وەرگێڕانی سورەتی الأنبياء بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
لێپرسینەوەی خەڵکی نزیک بۆتەوە بەڵام ئەوان لە بێ ئاگایی و غەفڵەتدا پشت تێکەر و ڕوو وەرگێڕن (لە ئاینی خوا)
Verse 2
ھەر پەیامێکی تازەیان لە پەروەردگاریانەوە بۆ بێت (کە قورئانە) ئەوان دەیبیستن و گاڵتـەی پێ دەکــەن
Verse 3
دڵەکانیان بێ ئاگایە زۆر بە نھێنی چپەیان دەکرد ئەوانەی کە ستەمیان کرد (دەڵێن) ئایا ئەم (پێغەمبەر)یش ھەربەشەرێک نیە وەک ئێوە دەی ئایا ئێوە دەڕۆن بە دوای جادودا لە کاتێکدا ئێوە دەبینن (دەزانن ئەوەی موحەممەد ﷺ دەیڵێ سیحرە)
Verse 4
(پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی پەروەردگارم بە ھەموو قسەیەک (چرپە یەک) دەزانێت لە ئاسمان بێت یا لە زەوی ئەو زاتە بیسەر و زانایە
Verse 5
ئەوانە ووتیان: نەخێر (ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی نیگا نیە) بەڵکو چەند خەو بینینێکی تێکەڵ و پێکەڵی (موحـەممەدە خۆیەتی) نا بەڵکو موحەممەد خۆی ئەم (قورئانە)ی ھەڵبەستووە نا بەڵکو ئەو (موحەممەدە) شاعیرە دەبا نیشانە وموعجیزەیەکمان بۆ بھێنێت وەک (ئەو موعجیزانەی) پێغەمبەرانی پێشووی پێ نێردرابوون
Verse 6
بڕوایان نەھێنا (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێک پێش ئەمان کەلەناومان بردوون دەی ئایا ئەمان باوەڕ دەھێنن؟
Verse 7
نەمان ناردووە پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) جگە لە پیاوانێک کە نیگا و سرووشمان بۆ کردوون دەی پرسیار بکە لە خاوەنی کتێبەکانی (پێشوو لە زانایانی گاور و جولەکە) ئەگەر ئێوە نازانن
Verse 8
ئێمە ئەو پێغەمبەرانەمان نەکردوەتە پەیکەرێک کە خواردن نەخۆن وە ئەوان ھەمیشەیی و نەمر نەبوون
Verse 9
پاشان بەڵێنێک کە پێمان دابوون بەجێمان ھێنا جا ئەوانە و ھەرکەسێکمان دەویست (لە باوەڕداران) ڕزگارمان کردن وە زیادەڕۆیانمان لەناوبرد
Verse 10
سوێند بەخوا ناردومانەتە خوارەوە کتێبێک بۆ ئێوە کە سەربەرزی و ناوبانگی ئێوەی تێدایە دەی ئایا بۆ بیر ناکەنەوە
Verse 11
چەندەھا شارو گوندمان تێک شکاند (ولەناومان بردن) کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون وەپاش ئەوان گەل و تاقمی ترمان (لەجێیان) بەدی ھێنا
Verse 12
جا کاتێک (بێ باوەڕان) ھەستیان کرد بەسزاو تۆڵەی ئێمە دەستبەجێ ئەوان لەو شارانە بەخێرایی ڕایان دەکرد
Verse 13
(فریشتەکان بەگاڵتەوە پێیان دەڵێن) ڕامەکەن وبگەڕێنەوە بۆلای ئەو نازو نیعمەتانەی کە ڕۆچوو بوون تێیدا وە(بگەڕێنەوە) بۆ سەر خانوو ماڵەکانتان بەڵکو پرسیارتان لێ بکرێت (لەوەی بەسەرتان ھاتووە)
Verse 14
ﭯﭰﭱﭲﭳ
ﭴ
(لەگەڵ ھەڵھاتندا) دەیانووت: ھاوار بۆ ئێمە بێگومان ئێمە ستەمکار بووین
Verse 15
ئیتر بەردەوام ئەمە ھاواریان بوو (ھاوار بۆ ئێمە) ھەتا ھەموویانمان دروێنە و خامۆش کرد (ولەناومان بردن)
