وەرگێڕانی سورەتی النحل بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ئەوا فەرمانی خوا (بە سزادانیان) ھات بۆیە پەلە مەکەن (لە ھاتنی) پاک و بێگەردی بۆ خوا لە ھەر شتێک ئەوانە دەیکەن بە ھاوبەشی
Verse 2
فریشتە دەنێرێتە خوارەوە بە وەحی بە فەرمانی خۆی بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت بەوەی کە خەڵکی بترسێنن کە بەڕاستی بێجگە لە من ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر نیە کەواتە ھەر لە من بترسن
Verse 3
(خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکرد بەرزو بڵندە لە ھەرچی ئەوانە دەیکەنە ھاوەڵ و ھاوبەشی
Verse 4
(خوای گەورە) ئادەمی دروستکرد لە دڵۆپە ئاوێک کەچی بۆتە دوژمنێکی ئاشکرای ( بەرنامەکەی خوا)
Verse 5
ئاژەڵیشی بۆ ئێوە دروستکردووە کە (ھۆی) گەرمایی و کەڵکیان تێدایە وە لە (گۆشتی) ئەوان دەخۆن
Verse 6
وە بۆ ئێوە ھەیە لەو (ئاژەڵانەدا دیمەنی) جوانی و ڕازاوە کاتێک (بە ئێواران) دەیان ھێننەوە لە لەوەڕگا و کاتێکیش (بەیانیان) دەیانبەن بۆ لەوەڕگا
Verse 7
وە (ھەندێ لەو ماڵاتانە) بارەکانتان ھەڵدەگرن (ودەیبەن) بۆ شار وجێگایە کە ئێوە پێی نەدەگەیشتن مەگەر زۆر بەناڕەحەت نەبێت بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر بەسۆز و بە بەزەییە (بۆ ئادەمی)
Verse 8
وە ئەسپ و ماین و ئێسترو گوێدرێژی (بۆ دروستکردون) لەبەر ئەوەی سواریان بن و ھۆی ڕازانەوەش بن بۆ ئێوە, وە (خوا) شتی وا دروست دەکات کە (ئێستا) ئێوە نایزانن
Verse 9
ڕێگای ڕاست نیشاندان (بە بەندەکان) تەنھا بۆ خوایە وە ھەندێک لە ڕێگاکان لارو ناڕێکە وە ئەگەر (خوا) بیویستایە ھەمووتانی ڕێنمونی دەکرد
Verse 10
ئەو (خوا) زاتێکە کە لە ئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئاو خواردنەوەتان لەو (بارانە)یە و ھۆی سەوز بوونی ڕوەکیشە کەمەڕ و ماڵاتی لێ دەلەوەڕێنن
Verse 11
بەو (ئاوە خوا) بۆتان دەڕوێنێت کشتوکاڵ و زەیتون و دار خورما مێو و ڕەز و ھەموو بەرو میوەیەک بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە
Verse 12
وە ڕامی ھێناوە بۆتان شەوو ڕۆژ (لە خزمەتی ئێوەدایە) و خۆر و مانگ ھەروەھا ئەستێرەکانیش ڕام ھێنراوون بە فەرمانی خوا بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانە کەژیرن و تێدەگەن
Verse 13
وە (ڕامی ھێناوە) بۆتان ئەوەی دروستیکردووە لە زەویدا و بڵاوی کردوەتەوە کە ڕەنگ و جۆریان جیاوازە بەڕاستی لەوەدا باسکرا نیشانەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی کە ئامۆژگاری وەردەگرن
Verse 14
وە ئەو (خوایە) زاتێکە کە دەریای ڕام ھێناوە بۆ ئەوەی گۆشتی تازەی لێ بخۆن (مەبەست ماسی و ھاوشێوەکانیەتی) وە بۆ ئەوەی خشڵیشی لێ دەربھێنن کەدەی پۆشن (بۆ خۆ ڕازاندنەوە وەک دوڕ و سەدەف و مرواری) وە کەشتیەکان دەبینیت (دێن و دەڕۆن بە سنگیان) ئاوی دەریا لەت دەکەن وە بۆ ئەوەی ھەندێک لە فەزڵ و ڕۆزی خوا بەدەس بھێنن و بۆ ئەوەی سوپاسی خواش بکەن
Verse 15
وە (خوا) لە زەویدا چەند شاخێکی دامەزراوی داناوە بۆ ئەوەی ئێوە نەلەرزێنێت وبتوانن لەسەری بژین وەچەم و ڕووباری (تیاداناوە) ھەروەھا رێگای زۆری (بەدی ھێناوە) بۆ ئەوەی ئێوە ڕێی پێ دەرکەن
Verse 16
ﭝﭞﭟﭠﭡ
ﭢ
ھەروەھا نیشانەی زۆری داناوە و بە ئەستێرەش خەڵکی ڕێ دەرئەکەن (لە شەودا)
Verse 17
جا ئایا زاتێک (ئەمانە) دروست دەکات وەک کەسێک وایە کە ھیچ دروست نەکات ئەوە بۆ بیرناکەنەوە؟
Verse 18
وە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خوا بژمێرن ناتوانن بیان ژمێرن بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە
Verse 19
ﭸﭹﭺﭻﭼﭽ
ﭾ
وە خوا دەزانێت چی دە شاردنەوە و چی ئاشکرا دەکەن
Verse 20
ئەوانەش ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لە خوا ھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆیان دروستکراون
Verse 21
مردووی بێ گیانن (ئەو بتانە) ھەست ناکەن کەی (خۆیان و خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە
Verse 22
خوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنھایە جا ئەوانەی کە بڕوا ناھێنن بە ڕۆژی دوایی دڵەکانیان بێ باوەڕە و ھەمیشە خۆیان بەزل دەزانن
Verse 23
ڕاستە بێگومان خوا دەزانێت بە ئەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بەڕاستی خوا خۆ بەزل زانانی خۆش ناوێت
Verse 24
وە کاتێک بەوانە بوترێت ئایا پەروەردگارتان چی ناردۆتە خوارەوە دەڵێن حیکایەت و ئەفسانەی پڕو پوچی پێشووەکان
Verse 25
بۆ ئەوەی باری گوناھی خۆیان بە تەواوی ھەڵبگرن لە ڕۆژی دوایدا لەگەڵ ھەندێک لەباری گوناھی ئەوانەی کە ئەمان گومڕایان دەکردن بەبێ زانیاری بێداربن زۆر بەدە ئەوەی کە ھەڵیدەگرن (و دەیگرنە ئەستۆ)
Verse 26
بەڕاستی ئەوانەش کە لە پێش ئەمانەوە بوون پیلانیان گێڕا جا خوا کـۆشک و خانووەکـانیانی لە بن و بنـاغەوە دەرھێنـا ئەوسا سەربانەکانیان لە سەریانەوە ڕوخا بە سەریاندا لەلایەکەوە سزایان بۆ ھات کە ھەستیان پێ نەدەکرد
Verse 27
پاشان لە ڕۆژی دواییدا ڕیسوا و سەرشۆڕیان دەکات و (خوا پێیان) دەفەرموێت ئەو ھاوبەشانەی داتان بۆم لەکوێن کە ئێوە لەبەر ئەوان ململانێی (پێغەمبەران و بڕواداران) تان دەکرد ئەوانەی زانیاریان پێدرا بوو دەڵێن بەڕاستی ڕیسوایی و بەدبەختی ئەمڕۆ بۆ بێ باوەڕانە
Verse 28
ئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا ستەمکار بوون لە خۆیان جالەو کاتەدا ملکەچ دەبن (و ئەڵێن) ئێمە ھیچ خراپەیەکمان نەکردووە بەڵێ (خراپەتان کردووە) بێگومان خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی کە ئێوە دەتانکرد
Verse 29
کەواتە لە دەرگاکانی دۆزەخەوە بڕۆنە ژورەوە تێیدا بمێننەوە بە ھەمیشەیی و (ھەتا ھەتایی) ئای جێگەی خۆ بەگەورە زانان چەند ناخۆش و خراپە
Verse 30
وە ووترا بەوانەی کە خۆیان پاراست (لە بێ بڕوایی) ئەوە پەروەردگارتان چی ناردوەتە خوارەوە؟ دەڵێن خێرو چاکە بۆ ئەوانەی کە لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە چاکە ھەیە و بێگومان جێگای ڕۆژی دوایی چاکترە و چ خۆشەماڵ و شوێنی پارێزکاران و لە خواترسان
Verse 31
بەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەیین کە ئەوان دەچنە ناوی ڕوبارەکانی دەڕۆن بەژێر (قەسرو درەختەکان) یاندا لەو بەھەشتانەدا ئەوەی بیانەوێ بۆیان ئامادەیە ئابەو جۆرە خوا پاداشتی خۆ پارێزەران و خواناسان دەداتەوە
Verse 32
ئەوانەی کە فریشتەکانی (گیان کێشان) گیانیان دەکێشن بە پاکی (فریشتەکان) دەڵێن سەلامتان لێ بێت بچنە بەھەشتەوە بەھۆی ئەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)
Verse 33
ئایا (ئەو بێ باوەڕانە) چاوەڕێی چی ئەکەن جگە لەوەی فریشتەکان بۆتان بێن و (گیانیان بکێشن) یان فەرمانی پەروەردگارت بێت (بۆ سزادانیان) ئەوانەی پێش ئەمانیش ھەر وەکو ئەمانیان کرد و خواستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد
Verse 34
لەئاکامدا تۆڵەی ئەو خراپانانەیان تووش بوو کە کردبوویان وە ئەو (سزای) کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد دەوری دان و ھاتەسەریان
Verse 35
