سورة النازعات

الترجمة الكردية

وەرگێڕانی سورەتی النازعات بە الكردية لە الترجمة الكردية

الترجمة الكردية

الناشر

مجمع الملك فهد

Verse 1
سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی کافران(لە لەشیان) بە سەختی دەردەھێنن
Verse 2
وە بەو فریشتانەی کە گیانی باوەڕداران بە ئاسانی دەردەهێنن
Verse 3
وە سوێند بەو فریشتانەی کە خێرا فەرمانی خوا جێ بەجێ دەکەن
Verse 4
وە سوێند بەو فریشتانەی کە پێشبڕكێ دەکەن (لە بەجێهێنانی فەرماندا)
Verse 5
وە سوێند بەو فریشتانەی کە تەگبیری کاروبار دەکەن (واتە سوێند بەمانە ئەوەی بەڵێنتان پێدراوە دێتە دی)
Verse 6
ڕۆژێکە بومەلەرزە زەوی دەلەرزێنێ
Verse 7
بومەلەرزەیەکی تریشی بەدوایدا دێت، مردووان زیندوو دەبنەوە
Verse 8
زۆر دڵ لەو ڕۆژەدا دەلەرزێت
Verse 9
چاویان سەر بەرەو ژێر دەبێت
(ئەمڕۆ بەگاڵتەوە) دەڵێن ئاخۆ ئێمە(لە پاش مردن) دەگەڕێنرێینەوە بۆ ژیانی پێشوو؟
Verse 11
ئایا کە بووین بە ئێسقانی ڕزییو (چۆن زیندوو دەبینەوە)
ووتیان ئائەوە ئەگەر وابێت گەڕانەوەیەکی بەزیانە
Verse 13
بێگومان ئەو زیندوو بوونەوەیە ھەر یەك نەعرەتەیە
Verse 14
ئیتر کتوپڕ وان لە دەشتێکی سپی کاکی بە کاکیدا
Verse 15
ئایا داستانی مووسات پێ گەیشتووە
کاتێك کە پەروەردگاری بانگی کرد لەشیووی پیرۆزی طوا وە
(پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە
Verse 19
وە ڕێت نیشاندەم بۆ(ناسینی) پەروەردگارت تا لێی بترسییت
Verse 20
ئەمجا نیشانە ھەرە گەورەکەی نیشان دا (گۆچان لەگەڵ دەستە سپیەکەی)
Verse 21
کەچی بە درۆی زانی وسەرپێچی کرد
Verse 22
لە پاشان پشتی ھەڵکرد وڕۆی بەپەلە
Verse 23
ئەمجا(جادوو گەرانی) کۆکردەوە وبانگی کردن
Verse 24
پاشان ووتی: من پەروەردگاری ھەرە گەورەتانم
ئەمجا خوا گرفتاری کرد بە سزای ھەردوو جیھان
بەڕاستی لەم داستانەدا پەند ھەیە بۆ کەسێك لەخوا بترسێت
ئایا دروستكردنی ئێوە گرانترە یان ئاسمان ؟ وە دروستیشی کرد
Verse 28
باڵای بەرز کردەوە وڕێکی خست
Verse 29
وە شەوی ئەوی تاریك کرد ودەریخست(ڕووناکی) ڕۆژی
Verse 32
وە شاخەکانی پتەو دامەزراند
Verse 33
بۆ بەھرەمەندی وژیانی خۆتان وئاژەڵتان
Verse 34
ئەمجا کاتێك کە ڕووداوی گەورە ھات (کە ڕۆژی دواییە)
ئەو ڕۆژەی کە مرۆڤ کردەوەی خۆی تێدا بیر دەکەوێتەوە
Verse 36
وە دۆزەخ پیشاندرا بۆ ھەر کەسێك کە بڕوانێت
Verse 37
(لەو ڕۆژەدا چاکە وخراپە بەپێی کردەوە دابەش دەکرێت) ئەمجا ئەو کەسەی سەرکەش بووبێت
Verse 38
وە ژیانی دونیای ھەڵبژاردبێت
وە ئەو کەسەی کە ترسابێت لە وەستانی بەردەم پەروەردگاری بۆ لێپرسینەوە وە بەرگری نەفسی خۆی کردبێت لە ئارەزووی خراپە
(ئەو بێ باوەڕانە بەگاڵتە ولاقرتیەوە) پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ڕۆژی دوایی کەی دەبێت وکەی دێت
Verse 43
تۆ چیت داوە لە بیر لێکردنەوەی ( تۆ چۆن لەم بارەوە دەدوێی)؟
Verse 44
زانینی ئەوە ھەر لای پەروەردگارتە
بێگومان تۆ ھەر ترسێنەری کەسێکیت کە لەو ڕۆژە بترسێت
بێ بڕواکان کە ئەو ڕۆژە دەبینن وا دەزانن کە نەماونەتەوە ئێوارەیەك یا چێشتەنگاوێ نەبێت لە دونیادا
تقدم القراءة