وەرگێڕانی سورەتی السجدة بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑ
ﭒ
بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی. ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن
Verse 2
ھێنانە خوارەوەی ئەم قورئانە ھیچ گومانی تێدانیە لـەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوەیە
Verse 3
ئـایا (بێ باوەڕەکان) دەڵێن: موحەممەد ﷺ خۆی ئەم (قورئانەی) ھەڵبەستووە (نەخێر ھەڵی نەبەستووە) بەڵکو ئەو (قورئانە) ڕاستە لەلایەن پەروەردگارتەوە (ھاتووە) بۆ ئەوەی بەو (قورئانە) خەڵکێک بترسێنیت کە لە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بەڵکو ڕێنمونی وەرگرن
Verse 4
خوا زاتێکە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەدیھێناوە لە شەش ڕۆژدا پاشان بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (ئیمانمان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین) بێجگە لەو (خوا) ھیچ پشتیوان و تکا کارێکتان نیە دەی بۆ بیرناکەنەوە و پەند وەرناگرن
Verse 5
خوا ھەموو کاروبارەکان بەڕێوە دەبات لەئاسمانەوە تا زەوی (ھەتا ڕۆژی دوای) لە پاشان ھەموو ئەو کاروبارە بەرز دەبێتەوە بۆلای خۆی لە ڕۆژێکدا (لەقیامەتدا) کەئەندازەکەی ھەزار ساڵە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن
Verse 6
ﮝﮞﮟﮠﮡﮢ
ﮣ
ئەو (خوا) زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکرایەك بە دەسەڵات و میھرەبانە
Verse 7
زاتێکە ھەموو شتێکی بەجوانترین شێوە دروستکردووە جا مرۆڤی لە سەرەتاوە لە قوڕ دروستکرد
Verse 8
لەپاشان نەوەی مرۆڤی لە پوختەیە لە ئاوی بێ نرخ و قێزەون دروستکردووە
Verse 9
لەپاشان ڕێك و پێکی کرد (بەشێوەی ئادەمی) و فوی کرد بە بەریدا لەڕۆحێك کە خۆی دروستی کرد (دانە پاڵی ڕۆح بۆ لای خوا بۆ ڕێزو تەشریفە) گوێ و چاو و دڵی پێبەخشیوون بەڵام زۆر کەم سوپاسی خوا دەکەن
Verse 10
(بێ بڕواکان) دەڵێن: ئایا کاتێك (مردین و لەشمان ڕزاو) لە ناو زەویدا وون بووین ئایا سەر لەنوێ جارێکی تر دروست دەکرێینەوە ( وزیندوو دەبینەوە) (وانیە) بەڵکو ئەوان باوەڕیان نیە بەخزمەت پەروەردگاریان بگەن (بۆ دادگایی کردنی قیامەت)
Verse 11
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ فریشتەی گیان کێشان کە گیان کێشانی ئێوەی پێ سپێراوە دەتان مرێنێت لە پاشان بۆ لای پەروەردگارتان دەگەڕێنرێنەوە
Verse 12
ئەگەر دەبینی کاتێك (لەقیامەتدا) تاوانباران لەحوزوری پەروەردگاریاندا (لەخەجاڵەتیدا) سەریان داخستووە (دەڵێن) ئەی پەروەردگاری ئێمە (ئەوەی بەڵێنت پێ دابووین) دیمان و بیستمان دەی بمانگێڕەرەوە (بۆ دونیا ھەتا) کردەوەی چاك بکەین بەڕاستی ئێمە دڵنیاین (لەقیامەت)
Verse 13
ئەگەر بمانویستایە ڕێنمونیمان بەھەموو کەسێك دەدا بەڵام بەڵێنی من چەسپاو و جێگیر بووە کە بێگومان دۆزەخ پڕدەکەم لەجنۆکە و ئادەمی بەتێکڕا
Verse 14
کەواتە (سزای دۆزەخ) بچەژن، چونکە گەیشتن بەم ڕۆژەتان لەبیرکرد بوو بەڕاستی ئێمەش ئێوەمان لەبیرخۆمان بردەوە و سزای بەردەوام بچێژن بەھۆی ئەوەی دەتانکرد (لەدونیادا)
Verse 15
