وەرگێڕانی سورەتی الأنفال بە الكردية لە Burhan Muhammad - Kurdish translation
Verse 1
(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
Verse 2
بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...
Verse 3
ﭹﭺﭻﭼﭽﭾ
ﭿ
(چواره‌م) ئه‌وانه‌ن که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی پێمانداون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن...
Verse 4
ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان و لێ‌خۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.
Verse 5
(شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون.
Verse 6
ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیمانداره موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه) وه‌ک بدرێنه به‌ر بۆ مردن له‌کاتێکدا به‌چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن.
Verse 7
یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه خوا به‌ڵێنی پێدابوون که یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یه به‌ڕاستی بۆ ئێوه ده‌بێت (یان کاروانه‌که یان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکره‌که‌دا) ئێوه‌ش به‌ڕاستی ئاواته خوازن و حه‌ز ده‌که‌ن کاروانه بێ چه‌ک و ئاسانه‌که بۆ ئێوه بێت، خوایش ده‌یه‌وێت حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانه‌کانی خۆی بچه‌سپێنێت و کافرانیش بنه‌بڕ بکات و ڕیشه‌که‌نیان بکات...
Verse 8
بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی بچه‌سپێنێت و به‌تاڵ و ناحه‌قیش پووچ بکاته‌وه و له‌ناوی ببات، هه‌رچه‌نده تاوانبار‌و تاوانکاران پێیان ناخۆشه.
Verse 9
یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که‌له په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وه و داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌کرد، خوایش خێرا هات به هاناتانه‌وه و فه‌رمووی به‌ڕاستی من به‌هه‌زار فریشته‌ی تر یارمه‌تی و کۆمه‌کیتان ده‌که‌م به‌شوێن ئه‌وانی تردا.
Verse 10
ئه‌م یارمه‌تیه‌ش جگه‌له مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن به‌و یارمه‌تیه، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت نیه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 11
ئه‌و مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گه‌وره به‌وه‌نه‌وز دایگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنیه‌ک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و ئاوێکیشی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وه پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وه (تا له ڕووی جه‌سته و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن)و دڵه‌کانتان به‌هێزو دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت به خواوه و به‌و ئاوه پێیه‌کانیشتان جێگیر‌و قایم بکات.
Verse 12
ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت).
Verse 13
ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره.
Verse 14
ﮱﯓﯔﯕﯖﯗ
ﯘ
ئه‌وه‌ته (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشه هه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕانه.
Verse 15
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وه پشتیان تێمه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن...
Verse 16
هه‌رکه‌س له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.
Verse 17
که‌وابوو ئه‌ی ئیمانداران: وه‌نه‌بێت ئێوه کافرانتان کوشتبێت، به‌ڵکو خوا کوشتنی و له‌ناوی بردوون، تۆش ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو به‌کافران فڕێ‌دا ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کرده چاوی کافرانه‌وه)، تا ئیمانداران تاقی بکاته‌وه به تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی چاک، چونکه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (دوعا‌و نزایانه)، زاناشه (به‌نیه‌تی دڵیان).
Verse 18
ﭩﭪﭫﭬﭭﭮ
ﭯ
ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانیه بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره، دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێ باوه‌ڕانه.
Verse 19
ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان، ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه.
Verse 20
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و له به‌رنامه‌ی ئه‌وزاته پشت هه‌ڵمه‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئێوه تێده‌گه‌ن و ده‌بیسن.
Verse 21
وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت: تێگه‌یشتین و بیستمان، گوێڕایه‌ڵین، له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن (چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه).
Verse 22
به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌ق بێژ نین)، ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیر‌و هۆشیان ناخه‌نه‌کارو تێنافکرن و بیر‌و مێشکیان قفڵ داوه).
Verse 23
خۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تیادا به‌دی بکردنایه، ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده‌نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن.
Verse 24
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه، چاک بزانن به‌ڕاستی خوا (زۆر به‌ئاسانی) ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بکه‌وێته نێوان ئاده‌میزاد و (ئاواته‌کانی) دڵیه‌وه (به‌گۆڕینیان)، (بیرتان نه‌چێت) به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه.
Verse 25
هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره.
Verse 26
یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).
Verse 27
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خوا‌و له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته).
Verse 28
هه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆر‌و بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).
Verse 29
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن، ئه‌وه خوا به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، (چونکه)خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره.
Verse 30
(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن، یان بتکوژن، یان ده‌رت بکه‌ن، ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خوایش پیلانی خۆی ده‌خاته‌کار (به‌پووچ کردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان)، دڵنیابن خوای گه‌وره چاکترینی هه‌موو پیلانسازو نه‌خشه سازانه (نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ربگرێ).
Verse 31
کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه بیستمان و ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه وێنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌گوت!!، ئه‌م بابه‌تانه جگه له داستانی پێشینان شتێکی تر نیه!!
Verse 32
یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که بێ باوه‌ڕان وتیان: خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دین و به‌رنامه و قورئانه ڕاسته، له‌لایه‌ن تۆیشه‌وه ڕه‌وانه کراوه، ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا، یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه!!.
