وەرگێڕانی سورەتی النحل بە الكردية لە Burhan Muhammad - Kurdish translation
Verse 1
فه‌رمانی خوا به‌ڕێوه‌یه و واگه‌یشت، په‌له‌ی لێمه‌که‌ن و په‌له‌تان نه‌بێت، پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی که هاوه‌ڵگه‌ران ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا.
Verse 2
په‌روه‌ردگار، خۆی فریشته‌کان به ڕه‌حمه‌ت و ژیانه‌وه (که وه‌حی ئاسمانیه) ده‌نێرێت بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌کانی (که پێغه‌مبه‌رانن)، فه‌رمانیان پێده‌دات که: خه‌ڵکی بێ‌دار بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جگه له من خوایه‌کی تر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه له خه‌شم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه له‌و که‌سانه خۆش نابم که غه‌یری من ده‌په‌رستن).
Verse 3
(ئه‌و زاته) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌رزو بڵنده له‌وه‌ی (نه‌فامان) شه‌ریك و هاوبه‌شی بۆ بڕیار بده‌ن.
Verse 4
ئاده‌میزادیشی له تاکه نوتفه‌یه‌ك به‌دیهێناوه، که‌چی ئه‌و، دوای ماوه‌یه‌ك که خۆی ناسیووه بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئه‌وه‌ی هیچ خراپه‌یه‌کمان بۆی بووبێت جگه له چاکه).
Verse 5
ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن له شیر‌و گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...
Verse 6
کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان).
Verse 7
هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).
Verse 8
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ به‌دیهێناون تا بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌کاری بهێنن، سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان (به‌تایبه‌ت ئه‌سپ و ماین، که له سه‌رده‌می زانستی و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌ر به‌کار دێن)و شتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئه‌م ئاماژه قورئانیه، هه‌موو هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی ده‌گرێته‌وه که ئاده‌میزاد په‌ی پێ بردووه‌و په‌ی پێ ده‌بات، چونکه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌که‌ی و که‌ره‌سته خاوه‌کان، هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ری توانا‌و زانایه).
Verse 9
ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕاست و به‌رنامه‌ی دروست له‌سه‌ر خوایه (ده‌بێت وریا بن) هه‌ندێك ڕێبازی لار‌و چه‌وت و ناڕێکیش هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بیویستایه هیدایه‌تی هه‌ر هه‌مووتانی ده‌دا به‌گشتی (سه‌رپشکی نه ده‌کردن، به‌ڵام ڕێزی لێناون).
Verse 10
(په‌روه‌ردگار) ئه‌و زاته‌یه که له ئاسمانه‌وه بارانتان بۆ ده‌بارێنێت که لێی ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵ به جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نیش ده‌یخۆنه‌وه و ده‌بێته هۆی ڕوان و گه‌شه‌کردنی دره‌خت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا ده‌له‌وه‌ڕێنن.
Verse 11
هه‌ر به‌و بارانه خوای گه‌وره جۆره‌ها کشتوکاڵ ده‌هێنێته به‌رهه‌م بۆتان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ زه‌یتون و خورماو جۆره‌ها ترێ، له هه‌موو جۆره به‌روبوومێکیش، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه.
Verse 12
هه‌روه‌ها شه‌وو ڕۆژو خۆر‌و مانگی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، ئه‌ستێره‌کانیش به فه‌رمانی ئه‌و زاته ڕام هێنراون، به ڕاستی ئا له‌و دیارده‌و دروست کراوانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که عه‌قڵ و ژیریان بخه‌نه‌کار.
Verse 13
هه‌روه‌ها شتی زۆر‌و جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی له زه‌ویدا بۆ به‌دیهێناون، که به‌ڕاستی ئا له‌وه‌شدا به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.
Verse 14
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی ته‌ڕو تازه‌ی لێ بخۆن، تا له ئاویدا جۆره‌ها گه‌وهه‌رو مرواری ده‌ربهێنن و له ده‌ست و ملی بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کان ده‌بینیت ده‌ریا له‌ت ده‌که‌ن، تا فه‌زڵ و به‌خششی تری په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریش بکه‌ن.
Verse 15
هه‌ر خوا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی چیاکانی چه‌سپاندووه تا له‌نگه‌ری بگرێت و ئێوه ئه‌له‌رزێنێت و لارتان ئه‌کاته‌وه‌و ژێره‌و ژوور نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌م و ڕووبار‌و ڕێگه‌وبانی تیادا به‌دیهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌رکه ن و به مه‌رامی خۆتان بگه‌ن.