وە ئەوانەی ھاوبەشیان داناوە بۆ خوا دەڵێن ئەگەر خوا بیویستایە بێجگە ئەو (جگە لە خوا) ھیچ شتێکمان نەدەپەرست نەئێمە و نەباو و باپیرانمان وە حەراممان نەدەکرد ھیچ شتێک بەبێ فەرمانی ئەو پێشینانی ئەمانیش ھەر بەو جۆرەیان دەکرد ئایا پێغەمبەران ھیچیان لەسەرە جگە لە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا و ڕوونی (ئاینی یەکخواپەرستی)
Verse 36
سوێند بەخوا لەناو ھەموو گەل و ئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بەخەڵکی) بەوەی تەنھا خوا بپەرستن و دوورکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی تر جا خوا ھەندێکی لەو (ئوممەتانە) ڕێنمونی کرد و ھەندێکیشیان (لەبەر خراپیان) گومڕایی یەخەی گرتن دەی بە زەویدا بگەڕێن و تەماشاکەن سەر ئەنجامی بێ باوەڕان چۆن بوو
Verse 37
ھەر چەند زۆر سوور بیت لەسەر ڕێنمونی ئەوانە (بێ سوودە) چونکە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە (بیەوێ) گومڕای بکات ھیچ پشتیوانێکیشیان نیە
Verse 38
وە ئەوانە زۆر توند سوێندیان دەخوارد بە خوا (دەیانووت) ھەرکەس بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە بەڵێ (زیندووی دەکاتەوە) بەڵێنێکی ھەق و ڕاستی خوایە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن
Verse 39
بۆئەوەی ڕوونی بکاتەوە بۆخەڵکی ئەوەی تیایدا جیاوازن وەتا ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بزانن کە بەڕاستی ئەوان درۆزن بوون
Verse 40
بەڕاستی کاتێک (زیندووکردنەوە و بەدیھێنانی ھەرشتێکمان ) بوێت (ئەمەیە) کەپێی دەڵێین ببە ئەویش یەکسەر دەبێت
Verse 41
وە ئەوانەی لەڕێی خوادا کۆچیان کرد دوای ئەوەی ستەمیان لێکرا بێـگومان لە دونیادا نیشتەجێیـان دەکەین زۆر بەچاکی وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی گەورەترە ئەگەر بیان زانیایە
Verse 42
ﰄﰅﰆﰇﰈ
ﰉ
ئەوانە کەسانێک بوون دانیان بەخۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان دەبەست
Verse 43
وە ڕەوانەمان نەکردووە لە پێش تۆ بێجگە لە پیاوانێک کە نیگامان بۆ ناردوون دەی پرسیار بکەن لە زانایان ئەگەر ئێوە نازانن
Verse 44
لەگەڵ چەندین بەڵگەو پەڕاوی ئاسمانی و قورئانیشمان بۆ تۆ نارد بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی بۆیان نێردراوەتە خوارەوە بەڵکو بیربکەنەوە وتێ بگەن
Verse 45
دەی ئایا ئەوانەی کەپ یلان و خراپەیان کردووە بێ باکن و ناترسن لەوەی کە خوا بیانبات بەناخی زەویدا یان سزایان بۆ بێت لە شوێنێکەوە کە ھەستی پێ ناکەن
Verse 46
یان (سزا) بیان گرێت لە کاتی گەڕان و ھاتوچۆدا ئیتر ناتوانن خۆیان قوتارکەن
Verse 47
یان لە کاتێکدا دەترسن (لە سزادان) لەناویان دەبات بێگومان پەروەردگارتان زۆر دڵسۆز و میھرەبانە
Verse 48
ئایا ئەوانە نابینن و سەرنج نادەن کە ھەرچی خوا دروستی کردووە سێبەرەکانیان دەگۆڕێت بەلای ڕاست و چەپیاندا بە ملکەچیەوە سوژدە بۆ خوا دەبن
Verse 49
ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر بۆ خوا سوژدە دەبەن لە گیانلەبەران و فریشتەکان لەھەمان کاتدا خۆشیان بە گەورە دانانێن
Verse 50
لە پەروەردگاریان دەترسن کە لەلای سەروویانەوەیە و ھەر فەرمانێکیان پێ بکرێت دەیکەن
Verse 51
خوا فەرمووی دوو پەرستراو بۆ خۆتان دامەنێن بێگومان پەرستراوی (ئێوە) تەنھا یەکێکە (کە خوای گەورە و باڵادەستە) کەواتە ھەر لە من بترسن
Verse 52
وە تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە گوێڕایەڵی بەردەوام ھەر بۆ ئەوە دەی ئایا لە غەیری خوا دەترسن؟
Verse 53
وە ھەر ناز و نیعمەتێکتان ھەبێت ئەوە ھەمووی لە خواوەیە پاشان کاتێک دووچاری زیان و ناڕەحەتیەک ببن ئەوە پەناو ھاوار ھەر بۆلای ئەو دەبەن
