وەرگێڕانی سورەتی ص بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑﭒﭓﭔﭕ
ﭖ
بە (صاد) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیر سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە سوێند بە قورئانی خاوەن ڕێز و پەند و ئامۆژگاری
Verse 2
ﭗﭘﭙﭚﭛﭜ
ﭝ
بەڵام ئەوانەی بێ باوەڕن ڕۆ چوون، لە خۆبەگەورە زانین و دژایەتیدا (بەرانبەر ئیسلام و شوێن کەوتووانی)
Verse 3
چەندەھا گەلمان پێش ئەوان ( پێش کافرانی مەککە) لەناو برد ئەمجا ھاواریان کرد لە حاڵێکدا کاتی ڕزگار بوون نەمابوو
Verse 4
سەریان سوڕدەما کە ترسێنەرێکیان لە خۆیان بۆ ھاتووە وە بێ باوەڕان دەیانووت ئەم (پێغەمبەرە) جادوگەرێکی زۆر درۆزنە
Verse 5
ئایا ئەو (پێغەمبەرە) ھەموو خواکانی کردوەتە یەك خوا بەڕِاستی ئەمە (کەیەك خوا ببێت) شتێکی زۆر سەرسوڕھێنەرە
Verse 6
وە گەورەکانی (قوڕەیش لەگەڵ پێغەمبەر قسەیان کرد و ھەڵسان) بە پەلە دەرچوون (بەخەڵکیان ووت) بڕۆن و خۆگربن لەسەر (پەرستنی) خواکانتان بەڕاستی ئەمەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت) شتێکە لە ئێوە داوا کراوە (ھەتا ببێتە گەورەی ھەموو عەرەب)
Verse 7
ئەمەمان نەبیستووە لە کۆتا ئایندا (کە نەسرانیە) ئەمە تەنھا شتێکی ھەڵبەستراوە
Verse 8
ئایا چۆن وەحی لە ناو ھەموومان دا بۆ ئەو (موحەممەد ﷺ) دابەزێنراوە (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئەوانە لە گوماندان لە قورئانەکەی من (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھێشتا سزای منیان نەچەشتووە (بۆیە باوەڕناھێنن)
Verse 9
یان خەزێنەکانی بەزەیی پەروەردگاری زاڵ و باڵادەست و بەخشندەت لای ئەوانە؟
Verse 10
یان دەسەڵات و پاشایی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە (ئەگەر وایە) دەبا بەرز ببنەوە لە ناو ھۆکارەکانی بەرز بوونەوەدا (تا دەگەنە عەرش ئەمجا وەحی دابەزێنن بۆ ھەر کەسێك خۆیان دەیانەوێت)
Verse 11
ﯟﯠﯡﯢﯣﯤ
ﯥ
(بێ بڕوایانی قوڕەیش) لەشکر و کۆمەڵێکی بێ نرخن لەو کۆمەڵانەی (دژی پێغەمبەرانن بەزوویی) دەشکێنرێن و سەر شۆڕ دەبن
Verse 12
پێش ئەوان گەلی نوح و عاد و فیرعەونی خاوەن مێخەکان باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا
Verse 13
وە (گەلی) سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخە چڕو پڕەکان ئەوانە تاقم و کۆمەڵانێك بوون
Verse 14
ھەر ھەموویان باوەڕیان بە پێغەمبەران نەھێنا بۆیە سزای منیان بەسەرا چەسپا (و لە ناو چوون)
Verse 15
ئەمانە تەنھا چاوەڕوانی دەنگێکی زۆر گەورە دەکەن ئەو دەنگە (فوو کردن بە کەڕەنادا) کەمترین ماوە دواخستنی نیە
Verse 16
(بەگاڵتە پێکردنێکەوە) وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان پێش ڕۆژی لێپرسینەوە بەشەکەمان (لە سزا، یان پاداشت) پێبدە
Verse 17
(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیکەن بیری بەندەمان (داود) ی خاوەن ھێز و توانا بکەرەوە بێگومان ئەو ھەمیشە گەڕاوە بوو بۆ لای خوا
Verse 18
بەڕاستی ئێمە چیاکانمان رام ھێنا بوو تەسبیحاتی خوایان دەکرد لەگەڵ ئەو (لەگەڵ داوددا) بەئێواران و بەیانیاندا
Verse 19
ﭦﭧﭨﭩﭪﭫ
ﭬ
وە باڵندەکان کە لەدەوری ئەو (داود) کۆدەکرانەوە ھەموو(بۆ تەسبیحات) بۆلای ئەو دەگەڕانەو(تا لەگەڵ داود یادی خوا بکەن)
