وەرگێڕانی سورەتی الفتح بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑﭒﭓﭔﭕ
ﭖ
(ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان ئێمە سەرکەوتنێکی ئاشکرامان پێ دایت (کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)
Verse 2
تا خوا خۆش ببێت لە گوناھەکانی ڕابوردو وداھاتووت وەنیعمەتی خۆی بەتەواوی بڕژێت بەسەرتدا وەرێگای ڕاستت نیشان بدات (بەردەوامت کات)
Verse 3
ﭧﭨﭩﭪ
ﭫ
وەخوا سەرت بخات بەسەرکەوتنێکی باڵادەستانە
Verse 4
ئەو خوا زاتێکە ئارامی دابەزاندووەتە ناو دڵی ئیمانداران تا ئیمانیان زیاد بکات لەگەڵ ئەو ئیمانەی کە ھەیانە، تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وە ھەمیشە خوا زانا وکاردروستە
Verse 5
تا پیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بباتە بەھەشتانێك کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە وەتا لەگوناھەکانیان خۆش ببێت وە ئەم (بەڵێنە) لای خوا سەرکەوتنێکی گەورەیە
Verse 6
وە تا سزای بدات پیاوان وئافرەتانی (دوو ڕوو) وناپاك وپیاوان وئافرەتانی ھاوبەش پەیداکەری گومان بەرانی خراپ دەربارەی خوا، ئەوخراپە(لەناو چوونەی چاوەڕوانی دەکەن بۆ ئیمانداران) ھەر بەسەر خۆیاندا دێت وەخوا خەشمی لێ گرتوون ونەفرەتی لێ کردوون و دۆزەخی بۆ ئامادە کردوون، ئای چ سەرئەنجامێکی خراپە
Verse 7
تەنھا ھی خوایە سەربازانی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا ھەمیشە باڵادەستی کاربەجێیە
Verse 8
ﯛﯜﯝﯞﯟ
ﯠ
بەڕاستی (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان ناردووە بەشایەت ومژدەدەر وترسێنەر
Verse 9
بۆ ئەوەی باوەڕ بە خوا وپێغەمبەرەکەی بھێنن وە پشتیوانی لێ بکەن وڕێزی لێبگرن وە تەسبیحاتی خوا بکەن بە بەیانیان وئێواراندا
Verse 10
بەڕاستی ئەوکەسانەی پەیمان دەدەن بەتۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بێگومان ئەوانە پەیمان بەخوا دەدەن، دەستی خوا لەسەر دەستی ئەوانەوەیە (لەم ئایەتە پیرۆزەدا جێگیرکردن وباسکردنی سیفەتی دەست بۆ خوا ھاتووە ئێمەش بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولەیەکدانەوەیەك، وەشێوەکەی نازانین تەنھا خوا خۆی دەیزانێت) جا ھەرکەس پەیمانەکەی شکاند ئەوە بێگومان ئەو پەیمان شکاندنە تەنھا (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش وەفا بکات بەو پەیمانەی کەداوێتی بەخوا ئەوە بەڕاستی خوا پاداشتی گەورەیی دەداتێ
Verse 11
بێگومان پێت دەڵێن ئەو عەرەبە دەشتەکیانەی کەلە غەزا جێ مابوون، سامان وخاوخێزانمان مەشغوڵیان کردین (نەیان ھێشت بێین بۆ غەزا) لەبەر ئەوە داوای لێ خۆشبوونمان بۆ بکە، ئەوەی بەزمانیان دەیڵێن لەدڵیاندا نیە (وباوەڕیان پێی نیە) بڵێ جا کێ لەبەرانبەر خوادا ھیچی بەدەستە بۆتان ئەگەر خوا زیانێکی بۆتان بوێت یان سوودو قازانجێکی بۆتان بوێت (وانیە کە دەیڵێن) بەڵکو خوا ئاگادارە بەھەرچییەك کە دەیکەن
Verse 12