Verse 54
لەپاشان کاتێک ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابردن کتوپڕ دەستەیەک لە ئێوە ھاوبەش بڕیار دەدەن بۆ پەروەردگاریان ( و دەگەڕێنەوە سەر بێ باوەڕی)
Verse 55
(لێیان گەڕێ) با بێباوەڕ و سپڵە بن بەرامبەر ئەوەی پێمان بەخشین وە (لە دونیادا) ڕابوێرن جا لەمەو دوا دەزانن (چییان لێدەکەین)
Verse 56
وە (بت پەرستان) بۆ ئەو (بتانەی) کە ھیچ نازانن دایدەنێن بەشێک لەوەی کە ئێمە پێمان بەخشیوون (لە خواردن و خواردنەوە)
Verse 57
ئەو (بت پەرستانە) کچان بۆ خوا دادەنێن (و دەڵێن فریشتەکان کچی خوان) پاک و بێگەردی بۆ خوا، وە بۆ خۆشیان چییان پێ خۆشە (دایدەنێن کە حەزیان لە کوڕە)
Verse 58
ھەرکاتێک یەکێک لەوانە مزگێنی کچی پێ بدرێت ڕوی ڕەش دائەگەڕێت و بۆ خۆی پیش دەخواتەوە
Verse 59
خۆی دەشارێتەوە لە خەڵکی لەبەر ئەو مژدە خراپەی پێی دراوە ( بە گومانی خۆی) ئایا (ئەو کچە) بیھێڵێتەوە بەسەر شۆڕی (بەخێوی بکات) یان زیندە بەچاڵی کات بێداربن ئای چەند خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن!
Verse 60
بۆ ئەوانە ھەیە کە بڕوایان بە ڕۆژی دوایی نیە نموونەی خراپ نموونەی ھەرە بەرزیش ھەر بۆ خوایە وە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و بەدەسەڵات و کاردروستە
Verse 61
وە ئەگەر خوا خەڵکی سزا بدایە بەھۆی ستەم (و بێ بڕوایی) یانەوە ھیچ گیان لەبەرێ (مرۆڤ) ێکی لەسەر (زەویدا) نەدەھێشت بەڵام دوایان دەخات تا کاتی دیاریکراو (بۆیان) جا کاتێک کاتی دیاریکراویان ھات (ڕۆژیان تەواو بوو) ھیچ کات و ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون
Verse 62
وە ئەوان شتێ بۆ خوا دادەنێن کە خۆیان حەزی لێ ناکەن وە زمانیان بەدرۆ دەڵێ کە بێگومان پاداشتی زۆر چاک ھەر بۆ ئەوانە ڕاستە وگومانی تێدا نیە (پاداشتی) ئەوانە ھەر ئاگری (دۆزەخ) ـە و زوو بە پەلە دەبرێن (بۆی)
Verse 63
سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ سەر گەلانی پێش تۆ جاشەیتان کردەوە (خراپەکان) یانی بۆ ڕازاندنەوە بۆیە ئەمڕۆ (شەیتان) پشتیوانیانە وە بۆ ئەوانە سزای سەختی بە ئازار ھەیە
Verse 64
وە ئێمە قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆت مەگەر بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە تیایدا جیاواز بوون وە تاڕێنمونی و میھرەبانیش بێت بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەھێنن
Verse 65
وە خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە جا بەو (بارانە) زەوی زیندوو کردەوە دوای ئەوەی کە مرد بوو بەڕاستی لەمەدا نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ کەسانێک کە (ڕاستی) دەبیستن
Verse 66
وە بەڕاستی لە ئاژەڵ و ماڵاتیشدا بۆ ئێوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە لەوەی لە ناو سکیدایە بە ئێوەی دەنۆشین لە نێوان سڕوان (پیسی) و خوێندا شیرێکی پاکی بێ خەوشتان پێ دەنوشێت
Verse 67
وە لەبەرو بوومەکانی دارخورما و ڕەزەکانیش (خواردنەوەی) سەر خۆشکەری لێ دروست دەکەن وە ڕِۆزی و بژێوی پاک و چاکیشی (لێ دروست دەکەن وەک مێوژ و دۆشاو) بەڕاستی لەوەدا نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە تێدەگەن
Verse 68
وە پەروەردگارت سرووش (ئیلھامی) کرد بۆ ھەنگ کە لە چیاکاندا خانوو (بۆ خۆت) ساز بدە و لە (کونی) دارو درەختەکان لەو (شوێنانەی) کە خەڵکی دروستی دەکەن (بۆی)
Verse 69