Verse 16
ﭝﭞﭟﭠﭡ
ﭢ
هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه (وه‌کو که‌ژو کێوه‌کان و، چه‌م و ڕووباره‌کان و به‌رزی و نشێوه‌کان، تا ون نه‌بن، له شه‌وگاریشدا)و به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن.
Verse 17
(باشه ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان) ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌م هه‌موو دروستکراوه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی به‌دیهێناوه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که ناتوانێت هیچ به‌دی بهێنێت، ئایا ئه‌وه بۆ لێکی نادانه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
Verse 18
خۆ ئه‌گه‌ر بێن و بتانه‌وێت نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (له ئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆتان و ئه‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که ده‌یخۆن و ئه‌و پۆشاك و ڕایه‌خ و ناوماڵه‌ی به‌کاری ده‌هێنن... هتد، سه‌ره‌ڕای هه‌زاران هه‌زار دروستکراوانی تری دیار‌و نادیار له جیهانی مادده و ڕووه‌ك و گیاندارو... هتد)، سه‌ره‌ڕای که‌م سوپاسیتان له‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.
Verse 19
ﭸﭹﭺﭻﭼﭽ
ﭾ
هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه‌و چیش ده‌رده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن له (گفتوگۆ‌و نیه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌تان).
Verse 20
ئه‌و بت و که‌س و شتانه‌ی که هاواریان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن جگه له خوا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، له کاتێکدا که خۆیان دروست ده‌کرێن.
Verse 21
ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی خۆیان و خه‌ڵکی زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
Verse 22
ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه (که حه‌ق وایه هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن) خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن.
Verse 23
شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که خوای گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن.
Verse 24
خۆ ئه‌گه‌ر به (بێ باوه‌ڕان) بوترێت: ئه‌وه په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه؟! ئه‌وه (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: چیرۆك و داستانی کۆن و خه‌یاڵیی پێشینانه!!
Verse 25
ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه)، ئاگاداربن! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردوه).
Verse 26
بێگومان پێش ئه‌مانیش (خوا نه‌ناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا، سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پیلانگێڕانی هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گرێته‌وه).
Verse 27
له‌وه‌و دواش له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ئه‌و پیلانگێڕانه خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: کوان و له کوێن هاوه‌ڵه‌کانم؟ ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی سه‌رسه‌ختتان ده‌کرد له باره‌یانه‌وه، (ئیمانداران) ئه‌وانه‌ی که زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و نه‌هامه‌تی و سزا له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕانه.
Verse 28
ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن، له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان (به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بونیانه‌وه) ئینجا به ناچاری ته‌سلیمن و ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه، فریشته‌کان ده‌ڵێن: نه‌خێر وا نی یه (ئه‌وه ئێوه له بیرتان کردووه) ئه‌گینا به‌ڕاستی خوا ئاگادار‌و زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.
Verse 29
که‌واته له ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ژووره‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و نهبڕاوهش تیادا بن، ئای که جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆ به‌زل زانه‌کان ناخۆش و نا له‌بارو ناسۆره.
Verse 30
له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێر‌و به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه...
Verse 31
(ئه‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه) باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ به‌خته‌وه‌ران ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کان و به‌ژێر دره‌خته‌کاندا جاری و ڕه‌وانه، هه‌رچیه‌ك بخوازن و هه‌رچی ئاره‌زوو بکه‌ن و هه‌رچی داوا بکه‌ن، بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، ئا به‌و شێوه‌یه خوای میهره‌بان پاداشتی خواناس و پارێزکاران ده‌داته‌وه...
Verse 32
ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدا فریشته‌کان دێن بۆ لایان له کاتێکدا گیانی پاك و پیرۆزیان ده‌کێشن (که دووره له بێ باوه‌ڕی)و پێیان ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (ئیتر ڕزگارتان بوو، ئیتر ناخۆشی نه‌ما) ده بچنه ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه، به هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌وه که کاتی خۆی ده‌تانکرد.
Verse 33
ئایا خوا نه‌ناسان چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن کت‌وپڕ فریشته‌ی گیانکێشان یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، یان فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربچێت بۆ تۆڵه سه‌ندن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر ڕه‌فتاری وا ناله‌باریان کردووه، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌کرد.
Verse 34
سه‌ره‌نجام هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه‌کیان ئه‌نجام دابوو هاته‌وه ڕێیان، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و دۆزه‌خه‌ی که گاڵته‌یان پێده‌کرد یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ده‌وری دان.
