وەرگێڕانی سورەتی النّور بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ئەمە سورەتێکە ئێمە ناردومانەتە خوارەوە و فەرزمان کردووە (گوێڕایەڵی بڕیارەکانی) وە لەو (سورەتە)دا ھێناومانەتە خوارەوە ئایەتە ڕوونەکان
بۆ ئەوەی ئێوە بیر بکەنەوە
بۆ ئەوەی ئێوە بیر بکەنەوە
Verse 2
ژن و پیاوی زیناکەر ھەریەکێکیان سەد دار(شەلاق)یان لێ بدەن وە بەزەیی ھاتنەوەتان پێیاندا (ژن و پیاوی زیناکار) نەتان گرێت (بەزەیتان پێیاندا نەیەتەوە) لە (جێ بەجێ کردنی) فەرمانی خوا ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخواو بەڕۆژی دوایی وە با ئامادەی بینینی سزادانی ئەو دووانە بن کۆمەڵێک لەباوەڕداران
Verse 3
پیاوی زیناکار مارە ناکات تەنھا ئافرەتی زیناکار، یان ئافرەتی موشریک نەبێت وە ئافرەتی زیناکار مارەی ناکات پیاوی زیناکار یان پیاوی موشریک نەبێت ئەو (مارەکردن و شووکردن بەزیناکار)ە یاساغ کراوە لەسەر ئیمانداران
Verse 4
وە ئەوانەی کە بوھتانی (زینا) دەخەنە پاڵ ئافرەتانی داوێن پاک لەپاشان چوار شایەت ناھێنن (لەسەر ڕاستی بوھتانەکەیان) ئەوە ھەشتا دار (شەلاق)یان لێ بدەن ئیتر ھەرگیز شایەتیان لێ وەرمەگرن وە ئەوانە لەسنوور دەرچوون
Verse 5
جگە لەوانەی کە دوای ئەوە تەوبە دەکەن و کردەوەیان چاک دەکەن ئەوسا بەڕاستی خوا لێخۆش بوو و بەبەزەییە
Verse 6
ئەو (پیاوانەی) بوھتان بۆ خێزانەکانیان دەکەن وە بێجگە لەخۆیان ھیچ شایەتێکیان نیە ئەوە شایەتیدانی ھەریەک لەوانە (بەم جۆرەیە) کە چوار سوێند بەخوا بخوات کەبێگومان ئەو لەڕاستگۆیانە (کەدەڵێت خێزانەکەم بینیوە زینای کردووە)
Verse 7
وە لەپێنجەم جاردا بڵێ نەفرەتی خوا لەسەر ئەوبێ ئەگەر درۆزن بێت
Verse 8
ئەو ئافرەتەش (کەتاوانبار کراوە لەلایەن مێردەکەیەوە) سزای (زینای) لەسەر لادەبات بەمەی کەچوار جار سوێند بەخوا بخوات کەبێگومان مێردەکەی لەدرۆزنانە (درۆ دەکات)
Verse 9
وە لەپێنجەم جاردا (بڵێت) خەشمی خوای لەسەر بێت ئەگەر مێردەکەی لەڕاستگۆیان بێت
Verse 10
وە ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە (ھەر کام لەو پیاو و ئافرەتەی باسکران درۆزن بن خوا دەریدەخست و سزای دەدا لەدونیادا)
وە بێگومان خوا گیراکاری پەشیمانی و کار دروستە
وە بێگومان خوا گیراکاری پەشیمانی و کار دروستە
Verse 11
بێگومان کەسانێک کە ئەو بوھتانەیان (بۆ عائیشەی خێزانی پێغەمبەر ﷺ) ھەڵبەست دەستەیەک بوون لەخۆتان (ومونافیقیشیان تێدا بوو) وا مەزانن ئەو (بوھتانە) شەڕو خراپە بۆتان (وانیە) بەڵکو خێرو چاکەیە بۆتان بۆھەر یەک لەوانە ھەیە لەتاوان بەو ئەندازەی ھەوڵیداوە (لەو بوھتانەدا) وە ئەو کەسەیان کەبەشی گەورەی بوھتانەکەی گرتە ئەستۆ (کەعەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی بوو) (لەڕۆژی دواییدا) بۆ ئەوە سزای ھەرە گەورە
Verse 12
دەبوا کاتێک ئەو بوھتانەتان بیست پیاوان وئافرەتانی ئیماندار گومانی چاکیان بەخۆیان ببردایە وە بیانووتایە ئەمە بوھتانێکی ئاشکراو ڕوونە
Verse 13
