وەرگێڕانی سورەتی الإسراء بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
پاک و بێگەردی بۆ ئەوزاتەی کە شەوڕەوی کرد بە بەندەی خۆی لە شەوێکدا لە مزگەوتی حەرامەوە (لە شاری مەککە) بۆ مزگەوتی (الاقێی) لە (بیت المقدس) کە دەور و بەریمان پیرۆز و فەڕدار کردووە بۆ ئەوەی ھێندێک لە بەڵگە و نیشانە ڕوونەکانی خۆمانی نیشان بدەین بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و بینایە
Verse 2
وە تەوراتیشمان بەخشی بە موسا وە ئەو (تەوراتە) مان کردە ھۆی ڕێنمونی بۆ نەوەی ئیسرائیل (پێمان ووتن) کە بێجگە لە من کەس مەکەنە پشتیوانی خۆتان
Verse 3
(ئەی) نەوەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ نوح (لە کەشتیدا) ھەڵمان گرتن بەڕاستی نوح بەندە یەکی زۆر سوپاس گوزار بوو
Verse 4
نەوەکانی ئیسرائیلمان ئاگادار کردو ھەواڵمان پێدان لە نامەکەیاندا کە سوێند بە خوا ئێوە خراپەکاری دەکەن لە زەویدا دووجار و بێگومان بەرز دەبنەوە و زاڵ دەبن (بەسەر خەڵکیدا) بە بەرز بونەوەیەکی زۆر گەورە
Verse 5
جا کاتێک یەکەمین بەڵێن (لەو دووانە) ھات (کە بەڵێنتان پێدراوە) دەینێرینە سەرتان چەند بەندەیەکی خۆمان کە خاوەنی دەست وەشاندنێکی بەتینن لە جەنگدا ئەمجا ئەوانە دەگەڕێن بەناو ووڵاتەکەتاندا وە ئەوە بەڵێنێکی بەدی ھێنراو بوو
Verse 6
لە پاشان جارێکی تر ئێوە بەسەریاندا زاڵ دەکەینەوە, وە دارایی و کوڕی زۆرتان پێ دەبەخشین وە لە شکر و کەستان (لە جاری پێشوو) زۆرتر دەکەین
Verse 7
ئەگەر ئێوە چاکە بکەن ئەوا چاکە بۆ خۆتان دەکەن وە ئەگەر خراپەش بکەن ئەوا (سزاکەی) ھەر بۆ خۆتانە جا کاتێ بەڵێنی (سزا و تۆڵەی) دووھەم ھات بۆ ئەوەی پەژارە و خەفەت بە ڕوخسارتانەوە دەرکەوێت وە بۆ ئەوەی بچنەوە ناو مزگەوتی ئەقێاوە ھەرچۆنێک لە جاری یەکەمدا چوونە ناویەوە, وە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن بە وێران کردنێکی گەورە
Verse 8
ئومێد وایە پەروەردگارتان ڕەحمتان پێ بکات (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆلای خوا) ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر تاوان) ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سزادانتان) وە دۆزەخمان کرد بە بەندیخانە بۆ بێ باوەڕان
Verse 9
بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاسترینە و موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کە کردەوە چاکەکان دەکەن کە بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە
Verse 10
وە بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان نیە بە ڕۆژی دوایی سزایەکی سەختمان بۆ ئامادەکردون
Verse 11
وە ئادەمی نزاو ھاوار بۆ شەڕ و خراپە دەکات (ھەروەکو) داوا و نزاکردنی بۆ خێرو چاکە وە ئادەمی ھەمیشە ھەر پەلەیەتی
Verse 12
شەو و ڕۆژمان کرد بە دوو نیشانەی (گەورەی دەسەڵاتی خوا) ئەمجا نیشانەی شەومان تاریک کرد (یا سڕیەوە) و بەڵگە و نیشانەی ڕۆژمان ڕووناک کردەوە بۆ ئەوەی بەشوێن ڕۆزی پەروەردگارتاندا بگەڕێن وە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و شەو و ڕۆژەکان) بزانن وە ئێمە ھەموو شتێکمان بە ڕوون و ڕەوانی باسکردووە (بۆتان)
Verse 13
وە ھەموو مرۆڤێک (لە ڕۆژی دواییدا) کردەوەی خۆیمان کردۆتە گەردنیەوە (چاکە بێت یا خراپە) وە لە ڕۆژی دواییدا بۆی دەردەھێنن نامەیەک کە بە کراوەیی (و ھەموو کردەوەکانی تێدا نوسراوە) و دەیبینێت