Verse 35
ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست، نه ئێمه‌و نه باو‌و باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و، خوا نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت، مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟
Verse 36
سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر، جا هه‌بوو له‌و خه‌ڵکه (که بیر‌و هۆش و ژیری خۆی خسته‌کارو به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕا) خوایش هیدایه‌تی ده‌دا، هه‌شیان بوو خۆی شایسته‌ی گومڕایی ده‌کردو به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپا، که‌وابوو بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، بزانن چۆن بوو سه‌ره‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به به‌رنامه‌ی ئێمه نه‌بوو.
Verse 37
خۆ ئه‌گه‌ر تۆ زۆر سوور بیت له‌سه‌ر هیدایه‌تدانی ئه‌وان، ئه‌وه تۆ نا‌توانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموونی که‌سێك ناکات که خه‌ڵك گومڕا بکات، ئه‌وانه (له قیامه‌تدا) هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه.
Verse 38
بێ باوه‌ڕان سوێندیان ده‌خواردو جه‌ختیان له‌سه‌ر سوێنده‌که‌یان ده‌کردو ده‌یانوت: ئه‌وه‌ی بمرێت خوا زیندووی ناکاته‌وه! نه‌خێر، زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیه نازانن و بڕوای پێناکه‌ن.
Verse 39
بێگومان خوا هه‌مووان زیندوو ده‌کاته‌وه تا بۆیان ڕوون بکاته‌وه و بۆیان ده‌ربخات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو، بڕوایان پێی نه‌بوو هاته دی، تا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بێگومان ئه‌وان درۆزن بوون.
Verse 40
به‌ڕاستی کاتێك زیندوو کردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی هه‌ر شتێکمان بوێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت پێی بڵێین ببه! ده‌ستبه‌جێ ئه‌ویش ده‌بێت.
Verse 41
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ر خوا‌و بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانه‌که‌یان) دوای ئه‌وه‌ی که سته‌میان لێکرابوو، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا به‌چاکی و ڕێزه‌وه نیشته‌جێیان ده‌که‌ین، بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان گه‌وره‌ترو فراوانتره بۆیان، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی.
Verse 42
ﰄﰅﰆﰇﰈ
ﰉ
ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که به ئارام و خۆگر بوون و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن.
Verse 43
ئێمه‌ش پێش تۆ جگه له پیاوانی (ڕاستگۆ‌و چاك و پاك نه‌بێت) که‌سی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه و وه‌حیمان بۆ نه‌ناردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕوا ناکه‌ن و نایزانن ده ئێوه له شاره‌زایان بپرسن؟ (که ڕه‌وانه کراوانی ئێمه پیاوانێکی ناسراو بوون له‌ناو قه‌ومه‌کانیاندا).
Verse 44
ئێمه ئه‌وانمان ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (موعجیزه) ی زۆر‌و کتێبی ئاسمانیداو ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاند، تا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه ڕوون بکه‌یته‌وه که بۆیان هێنراوه‌ته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرێك بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن.
Verse 45
جا ئایا ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها پیلان و نه‌خشه‌ی خراپیان کێشاوه دڵنیان له‌وه‌ی که خوا نایانبات به ناخی زه‌ویدا، یاخود له لایه‌که‌وه سزا‌و تۆڵه‌یان بۆ بێت که هه‌ر هه‌ستی پێنه‌که‌ن؟!...
Verse 46
یاخود له کاتی هاتوچۆو سه‌رگه‌رم بوونیان به کاروباره‌وه له ناویان ببات، ئه‌وانیش ده‌سته‌وسانکه‌ری خوانین؟!...
Verse 47
یاخود (په‌روه‌ردگار به‌توانایه) له کاتی ترس و ناخۆشی و بیمدا.. بیانگرێت و له ناویان به‌رێت، به‌ڵام (مۆڵه‌ت ده‌دات تا به‌ڵکو ڕووبکه‌نه ئیمان) چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان به‌سۆزو میهره‌بانه.
Verse 48
ئایا ئه‌وه نه‌یانڕوانیوه‌ته ئه‌و شته بێ شومارانه‌ی که خوا دروستی کردووه؟ که سێبه‌ره‌که‌ی به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پیانه‌وه ده‌سوڕێته‌وه، له کاتێکدا هه‌موویان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردان بۆ په‌روه‌ردگار، له حاڵێکیشدا خاوه‌ن سێبه‌ره‌کان ملکه‌چ و زه‌لیلی ویستی خواین.
Verse 49
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه سوژده ده‌به‌ن بۆ خوای به‌دیهێنه‌ریان، هه‌روه‌ها هه‌موو زینده‌وه‌ران، فریشته‌کانیش به تایبه‌ت سوژده ده‌به‌ن بۆ خوا‌و خۆ به‌گه‌وره نازانن له هیچ فه‌رمانێکی خوا لاناده‌ن.
