وەرگێڕانی سورەتی سبأ بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوایە کە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنیا ھی ئەوە وە لەو دواڕۆژیشدا ستایش ھەر بۆ ئەوە وە ئەو( خوا) دروست کاری ووردبینە
Verse 2
خوا دەزانێ چی دەچێ بە ناو زەویدا و چی لێ دەردەچێ و چی دێتە خوارەوە لە ئاسمان و چی بۆ سەر دەکەوێ وەخوا میھرەبانی لێبوەردەیە
Verse 3
بێ باوەڕان وتیان: ڕۆژی دواییمان بەسەردا نایەت (ئەی موحەممەد(ێلی اللە علیە وسلم)) بڵێ (وانیە) سوێند بە پەروەردگارم ئەو (قیامەتە) تان بۆ دێ (خوا) زانای ھەموو پەنھانەکانە لەخوا گوم نابێ قورسایی گەردیلەیەک لە ئاسمانەکان و زەویدا وە بچوکتر و گەورەتر لەوە نییە ئیللا لە کتێبێکی ئاشکراو ڕووندایە
Verse 4
بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە بداتەوە بۆ ئەوانە هەیە لێبوردنی (پەروەدگار) و پاداشت و ڕۆزییەکی چاك
Verse 5
وە کەسانێك کەھەوڵ دەدەن باوەڕ بە نیشانەکانی ئێمە نەکرێ، دەستە پاچەن وهیچیان پێ ناكرێت، بۆ ئەوانەیە سزای زۆر خراپ و سەخت
Verse 6
ئەوانە زانیاریان پێ دراوە دەزانن ئەوەی لە پەروەردگارتەوە بۆت ھاتووە تەنھا ئەوە ڕاستە و ڕێنموونی (خەڵك) دەکات بۆ ڕێگای خوای زاڵی ستایش کراو
Verse 7
وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیان وت ئایا پیاوێکتان نیشان بدەین کە ھەواڵتان پێ دەدات کاتێك (مردن و) بەتەواوی ڕزین و پارە پارە بوون، بەڕاستی ئێوە سەر لەنوێ دروست دەکرێنەوە
Verse 8
ئایا ئەو (پێغەمبەر ﷺ) بەدەم خواوە درۆ دەکات یان شێتە (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانەی بێ باوەڕن بەدواڕۆژ لەناو سزاو گومڕاییەکی دوور (لەڕاستی)دان
Verse 9
دەی ئایا سەرنج نادەن بۆ ئەوەی لەبەردەم و لەپشتیانەوەیە لەئاسمان و زەویدا ئەگەر بمانەوێت دەیان بەین بەناخی زەویدا یان دەیخەینە خوار بەسەریاندا چەند پارچەیەك لەئاسمان بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو پەند ھەیە بۆ ھەر بەندەیەك ڕوو لەخوا بێت
Verse 10
سوێند بەخوا بەڕاستی لەلایەن خۆمانەوە فەزڵ و بەھرەیەکی گەورەمان بەداود بەخشیبوو ئەی چیا وباڵندەکان لەگەڵ داود زیکرو تەسبیحاتی خوا بکەن وە ئاسنمان بۆ نەرم کردبوو
Verse 11
(فەرمانمان پێ کرد) قەڵغان وزرێی جەنگیان لێ دروست بکە و لەچنینی زرێدا بائەندازەیی ئەڵقەکان وەك یەك بن وکردەوەی چاك بکەن بەڕاستی من بەوەی کەدەیکەن بینام
Verse 12
وە بۆ سولەیمان (با، ھەوا)مان ڕام ھێنا بەیانیان تا نێوەڕۆ ( با) بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە (نێوەڕوان تا) ئێوارانیش بەئەندازەی مانگێك ڕێگای دەبڕی وە مسمان بۆ تواندەوە وەك کانیا و (دەڕۆی) و ھەندێك لەجنۆکەکانمان ڕام ھێنابوو لەبەر دەستیدا کاریان دەکرد بەفەرمانی پەروەردگاری وە ئەگەر ھەرکام لەوان (خوای گەورە ڕامی ھێنا بوونن) لەفەرمانی ئێمە لابدەن سزای ئاگری ھەڵگیرساوی پێ دەچێژین
Verse 13
(سولەیمان) ھەرچی بوویستایە بۆیان دروست دەکرد لەپەرستگاو پەیکەرو چەندین قاپی (نان خواردن) وەك حەوزی گەورەو چەند قازان و مەنجەڵی دامەزراو (نەدەجوڵان لەبەر گەورەییان) ئەی ئالی داود شوکرانە بژێری خوا بکەن بەڵام کەمێك لەبەندەکانم (بۆ خوا) سوپاسگوزارن
