وەرگێڕانی سورەتی الملك بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
گەورە وپیرۆزە ئەو زاتەی کەھەرچی دەسەڵات وپاشایی ھەیە بەدەست ئەوە، وە ئەو دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
Verse 2
ئەو زاتەی کە مردن وژیانی داھێناوە ودروستکردووە تا تاقیتان بکاتەوە کە کردەوەی کامتان چاکترە وە ھەر ئەوە باڵادەست ولێخۆشبوو
Verse 3
ئەو زاتەی کە حەوت ئاسمانی دروست کردووە یەك لەسەر یەك تۆ نابینیت (ئەی تەماشاکەر) لە دروست کراوەکانی خوای میھرەباندا ھیچ ناڕێکییەك، چاو بگێڕە وورد بەرەوە (بزانە) ئایا ھیچ ناتەواویەك دەبینیت
Verse 4
دووبارە چاو بگێڕە یەك لە دوای یەك چاووت بەڕیسوایی ونائومێدیی دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆت وە ئەو (چاوەت) ماندووە وتاقەتی چووە
Verse 5
سوێندبێت بێگومان ئاسمانی دونیامان ڕازاندوەتەوە بەچرای زۆری(ئەستێرە) وە گێڕاومانن بەڕەجمی شەیتانەکان وە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوان (لە قیامەتدا) سزای ئاگری ھەڵگیرساو
Verse 6
وە بۆ ئەوانەی کە بێ بڕوان بە پەروەردگاریان سزای دۆزەخ ئامادەیە، کە مەنزڵگایەکی زۆر خراپە
Verse 7
کاتێك کە فڕێدرانە ناویەوە لەو دۆزەخەوە لوورە ونرکەیەك دەبیستن وە ئەو ئەکوڵێ وجۆش دەخوات
Verse 8
نزیکە (دۆزەخ) لەڕقانا پارە پارە ببێت، ھەر کاتێك دەستەیەك فڕێ بدرێنە ناویەوە دەرگاوانەکانی دۆزەخ پرسیاریان لێ دەکەن، ئایا پێغەمبەرێکی ترسێنەرتان بۆ نەھاتووە (لە دونیادا)
Verse 9
دەڵێن بەڵێ بۆمان ھاتووە بەڵام بەدرۆمان دەزانی ودەمان ووت (پێی) خوا ھیچی نە ناردۆتە خوارەوە ئێوە بەس لە گومڕاییەکی گەورەدان
Verse 10
وە دەڵێن ئەگەر قسەی (پێغەمبەران) مان ببیستایە یان تێبگەشتینایە ئەمڕۆ لە ھاوەڵانی دۆزەخ نەدەبووین
Verse 11
ﯷﯸﯹﯺﯻ
ﯼ
ئەوسا ئیتر بەناچاری دان بەگوناھەکانیاندا دەنێن، کەوابوو دووریی لە میھرەبانی خوا بۆ ھاوەڵانی دۆزەخ
Verse 12
بێگومان ئەوانەی لە پەنھانیدا لە خوای خۆیان دەترسن، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە
Verse 13
ئێوە قسە بە پەنھانی بکەن یان بە ئاشکرا (بۆ خوا یەکسانە چونکە) ئەو (خوای گەورە) ئاگادارە بەخودی (نھێنی) دڵان
Verse 14
ئایا ئەو خوایەی کە مەردوومی دروست کردووە ئاگای لە نھێنییان نیە، لە کاتێکدا کە ئەو ووردبین وئاگادارە
Verse 15
خوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕام کـردوون، دەی بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا وە لە ڕۆزی خوا بخۆن وە ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوە
Verse 16
ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بتانباتە خوارەوە بەناخی زەویدا لە کاتێکدا کە زەوی (وەك دەریا) گێژ بخوات و (بێتە لەرزین)؟
Verse 17
ئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بای توندتان بنێرێتە سەر بە ووردە زیخەوە، ئەو دەمە تێدەگەن کە ھەڕەشەی ئێمە چۆنە؟
Verse 18
سوێند بەخوا بەڕاستی ئەو (گەلانەی) کە لەپێش ئەماندا بوون (پێغەمبەرانی ئێمەیان) بە درۆزن دانا، جا چۆن بوو بەگژدا چوونەوەی ئێمە (لەوان)
Verse 19
ئایا سەیری باڵندەکان ناکەن بە ژوور سەریانەوە بە باڵ کراوەیی وھێنانەوەیەك، ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێت، کە ئەو بە ھەموو شتێك بیینایە
Verse 20
ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە لەشکری ئێوەیە یارمەتتیان دەدات لە جیاتی خوای میھرەبان ؟! بێ بڕوایان ھەر لە فریو خواردنان
Verse 21
ئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە ڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوا ڕۆزی خۆیتان لێبگرێتەوە؟ بەڵکو (بە ئارەزوو) درێژەیان دا بەسەرکەشی ودوور کەوتنەوە (لە ڕێی ڕاست)
Verse 22
ئایا ئەو کەسەی بڕوا وبەدەما بکەوێت باشتر ڕێ دەردەکات؟ یان یەکێك کە قنج وقیت بڕوا بەسەر ڕێگایەکی ڕاست وڕەواندا؟
Verse 23
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر خوایە کە درووستی کردوون و بەدیھێناون وە گوێ وچـاو ودڵی پێ داوون، زۆر بە دەگمەن سوپاسی (ئەم بەھرانە) دەکەن
Verse 24
بڵێ: ھەر خوایە کە ئێوەی بڵاوکردوەتەوە لە زەویدا وەھەر لای خواش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
Verse 25
(بێ بڕواکان بە گاڵتەوە) دەڵێن: ئەم بەڵێنە (بە ھاتنی ڕۆژی دوایی) کەی دەبێت ئەگەر ڕاست دەکەن
Verse 26
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ : زانینی ئەو ڕۆژە ھەر لای خوایە وە من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام
Verse 27
کاتێك بێ بڕوایان ئەو سزایەیان بەدی کرد لە نزیك خۆیانەوە، تاڵ دەبێ ڕووخساری ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون وە (پێیان) دەووترێت: ئەمەیە ئەو (ڕۆژە) ی کە داواتان دەکرد
Verse 28
بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر خوا من وئەو (موسوڵمانانە) ی کە لەگەڵمان لەناومان ببات یا میھرەبانیمان لەگەڵ بکات دەی کێ پەنای بێ بڕوایان دەدات لە سزای سەخت
Verse 29
بڵێ: ھەر ئەوە خوای بەخشندە کە بڕوامان پێهێناوە وە ھەر بەو پشتمان بەستووە، جا لەمەولا دەزانن کە کێ لە گومڕاییەكی ئاشکرا دایە
Verse 30
بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر ئاوی(خواردنەوە) تان ڕۆبچێ بە ناخی زەویدا، دەی کێ (بێجگە لە خوا) ئاوی زوڵاڵتان بۆ دەھێنێ
تقدم القراءة