وەرگێڕانی سورەتی البقرة بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑ
ﭒ
بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی. ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە : ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد ( صلى الله عليه وسلم ) پێیان دەڵێت : دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن.
Verse 2
ئەم قورئانە ھیچ گومانێکی تێدا نیە (کـە لەلایـەن خوای گـەورەوە نـێـرراوە) ڕێنیشاندەری پارێزکار و لەخواترسانە (پارێزکاران ولەخوا ترسان بەزانست وزانیاری بەسوود وکار وکردەوەی چاکە سوودی لێ وەردەگرن، چونکە ئەوانن لەپەروەردگاریان دەترسن وشوێن فەرمان وڕێنمایەکانی دەکەون)
Verse 3
ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەشتە پەنھان ونادیارەکان (ئەو شتە پەنھانەی کە بە حەواس وعەقڵی مرۆڤ ھەستیان پێ ناکرێت، لە ڕێگەی وەحیەوە نەبێت، وەک باوەڕ بەفریشتەکان وبەھەشت ودۆزەخ وزۆر شتی تریش...) وە نوێژ دەکەن (بەڕێک وپێکی ولەکاتی خۆیدا ئەنجامی ئەدەن) و لەوەی کردوومانە بەڕزق وڕۆزیان دەیبەخشن (لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە)
Verse 4
وە ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن بەو قورئانەی کە بۆ تۆ (ئەی موحەممەد نێرراوە) وە بەو کتێبانەشی کە بۆ (پێغەمبەران ونێرراوانی) پێش تۆ نێرراونەتە خوارەوە وەبڕوایان ھەیە بەڕۆژی دوایی
Verse 5
(خاوەنی ئەم صیفەتانە) لەسەر ڕێگهی ڕاستن ( بەتەوفیق ویارمەتیدان) لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان (لە دوونیا ودواڕۆژدا)
Verse 6
بەڕاستی ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون بۆ ئەوان چوون یەکە بیان ترسێنیت یان نەیان ترسێنیت ههر بڕوا ناھێنن
Verse 7
خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و گوێیاندا، وە پەردە بەسەر چاویانەوەیە، وە سزای زۆرگەورەیان بۆ ھەیە
Verse 8
وەلەناو خەڵکیدا ھەندێ کەس ھەیە کەدەڵێ: بڕوامان ھێناوە بەخواو بەڕۆژی دوایی لەکاتێکدا ئەوان بڕوادار نین
Verse 9
(بەلای خۆیانەوە) خواو ئەوکەسانە دەخەڵەتێنن کە بڕوایان ھێناوە ! کەس ناخەڵەتێنن تەنھا خۆیان نەبێت بەڵام ھەستی پێ ناکەن
Verse 10
لە دڵیاندا نەخۆشی( ناپاکی) ھەیە خواش نەخۆشی یەکەی زۆرتر کردن (بەھاتنی قورئان) وە سزای سەختیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو درۆیانەوە کە دەیان کرد (و دەیان وت بڕوامان ھەیە)
Verse 11
وەکاتێک پێ یان بووترایە ئاشوب مەنێنەوە لە زەوی دا (ئاژاوە بەرپا مەکەن لە وڵاتدا) دەیان ووت: ئێمە ھەر چاکەکارین (ڕێکخەرین)
Verse 12
ئاگادار بن کەبەڕاستی ھەر ئەوانن ئاشوبگێڕ بەڵام ھەستی پێ ناکەن
Verse 13
وەکاتێ پێ یان بووترایە بڕوا بێنن وەک ئەوخەڵکانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیان ووت: چۆن ئێمە بڕوابێنین وەک ئەوگێل ونەفامانەی کە بڕوایان ھێناوە بێدار بن کە بە ڕاستی ھەرخۆیان گێل و نەفامن بەڵام نازانن
Verse 14
وەکاتێ (ناپاکان) بگەیشتنایە بەوانەی کە بڕوایان ھێناوە دەیانووت : ئێمەش بڕوامان ھێناوە کاتێکیش بەتەنیا بوونایە لەگەڵ گەورە فێڵبازەکانیان دەیانووت : ئێمە ھەر لەگەڵ ئێوەین بێگومان ئێمە ھەر گاڵتە کەرین (بەوان)
Verse 15
خوا گاڵتە بەوان دەکات (لە بەرانبەر گاڵتە کردنەکەیان) وەماوەیان دەدات تا لەسەرکەشی خۆیاندا سەر لێشێواو بن
Verse 16
ئەمانە ئەوانەن کە گومڕاییان کڕی بە ڕێنمونیی جا نە بازرگانی یەکەیان قازانجی کردو نە ڕێبازی ڕاستیان گرت
Verse 17
(دوو ڕووەکان) وێنەیان وەک یەکێک وایە کە ( لەشەوێکی تاریکدا) ئاگرێک ھەڵگیرسێنێت کە لەگەڵ دەوروبەری ڕووناک کردەوە خوا ( خێرا) ڕووناکی یەکەیان لێ بکوژێنێتەوە, وە بیان ھێڵێتەوە لەناو چەند تاریکیەکی وادا کەھیچ نەبینن
Verse 18
ﭣﭤﭥﭦﭧﭨ
ﭩ
کەڕو لاڵ و کوێرن بۆیە (لە گومڕایی خۆیان) ناگەڕێنەوە
Verse 19
یا وەک (کەسانێک لەچۆڵیەکدا) بارانێکی لێزمەو بەخوڕیان (لێ داکات) لەئاسمانەوە کە تاریکی زۆر و ھەورە تریشقەو بروسکەی تێدا بێت (بەجۆرێک کە) پەنجەکانیان دەکەن بە گوێیاندا لەبەر گرمەی ھەورە تریشقەکان بۆخۆپاراستن لەمردن وە خودا دەوری بێ بڕوایانی داوە
Verse 20
نزیک بێ ئەو بروسکەیە (بینایی) چاویان بڕفێنێ ھەرکاتێ ڕوناکیی بۆ بدانایەتەوە تیایدا بڕۆشتنایە وە کاتێ تاریکیشی بکردایە لێیان لەجێگەی خۆیان ڕادەمان( دەوەستان) ئەگەر خودا بیویستایە (بەو ھەورەگرمە و بروسکانە) کەڕو کوێری دەکردن بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە
Verse 21
ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان بپەرستن کەئێوەو ئەوانەی پێش ئێوەشی دروست کردووە بەڵکو بەو پەرستنە خۆتان بپارێزن
Verse 22
ئەو( خوایەی) کەزەوی بۆ ڕاخستوون وە ئاسمانی بۆ کردوون بەکۆشک (ئاسمانی بۆگێڕاون بەگومەزی) وەئاوی (بارانی) لەئاسمانەوە ھێناوەتە خوارەوە ئەمجا دەری ھێناوە بەو ئاوە ھەموو جۆرە میوەو بەروبومێک بۆ ڕۆزیی ئێوە کەواتە ھاوتا بۆخوا پەیدامەکەن. کەئێوە خۆتان دەزانن (بێ ھاوتایە)
Verse 23
وەئەگەر ئێوە لەگومان دان لەم (قورئانەی) کەناردومانەتە خوارەوە بۆ بەندەی خۆمان(موحەممەد ) دە سورەتێک بێنن بەوێنەی ئەو وە بانگی ھاوکارەکانتان بکەن( لەڕەوان بێژان وشاعیران) بێجگەلە خوا ئەگەر ڕاست دەکەن، (بەفەرموودەی خوای نازانن)
Verse 24
ئەمجا ئەگەر ئەمەتان نەکرد؟ وە ھەرگیز نایشی کەن (ئیتر بێ بڕوامەبن) دەی خۆتان بپاریزن لەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی خەڵکی(بەدکار) وبەردە بۆبێ بڕوایان ساز کراوە (ئامادە كراوه)
Verse 25
(ئەی موحەممەد ﷺ) مژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان ھێناوەو کردەوە باشەکانیان کردووە کە بێگومان بۆئەوان ھەیە بەھەشتانێک کە ڕووباری زۆر بەژێریاندا دەڕوات ھەرکاتێ لەوێ ڕۆزیان بدرێت لە میوەھات دەڵێن: ئەمە ئەوەیە کەلەمە و پێش پێمان درا (جیاواز لەتام وبۆندا) ئێستا وێنەیان ھێناوە, وەلەو بەھەشتانەدا بۆئەوان ھەیە ھاوسەرانی پاکیزە وەئەوان لەو (بەھەشتانە) دا ھەتا ھەتایین
بێگومان خوا شەرم ناکات بەوەی کە (بۆ تێگەیاندنی خەڵک) ھەر نموونەیەک بھێنێتەوە به مێشولەوبچوکتر (یاگەورەتر) لەویش ئەمجا ئەوانەی کەباوەڕدارن ئەوە چاک دەزانن کەئەو (نموونە ھێنانەوەیە) ڕاست ودروستە لە پەروەردگاریانەوە ئەوانەش کە بێ باوەڕن دەڵێن: خوا چی ویستووە بەم نموونە ھێنانەوەیە زۆر کەسی پێ گومڕادەکات وە ڕێنموونی زۆر کەسیشی پێ دەکات وە گومڕاناکات بەو نموونە ھێنانەوەیە مەگەر بەدکاران نەبێت
Verse 27
ئەوانەی کەپەیمانی خوا دەشکێنن و(ھەڵی دەوەشێننەوە) پاش بەستنی وە ئەیپچڕێنن ئەو (پەیوەندیانە) ی کەخوا فەرمانی داوە بەپەیوەستی کردنی وەلەزەویدا خراپە دەکەن ھەر ئەوانن زەرەرمەند و ڕەنجەڕۆ
Verse 28
چۆن بێ باوەڕ دەبن بەخوا!؟ لەکاتێکدا کەئێوە بێ گیان بوون، و گیانی بەبەردا کردن لەپاشان دەتان مرێنێ دوای ئەوەش زیندووتان دەکاتەوە ئەمجا بۆلای خۆی دەگەڕێنرێنەوە
Verse 29
خوا ئەو خوایەیەکەھەرچی لەزەویی دایە دروستی کردوە بۆئێوە پاشان ویستی ئاسمان دروست بکات ئەمجا ڕێکی خستن بەحەوت ئاسمان وە ئەو ئاگادارە بەھەموو شتێک
Verse 30
(بیریان بێنەوە) کاتێک کەپەروەردگاری تۆ بە فریشتەکانی ووت بەڕاستی من جێ نشینێک دروست دەکەم لەسەر زەوی (فریشتەکان) ووتیان: ئایا کەسێکی وای تیا دروست دەکەیت کە خراپەکاری تێدا بکات وە خوێنی تیا بڕێژێ؟ لە کاتێکدا کە ئێمە یادت دەکەین بەستایش کردنت وە بەپاک ڕات دەگرین (خوا) فەرموی: بێگومان ئەوەی من دەیزانم ئێوە نایزانن
Verse 31
خوا ناوی ھەموو شتێکی فێری ئادەم کرد لەپاشان ئەو شتانەی نیشانی فریشتەکاندا وە (خوا پێی) فەرموون: ناوی ئەمانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن، (کە ئێوە لە ئادەم باشترن)
Verse 32
(ھەموو) ووتیان: خوایە تۆ پاکیت لەھەڵە ئێمە ھیچ نازانین، مەگەر ئەوەی کە خۆت فێرت کردبین بەڕاستی ھەر تۆیت زاناو دانا
Verse 33
(خوا) فەرمووی: ئەی ئادەم ناوی ئەو شتانەیان پێ بڵێ جاکاتێک کە ناوەکانی پێ ووتن (خوا) فەرمووی: ئەی پێم نەووتن؟ بێگومان من ئاگادارم بەنھێنی ئاسمانەکان و زەوی وە ئاگادارم بەوەی کەئاشکرای دەکەن وە بەئەوەش کە دەیشارنەوە
Verse 34
(بێنەوە بیرت) کاتێک ووتمان بە فریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم جا(ھەموو) سوژدەیان برد شەیتان نەبێت کە گوێی نەدایەو خۆی بەگەورە زانی وە لە بێ بڕوایان بوو
Verse 35
وە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و ژنەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی بخۆن بەتێرو تەسەلی لەھەر شوێنێک کەحەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن تا نەبنە ستەمکار
Verse 36
ئەمجا شەیتان ھەڵی خەڵەتاندن لە بەھەشتدا وەلەو خۆشگوزەرانیەی کە تێیدابوون دەری پەڕاندن وە ووتمان: (بە ئادەم وحەواو شەیتان) بچنە خوارەوە (بۆ سەر زەوی) ھەندێکتان دوژمن ئەبن لەگەڵ ھەندێکتاندا وە بۆتان ھەیە جێگیربن لەسەر زەوی وە بەھرەمەند بن لە (ئارەزووی دونیا) تاماوەیەک
Verse 37
ئەمجا ئادەم چەند ووتەیەکی (پاڕانەوەی ) لە پەروەردگارییەوە وەرگرت (ئەویش) لێی گیراکرد بەڕاستی ھەر ئەو تەوبەگیراکەری میھرەبانە
Verse 38
ووتمان: ھەموو بچنە خوارەوە لە بەھەشت ئەمجا ئەگەر لەمنەوە ڕێنمونی یەکتان بۆ ھات ئەو کەسەی دوای ڕێنموونیی من کەوت نە ترسیان لەسەرەو نەخەم دەخۆن
Verse 39
وە ئەوانەی کەبێ بڕوابوون و نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی ئەوانە ھاوەڵ و ھاودەمی ئاگرن تیایدا ئەمێننەوە بەھەتا ھەتایی وھەمیشەیی
Verse 40
ئەی بەنی ئیسرائییل (نەوەکانی یەعقوب) بیری ئەو چاکانە بکەنەوە کە ڕشتوومن بەسەرتاندا وە پەیمانی من ببەنەسەر تا منیش پەیمانی ئێوە ببەمەسەر وەھەر لە من بترسن
Verse 41
ھەروەھا بڕوا بھێنن بەو قورئانەی کەناردوومەتە خوارەوە کە پشتیوانی پەیامەکەی لای ئێوەیە (تەورات وئینجیلی دەستکاری نەکراو) وە ئێوە مەبن بەیەکەمین بێ بڕوا بەو قورئانە وە نیشانە و ئایەتەکانی من مەگۆڕنەوە بەشتێکی کەم نرخ وەھەر لە (بێ فەرمانی) من خۆتان بپارێزن
Verse 42
ڕاست و ڕەوا تێکەڵ مەکەن بەناڕەواو درۆ حەق و ڕاستی مەشارنەوە، لەکاتێکدا کە خۆتان ئەمە دەزانن
Verse 43
نوێژ بکەن و زەکات بدەن وەلەگەڵ کڕنوش بەراندا کڕنوش بەرن (بۆ خودا)
Verse 44
ئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکە؟ وە خۆتان فەرامۆش دەکەن (لەگەڵ ئەمەشدا) کەئێوە پەڕاوەکە (تەورات) دەخوێننەوە دەی ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟
Verse 45
پەنا ببەنە بەرئارام گرتن ونوێژکردن (بۆ بە مەبەستەکانتان) وە بێگومان نوێژ (ئەرکێکی) گەورەو گرانە مەگەر لای ئەوانە نەبێ کە لەخوا ئەترسن و (خۆیان بەزل نازانن)
Verse 46