Verse 14
ئەمجا کاتێك سولەیمانمان مراند ھیچ شتێك مردنی سولەیمانی نیشان (جنۆکەکان) نەدا بێجگە لەخۆرەو مۆریانەی زەوی کە داردەستەکەی (سولەیمان) یان دەخوارد (کەسولەیمان خۆی دابوو بەسەریدا) ئەمجا کاتێك (سولەیمان) کەوت بۆ جنۆکەکان ڕوون بویەوە ە ئەگەر غەیبیان بزانیایە لەو سزا ڕیسواکەرەدا نەدەمانەوە
Verse 15
سوێند بەخوا بەڕاستی بۆ خەڵکی سەبەء لەو شوێنی ژیانەیاندا نیشانەیەك (لەسەر دەسەڵاتی خوا) ھەبوو دوو باخات لای ڕاست و لای چەپی (شوێنەکەیانەوە) ھەبوو (پێیان وترا) لەڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و سوپاسی ئەو بکەن وڵاتێکی پاك و خۆش و پەروەردگارێکی لێبوردە(یان ھەیە)
Verse 16
ئەمجا ڕوویان وەرگێڕا بەو ھۆیەوە لافاوی وێرانکارمان بۆ ناردن دوو باخاتی (چاکی بەروو بوومدار) ئەوانمان گۆڕی بەدوو باخاتی (خراپی) خاوەن بەرێکی تفت و تاڵ و دارگەز و کەمێك لەداری نەبگ (تاوگ، سیدر)
Verse 17
ئا بەو جۆرە تۆڵەمان لێ سەندن بەھۆی نا سوپاسیانەوە و ئایا جگە لەوانەی زۆر سپڵەن تۆڵە لەکەس ئەسێنین؟!
Verse 18
وە لەنێوان (ڕێگای) ئەوان و ئەو شارانەی پیتو بەرەکەتمان تێخستبوون (لەشام) سازاندبوومان چەند شارۆچکە و دێھاتی نزیك ولەیەکەوە دیار و ڕێگەی نزیکمان بۆ ڕۆشتن لەنێوان (ئەو دێھاتانە)دا دانابوو (ووتمان پێیان)چەند شەوو ڕۆژ بەو (رێگایانە)دا بڕۆن بەئارامی و بێ ترس
Verse 19
کەچی (خەڵکی سەبەء) ووتیان ئەی پەروەردگارمان ماوەی (ڕێگەی) سەفەرەکانمان دور بخەرەوە وستەمیان لەخۆیان کرد ئێمەش کردمانن بەداستانێك لەناو خەڵکدا بیگێڕنەوە پرژ و بڵاومان کردن (بەوڵاتاندا) بەو پەڕی پرژو بڵاوکردن، بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا چەند نیشانە ھەیە بۆ ھەموو زۆر خۆگری شوکرانە بژێر
Verse 20
سوێند بەخوا بەڕاستی شەیتان گومانی خۆی لەواندا بەدی ھێنا بۆیە ئیمانداران نەبێت ھەموویان شوێنی شەیتان کەوتن
Verse 21
وە شەیتان ھیچ دەسەڵاتی بەسەر ئیمانداران دا نەبوو تەنھا بۆ ئەوەی بزانرێت کێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی ھەیە وەکێ لەوان دەربارەی (دواڕۆژ) لەگوماندایە وە پەروەردگارت (ئەی موحەممەد ﷺ) بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرە
Verse 22
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھاوار بکەن لەوانەی کەبێجگە لەخوا بەپەرستراوتان دەزانین بەقەدەر ھەرە وردیلەیەکیان بەدەست نیە نە لە ئاسمانەکان و نە لەزەویدا وە ئەو پەرستراوانە ھاوبەشی (خوا) نەبوون (لە دروستکردنی) ئاسمانەکان و زەویدا و ھیچ یەك لەوان یارمەتیدەری خوا نەبوون
Verse 23
وە تکا کردن لای خوا سوودی نیە مەگەر بۆ کەسێك ئەو (خوا) رێگە بدات ھەتا کاتێك ترس و بیم لەدڵی (تکاکاران) لادەبرێ (بەھۆی رێگەپێدانی شەفاعەت) (بە یەکتر) دەڵێن: پەروەردگارتان چی بڕیارێکی فەرموو دەڵێن: ووتە ڕاستەکەی فەرموو (کەرێگە دانە بەتکا کردن) وە تەنھا (خوا) بەرزو بڵندو گەورەیە
Verse 24
بڵێ کێ ڕۆزیتان دەدات لەئاسمانەکان و زەویدا بڵێ خوا (ڕۆزیمان دەدات) بێگومان ئێمە یان ئێوە (یەکێکمان) لەسەر ڕێنمونین یان لەگومڕاییەکی ئاشکراداین