بەڵکو وا گومانتان دەبرد کە پێغەمبەر وئیمانداران ھەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ناو کەس وکاری خۆیان (و شەھید دەبن) ئەو گومانە لەدڵتاندا ڕازێنرابوویەوە وە گومانی خراپتان دەبرد وبەڕاستی ئێوە گەلێکن لەناو دەچن
Verse 13
وە ھەر کەس باوەڕی نەھێنابێت بەخوا وپێغەمبەرەکەی ئەوە بەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ ئەو بێ باوەرانە ئاگرێکی ھەڵگیرساو
Verse 14
ئاسمانەکان وزەوی تەنھا موڵکی خوایە، لەھەر کەس کە بیەوێت خۆش دەبێت، سزای ھەرکەسیش دەدات کە بیەوێت (لەتاوانباران) وەخوا لێبوردەی میھرەبانە
Verse 15
بێگومان بەجێماوان لەغەزا دەڵێن ھەرکاتێك (لەمەدینە) دەرچوون بۆ گرتنی دەسکەوتەکان (غەنیمەت) لێمان گەڕێن باشوێنتان بکەوین، دەیانەوێت ووتەی خوا (کە دەسکەوتەکانی خەیبەر بۆ بەشدارانی حودەیبیەیە) بگۆرن، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەرگیز نابێت شوێنمان کەون چونکە پێشتر خوا دەربارەتان ھەروای فەرمووە، ئەمجا دواتر دەڵێن (وا نیە) بەڵکو حەسوودی بە ئێمە دەبەن (وا نیە) بەڵکو ئەوان زۆر کەم تێدەگەن
Verse 16
بڵێ بەجێماوان لەغەزا لە عەرەبە دەشتەکیەكان لەمەولا بانگ دەکرێن بۆ (جەنگ لەگەڵ) گەلێکی زۆر بەھێزی جەنگاوەر (دەبێ) جەنگیان لەگەڵ بکەن یان خۆیان موسڵمان ببن، جا ئەگەر گوێرایەڵ بن خوا پێیان دەدات پاداشتێکی زۆرباش وە ئەگەر سەرپێچی بکەن ھەروەك لەوەو پێش سەرپێچیتان کرد (لە حودەیبیەدا)، (خوا) سزایەکی سەختان دەدات
Verse 17
بۆ کوێر گوناە نیە (بەشداری جیھاد نەکات) بۆ شەلیش گوناە نیە ھەروەھا بۆ نەخۆشیش گوناە نیە وە ھەر کەس گوێرایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بێت دەیباتە بەھەشتانێك کەڕوبارەکان بەژێریاندا دێن ودەچن ھەر کەسیش سەرپێچی بکات، (خوا) سزای سەختی دەدات
Verse 18
سوێند بەخوا بێگومان خوا ڕازی بوو لەو ئیماندارانەی کە پەیمانیان پێدایت لەژێر درەختەکەدا (لە حودەیبیە)، جا خوا ئاگادار بوو بەوەی لە دڵیاندایە، بۆیە دڵنیایی وئارامی بۆ ناردن وە پاداشتی دانەوە بەسەرکەوتنێکی نزیك (کەئازاد کردنی خەیبەر بوو)
Verse 19
وە غەنیمەتی زۆر کەبەدەستی دەھێنن وە خوا ھەمیشە زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە
Verse 20
خوا بەڵێنی پێ داوون کەغەنیمەتی زۆر (لە بێ باوەران) دەگرن بۆیە ئەم (غەنیمەتەی خەیبەر)ی بۆ پێش خستن وە دەستی خەڵکی (مەککەی) لێتان کۆتا کرد تا (ئەم ڕووداوە) ببێتە بەڵگەیەك بۆ باوەڕداران وەتا ڕێنموونیتان بکات بۆ ڕێگای ڕاست
Verse 21
وە چەندەھا (غەنیمەتی)تر ھەیە کەھێشتا دەسەڵاتتان نیە بەسەریدا، بێگومان خوا ئاگای لەھەموویانە وەخوا ھەمیشە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵات وبـەتوانایە
Verse 22
ئەگەر ئەوانەی کافرن جەنگیان لەدژتان بکردایە بێگومان (تێك دەشکان و) ھەڵدەھاتن پاشان دەستیان نەدەکەوت ھیچ دۆست وپشتیوانێك
Verse 23