تەنھا کەسانێك باوەڕ بەئایەتەکانی ئێمە دەھێنن ھەر کاتێك بەو (ئایەتانە) ئامۆژگاری بکرێن ئەکەون بە ڕوودا بەسوژدە بردنەوە و بەپاکی ستایشی پەروەردگاریان دەکەن و خۆیان بەگەورە دانانێن
Verse 16
تەنیشتیان دوور ئەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لەخەو ھەڵدەسن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار و نزا لەپەروەردگاریان دەکەن بەترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داوون دەبەخشن
Verse 17
ئەمجا ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردویانە
Verse 18
دەی ئایا کەسێك ئیماندار بووبێت وەك کەسێکە دەرچووبێت لە ئیمان (وفاسق بووبێت) ھەرگیز چونیەك نین
Verse 19
جا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوە بەھەشتانێکی پڕ ڕێزو خۆشیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو کردەوانەوەی کەدەیانکرد
Verse 20
وە ئەوانەی کە فاسق بوون ئەوە جێگایان ئاگرە ھەر کاتێك بیانەوێت لە دۆزەخ دەرچن دووبارە دەیانگێڕنەوە ناو دۆزەخ و پێیان دەوترێت بچەژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد
Verse 21
وە بەڕاستی ئێمە سزای دونیایان پێ دەچێژین جگە لە سزای ھەرە گەورە (ی دۆزەخ) تابگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)
Verse 22
وە کێ ستەمکارترە لەو کەسەی بە ئایەتەکانی پەروەردگاری ئامۆژگاری بکرێت دوا ئەوە ڕوو وەرگێڕێت وپشتی تێ بکات بەڕاستی ئێمە تۆڵە سێنەرین لە تاوانباران
Verse 23
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بەموسا ئەمجا گومانت نەبێت (ئەی موحەممەد ﷺ) لەگەیشتنت بە موسا (یان گومانت نەبێت لەگەیشتنی تەورات بە موسا) وە ئێمە ئەو (تەوراتە) مان کرد بەرێنمونیکاری بەنو ئیسرائیل
Verse 24
وە لەناو ئەواندا پێشەوایانێکمان دانا ڕێنمونی (خەڵك)یان دەکرد بە فەرمانی ئێمە کاتێك خۆیان گرت و بەئایەتەکانی ئێمە دڵنیابوون (باوەڕی بتەویان ھێنا)
Verse 25
بێگومان پەروەردگارت بڕیار دەدات لەنێوان (بەندەکانیدا) لەڕۆژی قیامەتدا لەوەی ئەوان تێیدا جیاواز بوون
Verse 26
ئایا (ڕێگای ڕاست) ڕوون نەبۆتەوە بۆیان کە ئێمە پێش ئەمان زۆر گەل و نەتەوەمان لەناو بردووە ئەمان (بێ باوەڕانی مەککە) بەشوێن و خانووە (وێرانکراوە)کانی ئەواندا ھاتووچۆ دەکەن بەڕاستی لە (تیاچوونی) ئەواندا چەند بەڵگەی گەورە ھەیە دەی ئایا ئەوانە (ئەو ڕاستیانە) نابیستن
Verse 27
ئایا نابینن و نازانن کە ئێمە ئاو دەنێرین بۆ زەوی ووشکی بێ ڕووەك ئەمجا بە ھۆی ئەو (ئاوەوە) کشتوکاڵ و گژوگیا دەڕوێنین کە ئاژەڵیان لێێ دەلەوەرێت و خۆشیان لێی دەخۆن دەی ئایا ئەوانە نابینن
Verse 28
وە(بێ باوەڕانی مەککە بە موسڵمانان) دەڵێن ئەم حوکم و بڕیاردانی قیامەتە، کەی دەبێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
Verse 29
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ڕۆژی بڕیاردانی قیامەت باوەڕ ھینان سوود ناگەیەنێت بەوانەی بێ باوەڕبوون لە دونیادا و مۆڵەتیشیان پێ نادرێت
Verse 30
ﯯﯰﯱﯲﯳ
ﯴ
جا (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە و گوێیان مەدەرێ وە تۆ چاوەڕوانی بکە بێگومان ئەوانیش چاوەڕوانن
تقدم القراءة