Verse 14
(پێی دەووترێت) نامەکەت بخوێنەرەوە ئەمڕۆ خۆت بەسیت کە موحاسەبەی خۆت بکەیت
Verse 15
ھەرکەس ڕێنمونی و ھیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان ڕێنمونی و ھیدایەتەکەی (سوود و قازانجەکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت و ھەرکەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیان و سزاکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت وە ھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت ئێمە ھەرگیز سزای (بەندەکان) نادەین ھەتا پێغەمبەر نەنێرین (بۆیان)
Verse 16
وە کاتێک بمانەوێت (دانیشتوانی) شار و گوندێک لەناو ببەین فەرمان دەدەین (بە گوێڕایەڵی و کردەوەی چاک) بە دەوڵەمەندە خراپەکارو زۆردارەکانی کەچی ئەوان یاخی دەبن و لە فەرمان دەردەچن جا بڕیاری (سزادان) پێویست دەبێت بۆ (دانیشتوانی) ئەو شار و گوندانە جا ئەوسا وێرانیان دەکەین بە وێران کردنێکی تەواو
Verse 17
وە زۆر (گەل و میللەت) مان لەناو برد لە سەردەمەکانی پاش نوح پەروەردگارت بەسە بە گوناھی بەندەکانی کە ئاگادار و بینایە
Verse 18
ھەر کەسێک تەنھا ژیانی دونیای بوێت لەم (دونیا) دا زوو پێی دەدەین ئەوەی بمانەوێت بۆ ھەرکەسێک لە پاشان دۆزەخمان بۆ سازداوە دەچێتە ناوی بە لۆمەکراوی و دەرکراوی لە میھرەبانی خوا
Verse 19
ھەر کەسێکیش مەبەستی ڕۆژی دوایی بووبێت وە ھەوڵی بۆ بدات بەو جۆرەی شایستەی ئەوە و باوەڕداریش بێت ئا ئەوانە کردەوە و تێکۆشانەکەیان وەرگیراوە (لای پەروەردگاریان)
Verse 20
دەبەخشین بە ھەمووان ئەوانەی (کەھەر دونیایان دەوێت) و ئەوانەش (کە ڕۆژی دواییان دەوێت) لە بەخششی پەروەردگارت (لەم دونیایەدا) بێگومان ڕۆزی و بەخشراوی پەروەردگارت ھەرگیز قەدەغە کراو نەبووە
Verse 21
(ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە چۆن (لە دونیادا) فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکیاندا وە بێگومان پلەکان لە ڕۆژی دواییدا گەورەترە و فەزڵەکانیش گەورەترن
Verse 22
(ئەی ئادەمی) لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر مەپەرستە ئەگینا دەبێتە لۆمەکراوێکی سووک و ڕسوا
Verse 23
وە پەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لە ئەو وە لەگەڵ دایک و باوکتان چاکە بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوکت و دایکت) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێ تەنانەت ئۆفیش وە تێیان مەخوڕە و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) ووتەی نەرم و شیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە
Verse 24
باڵی خۆ بەکەمزانین و میھرەبانیتیان بۆ ڕابخە بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە ھەرچۆنێک ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی
Verse 25
پەروەردگارتان چاک دەزانێت بە ھەرچی لە دڵ و دەرونتاندا ھەیە ئەگەر ئێوە چاک بن و نیازی چاکەتان ببێت ئەوا بێگومان ئەو (خوایە) لێ بوردەیە بۆ تۆبەکاران
Verse 26
وە مافی خزمانت بدە (ھەروەھا مافی) ھەژار و ڕێبواریش زیادە ڕەویش مەکەن
Verse 27
بەڕاستی زیادەڕەوان دۆست وبرای شەیتانەکانن شەیتانیش بەرانبەر (ناز و نیعمەتەکانی) پەروەردگاری ھەمیشە سپڵەیە
Verse 28