Verse 16
ئێمە دروستمان نەکردووە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیاندایە بەگاڵتەو بەبێ ھودە
Verse 17
ئەگەر بمان وویستایە سەرقاڵی بۆ خۆمان ھەڵبژێرین (وەک ھاوسەرو منداڵ) لەلایەن خۆمانەوە ھەڵمان دەبژارد
Verse 18
(واز لەوە بھێنە) بەڵکو حەق دەدەین بەسەر بەتاڵ و ناحەقدا بەھۆیەوە (بەتاڵ) مێشکی دەپژێت و تێکدەشکێت ئەمجا دەستبەجێ بەتاڵ دەفەوتێت و لەناو دەچێت ھاوار (وسزای بەتین) بۆ ئێوە لەبەر ئەوەی کە دەیڵێن و بڕیاری دەدەن بۆ خوا (لەھاوسەرو منداڵ)
Verse 19
تەنھا بۆ خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە ئەو (فریشتانە) کە لای خوان ھەرگیز لەپەرستنی ئەو خۆیان بەزل نازانن ھەرگیزیش ماندوو نابن
Verse 20
ﮰﮱﯓﯔﯕ
ﯖ
شەوو ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی (خودا دەکەن) ماندوونابن و سارد نابنەوە
Verse 21
ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریانداوە) چەند پەرستراو و (خوایەک) لەزەویدا (بۆ خۆیان) (کە دەسەڵاتی ئەوەیان نیە مردوو زیندوو بکەنەوە) وخۆیان کۆدەکرێنەوە وزیندوو دەکرێنەوە
Verse 22
ئەگەر لەھەردووکیاندا (لە ئاسمان و زەویدا) چەند پەرستراوێک ھەبوایە جگە لەخوا بێگومان (ئاسمان و زەوی) ھەر دوو کاول وێران دەبوون دەی پاک و بێگەردی بۆ خوای پەروەردگاری عەرش لەوەی بێ باوەڕان (خوای گەورەی) پێ وەێف دەکەن
Verse 23
ﯮﯯﯰﯱﯲﯳ
ﯴ
(خوا) پرسیاری لێ ناکرێت (ڕەخنەی لێ ناگیرێت) لەھەر کارێک کەدەیکات بەڵکو ئەوان (ئادەمیزاد) پرسیاریان لێ دەکرێت
Verse 24
ئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریان داوە) چەند پەرستراوێک جگە لەخوا (پێیان) بڵێ بەڵگەتان بھێنن (لەسەر ئەوەی بڕیارتانداوە) ئەمە قسەی ئەم قورئانەیە (خوا ناردویەتی) بۆ من وەقسەی ئەو (پەیام وپەڕاوانەشە) لەپێش منەوە ھاتوون (وەک: تەورات و ئینجیل، لەھیچیاندا بوونی چەند پەرستراوێک بڕیار نەدراوە بۆ خوای گەورە) بەڵام زۆربەی زۆریان حەق و ڕاستی نازانن لەبەر ئەوە پشتی تێدەکەن و ڕووی لێ وەردەگێڕن
Verse 25
وەئێمە نەمان ناردووە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێک مەگەر نیگامان بۆ ناردووە (بەوەی کە) بێگومان جگە لەمن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە کەواتە تەنھا من بپەرستن
Verse 26
(وەبێ باوەڕان) ووتیان خوای میھرەبان منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە (کە فریشتەکانن) پاک و بێگەردە خوا (لەم شتانە) بەڵکو ئەوانە ( ئەوفریشتانە) بەندەی ڕێز گیراوی (خوان)
Verse 27
ﭬﭭﭮﭯﭰﭱ
ﭲ
لە خوا پێش ناکەون بەقسەو ووتەیان وەئەوان بەفەرمانی خوا کار دەکەن
Verse 28
(خوا) دەزانێت وئاگادارە بە ئەوەی لەدونیا لەبەر دەستیاندایە وە بە ئەوەی لەڕۆژی دواییدا بۆیان ئامادەکراوە وە (فریشتەکان) تکا ناکەن تەنھا بۆ ئەو کەسە نەبێت (خوا) ڕازی بێت (تکای بۆ بکرێت) وە ئەوان (فریشتەکان) لەترس وھەیبەتی خوا زۆر دەترسن