پاشان لە ھەموو بەرو بوومێک بمژە ئەوسا ئەو ڕێگایانەی پەروەردگارت بگرە بەر بە ملکەچی لە سکی ئەو (ھەنگانەوە) دێتە دەر خواردنەوەیەک (ھەنگوین) کە ڕەنگەکانی جیاوازە کە شیفای تێدایە بۆ خەڵکی بێگومان لەوەدا نیشانەی گەورە ھەیە بۆ کەسانێک کەبیر دەکەنەوە
Verse 70
بێگومان خوا ئێوەی دروست کردووە و پاشان دەتان مرێنێت وە ھەندێک لە ئێوە (زۆر پیر دەبێ تا) دەگەڕێنرێتەوە بۆ لاواز ترینی تەمەن بۆ ئەوەی لە پاش زانین ھیچ شتێک نەزانێت (ھەموو شتێکی لەبیر بچێتەوە) بەڕاستی خوا زانا و بەتوانایە
Verse 71
وە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکتاندا لە (پێدانی) ڕزق و ڕۆزیدا جا ئەوانەی کە فەزڵی خودایان بەسەرەوەیە و ڕزق و ڕۆزیان زۆرە بەشی بەندەکانی لێ نادەن تا بەھۆی ئەوەوە ئەوان (بەندەکان) و ئەمان یەکسان بن تێیدا دەی ئایا ئەوانە ئینکاری چاکە و نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟
Verse 72
وە خوا لە ڕەگەزی خۆتان ھاوسەری بۆ بەدی ھێناون وە لە ژن و ھاوسەرەکانتان کوڕ و نەوەی بۆ فەراھەم ھێناون وە ڕزق و ڕۆزی پاک و خۆشی پێدا وون دەی ئایا ئەوان ھەر بە ناھەق و بەتاڵ باوەڕ دێنن وە بە چاکەو نیعمەتەکانی خوایش بێ باوەڕ و سپڵەن
Verse 73
ئەوان لە جیاتی خوا شتانێک دەپەرستن کە خاوەنی ھیچ ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوان نین نە لە ئاسمانەکان و نە لە زەویدا و ناشتوانن (ڕۆزیان بدەن)
Verse 74
کەواتە وێنە بۆ خوا مەھێننەوە بەڕاستی خوا دەزانێت و ئێوە نازانن
Verse 75
خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە بەندەیەکی خاوەندار کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە لەگەڵ کەسێکی (باوەڕدار) کە ڕزق و ڕۆزی چاکمان پێ دابێت لە لایەن خۆمانەوە ئەویش لەو (ڕۆزیەی) ببەخشێت بەنھێنی و ئاشکرا ئایا ئەو دووانە یەکسانن سوپاس و ستایش بۆ خوا بەڵام زۆربەیان نازانن
Verse 76
وە ھەروەھا خوا نموونەی ھێناوەتەوە بەدوو پیاو یەکێکیان لاڵێکی زگماکە کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە و ئەو (پیاوە) ئەرک و بارە بەسەر خاوەنەکەیەوە بەرەو ھەرشوێنێکی بنێرێت ھیچ خێرو چاکەیەک ناھێنێتەوە ئایا ئەو کەسە یەکسانە لەگەڵ کەسێک فەرمان بەدادگەری بدات و ئەو (کەسە) لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست بێت
Verse 77
وە ھەر بۆ خوایە نھێنی و پەنھانیەکانی ئاسمانەکان و زەوی وە ھاتنی ڕۆژی دوایش (بەلای خواوە) ھەر وەکو چاو تروکانێک وایە، یان نزیک تر لەوەیش بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە
Verse 78
خوا ئەو خوایە یە کە ئێوەی لە سکی دایکتان دەرھێناوە کە ھیچتان نەدەزانی وە (خوا) گوێ و چاو و دڵی پێدان بۆ ئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن
Verse 79
ئایا ئەوان سەرنجی باڵندەیان نەداوە؟ کە چۆن لە ھەوای ئاســماندا ڕام ھێنراون بێجگـە لە خوا کێ ڕایان دەگرێت (بەو ئاسمانەوە) بەڕاسـتی لەو (ڕاگیرکردنە) دا چەند نیشـانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن
Verse 80
وە خوا ماڵەکانتانی کردووە بەجێی دانیشتن و حەوانەوە, وە لە پێستی ئاژەڵیش دەوار و ڕەشماڵی بۆ فەراھەم ھێناون (ھەڵدەدرێت و دەگوێزرێتەوە) بە ئاسانی لە ڕۆژی کۆچ و بارکردنتاندا و لە ڕۆژی مانەوەو نیشتەجێ بونتاندا وە (سازاندویەتی بۆتان) لە خوری و کوڵکی (ئەو ئاژەڵانە) وە لە مـووەکانیان شــتومەکی ناوماڵ کەکەڵکی لێ وەردەگرن تا ماوەیەک
Verse 81
وە خوا لەوەی کە دروستی کردوە سێبەری زۆری ڕەخساندووە بۆتان وە لە چیاکاندا پەناگا و ئەشکەوتی بۆ بەدی ھێناون وە سازیداوە بۆتان جل و پۆشاکێک کە دەتان پارێزێ لە گەرما ھەروەھا جل و پۆشاکێک کە لەکاتی جەنگدا دەتان پارێزێت (لە دوژمنان) ئا بەو جۆرە چاکە و نیعمەتەکانی خۆی تەواو دەکات بەسەرتانەوە بۆ ئەوەی ملکەچ و موسوڵمان بن
