وەرگێڕانی سورەتی الذاريات بە الكردية لە Burhan Muhammad - Kurdish translation
Verse 1
ﯤﯥ
ﯦ
سوێند به‌و ڕه‌شه‌با و ئه‌و بایه‌ی که‌هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت و په‌خشی ده‌کاته‌وه، یان ته‌پ و تۆز به‌رز ده‌کاته‌وه (که‌ڕۆڵی هه‌یه له‌باران بارایندا).
Verse 2
ﯧﯨ
ﯩ
ئینجا به‌هه‌ڵگرانی باری قورس و گران (له‌هه‌ڵمی ئاو).
Verse 3
ﯪﯫ
ﯬ
هه‌روه‌ها به‌و هه‌ورانه‌ک ه‌به‌ئاسانی به‌ئاسماندا له‌شوێنێکوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند به‌و که‌شتیانه‌ی به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئاودا دێن و ده‌چن.
Verse 4
ﯭﯮ
ﯯ
ئینجا سوێند به‌و فریشتانه‌ی که‌کاروبار دابه‌ش ده‌که‌ن.
Verse 5
ﯰﯱﯲ
ﯳ
به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێتان دراوه‌ڕاسته‌و هه‌ر دێته دی.
Verse 6
ﯴﯵﯶ
ﯷ
بێگومان ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌ش هه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌یه.
Verse 7
ﭑﭒﭓ
ﭔ
سوێند به‌ئاسمانی خاوه‌ن ڕێگه‌و ڕێک و پێک و ڕازاوه.
Verse 8
ﭕﭖﭗﭘ
ﭙ
بێگومان ئه‌ی خوانه‌ناسان ئێوه له‌گوفتارێکی بێ سه‌روبندان که‌دووره له‌ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌وه.
Verse 9
ﭚﭛﭜﭝ
ﭞ
ئه‌و که‌سه‌ی له‌زانستی خوادا لادراو ه‌به‌هۆی تاوانیه‌وه له‌باوه‌ڕ هێنان لاده‌درێت.
Verse 10
ﭟﭠ
ﭡ
ده‌ک به‌کوشتچن درۆزن و بوختانچیه‌کان....
Verse 11
ﭢﭣﭤﭥﭦ
ﭧ
ئه‌وانه‌ی که‌له‌گومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن.
Verse 12
ﭨﭩﭪﭫ
ﭬ
به‌گاڵته و ته‌ڵفیسیه‌وه ده‌ڵێن یان ده‌پرسن: ڕۆژی قیامه‌ت که‌ی پێش دێت؟!
Verse 13
ﭭﭮﭯﭰﭱ
ﭲ
ئه‌و ڕۆژه که‌به‌رپا ده‌بێت به‌ئاگر ده‌برژێنرێن....
Verse 14
پێیان ده‌وترێت: بچێژن ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌به‌سه‌ر خۆتان هێنا، ئه‌مه‌ئه‌و سزا‌و ئازاره‌یه که‌به‌گاڵته‌وه په‌له‌تان له‌پێشهاتنی ده‌کرد.
Verse 15
ﭻﭼﭽﭾﭿ
ﮀ
به‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر.
Verse 16
ئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون....
Verse 17
ﮌﮍﮎﮏﮐﮑ
ﮒ
له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)....
Verse 18
ﮓﮔﮕ
ﮖ
له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت)...
Verse 19
ﮗﮘﮙﮚﮛ
ﮜ
له‌ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌داریان ته‌رخان کردبوو.
Verse 20
ﮝﮞﮟﮠ
ﮡ
بێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خوا) بۆ که‌سانێک که‌به‌شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن.
Verse 21
ﮢﮣﮤﮥﮦ
ﮧ
هه‌روه‌ها له‌خودی خۆشتاندا (له‌هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له‌هه‌موو ئه‌ندامێکداو، له‌هه‌موو کۆئه‌ندامێکدا، له‌رۆح ونه‌فس و عه‌قڵدا... هتد به‌ڵگه‌ی بێ سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه‌بۆ بینایتان ناخهنهکار.