Verse 50
(جگه له‌وه‌ش) ئه‌و فریشتانه له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن که فه‌رمانڕه‌وایه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌رچی فه‌رمانێکمان پێ بدرێت به‌چاکی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
Verse 51
خوا فه‌رموویه‌تی: هه‌رگیز نه‌که‌ن دوو دانه خوا بۆ خۆتان بڕیار بده‌ن، چونکه ئه‌و خوایه‌ی که پێویسته ئێوه بیپه‌رستن بێگومان خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، که‌وابوو بیم و ترستان با هه‌ر له من بێت.
Verse 52
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی له‌و وه‌ربگیرێت و ملکه‌چی هه‌ر بۆ ئه‌و بکرێت، ئایا ڕه‌وایه بێجگه له خوا له که‌سی تر بپه‌رستن و حسابی بۆ بکه‌ن؟
Verse 53
هه‌رچی نازو نیعمه‌تێکتان هه‌یه هه‌مووی به‌هره‌و به‌خششی خوایه، پاشان کاتێك ناخۆشی و به‌ڵایه‌کتان بۆ پێشهات، ئه‌وه هاناو هاوارو په‌نا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و زاته ده‌پاڕێنه‌وه.
Verse 54
له‌وه‌ودوا کاتێك به‌ڵاو ناخۆشی له‌سه‌ر لابردن، ده‌ستبه‌جێ ده‌سته‌یه‌ك له ئێوه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن!!
Verse 55
(وازیان لێ بهێنه) با ناشوکرو سوپاس ناپه‌رێز بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خشش و نازو نیعمه‌تانه‌وه که پێمان به‌خشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا له ئاینده‌دا ده‌زانن چیتان به‌سه‌ر دێت!!
Verse 56
خوا نه‌ناسان، هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی که ئێمه پێمان به‌خشیوون، داده‌نێن و بڕیار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که نه‌زان و نه‌فام و بێ ده‌سه‌ڵاتن (که بته‌کانن)، سوێند به خوا بێگومان پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و درۆ‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌ی که هه‌ڵتان ده‌به‌ست.
Verse 57
ئه‌و نه‌فامانه کچان ده‌ده‌نه پاڵ خوا (گوایه فریشته‌کان کچی خوان)، پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه هیچ پێویستیه‌کی به کچ و کوڕ نیه له کاتێکدا بۆ خۆیان حه‌ز به‌چی ده‌که‌ن ئه‌وه بۆ خۆیان داده‌نێن!!
Verse 58
خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك له‌و نه‌فامانه، ڕووی گرژ‌و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره...
Verse 59
له داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه، خۆی ده‌شارێته‌وه له خه‌ڵکی و به‌ته‌نها (بیر ده‌کاته‌وه): ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زینده به‌چاڵی بکات و بیخاته توێی خاکه‌وه، ئاگاداربن؟! ئای که چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌یده‌ن!! (وه‌چه‌و نه‌وه‌ی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌که‌ن).
Verse 60
سیفه‌ت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایسته‌ی ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناکه‌ن، خوای په‌روه‌ردگاریش خاوه‌نی هه‌موو سیفاتی به‌رزو بڵندو پیرۆزه‌و ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشی باڵاده‌ست و دانایه.
Verse 61
خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی له‌ناو ببات و بیانپێچێته‌وه به‌هۆی سته‌میانه‌وه (ئه‌وه‌نده گوناهو تاوان زۆره) زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا نایه‌ڵێت (یه‌عنی هه‌ر زه‌وی خاپوور ده‌کات به‌هه‌موو گیانله‌به‌رانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خوایه ئارامی و خۆگریی بێ سنووره) له‌به‌ر ئه‌وه تا کاتێکی دیاری کراو مۆڵه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌دات و دوایان ده‌خات، جا کاتێك کاته دیاری کراوه‌که‌یان هات، نه‌تاوێك دوا ده‌که‌ون، نه‌تاوێك پێشیش ده‌که‌ون (به‌ڵکو له چرکه‌ی دیاری کراوی خۆیدا له‌ناو ده‌برێن).
Verse 62
خوا نه‌ناسان ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان پێیان خۆش نیه‌و نایانه‌وێت بۆ خوای بڕیار ده‌ده‌ن، (گوایه فریشته‌کان کچن و کچی خوایشن) و له کاتێکدا زمانیان باس و خواسی درۆ ده‌کات که بێگومان به‌نیازن له‌و دنیاش به‌هه‌شت و خۆشی بۆ ئه‌وان بێت، شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌وانه و به‌ڕاستی به‌په‌له فڕێ ده‌درێنه ناوی و فه‌رامۆش ده‌کرێن.
