وەرگێڕانی سورەتی مريم بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑ
ﭒ
بە (کاف، ھا، یا، عەین، صاد) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە
Verse 2
ﭓﭔﭕﭖﭗ
ﭘ
(ئەمەی دەخوێنرێتەوە بەسەرتدا) باس ویادی بەزەیی پەروەردگارتە بە بەندەی خۆی کە زەکەریایە
Verse 3
ﭙﭚﭛﭜﭝ
ﭞ
لەکاتێکدا پاڕایەوە لەپەروەردگاری بەپاڕانەوەیەکی نھێنی و پەنامەکی
Verse 4
ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ئێسکم لاواز بووە لەبەر پیری سەرم (بەمووی سپی) گڕی گرتووە ( ئەمە جۆرێکە لەڕەوانبیژی زمانی عەرەبی بەکاردێت بەمەبەستی ئەوەی کە مووی سپی لەکاتی پیریدا گڕی بەرداوە لە موو ڕەشەکانی سەردەمی گەنجێتی) پەروەردگارم ھەرگیز لەپاڕانەوەم لێت بێ ھیوا نەبووم
Verse 5
بەڕاستی من دەترسم کەس و کارەکەم (لەئاینی خوا لادەن) لەپاش (مردنی) خۆم (چونکە کەسێکیان تێدا نیە جێگرەوەی من بێت) وخێزانەکەشم نەزۆکە (منداڵی نابێت) سا تۆ لەلایەن خۆتەوە مناڵێکی چاکم پێ ببەخشە
Verse 6
میراتگری (پێغەمبەرێتی) من وبنەماڵەی یەعقوب بێت ئەی پەروەردگارم واشی لێ بکە کەخۆت لێی ڕازی بیت
Verse 7
(خوای گەورە فەرمووی) ئەی زەکەریا بەڕاستی موژدەت دەدەینێ بەمنداڵێک کەناوی یەحیایە پێشتر کەسمان بەو ناوە ناو نەناوە
Verse 8
ووتی ئەی پەروەردگارم چۆن منداڵم دەبێت لەکاتێکدا خێزانم نەزۆکە بێگومان خۆشم لە پیریدا گەیشتوومەتە ئەو پەڕی پیری
Verse 9
ووتی (بڕیار) بەو جۆرەیە پەروەردگاریشت فەرموویەتی ئەو (کارە) بەلای منەوە زۆر ئاسانە بێگومان پێشتریش تۆم دروستکردووە کەشتێک نەبوویت (پێش ئەو دروستکردنە)
Verse 10
(زەکەریا) ووتی ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دابنێ (کاتێک ئەو مژدە ھاتە دی) (خوای گەورە) فەرمووی نیشانەی تۆ ئەوەیە (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) ناتوانیت گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکدا بکەیت سێ شەو لەسەر یەک (بە رۆژەکانیەوە ھەر چەندە) ساغیت و لاڵ نیت
Verse 11
پاشان زەکەریا لە پەرستگاکەی ھاتە دەر بۆ ناو گەلەکەی جا بەئیشارەت پێی ووتن کە بەیانیان و ئێواران تەسبیحاتی خوا بکەن
Verse 12
(خوا دەفەرموێت بە یەحیا پاش گەورە بوونی) ئەی یەحیا تەورات بەتووند و گرنگ بگرە تێگەیشتنی تەورات (یان حیکمەت و ژیری)مان پێبەخشی لەتەمەنی مناڵیدا
Verse 13
لەگەڵ دڵسۆزی و پاک و خاوێنی لەلایەن خۆمانەوە وە ئەو (یەحیا) لەخوا ترس و پارێزکار بوو
Verse 14
ﭢﭣﭤﭥﭦﭧ
ﭨ
ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دایک و باوکیدا جوان بوو خۆ بەزلزان و سەر پێچیکەر نەبوو (لەفەرمانی خوا)
Verse 15
سەلامی خوای لەسەر بێت لەو ڕۆژەی لەدایک بوو وە لەو رۆژەی کە وەفات دەکات وە لەو ڕۆژەی کەزیندوو دەکرێتەوە
Verse 16
(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەسەرھاتی مەریەم بکە لە قورئاندا ئەو کاتەی کە کەنارگیری کرد لە کەسوکاری لە شوێنێکی رۆژھەڵاتی (مزگەوتی قودسدا خواپەرستی دەکرد)