وە ئەگەر ڕووت وەرگێڕا لەوانە (لەبەر نەداری) چاوەڕوانی بەخششی و ڕۆزیەک بوویت لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەوە قسەی جوان و نەرمیان لەگەڵدا بکە
Verse 29
وە دەستت مەکە کۆت بە گەردنتدا (واتە دەست قووچاو مەبە لە خێرکردندا) وکراوە و بەرەڵاشی مەکە بەتەواوی (ھەرچیت ھەیە بیدەی بە خەڵکی) تا نەبیتە کەسێکی لۆمەکراوی ھیچ بەدەستەوە نەماو
Verse 30
بەڕاستی پەروەردگارت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە بیەوێت و وەتەنگی دەکات بۆ ھەرکەسێک بیەوێت بەڕاستی ئەو ھەمیشە ئاگا و بینایە بە بەندەکانی
Verse 31
وە ڕۆڵەکانتان مەکوژن لە ترسی ھەژاری و نەداری ئێمە ڕۆزی ئەوانیش و ئێوەش دەدەین بەڕاستی کوشتنی ئەوانە (ئەو منداڵانەتان) ھەڵەو تاوانێکی گەورەیە
Verse 32
و نزیکی زیناش مەکەونەوە بەڕاستی ئەوە کردەوەیەکی زۆر ناشرین و ڕێگەیەکی پیس و خراپە
Verse 33
وە کەسێک مەکوژن کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردوە مەگەر بە (ھۆیەکی) ڕاست و ڕەوا نەبێت (وەک ئەگەر ھاتوو کەسێکی کوشتبوو، یان لە ئاین پاشگەز ببوەوە، یان شووی کردبوو یان ژنی ھێنابوو زینایان کرد) جا ھەر کەسێک بەنا ھەق و ستەم لێکراوی کوژرا ئەوە دەسەڵاتمان داوە بەخاوەنەکەی (بەسەر بکوژەکەدا) جا با خاوەنەکەی زیادەڕۆیی نەکات لە تۆڵەسەندنەوەدا (ئەگەر عەفووی کرد پاش ئەوە نەچێت تۆڵەی لێ بسەنێتەوە، وە ئەگەر کوشتیشیەوە بە جوانترین شێوە بیکوژێتەوە و ڕازی بێت بە بڕیاری خوا ھەرچۆنێک بێت) چونکە بەڕاستی ئەو (خاوەنە) یارمەتیدراوە
Verse 34
وە نزیکی ماڵی ھەتیو مەکەونەوە مەگەر بە چاکترین شێوە نەبێت (کە بریتیە لە پاراستن و وەبەرھێنانی) ھەتا (ھەتیوەکە) دەگاتە کەماڵی ژیری و لێزانی وەفا بکەن بە بەڵێن و پەیمانەکانتان بەڕاستی (خاوەن) بەڵێن و پەیمان لێپرسراوە بەرامبەر بەڵێنەکانی
Verse 35
وە کاتێک کە پێوانە دەکەن (بۆ خەڵکی) بەڕێکوپێکی پێوانە بکەن و کێشانەش بکەن بە تەرازوی ڕاست و دروست ئەمە (بۆ ئێوە) چاکتر و ئاکامیشی باشترە ( لە دونیا و قیامەتیشدا)
Verse 36
وە شوێن شتێک مەکەوە کە زانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی گوێ و چاو و دڵ ھەموو ئەوانە (خاوەنەکانیان) بەرپرسیارن لێیان
Verse 37
وە مەڕۆ بە زەویدا بە فیز زلی و شانازیەوە (چونکە) بەڕاستی تۆ نە دەتوانی زەوی کون کەیت وە نە دەگەیتە شاخەکان لە درێژیدا
Verse 38
ھەموو ئەوەی باسکرا خراپەکانی لای پەروەردگارت نابەجێ و بێزراوە
Verse 39
ئەوەی (کـەباس کرا) ھەندێکە لەو دانـایی و حیکمـەتەی کە پەروەردگارت نیگای کردووە بۆت وە ھـیچ پـەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا مەپەرستە ئەگینا فڕێ دەدرێیتە ناو دۆزەخەوە بە لۆمەکراوی و دوورخراوەی لە بەزەیی خوا
Verse 40
ئایا پەروەردگارتان ڕەگەزی کوڕی تایبەتی کردووە بە ئێوەوە لە فریشتەکانیشیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە بەڕاستی ئێوە وتەیەکی زۆرگەورە (و نابەجێ) دەڵێن
Verse 41
وە سوێند بە خوا بێگومان (مەبەستەکانمان) بە چەند جۆر ھێناوە لەم قورئانەدا بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و ئامۆژگاری وەرگرن بەڵام (خوانەناسان) ھەر دوورکەوتنەوەیان زیاتر دەبێت (بەو باسکردنە)
Verse 42
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر لەگەڵ خوادا پەرستراوانێکی تر ببوایە وەک ئەو (بت پەرستان) دەڵێن ئەو کاتە دەگەڕان بە دوای ڕێگایەکدا بۆلای خاوەنی عەرش (کە خوایە)