Verse 29
وە ھەرکام لەوانە (لەو فریشتانە) بڵێ بێگومان منیش پەرستراوم جگە لەخوا ئەو بە (ئاگری) دۆزەخ تۆڵەی لێ دەسێنین ھەربەوجۆرە پاداشتی ستەمکاران دەدەینەوە (تۆڵەیان لێ دەکەینەوە)
Verse 30
ئایا نەیان بینی (نەیانزانیوە) ئەوانە بێ بڕوا بوون کەئاسمانەکان و زەوی ھەردووکیان پێکەوە لکابوون (ویەک پارچە بوون) ئەمجا لەیەکترمان جیاکردنەوە وە فەراھەممان ھێنـا لەئاو ودروستمان کردووە ھەموو شتێکی زیندوو دەی ئایا ئەوانە ھەر باوەڕ ناھێنن؟
Verse 31
وەدروستمان کردووە (ودامان ناوە) لەزەویدا چەند شاخی دامەزراو بۆ ئەوە جووڵە جوڵ نەکات بەوانەی (بەسەر پشتیوەن) وە سازاندومانە لە زەوی (یان لە شاخەکان)دا دۆڵ و ڕێگاوبانی زۆر تا ئەوان شارەزا بن و پێویستی خۆیان دابین بکەن
Verse 32
وە ئاسمانمان کردووە بەسەقفێکی (سەرێکی) پارێزراو بەڵام ئەوانە سەبارەت بە ئایەتەکانی ئاسمان پشت تێکەرو ڕوو وەرگێر بوون
Verse 33
وە ھەر ئەو (خوا)یە کە شەو و ڕۆژی دروستکردووە وە خۆر و مانگیشی (دروست کردووە) ھەریەک لەوان لە خولگەیەکدا دەسوڕێنەوە
Verse 34
بڕیارمان نەداوە بۆ ھیچ کەسێک لەپێش تۆوە مانەوەی ھەمیشەیی (نەمری) ئەمجا ئەگەر تۆ بمری (دوای مردنی تۆ) ئایا ئەوان ژیانیان بەردەوام دەبێ و نامرن؟ (نەخێر)
Verse 35
ھەموو کەسێک مردن دەچێژێت (ودەمرێت) وە ئێمە تاقیتان دەکەینەوە بەخراپە وناخۆشی وە بە چاکە و خۆشی تادەرکەوێت (چاک و خراپ) وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە
Verse 36
(ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێ تۆ دەبینن ئەوانەی کە بێ باوەڕن جگە لەگاڵتە و لاقرتی کردن بە تۆ ھیچی تر ناکەن (بەسەرسامیەکەوە دەڵێن) ئا ئەمە ئەو کەسەیە (بەخراپی) باسی بتەکانتان دەکات لەکاتێکدا خۆیان بەباسکردنی (قورئان) وزیکری خوای میھرەبان بێ بڕوان
Verse 37
(سرووشتی) ئینسان وایە لەسەر پەلەکردن بەدی ھێنراوە بەزوویی تۆڵەی خۆمتان نیشان دەدەم کەواتە پەلە مەکەن
Verse 38
وە (بت پەرستان بەگاڵتەوە) دەڵێن ئەم بەڵێنی (تۆڵەیە) کەی دێت
ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن
Verse 39
ئەگەر ئەوانەی کە بێ باوەرنِ بیانزانیایە (چ سزایەکی سەخت لەبەر دەمیاندایە) کاتێ ناتوانن دووری بخەنەوە بڵێسەی ئاگر لەدەم وچاو و پشتیان وەئەوان یارمەتی نادرێن
Verse 40
بەڵکو لەناکاودا تووشیان دێت وسەرسامیان دەکات (بەشێوەیەک) نەدەتوانن بیگێڕنەوە (ڕێگری بکەن) وە نەمۆڵەتیشیان دەدرێت (تەوبە بکەن)
Verse 41
سوێند بەخوا بێگومان گاڵتە و لاقرتی کراوە بەپێغەمبەرانی پێش تۆش ئەمجا دەوری ئەوانەیدا لەوان کەگاڵتەیان دەکرد (بەپێغەمبەران) ئەو سزایەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد
Verse 42