Verse 17
ئەمجا پەردەیەکی دانا لە نێوان خۆی و ئەوان (کەس و کاری)دا ئێمەیش جوبرەیلمان نارد بۆلای وەکو بەشەرێکی تەواو خۆی پیشانی (مەریەم) دا
Verse 18
(مەریەم) ووتی من پەنا دەگرم بەخوای میھرەبان لە تۆ ئەگەر تۆ لە خوا ترسیت (وازم لێ بھێنە و زیانم پێ مەگەیەنە)
Verse 19
جوبرەیل ووتی (ترست نەبێت) من نێردراوی پەروەردگارتم بۆ ئەوەی منداڵێکی پاک و خاوێنت پێ ببەخشم
Verse 20
(مەریەم) ووتی من چۆن منداڵم دەبێت!! کە ھیچ بەشەرێک لێم نەکەوتووە (ڕەفاقەتی نەکردوم بەحەڵاڵی) وە داوێن پیسیش نەبووم
Verse 21
(جوبرەیل) ووتی کارەکە بەو جۆرەیە (کە پێم ووتی) پەروەردگارت فەرموویەتی ئەو کارە لای من زۆر ئاسانە و بۆ ئەوەی بیکەین بەموعجیزە و نیشانەیەک بۆ خەڵکی و ڕەحمەتێکی تایبەتیش لەلایەن ئێمەوە ئەوە کارێکی بڕیاردراوە (لەلایەن خواوە)
Verse 22
ﯜﯝﯞﯟﯠﯡ
ﯢ
جا (مەریەم) سکی پڕ بوو بەو (کۆرپەلەوە) ئەمجا بە (سکەکە)وە دوور کەوتەوە بۆ شوێنێکی دوور (لە کەسوکاری)
Verse 23
ئەوسا ئێشی پێش ژانی منداڵبوون ناچاری کردو بردی بۆ لای قەدی دار خورمایەک (تا لە کاتی منداڵ بوومەنەکەیدا خۆی پێوە بگرێت و پاڵی پێوە بدات) (مەریەم) ووتی ئای خۆزگە پێش ئەم (ڕوداوە) بمردمایە و من شتێکی لەبیرچووەی باس نەکراو بوومایە
Verse 24
ئەمجا (جوبرەیل) بانگی مەریەمی کرد لەژێری (دار خورماکە) وە (ووتی) خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە بێگومان پەروەردگارت لەخوارتەوە جۆگەیەک ئاوی بۆ فەراھەم ھێناوی
Verse 25
قەدی ئەو دار خورمایەش بۆ لای خۆت ڕاوەشێنە خورمای تازە پێ گەیووت بەسەردا دەبارێت
Verse 26
ئەمجا (لەو خورما) بخۆ و (لەو ئاوەش) بخۆرەوە چاوو دڵ ڕۆشنبە جا ئەگەر ھەر کەسێکت بینی (پرسیاری ئەم منداڵەی لێ کردیت) بە (ئیشارەت) پێی بڵێ بەڕاستی من قسە نەکردنم لەسە خۆم نەزر کردووە بۆ (خوای) میھرەبان لەبەرئەوە ئەمڕۆ قسە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا ناکەم
Verse 27
جا بەو (منداڵەوە) ھاتەوە بۆ لای کەسوکارەکەی ئەو (منداڵەی) گرتبوو بە باوەشیەوە (خزمەکانی) ووتیان ئەی مەریەم بەڕاستی شتێکی زۆر خراپ و ئابڕو بەرت کردووە
Verse 28
ئەی ئەوەی وەک خوشکی ھاروون وایت (لە تەقوا وخواناسیدا) نەباوکت پیاوێکی خراپ و داوێن پیس بووە نە دایکت داوێن پیس و زیناکار بووە
Verse 29
جا(مەریەم) ئیشارەتی بۆ ئەو (منداڵە) کرد (خزمەکانی) ووتیان چۆن قسە بکەین لەگەڵ مناڵێکدا کە لە بێشکەدایە
Verse 30
(منداڵەکە ھاتە قسە و) ووتی بەڕاستی من بەندەی خوام پەڕاوی ئینجیلم پێ دەدات و دەمکات بە پێغەمبەر
Verse 31
وە پیرۆز و فەڕداری کردووم لە ھەر جێگایەکدا بم و فەرمانی پێداوم بە نوێژ کردن و بە زەکاتدان ھەتا لە ژیاندام و زیندووم
Verse 32
ﮞﮟﮠﮡﮢﮣ
ﮤ
و (کردومی) بە ڕۆڵەیەکی چاکەکارو گوێرایەڵ بۆ دایکم نەی کردووم بە ملھوڕێکی بەد ڕەفتار
Verse 33
