۆزه‌خدا به‌هه‌میشه‌یی ده‌مێننه‌وه.
Verse 75
ﭘﭙﭚﭛﭜﭝ
ﭞ
ئازار‌و سزا له سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، له کاتێکدا هه‌مووشیان تیایدا نا‌ئومێد و بێ هیوان.
Verse 76
ﭟﭠﭡﭢﭣﭤ
ﭥ
جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌مکار بوون.
Verse 77
دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌که‌ن، ئه‌ی مالك (که فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و کۆتایی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه جێتانه و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه (ئا به‌و شێوه‌یه قورئان باسی به‌خته‌وه‌ران و باسی به‌دبه‌خت و ناپوخته‌کان ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وسا دێته‌وه بۆ دنیا و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رپا ببێت خه‌ڵکی فریای خۆیان بکه‌ون):
Verse 78
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردون که‌چی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق و ڕاستی نیه ه لێی بێزارن.
Verse 79
ﭸﭹﭺﭻﭼ
ﭽ
ئه‌وانه هه‌ر کاتێك بڕیارێك بده‌ن و پیلانێك بگێڕن دژی موسڵمانان، ئه‌وه بێگومان ئێمه پیلانه‌که به‌سه‌ریاندا ده‌شکێنینه‌وه و به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واوی ده‌که‌ین.
Verse 80
ئایا ئه‌وانه واده‌زانن که ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێئاگاین و نابیستین؟! نه‌خێر وانی یه، ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه له نزیکیانه‌وه‌ن، ورد‌و درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ین.
Verse 81
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خوانه‌ناسانه بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌و که‌سانه‌ی که ملکه‌چ ده‌بووم!!
Verse 82
پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و گوفتاره ناقوڵاو بێ سه‌رو بنانه‌ی که نه‌فامان بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی ده‌به‌ستن
Verse 83
جارێ وازیان لێ بهێنه، با هه‌ر ڕۆبچن له قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قدا و با هه‌ر گه‌مه و یاری بکه‌ن، هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ده‌رباره‌ی.
Verse 84
خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌ر ئه‌و، خوای ئاسمانه و هه‌ر ئه‌و خوای زه‌ویشه و هه‌ر ئه‌وه که دانا و زانایه.
Verse 85
ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ك و خێربه‌خش و پاك و بێ گه‌رده و هه‌ر ئه‌و ده‌زانێت که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Verse 86
(ئه‌وه‌ش چاك بزانن) ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه، مه‌گه‌ر که‌سێك که شایه‌تی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایسته‌ی تکا بۆکردنه.
Verse 87
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و خوانه‌ناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله)، که‌وابوو به‌ره‌و چی و به‌ره‌و کوێ له ڕێبازی یه‌کخواناسی لاده‌درێن و شوێنی ناحه‌قی ده‌که‌ون؟!
Verse 88
سوێند به گوفتاری پێغه‌مبه‌ر که وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه قه‌وم و هۆزێکن، باوه‌ڕ ناهێنن بیرناکه‌نه‌وه.
Verse 89
ده تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌به‌ر ئه‌وه چاوپۆشیان لێ بکه و لێیان ببووره، سه‌لامیان لێ بکه و نه‌رم به له‌گه‌ڵیان، له ئاینده‌دا ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه، یاخود تێده‌گه‌ن و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
تقدم القراءة