دە بۆچی ئەو بوھتانکارانە چوار شایەتیان لەسەری نەھێنا ئەمجا ئەگەر شایەتەکانیان نەھێنا کەواتە ھەر ئەوانەن لای خوا درۆزن
Verse 14
وە ئەگەر فەزڵ وڕەحمەتی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە لەدونیا و ڕۆژی دواییدا دووچارتان دەبوو لەبەر ڕۆچوونتان لەو بوھتانەدا (بۆ عائیشە) سزایەکی گەورە
Verse 15
کاتێک ئەم بوھتانەتان بەدەماو دەم لە یەکترەوە وەردەگرت وە بەزمانتان شتێک دەڵێن کە زانیاریتان دەربارەی نەبوو واتان دەزانی شتێکی سووک و ئاسانە لەکاتێکدا لای خوا زۆر گەورەیە
Verse 16
بۆچی کاتێک ئەمەتان بیست نەتانووت بۆ ئێمە شیاو نیە قسە (و بوھتانی) وا بکەین پاک و بێگەردی بۆ تۆ خوایە، ئەمە بوھتانێکی زۆر گەورەیە
Verse 17
خوا ئامۆژگاریتان دەکات کە ھەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ سەر وێنەی ئەوەی ڕوویدا ئەگەر ئێوە بڕوادارن
Verse 18
وە خوا ئایەتەکانی خۆی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە وە خوا زانا وکار دروستە
Verse 19
بەڕاستی ئەوانەی پێیان خۆشە زینا (کرداری ناشیرین) بڵاوبێتەوە لەناو خەڵکی ئیمانداردا سزای سەختیان بۆ ھەیە لەدونیاو ڕۆژی دواییدا وە خوا دەزانێت وئێوە نازانن
Verse 20
ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە (دووچاری سزا دەبوون بەھۆی ئەو بوھتانەوە کە کرا بۆ عائیشە) وەبێگومان خوا بەسۆز و میھرەبانە
Verse 21
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەدوای ھەنگاوەکانی شەیتان دا مەڕۆن وە ھەر کەس شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان بکەوێت چونکە بەڕاستی شەیتان فەرمان دەکات بەکاری زۆر ناشیرین (زینا) و خراپە، ئەگەر فەزڵ و میھرەبانی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە ھەرگیز کەسێک لەئێوە پوخت و پاک نەدەبوەوە بەڵام خوا ھەر کەسی بوێت (شیاوبێ) پاکی دەکاتەوە وە خوا بیسەری زانایە
Verse 22
باسوێند نەخۆن ئەوانەتان کەخاوەنی چاکە وسەروەت و سامانن
کەیارمەتی نەدەن بەخزمان و ھەژاران و کۆچەران لەپێناوی خوادا دەبا لێ بووردەبن و چاوپۆشی بکەن ئایا پێتان خۆش نیە خوا لێتان خۆش ببێت وە خوا لێخۆش بوو و میھرەبانە
کەیارمەتی نەدەن بەخزمان و ھەژاران و کۆچەران لەپێناوی خوادا دەبا لێ بووردەبن و چاوپۆشی بکەن ئایا پێتان خۆش نیە خوا لێتان خۆش ببێت وە خوا لێخۆش بوو و میھرەبانە
Verse 23
بێگومان ئەوانەی بوھتانی زینا دەکەن بۆ ئافرەتانی داوێن پاکی بێ ئاگای ئیماندار نەفرینیان لێکراوە لەدونیا و ئاخیرەت دا وە بۆیان ھەیە سزای زۆر گەورە
Verse 24
ڕۆژێک (دێت) شایەتی ئەدات لەسەریان زمانیان و دەست و قاچەکانیان بەوکردەوانەی کە کردوویانە
Verse 25
لەو ڕۆژەدا خوا پاداشتی تەواوی کاروکردەوەیان بەڕاستی ودادگەرانەوە دەداتەوە وە ئەوکاتە دەزانن بەڕاستی ھەر خوا ھەقی ئاشکراو دیارە (بۆ خۆی وسیفات وکرداری)
Verse 26