سڵاوی خوام لەسەر بێت ئەو ڕۆژەی کە لە دایک بووم وە ئەو ڕۆژەی کە دەمرم وە ئەو رۆژەشی کە زیندوو دەکرێمەوە
Verse 34
ئەوە (کە باس کرا) عیسای کوڕی مەریەمە کە ووتەیەکی ڕاستە (دەربارەی عیسا) کە ئەوان (گاور و جولەکەکان) تێیدا دوو دڵن
Verse 35
ناگونجێت و شایەن نیە بۆ خوا منداڵی ھەبێت پاک و بێگەردی بۆ خوا ھەرکاتێک بیەوێت کارێک ببێت ئەوە بێگومان تەنھا پێی دەڵێت ببە، یەکسەر (ئەویش) دەبێت
Verse 36
بێگومان خوا پەروەردگاری من و ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ئەمەیە ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست
Verse 37
بەڵام دەستەو تاقمی (گاور وجولەکە)کان لە نێو خۆیاندا ڕایان جیاواز بوو (لە بارەی عیساوە) جا سزاو لەناو چوون بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە بینینی ڕۆژە زۆر گەورەکە (کە ڕۆژی دواییە)
Verse 38
ئای کە چەندە بیسەر و بینەرن (ئەو بێ باوەڕانە) لەڕۆژێکدا کە دێنەوە بۆ لامان (لە قیامەتدا) بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ (لە دونیادا) لە گومڕاییەکی ئاشکرادان
Verse 39
(ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو(ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کارو باری (خەڵکی) کۆتایی پێ دەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن و باوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)
Verse 40
بەڕاستی ھەر ئێمە دەبینە میراتگری زەوی و ئەوەی لەسەریەتی وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە
Verse 41
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە قورئاندا باسی ئیبراھیم بکە بەڕاستی ئەو (ئیبراھیم) زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو
Verse 42
کاتێک بە باوکی ووت ئەی باوکی خۆشەویستم بۆ دەپەرستی شتێک کە نابیستێ و نابینێت وە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنێت
Verse 43
ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دڵنیابە زانست و زانیارێکم بۆ ھاتووە کە بۆ تۆ نەھاتووە (وپێت نەدراوە) کەواتە شوێنم کەوە و گوێرایەڵیم بکە ڕێنمونیت دەکەم بۆ رێبازی ڕاست
Verse 44
ئەی باوکی خۆشەویستم شەیتان مەپەرستە بەڕاستی شەیتان ھەمیشە سەرپێچیکەر و یاخیە لە خوای میھرەبان
Verse 45
ئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دەترسم (گەر بەکافری بمریت) تووشی سزایەک ببیت لە لایەن خوای میھرەبانەوە ئیتر ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی شەیتان (لەدۆزەخدا)
Verse 46
(باوکی) ووتی تۆ واز لە پەرستراوەکانی من دەھێنیت (ونایانپەرستی)؟! ئەی ئیبراھیم سوێند بێت ئەگەر واز نەھێنیت (لەقسە ووتن بە پەرستراوەکانم) دڵنیا بە بەرد بارانت دەکەم (دەی) بڕۆ ماوەیەکی زۆر دوورکەوەرەوە لێم
Verse 47
(ئیبراھیم) فەرمووی سەلامت لێ بێت لە مەودوا داوای لێ خۆشبوونت بۆ دەکەم لە پەروەردگارم (چونکە) بەڕاستی ئەو (پەروەردگار) لەگەڵمدا میھرەبانە (و دوعام گیرا دەکات)