Verse 43
ﮋﮌﮍﮎﮏﮐ
ﮑ
پاک و بێگەرد و بەرز و بڵندە ئەو (خوایە) لەوەی ئەو (بت پەرستانە) دەیڵێن (دەربارەی خوا) زۆر بەرز و بڵند ترە
Verse 44
ھەر حەوت ئاسمانەکان تەسبیحاتی خوا دەکەن و زەوی و ھەرچی لە ناویاندایه وە ھیچ شتێک نیە کە تەسبیحات و سوپاس و ستایشی ئەو نەکات بەڵام ئێوە تێناگەن لە تەسبیحاتەکەیان بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئارام و لەسەرخۆ و لێبوردەیە
Verse 45
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک قورئان دەخوێنیت (بەسەریاندا) دادەنێین لە نێوان تۆ و ئەوانەدا کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیه پەردەیەکی نادیار (داپۆشەر)
Verse 46
وە دەیدەین بەسەر دڵیاندا چەند پەردەیەکی زۆر ئەستوور بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن و گوێشیان کەڕ دەکەین (تانەبیستن) وە ھەر کاتێک ناوی پەروەردگارت دەبەیت (لای ئەو بێ باوەڕانەدا) لە قورئاندا بە تاک و تەنھایی بە بێزاری پشتت تێدەکەن
Verse 47
ئێمە چاک دەزانین بۆچی ئەوان گوێ دەگرن کاتێک گوێ دەگرن لە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەھا کاتێک پێکەوە چپە دەکەن کاتێ ستەمکارەکان دەڵێن ئێوە تەنھا شوێنی پیاوێکی جادولێکراو دەکەون
Verse 48
سەرنج بدە چۆن نموونەی جۆرا و جۆرت بۆ دەھێننەوە سەرئەنجام گومڕا بوون ئیتر ناتوانن ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە
Verse 49
دەشڵێن ئایا کاتێ بووینە ئێسک پروسکێکی ڕزیو و پتورکاو ئایا (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە و دەبینەوە بە دروسکراوێکی نوێ
Verse 50
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ ئێوە ببن بە بەرد یان بە ئاسن
Verse 51
یان ھەر دروستکراوێکی ترلەوەی لە مێشک و دڵتاندا گەورەیە جابێگومان ئەوانە دەڵێن کێ زیندوومان دەکاتەوە بڵێ ئەو زاتە (زیندووتان دەکاتەوە) کە یەکەم جار دروستی کردوون جا (بە لاقرتیەوە) سەرت بۆ دەلەقێنن و دەڵێن ئەوەکەی دەبێت بڵێ لەوانەیە ئەو (ڕۆژە ھاتنی) نزیک بێت
Verse 52
ئەو ڕۆژەی کە بانگتان دەکەن (لە گۆڕەکانتانەوە) جا ئێوەش دەست بەجێ دێن بەدەم بانگ کردنەکەوە بە سوپاس و سەناکردنەوە و وا دەزانن نەماونەتەوە (لە دونیادا) ماوەیەکی کەم نەبێت
Verse 53
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بە بەندەکانم قسەیەک بکەن کە جوانتر و باشترینی قسە بێت بەڕاستی شەیتان ناکۆکی و ئاژاوە دەخاتە نێوانیان بەڕاستی شەیتان ھەمیشە بۆ ئادەمی دووژمنێکی ڕون و ئاشکرایە
Verse 54
پەروەردگارتان زاناترە بە ئێوە ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات وە ئێمە تۆمان نەناردووە بەچاودێر و پارێزەر بە سەریانەوە
Verse 55
وە پەروەردگارت زاناترە بەھەر چی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە سوێند بە خوا بێگومان فەزڵی ھەندێ لە پێغەمبەرانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا و زەبورمان بەخشی بە داود
Verse 56
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (بێ باوەڕان) ھاوار بکەن لە ئەوانەی کە ئێوە بە خواتان دەزانین بێجگە لە خوا جا ئەوانە دەسەڵاتیان نیە بەڵا و زیانتان لەسەر لابەن وە (دەسەڵاتی) گۆڕانیشیان نیە
Verse 57