Verse 33
بێگومان خوای گه‌وره (به‌قسه‌ی ئه‌وان ناکات) به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا، له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت (به ئومێدی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن)، هه‌روه‌ها خوایش سزاده‌ر نیه له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن.
Verse 34
ئایا چی هه‌یه بۆ ئه‌وان که خوا سزایان نه‌دات؟! له‌کاتێکدا که ئه‌وان ڕێگری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، ئه‌وانه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه نین که سه‌رپه‌رشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌عبه نیه بێجگه له خواناس و پارێزکاران، به‌ڵام زۆربه‌شیان (له‌و ڕاستیانه) بێ‌ئاگان.
Verse 35
ئه‌وانه نزا و پاڕانه‌وه‌شیان له‌لای ماڵی خوادا (که‌عبه‌ی پیرۆز) جگه له فیکه‌کێشان و چه‌پڵه لێدان شتێکی تر نه‌بووه، که‌وابوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (له غه‌زای به‌دردا) به‌وه‌ی که ئێوه بێ باوه‌ڕو له خوا یاخی ده‌بوون.
Verse 36
بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن له به‌رده‌م ئاین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌که‌ن! پاشان ده‌بێته په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، له‌دوایدا شکست ده‌هێنن، بێگومان ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون بۆ دۆزه‌خ کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن.
Verse 37
(به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کان) بۆ ئه‌وه‌یه که: خوا که‌سانی ده‌روون پیس و ناپاک له‌که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاک جیا بکاته‌وه و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکات و هه‌موویان بدات به مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه به‌گشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزه‌خه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
Verse 38
ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) به‌کافران بڵێ: ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن و واز بهێنن و(باوه‌ڕبهێنن)، ئه‌وه بێگومان چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی (ئاینی خوا) بکه‌ن، جا ئه‌وه به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
Verse 39
(ئه‌ی ئیمانداران) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژ به‌کافرو خوانه‌ناسان تا فیتنه و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت و (ئه‌و خه‌ڵکه سه‌ربه‌ست بن له هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه و ئایندا)، تا دین و فه‌رمانبه‌رداری هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت، جا ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان کۆڵ بده‌ن، ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی خوا بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 40
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خوانه‌ناسانه هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن، ئه‌وه بزانن که خوا پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوانێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه.
Verse 41
(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره...
Verse 42
کاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوه‌که و نزیکتر بوون به مه‌دینه و ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وه بوون و دوورتر له مه‌دینه، کاروانه‌که‌ش له‌خوارترتانه‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار‌و به‌ڵێنتان بدایه به‌یه‌کتر بگه‌ن له‌وکات و شوێنه‌دا ئه‌وه دوو به‌ره‌کی له‌نێوانتاندا دروست ده‌بوو، به‌ڵام خوا ده‌یه‌وێت بارودۆخێک پێش بهێنێت که بڕیاری له‌سه‌ردراوه (که سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانه و شکستی بێ باوه‌ڕانه)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی که له زانستی خوادا له‌ناوچووه و بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه، ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا ده‌ژی له‌سه‌ر دینداری (سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕی به‌در بۆ ئه‌وه بوو تا باوه‌ڕو بێ باوه‌ڕی بۆ هه‌ردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسه‌رو زانایه.
Verse 43
کاتێک خوا ئه‌وانی له خه‌ونتدا به‌که‌م نیشان ئه‌دایت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به‌ژماره‌یه‌کی زۆر نیشانی بدایتایه ئه‌وه ئێوه لاواز ده‌بوون و تووشی نه‌هامه‌تی و کێشه ده‌بوون له باره‌ی جه‌نگ کردنه‌وه، به‌ڵام خوا به سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتوویی له‌و ترس و کێشه‌یه ڕزگاری کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌هه‌رچی له‌ناو دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
Verse 44
کاتێکیش به‌یه‌کگه‌یشتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا له‌به‌رچاوی ئێوه، خوا ئه‌وانی به‌که‌م نیشان ده‌دان و ژماره‌ی ئێوه‌شی له‌به‌رچاوی ئه‌وان به که‌م ده‌نواند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه پێش بێت که خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه، هه‌ر بۆ لای خوا سه‌ره‌نجامی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ده‌گێردرێته‌وه.
Verse 45
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ده‌گه‌نه ده‌سته‌یه‌ک و ڕوو به ڕووتان ده‌بنه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خۆڕاگربن و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن و زۆر یادی خوا بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن...
Verse 46
گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن له هه‌موو کردار‌و گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگرو نه‌فس درێژ بن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.
Verse 47
نه‌که‌ن وه‌ک ئه‌و جۆره که‌سانه بن که له وڵات و شوێنی خۆیان ده‌رچوون له‌به‌ر که‌ش و فش کردن و خۆ نواندن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ده‌یانه‌وێت کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ڕێباز‌و ئاینی خوا، له‌کاتێکدا که خوای گه‌وره‌ش به‌ئاگایه به سه‌ره‌تاو سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 48
کاتێکیش شه‌یتان (به‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وه ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوه نایه‌ت و دڵنیابن منیش پشت و په‌نام بۆ ئێوه، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له ئێوه! چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شه‌یتان بینیوویه‌تی چۆن فریشته ده‌سته ده‌سته داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و به زه‌بره له تۆڵه‌دا.