Verse 48
وە دوورە پەرێز دەبم لە ئێوە و لەو شتانەش کە دەیپەرستن جگە لە خوا تەنھا پەروردگارم دەپەرستم ئومێدەوارم لە پەرستن و نزای پەروەردگارم دا بێ ھیوا و نائومێد نەبم (وەکو ئێوە)
Verse 49
جا کاتێک (ئیبراھیم) دوورکەوتەوە لێیان (لە گەلە بت پەرستەکەی) ولەو شتانەش ئەوان دەیانپەرست جگە لە خوای گەورە ئێمە ئیسحاق و(لە ئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی و ھەریەک لەوانیشمان کرد بە پێغەمبەر
Verse 50
لە ڕەحمەتی خۆمان ئەوانمان بەھرەمەند کرد باسی چاکەی ئەوانمان خستە سەر زمانی (خەڵکی)
Verse 51
لە قورئاندا باسی موسا بکە بەڕاستی ئەو (کەسێکی) ھەڵبژاردە بوو (بێ گەردبوو لە ناتەواوی) و نێرراو و پێغەمبەر بوو (بۆ خەڵکی)
Verse 52
وە ئێمە ئەومان بانگ کرد لەلای ڕاستی کێوی طورەوە وە ئەو(موسا) مان نزیک کردەوە تا قسەی لەگەڵ بکەین
Verse 53
وە لەبەزەیی و بەخشندەیی خۆمان بەخشیمان بەو (موسا) بە ھارونی برای کە پێغەمبەر بوو
Verse 54
وە لە قورئاندا باسی ئیسماعیل بکە بێگومان ئەو لە پەیمان و بەڵێنەکانیدا ڕاستگۆ بوو و ئەو نێرراوو پێغەمبەری خوا بوو
Verse 55
وە ھەمیشە فەرمانی دەدا بە خێزان و کەسوکاری بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ھەمیشە لای پەروەردگاری جێگەی ڕەزامەندی بوو
Verse 56
وە باسی ئیدریس بکە لە قورئاندا بەڕاستی ئەو زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو
Verse 57
ﮂﮃﮄ
ﮅ
و پایە و پلەیمان بڵند و بەرز کردەوە
Verse 58
ئەوانەی (کە باسکران) کەسانێکن کە خوا نیعمەت و چاکەی خۆی ڕشت بەسەریاندا لەو پێغەمبەرانەی کە لە نەوەی ئادەمن (وەک ئیدریس) وە لە (نەوەی) ئەوانەیش (کە لە کەشتییەکەدا) لەگەڵ نوح دا ھەڵمان گرتن (وەک ئیبراھیم) وە لە نەوەی ئیبراھیم و یەعقوب (وەک ئیسماعیل و یوسف) وە ئەوانەی ھیدایەتمان داون ھەڵمان بژاردوون ئا ئەوانە ھەر کاتێک ئایەتەکانی خوای بە بەزەییان بۆ بخوێنرێتەوە دەست بەجێ دەکەون بە ڕوودا بەسوژدە و گریانەوە
Verse 59
ئەمجا لە پاش ئەوان کەسانێک (لە نەوەکانیان) بوونە جێنشینیان کە نوێژیان دەفەوتاند و شوێن ھەواو ئارەزوو کەوتن جا ئەوانە لە داھاتوودا تووشی (سزای) گومڕاییان دەبن
Verse 60
جگە لەوەی کە تۆبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کارو کردەوەی چاکی کردبێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت (لەپاداشتی کردەوە چاکەکانیان کەم ناکرێتەوە)
Verse 61
بەھەشتانی جێی مانەوەی ھەمیشەییە کەخوای میھرەبان بەڵێنی داوە بە بەندەکانی کە نادیارو پەنھانە وبەچاو نەیانبینیوە بەڕاستی خوا بەڵێنی بەدی دێت
Verse 62
(بەھەشتییەکان) لە بەھەشتدا ھیچ ووتە و قسەیەکی بێ سوود نابیستن تەنھا سەلام کردن دەبیستن لەوێدا ڕزق و ڕۆزی ئامادەیە بۆیان بە بەیانیان و ئێواراندا
Verse 63