Verse 82
ﮆﮇﮈﮉﮊﮋ
ﮌ
ئەوسا ئەگەر ئەوان ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بێگومان ئەوەی لەسەر تۆیە تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکرای (ئاینەکەتە)
Verse 83
ئەوانە ناز و نیعمەتەکانی خوا دەناسن و (دەزانن) پاشان ئینکاری دەکەن وە زۆربەی ئەوانە ھەر بێ باوەڕن
Verse 84
وە ڕۆژێک دادێت ئێمە لەھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) یان بۆ دەنێرین ئەوسا مۆڵەت نادرێت بەوانەی باوەڕیان نەھێناوە بیانوشیان لێ وەرناگیرێت
Verse 85
وە کاتیێک ئەوانەی ستەمیان کردوە و سزای دۆزەخ دەبینن نە سزاکەیان لەسەر سووک دەکرێت نە مۆڵەتیش دەدرێن
Verse 86
وە کاتێک ئەوانەی کە ھاوبەشیان داناوە پەرستراوەکانیان دەبینن دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە پەرستراوەکانمانن کە ئێمە ھاوارمان لێ ئەکردن لەجیاتی تۆ ئەمجا ئەو (پەرستراوانە) ووتەیان ئاڕاستە دەکەن (و دەڵێن) بەڕاستی ئێوە درۆزنن
Verse 87
وە لەو ڕۆژەدا ھەموو گوێڕایەڵی و ملکەچی ئەنوێنن بۆ خوا وە وون دەبێت لێیان ئەو درۆیانەی کە ھەڵیان دەبەست (لە دونیادا)
Verse 88
ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و ڕێگری خەڵکیشیان کردووە لە ڕێگەی خوا جگە لە سزاکەی خۆیان سزایان بۆ زیاد دەکەین لەبەر ئەوەی کە خراپەکاریان دەکرد
Verse 89
وە ئەو ڕۆژەی کە ئێمە لە ھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) دەنێرین بۆسەریان لە خۆیان (کە شایەتیان لێ بدات) وە تۆش دەھێنین (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت لەسەر ئەوانە وە ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕوون کەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک وەڕێنمونی و میھرەبانی و مژدەیە بۆ موسڵمانان
Verse 90
بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادگەری و بە چاکە و بە بەخشین بە خزم و خوێش وە (خوا) ڕێگری دەکات لە داوێن پیسی و خراپە و دەستدرێژی ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی پەند وەرگرن و بیربکەنەوە
Verse 91
وە بەڵێنی خوا بەجێ بھێنن کاتێک کە بەڵێن دەدەن و بەڵێن و پەیمانەکانتان مەشکێنن لە پاش بەستن و دووپاتکردنەوەیان لە کاتێکدا خواتان کردووە بەشایەت و چاودێر بەسەر خۆتانەوە بەڕاستی ھەرچی دەکەن خوا دەیزانێت
Verse 92
وەک ئەو (ئافرەتە) مەبن کە ڕیسەکەی کردەوە بە خوری لە پاش بادان و ڕستن و شەتەک دانی سوێندو پەیمانەکانتان دەکەن بەھۆی ناپاکی و فڕو فێڵ لە نێوانتاندا لەبەر ئەوەی دەستە و کۆمەڵێک زۆرترو بەھێز ترە لەدەستەو کۆمەڵێکی تر خوا بەوە تاقیتان دەکاتەوە, وە سوێند بە خوا لە ڕۆژی دواییدا بۆتان ڕوون دەکاتەوە ئەوەی کە ئێوە تیایدا جیاواز بوون
Verse 93
وە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی دەکرد بە یەک ئوممەت بەڵام (خوا) ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (بەھۆی سەرکەشی خۆیەوە) ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنمونی دەکات وە سوێند بە خوا پرسیارتان لێ دەکرێت لەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)
Verse 94
وە سوێند و پەیمانتان مەکەن بەھۆی غەدر و ناپاکی لە نێوان یەکتردا تا پێ لەپاش جێگیر بوونی (لەسەر باوەڕ) ھەڵنەخلیسکێ و سزاو ناڕەحەتی نەچەژن بەھۆی بەرھەڵستی کردنتان لە ڕێبازی خوا (ئەگەر وابن) سزای زۆر گەورەتان بۆ دەبێت
Verse 95