بڵێ (بەگاڵتەکاران) کێ (دەتوانێت) ئێوە بپارێزێت بەشەوو بەرۆژ لە (سزای) خوای میھرەبان بەڵکو ئەوانە بەردەوام پشت ھەڵئەکەن لەیاد وزیکری پەروەردگاریان
Verse 43
ئاخۆ (ئەو بێ باوەڕانە) چەند پەرستراوێکیان ھەیە جگە لەئێمە ڕێگری (سزا) یان لێ بکات (ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتی خۆیان بدەن وە لەلایەن ئێمەشەوە پەنا نادرێن
Verse 44
بەڵکو ئێمە ئەوان و باو و باپیرانیانمان ژیاندووە بە خۆشی (ناز و نیعمەتی دونیامان پێدابوون) تاتەمەنی زۆریان بەسەر برد دەی ئایا ئەوانە (قوڕەیشیەکان) سەرنج نادەن کە بێگومان ئێمە (وردە وردە) دێینە خاک و وڵاتی (ئەوان) لە ھەموو لایەکی یەوە کەمی دەکەینەوە (بەڕزگار کردن لەلایەن موسڵمانانەوە) دەی ئایا ئەوان زاڵ و سەرکەوتوون (یان ئێمە)؟
Verse 45
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان من تەنھا ئێوە بێدار دەکەمەوە (دەتان ترسێنم) بەنیگا و وەحی وە کەڕەکان بانگەوازی(حەق) نابیستن کاتێک کە دەترسێنرێن
Verse 46
سوێند بەخوا ئەگەر دوو چاریان ببێت کەمێک لە سزای پەروەردگارت بێگومان ئەوان دەڵێن ھاوارو تیاچوون بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە (ھەموومان) ستەمکار بووین
Verse 47
وەئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کەکردەوەی پێ دەکێشرێت) لەڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێ ناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) بەقەدەر تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین وە بەسە کەئێمە ژمێریاری (کردەوەی بەندەکان) بین
Verse 48
سوێند بەخوا بەڕاستی تەورات (کەجیا کەرەوەی حەق و بەتاڵە) بەخشیمانە موسا وھارون، وەڕوونکەرەوە و یاد خەرەوەشە بۆ پارێزکاران و لە خواترسان
Verse 49
ئەوانەی کەدەترسن لە پەروەردگاریان بەنادیاری وپەنھانی وەئەوان (کەسانێکن) لە ڕۆژی دوایی زۆر دەترسن
Verse 50
وەئەم (قورئانە) یاد خەرەوەیەکی بەفەڕ وپیرۆزە ناردومانەتە خوارەوە دەی ئایا ئێوە دانی پێدا نانێن(باوەڕی پێ ناکەن)
Verse 51
سوێند بەخوا بەڕاستی بەخشیمان بە ئیبراھیم ڕێنمونی وشارەزایی لەپێشدا وەئێمە لە (شیاوی) ئەو ئاگادار بووین
Verse 52
کاتێک ووتی بە باوکی وگەلەکەی ئا ئەم پەیکەر و بتانە چین؟ کە ئێوە دەیان پەرستن (بەلایانەوە ماونەتەوە)؟
Verse 53
ﯔﯕﯖﯗﯘ
ﯙ
(گەلەکەی) ووتیان: باوو باپیرانمان بینیوە ئەمانەیان پەرستووە
Verse 54
(ئیبراھیم) ووتی بەڕاستی ئێوە خۆتان و باوو باپیرانتان لە گومڕاییەکی ئاشکرادان
Verse 55
(لە وەڵامدا) ووتیان ئایا ڕاستی و ھەقت بۆ ھێناوین یان تۆ گاڵتەمان پێ دەکەیت
Verse 56
(ئیبراھیم) ووتی (ھەقم ھێناوە) بەڵکو پەروەردگاری ئێوە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە ھەر ئەویش بەدی ھێناون وە بێگومان من لەسەر ئەوانەی (کەباسم کرد) لە شاھید وبە ئاگایانم