ئەوانەی کە ئەو (نەفامانە) ھاواریان لێ دەکەن ئەوانە بەدوای ھۆکارێکدا دەگەڕێن کە نزیکیان کاتەوە لە پەروەدگاریان کامیان نزیک ترە (لە خواوە و پلەو پایەی بەرزترە) وە بە ھیوا و ئومێد و ڕەحمی ئەون و لە سزایشی دەترسن بەڕاستی سزای پەروەردگارت ھەمیشە مەترسی لێکراوە و خۆ لێ پارێزراوە
Verse 58
وە (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێکمان کە ئێمە لە ناویان ببەین پێش (ھاتنی) ڕۆژی دوایی یان سزایان بدەین بە سزایەکی سەخت ئیللا ئەو (سزادانە یان لەناو بردنە) لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە
Verse 59
وە ھیچ شتێک ڕێگری ئێمەی نەکردووە کە ئەو موعجیزانە بنێرین جگە لەوەی کە پێشینەکان بە درۆیان دەزانی ناردمان بۆ (ھۆزی) سەمود ئەو حوشترەی کە (موعجیزەیەکی) ئاشکرا بوو کەچی (باوەڕیان نەھێنا) و ستەمیان لێکرد و (سەریان بڕی) وە ئێمە موعجیزەکان نانێرین مەگەر بۆ ترساندنی (ئەو گەلە نەبێت)
Verse 60
(بیربکەرەوە) کاتێ پێمان ووتی بەڕاستی پەروەردگارت دەوری ھەموو خەڵکی داوە (دەسەڵاتی ھەیە بەسەریاندا) وە ئەو خەو بینینەی کە پیشانی تۆماندا (لەو شەو ڕەویەدا) ھەرلەبەر تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو ھەروەھا ئەو درەختە نەفرەت لێکراوەش کە لە قورئاندا باسمان کردووە, وە ئێمە (بەو جۆرە بەڵگانە) ئەوانە دەترسێنین کەچی ئەو (ترساندنە) ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لە یاخی بوون و سەرکەشی نەبێت
Verse 61
وە باسی ئەو کاتەبکە کە ئێمە بەةفریشتەکانمان ووت سوژدەبەرن بۆ ئادەم ئەوانیش یەکسەر ھەموویان سوژدەیان برد بێجگە لە ئیبلیس (شەیتان نەبێت) ووتی ئایامن سوژدەبەرم بۆ کەسێک کە لە قوڕ دروستت کردووە
Verse 62
(ئیبلیس) ووتی پێم بڵێ و ھەواڵم بدەرێ لەبارەی ئەمەوە کە ڕێزی ئەوت داوە بەسەرمندا؟! سوێند بە خوا ئەگەر دوام بخەیت تاڕۆژی دوایی (نەمرم) بەڕاستی زاڵ ئەبم بەسەر نەوەکانیدا (بە گومڕاکردن) کەمێک لەوان نەبێت (کە بەندە تایبەتیەکانی خوان)
Verse 63
(خوا بە شەیتانی) فەرموو بڕۆ جا ھەر کەس لەوان شوێنی تۆ کەوت ئەوە بەڕاستی تۆڵەی ھەمووتان دۆزەخە کە تۆڵەیەکی پڕ بە پڕە
Verse 64
وە ھەرکەس لەوانە کە دەتوانی گومڕای بکە بە دەنگت و سەدای (ناھەقت) و بدە بە سەریاندا و تێـیان خوڕە بە سوار و پیادەی لەشکرەکەتەوە، وە ھاوبەشییان بکە لەماڵ و سامان و منداڵیاندا بەڵێنیشیان پێ بدە بەڵام شەیتان بەڵێنیان پێ نادات بە خەڵەتاندن نەبێت
Verse 65
بێگومان بەندەکانی من دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە (و ناتوانیت گومڕایان بکەیت) وە پەروەردگارت بەسە پارێزەر و چاودێر بێت
Verse 66
پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتی لە دەریادا ھاتوچۆ پێدەکات بۆ ئێوە بۆ ئەوەی بگەڕێن بە دوای ھەندێک بەھرە و ڕۆزی ئەودا بەڕاستی ئەو (خوایە) ھەمیشەیی میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەر بە ئێوە
Verse 67
جا کاتێک لە دەریادا تووشی بەڵا و زیان بێن ھەموو ئەو (پەرستراوانەی) ھاواریان لێ دەکەن وون دەبن بێجگە لە خوا کە چی کاتێک کە (خوا) ڕزگارتان دەکات و دەگەنە ووشکانی ڕوو وەردەگێڕن (لە خوا) (چونکە) ئادەمی ھەمیشە سپڵە و ناسوپاسە
Verse 68
جا ئایا ئێوە ناترسن و بێباکن لەوەی کە لە ووشکانیدا (بوومەلەرزە) بتانبات بەناخی زەویدا؟ یان (ناترسن لەوەی) بای توندتان بنێرێتە سەر بەووردە زیخەوە پاشان پارێزەرێکیشتان دەست نەکەوێت
Verse 69