وە بەڵێن و پەیمانی خوا بەنرخێکی کەم مەگۆڕنەوە بەڕاستی ئەوەی کەلای خوا ھەیە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن
Verse 96
(چونکە) ھەرچی لای ئێوەیە تەواو دەبێت ئەفەوتێت و نامێنێت بەڵام ئەوەی لای خوایە ھەر دەمێنێت سوێند بە خوا ئەوانەی کە بەئارام بوون پاداشتیان دەدەینەوە بە پاداشتی چاکتر لە کردەوەکانیان
Verse 97
ھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد
Verse 98
(ئەی موحەممەدﷺ) کاتێک ویستت قورئان بخوێنیت پەنا بگرە بە خوا لە شەیتانی نەفرەت لێکراو و دەرکراو لەبەزەیی خوا
Verse 99
بەڕاستی ئەو (شەیتان) دەسەڵاتی نیە بەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە وتەنھا پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن
Verse 100
تەنھا دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا ھەیە کە ئەو (شەیتان) دەکەنە دۆست پشتیوانی خۆیان و ئەوانەی بەھۆی ئەوەوە بوونەتە ھاوەڵدانەر
Verse 101
ھەر کاتێک ئایەتێک لە جێی ئایەتێکی تردا دابەزێنین وە خوا چاکتر دەزانێت چی دەنێرێتە خوارەوە دەڵێن تۆ لە خۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستی بە ناوی خواوە (وانیە) بەڵکو زۆر بەیان ھیچ نازانن
Verse 102
بڵێ جوبرەیل دایبەزاندوە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڕاستی تا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دامەزراویان بکاتو ڕێنمونی و موژدەش بێت بۆ موسوڵمانان
Verse 103
سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دەزانین کەئەو (بێ باوەڕانە) دەڵێن ھەر ئادەمیە (ئەم قورئانەی) فێری (موحەممەد) دەکات (مەبەستیان کابرایەکی ڕۆمی بوو) کەچی زمانی ئەو کەسەی ئەوەی دەدەنەپاڵ عەجەمیە و ئەم (قورئانە) ش به زمانی عەرەبی پاراو و ڕوون (دابەزیوە)
Verse 104
بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان بە ئایەتەکانی خوا نیە خوای گەورە ڕێنمونیان ناکات، وسزای سەختی بۆ ئامادەکردوون
Verse 105
بێگومان تەنھا ئەوانە درۆھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە کە باوەڕیان بە ئایەتەکانی خوا نیە و ھەر خۆیان درۆزنن
Verse 106
ئەو کەسەی بێ باوەڕ بێ بە خوا لە پاشان باوەڕھێنانی مەگەر کەسێک زۆری لێ کرا بێت و دڵیشی دامەزرا و ئارام بێت بە باوەڕ بەڵام کەسێ دڵی خۆش و شادمان بێت بەبێ باوەڕی ئەوە بەر خەشم و قینی خوا کەوتوون و سزای گەورەیان دەبێت
Verse 107
ئەم (ھەڕەشەیە) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ئەوانە ژیانی دونیا یان لا خۆشەویستر بوو لە ژیانی ڕۆژی دوایی وە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسانی بێ باوەڕ ناکات
Verse 108
ئەوانە کەسانێکن خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و بەسەر گوێ و چاویاندا وە ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان
Verse 109
ڕاستە و بێگومان ئەوانە لە ڕۆژی دواییدا ھەر ئەوان زەرەرمەندن
Verse 110
پاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی کۆچیان کردوە لە پاش ئەوەی سزا دران پاشان جیھاد و تێکۆشانیان کرد و بە ئارام بوون بێـگومان پەروەردگارت لە دوای ئەوە لێ بوردە و میھرەبانە (بۆیان)
Verse 111
لە ڕۆژێکدا کە ھەموو کەسێک دێت بەرگری لە خۆی دەکات وە ھەموو کەسێک ھەرچی کردبێت پاداشتی تەواوی وەردەگرێ و ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت
Verse 112