ئەو بەھەشتەی باسی کرا ئەوەیە کەدەیبەخشین بەو کەسانەی کە (لە دونیادا) پارێزکار و لەخوا ترس بوون لە بەندەکانمان
Verse 64
ئێمە (فریشتەکان) لە ئاسمانەوە دانابەزین بە فەرمانی پەروەردگارت نەبێت تەنھا بۆ خوایە (و خوا دەزانێت) ھەموو کاروباری داھاتوو ڕابووردوو و ئێستامان وە پەروەردگارت (کردەوەی بەندەکانی) لەبیر نەکردووە
Verse 65
کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە و زۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا ئاگاداریت وێنەی ئەو (خوایەکی تر) ھەبێت
Verse 66
ئادەمی(بێ بڕوا) دەڵێ ئایا کە مردم لە داھاتوودا بە زیندوویی (لە گۆڕ) دەردەھێنرێم
Verse 67
ئەوە ئادەمیزاد بۆ بیرناکاتەوە کە بێگومان ئێمە لە سەرەتاوە ئەومان دروستکردووە کە ئەو شتێک نەبوو
Verse 68
ئەمجا سوێند بە پەروەردگارت ئەو (بێ بڕوایانە) کۆ دەکەینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) (لەگەڵ) ئەو شەیتانانەی (کە گومڕایان کردن) پاشان بەڕاستی ھەموویان ئامادە دەکەین بەدەوری دۆزەخدا بەسەر ئەژنۆیاندا کەوتوون (لەبەر ترسناکی ئەو رۆژە)
Verse 69
پاشان بێگومان دەری دەھێنین (و دەیخەینە دۆزەخەوە) لە ھەر پێڕو دەستەیەک کامەیان تاوانبارتر (یاخیتر) بووە لە بەرانبەر خوای میھرەباندا
Verse 70
ئەمجا بێگومان ئێمە زاناترین بەوانەی کە شیاوترن بخرێنە دۆزەخ و بسوتێن پێی
Verse 71
کەس نیە لە ئێوە نەڕوات و تێنەپەڕێت بەسەر دۆزەخدا (ئەو تێپەڕینە) بڕیارێکی بڕاوەیە لە پەروەردگارتەوە
Verse 72
دواتر ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکار ولەخواترس بوون و ستەمکاران لەسەرچۆک لەناو (دۆزەخ) دا دەھێڵینەوە
Verse 73
ھەر کاتێک ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمە بەسـەریاندا بخوێنرایەتەوە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو کام لـەم دوو کۆمەڵە جێ و شـوێنی (خانوو بەرەی) خۆشـترە و کۆڕو مەجلیسی چاکترە
Verse 74
وەپێش ئەمان چەندینمان لەناو برد لەگەلە (بێ باوەڕەکان) کەل و پەلی ناوماڵ ولاشە وقیافەتیشیان لەمان جوانتر بوو
Verse 75
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوەی لەگومڕاییدایە باخوای میھرەبان موڵـەتی پێ بدات و تەمەنی درێژ بکات (تازیاتر تاوان بکەن) ھەتا کاتێک ئەو ھەڕەشانەی کراوە لێیان دەبینن (دێتە دی) (ئەوەش) یان سزایە (لە دونیادا) یان (ھاتنی) ڕۆژی دواییە جا لـە داھاتوودا دەزانن کێ جێگاو شـوێنی (خانوو بەرەی) خراپ و ناخۆشـە وەکێ سەرباز و لەشکری بێ ھێزترە (کافران یان باوەڕداران)
Verse 76
ئەوانەی لەسەر ڕێبازی ھیدایەت بوون خوا ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات ئەو کردەوە چاکانەی لـە (ڕۆژی دواییدا) دەمێننەوە لای پەروەردگارت پاداشـتی چاکترە وئاکامیشی باشترە
Verse 77
ئایا ئەو کەسەت دیوە بێ باوەڕ بوو بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە ووتی (لە ڕۆژی دواییشدا) ماڵ و کوڕم پێ دەدرێت