Verse 57
سوێند بە خوا پیلان دادەنێم بۆ (لەناو بردنی) بتەکانتان دوای ئەوەی پشتان تێکردن (بەجێتان ھێشتن)
Verse 58
ئەمجا ئیبراھیم ھەموو بتەکانی وورد کرد جگە لە بتە زلەکەیان نەبێت بە ئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (بۆ لای ئیبراھیم ئەویش ڕاستیان پێ بڵێ، بەڵکو باوەڕبھێنن)
Verse 59
(بت پەرستان) ووتیان کێ ئەمەی کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) بە ڕاستی ئەو کەسە لەستەمکارانە (دەبێ سزا بدرێت)
Verse 60
(چەند کەسێک) ووتیان گوێمان لە لاوێک بوو باسی ئەوانی (بتەکانی بە خراپە) دەکرد پێی دەڵێن ئیبراھیم
Verse 61
(کۆمەڵێ لە گەلەکەی) ووتیان کەواتە بیھێنن لە پێش چاوی خەڵک (بیوەستێنن) بەڵکو (ئەوانەی دەیناسنەوە) شایەتی لەسەر بدەن
Verse 62
ﭴﭵﭶﭷﭸﭹ
ﭺ
ووتیان ئایا تۆ ئەمەت کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) ئەی ئیبراھیم؟
Verse 63
(ئیبراھیم) ووتی نەخێر بەڵکو ئەم بتە گەورەیان ئەوەی کردووە دە پرسیار لەوانە (بتە شکاوەکان) بکەن ئەگەر ئەوانە قسە دەکەن
Verse 64
ئەمجا گەڕانەوە بۆ لای یەکتری (سەریان کرد بەیەکدا) جا (لە ناو خۆیاندا ھەندێکیان) ووتیان بەڕاستی ئێوە ھەر خۆتان ستەمکارن
Verse 65
پاشان سەر بەرەو خوار کرانەوە (گەڕانەوە بۆ سەر سەختی و نەفامیەکەیان) بەڕاستی تۆ دەتزانی ئەو بتانە قسە ناکەن (ئەی ئیبراھیم)
Verse 66
(ئیبراھیم) ووتی دەی ئێوە دەپەرستن؟ جگە لەخوا شتانێک کە ھیچ قازانج و سوودێکتان پێ ناگەیەنن وە ھیچ زیانێکیشتان لێ نادەن
Verse 67
ئۆف بۆ ئێوە بۆ ئەو بتانەش کە دەیپەرستن لە جیاتی خوا دەی ئایا ژیر نابن (بیر وھۆشتان ناخەنە کار)
Verse 68
(ھەندێک لە بت پەرستان) ووتیان (ئیبراھیم) چاک بسوتێنن و یارمەتی خواکانتان (بتەکانتان) بدەن وسەریان بخەن ئەگەر ئێوە ئەو کارە دەکەن
Verse 69
(کە ئیبراھیمیان خستە ئاگرەوە) ووتمان ئەی ئاگر سارد بەرەوەو بێ زیانبە لەسەر ئیبراھیم
Verse 70
ﯟﯠﯡﯢﯣ
ﯤ
ئەوان ویستیان پیلان بگێڕن لە ئیبراھیم (بە سووتان لەناوی بەرن) بەڵام ئێمە ئەوانمان کردە زەرەرۆمەندترین (دۆڕاوترین) کەس
Verse 71
وە ئیبراھیم ولوطمان ڕزگار کرد و (ناردمانن) بۆ ئەو زەویە ( بۆ ووڵاتی شام) کە پیت و فەڕمان تێ خستبوو
Verse 72
وە بەخشیمان بە ئیبراھیم ئیسحاق و (بە ئیسحاقیش) یەعقوب، بە زیاد (لە داواکەی ئیبراھیم کە داوای منداڵێکی کرد) وە ھەموویانمان کرد بە پیاوی چاک
Verse 73
وە ئەوانمان کرد بە پێشەوا بە فەرمانی ئێمە ڕێنمونی (خەڵکیان) دەکرد وە نیگامان کرد بۆیان بە ئەنجامدانی کاری چاک وە بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ئەوان ھەر بۆ ئێمە عیبادەتیان دەکرد
Verse 74