ئەوانەی کە دڵنیان بە خزمەت پەروەردگاریان دەگەن وە ئەوان دڵنیان بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە
Verse 47
ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا
Verse 48
وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس ھیچ سوودێک بەکەسی تر ناگەیەنێت وە ھیج تکایەکی بۆ گیرا ناکرێت وە بارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ئەمانە یارمەتی نادرێن
Verse 49
(بیربکەنەوە) کاتێک کەڕزگارمان کردن لەدەست و پێوەندی فیرعەون کەسزای سەختیان پێ ئەچەشتن کوڕەکانتانیان سەر دەبڕین وە کچەکانتانیان دەھێشتنەوە (بۆ کارەکەری) وە لەمەتاندا (لەم سزا سەختەی بەسەرتاندا درا) تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەپەروەردگارتانەوە بۆتان
Verse 50
(بیربکەنەوە) کاتێک کە دەریامان بۆ لەت کردن و ڕزگارمان کردن وە دەست وپێوەندی فیرعەونمان خنکاند و نوقمی (دەریامان) کردن لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکردن
Verse 51
(بیربکەنەوە) کاتێک کەبەڵێنی چل شەومان دا بەمووسا لەدوای ئەو (ڕۆشتنی مووسا بۆ کێوی گور) گوێرەکەکەتان کرد بە (خوای خۆتان وپەرستتان) لەکاتێکدا ئێوە ستەمکار بوون
Verse 52
ئەمجا دوای ئەو (گوێرەکە پەرستیەتان) لێتان خۆش بووین تاسوپاسی (خوا) بکەن
Verse 53
بیربکەنەوە کاتێک تەورات وجیاکەرەوە (لە نێوان دروست ونادروست) مان دا بەمووسابۆ ئەوەی ڕێنمونیی پێ بکەن
Verse 54
بیربکەنەوە کاتێک کە مووسا بەگەلەکەی وت ئەی گەلەکەم بەڕاستی ئێوە ستەمتان کرد لەخۆتان بەگوێرەکە پەرستیەکەتان کەواتە بگەڕێنەوە بەپەشیمانی بۆ لای بەدی ھێنەرتان و خۆتان بکوژن (بێ تاوانتان تاوان بارتان بکوژێت) ئەمەتان باشترە بۆخۆتان لای بەدی ھێنەرتان ئەمجا (خواش) پەشیمانیەکەی لێ گیرا کرد بەڕاستی ھەر خوایە گیراکەری پەشیمانی و میھرەبانە
Verse 55
(بیربکەنەوە) کاتێ ووتتان ئەی مووسا بڕوات پێ ناھێنین تاخوانەبینین بەئاشکرا لەپڕ ھەورە تریشقەیەک لێ ی دان لەکاتێکدا ئێوە تەماشاتان دەکرد
Verse 56
لەپاشان زیندوومان کردنەوە لەدوای مردنتان بۆئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن
Verse 57
وەبەھەور سێبەرمان کرد بەسەرتانەوە، وە گەزۆ و باڵندەی شێلاقەمان بەسەردا ڕشتن وبۆمان ناردن (وە پێمان ووتن) بخۆن لەو خواردنە پاکانەی کەکردمان بەڕۆزیتان (ئەوانەی ناسوپاسی یان کرد) ستەمیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ستەمیان لە خۆیان کرد
Verse 58
(بیربکەنەوە) کاتێک کەووتمان: بچنە ئەم شارە (کە قودسە) ئەمجا لەوێ (ھەرچی ئارەزوو دەکەن) بخۆن بەتێروتەسەلی لەھەر لایەک کەحەز دەکەن وە لەدەرگاوە بچنە ژوورەوە بە ملکەچی (بەکڕنوشەوە) وە بڵێن (خوایە) لەگوناھەکانمان خۆش ببە ئەوسا لەگوناھەکانتان خۆش دەبین وەلەئایندەدا پاداشتی چاکەکاران زۆرتر دەکەین
Verse 59
کەچی ئەوانەی ستەمکار بوون (ئەوەی پێیان ووترا بوو) گۆڕییان بەقسەیەک کەپێیان نەووترا بوو ئیتر ئێمەش رشتمان بەسەر ئەوانەی کەستەمیان کرد سزایەک لەئاسمانەوە بەھۆی ئەونافەرمانیەی کەکردیان
Verse 60
(بیربکەنەوە) کاتێک کە مووسا داوای باران بارینی کرد بۆگەلەکەی ئێمەش پێمان ووت: گۆچانەکەت بدە بەو (تاشە) بەردەدا (کەلێی دا) لەپڕ دوانزە کانیی لێ ھەڵقوڵا بێگومان ھەموو تیرەیەک چاوگەی (ئاوە خۆرەی) خۆی ناسی (ئەمجا ووتمان) بخۆن وبخۆنەوە لەڕۆزی خواوە بڵاو مەبنەوە لەزەویدا بەخراپەکردن
(بیربکەنەوە) کاتێک کەووتتان: ئەی مووسا ھەرگیز خۆمان راناگرین لەسەر یەک جۆر خۆراک کەواتە داوامان بۆبکە لەپەروەردگارت بۆمان دەربھێنێ لەوەی کەزەوی دەیڕوێنێ لەسەوزەوات و ترۆزی و خەیارو سیر ونیسک وپیاز (مووسا) فەرمووی: ئایا ئێوە شتی چاک دەگۆڕنەوە بە خراپ (واتە گەزۆ و گۆشتی باڵندە دەگۆڕنەوە بە سیر وپیاز) دابەزن بۆشارێک (لەم شارانەی فەلەستین) ئەوسا بەڕاستی چیتان داوا کردووە دەستتان دەکەوێت وە درابەسەریاندا ڕیسوایی و بێ نەوایی ( ھەژاری) وە خەشمی خوایان بۆخۆیان ھێنایەوە ئەمە لەبەر ئەوەبوو کەبێ بڕوابوون بەنیشانەو فەرمانەکانی خوا وە پێغەمبەرانیان دەکوشت بەناڕەوا ئەمە بەھۆی ئەوەوە بوو کەسەرپێچی و دەست درێژی یان دەکرد
Verse 62
بەڕاستی ئەوانەی ئیماندارن (موسوڵمانن) وەئەوانەی جوولەکەن وەگاورو ئەستێرە یان فریشتە پەرستەکان ھەرکامێک لەمانە بڕوای ھێنا بەخواو ڕۆژی دوایی وەکردەوەی چاکی کرد ئەوە پاداشتیان بۆھەیە لەلای پەروەردگاریانەوە نەترسیان لەسەرە و نەخەفەت دەخۆن
Verse 63
وە (بیربکەنەوە) کاتێک پەیمانمان لێ وەرگرتن وە (کێوی) طورمان بەرز کردەوە بەسەر سەرتانەوە (وە پێمان وتن) ئەوەی پێمان داون (لەتەورات) باش کاری پێبکەن وەبیرکەنەوە لەوەی کەتێیدایە بەڵکو خۆتان بپارێزن ولەخوا بترسن
Verse 64
پاشان پشتتان ھەڵکرد دوای پەیمان وەرگرتنەکە ئەمجا ئەگەر بەخشش و میھرەبانی خوا نەبوایە بەسەر تانەوە ئەوە ئێوە لەزەرەرمەندان دەبوون
Verse 65
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە (دەنگ وباسی) ئەوانەتان زانیبوو لەخۆتان کەدەست درێژیان کرد لە ڕۆژی شەممەدا ئەمجا پێمان وتن ببن بەمەیمونی دوور خراوە لەبەزەیی خوا
Verse 66
ئەمجا ئەم سزایەمان کردە پەند بۆ خەڵکانی ئەو سەردەمەو ئەوانەی دوای ئەوان وەبەئامۆژگاری بۆ پارێزکاران
Verse 67
وە (بیربکەنەوە) کاتێک مووسا بەگەلەکەی ووت بێگومان خوا فەرمانتان پێ دەدات کە مانگایەک سەرببڕن وتیان: ئایا گاڵتەمان پێ دەکەیت؟ ووتی: پەنا ئەگرم بەخوا کەلە نەفامان بم
Verse 68
ووتیان: داوامان بۆ بکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ئەو مانگایە کامەیە وچۆنە؟ ووتی: بێگومان خوا دەفەرموێ: مانگایەک بێت نەزۆر پیرو نەزۆر گەنج مام ناوەندی بێ لەنێوان ئەم دوانەدا زوو بیکەن ئەوەی فەرمانتان پێدراوە
Verse 69
ووتیان: داوامان بۆبکە لەپەروەردگارت پێمان بڵێ ڕەنگی مانگاکە چۆن بێ؟ ووتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێ: مانگایەکی زەردی تێربێ (زەردێکی وا) دڵی تەماشاکاران خۆش بکات
Verse 70
ووتیان: داوامان بۆ بکە لەپەروەردگارت تەواو بۆمان ڕوون بکاتەوە چۆن بێ ئەومانگایە؟ بەڕاستی مانگاکەمان لێ تێک چووە وە بەڕاستی ئێمە ئەگەر خوا بیەوێ ڕێنمونی وەردەگرین
Verse 71
ووتی: خوا ئەفەرموێ بەڕاستی مانگایەک بێ ڕانەھێنرابێ نە بە کێڵانی زەوی وە نە بەئاودێری کشتوکاڵ بێ نەنگ وبێ پەڵەبێ ووتیان: ئائێستا ھەواڵی راستت ھێنا ئەمجا سەریان بڕی وخەریک بوو ئەو (سەربڕینە) نەکەن
Verse 72
(وە بیربکەنەوە) کاتێک کە یەکێکتان کوشت وەھەموو لەخۆتانتان دوور دەخستەوەو ئاژاوەتان بوو وە خواش ئاشکرای کرد ئەوەی ئەتان شاردەوە
Verse 73
ئەمجا ووتمان: بەپارچەیەکی (مانگا سەربڕاوەکە) لەکەسە کوژراوەکە بدەن ئا (بەو شێوەیە) خوا مردووەکان زیندوو دەکاتەوە وەنیشانەکانی خۆیتان پیشان دەدات بۆئەوەی ژیربن وتێ بگەن
Verse 74
لە پاشان دڵتان رەق بوو دوای ئەم (ھەموو) موعجیزانە دڵتان وەک بەردە بەڵکو زۆر رەقترە چونکە بەڕاستی بەردی وا ھەیە لەچەند لاوە جۆگە ئاوی لێ ھەڵ دەقوڵێ وە بێگومان ھی وایان ھەیە کەلەت لەت دەبێ و ئاوی لێ دێتەدەرێ وە بەڕاستی ھی وایان ھەیە لەترسی خوا (لەلوتکەی شاخەکان) بەرئەبێتەوە وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن
Verse 75
جا ئایا بەتەمان (ئەی موسوڵمانینە) کە (جوولەکە) بڕوا بێنن بەئایینەکەتان لەکاتێکدا دەستەیەک لەوان فەرموودەی خوایان ئەبیست (لەتەورات) کەچی لەپاش تێگەیشتنی دەست کاریان دەکرد وە ئەوان دەشیان زانی (کە کارێکی ناڕەوایە)
Verse 76
(جوولەکەکان) کاتێک تووشی موسڵمانەکان ببونایە دەیان وت: ئێمەش بڕوامان ھێناوە (بە پێغەمبەرەکەتان) بەڵام کاتێک لەپەنایەکەوە ھەندێکیان بەھەندێکیان بگەیشتنایە دەیان وت: ئەوە ئێوە ئەو شتانە بەموسوڵمانەکان دەڵێن کە خوا بۆئێوەی باسکردووە (لە تەوراتدا)؟ تائەو تەوراتە بکەنە بەڵگە بەسەرتانەوە لای پەروەردگارتان (لەڕۆژی دواییدا) جا ئایا ژیرنابن و تێ ناگەن؟
Verse 77
ئایا ئەوان نازانن کەبەڕاستی خوا ئاگادارە بە ئەوەی کەپەنھانی ئەکەن و ئەوەی ئاشکرای ئەکەن
Verse 78
وە ھەندێکیان نەخوێندەوارن لەپەڕاوەکە (تەورات) نازانن، تەنھا ئاوات و ھیوای ھیچ وپووچ نەبێت وە ئەوان ھەر دوای گومان دەکەون
Verse 79
ئەمجا ھاوارو تیاچوون بۆ ئەوانەی کەتەوراتە ( تێکدراوە) کە بەدەستی خۆیان دەنوسنەوە پاشان دەڵێن: ئەم (نامەیە) لە خواوەیە تاشتێکی کەمی پێ بکڕن ساھاوارو تیاچوون بۆ ئەوان لەوە کەدەستی ئەوان نوسیوێتیەوە وە ھاوار بۆئەوان لەوەی کە ئەنجامی ئەدەن
Verse 80
وە ( جوولەکەکان) وتیان: ئاگری دۆزەخمان لێ ناکەوێت مەگەر چەند ڕۆژێکی ژمێرراو نەبێت بڵێ: ئایا پەیمانتان لەخواوە وەرگرتووە؟ (بۆ ئەمەی کە دەیڵێن) تا خواش پێچەوانەی پەیمانی خۆی نەکات؟ یان شتێکی وا ھەڵدەبەستن بەدەم خـوداوە کەنایزانن
Verse 81
نەخێر وانیە ھەرکەسێک خراپەیەک بکات وە تاوانەکەی خۆی لەھەموو لایەکەوە دەوری دابێت ودایگرێتەوە ئا ئەوانە ھاوەڵی ئاگرن تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی
Verse 82
وە ئەوکەسانەی کەبڕوایان ھێناو کردەوەی باشیان کرد ئا ئەوانە ھاوەڵی بەھەشتن تیایدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی
Verse 83
(وە بیربکەنەوە) کاتێک کەپەیمانمان لەجوولەکە وەرگرت کە ھیچ شتێک نەپەرستن جگە لە خوای گەورە وە چاکە بکەن لەگەڵ دایک و باوک وە لەگەڵ خزمان وە لەگەڵ ھەتیوان و ھەژاراندا وە قسەی شیاو بکەن لەگەڵ خەڵکیدا وە نوێژ بکەن وە زەکات بدەن ئەمجا پشتتان ھەڵکرد کەمێکتان نەبێت وە ئێوە ھەر بەرھەڵستکار و (پشت ھەڵکەرن)
Verse 84
وە (بیربکەنەوە) کاتێک پەیمانمان لێ وەرگرتن کە خوێنی یەکتری نەڕێژن وە خۆتان دەربەدەر نەکەن لەووڵاتتان پاشان بڕیارتان دا (لەسەر ئەم پەیمانە) وە ئێوە (خۆتان) شایەتی لەسەر ئەدەن
ئەمجا ئێوە ھەرئەوانەن کەیەکتری دەکوژن وە ھەندێک لەخۆتان دەربەدەر دەکەن لە ووڵاتیان پشتیوانی (بێگانە) دەکەن دژی ئەوان بە بەدی و دەست درێژی وە ئەگەر دیلتان بۆ بێنن (لەخۆتان ئەیانکڕنەوە و) فدیەیان بۆ دەدەن لەگەڵ ئەمەش دا کەدەربەدەر کردنیان قەدەغە کراوە لێتان ( بۆچی کار بەوەیان دەکەن و بەمەیان ناکەن) جا ئایا بڕوا دەھێنن بەھەندێک لەتەورات و بێ بڕوا دەبن بەھەندێکی تری جاتۆڵەی ئەوکەسانە کەوا بکەن لەئێوە ھەر ڕیسوایی و بەدناویە لەژیانی دونیادا وە لەڕۆژی دوایشدا دەگەڕێنرێنەوە بۆناو سەختترین سزا وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن
Verse 86
ئەمانە ئەوانەن کە ژیانی جیھانیان کڕی بە دواڕۆژ ئیتر نە سزایان لەسەر سووک دەکرێت وە نە یارمەتی دەدرێن و (نەپشتگیریی دەکرێن)
Verse 87
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بە مووسا وە دوا بەدوای ئەو پێغەمبەرانمان نارد وە چەند نیشانەیەکی ڕۆشنمان دا بە عیسای کوڕی مەریەم وە پشتیوانیمان کرد بە جیبرەیل جا ھەرکاتێ پێغەمبەرێکتان بۆ بھاتایە بە جۆرێک کە بەدڵی خۆتان نەبوایە لووت بەرز بوون و خۆتان بەگەورە گرتووە جا دەستەیەکتان (لە پێغەمبەران) بە درۆ زانیوە وە دەستەیەکتان کوشتوون