Verse 22
ﮨﮩﮪﮫﮬ
ﮭ
سه‌رچاوه‌ی ڕزق و ڕۆزیتان له‌ئاسمانه‌وه‌یه (له‌خوا داوابکه‌ن) هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که‌به‌ڵێنتان پێدراوه.
Verse 23
سوێند به‌په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، ئه‌و به‌ڵێنانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن ئێوه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌که‌ن.
Verse 24
ﯙﯚﯛﯜﯝﯞ
ﯟ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا هه‌واڵی میوانه به‌ڕێزه‌کانی ئیبراهیمت پێنه‌گه‌یشتووه؟
Verse 25
کاتێک چوون بۆ سه‌ردانی و وتیان: سڵاو، ئه‌ویش وتی، سڵاو له‌ئێوه‌ش بێت، هه‌رچه‌نده‌ناتانناسم.
Verse 26
ﯫﯬﯭﯮﯯﯰ
ﯱ
ئه‌وسا ئیتر خۆی دزیه‌وه چوو به‌هاوکاری خێزانی گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی (سه‌ری بڕی و سووریانکرده‌وه و) هێنای.
Verse 27
ﯲﯳﯴﯵﯶ
ﯷ
بردی و لێی نزیک کردنه‌وه، ، فه‌رمووی لێکردن که‌بینی ناخۆن، وتی: ئه‌وه‌نا فه‌رموون، ئه‌وه‌ناخۆن؟!
Verse 28
ئیبراهیم ترسێکی لێ‌نیشت (چونکه‌وای زانی شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه) بۆیه خچرا وتیان: مه‌ترسه‌ئێمه فریشته‌یه، مژده‌شیان پێده‌به‌خشێت.
Verse 29
خێزانه‌که‌ی قریوه‌یه‌کی کرد و ده‌نگی لێ به‌رز بۆوه و ده‌ستی به‌ئاسته‌م دا به‌روومه‌تی خۆیدا (وه‌کو داب و نـریتی ئافره‌تان له‌کاتی سه‌رسامیدا) وتی: پیریژنێکی نه‌زۆک، چۆن منداڵی ده‌بێت؟!
Verse 30
فریشته‌کان وتیان: ئه‌وه‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌و ئه‌و زاتێکی دانا و زانایه.
Verse 31
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
ئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگه له‌و مژده‌یه چ کارێکی گرنگتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟!
Verse 32
ﭘﭙﭚﭛﭜﭝ
ﭞ
فریشته‌کان وتیان: بڕاستی ئێمه ڕه‌وانه‌کراوین بۆ گه‌لێکی تاوانبار و تاوانکار.
Verse 33
ﭟﭠﭡﭢﭣ
ﭤ
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رد بارانیان بکه‌ین به‌به‌ردێک که‌له‌قوڕ دروست کراوه.
Verse 34
ﭥﭦﭧﭨ
ﭩ
هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌نیشانه‌دارن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ ناپوخت و له‌سنوور درچووه‌کان.
Verse 35
ﭪﭫﭬﭭﭮﭯ
ﭰ
جا هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو له‌ئیمانداران ده‌رمانکردن و ڕزگارمان کردن....
Verse 36
له‌ماڵه موسوڵمانێکیش زیاترمان به‌دی نه‌کرد.
Verse 37
(له‌پاشان ئه‌و شوێنه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک کاول کرد)، کردمانه‌په‌ند و به‌ڵگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سزای به‌ئێشی ئێمه ده‌ترسن.
Verse 38
له‌به‌سه‌رهاتی موسایشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه که‌ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به‌موعجزه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌وه.
Verse 39
ﮊﮋﮌﮍﮎﮏ
ﮐ
ئه‌ویش پشتی هه‌لکرد به‌هۆی سه‌ربازو دار‌و ده‌سته‌که‌یه‌وه‌و وتی (ئه‌م فرستاده‌یه) جادووگه‌ره، یان شێته!!
