وەرگێڕانی سورەتی التغابن بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
تەسبیحاتی خوا دەکات ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدایە، دەسەڵاتی تەواو بۆ ئەوە وە ھەرچی ستایش ھەیە ھەمووی بۆ ئەوە وە ئەوە بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە
Verse 2
خوا ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستكردووە ئەمجا ھەندێکتان بێ باوەڕ وھەندێکی تریشتان باوەڕدارن وە خوا بینایە بەھەر شتێك کە ئەنجامی دەدەن
Verse 3
خوا ئاسمانەکان وزەوی دروست کردووە بەحەق وڕاستی لەجوانترین شێوەشدا وێنەی کێشاون وە سەرئەنجامیش ھەر بۆلای ئەوە (گەڕانەوە)
Verse 4
ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە خوا دەیزانێت وە شارەزایە بەوەی دەیشارنەوە، وە بەوەیشی ئاشکرای دەکەن وە خوا زانایە بەوەی لەناو دڵ ودەروندایە
Verse 5
ئایا پێتان نەگەیشتووە ھەواڵی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لەمەو پێش، بۆیە چەشتیان تۆڵەی کاری خۆیان وە بۆ ئەوان ھەیە سزای سەخت
Verse 6
ئەو (سزایە) بێگومان بەھۆی ئەوەوەبوو کە پێغەمبەرەکانیان بۆھات بەبەڵگەی ئاشکراوە، کە چی دەیانووت چۆن ئەبێت ئادەمییەك لە خۆمان ڕێنمونیمان بکات، ئەمجا بێ بڕوا بوون وڕوویان وەرگێڕا، وە خواش بێ نیازیی نواند (لە باوەڕھێنانیان) وەخوا دەوڵەمەندە وشایستەی ستایشە
Verse 7
بێ باوەڕان وایان دەزانی کە (لە ڕۆژی دواییدا) زیندوو ناکرێنەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ: بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان زیندوو دەکرێنەوە دڵنیابن پاشان ھەواڵتان پێ دەدرێت بەوەی کە کردووتانە وە ئەمە بۆ خوا (زۆر) ئاسانە
Verse 8
کەواتە باوەڕ بھێنن بەخوا وپێغەمبەرەکەی وبەو ڕووناکیەی دامان بەزاندووە (کە قورئانە) وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن
Verse 9
(پاداشتان دەداتەوە) لەڕۆژێکدا کە کۆتان دەکاتەوە بۆ ڕۆژی کۆکردنەوە، ئەوڕۆژە ڕۆژی زیانباریە وە ھەرکەسێك بڕوا بھێنێت بەخوا
وە کردەوەی چاك بکات، خوا چاوپۆشی دەکات لەگوناھەکانی ودەیانسڕێتەوە وەدەیخاتە ناو بەھەشتانێکەوە کە جۆگە ئاوی زۆر بەژێریاندا دەڕوات، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی، ئەوەیە بردنەوە وسەرکەوتنی گەورە
وە کردەوەی چاك بکات، خوا چاوپۆشی دەکات لەگوناھەکانی ودەیانسڕێتەوە وەدەیخاتە ناو بەھەشتانێکەوە کە جۆگە ئاوی زۆر بەژێریاندا دەڕوات، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وھەتا ھەتایی، ئەوەیە بردنەوە وسەرکەوتنی گەورە
Verse 10
ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون ونیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن، تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی وە سەر ئەنجامێکی زۆر خراپە
Verse 11
ھیچ ناڕەحەتیەك تووشی (خەڵك) نابێت مەگەر بەفەرمانی خوا نەبێت، ھەر کەسێك باوەڕ بھێنێت بەخوا، خوا ڕێنمونی دڵی دەکات وە خوا بەھەموو شت ئاگادارە
Verse 12
گوێڕایەڵی خوا وگوێڕایەڵی پێغەمبەر بکەن ئەوسا ئەگەر پشتان تێ کرد، جا ئەوەی لەسەر پێغەمبەری ئێمەیە تەنھا گەیاندنی ڕوون وئاشکرای (ئاینەکەیەتی)
Verse 13
خوا زاتێکە کە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە، دەی با باوەڕداران تەنھا پشت بەخوا ببەستن
Verse 14
ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بەڕاستی ھەندێك لەژنان ومنداڵەکانتان دوژمنی ئێوەن (بەوەی دەیانەوێت ڕێگریتان بکەن لەڕێگەی خودا وپەشیمانتان بکەنەوە لەئاینەکەتان) جا خۆتانیان لێبپارێزن ( وئاگاداریان بن، بەگوێیان نەکەن) وە ئەگەر (لێیان) ببورن وە واز بھێنن (لێیان) وە (لێیان) خۆش ببن ئەوە بێگومان خواش لێخۆشبوو ومیھرەبانە
Verse 15
بێگومان سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵتان ھۆی تاقیكردەوەتانن لەکاتێکدا خوا پاداشتی زۆر گەورەی لەلایە
Verse 16
کەوا بوو لەخوا بترسن وبەندایەتی ئەو بکەن ئەوەندەی کە دەتوانن وە گوێڕایەڵ وملکەچی بن وە ماڵ ببەخشن کە بۆ خۆتان چاکترە وە ئەوەی پارێزراو بێت لەچرووکی نەفسی خۆی ھەر ئەوانن سەرکەوتو وڕزگار
Verse 17
ئەگەر قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (واتە بیبەخشن لەپێناو خوا) چەند بەرانبەری دەکاتەوە بۆتان وە لێتان خۆش دەبێ وە خوا سوپاسگوزار ولەسەرخۆ وبەئارامە
Verse 18
ﯨﯩﯪﯫﯬ
ﯭ
(ئەو زاتە پەروەردگارێکی) زانا وئاگادارە بە شتە پەنھان وئاشکراکان، زاڵ وباڵادەست وکاربەجێیە
تقدم القراءة