ئەوە یاسا وباوی خوایە کە بێگومان پێشتریش ھەروا بووە قەت نابینیت باو ویاسای خوا ھیچ گۆڕانێکی بەسەردا بێت
Verse 24
خوا ئەو زاتەیە کەدەستی ئەوانی (کافران) لەئێوە کۆتا کرد، دەستی ئێوەشی لەوان (کۆتاکرد بەڕێکەوتنی حودەیبیە) لەناوجەرگەی مەککەدا لەپاش ئەوەی ئێوەی بەسەر ئەواندا زاڵ کرد وەخوا بەھەرچی ئێوە دەیکەن بینایە
ھەر ئەوان (مەککەیەکان) بوون کافر بوون وە ڕێگری ئێوەیان کرد (لەزیارەتی) مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) وە(نەیانھێشت) قوربانیە وەستێنراوەکان (لەحودەیبیەدا) بگاتە شوێنی سەربڕینی خۆی (خوا زاڵی دەکردن بەسەر مەککەدا لەو ساڵەدا) ئەگەر پیاو وئافرتانی ئیماندار نەبوایە (لەناو کافرانی مەککەدا) کەئێوە نەتان دەناسین، پێتان پێدادەنان (دەتان کوشتن) جا بەھۆیانەوە تووشی تاوان دەبوون بێ ئەوەی بزانن، تاخوا بیخاتە بەر بەزەیی خۆی ئەو کەسەی کە خۆی دەیەوێت، بەڵام ئەگەر (ئیمانداران وکافران لەمەککەدا) لەیەکتر جیاببوونایەتەوە، بێگومان بێ باوەڕەکانیانمان سزادەدا بەسزادانێکی سەخت
Verse 26
کاتێك ئەوانەی بێ باوەڕن دەمار گیرییان خستە دڵیانەوە کەدەمارگیری نەفامیە، جا خواش دڵنیایی وئارامی خۆیی ناردە خوارەوە بۆ پێغەمبەر ﷺ وئیمانداران وەباوەڕدانی پابەند کرد بەووشەی (لا الە الا اللە محمد رسول اللە)وە وەئەوان بەووشـەیە شیاو تر بوون وخاوەنی بوون وە خوا بەھەموو شتێ ئاگادار وزانایە
Verse 27
سوێند بە خوا بێگومان خوا ئەو خەوەی کە پێغەمبەرەکەی دیبوی بەڕاستی گێڕاو ھێنایەدی کە(ووتبوی) دڵنیابن دەچنە ناو مزگەوتی حەرام ( کەعبەی پیرۆز) بەوویستی خوا بە ئارامی و بێ ترس، سەرتان تاشییوە یان کورتان کردۆتەوە، (لەدوژمن) ناترسن، جا ئەوەی (خوا) دەیزانی ئێوە نەتان دەزانی (کەخێر لەڕێکەوتن دایە) وە جگە لە (چوونە مەککە) بڕیاری داوە سەرکەوتنێکی نزیك (بۆ ئێوەیە کەڕێکەوتنی حودەیبیەیە)
Verse 28
خوا ئەو زاتەیە کەپێغەمبەرەکەی ناردووە بەڕێنموونی وئایینی ڕاستەوە، تا بەسەر ھەموو ڕێبازێکدا زاڵی بکات تەنھا خوا بەسە کە شاھید بێت لەسەر ئەمە
موحەممەد ﷺ پێغەمبەری خوایە ئەو (باوەڕدار)انەش کەلەگەڵیدان بەرامبەر بێ باوەڕان توندو تیژن و لەنێوان خۆیاندا بە بەزەیین، دەیان بینی (ھەمیشە) لە کوڕنوش وسوژدە بردنـدان، داوای فەزڵ وڕەزامەندی خودا دەکەن، نیشانەیان لە ناو چاوانیاندا دیارە بەھۆی زۆر سوژدە بردن (یانەوە)، جا ئەو (ھاوەڵە بەڕێزانە) ئەوە نموونە وصیفەتیان بوو لە تەوراتدا وە نموونە وصیفەتیان لە ئینجیلیشدا وەك ڕووەك وکشتوکاڵێك وایە چەکەرەی دەرکردبێت (سەوز بووبێت) ئەمجا چەکەرەکەی بەھێز کرد بێ و قاییم بوو بێت، جا لەسەر لاسکی خۆی ڕێك وەستابێ (ئەوەندە جوان بێ) جوتیارەکانی سەرسام کرد بێ، تا بە (زۆر بوونی) ھاوەڵانی داخ ومەراق بدا بەکافران, خوا بەڵێنی داوە بەوانەیان کە باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی چاکەیان کردووە بە لێبوردن و پاداشتی گەورە (کە بەھەشتە)
تقدم القراءة