Verse 63
سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه، به‌ڵام شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه.
Verse 64
ئێمه ئه‌م قورئانه‌مانه‌مان دانه‌به‌زاندووه‌ته سه‌ر تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه (له بابه‌ته‌کانی دنیا‌و دین) بۆیان ڕوون بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه هۆی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Verse 65
هه‌ر خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و زه‌وی پێ زیندوو کردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که گوێ بۆ ڕاستی ده‌گرن.
Verse 66
به‌ڕاستی له بوونی ماڵات و (زینده‌وه‌رانی جۆراو جۆردا) په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، له نێوان ئه‌و شتانه‌ی که له سکیاندا هه‌یه، له گژو گیای هه‌رس کراوو خوێندا، شیرێکی پاك و بێگه‌ردو خۆش و به‌تام و گه‌وارا به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه.
Verse 67
له به‌روبوومه‌کانی دار خورما و ڕه‌زی ترێکانیش (هه‌ندێ جار) شتی سه‌رخۆشکه‌ر دروست ده‌که‌ن، (گه‌لێ جاریش) به‌رهه‌می چاك و به‌سوود (وه‌کو دۆشاوو مێوژو شه‌ربه‌ت،.. هتد)، به‌ڕاستی ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، (تا بیر بکه‌نه‌وه چۆن له‌م دار‌و دره‌خته ڕه‌ق و ته‌قانه ئه‌م به‌رهه‌مانه دروست ده‌بێت، چ کارخانه‌یه‌ك له ناو‌کی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆره‌کاندا حه‌شاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکه‌وێته کار‌و خزمه‌ت به ئاده‌میزاد بکات... هتد).
Verse 68
په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگا‌و ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکان‌دا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات.
Verse 69
له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له.. ، له.. هتد).
Verse 70
(خه‌ڵکینه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا دروستی کردوون و پاشان هه‌ر ئه‌ویش ده‌تانمرێنێت، هه‌تا ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت و ده‌برێته‌وه بۆ لاوازترین ته‌مه‌ن (که‌نه‌فه‌تی و که‌فته‌کاری) تاوه‌کو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك که دوای ئه‌و هه‌موو زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ی بوو، هه‌موو شتێکی له‌بیر ده‌چێته‌وه و هیچ نازانێت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.
Verse 71
خوا له‌به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیدا به‌شی هه‌ندێکتانی زۆرترداوه له هه‌ندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان)، جا ئه‌وانه‌ی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئاماده‌نین که به‌نده‌کانیان و به‌رده‌سته‌کانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکه‌نه شه‌ریك (له خانوو به‌ره‌و ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئه‌وانیش یه‌کسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکه‌ن و به‌ڕه‌وای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڕه‌وای ده‌زانن که به‌نده‌کانی ببنه شه‌ریکی و یاسادانه‌ر) جا ئایا ئه‌وانه ئینکاری نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌که‌ن؟!
Verse 72
خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕ‌و کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا بهشتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟
Verse 73
ئه‌و (خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه) شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا، که هیچ جۆره ڕزق و ڕۆزیه‌کی ئه‌وانی به‌ده‌ست نیه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ناشتوانن هیچ به‌ده‌ست بن!!
Verse 74
که‌وابوو ئێوه ئه‌ی خوا نه‌ناسان نموونه مه‌هێننه‌وه بۆ خوا‌و به‌راوردی هه‌ڵه مه‌که‌ن (ده‌یانوت پیاوانی پاشا خزمه‌تکاریان هه‌یه، پیاوانی پاشاش خزمه‌تکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هه‌موو شتێك چاك ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه نه‌زان و نه‌فامن.
Verse 75
خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن).
Verse 76
هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه)، فه‌رمان به داد‌و دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟!