Verse 88
وە (جوولەکەکان) وتیان (بە پێغەمبەرﷺ) دڵمان داپۆشراوە ( قوفڵدراوە و قسەی تۆی ناگاتێ) (نەخێر وانیە) بەڵکو خوا نەفرەتی لێکردن بەھۆی بێ بڕواییانەوە جا کەمیان ھەیە بڕوا بھێنن
Verse 89
کاتێک کەنامەیەکیان بۆھات (کە قورئانە) لەلایەن خواوە کە پەسەندکەری تەوراتەکەی ئەوانە (پێش ئەوەی دەستکاری بکەن و بیگۆڕن) وە ئەوان (جوولەکەکان) لەوەوپێش داوای زاڵ بوونیان ئەکرد لەخوا بەسەر ئەوانەی کە بێ بڕوابوون کەچی کاتێک ئەو (پێغەمبەره) ی دەیان ناسی بۆیان ھات بێ بڕوابوون پێی کەواتە نەفرەتی خوا لەبێ بڕوایان بێت
Verse 90
شتێکی زۆر خراپ بوو کە خۆیانیان پێ فرۆشت (ئەو خراپەش) بێ بڕواییان بوو بەو قورئانەی کەخوا ناردویەتیە خوارەوە بەھۆی حەسودیانەوە بوو بەوەی کەخودا بڕێژێ لەبەخششی خۆی بەسەر ھەرکەسێکدا کەخۆی بیەوێ لەبەندەکانی (کە موحەممەدە ﷺ) ئەمجا تووشی خەشم و ڕقی یەک لەدوای یەکی خوا بوون وە بۆ بێ بڕوایان ھەیە سزای ڕیسواکەر
Verse 91
کاتێک پێ یان بووترایە: بڕوا بھێنن بەوەی کەخوا ناردوویە تیە خوارەوە (کە قورئانە) ئەیانووت: ئێمە بڕوا بەوە دەھێنین کەبۆ خۆمان نێردراوەتە خوارەوە, وە بێ بڕوا ئەبوون بە ئەوانەی کە دوای (تەورات) نێراوە (وەک قورئان) لەکاتێکدا کە ئەو قورئانە ڕاستە وپشتیوانی تەوراتە ( بێ دەستکاری) یەکەی ئەوانەو بەڕاستی دەزانێت بڵێ : بۆچی لەمەوپێش پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت ئەگەر بڕوادار بوون
Verse 92
سوێند بەخوا بەڕاستی مووساتان بۆھات بەچەند نیشانەیەکی ڕۆشنەوە کەچی لە دوای ئەو گوێرەکەتان پەرست بێگومان ئێوە ستەمکارن
Verse 93
(وەبیربکەنەوە) کاتێک کەپەیمانمان لێ وەرگرتن وە کێوی گورمان بەرز کردەوە بەسەرتاندا (وە ووتمان) ئەوەی پێمانداوون (تەورات) باش کاری پێ بکەن (وتووند دەستی پێوە بگرن) وە گوێ بگرن (بەزمان) وتیان : بیستمان و (بەکردەوە) بێ فەرمانیمان کردوە بەھۆی بی بڕوایی یانەوە دڵیان ئاو درابوو بەخۆشەویستی گوێرەکە کە بڵێ: بڕواکەتان چ فەرمانێکی بەدتان پێ دەدات ئەگەر ئێوە بڕوادارن
Verse 94
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر ماڵی دوایی (بەھەشت) بۆ ئێوەیە لای خوا (وەک خۆتان دەڵێن) بەتایبەتی بۆخۆتان بێت بەبێ ئەوەی کەس ببێ بە ھاوبەشتان کەواتە داوای مردن بکەن ئەگەر ڕاستگۆن
Verse 95
وە ھەرگیز داوای مردن ناکەن بەھۆی ئەو (گوناھانە) کەبەدەستی خۆیان پێشیان خستووە وە خوا ئاگادارە بە ستەمکاران
Verse 96
سوێندبێت ئەو (جوولەکانە) دەبینیت لەھەموو کەس زیاتر حەز لەژیان دەکەن وە لەوانەش کە ھاوبەش بۆ خوا پەیدادەکەن (لەبەرئەوە) ھەریەکێکیان ئاوات دەخوازێ کە ھەزار ساڵ بژیایە وە ئەو تەمەنە (کەبەسەری دەبات) رزگاری ناکات لەسزا وە خوا بینایە بەوەی کە دەیکەن
Verse 97
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر کەسێک دوژمنی جیبریل بێت (ئەوە دوژمنی خوایە) چونکە ئەو بە فەرمانی خوا قورئانی ھێناوەتە خوارەوە بۆ سەر دڵی تۆ پشتیوانی نامەکانی پێش خۆی دەکات و بەڕاستیان دەزانێت وە ڕێنمونی کارو مژدە دەرە بۆ بڕواداران
Verse 98
ھەر کەسێک دوژمنی خواو فریشتەکانی خوا و پێغەمبەرانی خوا و جیبرەیل و میکایل بێت (ئەوە بێ بڕوایە) وە بێگومان خواش دوژمنی بێ بڕوایانە
Verse 99
سوێند بەخوا بێگومان بۆمان ناردویت چەند نیشانەیەکی رون و ئاشکرا (کە قورئانە) وە کەس بێ بڕوا نابێت پێیان، مەگەر بەدکاران نەبێت
Verse 100
ئایا (بێ بڕوا ئەبن بەئایەتەکانی ئێمە) ھەر جارێک پەیمانێک ببەستن (لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ دا) دەستەیەک لەوانە پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندۆتەوە (نەک ھەر ئەوەندە ) بەڵکو زۆربەیان ھەر بڕوا ناھێنن
Verse 101
کاتێک کە پێغەمبەرێکیان بۆ ھات لەلایەن خواوە بەپشتیوانی تەوراتە (دەستکاری نەکراوە) کەیان دەستەیەک لەوانەی کە خاوەن نامەبوون نامەکەی خوایان فڕێ دایەپشت خۆیان و(پشت گوێیان خست) وەک نەزانن (کەئەوە نامەی خودایە)
(جوولەکەکان) دوای ئەو (شتانە) کەوتن کەشەیتانەکان دەیان خوێندەوە (بۆ خەڵکی) لەسەردەمی پاشایەتی سولەیمان دا، وە سولەیمان بێ بڕوا نەبوو بەڵام شەیتانەکان بێ بڕوا بوون خەڵکیان فێری جادو دەکرد ھەروەھا ئەوەی نێردراوەتە خوارەوە لە بابل بۆ سەر ھارووت و مارووت (دوو فریشتە بوون) وە (ئەمانە) کەسیان فێر نەدەکرد تا پێیان نەوتایە ئێمە ھەر تاقیکەرەوەی (ئادەمیزاد) ین کەواتە بێ بڕوامەبە ئەمجا فێری جادوی وا دەبوون لێیانەوە کە ژن و مێردی پێ لەیەک جیا بکەنەوە ئەوان بەم جادوە ناتوانن زیان بەکەس بگەیەنن مەگەر بەویستی خوا نەبێت وە فێری شتێک دەبن کە زیانیان پێ دەگەیەنێ نەک قازانج بێگومان زانیان ھەرکەسێ جادو بکڕێ (وفێری ببێت) (بەفەرموودەی تەورات) لەڕۆژی دواییدا بێ بەش دەبێ بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی کە (بڕوای) خۆیانیان پێ فرۆشت ئەگەر بیانزانیایە
Verse 103
ئەگەر بەڕاستی ئەوان بڕوایان بھێنایە و پارێزکار بونایە ئەوا پاداشتێکی چاکتر لەلایەن خواوە بۆ ئەوان دەبوو ئەگەر بیانزانیایە
Verse 104
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە مەڵێن ووشەی جوێن و بێ رێزیە بەلای جولەکەوە, وە بڵێن پەلەمان لێ مەکە و چاوەڕوانیمان لەسەر بکە و ببیستن وە بۆ بێ بڕوایان ھەیە سزای سەخت
Verse 105
حەزناکەن ئەوانەی کەبێ بڕوان لە خاوەن نامە و ھاوبەش پەیداکەرەکان کە ھیچ شتێکی باشتان لەخواوە بۆ بنێردرێتە خوارەوە بەڵام خواش بەخششی خۆی بۆ کەسێک کەبیەوێ تەرخان دەکات و خوا خاوەنی چاکەی گەورەیە
Verse 106
ئەگەر ئایەتێک (لە قورئان) بسڕینەوە یان فەرامۆشی بکەین و لەبیری ببەینەوە ئەوا یەکێکی تری باشتر لە ئەو، یان وەک ئەو دەھێنین ئایا نازانیت خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەدەسەڵاتە
Verse 107
ئایا نازانیت کە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆخوایە؟ وە ھیچ پشتیوان و یاریدە دەرێکتان نیە، خوا نەبێت
Verse 108
یا ئێوەش دەتانەوێ داوا ی (شتی نەشیاو) بکەن لەپێغەمبەرەکەتان؟ وەک لەمەوپێش داوا کرا لەمووسا (علیە السلام) ھەر کەسێک بڕوا بگۆڕێتەوە بە بێ بڕوایی ئەوە بێگومان ڕێی ڕاستی ونکردووە
Verse 109
زۆر لەخاوەن نامەکان ئاواتە خوازن کەبتانکەنەوە بە بێ بڕوا، دوای بڕوا ھێنانتان لەبەر حەسودییەک کە لەدەرونیانەوەیە (ئەمەش) دوای ئەوەی کەڕاستیەکەیان بۆ ڕون بوەتەوە بەڵام ئێوە لێیان خۆش بن و چاو پۆشیان لێ بکەن تا خوا فەرمانی خۆیتان بۆ دەنێرێت بێگومان خوا بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
Verse 110
نوێژ بکەن وزەکات بدەن وەھەرچی پێشبخەن لەچاکە بۆخۆتان لای خوا دەستتان دەکەوێتەوە بێگومان خوا بینایە بەوەی کەدەیکەن
Verse 111
(جوولەکەو گاورەکان) وتیان: کەس ناچێتە بەھەشتەوە مەگەر یەکێک کە جوولەکە یا گاور بێت ئەمە ئاواتیانە پێیان بڵێ: بەڵگەتان بھێنن ئەگەر راست دەکەن
Verse 112
(نا وانییە) بەڵکو ھەر کەسێک بەڕاستی رووبکاتە خوا و لەھەمان کاتدا چاکەکار بێت ئەوە بۆی ھەیە پاداشت لەلای پەروەردگاریەوە نە ترسیان لەسەرە و نەخەمیش دەخۆن
Verse 113
جوولەکە ئەڵێن: گاور لەسەر ھیچ (ئاینێک ) نین وە گاوور دەڵێن: جوولەکە لەسەر ھیچ (ئایینێک) نین لەکاتێکدا ئەوان نامەکانیان دەخوێندەوە،(یەکێکیان تەورات و ئەوی تریش ئینجیل) ھەر بەم جۆرەیان دەوت، ئەوانەی کە نەزانن (لە بت پەرستەکان) ئەمجا خوا لە ڕۆژی دواییدا لە نێوانیاندا بڕیار دەدات لەوشتانەی کەتیایدا جیاواز و نـاکۆکن
Verse 114
کێ ستەمکارتـرە لەو کەسەی کە ڕێگری لـەمزگـەوتـەکـانی خوا دەکات لەوەی کە ناوی خوایان تێدا ببرێ وە ھەوڵ دەدات بۆ وێران کردنیان ئەوانە (کە قەدەغەی خواپەرستی دەکەن لە مزگەوتەکاندا) بۆیان نیە بچنە مزگەوتەکانەوە بە ترسەوە نەبێت لەژیانی دونیادا ریسوایی بۆ ئەوانە وە لەڕۆژی دوایشدا سزای گەورە
Verse 115
رۆژھەڵات و رۆژ ئاوا ھەر بۆخوایە کەواتە رووبکەنە ھەرلایەک (لە نوێژ کردندا بەفەرمانی خودا) ئەوە رووگەیە و رووتان لەخودا کردووە بێگومان خوا (بەزەیی و میھرەبانی) فراوانەو زانایە
Verse 116
(گاورو جوولەکە و بت پەرستەکان) وتیان: خوا منداڵی بۆخۆی داناوە ئەو (خوا) پاک و بەدوورە لەوە بەڵکو ھەرچی ھەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا موڵکی ئەوە, ھەموو فەرمانبەردار وملکەچی ئەون
Verse 117
(خوا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە وە کاتێ کەویستی شتێ بکات ھەر ئەوەندەی پێ ئەوێ کە پێ ی بڵێ: ببە ئیتر ئەبێ
Verse 118
نەزانەکان وتیان: بۆچـی خوا خۆی قسەمان لەگەڵ ناکات یا نیشانەیەکمان بۆ نایەت ئەوانەی کەلەپێش ئەمانیشدا بوون ھەمـان شتیان دەوت دڵ و دەرونیان لەیەک دەچێت بێگومان نیشانەی زۆرمان باسکردوە بۆ کەسانێک بەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن
Verse 119
بێگومان ئێمە تۆمان نارد بە ئاینێکی راست و درووستەوە بە مژدەدەر و ترسێنەر وە تۆ بەرپرسیار نیت لەیارانی دۆزەخ
Verse 120
ھەرگیز نە جوولەکە و نە گاور لێت ڕازی نابن ھەتا دوای ئاینیان نەکەویت (پێ یان) بڵێ: ھەر ڕێنموونیی خوایە ڕینموونی ڕاست وە ئەگەر دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت (ئەی موحەممەد ﷺ) دوای ئەو زانینەی کە (لەخواوە ) بۆت ھاتووە (کە قورئانە) ھیچ سەرپەرشتیکارو یارییدەدەرێکت نابێ لەلایەن خواوە
Verse 121
ئەوانە کەنامەمان پێداون بەڕاستی دەیخوێننەوە ئەوانە بڕوا ئەھێنن بەڕێنمونی خوای گەورە (کە ئیسلامە) وە ئەوانەی بێ بڕوابن پێی ھەرئەوانن زەرەر مەند و خەسارۆمەند
Verse 122
ئەی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) یادی ئەو بەخششانە بکەنەوە کە ڕشتوومە بەسەرتاندا وە من (کاتی خۆی ) ڕێزی ئێوەم دا بەسەر ھەمواندا
Verse 123
وە خۆتان بپارێزن لەڕۆژێک کە کەس لەبری کەس تۆڵەو پاداشت نادرێتەوە وەبارمتەی لێ وەرناگیرێت وە ھیچ تکایەک کەڵکی ناگرێ وەیارمەتیی نادرێن و سەرناخرێن
Verse 124
(بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئیبراھیمی تاقی کردەوە بەچەند بڕیار وفەرمایشتێک کە ئەویش بەجێی ھێنان (خوا) فەرمووی: بێگومان من تۆ دەکەم بە پێشەوای خەڵکی (ئیبراھیم) وتی: لەنەوەشم ئەکەیت (بە پێشەوا)؟ فەرمووی: پێغەمبەریەتی من ناگات بەستەمکاران
Verse 125
(بیربکەنەوە) کاتێک کە کەعبەمان گێڕا بە پەناگەی خەڵکی و جێی ئارامی و ئاسایش (پێمان وتن) شوێنی ئەو بەردەی ئیبراھیم (علیە سلام) لە سەری ڕادەوەستا (کاتی دروست کردنی کەعبە) بکەنە جێگای نوێژ وە سپاردمان بە ئیبراھیم و ئیسماعیل کە ماڵەکەم پاک بکەنەوە بۆ ئەوانەی کە بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە، وە بۆ ئەوانەی کە تیایدا ئەمێننەوە، ھەروەھا بۆ کڕنوش بەران و سوژدە بەران