Verse 49
کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیان‌دا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 50
ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون! که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و، پێیان ده‌وتن): ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر...
Verse 51
(هه‌روه‌ها پێیان ده‌وتن) ئه‌و لێدان و سزایه هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه و چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی.
Verse 52
کار‌و کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کو داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانه وایه که له (سه‌رده‌مه) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه، به‌ڕاستی خوا به توانا‌و به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا.
Verse 53
ئه‌و سزا‌و له‌ناو بردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که (بڕیاری خوا وایه) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوه که به‌خشیبێتی به‌هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، چونکه به‌ڕاستیش خوای گه‌وره بیسه‌ری (گوفتاره‌کانه) زانایه به‌کرداره‌کان.
Verse 54
(ره‌وشتی ئه‌مانه) هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه، که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.
Verse 55
به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن...
Verse 56
ئه‌وانه‌ی که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستن (که خیانه‌تت لێ ناکه‌ن) که‌چی پاشان له هه‌موو جارێکدا هه‌ر په‌یمانه‌که‌یان ده‌شکاند و ئه‌وان له خوا ناترسن و پارێزکاری ناکه‌ن.
Verse 57
جا هه‌رکاتێک ڕووبه‌ڕووی (خوانه‌ناسان) بویته‌وه له جه‌نگدا، ئه‌وه وایان لێ بکه ئه‌وانه‌ی له دوایانه‌وه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن په‌رش و بڵاو ببن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاریی وه‌ربگرن.
Verse 58
خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان ترسایت له ده‌سته‌یه‌ک (که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستوون) په‌یمانه‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌تت لێ بکه‌ن ئه‌وه تۆیش له‌م کاته‌دا په‌یمانه‌که بده‌ره‌وه به‌روویاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ که) په‌یمانه‌که‌یان نرخی نه‌ماوه، چونکه به‌ڕاستی خوا که‌سانی په‌یمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.
Verse 59
با ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون وا نه‌زانن که له ده‌ستمان ده‌رچوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه ناتوانن ده‌سه‌وسانمان بکه‌ن و له ده‌ستمان ده‌رناچن.
Verse 60
(خوا فه‌رمان ده‌دات به‌کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت.
Verse 61
جا ئه‌گه‌ر (دوژمنان) به‌لای ئاشتیدا دایانشکاند و حه‌زیان پێ‌کرد تۆش (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌یی خۆت ده‌ربڕه و پشت به‌خوا ببه‌سته چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه (له پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره).
Verse 62
خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (به داخوازی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا به‌سه (که نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویته ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه) چونکه هه‌ر ئه‌و زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...
Verse 63
دڵه‌کانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارایی زه‌وی هه‌یه، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایه تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایه به یه‌که‌وه، ئه‌وه نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانه په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی له نێوانیاندا به‌رپاکرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 64
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): ته‌نها خوا به‌سه بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.
Verse 65
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی که کۆسپن له ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه ده‌کات).
Verse 66
(ئه‌ی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ده‌یزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، له‌به‌رئه‌وه): جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سداو ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زاردا، ئه‌ویش به‌ویست و یارمه‌تی خوا، خوایش یارو یاوه‌ری خۆڕاگرانه.
Verse 67
بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).
Verse 68
خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوه پێش نه‌که‌وتایه (که مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێنه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌رتان گرت (له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.
Verse 69
که‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه، به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 70
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 71
خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه‌و تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که پێشوازیان له کۆچبه‌ران کرد‌و له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وه و پشتگیریان کردن، ئا ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کۆچیان نه‌کردووه، ئه‌وه بۆتان نیه پشتگیریان بکه‌ن له‌هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (که کۆچیان نه‌کردووه) داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که‌له نێوان ئێوه و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانه مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 73
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن و پشتیوانی له یه‌کتر ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئیماندار کۆمه‌ک به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و پشتی یه‌کتر نه‌گرن ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گه‌وره پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئیماندار پێش دێت).
Verse 74
ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردوه و تێکۆشاون له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ش جێگه‌ی کۆچبه‌رانیان کرده‌وه و (پێشوازیان کردن) و یارمه‌تیان دان، هه‌ر ئا ئه‌وانه بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ن، (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌پێزو پڕ به‌ره‌که‌ت و جوان و ڕازاوه.
Verse 75
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یه‌که‌م و کۆچیان کرد‌و هه‌وڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش له ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه)، ئه‌وانه‌ش که (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ئیمانی) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به‌هه‌ندێکی تریانه‌وه له به‌رنامه‌ی خوادا (واته ئه‌وان شایسته‌ترن له میرات به‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه.
تقدم القراءة