بەخشیمان بە لوط پێغەمبەرێتی و زانیاری وە ڕزگارمان کرد لە(دەست خەڵکی) ئەو شارەی (سەدوم) کە (خەڵکەکەی) کردەوەی پیس و دزێویان دەکرد (نێربازییان دەکرد) بەڕاستی ئەوانە گەلێکی خراپی لە فەرمان دەرچوو بوون
Verse 75
وە لوطمان خستە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خۆمانەوە بەڕاستی لوط لە چاکەکاران بوو
Verse 76
وەپێشتر نوح پێغەمبەر ﷺ ھاواری (لە ئێمە) کرد ئەمجا ئێمەش وەڵامماندایەوە وبەدەنگیەوە ھاتین خۆی و (ئیماندارانی) خێزانەکەیمان ڕزگار کرد لە تەنگانە زۆر گەورەکە (لە لافاو و خنکان)
Verse 77
وە یارمەتیمان دا لە دژی ئەو گەلەی کە بەڵگەو ئایەتەکانی ئێمەیان بە درۆ دەزانی بەڕاستی ئەوانە گەلێک بوون ڕۆچوون لە خراپەدا لەبەر ئەوە ھەموویانمان خنکان (لە تۆفانەکەدا)
Verse 78
(باسی) داود و سولەیمان بکە کاتێ بڕیاریان دەرکرد دەربارەی ئەو کشتوکاڵەی کە بەشەو ئاژەڵی کەسانێک تێیدا لەوەڕابوون (زیانیان لێ دابوو) وە ئێمە بۆ دادوەری بڕیارەکەیان ئامادە (ئاگادار) بووین
Verse 79
ئەوسا ئێمە ئەوەمان فێری سولەیمان کرد (سولەیمان ووتی: ئاژەڵە زیان خۆرەکە بدرێتە دەست خاوەن کشتوکاڵەکە، کەڵک لەشیر وبەرھەمیان وەربگرێت، وە کشتوکاڵەکەش بدرێتە دەست خاوەن ئاژەڵەکە بەروبوومەکەی بخۆن و خزمەتی بکەن تـا وەک پێش زیان لێکەوتنەکەی لێ دێتەوە، پاشان ھەریەک لەئاژەڵ وکشتوکاڵەکە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان) وە بە ھەر یەک لەو دووانە (داود و سولەیمان) پێغەمبەرێتی (ودادوەری) و زانستمان پێدان وە ڕاممان ھێنا لەگەڵ داودا چیاکان و باڵندەکە تەسبیحاتی خوایان دەکرد وە ھەر ئێمە ئەوەمان کرد (بۆ داود)
Verse 80
وە داودمان فێری دروستکردنی پۆشاکی زرێی (جەنگی) کرد بۆ ئێوە تابتان پارێزێت لەکاتی شەڕو کوشتارتاندا دەی ئایا ئێوە سوپاسگوزارن (بۆ خوا لەسەر ئەم نیعمەتانە)
Verse 81
وە (ڕاممان ھێنا) بۆ سولەیمان بای توند (ڕەشەبا) بەفەرمانی سولەیمان دەڕۆیشت بۆ ئەو ووڵات و زەویەی کە پڕ پیت و بەرەکەتمان کرد بوو وە ئێمە بەھەموو شتێک ئاگاداربووین
Verse 82
وە ھەندێک لە شەیتانەکان (مان ڕام ھێنابوو) دەچوونە ژێری دەریا بۆ سولەیمان (تا گەوھەرو مرواری بۆ دەربھێنن) وە جگە لەوە کاری تریشیان دەکرد (بۆی وەک کۆشک دروستکردن) بەڕاستی ئێمەش چاودێر (و پارێزەری) ئەوان بووین
Verse 83
وە (باسی) ئەیووب (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد (لە دوای ناساغی ماوەیەکی زۆر) ووتی (ئەی پەرورەدگارم) بە ڕاستی من زیان و ئازار و نەخۆشی دووچارم بووە و تۆش میھرەبانترینی میھرەبانانی
Verse 84
جا ئێمەش ھاوار و نزاکەیمان گیرا کرد و لامان برد ئەو زیان و ئازار و نەخۆشییەی کە ھەیبوو وە ھەموو ماڵ و منداڵیمان پێ بەخشیەوە (کە پێشتر مردبوون) و ئەوەندەی تریش لەگەڵیاندا ئەوە ڕەحمەتێکی تایبەت بوو لە ئێمەوە وە بیرخەرەوە و ئامۆژگاری بوو بۆ خوا پەرستان
Verse 85