Verse 126
(وە بیربکەنەوە) کاتێک کەئیبراھیم ووتی: خوایە ئەم شوێنە (کە مەککەیە) بکە بەشارێکی پڕ لە ئارامی و ئاسایش وە رۆزی دانیشتوانی بدە لـە بەروبوم و میوەھات ئەوانەیان کەبڕوایان بەخوا وبەڕۆژی دوایی ھەیە. (خوا) فەرمووی: ئەوەش بێ بڕوابێ رۆزی پێ ئەدەم بۆچەند ڕۆژێکی کەم لەپاشان ناچاری دەکەم بەسزای ئاگری دۆزەخ کە خراپترین سەرئەنجامە
Verse 127
(بیربکەرەوە) کاتێک کە ئیبراھیم و ئیسماعیل بناغەکانی کەعبەیان بەرز دەکردەوە (دەیانووت) خوایە ئەم کردەوەیەمان لێ گیرا بکە بەڕاستی ھەر تۆی بیسەر و زانا
Verse 128
خوایە ھەر دووکمان بکە بە گوێڕایەڵ وفەرمان بەرداری خۆت وە لەنەوەشمان گەلێک بکە بەفەرمانبەرداری خۆت وە رێگاکانی خوا پەرستیمان نیشان بدە وە پەشیمانیمان گیرابکە بەڕاستی ھەرتۆی گیراکەری پەشیمانی و میھرەبان
Verse 129
خوایە لە ناو نەوەکانماندا پێغەمبەرێک بنێرە لەخۆیان ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێتەوە قورئان و داناییان فێربکات و پاکیان بکاتەوە (لە ھەموو گوناھێک) بێگومان ھەرتۆی بەتوانا و دانا
Verse 130
کێ ڕوو وەرئەگێڕێ لە ئایینی ئیبراھیم؟ مەگەر کەسێک کەخۆی گێل ونەفام کردبێت؟ سوێند بێ بێگومان ئیبراھیممان ھەڵبژارد لە دونیادا وە بێگومان ئەو لەڕۆژی دواییدا لەچاکەکارانە
Verse 131
(ھەڵی بژارد) لەکاتێکدا خوا پێی فەرموو: گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداربە (ئیبراھیمیش) ووتی: وا خۆم سپارد بە پەروەردگاری جیھانیان
Verse 132
ئیبراھیم و یەعقوب ئامۆژگاری کوڕەکانی خۆیانیان کرد کە فەرمانبەرداری خوا بن (وە ھەریەکەیان پێیان وتن) ڕۆڵەکانم : خوا ئاینی یەکتاپەرستی بۆ ھەڵبژاردون کەواتە مەمرن بە موسوڵمانێتی نەبێت
Verse 133
(ئەی خاوەن نامەکان) ئایا ئێوە ئامادە بوون کاتێ یەعقوب لەسەرەمەرگدا بوو کاتێ بە کوڕەکانی ووت دوای من کێ دەپەرستن؟ (ئەوانیش) وتیان: خوای تۆو باو و باپیرانت دەپەرستین کە خوای ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاقە کە خوایەکی تاک وتەنھایە وە ئێمەش فەرمانبەردار و گوێڕایەڵی ئەوین
Verse 134
ئەو پێغەمبەرانە دەستەیەک بوون تێپەڕیین ھەرچیان کرد بۆ خۆیانیان کردوە (ئێوەش) ھەرچی بکەن بۆخۆتانی دەکەن وە ئێوە بەرپرسیار نین لەکردەوەی ئەوان
Verse 135
(جوولەکە و گاوورەکان) ووتیان: (بەموسڵمانەکان) ببن بە جوولەکە یان بەگاوور تابکەونە سەر ڕێگای ڕاست بڵێ: بەڵکو پەیڕەویی ئایینی پاکی ئیبراھیم دەکەین کە لە ھاوبەش پەیداکاران نەبووە
Verse 136
بڵێن:(ئەی موسڵمانینە) بڕوامان ھێنا بە خواو بەو قورئانەی کەبۆخۆمان نێرراوەتە خوارەوە, وە بەو نامەیەی کە نێرراوە بۆ ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب و کوڕەکانی یەعقوب وە بەوەی کەدراوە بە مووساو عیسا وە بەوەی کە دراوە بەھەموو پێغەمبەران لەلایەن پەروەدگاریانەوە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ کامێکیاندا وە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خواین
Verse 137
ئەمجا ئەگەر بڕوایان ھێنا بەو وێنەیەی کە ئێوە بڕواتان پێ ھێناوە ئەوا بێگومان ڕێی ڕاستیان دۆزیوەتەوە, وە ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئەوا ئەوان لە دوو بەرەکیدان وە خوا ئاگاداری تۆ ئەکات لەوان وە ھەر خوایە بیسەر و زانا
Verse 138
دەستبگرن بەو ئاینەی خواوە کەفیترەتی پاکی ئێوەی لەسەر خەلقکردوە بێگومان ھیچ فیترەتێکی بەوجۆرە پاک نیە (کەواتە چاک دەستی پێوە بگرن) وە ئێمەش پەرستن و عیبادەت ھەر بۆ ئەو دەکەین
Verse 139
بڵێ: ئایا دەمەقاڵێ و دەمەوەریمان لەگەڵ ئەکەن لەکاری خوا لە کاتێکدا ئەو پەروەردگاری ئێمە و ئێوەشە وە کردەوەی خۆمان بۆخۆمانە و کردەوەی خۆتان بۆ خۆتانە وە ئێمە تەنھا بەدڵسۆزی بەندایەتی خوا دەکەین
Verse 140
یاخود ئێوە ئەڵێن: ئیبراھیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یەعقوب وکوڕەکانی یەعقوب جوولەکە یا گاوور بوون؟ بڵێ: ئایا ئێوە زاناترن یا خوا؟ کێ ستەم کارترە لەو کەسەی کە شایەتیەکی لەخوا وەرگرتبێ و بیشارێتەوە خوا بێ ئاگا نی یە لەوەی کە ئێوە دەیکەن
Verse 141
ئەو پێغەمبەرانە دەستەیەک بوون تێپەڕیین ھەرچیان کرد بۆ خۆیانیان کردوە (ئێوەش) ھەرچی بکەن بۆخۆتانی دەکەن وە ئێوە بەرپرسیار نین لەکردەوەی ئەوان
Verse 142
ھەندێ نەزان و گێل ونەفام لەخەڵک دەڵێن: چی موسڵمانەکانی وەرگێڕا لەو ڕووگەیان کەجاران لەسەری بوون بڵێ ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا ھەمووی موڵکی خوایە کێی بوێت ڕێنمونیی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست
ھەروەھا کردمانن بەگەلێکی میانەڕەو مامناوەندی (ھەڵبژاردە) تاببنە شاھید وچاودێر بەسەر خەڵکەوە، و (پێغەمبەریش ﷺ) شاھید وچاودێر بێت بەسەر ئێوەوە ئەو ڕووگەیەی کەجاران لەسەری بوویت نەمانگێڕا (بەڕووگەو لەپاشان گۆڕیمان بەکەعبە) تەنھا بۆئەوەی دەربکەوێت کێ شوێن (پێغەمبەر ﷺ) دەکەوێت (وەجیادەبێتەوە) لەوانەی کەپاش گەزدەبنەوە, وە بەڕاستی (ئەم گۆڕینە) کارێکی زۆر گەورەو گران بوو مەگەر لای ئەوانەی کەخوا ڕێنموونیی کردوون وەخوای گەورە بڕوا (و نوێژەکانی جاران) تانی بەفیڕۆ نەداوە بەڕاستی خوا لەگەڵ خەڵکیدا دڵسۆز و میھرەبانە
Verse 144
بەڕاستی ئێمە گەڕانی ڕووخسارت ڕوو بەئاسمان دەبینین دەی سوێند بەخوا ڕووت دەکەینە ڕووگەیەک کەپەسەندت بێ وڕازی بیت پێی ئیتر ڕووت وەرچەرخێنە بەرەو لای کەعبە (مسجد الحرام) ئێوەش ئەی موسڵمانان لەھەر لایەک بوون (لەنوێژدا) ڕووتان بکەنە ئەوێ، بەرەو (مسجد الحرام) بەڕاستی ئەوانەی پەڕاویان پێدراوە چاک ئەزانن کەئەمە شتێکی ڕاستە لە پەروەردگاریانەوە, وە خودا بێ ئاگا نیە لەوەی کەدەیکەن
Verse 145
سوێند بێت ئەگەر ھەرچی بەڵگەو نیشانە ھەیە بیھێنیتەوە بۆ ئەم خاوەن نامە وپەڕاوانە دوای ڕووگەی تۆ ناکەوون وە تۆش دوای ڕووگەی ئەوان ناکەویت وە ئەوان دوای ڕووگەی یەکدی ناکەون سوێند بێت ئەگەر تۆ دوای ئارەزووەکانی ئەوان بکەویت دوای ئەو زانینەی کە (بەسرووش) بۆت ھاتووە بەڕاستی ئەو کاتە تۆ لەستەمکاران دەبیت
Verse 146
ئەوانەی کە پەڕاومان پێ داون (پێغەمبەر ﷺ) دەناسن وەک چۆن کوڕ ونەوەکانی خۆیان دەناسن بێگومان کۆمەڵێک لەوان (لەئەھلی کتاب) ئەو راستیە دەشارنەوە لەکاتێکدا ئەوان دەزانن (موحەممەد ﷺ پێغەمبەرە)
Verse 147
راست ئەوەیە (کەبۆت ھاتووە) لەپەروەردگارتەوە کەواتە لە گومانداران مەبە
Verse 148
وە ھەموو گەلێک ڕووگەیەکی ھەیە کە ڕووی تێدەکات دەی دەست پێشکەری بکەن لە کردارە چاکەکاندا لەھەر کوێ ھەبن خودا ھەمووتان کۆدەکاتەوە بەڕاستی خوا بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
Verse 149
لەھەر کوێ چوویتە دەرەوە (بەسەفەر) ڕووت وەربگێڕە بۆ لای کهعبەی پیرۆز وە ئەم ڕووکردنەت ڕاستەو لە پەروەردگارتەوەیە وە خودا بێ ئاگا نیە لەوەی کە دەیکەن
Verse 150
لەھەرکوێ چوویتە دەرێ (لەکاتی نوێژکردندا) ڕووت وەربگێڕە بۆ لای کەعبەی پیرۆ وە ئێوەش ( ئەی موسڵمانینە) لەھەر کوێ بوون ڕوو وەرگێڕن بۆلای ئەو (کەعبە) تا بیانوی خەڵکتان نەیەتەسەر مەگەر ستەم کارەکانیان جا لێیان مەترسن و لە من بترسن بۆ ئەوەی بەخششی خۆمتان بەتەواوی بەسەردا بڕێژم وە بەڵکو ڕێبازی ڕاست بگرن
Verse 151
وەک ڕەوانەمان کردلە ناوتاندا پێغەمبەرێک لە خۆتان کەئایەتەکانی ئێمەتان بەسەردا بخوێنێتەوە، وە دڵ ودەروونتان پاک بکاتەوە وەفێرتان کات فێری قورئان وە فێری دانایی (فەرموودەی خۆی) وە فێرتان کات ئەو شتانەی کەنەتان دەزانی
Verse 152
ﯨﯩﯪﯫﯬﯭ
ﯮ
کەواتە یادم بکەن تامنیش یادتان بکەم و لەبیرتان نەکەم وە سوپاسم بکەن پێ نەزان و ناسوپاسیم مەکەن
Verse 153
ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە پشت ببەستن بەخۆڕاگرتن و نوێژ (کردن) بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە
Verse 154
ھەرگیز مەڵێن بەو کەسانەی دەکوژرێن لەڕێگەی خوادا مردوون بەڵکو زیندوون بەڵام ئێوە ھەستی پێ ناکەن
Verse 155
سوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە بە ھەندێک لەترس و برسێتی و کەم بوونی ماڵ و دارایی و خەڵکی (کەس وکارتان) و بەرووبووم جامژدە بدە بە خۆڕاگران
Verse 156
ئەوانەی کە لەگەڵ دووچاری سەختی ونەھامەتی وناخۆشیەک بوون دەڵێن ئێمە ھەر ھی خواین و ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێینەوە
Verse 157
ئا ئەوانە دروود و بەزەیی بەسەر ئەواندا دەبارێت لە لایەن پەروەردگاریانەوە، وە ئەوانە ئەو کەسانەن ھیدایەتیان وەرگرتووە
Verse 158
بەڕاستی صەفاو مەروە لەدروشمەکانی (دینی) خوان جا ھەر کەسێک حەجی ماڵی خوای کرد یا عومرەی کرد ھیچ خراپە و تاوانی ناگات کە ھاتوچۆ وسەعی نێوان سەفا و مەروە بکات وە ھەرکەسێک بە ئارەزووی خۆی چاکەیەکی کرد ئەوە بێگومان خودا سوپاسگوزارێکی زانایە
Verse 159
بێگومان ئەوانەی دەیشارنەوە ئەوەی کە ناردوومانەتە خوارەوە لە ئایەتانی ڕۆشن وڕێنمایی دوای ئەوەی کە ڕوونمان کردوەتەوە بۆ خەڵکی لە نامەی (تەورات و ئینجیل) دا ئەوانە خودا نەفرەتیان لێ دەکات وە نەفرەتکارانیش نەفرەتیان لێ دەکەن
Verse 160
مەگەر ئەوانەی کە پەشیمان بوبنەوە، وە کردەوەی چاکیان کردبێ و (ئەوەی شاردبویانەوە) ئاشکرایان کردبێ ئا ئەوانه پەشیمانیان لێ گیرادەکەم وە ھەر منم گیراکاری میھرەبان
Verse 161
بەڕاستی ئەوانەی بێباوەڕ بوون وە مردن لەکاتێکدا ئەوان بێ باوەڕ بوون ئەوانە لەسەریانە نەفرەتی خوا و فریشتەکان و خەڵکی بەتێکڕایی
Verse 162
تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی سزایان لەسەر سووک ناکرێت وە دواناخرێن لەسزا
Verse 163
پەرستراوی ئێوە پەرستراوێکی تاک و تەنھایە ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق و ڕاست نیە بەتەنھا ئەو نەبێت کە بەخشندە و میھرەبانە
Verse 164
بەڕاستی ھەیە لە دروست کردنی ئاسمانەکان وزەوی و جیاوازی شەو وڕۆژ (بە کورتی و درێژی) و ئەو کەشتیانەی کەدێن ودەچن لەناو دەریادا بەوشتانە کەقازانج دەگەیەنن بەخەڵکی وە ئەوەی کە خوا لەئاسمانەوە باراندی لە ئاو (باران) پاشان زەوی پێ زیندوو کردەوە (پێ بووژاندەوە) پاش مردنی وە بڵاوی کردەوە تێیدا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێک وە گێڕانی بایەکان (بە ھەموولایەکدا) وە ئەو ھەورانەی تەرخان کراون لەناوەندی ئاسمان و زەویدا چەند بەڵگەن بۆ کەسانێک کە تێبگەن
Verse 165
وە کەسانی واھەیە لە خەڵکی کەھاوبەشی زۆر بۆ خوا پەیدا دەکەن خۆشیان دەوێن وەک خۆشەویستی (ئیمانداران بۆ) خوا بەڵام ئەوانەی بڕوایان ھێناوە زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت ئەگەر ببینن ئەوانەی ستەمیان کردوە (بە ھاوبەشی پەیدا کردن بۆخوا) کاتێک کە چاویان دەکەوێت بەسزای (خوا دەزانن) کە ھەرچی دەسەڵات ھەیە ھەمووی بۆ خوایە وە بێگومان سزای خوا زۆر سەختە
Verse 166