خوا نموونەی ھێناوەتەوە بە (خەڵکی) گوند و شارێک کە ھێمن و دڵنیا بوون ڕزق و ڕۆزی زۆری بۆ دەھات لە ھەموو شوێنێکەوە کەچی بەرانبەر چاکە و نیعمەتەکانی خوا ناسوپاس و سپڵە بوون جا خوا بەو ھۆیەوە کردی بەبەر (خەڵکە کە) یدا پۆشاکی برسێـتی و ترس و بیم لەبەر ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد
Verse 113
سوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرێکیان لە خۆیان بۆ ھات کەچی باوەڕیان پێ نەھێنا جا سزا گرتنی لە کاتێکدا ستەمکاربوون
Verse 114
جا لەو بژێویەی خوا پێی بەخشیوون بخۆن کە حەڵاڵ و پاکە و سوپاسی چاکە و نیعمەتی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن
Verse 115
بێگومان (خوا) ئەوەی حەرامی کردووە لەسەرتان تەنھا مردارەوە بوو وخوێن و گۆشتی بەراز و ئەوەی (کەسەربڕاوە و) ناوی غەیری خوای لێ ھێنراوە بەڵام ھەر کەسێک ناچار بوو (لەو حەرامانە بخوات) بە بێ دەست درێژی و زیادەڕۆی ئەوە بێگومان خوا لێ بوردە و میھرەبانە
Verse 116
وە لە خۆتانەوە نەڵێن ئەوەی کە بەزمانتاندا دێت بە درۆ ئەوە حەڵاڵە و ئەوە حەرامە بۆ ئەوەی درۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە بەڕاستی ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە ڕزگار نابن
Verse 117
ﯤﯥﯦﯧﯨ
ﯩ
(لە دونیادا) ڕابورادنێکی کەم (یان دەبێت) (لە دوا ڕۆژدا) سزای سەختیان بۆ ھەیە
Verse 118
وە لەسەر ئەوانەی کە جولەکە بوون حەراممان کرد (لێیان) ئەوەی کە باسمان کردوە بۆت لە پێش (دابەزینی ئەم ئایەتە) وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد
Verse 119
پاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی خراپەیان کردووە بەنەفامی پاشان دوای ئەوە گەڕاونەتەوە و تۆبەیان کردووە و کرداری خۆیان چاک کردووە بەڕاستی پەروەردگارت لە پاش ئەوانە لێبوردە و میھرەبانە
Verse 120
بەڕاستی ئیبراھیم (بۆ خۆی) ئوممەتێک بوو گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بۆ خوا لا دەربوو لە ھەموو ئاینێکی ناھەق و ھەرگیز لە ھاوبەشدانەران نەبووە
Verse 121
شوکرانە بژێری (خوا) بووە لە بەرامبەر نازو نیعمەتەکانیدا ئەویش ھەڵیبژارد و ڕێگەی ڕاستی نیشاندا (کە ئیسلامە)
Verse 122
وە ئێمە لە دونیادا ناز و نیعمەتی چاکمان پێ بەخشی وە بەڕاستی ئەو لە ڕۆژی دوایشدا لە ڕیزی چاکاندایە
Verse 123
پاشان نیگامان بۆ کردیت کە پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکە چونکە پاک و ڕاست بوو بەھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران نەبوو
Verse 124
بێگومان (ڕێزگرتنی) ڕۆژانی شەممە تەنھا لەسەر ئەوانە دانرا کە جیاواز بوون تیایدا وە بەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لە نێوانیاندا لە ڕۆژی دواییدا لەوەی کە ئەوان تیایدا جیاواز بوون
Verse 125
(خەڵکی) بانگ بکە بۆ ڕێبازی پەروەردگارت بە دانایی و بە ئامۆژگاری جوان و چاک و شیرین وە لەگەڵیان بدوێ (موجادەلە بکە) بەچاکترین شێوە بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک دەزانێت بەوانەی گومڕا بوون و لایاندا وە لە ڕێگاکەی وە ھەر خۆشی زانایە بەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاستن
Verse 126
وە ئەگەر تۆڵەتان سەندەوە ئەوە بە ئەندازەی ئەو ستەمەی بەرامبەرتان کراوە تۆڵە بکەنەوە, وە ئەگەر ئارام بگرن ئەوە باشترە بۆ ئارام گران
Verse 127
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە ئارام گرتنەکەشت ھەر بە (یارمەتی) خوایە و خەفەتیان بۆ مەخۆ و بەو فێڵ و پیلانانەش دەیکەن دڵ تەنگ مەبە
Verse 128
بەڕاستی خوا لەگەڵ ئەوانەیە کە خۆیان پاراستووە (لە تاوان) ھەروەھا لەگەڵ ئەوانەشدایە کە خێرخواز و چاکەکارن
تقدم القراءة