وە (باسی) ئیسماعیل و ئیدریس وذەلکیفل (بکە) ھەموویان لە ئارامگران بوون
Verse 86
وە ئێمە ئەوانمان خستە ناو ڕەحمەتی خۆمان (کە بەھەشتە) بێگومان ئەوانە لە چاکەکەکاران بوون
Verse 87
وە (باسی) ذەننون (یونس بکە کە پێغەمبەری خەڵکی نەینەوا بوو) کاتێک ڕۆیشت بە توڕەیی (گەلەکەی بەجێ ھێشت) وایدەزانی ئێمە تەنگانەی بەسەردا ناھێنین وھەروا وازی لێ دەھێنین (خوای گەورە تاقیکردوە وفڕێدرایە ناو دەریا ونەھەنگێک قووتیدا) جا لە تاریکیەکاندا (تاریکی شەو و دەریا و ناو سکی نەھەنگ) ھاواری کرد (ئەی خوایە) بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاستی نیە جگە لە تۆ پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە، بێگومان من لە ستەمکاران بووم (لەبەر ئەوەی ئارامم نەگرت و وازم لە گەلەکەم ھێنا)
Verse 88
ئێمەش نزا و ھاواری ئەومان گیراکرد و لەو غەم وخەفەتە ڕزگارمان کرد ھەر بەو شێوەیە ئیماندارانیش ڕزگار دەکەین
Verse 89
وە (باسی) زەکەریا (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد ئەی پەروەردگارم بە تەنھا مەمھێڵەرەوە (منداڵێکم پێ ببەخشە) وە تۆ چاکترین میراتگرانی
Verse 90
ئێمەش دوعای ئەومان وەڵام دایەوە و یەحیامان پێ بەخشی و خیزانەکەشیمان بۆ چاک کردەوە (لە نەزۆکی) بێگومان ئەوانەی (باسکران لە پێغەمبەران) پێش بڕکێیان دەکرد لە (ئەنجامدانی) ھەموو خێر و چاکەیەکدا و ھاواریان لە ئێمە دەکرد بە ئومێدی (بەھەشت) ولە ترسی (دۆزەخ) وە ئەوان ملکەچ بوون بۆ ئێمە (ودەترسن لێمان)
Verse 91
وە(باسی) ئەو ئافرەتە (مەریەمی کچی عیمران بکە) کەداوێنی خۆی پاراست ئەمجا فوومان پێداکرد (بەھۆی جوبرەیلەوە) لەو ڕۆحەی کەھی خۆمان بوو وە ئەو (مەریەم) و کوڕەکەیمان کرد بە موعجیزەیەک بۆ جیھانیان
Verse 92
بەڕاستی ئا ئەمەیە ئاینی ئێوە کەیەک ئاینە (ئاینی ھەموو پێغەمبەرانە) ومنیش پەروەردگارتانم کەواتە تەنھا من بپەرستن
Verse 93
بەڵام خەڵکی جیاوازیان کەوتە نێوان و سەرپێچی پێغەمبەرەکانیان کرد، زۆربەیان بوون بەچەند کۆمەڵ گرۆھێکەوە (ھەستان دەستیانکرد بە پەرستنی بت وھەواو ئارزووی خۆیان) (بەڵام) ھەموویان تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە
Verse 94
ئەمجا ھەر کەس (ھەرچەند) لەکردەوە چاکەکان بکات (بەو مەرجەی)باوەڕداریش بێت ئەوە (پاداشتی) کۆششەکەی وون نابێت و بەفیڕۆ ناڕوات بەڕاستی ئێمە بۆ (کردەوەکانی) ئەو نووسەرین
Verse 95
وە حەرامە و قەدەغەیە و ناشێت بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە کاولمان کردن و لەناومان بردن کەجارێکی تر بگەڕێنەوە (بۆ دونیا)
Verse 96
(ژیان درێژەی دەبێت) تا ئەو کاتەی (بەربەستەکەی) یەئجوج و مەئجوج دەکرێتەوە ئەوانیش لەھەموو بەرزاییەکەوە بەپەلە (وبەخێرایی) دێنە خوارەوە
Verse 97