Verse 77
هه‌رچی نهێنی و شاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر بۆ خوایه‌و به‌رپا بوونی قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ك چاو تر‌وکاندنێك نه‌بێت یان که‌متر له‌وه‌ش، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
Verse 78
خوا ئێوه‌ی له سکی دایکتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و تێگه‌یشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
Verse 79
ئایا باڵنده‌کانیان نه‌بینیوه‌و سه‌رنجیان نه‌داون چۆن له هه‌وای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ ده‌توانێت ڕایانبگرێت به‌ئاسمانه‌وه جگه له خوای گه‌وره (هه‌وا، چرکه‌یه‌کی زۆر که‌مه، که‌چی ئه‌م هه‌موو جۆره باڵه فڕه تیایدا به سه‌ربه‌ستی ده‌فڕێت، بێگومان ئه‌م ڕه‌حمه‌ته‌ی خوا هه‌موو فڕۆکه‌و باڵه فڕێکی ده‌ست کردی ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه، که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستکاری خوای باڵاده‌ستن)، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Verse 80
هه‌ر خوایه (که هه‌موو شتێکی بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره بۆ خۆتان دروست بکه‌ن) ماڵه‌کانتانی بۆ کردوون به‌هۆی ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه‌و له پێست و مووی ماڵاتیش ده‌توانن شوێن و جێگه بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان به‌ئاسانی بیگوێزنه‌وه له‌کاتی کۆچتاندا، به‌ئاسانی هه‌ڵی بده‌ن له‌کاتی نیشته‌جێ بوونتاندا و له خوری و کوڵك و مووه‌که‌ی، ده‌توانن که‌ل و په‌ل و شتومه‌ك بۆ خۆتان دروست بکه‌ن و تاماوه‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌ربگرن.
Verse 81
خوا له‌و شتانه‌ی که دروستی کردووه سێبه‌ری بۆ ئێوه ڕه‌خساندووه، له کێوه‌کانیشدا کون و که‌لێن و ئه‌شکه‌وتی سازاندووه‌و پۆشاکی بۆتان به‌دیهێناوه تا له گه‌رماو (سه‌رما) بتانپارێزێت، هه‌روه‌ها جۆره‌ها پۆشاکی تر بۆ به‌دیهێناون بۆ پاڕاستنی گیانتان له‌کاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا (وه‌کو زرێ و شتومه‌کی تر)، ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگارتان نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بن.
Verse 82
ﮆﮇﮈﮉﮊﮋ
ﮌ
(له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نازو نیعمه‌تانه‌دا) ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشتیان هه‌ڵبکه‌ن و ڕوو وه‌ڕبگێڕن (ئه‌وه خه‌مت نه‌بێت هه‌ر خۆیان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌رکی سه‌رشانی تۆ ئه‌وه‌یه که به جوانی و تێر‌و ته‌واوی بانگه‌وازه‌که بگه‌یه‌نیت.
Verse 83
(بێ سه‌لیقه‌و نه‌فامان) نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌ناسن و به‌هره‌ی لێ ده‌به‌ن، پاشان ئینکاری ده‌که‌ن و قه‌دری نازانن (به‌دنمه‌ك و سپڵه‌ن)، زۆربه‌یان بێ دین و بێ باوه‌ڕن.
Verse 84
ڕۆژێك دێت له‌هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێك بۆ شایه‌تی ده‌هێنینه مه‌یدان، له‌وه‌ودوا به‌هیچ جۆرێك مۆڵه‌ت به‌وانه نادرێت که بێ باوه‌ڕ بوون و پاکانه‌یان لێ وه‌رناگیرێت.
Verse 85
کاتێك سته‌مکاران سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن (داوای سووك کردنی ده‌که‌ن) ئه‌وه سووك ناکرێت له‌سه‌ریان، هیچ جۆره مۆڵه‌تێکیشیان نادرێت.
Verse 86
(له‌ناو دۆزه‌خدا) کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه، بته‌کان و ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رست، ئه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه، ئه‌و شتانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ، ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.
Verse 87
ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان خۆیان ته‌سلیمی خوا کرد به ملکه‌چی و زه‌لیلی، هه‌رچیش هه‌ڵیانده‌به‌ست و ئومێدیان پێی بوو لێیان بزر بوو (ئیتر بۆ هه‌میشه هه‌ناسه سارد‌و ڕیسوان).
Verse 88
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه (له‌ناو خه‌ڵکیدا).
Verse 89
ڕۆژێك دێت له هه‌موو ئوممه‌تێکدا شایه‌تێك ده‌نێرین له خۆیان بۆ سه‌ریان، تۆشمان هێناوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایه‌ت بیت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.
Verse 90
به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به خزمان و قه‌ده‌غه له گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه بکه‌ن).
Verse 91
به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یمانی خوا کاتێك بڕیاری ده‌ده‌ن و سوێند و په‌یمان و به‌ڵێنتان هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که دووپات کرابۆوه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرابوو، له کاتێکدا که ئێوه خواتان کردۆته که‌فیل و زامن به‌سه‌ر خۆتانه‌وه، بێگومان خوا ده‌زانێت به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
Verse 92
(کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه، له کاتێکدا ئێوه‌ش به‌ڵێن و سوێندو په‌یمانتان بکه‌نه هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، نه‌وه‌کو ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێکی ژماره زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتدار په‌لاماری ده‌سته‌یه‌کی تری که‌م ده‌ست و لاواز بدات، بێگومان خوا به‌و جۆره شتانه تاقیتان ده‌کاته‌وه، سوێند به خوا هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌بوو.
Verse 93
خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ده‌یکردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت (به‌ڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵه‌تی داون و سه‌ربه‌ستی کردوون)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێنموویی ده‌کات (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خوا دژایه‌تی ویستی ئاده‌میزاد ناکات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێت ڕێنموویی ده‌کات، ئه‌وه‌ش ڕێبازی گومڕایی بگرێته به‌ر مۆڵه‌تی ده‌دات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.
Verse 94
نه‌که‌ن په‌یمان و سوێنده‌کانتان بکه‌نه هۆی پیلان گێڕان و فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، (ئه‌و بڕیار‌و په‌یمانانه هه‌ڵنه‌وه‌شێت) تا پێ هه‌ڵنه‌خلیسکێت دوای ئه‌وه‌ی قایم وه‌ستابوو، تاڵاوی ناخۆش نه‌چێژن کاتێك به‌هۆی ئه‌و کاره‌تانه‌وه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێبازی خوا، (ئه‌گه‌ر وابکه‌ن) ئه‌وکاته سزایه‌کی گه‌وره‌تان بۆ هه‌یه.
Verse 95
(په‌یمانی خوا مه‌شکێنن) و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌نرخێکی که‌م مه‌یگۆڕن، (ئه‌و نرخه هه‌رچه‌ند بێ هه‌ر که‌مه) چونکه بێگومان ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
Verse 96
ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه و به ئێوه به‌خشراوه، ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه‌و (له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، (که پاداشتی به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌بڕاوه‌یه) سوێند به خوا بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
Verse 97
ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
Verse 98
ئینجا کاتێك قورئانت خوێند‌و ده‌ورت کرده‌وه، ئه‌وه په‌نا بگره به خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو.
Verse 99
بێگومان شه‌یتان ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که باوه‌ڕیان هێناوه و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
Verse 100
به‌ڕاستی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هه‌یه که پشتیان پێ به‌ستووه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵگه‌رن بۆ په‌روه‌ردگار.
Verse 101
کاتێکیش ئایه‌تێك ده‌خه‌ینه جێی ئایه‌تێکی تر (بۆ ئه‌وه‌ی پله به پله شتێك حه‌رام بکه‌ین، یان دیارده‌یه‌کی نه‌فامی لابه‌رین) خوایش خۆی ده‌زانێت چی داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمانێك ده‌دات، ئه‌وه نه‌فامان ده‌ڵێن: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بێگومان تۆ هه‌ر له خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت، نه‌خێر وا نیه، (ئه‌و له خۆیه‌وه شت ناڵێت) به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و نازانن.
Verse 102
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕوح القدس، (جوبره‌ئیل، ئه‌م قورئانه‌ی) له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه دامه‌زراو پایه‌دار بکات و ڕێنموویی و مژده‌شه بۆ موسوڵمانان.
Verse 103
سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه.
Verse 104
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنموویان ناکات، به‌ڵکو سزای به ئێشی بۆ ئاماده کردوون.
Verse 105
بێگومان هه‌ر ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن و درۆیان کردۆته پیشه.
Verse 106
ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له خوا ناسی، دوای باوه‌ڕهێنانی، جگه له‌وانه‌ی که ناچار ده‌کرێن وشه‌ی کوفر بێت به‌سه‌ر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی دڵی به کوفر‌و بێ دینی خۆش کردبێت، ئه‌وانه خه‌شم و قینی خوایان له‌سه‌ره‌و سزای گه‌وره‌و سه‌خت و دژواریان بۆ هه‌یه.
Verse 107
ئه‌و خه‌شم و قینه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه ژیانی دنیایان خۆش ویستووه تا ژیانی دواڕۆژ، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌وم و که‌سانی بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس نادات.
Verse 108
ئه‌و جۆره که‌سانه، ئه‌وانه‌ن که خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ده‌زگای بیستن و بینینیانداو ئه‌وانه غافڵ و بێ ئاگان (له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کان).
Verse 109
شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وان له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ساره‌تمه‌ندو ڕیسواو زه‌ره‌رمه‌ندن.
Verse 110
پاشان بێگومان (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگاری تۆ به‌نیسبه‌تی ئه‌وانه‌وه که کۆچیان کرد، دوای ئه‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران، له‌وه‌ودوا جیهادو کۆشش خۆگرییان به‌رده‌وام بوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت دوای ئه‌و پێشهاتانه زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیماندارانه).