(وا ڕاستە) ئافرەتانی ناپاک بۆ پیاوانی ناپاک بن وە پیاوە پیسەکان بۆ ئافرەتە پیسەکان وە ئافرەتە پاکەکان بۆ پیاوە پاکەکان وە پیاوە پاکەکان بۆ ئافرەتە پاکەکان بن، ئەو پاکانە بەری کراون لەو (تۆمەتانە)ی ناپاکان دەیڵێن بۆ ئەو پاک و چاکانەیە لێبووردن و ڕۆزی چاک و پیرۆز (کە بەھەشتە)
Verse 27
ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە مەچنە ھیچ ماڵێک جگە لەماڵەکانی خۆتان ھەتا پرس دەکەن (بەخاوەنەکانیان) وە (دوای ئەوەی موڵەتدران) سەلام بکەن لە خاوەن ماڵەکە ئەوە چاکترە بۆتان بۆ ئەوەی پەندو ئامۆژگاری وەرگرن
Verse 28
ئەمجا ئەگەر کەستان نەدی تیایدا ئەوە مەچنە ژورەوە بۆ ئەوماڵە ھەتا مۆڵەت نەدرێن وە ئەگەر پێتان ووترا بگەڕێنەوە ئەبێ بگەڕێنەوە ئەوە چاکتر و پاکترە بۆتان وە خوا زانایە بەھەموو ئەو کردەوانەی دەیکەن
Verse 29
ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (گوناھبار نابن) کەبچنە ئەو ماڵانەی کەسی تێدا نیشتەجێ نیە و کەل و پەلی خۆتانی تیدا بێت (وەک: میوانخانە) وە خوا دەزانێت بەوەی ئاشکرای دەکەن و بەوەیشی دەیشارنەوە
Verse 30
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەپیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (لەسەیر کردنی نامەحرەم) داخەن و بپارێزن وە عەورەتیان (لەداوێن پیسی) بپارێزن ئەوە چاکتر و پاکترە بۆ ئەوان بێگومان خوا ئاگایە بەھەموو کردەوەیەک کەدەیکەن
وە بڵێ بە ئافرەتانی ئیمانداریش چاویان داخەن وبپارێزن (لەسەریر کردنی نامەحرەم) وە عەورەتیان بپارێزن (لەداوێن پیسی) وە جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی بەدەرەوەیە و دیارە لەجوانی (وەک دەم و چاو و دەستەکانیان) وە با سەرپۆشە کانیان بدەن بەسینگ و بەرۆکیاندا وە جوانی خۆیان دەرنەخەن (زیاد لەوەی دەردەکەوێت) بۆ مێردەکانیان نەبێت یان بۆ باوکیان یان باوکی مێردەکانیان یان کوڕەکانیان، یا کوڕی مێردەکانیان یا براکانیان یان کوڕی براکانیان یان کوڕی خوشکەکانیان یان بۆ ئافرەتانی (ئیماندار) یان کەنیزەکەکانیان یان ئەو شوێن کەوتەو پیاوانەی کەبێ نیازن لەئافرەت (وەک خزمەتکار و پیر و نەخۆش کەئارەزووی ژن و مێردایەتیان نیە) یان ئەو منداڵە کوڕانەی کەئاگایان لە لەش و(عەورەتی) ئافرەتان نەبێت (باڵغ نەبووبن) (ئافرەتان لەکاتی ڕۆشتندا) قاچیان نەدەن بەزەویدا (تا دەنگی خڕخاڵ و پاوانەکانیان بێت و) بزانرێت بەو جوانیەی پێیان کە شاردویانەتەوە ھەمووتان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا ئەی ئیماندارەکان تا ڕزگار و سەرکەوتوو بن
Verse 32
ژن مارە ببڕن بۆ پیاوانی بێ ژن و ژنانی بێ مێردیش بدەن بەشوو (بە مێرد) ھەروەھا ئەوانەی ئیماندار و چاکن لەکۆیلەکان (ژنیان بۆ بھێنن) و کەنیزەکان (یش بدەن بەشوو) ئەگەر ئەوان ھەژارو کەمدەست بن خوا لەبەخشندەی و فەزڵی خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازیان دەکات وە خوا (فەزڵ) فراوان و زانا و دانایە