Verse 25
(بڵێ) پرسیارتان لێ ناکرێت لەتاوانێ کەئێمە کردوومانە ئێمەش پرسیارمان لێ ناکرێت لەوەی ئێوە دەیکەن
Verse 26
بڵێ پەروەردگارمان ئێمەو ئێوە کۆدەکاتەوە لەپاشان بڕیار دەدات لەنێواناماندا بەھەق و ڕاستی وە ھەر ئەوە دادوەری زانا
Verse 27
بڵێ ئادەی نیشانم دەن ئەو ھاوبەشانەی بردوبووتاننە ڕێزی خواوە وانیە بەڵکو زاتی خوایە زاڵ و دانا وکار دروست
Verse 28
وە ئێمە تۆمان نەناردوە بۆ ھەموو ئادەمی بەمژدەدەر و ترسێنەر نەبێت بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن
Verse 29
وە دەڵێن ئەم بەڵێنی (ڕۆژی دواییە)کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
Verse 30
بڵێ بەڵێنی ئێوە ڕۆژێکە نەساتێك دوا دەکەون لێی و نەپێشیش دەکەون
Verse 31
وە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ووتیان ئێمە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بەم قورئانە و بەو کتێبانەش پێش ئەم (قورئانە) ھاتوون خۆزگە دەتبینی کاتێك ئەو ستەمکارانە ڕادەگیرێن لەبەردەم (دادگای) پەروەردگاریاندا قسەو تاوان ئاڕاستەی یەکتر دەکەن لاوازو ژێردەستە کراوان دەڵێن بەوانەی خۆیان بەگەورە دەزانی (بە دەسەڵاتدارەکان) ئەگەر ئێوە نەبوونایە بێگومان ئێمە باوەڕدار دەبووین
Verse 32
ئەوانەی خۆیان بەگەورە دادەنا دەڵێن بەوانەی ژێردەستە و لاواز کرابوون ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەڕێنمونی دوای ئەوە بۆتان ھات (نەخێر وانیە) بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون
Verse 33
ژێر دەستەو چەوساوەکان دەڵێن بەوانەی خۆ بەزل زان بوون (نەخێر وانیە) بەڵکو پیلانی (ئێوە) بەشەو و بەڕۆژ (چەواشەی کردین) کاتێك فەرمانتان پێ دەداین کە بێ بڕوا بین بەخوا وە وێنە وھاوبەشانی بۆ دابنێین ھەموویان پەشیمانی دەشارنەوە کاتێك کەسزای دۆزەخ دەبینن وە زنجیرو تەوقمان کردە گەردنی بێ باوەڕان ئایا تۆڵەیان لێ ئەسەنرێت جگە لەسزای ئەوەی دەیانکرد
Verse 34
وە لەھیچ شارێکدا پێغەمبەری ترسێنەرمان نەناردووە مەگەر خاوەن نازو نیعمەتەکانی (دەوڵەمەندەکانی) ووتوویانە بەڕاستی ئێمە باوەڕمان نیە بەو (ئاینە)ی ئێوەی پێ نێردراون
Verse 35
وە ووتیان ئێمە سامان و منداڵمان زۆرترە (لەئێوە) وە ئێمە قەت سزا نادرێین
Verse 36
بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم ڕۆزی فراوان دەکات ودەیگرێتەوە بۆ ھەر کەسێك بیەوێ بەڵام زۆر بەی خەڵك نازانن
Verse 37
وە سامان و منداڵتان شتێك نین لای ئێمە پلەو پایەتان نزیك بکەنەوە مەگەر ئەوەی باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت بۆ ئەوانە پاداشتی دوو بەرامبەر ھەیە بەھۆی ئەو چاکانەی کەکردویانە ئەوان لەکۆشکە بەرزەکانی (بەھەشتدا) لە ئارامی وئاسایشدان
Verse 38
وە ئەوانەی ھەوڵی پوچەڵ کردنەوەی نیشانەکانی ئێمە دەدەن دەستە پاچەن و ھیچیان پێ ناکرێت ئەوانە لەسزای دۆزەخدا ئامادە کراو دەبن
Verse 39
بڵێ بێگومان پەروەردگارم ڕۆزی ھەرکام لەبەندەکانی بیەوێت فراوان یان کەمی دەکات بۆی وە ئێوە ھەر شتێکك ببەخشن (لەپێناو خوادا) ئەوە خوا جێگەی پڕدەکاتەوە وە ئەو (خوا) چاکترینی ڕۆزیدەرانە