کاتێک کە ئەو کەسانەی خەڵک شوێنیان کەوتون لە دونیادا ( واتە سەرۆکە گومڕاکارەکان ) یەخە ھەڵئەتەکێنن لەوانەی (لە دونیادا) دوایان کەوتوون وە سزای (دۆزەخیان بەچاوی خۆیان) بینی وە ھەموو پەیوەندیەکیان بچڕایەوە
Verse 167
وە ئەوانەی کە دوایان کەوتبوون ووتیان خۆزگە ئێمە بگەڕاینایەتەوە (بۆ دونیا) تا یەخەمان لێ ھەڵبتەکاندنایە ھەر وەک (ئەوان) چۆن یەخەیان لەئێمە ھەڵتەکاند ھەر بەو شێوەیە خوا کردەوەکانیان نیشان ئەدات ئەیکات بەداخ لەسەر دڵیان وە ئەوان دەرچوونیان نییە لە ئاگر
Verse 168
ئەی خەڵکینە بخۆن لەوەی کەلە زەویدایە بەحەڵاڵی و پاکی وە دوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکراتانە
Verse 169
بەڕاستی (شەیتان) فەرمانتان پێ دەدات بەتاوان و خراپە لەگەڵ ھەڵبەستنی شتی وا بەدەم خواوە کە نازانن
Verse 170
کاتێک پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)
Verse 171
وە نموونەی ئەو بێ بڕوایانە وەک یەکێک وایە کە دەنگ لە ئاژەڵێک بکات تەنیا دەنگ و ھاوارەکە نەبێ ھیچ نابیستێ ئەمانە کەڕن لاڵن، (لە ووتنی قسەی دروست) کوێرن (لە بینینی ڕێ ی ڕاست) بۆیە تێ ناگەن و ژیر نین
Verse 172
ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردومانە بەڕۆزیتان وە سوپاسی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن
Verse 173
ئەوەی (کە خوا) قەدەغەی کردووە لێتان تەنھا مردارەوە بوو و خوێنی (ڕۆشتوو) و گۆشتی بەراز و ئەوەی کە سەر بڕابێ (بەناوی) غەیری خواوە ئەمجا ھەر کەسێک ناچار بوو (بە خواردنی یەکێک لەمانە) بەبێ یاخی بوون و دەرچوون لەسنوور ئەوە ھیچ گوناھێکی لەسەر نی یە بێگومان خوا لێ خۆشبو ومیھرەبانە
Verse 174
بێگومان ئەوانەی ئەو ئایەتانە دەشارنەوە کەخودا ناردونیەتە خوارەوە لە تەورات و دەیگۆڕنەوە بەنرخێکی کەم ئەوانە ئاگر نەبێت ھیچی تر ناچێتە سکیانەوە, وە خوا لەڕۆژی دوایی دا قسەیان لەگەڵ ناکات و پاکیان ناکاتەوە و سزای سەختیان دەبێت
Verse 175
ئا ئەوانە کەسانێکن کە گومڕاییان کڕی بەڕێنمونی وە سزایان کڕی بەلێ خۆشبون ئای چەند خۆڕاگرن لەسەر ئاگر
Verse 176
ئەمە (ھەمووی) بەھۆی ئەوەوەیە کە خوا کتێبە (پیرۆزە) کانی ناردۆتە خوارەوە بەڕاستی وە بێگومان ئەوانەی دووبەرەکیان تێکەوت لە تەوراتدا لە دووبەرەکیەکی (وادان) کە دوورن (لەیەک کەوتن)
چاکە ئەوە نی یە کەڕوو بکەنە بەرەو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بەڵکو چاکە ئەوەیە کە مرۆڤ بڕوای ببێ بەخوا وە بە ڕۆژی دوایی وە بە فریشتەکان وە بە کتێبەکان وە بە پێغەمبەران وە دارایی خۆی ببەخشێ لەگەڵ ئەوەی کەخۆشی دەوێت بەخزمان و بە ھەتیوان وبەبێ نەوایان (ھەژاران) و بەڕێبوارانی کەم دەست و بە سواڵکەران و لەڕێ ی ئازاد کردنی کۆیلەکاندا وە نوێژی بەچاکی کردبێت و زەکاتی دابێت و پەیمان بەجێ ھێنەران کاتێک کەپەیمانیان دابێت و خۆڕاگران لەکاتی تەنگدەستی و نەخۆشی و لەکاتی جەنگدا ئا ئەوانەن کەڕاستیان کرد وە ھەرئەوانەن پارێزکاران
Verse 178
ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە پێویست کراوە لەسەر تان تۆڵە سەندنەوه لە کوژراواندا (بەیەکسانی) کەسی ئازاد بە کەسی ئازاد و بەندەش بە بەندە و ژن بە ژن (مێینە بە مێینە) ئەمجا ھەرکەسێک بەخشرا لەلایەن برایەکی دینیەوە بە بەشێک (لە خوێنەکە) ئەبێ (خزمەکانی تر) پەیڕەوی بکەن بەباشی (بکوژیش) بەچاکی خوێنەکە بدات ئەمە باریسهرشان سووککردنە لەپەروەردگارتانەوەو میھرە بانیە ئەمجا ھەرکەسێک دوای ئەمە دەستدرێژی کرد بۆئەو ھەیە سزای بەسوێ، (بەئازار)
Verse 179
لە کوشتنەوە وتۆڵەسەندنەوەدا ژیان بۆ ئێوە ھـەیـە ئەی ھۆشمەندان بەڵکو خۆتان بپارێزن
Verse 180
پێویست کراوە لەسەرتان کاتێک یەکێکتان لەسەرەمەرگدا بوو ئەگەر ماڵی لەپاش بەجێ ما وەسیەتکردن بەباشی بۆ دایک وباوک وخزمانێک (کە میراتیان بەرنەکەوێ) بەجوانی و ڕێکو پێکی؟ پێویست کراوە لەسەر پارێزکاران
Verse 181
ئەمجا ھەر کەسێک وەسیەتەکەی گۆڕی دوای بیستنی ئەوە گوناھی (تاوانی) ھەر لە ملی ئەو کەسانەدایە کە دەیگۆڕن بێگومان خواش بیسەر و زانایە
Verse 182
ئەمجا ھەرکەسێک ترسا لەوەسیەتکار کەھەڵە یان گوناھێک بکات جا (ئەو کەسە) میراتگرانی پێک بێنێ ئەوە ھیچ گوناھێکی لەسەر نی یە بەڕاستی خودا لێخۆش بوو بەبەزەییە
Verse 183
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەر وەک چۆن فەرزکراوە لەسەر ئەو ئومەتانەی لەپێش ئێوە دا بوون بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن لەخودا بترسن
Verse 184
(ڕۆژووتان لەسەر فەرزکرا) چەند ڕۆژێکی دیاری کراوی ژمێرراوە جا ھەر کەسێک لەئێوە نەخۆش بوو یان لەسەفەردا بوو (وە بەڕۆژوو نەبوو) ئەوە پێویستە بەئەندازەی ئەو ڕۆژانەی (بەڕۆژوو نەبووە) قەزای بکاتەوە لەڕۆژانی تردا وە پێویستە لەسەر ئەوانە کە زۆر بە ناڕەحەتی ئەتوانن بەڕۆژوو بن و (بەڕۆژوو نابن) بریتی (یان لەسەرە)، کەخۆراکی ھەژارێکە ئەمجا ھەرکەسێک زۆرتر بریتی بدات ئەوە باشترە بۆی وئەگەر بەڕۆژوو بن بۆخۆتان باشترە ئەگەر بزانن
مانگی ڕەمەزان مانگێکە قورئانی تێدا نێرراوەتە خوارەوە بە ڕێنما بۆخەڵکی وە بەڵگە گەلێکی ڕۆشن بۆ ڕێنموونیی و جیاکردنەوەی (دروست ونادروست) ئەمجا ھەرکەسێک لەئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی با بەڕۆژوو بێت وە ھەرکەسێک نەخۆش بوو لە سەفەردا بوو با بەئەندازەی ئەوڕۆژانە قەزای بکاتەوە لەچەند ڕۆژێکی تردا خوا ئاسانی ئەوێ بۆئێوە، وە گرانی ناوێت بۆتان (قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا) تا مانگەکە (بگرن) بەتەواوی وە بەگەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنمونیەی کە کردوونی وە تا سوپاسی (خوا) بکەن
Verse 186
ھەر کارتێک بەندەکانی من پرسیاریان لێ کردیت دەربارەی من ئەوا بێگومان من لێیانەوە نزیکم گیرا دەکەم نزای نزاکاران ھەرکاتێک ھاوار و نزام لێ بکەن دەی با ئەوانیش بەدەنگ منەوە بێن وە بڕوام پێبھێنن بۆ ئەوەی ڕێی راست بدۆزنەوە
ڕێتان پێدراوە لەشەوانی ڕۆژووی (ڕەمەزان) دا کە بچەنە لای ژنەکانتان ئەوان بۆ ئێوە پۆشاکن وە ئێوەش بۆ ئەوان پۆشاکن خوا دەیزانی کەئێوە ناپاکیتان لەخۆتان دەکرد بۆیە پەشیمانی لێ گیراکردن وەلێتان خۆش بوو ئیتر لەئێستاوە (بە شەو) بچنە لایان وە بەدڵ بخوازن ئەوی کە خوا بۆی نوسیوون (لە منداڵ) وە بخۆن و بخۆنەوە ھەتا بۆتان جیا دەبێتەوە ڕوشتەی سپی (ڕۆژ) لە ڕوشتەی ڕەشی (شەو) لەشەبەقدا لەپاشان ڕۆژوەکەتان تەواو بکەن تاشەوی دوایی وە مەچنەلای ژنەکانتان لەکاتێکدا کە لەمزگەوتدا مابنەوە بۆ خواپەرستی ئەمانە سنوورانی خوان و نزیکیان مەکەونەوە ئاوا خوا باسی فرمانی خۆی دەکات بۆ خەڵکی تا خۆیان بپارێزن
Verse 188
ماڵی یەکتری مەخۆن لەناو خۆتاندا بەناڕەوا وە بە (بەرتییل) مەیدەن بەکاربەدەستان وفەرمانداران بۆ ئەوەی بەشێک لەماڵی خەڵکی بخۆن بەگوناە لە کاتێکدا ئێوەش دەزانن
Verse 189
پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی نوێ بونەوەی مانگە نوێکان بڵێ ئەمانە نیشانەی کاتەکانن بۆ خەڵکی و بۆ حەج وەچاکە ئەوە نییە کەلەپشتی ماڵ وخانووەکانەوە بچنە ژوورەوە بەڵکو چاکە ئەوەیە ئەو کەسە پارێزکار و لە خوا ترس بێت وەبچنە ماڵەکان لە دەرگاکانیەوە وە لە خوا بترسن تا ڕزگارببن
Verse 190
جەنگ بکەن لە ڕێ ی خوادا لەگەڵ ئەوانەی جەنگتان لەگەڵدا دەکەن وە دەست درێژی مەکەن بەڕاستی خودا دەست درێژکارانی خۆش ناوێت
Verse 191
بیان کوژن (کافران) لەھەر شوێنێ دەستتان کەوتن و زاڵ بوون بەسەریاندا وە دەریان بکەن لەو شوێنانەی کە ئێوەیان لێ دەرکردوە لادان لە ڕێی یەکتاپەرستی خوای گەورە لە خەڵک کوشتن سەخت وگەورە ترە جەنگیان لەگەڵ مەکەن لەلای مزگەوتی کەعبەدا تا ئەوان لەوێدا نەجەنگن لەگەڵتان دا ئەمجا ئەگەر جەنگین لەگەڵتاندا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیاندا ئەمەیە تۆڵەی بێ بڕوایان
Verse 192
ﭯﭰﭱﭲﭳﭴ
ﭵ
بەڵام ئەگەر دەستیان ھەڵگرت (لە جەنگ) ئەوا خوای گەورە لێخۆشبوو میھرەبانە
Verse 193
جەنگیان لەگەڵ بکەن تا دوژمنایەتی بۆ ئاین وھاوەڵ بڕیاردان نەمێنێ وە ئاین و ملکەچی ھەر بۆ خوا دەبێت ئەمجا ئەگەر دەستیان ھەڵگرت ئیتر دەست درێژی نیە مەگەر لەسەر ستەمکاران نەبێت
Verse 194
رێزی مانگی حەرام بەرانبەر بەڕێزگرتنی ئەوانە بۆمانگی حەرام دەبێت شکاندنی ھەر رێزێکیش تۆڵەی ھەیە جا ھەر کەسێک دەست درێژی کردە سەرتان ئێوەش دەست درێژی بکەنە سەری بەوێنەی دەست درێژ کردنەکەی ئەو بۆ ئێوە, وە لەخوا بترسن وە بزانن کەخوا لەگەڵ پارێزکارانە
Verse 195
وە دارایی خۆتان بەخت بکەن لە ڕێی خوادا وە بەدەستی خۆتان خۆتان مەخەنە تیاچوونەوە, وە چاکە بکەن بەڕاستی خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت
حەج و عومرەتان (کە دەست پێکرد) تەنھا بۆ خوا بە تەواوی بیکەن ئەمجا ئەگەر ھەر (قەدەغەکران) ئەوسا چیتان بۆ ھەڵسوڕا لەقوربانی (سەری بڕن) وە سەرتان مەتاشن تا قوربانیەکە دەگاتە جێ ی دیاری کراوی خۆی ئەمجا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو یان ئازارێک لەسەریدا بوو (ئەگەر سەری تاشی) بریتیەک بدات کە ڕۆژووی (سێ ڕۆژە) یان خێرێک یان قوربانیەک بکات جا کاتێک دڵنیا بوون (ترس نەبوو) ئەمجا ئەو کەسەی بەھرەمەند بوو بە بەجێھێنانی عومرە تاکاتی حەج ئەوە چی بۆ ھەڵسوڕا لە قوربانی (بیکات) وە ئەگەر یەکێک نەیبوو با سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لە کاتی حەجدا وە حەوت ڕۆژی تریش کاتێک گەڕانەوە ئەمە دەبێتە دە ڕۆژی تەواو ئەمە بۆ کەسێکە کە (خۆی) و کەس و کاری دانیشتووی دەوروبەری (مسجد الحرام) نەبێت وە لەخوا بترسن وە بزانن کە بەڕاستی خوا خاوەنی تۆڵە و سزای سەختە
Verse 197
(کاتی) حەج لەچەند مانگێکی دیاری کراودایە ئەمجا ھەرکەسێک لەم مانگانەدا حەجی لەسەر خۆی پێویست کرد بائیتر نەچێتە لای ژن وە بەدکاری نەکات وە دەمەقاڵێ نەکات لەحەجدا وە ھەرچی بکەن لەچاکە خوا پێ ی دەزانێ وە توێشوو (ی پارێزکاری) و لەخواترسان ھەڵبگرن کەباشترین توێشوو لەخوا ترسانە وە لەمن بترسن ئەی ھۆشمەندان
Verse 198
گوناھتان لەسەر نی یە کەدوای ڕۆزی پەروەردگارتان بکەون ئەمجا کاتێک بڵاوەتان لێکرد وگەڕانەوە لە عەرەفات ناوی خوا بێنن لەلای (مشعر الحرام) دا وەیادی خوا بکەن کە ڕێنموونی کردن با لەپێش ئەوەشدا ئێوە لە گومڕایان بووبن
Verse 199
لە پاشان بگەڕێنەوە لەوشوێنەی خەڵکی لێ ی دەگەڕێتەوە وەداوای لێ خۆشبوون بکەن لەخوا بێگومان خوا لێ خۆشبوو میھرەبانە
Verse 200
ئەمجا کاتێک ئەرکان و واجباتی حەجتان تەواوکرد یادی خوا بکەن وەک ناوبردنتان بۆ باوو باپیرانتان یان زۆرتر لەناوی ئەوان ئەمجا ھی وا ھەیە لەخەڵکی (ھەر داوای دونیا دەکات و) دەڵێت خوایە بماندەرێ لەدونیادا وە (ئەوانە) ھیچ بەشێکیان نیە لەڕۆژی دواییدا
Verse 201
وەھی واش ھەیە دەڵێت خوایە ھەم لەدونیا و ھەم لە ڕۆژی دواییدا خێرو خۆشیمان پێ بدە وە بمان پارێزە لەسزای ئاگر