وە دەبێت ئەوانەی کەتوانای (ئەرکی) ژن ھێنانیان نیە پاکژ خۆیان ڕاگرن ھەتا خوا بەفەزڵ (و ڕۆزی) خۆی بێ نیازیان دەکات وە ئەوانەی داوای نوسراو دەکەن (بۆ کڕینەوەی خۆیان) لەبەندە و کەنیزەکەکانتان ئەوە نوسراویان لەگەڵدا بنوسن (بۆ کڕینەوە و ئازاد بوونی خۆیان) ئەگەر خێرتان لەواندا بەدی دەکرد (کەبریتیە لەتوانای دانی ئەو پارەی ئەبێ بیدات بەخاوەنەکەی بۆ ئازاد بوونی) وە لەو ماڵەی کەخوا بەئێوەی داوە پێیان بدەن وە کەنیزەکەکانتان زۆر لێ مەکن (ناچاریان مەکەن) لەسەر زینا کردن ئەگەر ئەیانویست داوێن پاک بن تا ماڵ وسامانی ژیانی دونیاتان دەست کەوێت، جا ھەرکەس ناچاریان بکات (زۆریان لێ بکات) ئەمجا بەڕاستی خوا دوای ئەو زۆر لێ کردنەیان لێبووردە و میھرەبانە (بەو کەنیزەکانە کە بەزۆر زینایان پێکراوە)
Verse 34
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ ئێوە چەند ئایەت وبەڵگە ونیشانەیەکی ڕوونکەرەوە وە چەند نموونە و بەسەرھاتی ئەو گەلانەی لەپێش ئێوەوە بوون ھەروەھا پەندو ئامۆژگاری بۆ پارێزکاران ولەخوا ترسان
خوا نورو ڕوناکیەو ڕووناککەرەوەی ئاسمانەکان و زەویە وێنەی ڕووناککردنەوەی خوا وەک تاقێک وایە چرایەکی تێدا بێت ئەو چرایەش لەناو شوشەیەکدا بێت ئەو شوشەیەش وەک ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگدار بێت (ئەو چرایە) دائەگیرسێت بە (ڕۆنی) درەختێکی زەیتونی بەفەڕو بەرەکەت کە نەڕۆژھەڵاتی بێت، وە نەڕۆژ ئاوایی (سێبەر نایگرێ نەکاتی ھەڵھاتنی خۆر نەکاتی ئاوابوونی) (ڕۆنەکەی ئەوەند پاک بێت) نزیکە ڕۆنەکەی داگیرسێ با ئاگریشی بەر نەکەوێ ڕووناکی لەسەر ڕوناکی (ڕووناکی زەیت و ڕووناکی ئاگر) خوا ھەرکەسی بوێت ڕێنمونی دەکات بۆلای ڕووناکی (ئاینی) خۆی وە خوا چەندین نموونە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی وە خوا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک
Verse 36
لەمزگەوتانێکدا خوا مۆڵەتیداوە کە بەگەورەو پاک ڕاگیرێ (بەرزو بڵند دروست کرێت) زیکرو یادی خوای تێدا بکرێ لەو (مزگەوتانە)دا تەسبیحاتی خوا دەکەن بەبەیانیان و ئێواراندا
Verse 37
پیاوانێک کە بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بێ ئاگایان ناکات لەیادی خواو نوێژ کردن و زەکاتدان لەڕۆژێک دەترسن (ڕۆژی قیامەت) دڵ و چاوەکان تیایدا (دەگۆڕێن و) ئاوەژوو دەبن
Verse 38
تا خوا پاداشتیان بداتەوە بەپاداشتی چاکترینی ئەوەی کردویانە وە (بێجگە لەپاداشتەکەیان) لە فەزڵی خۆی زیادەشیان دەداتێ وە خوا ڕزق و رۆزی (پاداشت) دەدا بەھەر کەس بیەوێت بەبێ ژمار، و بێ سنوور
Verse 39
وە ئەوانەی کەبێ بڕوان کردەوە (چاکە)کانیان وەک سەرابێک وایە (سەراب تیشکێکە کاتی زۆر گەرما لەبیاباندا وەک ئاو دێتە پێش چاو) لەبیابانێکدا (بریسکە بداتەوە) (کەسێکی) زۆر تینوو بەئاوی دەزانێ (لەدوورەوە) (بەپەلە دەڕوات بۆی) کاتێَک دەگاتە لای ھیچ بەدی ناکات (لەقیامەت کافر) دەبینێت خوا ئامادەیە لەلای ئەمجا خوا بە تەواوی پاداشتی (کردەوەکانی) دەداتێ وە خوا بە پەلە و خێرایە لەلێپرسینەوەدا
Verse 40