Verse 78
ئایا بەنھێنیەکان ئاگادارە یا بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە
Verse 79
نەخێر (وانیە) لەمەوپاش ئەوەی دەیڵێت دەینوسین (لەسەری) ماوەی سزای بۆ درێژ دەکەینەوە
Verse 80
ﭭﭮﭯﭰﭱ
ﭲ
ئەوەی ئەو دەیڵێت (لەماڵ و منداڵ) بەمیرات لێی وەردەگرینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) بەتەنھا دێتەوە لامان
Verse 81
ئەوانە بێجگە لە خوا بڕیاریانداوە بۆ خۆیان چەند پەرستراوێک بۆ ئەوەی ئەو پەرستراوانە ببنە یارمەتیدەر (و تکا کار) بۆیان
Verse 82
نەخێر (وا نیە) بەڵکو پەرستراوەکان (لە قیامەتدا) ئینکاری پەرستنەکەی ئەوان دەکەن وە دەبنە دژیان و بەرپەرچیان دەدەنەوە
Verse 83
ئایا نەتدیوە (سەرنجت نەداوە) کە بێگومان ئێمە شەیتانەکانمان زاڵ کردووە بەسەر بێ باوەڕاندا چاک ھانیان دەدەن (بۆ کوفر و تاوان)
Verse 84
جا (ئەی موحەممەد ﷺ) پەلەیان لێ مەکە بێگومان ئێمە بەژماردنێکی ورد (ڕۆژانی تەمەنیان) دەژمێرین
Verse 85
ﮗﮘﮙﮚﮛﮜ
ﮝ
باسی ئەو ڕۆژە بکە کە پارێزکاران ولەخواترسان کۆ دەکەینەوە دەستە دەستە وکۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێز وحورمەتەوە دەیانبەن بۆ لای خوای میھرەبان
Verse 86
ﮞﮟﮠﮡﮢ
ﮣ
تاوانباریش دەدەینە بەر بۆ دۆزەخ بە تینویەتی (بەوێنەی گەلە ئاژەڵ)
Verse 87
دەسەڵاتی تکاو لاڵەیان نیە جگە لەو کەسەی بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە (وەک پێغەمبەران و شەھیدان)
Verse 88
ﮮﮯﮰﮱ
ﯓ
(گاور وجولەکەکان) دەیانووت خوا منداڵی بۆخۆی داناوە
Verse 89
ﯔﯕﯖﯗ
ﯘ
سوێند بەخوا بەڕاستی شتێکی زۆر نابەجێ و سەیر دەڵێن
Verse 90
نزیکە ئاسمانەکان لەت لەت و پارە پارە ببن لەبەر ئەو (قسەیە) و (نزیکە) زەویش شەق بەرێت و بقڵیشێ و(نزیکە) چیاکان بە یەکجار بڕوخێن
Verse 91
ﯣﯤﯥﯦ
ﯧ
لەبەر ئەوەی (بێ باوەڕان) منداڵ دەدەنە پاڵ خوای میھرەبان
Verse 92
ﯨﯩﯪﯫﯬﯭ
ﯮ
بۆ خوای میھرەبان شیاو نیە کە منداڵی ھەبێت
Verse 93
ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدان بەبەندەیی دێنە لای خوای میھرەبان (ھیچ کەسێک لەوانە نیە بەندەی خوای میھرەبان نەبێت)
Verse 94
ﯺﯻﯼﯽ
ﯾ
سوێند بەخوا بەڕاستی ھەموویانی سەرژمێری کردووە بە ژماردن
Verse 95
ﯿﰀﰁﰂﰃ
ﰄ
ھەر ھەموویان بە تاک و تەنھا دێنەوە بۆ لای (خوا) لە ڕۆژی قیامەتدا
Verse 96
بەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیشیان کردووە بێگومان خوای میھرەبان خۆشەویستیان دەکات (لەدڵی باوەڕداراندا)
Verse 97
جا بەڕاستی ئێمە قورئانمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە تا مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکاران و لەخواترسان ئەو کەسانەشی پێ بترسێنێت کەبە سەختی دژایەتیت دەکەن
Verse 98
گەل و کۆمەڵی زۆرمان پێش ئەمان (لەبەر خراپیان) لـەنـاوبرد ئایا ھەست ئەکەیت بەھیچ کەسێک لەوانە مابێت؟ یان ھیچ وورتە و سرتەیەکیان دەبیستیت
تقدم القراءة