Verse 111
ڕۆژێك دێت که هه‌موو که‌س خه‌می خۆیه‌تی، به‌رگری له خۆی ده‌کات، پاکانه بۆ خۆی ده‌کات، (گوێ به‌که‌سی تر نادات، ئه‌و ڕۆژه) هه‌رکه‌س پاداشتی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌و خه‌ڵکه سته‌میان لێ ناکرێت.
Verse 112
خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده سه‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون، ئینجا خوای گه‌وره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داریی و ترسی پێ چه‌شتن له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که ده‌یانکرده پیشه‌ی خۆیان.
Verse 113
سوێند به خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات، که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کرد، ئه‌وسا سزای سه‌ختی خوایی گرتنی له‌ناوی بردن له کاتێکدا ئه‌وان سته‌مکار بوون.
Verse 114
جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.
Verse 115
(خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و، خوێن و، گۆشتی به‌رازو، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که ناوی غه‌یری خوایان له کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی کردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.
Verse 116
نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه حه‌رامه، بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ناوی خوا‌و ئاینی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (دیاری کردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌ده‌ست ئێوه نیه، چونکه) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ بۆ خوا‌و ئاینی خوا هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو نابن.
Verse 117
ﯤﯥﯦﯧﯨ
ﯩ
(ئه‌وانه له دنیادا) که‌مێك ڕاده‌بوێرن، به‌ڵام له قیامه‌تدا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.
Verse 118
له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان له‌سه‌ر حه‌رام کردوون که پێشتر بۆ تۆمان باس کردووه (له ئایه‌تی ١٤٦ سووره‌تی الا‌نعام دا) جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.
Verse 119
پاشان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ بۆ که‌سانێك که گوناهو تاوانیان ئه‌نجامداوه به نه‌فامی، له‌وه‌ودوا په‌شیمان بونه‌ته‌وه و ته‌وبه‌یان کردووه‌و چاکسازیان ئه‌نجامداوه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ دوای ئه‌و ته‌وبه‌و چاکه‌کاریه زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Verse 120
به‌ڕاستی ئیبراهیم علیه السلام هه‌ر خۆی ئومه‌تێك بوو، (هه‌ر خۆی پێشه‌وایه‌ك بوو) ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوو و له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت به‌دوور بوو، له موشریك و هاوه‌ڵگه‌رانیش نه‌بوو...
Verse 121
هه‌روه‌ها زۆر سوپاسگوزاری خوا بوو له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌تی بێ شوماری په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵی بژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست.
Verse 122
ئێمه هه‌ر له دنیادا چاکه‌مان پێبه‌خشی و پاداشتی چاکه‌مان دایه‌وه (به به‌خشینی هاوسه‌ری پاك و نه‌وه‌ی خواناس) به‌ڕاستی ئه‌و له جیهانی داهاتوودا له ڕیزی چاکاندایه (که ڕێزدارو به‌خته‌وه‌رو کامه‌رانن).
Verse 123
له‌وه‌ودوا (دوای چه‌نده‌ها سه‌ده) وه‌حی و نیگامان بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نارد که شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ویت که به دوور بووه له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت، ئه‌و له ده‌سته‌ی موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.
Verse 124
به‌ڕاستی قه‌ده‌غه‌کردنی کاروباری دنیایی له ڕۆژانی شه‌موواندا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه بڕیار درا که کێشه‌یان هه‌بوو تیایدا، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌و جیاوازیان تێدا ده‌کرد.
Verse 125
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بانگه‌واز بکه بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی (بۆ هه‌ندێك) و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ، (بۆ هه‌ندێکی تر)و گفت‌و گۆو موجاده‌له به‌جوانترین شێوه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی تردا به تایبه‌تی خاوه‌ن کتێبه‌کان)، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه، که کێ گومڕایه، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.
Verse 126
ئه‌گه‌ر ویستتان تۆڵه بکه‌نه‌وه، ده‌بێت هه‌ر به‌قه‌ده‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی که لێتان کراوه تۆڵه بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئارام گرو خۆگر بن، ئه‌وه چاکتره بۆ ئارامگر‌و خۆگران.
Verse 127
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خۆگرو ئارامگربه‌و خۆگری و ئارامگریه‌که‌شت ته‌نها به‌کۆمه‌کی و یارمه‌تی خوا ده‌بێت به‌که‌سی تر ناکرێت، خه‌فه‌تیش مه‌خۆ له خوانه‌ناسان که باوه‌ڕ ناهێنن و دڵته‌نگ مه‌به له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی که دوژمنان ده‌یگێڕن.
Verse 128
چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.
تقدم القراءة