Verse 202
ئا ئەوانە بەشێکیان ھەیە لەوەی کە کردوویانە وە خوای گەوره زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەدا
Verse 203
ناوی خوا بەرن (اللە اکبر بکەن) لەچەند ڕۆژێکی دیاری کراودا ھەرکەسێک پەلە بکات لە دوو ڕۆژدا (ھەرسێ جەمەرەکە بەردباران بکات) گوناھی ناگات وە ھەر کەسێکیش دوابکەوێت (سێ ڕۆژ ڕەجم بکات) گوناھی لەسەر نی یە بۆکەسێک پارێزکاری بکات و لەخوا بترسێت لەخوا بترسن و (لەسزای) خۆتان بپارێزن وە بزانن کە ئێوە بۆ لای ئەو (ئەگەڕێنەوەو) کۆدەکرێنەوە
Verse 204
لە ناوخەڵکی کەسانێک ھەن کە بە قسە سەرسامت دەکات لەم ژیانی دونیادا وە خوا دەکات بەشاھید لەسەر (ڕاستی) ئەوەی لە دڵیایەتی کەچی ئەو دوژمنێکی سەر سەختە
Verse 205
وەکاتێک پشتی ھەڵکرد ھەوڵ دەدات لە زەویدا (لە ووڵاتدا) بۆ ئەوەی خراپەی تێدا بکات وە کشتوکاڵ و وەچەو نەوە لەناو ببات وەخوا خراپەکاری خۆش ناوێت
Verse 206
وە کاتێک پێ ی بووترێت لەخوا بترسە دەمار دەیگرێ بۆ بەد کرداریی جا ئەو دۆزەخی بەسە کە بەدترین جێگایە
Verse 207
لە ناوخەڵکیش کەسانێک ھەن کە گیانی خۆی دەفرۆشێت بۆ ڕەزامەندی خوا وە خوا میھرەبانە بەبەندەکان
Verse 208
ئەی بڕواداران ھەموو بەتەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە وەدوای ھەنگاوەکانی شەیتان مەکەون چونکە بێگومان ئەو دوژمنێکی ئاشکراتانە
Verse 209
ئەمجا ئەگەر لاتاندا (ھەڵخلیسکان) دوای ئەوەی کە نیشانە ئاشکراکانتان بۆھات ئەوە چاک بزانن کە خوا زاڵ و کار دروستە
Verse 210
ئایا ئەوانە چاوەڕوانن خوایان بۆ بێت لەناو چەند پارچە ھەورێکی سپی دا ھەروەھا فریشتەکان (یان بۆبێ) وە کارەکە کۆتایی پێ بێت وە ھەموو کارێک ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە
Verse 211
(ئەی موحەممەد ﷺ) لەبەنی ئیسرائیل بپرسە کە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕۆشنمان داوە بەوان وە ھەر کەسێک بیگۆڕێت بەھرەی (ڕێنموونی) خوا دوای ئەوەی کەدەستی کەوت ئەوە بێگومان خودا تۆڵەی زۆر سەختە
Verse 212
جوان کراوە بۆ بێ بڕوایان (ناسوپاس کەران) ژیانی دونیا(بە جۆرێک) کە گاڵتە دەکەن بە بڕواداران (بەڵام پایەی) ئەوانەی لەخوا ترسن گەلێ بەرزترە لەوان لە ڕۆژی دواییدا وە خودا ڕزق و ڕۆزی دەدات بەھەر کەسێک کەبیەوێت بەبێ شومار وحسابکردن
خەڵکی یەک کۆمەڵ بوون (بە سرووشت) ئەمجا خودا پێغەمبەرانی نارد بە مژدەدەر و ترسێنەر وە کتێبی ڕاستی و دروستی لەگەڵدا ناردونە خوارەوە تا بڕیار بدات و حوکم بکات لەناو خەڵکی دا لەو شتانەی کە جیاواز و دووبەرەک بوون تیایدا وە کەس جیاواز و دووبەرەکی نەکرد لە کتێبی ئاسمانیدا مەگەر ئەوانەی کە کتێبیان پێ درابوو دوای ئەوەی نیشانەو بەڵگەی ڕۆشنیان بۆ ھات بەھۆی حەسادەتی ناو خۆیانەوە ئەمجا خوا خۆی ڕێنموونی بڕوادارانی کرد بۆ ئەو ڕێگا ڕاستەی کە دووبەرەکیان تیادا دەکرد وە خوا کێ ی بوێت ڕێنموونی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست
Verse 214
ئایا واتان زانییوە کە دەچنە بەھەشت کەچی ھێشتا نەھاتۆتە ڕێتان ئەوەی لەناڕەحتی تووشی ئەوانە بوون کە لە پێش ئێوەدا تێپەڕین (کە لە ڕێی خوادا) دووچاری سەختی و زەرەر و زیان بوون وە زۆر بە توندی تەکان دران وزۆریان بوھات بەڕەنگێک کە پێغەمبەرەکە و ئەوانەی کەبڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا دەیان ووت سەرکەوتنی خوا کەی دێت ئاگادار بن و دڵنیابن بە ڕاستی سەرکەوتنی خوا نزیکە
Verse 215
پرسیارت لێ دەکەن چی ببەخشن (لە ڕێ ی خوادا) بڵێ: ئەوەی دەیبەخشن لە ماڵی پاک و حەڵاڵ با بۆ باوک و دایک و خزمانی نزیک و ھەتیوان و ھەژاران و ڕێبوارانی کەم دەست وە ھەرچی بکەن لە چاکە ئەوە بێگومان خوا ئاگادارە لێ ی
Verse 216
جەنگتان لەسەر پێویست کرا کەلاتان ناخۆشە وەئەگونجێ شتێکتان پێ ناخۆش بێ کەچی باش وخێر بێت بۆتان وەئەگونجێ شتێکتان پێ خۆش بێ و خراپ بێت بۆتان وە خوا ( چاک وخراپی ئێوە ) ئەزانێت و ئێوە نایزانن
پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی مانگی حەرام جەنگ کردن تیایدا بڵێ جەنگ لەمانگی حەرام دا گوناھێکی گەورەیە بەڵام بەرھەڵستی ڕێبازی خوا وەبێ بڕوایی پێی وە ( ڕێگری موسوڵمانان) لەمزگەوتی حەرام ودەرکردنی خەڵکی ئەو مزگەوتە لێی گەورە ترە لای خوا (لە جەنگ کردن لە مانگی حەرامدا) وە ھاوەڵ پەیداکردن بو خودا و ھەوڵ دان بۆ پەشیمان کردنەوەی موسڵمان گەورەترە ل(پیاو) کوشتن (لەومانگەدا) بەردەوام دەست ھەڵناگرن و جەنگتان لەگەڵدا دەکەن تاپەشیمانتان بکەنەوە لەدینەکەتان ئەگەر بتوانن وەھەرکەسێک لەئێوە لەدینی خۆی ھەڵبگەڕێتەوە وە بەبێ بڕوایی بمرێ ئا ئەوانە ھەموو کردەوەکانیان پوچ ئەبێتەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا وەئەوانە یارو ھاودەمی ئاگرن تێیدا دەمێننەوە بەئێجگاری
Verse 218
بە ڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێنا وئەوانەی کۆچیان کرد و تێکۆشان لەڕێی خوادا ئائەوانە چاوەڕوانی میھرەبانی خودان وەخوا لێ خۆش بوو میھرەبانە
Verse 219
ئەی موحەممەد پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی عەرەق و قومار بڵێ لەم دوانەدا گوناھی گەورە ھەیە و چەند قازانجێک ھەیە بۆ خەڵکی بەڵام گوناھەکەیان گەورە ترە لە سوود وقازانجەکەیان وە پرسیارت لێ دەکەن چی ببەخشن بڵێ ئەوەی لێتان زیادە ئاوەھا خوا بەڵگەکان ڕون دەکاتەوە بۆتان تا بیربکەنەوە
Verse 220
لەکاری دونیا ودواڕۆژتان وەپرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ھەتیوان (کەچۆن بن لەگەڵیاندا) بڵێ چاکسازی (تێکەڵاوی کردن) بۆ ئەوان چاکترە وەئەگەر تێکەڵ ببن لەگەڵیاندا (قەیناکات چونکە) براتانن وەخوا دەزانێ کێ خراپەکار و کێ چاکەکارە (لەگەڵ ھەتیوان) ئەگەر خوا بیویستایە دوچاری ڕەنج و ناڕەحەتی دەکردن بەڕاستی خوا زاڵ و کار دروستە
Verse 221
ژنانی ھاوبەش پەیداکار مارە مەکەن تابڕوا دەھێنن کەنیزەکێکی بڕوادار باشترە لەژنە (ئازادێکی) ھاوبەش پەیداکار با (ھاوبەش پەیدا کەرەکە) سەرسامیشی کردبن (بەجوانی یان داراییان) وە ژنانی موسڵمان مارە مەکەن لەھاوبەش پەیداکەران تابڕوا دەھێنن وەکۆیلەیەکی بڕوادار باشترە له (ئازادێکی) ھاوبەش پەیداکەر با سەرسامیشی کردبن (بە دارایی یا جوانیان) ئەوانە بانگی (خەڵک) دەکەن بۆ ناو ئاگر بەڵام خوا (خەڵک) بانگ دەکات بۆ بەھەشت ولێخۆش بوون بەفەرمانی خۆی وە نیشانەکانی خۆی ڕۆشن دەکاتەوە بۆخەڵکی بەڵکو بیربکەنەوە
Verse 222
وەپرسیارت لێدەکەن دەربارەی حەیز (بێ نوێژی ئافرەتان) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لەھاوسەرەکانتان لە کاتی حەیزا وە نزیکیان مەکەونەوە تا پاک دەبنەوە کەخۆیان شت (دوای پاک بوونەوە) ئەمجا بچنە لایان لەو شوێنەوە کە خوا فەرمانی پێداون بەڕاستی خوا تەوبەکارانی خۆش دەوێت وپاکانی خۆش دەوێت
Verse 223
ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێ (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک دواوە) کردەوەی باش پێش بخەن بۆ خۆتان لەخوا بترسن وە بزانن و دڵنیابن کەبەخزمەتی دەگەن وەمژدە بدە بەبڕواداران
Verse 224
نەکەن سوێند بەخوا خواردن بکەن بەبەرھەڵستی ئەوشتانەی سوێندتان لەسەری خواردووە کەچاکی و پارێزکاری و ڕێکخستنی نێوان خەڵکیە وە خوا بیسەر و زانایە
Verse 225
خوا سوێندی بێ ھوودە (لەدەم دەرچوون) تان لێ ناگرێ بەڵام سوێندێکتان لێ دەگرێت بە دڵ بتانەوێت ومەبەستتان بێت وەخوا لێخۆشبوو لەسەر خۆیە
Verse 226
بۆ ئەوانە ھەیە سوێند دەخۆن لەگەڵ ژنەکانیان دروست نەبن چاوەڕوانی چوار مانگ بکەن ئەمجا ئەگەر گەڕانەوە (بۆ لای ژنەکانیان) ئەوا خوا لێخۆشبوو میھرەبانە
Verse 227
وە ئەگەر بڕیاری تەڵاقدانیاندا ئەوا خوا بیسەرو زانایە
Verse 228
وە ژنە تەڵاقدراوەکان دان بەخۆیاندا دەگرن تا ماوەی سێ حەیز (لەخوێنا بوون) دروست نیە بۆ ئەوان کە بیشارنەوە ئەوەی خوا لە مناڵدانیاندا دروستیکردوه (لە حەیز یا منداڵ) ئەگەر بڕوایان ھەیە بەخوا و بەڕۆژیی دوایی وە مێردەکانیان شایستەن بە گێڕانەوەیان لە عیددەدا ئەگەر بیانەوێ بە باشی بژین وە بۆ ژنان ھەیە بەسەر مێردیانەوە وەکو ئەوەی کە بۆ پیاوان ھەیە بەسەر ژنانەوە بەپێ ی باوونەریتى (پەسەند) وە پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ژنانیانەوە, وە خوا زاڵ و کار دروستە
تەڵاقێک (کە بردنەوەی لە دواوە بێت) دوو جارە دوای ئەوە ڕاگرتنە بەخۆشی یان ئازادکردن وتەڵاقدانیەتی بەباشیی وە دروست نیە بۆ ئێوە کە لێی بسەننەوە ھیچێک لەوشتانەی کەداوتاننێ مەگەر ھەردوولا بترسن (لەوەی) کە سنوری خوا ڕانەگرن جا ئەگەر ترسان لەوەی سنوری خوا ڕانەگرن ئەو پیاوو ئافرەتەکە گوناھیان ناگات بەوە کە ژنەکە لەبریتی خۆی بیدات بەپیاوەکەی ئەمانەی (باسکران) سنوری خوان لێیان دەرمەچن ودەستدرێژی مەکەنە سەریان وە ھەرکەسێک لە سنوری خوا دەربچێت ئا ئەوانە ستەمکارن
Verse 230
ئەمجا ئەگەر تەڵاقی (سێھەمی ) دا ئیتر ئەو ژنە بۆ ئەو پیاوە دروست نی یە ھەتا شوونەکات بە مێردێکی دیکە (بە ئێجگاری) ئەمجا ئەگەر (مێردی دووھەم) تەڵاقیدا (یا مرد) ئیتر گوناە نیە لەسەر ژن و مێردە (کۆنە) که کە بگەڕێننەوە لای یەکتر (بە مارەکردنیکی تازە) ئەگەر بزانن کە لە سنووری خوا دەرناچن ئەمانە سنووری خوان ڕونیان دەکاتەوە بۆ گەلێک کە تێ بگەن
کاتێک ژنانی ھاوسەرتان تەڵاقدا و گەیشتن بە کۆتایی عیددەیان ڕایان بگرنەوە بەخۆشی یان بەرەڵایان بکەن وتەڵاقیان بدەن بەباشی ڕایان مەگرنەوە بەئێش و ئازارەوە بۆئەوەی ستەمیان لێ بکەن ھەرکەسێک کاری وابکات ئەوەستەمی لەخۆی کردوە, وە گاڵتە بەفەرموودەکانی خوا مەکەن و بیربکەنەوە لە چاکەی خوا لەگەڵتاندا و ئەوەی کەبەسەریدا ڕشتوون لەقورئان و فەرموودەی بەجێ بەوە ئامۆژگاریتان دەکات وە لەخوا بترسن وەبزانن کەخوا بەھەموو شت زانایە
Verse 232
کاتێک ژنتان تەڵاقدا عیددەیان تەواو بوو ئیتر قەدەغەیان (بەرگرییان) مەکەن کە شووبکەن بەخەڵکانێکی دیکە کە دەبن بە مێردیان ئەگەر ڕێک کەوتن لەناو خۆیاندا بەباشی ئەمە پەند وئامۆژگاری تێدایە بۆئەو کەسەی کەبڕوای بەخواو بەڕۆژی دوایی بێت لە ئێوە ئەم پەند وەرگرتنەتان باشترەو پاکترە چونکە خوا دەزانێ و ئێوە نازانن
دایکان شیر بدەن بە منداڵەکانیان دوو ساڵی تەواو (ئەمە) بۆکەسێکە کە بیەوێت شیری تەواو بدات لەسەر باوکەکەیە ڕۆزی و کاڵای دایکەکان بەباشی ھیچ کەسێک لەتوانای خۆی زیاتر داوای لێ ناکرێت با زیان نەگەیەندرێ بەھیچ دایکێک بەھۆی منداڵەکەیەوە, وە بەھیچ باوکێک بەھۆی منداڵەکەیەوە, وه (ئەگەر باوکەکە مرد) لەسەر میراتگرە وەکو ئەوەی (پێشوونەفەقەی دایکی منداڵە کە بدات) ئەمجا ئەگەر ویستیان (منداڵەکە) لەشیر بیبڕنەوە (لەپێش دوو ساڵەکەدا) بەڕەزامەندی و ڕاوێژی ھەردوولایەکیان ئەوە گوناھیان ناگات وە ئەگەر (ئێوەی پیاوان) ویستان دایەن بگرن بۆ منداڵەکانتان ئەوە گوناھتان ناگات ئەگەر بیان دەنێ ئەوەی بۆتان داناون بەخۆشی وە لەخوا بترسن و بزانن بەڕاستی خوا بینایە بەوەی کە دەیکەن