وەنزیک بۆتەوە بەڵێنی ڕاست (ھاتنی قیامەت) جا لەناکاودا ئەبڵەق و زەق دەبێت چاوی ئەوانەی بێ بڕوا بوون (دەڵێن) ھاوارو مەرگ بۆ ئێمە بێگومان ئێمە لەدونیادا لەبێ ئاگاییەکی (تەواو)دا بووین لە ئەمە، نەخێر بەڵکو ئێمە ستەمکار بووین
Verse 98
بەڕاستی ئێوە وئەوانەش دەتانپەرستن جگە لەخوا (دەبنە) سووتەمەنی (وھەڵگیرسێنەری) دۆزەخ، ئێوە (و ئەوان) دەچنە ناویەوە
Verse 99
ئەگەر ئا ئەوانە (بتەکان) خوا بوونایە نەدەچوونە ناو ئەو (ئاگری دۆزەخە)وە وە ھەموو (بت و بتپەرستان) بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە
Verse 100
بۆ ئەو (دۆزەخیانە) ھەیە لەدۆزەخدا ھەناسەی سارد ھەڵکێشان وەئەوان لەوێدا (لەدۆزەخدا) ھیچ نابیستن
Verse 101
بێگومان ئەوانەی لەلایەن ئێمەوە پێشتر بڕیار دراوە بۆیان کە بەختەوەربن (وچاکە بھێنرێتە ڕێیان) ئەوانە لەدۆزەخ دوور دەخرێنەوە
Verse 102
(ئەوان) نابیستن دەنگی (بڵێسەو قرچەی) ئاگری دۆزەخ وەئەوان لەناو ئەو (نازو نیعمەتەی) دڵیان حەزی لێیەتی بەھەمیشەیی وبێ بڕانەوە دەمێننەوە
Verse 103
غەمباریان ناکات ترسە ھەرە گەورەکە (لەقیامەتدا) و فریشتەکانیش پێشوازیان لێ دەکەن (لەبەر دەرگاکانی بەھەشتدا) (وپێیان دەڵێن) ئەمە ئەو ڕۆژیە کە بەڵێنتان پێ درابوو
Verse 104
(بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کەئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بەڕوت و قووتی) (پاش مردنیش) ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدی دەھێنین
Verse 105
سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نووسیوومانە لەزەبووردا لەدوای نووسینی لە (لوح المحفوظ) دا بەڕاستی سەر زەوی (بەھەشت) دەبنە خاوەنی وبەمیراتی دەیبەن بەندە چاک و پاکەکانم
Verse 106
ﮉﮊﮋﮌﮍﮎ
ﮏ
بێگومان لەمەدا (لەوەی لەم سورەتەدا باسکرا ) بەسە کەپەند وئامۆژگاری بێت بۆ گەلی خوا پەرستان
Verse 107
ﮐﮑﮒﮓﮔ
ﮕ
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان
Verse 108
بڵێ بێگومان تەنھا شتێک کەنیگا کراوە بۆ من (ئەمەیە) کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوای تاک و تەنھایە، دەی ئایا ئێوە ملکەچ دەبن؟
Verse 109
جا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ ھەمووتانم ئاگادار کرد بە یەکسانی و ناشزانم نزیکە یادوورە (ھاتنی) ئەو ھەڕەشەی لێتان دەکرێت
Verse 110
بەڕاستی خوا دەزانێت بە ووتە و قسەی ئاشکرا وە دەشزانێت بەو قسەی دەیشارنەوە
Verse 111
وە من نازانم (مۆڵەت دانتان) لەوانەیە تاقیکردنەوە بێت بۆ ئێوە (بیەوێت) تاماوەیەک (وازتان لێ بھێنێت) کەڕابوێرن
Verse 112
(پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی ئەی پەروەردگارم بەدادگەرانە بڕیاربدە (لە نێوان من و ئەم بێ باوەڕانەدا) وە پەروەردگاری ئێمە میھربانی یارمەتی لێ داواکراوە لە بەرانبەر (ئەو قسە نابە جێیانەی) ئێوە دەیڵێن و ھەڵیدەبەستن
تقدم القراءة