ئەی ئایا دڵنیا و بێباکن لەوەی بتان گێڕێتەوە ناو دەریا جارێکی تر ئەمجا بینێرێتە سەرتان بایەکی توند و تیژی وێرانکەر ئەوسا لە دەریاکەدا نقومتان بکات لەبەر ئەو بێ باوەڕ و سپڵە بوونـەتان پاشان دەستان ناکەوێت ھیچ کەسێک کە داوای تۆڵەی ئێوە لە ئێمە بکات
Verse 70
سوێند بە خوا بێگومان ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرت وە لە ووشکانی و لە دەریادا ھەڵمان گرتن (بەسواری و گەڕاندمانن) و ڕۆزی پاک و خاوێنمان پێداون وە فەزڵمان داون بەسەر زۆرێک لەو شتانەی کە دروستمان کردون بە فەزڵێکی گەورە
Verse 71
(بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە ئێمە ھەموو ئادەمیەک بانگ دەکەین بە ناوی پێغەمبەرەکەیانەوە (بەناوی پەیامەکەیانەوە) جا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکەی بدرێت بە دەستی ڕاستیەوە ئا ئەوانە نامەکەیان دەخوێننەوە, وە ستەمیان لێ ناکرێت بە ئەندازەی ئەو تاڵە باریکەی بە دەوری ناوکی خورمادایە
Verse 72
بەڵام ھەر کەسێک لەم (دونیایە) دا کوێر بووبێت و (ڕێگەی ڕاستی نەبینی بێت) ئەوە ئەو کەسە لە ڕۆژی دوایشدا کوێرە بگرە لە کوێریش گومڕاترە
Verse 73
وە بەڕاستی نزیک بوو ئەوانە لاتدەن و وەرتگێڕن لەوەی کە نیگامان کرد بۆت بۆ ئەوەی جگە لە قورئان شتێک بەدەم ئێمەوە ھەڵبەستیت (ئەگەر گوێڕایەڵیان بوویتایە) ئەوە لەو کاتەدا دەیان کردیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆیان و (گومڕایان دەکردیت)
Verse 74
خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان دامەزراو نەکردایە بەڕاستی نزیک بوو تۆ کەمێک بەلایاندا بچیت
Verse 75
جا بێگومان ئەوکاتە پێمان دەچەشتی دوو بەرانبەر (سزای) ژیان دوو بەرانبەر (سزای) مردن پاشان دەستت نەدەکەوت یارمەتیدەرێک بەرانبەر بە ئێمە (کە بەرگری ئەو سزایەت لێ بکات)
Verse 76
وە بەڕاستی نزیک بوو ئەو (بێ باوەڕانە) (بە پیلان و دوژمنایەتی) نارەحەتت بکەن لە خاکی مەککە بۆ ئەوەی دەرت بکەن لێی جا ئەوکاتە ئەوانە نەدەمانەوە لە پاش تۆ کاتێکی کەم نەبێت (خوا لەناوی دەبردن)
Verse 77
رێگا و نەریتێکە لە (ئێمەوە) بۆ ئەوانەی کە ناردومانن لە پێغەمبەرانمان پێش تۆ باو و یاسای ئێمەش گۆڕانی بەسەردا نایەت
Verse 78
(ئەی موحەممەد ﷺ) نوێژ بەجێ بھێنە لەکاتی لادانی خۆر (لە ناوەڕاستی ئاسمان) ھەتا (ھاتنی) تاریکی شەو ھەروەھا نوێژی بەیانی (بەجێ بھێنە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو و ڕۆژەوە)
Verse 79
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە بەشێکی شەودا ھەستە شەو نوێژ بکە بەقورئان خوێندن تێیدا ئەوە زیادە نوێژی تایبەت بە تۆیە ئومێدەواربە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)
Verse 80
وە بڵێ ئەی پەروەردگارم (لەھەر کارێکدا بووم) ڕاست و چاک پێم ئەنجام بدە ڕاست و چاکیش پێم کۆتایی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بۆم بسازێنە دەسەڵاتێکی یارمەتیدەر (کە زاڵ بم بەسەر ھەموو کۆسپێکدا)
Verse 81
وە بڵێ ئاینی ڕاست ھات وە ئاینی ناحەق و بەتاڵ نەما و ڕۆیشت بەڕاستی بەتاڵ ھەمیشە لە ناوچووە
Verse 82
وە لەم قورئانەدا دەنێرینە خوارەوە ئەوەی کە ھۆی شیفا و میھرەبانی یە بۆ بڕواداران بەڵام (ھاتنی ئەم قورئانە) بۆ ستەمکاران ھیچ زیاد ناکات جگە لە خەسارۆمەندی نەبێت
Verse 83