Verse 234
ئەو پیاوانەی کەدەمرن لەئێوە و ھاوسەران جێ دەھێڵن ھاوسەرەکانیان دەبێت چاوەڕوانی بکەن چوار مانگ و دە شەو ئەمجا کە عیددەیان تەواو بوو ئیتر گوناھتان لەسەر نی یە (ئەی کەس وکاری ژن) لەوەی کە (ئەو ژنانە) دەیکەن لەخۆیاندا بەپێ ی باوی ناو کۆمەڵ وە خوا ئاگادارە بەوەی کە دەیکەن
وە گوناھتان ناگات لە خوازبێنی ژنانی (مێرد مردوو) بە ناڕاستەوخۆ پێیان بڵێن یا لەدڵی خۆتاندا (بڕیار بدەن) دەیانخوازن خوای گەورە زانیویەتی کە بێگومان ئێوە لەمەو دوا ناویان دەبەن بەڵام بەنھێنی بەڵێنیان پێ مەدەن مەگەر قسەیەک کەباش بێت وە بڕیاری مارەکردنیان مەدەن تا عیددەکەیان تەواو دەبێت وە بزانن بێگومان کە خوا دەزانێت بەوەی کە لە دڵتاندایە کەواتە خۆتانی لێ بپارێزن وە بزانن دڵنیابن کە خوا لێخۆشبووی لەسەر خۆیە
Verse 236
گوناھتان لەسەر نیە ئەگەر ژنانێک تەڵاق بدەن کە ھێشتا نەچووبنە لایان یا مارەییتان بۆ دانەنابن وە بەھرەمەندیان بکەن (شتێکیان لەماڵی خۆتان بدەنێ) دەوڵەمەند بەپێ ی خۆی وە ھەژار بەپێ ی خۆی بەھرەو یارمەتی دانێک کە باو و نەریت بێت. ئەوە پێویستە لەسەر چاکەکاران
Verse 237
وە ئەگەر ژنانتان تەڵاقدا پێش ئەوەی بچنە لایان وە مارەییتان بۆدانابون ئەوە نیوەی مارەیی یەکەیان دەکەوێ مەگەر ئەوان (لێتان) خۆش بن یان ئەو کەسە لە (مێردی) خۆش ببێت کە مارەبڕینەکەی بەدەستە وە لێ خۆشبونتان لە پارێزکاریەوە نزیکترە وە ئەو چاکەیەی کە لە نێوانتاندا بووە لەبیرتان نەچێتەوە بێگومان خوا بینایە بەوەی کەوا دەیکەن
Verse 238
ئاگاداری نوێژەکانتان بن وبیانپارێزن وە (بەتایبەتی) نوێژی ناوەڕاست (کە نوێژی عەسرە) وە لە نوێژدا بوەستن بۆ خوا بەمل کەچی و (بێ قسەکردن)
Verse 239
ئەمجا ئەگەر ترسان (نوێژ بکەن) بە پیادە یان بەسواری کەترستان نەما ئەوسا یادی خوا بکەن بەوڕەنگەی کەفێری کردون ئەوەی جاران نەتاندەزانی
Verse 240
ئەو پیاوانەی دەمردن لەئێوە پاش خۆیان ژنەکانیان بەجێ دەھێڵن (خوا فەرمانی کردووە) بە وەسیەت کردن بۆ ژنەکانیان تاساڵێک بەخێو بکرێن بێ ئەوەی دەربکرێن (لە ماڵی مێردیان) ئەمجا ئەگەر خۆیان چوونە دەرەوە ئیتر ھیچ گوناھتان لەسەر نیە (ئەی کەس وکاری مێرد) لەوەی کە ئەو ژنانە دەیکەن دەربارەی خۆیان بەباشیی وە خوا زاڵ وباڵادەست و کار دروستە
Verse 241
بۆ تەڵاق دراوان ھەیە (بەسەر مێردەکانیانەوە) بەھرەمەند بکرێن (بە بڕێک پارە) بەباشی (ئەوە) پێویستە لەسەر پارێزکاران
Verse 242
ئاوا خوا ئایەتەکانی خۆیتان بۆ رون دەکاتەوە تاتێبگەن و ژیربن
Verse 243
ئایا ووردنەبویتەوە لەوانەی کەلە وڵاتی خۆیان دەرچوون لەکاتێکدا کە ئەوان ھەزاران (کەس) بوون لەترسی مردن ئەمجا خوا پێی وتن بمرن لە پاشان زیندوی کردنەوە بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەیە بەسەر خەڵکەوە بەڵام زۆربەی خەڵک سوپاسی خوا ناکەن
Verse 244
بجەنگن لەڕێی خوادا وە بزانن بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە
Verse 245
کێیە ئەو کەسەی قەرز دەدات بەخوا بە قەرزێکی باش ئەمجا خوا بۆی زیاد دەکات بەزیاد کردنێکی زۆر وە خوا (ڕۆزی خۆی) ئەگرێتەوە وە فراوانی دەکات وە ھەر بۆلای ئەویش دەگەڕێنەوە
ئایا وورد نەبوویتەوە لەبەسەرھاتی دەستە و کۆمەڵێک لەکاربەدەست و ناودارانی بەنی ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) لەدوای مووسى کە بەپێغەمبەرێکی خۆیان ووت پاشایەکمان بۆ بنێرە تا جەنگ بکەین لەڕێی خوادا ووتی ئایا نزیک نییە ئێوە ئەگەر جەنگتان لەسەر فەرز و پێویست بکرێ جەنگ ناکەن (لە وەڵامدا) ووتیان چ سودێکمان پێ دەگات ئەگەر جەنگ نەکەین لەڕێی خوادا لەکاتێکدا کە دەرکراوین لە ووڵات و ماڵ و منداڵماندا کەچی کاتێک جەنگیان لەسەر پێویست کرا پشتیان ھەڵکرد کەمێکیان نەبێت خوایش ئاگادارە بەسەر ستەمکاراندا
وە پێغەمبەرەکەیان پێی ووتن بێگومان خوا طالوتی بۆ ناردن بە پادشا ووتیان ئەو چۆن ئەبێ بە پادشا بەسەر ئێمەوە کە ئێمە لەو شایستە ترین بەپادشایی وە دارایی زۆری نەدراوەتێ فەرمووی: بەڕاستی خوا ئەوی ھەڵبژاردووە بەسەر ئێوەدا وە بەشی زیاتری داوەتێ لە فراوانی لەزانین و توانایی جەستە وە خوا موڵک و پاشایی خۆی دەدات بەھەر کەس خۆی بیەوێ وە خوا (بەھرە) فراوان و زانایە
Verse 248
وە پێغەمبەرەکەیان پێی ووتن نیشانەی پادشاییەکەی ئەوەیە کە سندوق و دارەمەیتەکەتان بۆ دێتەوە کەمایەی ئارامیتانە لەپەروەردگارتانەوە لەگەڵ ھەندێک لە کەلەپوری خانەدانی موسا و ھارون فریشتە ھەڵیدەگرن بێگومان لەمەدا نیشانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئێوە ئەگەرئێوە بڕوادار بن
ئەمجا کاتێک کە طالوت بەخۆی و لەشکرەکەیەوە (لەشار) دەرچوون پێی ووتن بێگومان خوا تاقیتان دەکاتەوە بەچەمێک (ڕوبارێک) ئەمجا ھەرکەسێک لێی خواردەوە ئەو لە (لەشکری) من نیە وە ھەرکەسێک لێی نەچەشت ئەوە لە منە مەگەر کەسێک پڕمشتێکی لێ بگرێت بە دەستی خۆی (و بیخواتەوە) جا ھەموو تێریان لێ خواردەوە کەمێکیان نەبێت کاتێک طالوت لێی پەڕیەوە ئەوانەش بڕوایان ھێنابوو لەگەڵیدا (بێ ئەوانەی کە تێریان لێ خواردەوە) ووتیان: ئەمڕۆ ئێمە دەرەقەتی جالوت و لەشکرەکەی نایەین وتیان: ئەوانەی کە پێیان وابوو بە خزمەت خوا دەگەن (لە ڕۆژی دواییدا) زۆر دەستەی کەم زاڵ بووە بەسەر دەستەی زۆردا بەفەرمانی خوا وە خوا لەگەڵ خۆڕاگرانە
Verse 250
کاتێک کە رووبەرووی جالووت و لەشکرەکەی وەستان ووتیان: خوایە خۆڕاگری بڕێژە بەسەرماندا وە پێمان جێگییر بکە وە زاڵمان بکە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا
Verse 251
ئەوسا بەفەرمانی خوا شکاندنیان وە داود (کە یەکێک بوو لەسەربازانی طالوت) جالوتی کوشت وە خوا پاشایەتی و پێغەمبەرێتی دایە وە ئەوەی ویستی فێری کرد ئەگەر خوا خەڵکی لەناو نەبردایە ھەندێکیان بەھەندێکی تریان ھەموو سەر زەوی پڕدەبوو لە خراپە و تاوان بەڵام خوا خاوەنی بەخششە بەسەر ھەموو جیھانیانەوە
Verse 252
ئەم (بەسەرھاتانە) نیشانەکانی خوان دەیان خوێنیینەوە بەسەرتدا بەڕاستی وە بێگومان تۆ لە پێغەمبەرانیت
ئەو پێغەمبەرانەی (کە باسکران) ڕێزمان داوە ھەندێکیان بەسەر ھەندێکیاندا لەو پێغەمبەرانە ھی وایان بووە کە خوا قسەی لەگەڵ کردووە (وەک موسی علیە السلام) وە ھەندێکیانی بەرز کردوەتەوە چەند پلەیەک وە دامان بە عیسای کوڕی مەریەم چەند بەڵگە و (موعجیزەیەکی) ئاشکرا وە پشتگیریمان کرد بە فریشتەی سرووش (کە جبریلە) ئەگەر خوا بیویستایە ئەو گەلانەی کەلە دوای پێغەمبەرەکانیان دەھاتن لەگەڵ یەکدا نە ئەجەنگین دوای ئەو نیشانە ڕۆشنانەی کەبۆیان ھاتبوو بەڵام دووبەرەکیان تێکەوت ئەمجا ھی وایان بوو بڕوای ھێنا وە ھی وایان بوو بێ بڕوابوو ئەگەر خوا بیویستایە یەکتریان نەدەکوشت و شەڕیان نەدەکرد بەڵام ئەوەی خوا بیەوێت دەیکات
Verse 254
ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە ببەخشن لەو ڕۆزیەی کە پێمان داون پێش ئەوەی کە ڕۆژێ بێ کە نە کڕین و فرۆشتنی تێدایە و نە دۆستایەتی و ئاشنایەتی تێدایە وە نە تکای تێدایە (تا ڕزگارتان کات لە سزا) وە ھەر بێ بڕوایانن
خوا ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە بێجگە لەو ھەمیشە زیندوی تەدبیرکار و ڕاگری (بوونەوەرە) وەنەوز و خەونایگرێت ھەر ھی ئەوە ھەر چی لە ئاسمانەکان و ھەرچی لە زەوی دایە کێیە ئەو کەسەی لەو ڕۆژەدا بتوانێ تکای لەلا بکات مەگەر بە ڕێ پێدانی خۆی نەبێت ئاگادارە بە ئەوەی لەبەردەمی (ئادەمی) یە وەیە (لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وە ئەوەی لە دواوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە) وە کەس ئاگای نیە لە ھیچ شتێک لە زانین و زانیاری ئەو (خوا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێ کورسیەکەی خودا ھەموو ئاسمانەکان و زەوی گرتۆتەوە, وە پارێزگاری کردنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوا ئاسانە و (گران نیە) وە ھەر ئەوە بڵند پلەی پایە گەورە
Verse 256
بە ھیچ جۆرێک زۆر لێکردن لە دیندا نیە (بۆ ھاتنە ناو ئیسلام) چونکە بەڕاستی لە یەک جیابوەتەوە ڕێنمونی و شارەزایی لە گومڕایی و سەر لێ شێواوی (ئەم ئایەتە تایبەتە بە ئەوانەی ئاینی ئاسمانیان ھەیە) ئەمجا ھەر کەس لە ڕێی بێ بڕوایی بگەڕێتەوە (بێ باوەڕ بێت بە ھەر پەرستراوێک جگە لە خوا) وە بڕوا بھێنێ بەخوا ئەوە بێگومان بە توندی دەستی گرتووە بە دەستەگیرەیەکی قایمی بەھێزی وا (کە ئیسلام، یان ئیمانەکەیەتی) کە پچڕان و بەربونی بۆ نیە وە خوا بیسەر و زانایە
Verse 257
خوا دۆست و پشتیوانی ئەوانەیە کە بڕوادارن دەریان دەھێنێت لە تاریکستانی بێ بڕوایی بۆ ڕووناکی باوەڕ وڕێنمونی وە ئەوانەی کە بێ بڕوان شەیتان دۆستیانە دەریان دەھێنێ لە ڕوناکی (بیر و باوەڕە) وە بۆ تاریکستانی (گومڕایی) ئەوانە ھاوڕێی دۆزەخن تیایا ئەمێننەوە ھەتا ھەتایە
Verse 258
ئایا ئاوڕێک نادەیتەوە بەلای ئەو (نەمروودە) ی کە دەمەقاڵێی کرد لەگەڵ ئیبراھیم پێغەمبەردا (علیە السلام) دەرحەق بە پەروەردگاری لەبـەر ئەوەی خوا پادشایی دابویە کاتێ کە ئیبراھیم (لە وەڵامی نەمرود دا) ووتی: پەروەردگاری من ئەو زاتەیە ژیان ئەداو ژیان دەستێنێ و (دەمرێنێت) (نەمرود) ووتی: منیش ژیان ئەدەم وە ژیان دەستێنم ودەشمرێنم (دوو زیندانی کراوی ھێنا یەکێکیانی ئازاد کردو ئەوی دیکەیانی کوشت) ئیبراھیم ووتی: بێگومان خوا خۆر لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێ دە (ئەگەر دەتوانیت) تۆ لە ڕۆژئاواوە ھەڵیبێنە ئەمجا دەم کوت بوو ئەو بێ بڕوایە (نەمروود) وە خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات
یا وەک ئەو کەسە (عوزەیر) کە ڕابورد بەلای شارێکدا (بیت المقدس) لە کاتێکدا ئەو (شارە) دیوارەکانی ڕوخا بوو بەسەر سەربانەکانیدا (عوزەیر) ووتی: خوا چۆن ئەم شارە ئاوەدان دەکاتەوە پاش مردنی؟ (واتە پاش وێران بوونی) یەکسەر خوای گەورە (عوزەیری) سەد ساڵ مراند و پاشان زیندووی کردەوە (خوای گەورە) فەرمووی: چەندە ماویتەوە لێرەدا؟ ووتی ڕۆژێک یا بەشێ لەڕۆژێک ماومەتەوە (خوای گەورە) فەرمووی: نەخێر بەڵکو سەد ساڵ ماویتەوە جا تەماشای خواردن و خواردنەوەکەت بکە تێک نەچووە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە (وە زیندوومان کردیتەوە) تا بتگێڕین بە موعجیزە و (بەڵگە) بۆ خەڵکی وە تەماشای ئێسکەکانی (گوێدرێژەکەت) بکە چۆن بەرزیان دەکەینەوە (لە شوێنی خۆیان) و یەکیان دەخەین پاشان گۆشتی بەسەردا دەھێنین ئەمجا کاتێ ئەمانە دەرکەوت بۆی (عوزەیر) ووتی: بەچاکی تێگەیشتم بەڕاستی خوا خاوەن دەستەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
Verse 260