Verse 40
جا ئێمه‌ش خۆی و سه‌ربازه‌کانیمان گرفتار کرد و پێچاماننه‌وه و فڕێمان دانه‌ده‌ریاوه، له‌کاتێکدا ئه‌و لۆمه‌کراوه.
Verse 41
هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی عادیش‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رکه‌شیان بایه‌کی بێ خێرمان هه‌ڵکرده سه‌ریان.
Verse 42
ئه‌و بایه هه‌ر شوێنێک و هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێکدا بڕۆیشتایه وازی لێ نه‌ده‌هێنا هه‌تا بێ که‌ڵکی ده‌کرد و وه‌ک شتێکی فڕێ دراوی لێ ده‌کرد.
Verse 43
هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی پمودیشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک پێیان وترا: تا ماوه‌یه‌ک ڕابوێرن!!
Verse 44
ئه‌وانیش له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون، کت‌وپڕ بروسکه‌یه‌ک پێچانیه‌وه وبه‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه ده‌یانروانی.
Verse 45
ئیتر نه‌یانتوانی هه‌ڵسنه‌وه و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون.
Verse 46
پێشتریش هۆزی نوح به‌ڕاستی هه‌ر تاوانبار‌و خوانه‌ناس ولارو وێربوون (ئه‌وانیشمان به‌زریانه‌که له‌ناوبرد).
Verse 47
ﯰﯱﯲﯳﯴ
ﯵ
ئێمه ئاسمانمان به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆمان دروست کرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌ی ده‌که‌ین و فراوانی ده‌که‌ین. (ئه‌مه‌ئاماژه‌یه بۆ ڕاستیه‌کی زانستی که‌زاناکانی گه‌ردوونناسی ده‌یسه‌لمێنن).
Verse 48
ﯶﯷﯸﯹ
ﯺ
زه‌ویشمان ڕاخستووه (ژیانمان له‌سه‌ری ئاسان کردووه) به‌ڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربه‌جێیه.
Verse 49
: له‌هه‌موو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردوه (له‌جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕوه‌ک و بێ گیاندا، له‌هه‌موو شتێکی ماددی و مه‌عنه‌ویدا) بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن.
Verse 50
به‌په‌له‌و گورج و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا، بۆ هه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه، دڵنیاش بن که‌من (واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه‌ترسێنه‌رێکی ئاشکرام ئه‌گه‌ر یاخی و سه‌رکه‌ش بن.....
Verse 51
هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای خوا، چونکه من به‌ڕاستی نێردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن خواوه.
Verse 52
هه‌ر نا به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه، خوانه‌ناسان نه‌یانوتبێت جادووگه‌ره، یان شێته.
Verse 53
سه‌یره! ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه، نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌وانه‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن.
Verse 54
ﭧﭨﭩﭪﭫ
ﭬ
تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) گوێیان مه‌ده‌رێ چونکه تۆ لۆمه‌کراو نابیت (له‌سه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنانیان).
Verse 55
ﭭﭮﭯﭰﭱ
ﭲ
به‌ڵکو تۆ هه‌میشه ئامۆژگاریان بکه، چونکه‌به‌ڕاستی ئامۆژگاری سوود به‌ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێت.
Verse 56
ﭳﭴﭵﭶﭷﭸ
ﭹ
بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.
Verse 57
نه‌رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه.
Verse 58
چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وه.
Verse 59
بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌تۆڵه‌و سزای زۆرمان بۆ ئاماده‌کردوون، هه‌روه‌ک چۆن بۆ هاوه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان ئاماده‌مانکردووه، ده‌با ئیتر په‌له‌م لێنه‌که‌ن (چونکه‌به‌م زوانه‌یه‌خه‌یان ده‌گرێت).
Verse 60
ئینجا وه‌یل و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌رێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسیان گرتۆته‌به‌ر له‌و ڕۆژه‌ی که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه‌و به‌م زووانه‌پێش دێت.
تقدم القراءة