وە کاتێک چاکە و نیعمەتی خۆمان بڕێژین بەسەر ئادەمی (بێ باوەڕدا) ڕوو وەردەگێڕێت (لە زیکری ویادی ئێمە) و دوور دەکەوێتەوە, وە کاتێک ناخۆشی و زیانی لێ بکەوێت زۆر نائومێد دەبێت
Verse 84
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەمووکەس کار دەکات لەسەر سرووشت و (ڕێبازی) خۆی جا پەروەردگارتان زاناترە بەو کەسەی کە ڕێبازەکەی ڕاسترە
Verse 85
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆحەوە (کە چیە) بڵێ ڕۆح لە کارو فەرمانی تایبەت بە پەروەردگارمە وە ئێوە تەنھا کەمێک لە زانیاریتان پێ بەخشراوە
Verse 86
وە سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت بێگومان ئەو (قورئانەی) نیگامان کردووە بۆت نایھێڵین (لە دڵ و پەڕەکاندا) لە پاشان دەستت ناکەوێت لە بەرانبەر ئێمەدا کەسێک کە بەرگریت لێ بکات
Verse 87
مەگەر میھرەبانیەک لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبێت بەڕاستی فەزڵ و چاکەی ئەو بەسەرتەوە گەورەیە
Verse 88
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی وێنەی ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن وێنەی ئەو بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن
Verse 89
وە سوێند بە خوا ئێمە ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونەیەک کەچی زۆربەی خەڵکی نایانەوێت جگە لە سپڵەیی و بێ باوەڕی نەبێت
Verse 90
ووتیان ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین ھەتا لەم زەویەدا کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵێنیت
Verse 91
یان باخێکت ببێت لە دارخورما و ترێ و چەند ڕوبارێک ھەڵقوڵێنیت لە نێوان درەختەکانیدا بە خوڕ بڕوات
Verse 92
یان ئاسمان بڕوخێنی بەسەرماندا ھەرچۆن لافت لێداوە کە بەپارچە پارچە دەکرێت یان خوا و فریشتەکان بھێنیت ڕوو بەڕوو (بیان بینین)
Verse 93
ڕازاوە بە نەخش و نیگار یان بەرزببیتەوە بۆ ئاسمان وە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بە بەرز بونەوەکەشت ھەتا پەیامێکمان بۆ نەھێنیتە خوارەوە خۆمان بیخوێنینەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم ئایا من (شتێکی ترم) جگە لە ئادەمیەکی نێرراو و پێغەمبەر (واتە: من دەسەڵاتی ئەو شتانەم نیە بەڵکو من تەنھا مرۆڤێکم و خوا کردوومی بە پێغەمبەر)
Verse 94
ھیچ شتێک ڕێگری خەڵکی نەکرد لەوەی کە باوەڕ بھێنن کاتێک کە ڕێنمونی و ئاینی حەقیان بۆ ھات بێجگە لەوەی دەیانووت چۆن خوا ئادەمیەک بە پێغەمبەر دەنێرێت
Verse 95
بلێ ئەگەر لە زەویدا فریشتە ھەبوایە و بە دڵنیاییەوە (تیایدا) بگەڕانایە (بە وێنەی ئادەمی) بێگومان لە ئاسمانەوە دەمان ناردەخوارەوە بۆیان فریشتەیەکی پێغەمبەر
Verse 96
بڵێ پێیان خوا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادار و بینایە بە بەندەکانی
Verse 97
ھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە (بەڕاستی) و ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز دەستت ناکەوێت بۆیان بێجگە لە خوا دۆست و یارمەتی دەرانێک وە لە ڕۆژی دواییدا حەشریان دەکەین بەسەر ڕوومەت و دەم و چاویاندا کە کوێر و لاڵ وکەڕن شوێنی نیشتەجێیان دۆزەخە ھەر جارێک (دۆزەخ) بڵێسەی بنیشێتەوە (دامرێتەوە) بڵێسەی ئاگرەکەیان بۆ زیاد دەکەین
Verse 98