یا (کردەوەی بێ بڕوایان) وەک چەند تاریکییەک وایە لەناو دەریایەکی قوڵدا کەشەپۆل لەسەرشەپۆل دایپۆشی بێت لەسەر ئەو (شەپۆلە)یشەوە ھەورێکی ڕەشی (باراناوی) بێت تاریکیەکان نیشتبنە سەر یەکتری ئەگەر دەستی دەربھێنێت نزیکە دەستی خۆی نەبینێت (لەبەر تاریکی) جا ھەر کەس خوا نووری (ئیمانی) پێ نەبەخشیبێ ئەوەی ڕووناکی بێ نیەتی
Verse 41
ئایا نابینی (وە نازانی) بێگومان ھەمووئەوانەی لەئاسمانەکان و زەویدان تەسبیحاتی خوا دەکەن ھەروەھا باڵندەکان کاتێک باڵیان کردۆتەوە (بەئاسماندان تەسبیحاتی خوا دەکەن) ھەر یەک لەمانە نوێژ (دوعا) و تەسبیحاتی خۆی دەزانێت وە خوا بەوەی دەیکەن زانا وئاگادارە
Verse 42
تەنھا بۆ خوایە خاوەنیەتی ئاسمانەکان و زەوی وگەڕانەوەش ھەر بۆلای خوایە
Verse 43
ئایا نازانی (وە نابینی) کەخوا پەڵەھەورەکان دەبات (بەئاسماندا) بە ھێواشی پاشان ئەو (پەڵە ھەورانە) پەیوەست دەکات بەیەکەوە دواتر دەیانخاتە سەر یەکتری ئەمجا دەبینی دڵۆپە باران لەنێو ھەورەکەوە دەبارێت وە لە ئاسمانەوە لە ھەورەکان کەوەک کێون تەرزە دەبارێنێت ئەمجا تووشی زیان دەبێ بەم (تەرزەیە) ھەر کەسێک خوا بیەوێت وە لای دەدات لە سەر ھەر کەسێک کەخۆی بیەوێت نزیکە ڕووناکی و شەوقی چەخماخەی (ھەورە)کە (بینای) چاوەکان ببات
Verse 44
خوا شەوو ڕۆژ دەگۆڕێت (بەکورت و درێژ کردنیان یا بەرۆژ بوونەوەو شەو داھاتن) بەڕاستی لەمەدا پەندێک ھەیە بۆ خاوەن ژیرییەکان
Verse 45
وەخوا ھەموو زیندەوەرێکی لەئاو دروستکردووە ئەمجا ھەندێک لەوانە لەسەر سکی دەڕوات وە ھەندێکی تریان لەسەر دووقاچ دەڕوات وە ھەشیانە لەسەر چوار پێ دەڕوات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات بێگومان خوا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە
Verse 46
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە چەند ئایەتێکی ڕوونکەرەوە وخواش ھەر کەسی بوێ رێنمونی دەکات بۆ رێگای ڕاست
Verse 47
وە ئەوانە دەڵێن بڕوامان ھێناوە بەخواو بەپێغەمبەرو گوێڕایەڵیمان کردووە پاشان کۆمەڵێک لەوان پشتی تێ دەکەن لەپاش ئەوەی (ووتیان بڕوامان ھێناوە) وە ئەوانە (لەڕاستیدا) ئیماندار نین
Verse 48
وە کاتێک بانگ بکرێن بۆ لای (شەریعەتی) خواو پێغەمبەر ﷺ بۆ ئەوەی حوکم بکات لەنێوانیاندا یەکسەر کۆمەڵێک لەوانە ڕوو وەردەگێڕن
Verse 49
بەڵام ئەگەر (لەحوکمدانەکەدا) حەقەکە بۆ ئەوان بێت دێن بۆ لای (حوکمەکە) بەو پەڕی ملکەچیەوە
Verse 50
ئایا دڵەکانیان نەخۆشی تێدایە یان لەگوماندا بوون یان دەترسن خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ ستەمیان لێ بکەن (نەخێر ھیچ لەوانە نیە) بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن
Verse 51
قسەی ئیمانداران تەنھا ئەمەیە کاتێ بانگ بکرێن بۆ لای (بەرنامەی) خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەنێوانیاندا کەدەڵێن بیستمان و گوێڕایەڵین وە ھەر ئەوانەن ڕزگاربووان
Verse 52
جا ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات وە لەخوا بترسێ و خۆی لە (سەرپێچی) خوا بپارێزێت ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانە سەرکەوتوون