(ئەی موحهمەد بەیادیان بھێنە) کاتێک کە ئیبراھیم ووتی: ئەی پەروەردگارم نیشانم بدە چۆن مردوو زیندوو دەکەیتەوە؟ (خوا) فەرمووی: بڕوات پێ ی نەھێناوە؟ ووتی: بەڵێ بڕوام پێیەتی بەڵام (ئەمەوێ ببینم) بۆئەوەی دڵنیا بم (خوا) فەرمووی: کەواتە چوار مەل بگرە ئەمجا (سەریان ببڕە) و پارچە پارچەیان بکە لەپاشدا ھەر پارچەیەکیان لەسەر شاخێک دابنێ لە پاشان بانگیان بکە بەپەلە دێن بۆلات وە چاک بزانە و دڵنیابە بێگومان خوا باڵادەستی کار بەجێیە
Verse 261
وێنەی (خێری) ئەوانەی کە ماڵی خۆیان دەبەخشن لە ڕێی خوادا وەک دەنکە (تۆوێک) وایە (ڕوابێت) و حەوت گوڵی گرتبێت لەھەر گوڵێکدا سەد دانەی تێدا بێت وە خوا لەمەش، زیاتری دەکات بۆ ھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت وە خوا خاوەن بەھرەی فراوانی ئاگادارە
Verse 262
ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن لە ڕێ ی خوادا دوای ئەوە ھیچ منەتێک نانێن و ئازارێک (بە دڵی ھەژاران) ناگەیەنن ئەو کەسانە بۆیان ھەیە پاداشتیان لای پەروەردگاریان وە ھیچ ترسێکیان لەسەر نیە وە ھیچ خەم و خەفەتێکیان نیە
Verse 263
قسە وگوفتاری جوان وشیرین و چاوپۆشی (لە ھەڵەدا) چاکترە لە خێرێک کە ئازار و دڵ ئێشاندنی بە دوادا بێت خوا دەوڵەمەند و بێ نیاز و لەسەر خۆیە
Verse 264
ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پوچەڵی مەکەنەوە خێرو بەخشینەکانتان بە منەت نان و ئازاردان و دڵ ئێشان وەک ئەو کەسەی ماڵ و سامانی خۆی دەبەخشێت بۆ ڕووپامایی خەڵک وە باوەڕی نیە بەخوا و بە ڕۆژی دوایی جا وێنەی ئەو ناپاکە وەک بەردێکی ساف و لوس وایە کە گڵێکی کەمی بەسەرەوە بێت ئەمجا بارانێکی بە لێزمە لێی بدات وە بەردەکە بھێڵێتەوە بە ڕوتی ناتوانن دەست بخەنە ھیچ شتێک لەوەی کە کردوویانە وە خوا ڕێنمونی گەلی بێ بڕوا وخوا نەناس ناکات
Verse 265
نموونەی ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن لە پێناو ڕەزامەندی خوا وە بۆ دامەزراندنی دڵ و دەرونیان (لەسەر چاکە) وەک باخێک وایە کە بە شوێنێکی بەرزەوەبێت بارانی دڵۆپ گەورەی لێ بدات ئەمجا میوەی خۆی بدات بە دوو ھێندە وە ئەگەر بارانی دڵۆپ گەورەشی لێ نەدات بارانی وورد لێی ئەدات (واتە بێ بەرھەم نابێت) وە خوای گەورەش بینایە بەوەی کە دەیکەن
Verse 266
ئایا کەس لە ئێوە حەز دەکات کە باخێکی ببێت لەدرەختی خورما وە جۆرەھا درەختی ترێ و ڕەز چەند رووبار بڕوات بەژێریاندا بۆ خاوەن باخەکە ببێت لەناو ئەو باخەدا لە ھەموو جۆرە میوەیەک لەکاتێکدا (خاوەنەکەی) دووچاری ببێت پیری وە بیبێ چەند مناڵێکی ووردی بێ دەسەڵات ئەمجا گەردەلوولێکی لێ ھەڵ بکات گڕو سەموومی تێدا بێ یەکسەر باخەکە بسوتێ ئا بەم ڕەنگە خوا نیشانەکانی (میھرەبانی) خۆیتان بۆ ڕون دەکاتەوە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە
Verse 267
ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە ببەخشن لە پاکترینی ئەوەی پەیداتان کردووە, وە لەوەی کـە بۆمـان دەرھێناون (ڕواندون) لە زەوی مەڕۆن لەوەی ببەخشن کە خراپە لە کاتێکدا کە خۆتان ئەو شتە خراپە وەرناگرن (ئەگەر بتان درێتێ) مەگەر چاوی لێ بپۆشن وە چاک بزانن کەخوا بێ نیازێکی شایستەی ستایشە
Verse 268
شەیتان دەتان ترسێنێت بە ھەژاری وەفەرمانتان پێدەدات بە خراپە وە خوا بەڵێنی لێخۆشبون و چاکەتان پێدەدات خوا بەھرە فراوان و میھرەبانی زانایە
Verse 269
ئەی بەخشێت ژیری ودانایی بە ھەر کەسێک کە بیەوێت وە ھەر کەسێک ژیری و دانایی پێدرا ئەوە بەڕاستی پێی دراوە خێر و چاکەیەکی زۆر پەند وەرناگرن تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبێت
Verse 270
ئەوەی بەخشیبێتتان لەچاکە یا نەزرێکتان بڕیار دابێ ئەوە بێگومان خوا ئاگای لێ یە وە بۆ ستەمکاران نیە ھیچ یارمەتی دەرێک
Verse 271
ئەگەر ئاشکرای بکەن خێرەکانتان ئەوە کارێکی باشە وە ئەگەر بیشارنەوە و بیدەن بە ھەژاران ئەوە باشترە بۆ ئێوە, وە خوا ھەڵی ئەوەرێنێت لەسەرتان ودەیسڕێتەوە ھێندێ لە گوناھەکانتان وە خوا بەوەی کە دەیکەن ئاگادارە
Verse 272
لەسەر تۆ نیە (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕێنمونی و موسوڵمان کردنی خەڵکی بەڵکو خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وە ئەوەی ئێوە دەیبەخشن لە دارایی (لە چاکە) ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆتانە ئێوە ھیچ نابەخشن مەگەر بۆ ڕەزای خوا نەبێ وە ئەوەی دەیبەخشن لەسامان و (چاکە) پاداشتەکەیتان دەست دەکەوێتەوە و ئێوە ستەمتان لێ ناکرێت
Verse 273
(ئەم خێرە) بۆ ئەو ھەژارانەیە کە دەست و پێ بەستراون لە ڕێی خوادا ناتوانن (بۆ ڕۆزی پەیدا کردن) بگەڕێن بە زەویدا نەزانی بێ ئاگا وا ھەست دەکات ئەوان کە دەوڵەمەندن بە ھۆی بێ نیازی یانەوە (سواڵ نەکردنیانەوە) تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) دەیان ناسیت بە شێوەیاندا داوای ھیچ لەکەس ناکەن بەزۆر (وەک سواڵـکارانی دیکە) وە ئەوەی دەیبەخشن لە ماڵ و سامان بێگومان خوا ئاگادارە پێی
Verse 274
ئەوانەی کە ماڵ و دارایی خۆیان دەبەخشن بە شەو و بە ڕۆژ بە پەنھانی و بە ئاشکرا ئا ئەوانە ھەر پاداشتیان لای پەروەردگاریانە وە ھیچ ترسێکیان لە سەر نیە (لە داھاتوودا) وە ئەوان خەفەت بار نابن لە ڕۆژی دواییدا
ئەوانەی کە سوود (ڕیبا) دەخۆن (کاتی زیندوو بوونەوە) ڕاست نابنەوە (لە گۆڕەکانیاندا) مەگەر چۆن کەسێ ڕاست دەبێتەوە کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبێت (وە تووشی فێ بووبێت) ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە، سوود خۆران ووتیان: کڕین و فرۆشتن وەک سوود وایە لەکاتێکدا خوا ڕێی داوە بە کڕین و فرۆشتن وحەڵاڵی کردووە بەڵام سوود (ڕیبای) قەدەغە کردووە ئەمجا ئەو کەسەی پێی گەیشت ئامۆژگاری یەک لە پەروەردگاری یەوە, وە خێرا دەستی لێ ھەڵگرت ئەوا ئەوەی لەوەپێش وەری گرتووە بۆخۆیەتی (لە سوود خواردن) وە کاری ئەو حەواڵە بەخوایە وە ئەوەی گەڕایەوە (بۆ سوود خواردن) ئا ئەوانە ھاوڕێی ئاگرن تیا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی وھەتاھەتایی
Verse 276
خوا فەڕ و بەرەکەتی سوود ناھێڵێت وە برەو بە خێرو بەخشین ئەدات وزیادی ئەکات وە خوا خۆشی ناوێت ھیچ بێباوەڕ و ناسوپاسگوزارێکی تاوانکار
Verse 277
بەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە, وە کردەوە باشەکانیان کردوە, وە نوێژیان بەھۆش و بیرەوە کردووە وە زەکاتیان داوە تەنھا پاداشتیان لای پەروەردگاریانە وە ھیچ ترسێکیان لەسەر نیە (لەڕۆژی دواییدا) وە ھیچ خەفەتێک ڕوویان تێ ناکات
Verse 278
ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە (بە خوا) لە خوا بترسن وە دەست ھەڵگرن لەو سودەی کە لای خەڵک ماوتانە ئەگەر ئێوە بڕوادارن
Verse 279
ئەمجا ئەگەر دەستتان لێ ھەڵنەگرت کەواتە بزانن و ئاگادار بن جەنگ لەگەڵ خوا و پێغەمبەرەکەی ڕادەگەیەنن وە ئەگەر پەشیمان بوونەوە ئەوا تەنھا سەرمایەکانتان ھی ئێوەیە نەستەم بکەن (لە خەڵکی) وە نەستەمتان لێ دەکرێت
Verse 280
وە ئەگەر قەرزدار نەدار بوو ئەوە با مۆڵەتی بدرێت تا خوا دەسەڵاتی دەدا وە ئەگەر (لە قەرزەکە) یان خۆش بن باشترە بۆتان ئەگەر تێ بگەن
Verse 281
وە بترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای خوا لەپاشان پاداشت ئەدرێتەوە بە ھەموو کەسێک (پاداشت و سزای) ئەوەی کردوەیەتی وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێ
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر قەرزێکتان لەیەکتری کرد بۆ ماوەیەکی ناوبراو (دیاریکراو) ئەوە بینووسن وە با بینوسێ لە نێوانتاندا نووسەرێک بەڕاستی و (دادوەری) وە ھیچ نووسەرێک با سەرپێچی نەکات لە نوسینی (سەنەدی قەرز) دا ھەروەک خوا ئەوی فێری نووسین کردووە با بینوسێ وە با ئەو کەسە دەقی سەنەدەکە بڵێ وبیخوێنێتەوە کە قەرزەکەی بەسەرەوەیە وە لە پەروەردگاری بترسێ وە ھیچی لێ کەم نەکاتەوە ئەمجا ئەگەر ئەو کەسەی قەرزەکەی بەسەرەوەیە بێ عەقڵ بوو یان ناتەواو بوو یا نەیدەتوانی خۆی دەقی سەنەدەکە بڵێت وبخوێنێتەوە ئەوە با گەورەکەی بیڵێت وبخوێنێتەوە بەڕاستی و (دادپەروەری) وە دوو شاھید بگرن لە پیاوانی خۆتان (لە موسوڵمانان) ئەمجا ئەگەر دوو پیاو نەبوو ئەوە با پیاوێک و دوو ژن بن لەوانەی کە پەسەندیان دەکەن لە شاھیدەکان بۆ ئەوەی ئەگەر یەکێکیان لەبیری چوو با ئەوی دیکەیان بیری بخاتەوه با شایەتەکان سەرپێچی نەکەن کاتێک بانگ کران (بۆ شایەتیدان) وە بێزار مەبن لەوەی کە بینوسن بچووک بێت یان گەورە تا کاتی خۆی ئەم نوسینەتان ڕاسترە بەلای خواوە، وە چەسپێنەر ترە بۆ شایەتی دانەکە وە نزیکترە لەوەی کە نەکەونە گومانەوە مەگەر کاتێک ئەو کردەوەیە بازرگانیەکی دەست بە دەست بێت و بیگێڕن لە ناو خۆتاندا ئەوە لەم کاتەدا گوناھتان ناگات ئەگەر نەینووسن وە شاھید بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان کرد و با زیان بە نووسەر و شاھید نەگەیەندرێت وە ئەگەر زیانتان گەیاند ئەوە بێگومان گوناھتان دەگات وە لەخوا بترسن وە خوا فێرتان دەکات وە خوا بە ھەموو شتێک زانا وئاگادارە
Verse 283
ئەگەر لەسەر سەفەر بوون و دەستتان نەکەوت نووسەرێک ئەوە بارمتەیەک وەرگرن جا ئەگەر ھەندێکتان لە ھەندێکتان دڵنیا بوون با ئەو کەسەی کە بە ئەمین زانراوە سپاردەکە بداتەوە, وە با لە پەروەردگاری بترسێت وە شایەتی مەشارنەوە ئەو کەسەیشی بیشارێتەوە ئەوە بەڕاستی بە دڵ گوناھبارە وە خوا ئاگادارە بە ھەموو کردەوەیەکتان
Verse 284
ھەر ھی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکانایە و ئەوەی لە زەویدایە ئەگەر ئاشکرای بکەن ئەوەی لە دڵتاندایە یان بیشارنەوە خوا محاسەبەتان دەکات لەسەری ئەوسا خۆش دەبێت لەو کەسەی کە بیەوێت وە سزای کەسێک دەدات کە بیەوێت وە خوا بەدەسەڵات و بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا
Verse 285
(پێغەمبەر ﷺ) بڕوای ھێنا بەو نامەیەی کە بۆی نێرراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بەخوا وە بە فریشتەکانی وە بە نامەکانی وە بە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەرانی (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێ گەیاندین ئێمەش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وە ھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوە
خوا داوا لە ھیچ کەسێک ناکات مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی (سوودی) بۆ خۆی ھەیە ھەر چاکەیەک بکات (با ھەر بەدڵیش بێت) وە (زیانی) بۆ خۆیەتی ھەر خراپەیەک بکات ئەی پەروەردگارمان لێمان مەگرە ئەگەر کردەوەیەکی پێویستمان لەبیرچوو یا بەھەڵە گوناھێکمان کرد ئەی پەروەردگار لەسەرمان دامەنێ باری قورس وەک ئەوەی داتنا لەسەر ئەوانەی پێش ئێمە (ئوممەتانی پێشووتر) ئەی پەروەردگارمان بەڵای وامان بەسەردا مەدە کە بۆمان ھەڵنەگیرێت وە گوناھەکانمان بسڕەرەوە, وە لێمان خۆشبە وە میھرەبانیمان لەگەڵدا بکە ھەر تۆی یاریدەدەرو پشتیوانمان کەواتە سەرمان بخە بەسەر گەلی بێ بڕوایاندا
تقدم القراءة