ئەوە تۆڵەی ئەوانەیە چونکە بێگومان باوەڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی ئێمە و دەیانووت ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پروسکی پارە پارەی ڕزیو ئایا ئێمە جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بە دروست کردنێکی تازە
Verse 99
ئایا ئەوانە نەیانزانیوە بێگومان ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە دەسەڵاتدار و بەتوانایە کەوێنەی ئەوانە دروست بکاتەوە، وە کات و ماوەیەکی دیاری کردووە بۆیان کە گومانی تێدا نیە بەڵام ستەمکاران ھیچیان ناوێت بێ باوەڕی نەبێت
Verse 100
بڵێ ئەگەر ئێوە خاوەنی خەزێنەکانی چاکە و نیعمەتەکانی پەروەردگارم بن ئەوکاتە دەتانگرێتەوە (لە بەخشین) لە ترسی خەرج بوون و تەواو بوون وە ئادەمی ھەمیشە ڕژدە و چروکە
Verse 101
وە سوێند بە خوا بەڕاستی بەخشیمان بەموسا نۆ موعجیزەی ڕوون وئاشکرا (ئەی موحەممەد ﷺ) دەی پرسیار لە نەوەی ئیسرائیل بکە (سەبارەت بە ڕوداوی مووسا و فیرعەون) کاتێ (موسا) ھاتە لایان ئەمجا فیرعەون پێی ووت بەڕاستی ئەی موسا من واگومان دەبەم کە تۆ جادو لێکراو بیت
Verse 102
(موسا علیە السلام) فەرمووی سوێند بە خوا بێگومان تۆ دەزانی ھیچ کەس ئەم موعجیزانەی نەناردۆتە خوارەوە جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی نەبێت کە ڕوونکەرەوەن (بۆ خەڵکی) وە بەڕاستی من دڵنیام کە تۆ ئەی فیرعەون لە ناو دەچیت
Verse 103
جا فیرعەون ویستی کەوا (موسا و کۆمەڵەکەی) دەرکات لە زەوی (میسر) دا ئیتر ئێمەش فیرعەون و ئەوانەی لەگەڵی بوون ھەموویانمان خنکاند لە دەریادا
Verse 104
ئەوسا لە پاش خنکاندنیان ووتمان بە نەوەی ئیسرائیل نیشتەجێ بن لەو زەویەی (کە فیرعەون ویستی دەرتان کات لێی) جا کاتێک بەڵێنی ڕۆژی دوایی ھات ئەوسا ھەمووتان پێکەوە (بۆ دادگای خوا) دەھێنین
Verse 105
وە ئەم (قورئانە) مان بە ھەق ناردۆتە خوارەوە، وە بە ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە، وە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە موژدەدەر و ترسێنەر نەبێت
Verse 106
وە قورئانمان بەش بەش بۆت ناردووە بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا بە لەسەر خۆیی و ھێواشی وە ئەم (قورئانە) مان بەو شێوە دابەزاند
Verse 107
(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ باوەڕبھێنن بەم (قورئانە) یان باوەڕی پێ نەھێنن بەڕاستی ئەوانەی کە زانیارییان پێ بەخشراوە لە پێش ئەم (قورئانە) دا کاتێک (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بە خێرایی دەکەون بەڕودا بە سوژدە بردن
Verse 108
وە دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارمان بەڕاستی ھەمیشە بەڵێنی پەروەردگارمان بەدی دێت
Verse 109
ﮃﮄﮅﮆﮇﮈ
ﮉ
وە دەکەون بەسەر ڕوودا و دەگرین و (قورئان) ھەمیشە ملکەچیان بۆ زیاد دەکات
Verse 110
بڵێ نزا و ھاوار لە خوا بکەن یان ھاوار لە ڕەحمان بکەن (یەکسانە) بەھەر کامیان نزاو ھاوار داوای لێ بکەن چونکە ھەر بۆ خوایە ھەموو ناوە زۆر جوانەکان لە نوێژکردنتدا دەنگ بەرزمەکەرەوە و بەنھێنیش مەیکە لەو نێوانەدا ڕێگایەک ھەڵبژێرە (بەشێوەیەک خۆت گوێت لە خۆت بێت)
Verse 111
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە زاتێک کە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە و ھیچ ھاوبەشێکی نەبووە لە موڵک و پادشایەتیدا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێکی نەبووە لەبەر بێ دەسەڵاتی (کەواتە) خوا زۆر بە گەورە بگرە
تقدم القراءة