Verse 53
(دوو رووەکان) سوێندیان دەخوارد بەخوا بە ئەو پەڕی سوێند خواردنیان کە ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت (بە دەرچوون بۆ غەزا) بێگومان دەردەچن بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی و گوێڕایەڵی ئێوە زانراوە (قسەتان پێچەوانەی کردارتانە) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی دەیکەن
Verse 54
بڵێ فەرمانبەرداری خواو فەرمانبەرداری پێغەمبەر ﷺ بن ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئەوە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا (کە گەیاندنی پەیامی خوایە) وە ئێوەش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا (کە باوەڕھێنانە) وە ئەگەر گوێڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن، ئەوە ھیدایەت وەردەگرن وە پێغەمبەر ھیچی لەسەر نیە بێجگە لەگەیاندنی ڕوون و ئاشکرای (پەیامی خوا) نەبێت
Verse 55
خوا بەڵێنی داوە بەو کەسانەتان کەباوەڕیان ھێناوە وە کردەوەی چاکەکانیان کردووە کە بێگومان دەیانکاتە جێنیشینی (خەڵکی تر) لەزەویدا ھەروەک ئەوانی (ئیماندارانی) پێش ئەمانی کردە جێنشین وە ئاینەکەیان بۆ دەچەسپێنێت ئەو (ئاینە)ی کەخوا پێی ڕازی بووە بۆیان وە ترس وبیمیان بۆ دەگۆڕێ بەئاسایش و ئارامی (لەوکاتەدا ئیتر) ھەر من دەپەرستن و ھیچ ھاوبەشیەکم بۆ بڕیار نادەن وە ھەر کەس بێ بڕوا بێ دوا ئەوە (بەدی ھاتنی بەڵێنەکان) ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانەن دەرچوو لەرێگەی خوا
Verse 56
وەنوێژ بەجێ بھێنن و زەکات بدەن و گویڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن تا خوا ڕەحمتان پێ بکات
Verse 57
ئەو کەسانەی بێ باوەڕن وانەزانن لەتۆڵەی خوا ڕزگاریان دەبێ لەزەویدا و ئەوان جێگایان ئاگرە ئای چ سەرئەنجامێکی بەد وخراپە
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەبێ مۆڵەتتان لێ وەرگرن ئەوکەسانەی بەندەی ئێوەن (بەندەکانتان) ھەروەھا منداڵەکانتان کەھێشتا باڵغ نەبوون لەسێ کاتدا (بۆ چوونە ژوری نوستنی ژن و مێرد) لەپێش نوێژی بەیانی وە کاتێ پۆشاکتان دادەنێن (لادەبەن لەبەرتاندا) لەکاتی نیوەڕواندا و لەپاش نوێژی عیشا (خەوتنان) ئەم سێ کاتە کاتی خۆدەرخستنە بۆتان دروستە دوا ئەم سێ کاتە (بێ موڵەت وەرگرتن) نەبۆ ئێوەو نەبۆ ئەوان ھیچ گوناھێک نیە (موڵەت وەرنەگرن) (چونکە) ئەوان زۆر بەدەورو بەرتاندا دێن (بۆخزمەت کردنتان) ئێوە لەگەڵ یەکتردا تێکەڵن ئابەو جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەت ونیشانەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا وکاردروستە
Verse 59
وەکاتێ کەمنداڵەکانتان باڵغ بوون ئەوسا دەبێت مۆڵەت وەربگرن وەکو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان وەردەگرت (لەھەموو کاتێکدا) ئابەم جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا و دانایە
Verse 60