Verse 40
وە ڕۆژێك (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە پاشان بەفریشتەکان دەفەرموێ ئایا ئەوانە (لەدونیا) ئێوەیان دەپەرست
Verse 41
(فریشتەکان) دەڵێن پاك و بێگەردی بۆ تۆ تەنھا تۆ گەورە وپشتیوانیی ئێمەی نەك ئەوان بەڵکو ئەوان جنۆکەیان دەپەرست زۆربەیان باوەڕیان بەوان (جنۆکە) ھەبوو
Verse 42
ئەمجا ئەمڕۆ ناتوانن ھیچ سوودو زیانێك بەیەکتری بگەیەنن وە بەستەمکاران دەڵێین: سزای ئاگری دۆزەخ بچەژن ئەوەی ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو
Verse 43
کاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا نیشانە ڕوونەکانی ئێمە دەڵێن: ئەمە (پێغەمبەر ﷺ) ھیچ نیە جگە لەپیاوێك دەیەوێت ڕێگریتان بکات لەوەی کەباوو باپیرانتان دەیانپەرست وە دەڵێن: ئەمە (قورئان) شتێك نیە بێجگە لە درۆیەکی ھەڵبەستراو بەناوی خواوە وە بێباوەڕان بەڕاستی بە (قورئان) یان دەووت کەبۆیان ھاتبوو ئەمە تەنھا جادویەکی ئاشکرایە
Verse 44
(خۆ ئێمە) پێشتر چەند کتێبێکمان پێ نەدابوون کە بیانخوێننەوە و بۆمان نەناردبوون پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکی ترسێنەر
Verse 45
وە کەسانێك پێش ئەمان (قوڕەیشیەکان) باوەڕیان بەپێغەمبەرانیان نەھێنا ئەمان (قوڕەیش) نەگەیشتبوونە دەیەکی ئەوەی بەوانمان دابوو ئەمجا ئەوان باوەڕیان بەپێغەمبەرانی من نەھێنا جا چۆن بوو تۆڵە سەندنی ئێمە (لەوان)
Verse 46
بڵێ من تەنھا بەیەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم کەدوو دوو، یەك یەك، لەبەر خوا ھەڵسن ( وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن) پاشان بیر بکەنەوە ھاوڕێکەتان(پێغەمبەر ﷺ) شێت نیە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا ترسێنەرە بۆ ئێوە لەپێش ھاتنی سزای سەختی (قیامەت)
Verse 47
بڵێ ھەرکرێ و پاداشتێکم لێ داوا کردوون ئەوە بۆ خۆتان پاداشتی من تەنھا لەسەر خوایە وە ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە
Verse 48
بڵێ بەڕاستی پەروەردگارم بەتوندی ھەق دەدات بەسەر (بەتاڵدا) (خوا) زانایە بە نھێنی و شاراوەکان
Verse 49
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (ئاینی) ڕاست ھات و بەتاڵ (نەما) و دروست نابێتەو دووبارە ناگەڕێتەوە
Verse 50
بڵێ ئەگەر من گومڕابم ئەوە زیانەکەی تەنھا بۆ خۆمە وە ئەگەر ڕێنمونبم ئەوە بەھۆی ئەو(قورئانە) وەیە کەپەروەردگارم بۆی ناردووم بەڕاستی خوا بیسەرو نزیکە
Verse 51
(ئەی موحەممەد ﷺ) ئەگەر دەبینیت کاتێك (بێ باوەڕان) زۆر دەترسن ئەمجا بەھیچ جۆرێک ڕزگار بوونیان نیە وە لەشوێنێکی نزیك (دۆزەخەوە) دەبرێن بۆ ناوی
Verse 52
لەو کاتەدا دەڵێن باوەڕمان ھێنا بەو (قورئانە) چۆن (باوەڕیان) دەست دەکەوێ لەشوێنێکی دوورەوە
Verse 53
کەبەڕاستی ئەوان لەدونیادا بێ باوەڕ بوون پێی وە بە نەزانی قسەیان لەپەنھانیەکان دەکرد لەشوێنێکی دورەوە (کەدونیایە)
Verse 54
بەر بەست دەخرێتە نێوان ئەوان و ئەوەی ئارەزووی دەکەن (کەبڕوا ھێنان و تەوبە کردنە) ھەر وەکو بەھاوشێوەکانیان کرا لەپێش ئەماندا بەڕاستی ئەوان لەگومانێکی دوو دڵ کەردان
تقدم القراءة