وەئافرەتانی پیرو لەکار کەوتوو ئەو ئافرەتانەی ئومێدی شوکردنیان نەماوە ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە(ھەندێک لە) پۆشاکەکانیان لابەرن بەڵام زینەت و جوانیان دەرنەخەن خۆ ئەگەر لاینەبەن و پۆشتە بن ئەوە چاکترە بۆیان وە خوا بیسەر و زانایە
کوێر گوناھی لەسەر نیە و شەل گوناھی لەسەر نیە ھەروەھا نەخۆش گوناھی لەسەر نیە (ئەم جۆرە کەسانە گوناە نیە بۆیان نان بخۆن لەگەڵ کەسانی ساغدا) وە بۆ ئێوەش گوناە نیە کە لەماڵەکانی خۆتان نان بخۆن (ماڵی منداڵ و خێزانەکانتان ھەر بەماڵی خۆتان دادەنرێت) یان (نان بخۆن لە) ماڵی باوکانتان یان لە ماڵی دایکانتان یان لە ماڵی براکانتان یان لە ماڵی خۆشکەکانتان یان لە ماڵی مامەکانتان یان لە ماڵە پورەکانتان (خوشکانی باوک) یان لە ماڵی خاڵەکانتان یان لە ماڵی پورەکانتان (خوشکانی دایک) یان لەو ماڵانەی کە کلیلەکانیان بەئێوەیە یان لە ماڵی برادەرو ھاوڕێتان ھیچ گوناھتان لەسەر نیە بەکۆمەڵ یان بەتەنھا نان بخۆن جا کاتێ چوونە (ھەر ماڵێک لە) ماڵان ئەوە سەلام لەیەکتر بکەن (لەوانەی کەوەک خۆتان وان)
بەسەلام کردنێک لەلایەن خواوە (ھاتووە) سەلامێکی جوان وچاک و پاک ئابەو شێوە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە بەڵکو ژیریتان بخەنە کارو بیربکەنەوە
بەسەلام کردنێک لەلایەن خواوە (ھاتووە) سەلامێکی جوان وچاک و پاک ئابەو شێوە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە بەڵکو ژیریتان بخەنە کارو بیربکەنەوە
Verse 62
بەڕاستی ئیمانداران تەنھا ئەوانەن کەبڕوایان بەخواو پێغەمبەرەکەی ھێناوە وە ھەر کاتێک لەگەڵ ئەو (پێغەبمبەر ﷺ) دابن لەکارێکی گرنگدا کەکۆیان دەکاتەوە (وەک غەزاو جومعە و جەژن) ناڕۆن بە ھیچ لایەکدا ھەتا مۆڵەت لەپێغەمبەر ﷺ وەرنەگرن بێگومان ئەوانەی مۆڵەتت لێ وەردەرگرن ئەوانە کەسانێکن کەبڕوایان ھەیە بەخواو پێغەمبەرەکەی جا ھەر کاتێک ئەوانە داوای مۆڵەتیان لێ کردیت بۆ ھەندێ ئیش و کاری تایبەتی خۆیان ئەوە ھەر کامیان خۆت ویستت مۆڵەتی بدە وە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە لەخوا بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە
Verse 63
بانگ کردنی پێغەمبەر ﷺ لەناو خۆتاندا دامەنێن (نابێت) وەک بانگ کردنی خۆتان لەیەکتری بێت (دەبێت بەرێزەوە بانگ بکرێت وەک ئەی پێغەمبەر، یارسول اللە ﷺ) بەڕاستی خوا دەزانێ و ئاگادارە بەوانەی لەئێوە (بەبێ مۆڵەت) لەپەنای خەڵکی ترەوە دەردەچن بەدزیەوە جا بابترسن ئەوانەی کەپێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر ﷺ دەکەن کە (لەدونیادا) بەڵاو تاقیکردنەوەیەکیان تووش ببێت یا سزایەکی سەختیان تووش ببێت (لە دوا ڕۆژدا)
Verse 64
بێداربنەوە بەڕاستی تەنھا بۆ خوایە ئەوەی کە لە ئاسمانەکان و زەویدایە بێگومان خوا ئاگادارە بەتەواوی ئەو شتانەی ئێوەی لەسەرن، وە بەو(کارانەیشی کە دەیکەن) ئەو ڕۆژەش کە دەگەڕێنرێنەوە لای خوا ئەوسا ئاگاداریان دەکاتەوە بەو کردەوانەی کردوویانە وە خوا بەھەموو شتێک ئاگادارە
تقدم القراءة