Verse 20
ﭭﭮﭯﭰﭱﭲ
ﭳ
وە پاشایەتیەکەی ئەومان بەھێز کرد دانایی و گوفتاری جیاکەرەوەمان پێ بەخشی
Verse 21
وە ئایا ھەواڵی داوا چیەکانت پێ گەیشتووە کاتێك بەدیواری خەڵوەتگاکەدا سەرکەوتن
Verse 22
لە ناکاودا چوونە ژوورەوە بۆ لای داود ئەویش داچڵەکا و ترسا لێیان ووتیان: مەترسە (ئێمە) دوو داواچین یەکێکمان ستەمی لەوی تر کردووە جا لە نێوانماندا بەھەق وڕاستی بڕیاربدە ولە ڕاستی لامەدە (لە بڕیارەکەتدا) وە ڕێنمونیمان بکە بۆ رێگای ڕاست
Verse 23
(یەکیان ووتی) بێگومان ئەمە برامە، نەوەدو نۆ سەر مەڕی ھەیە و منیش یەك مەڕم ھەیە کەچی دەڵێت ئەو مەڕەش بدە بەمن (بیسپێرە بەمن) و لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا
Verse 24
(ئەمجا داود علیە السلام بەبێ ئەوەی گوێ لەبراکەی تریان بگرێت وبەپەلە ئەم حوکمەی دا) ووتی: سوێند بەخوا بەڕاستی ستەمی لێکردوی کە داوات لێدەکات تاقە مەڕەکەت بخاتە ناو مەڕەکانی خۆیەوە و بێگومان زۆر لەشەریك و ھاوبەشەکان ستەم لەیەکتری دەکەن بێجگە لەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردووە، ئەوانەش زۆر کەمن، داود زانی کە ئێمە تەنھا تاقیمان کردوەتەوە بۆیە داوای لێبوردنی کرد لە پەروەردگاری وکەوت بە ڕوودا بە سوژدە بردنەوە و تۆبەی کرد (لەوەی نەدەبوو بەبێ گوێگرتن لەکەسی بەرامبەر حوکم بدات وپەلەش بکات لەبڕیارداندا)
Verse 25
ئێمەش لەو ھەڵەی ئەو خۆش بووین بەڕاستی ئەو (داود) پلە و پایەی بەرزە و نزیکە لە ئێمەوە ودواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە
Verse 26
ئەی داود بێگومان ئێمە تۆمان کرد بەجێنشینی(پێغەمبەرانی پێش خۆت) لە زەویدا کەوابوو تۆش لە نێوان خەڵکدا بەڕاستی فەرمانڕەوایی بکە شوێن ھەوا و ئارەزوو مەکەوە با لەڕێگای خوا لات نەدات بێگومان ئەوانەی لەڕێگای خوا لادەدەن و گومڕادەبن، سزای سـەخـتـیـان بۆ ھـەیە چـونکە ڕۆژی لێپرسینـەوەیـان لەبیرکردبوو
Verse 27
ئێمە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێھودە دروستمان نەکردووە ئەوە گومانی ئەو کەسانەیە کە بێ باوەڕبوون سا ھاوار بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون بەئاگری دۆزەخ
Verse 28
ئایا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لەگەڵ خراپەکاران لە زەویدا وەك یەکیان دانێین (لە دوا رۆژدا، نەخێر وانیە) یان پارێزکاران ولەخواترسان وەك بەدکرداران لێ بکەین؟!
Verse 29
(ئەم قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ تۆ بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە لەئایەتەکانی، وە خاوەنانی بیر و ژیری پەندی لێ وەربگرن
Verse 30
ئێمە سولەیمانمان بەخشی بە داود (علیھما السلام) ئەو (سولەیمان) بەندەیەکی چاك بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لەخوا بوو
Verse 31
ﮅﮆﮇﮈﮉﮊ
ﮋ
سەر لە ئێوارە کاتێك ئەسپانی ڕەسەن و خێرا نیشانی سولەیمان درا
Verse 32
جا (سولەیمان) ووتی خۆشەویستی ئەم ئەسپانەم باودا بەسەر یاد و عیبادەتی پەروەردگارمدا (کە نوێژی عەسر بوو) (سەیری ئەسپەکانی دەکرد) ھەتا لەچاوو گوم بوون
Verse 33
(ووتی) جارێکی تر ئەو ئەسپانەم بۆ بگێڕنەوە ئەمجا دەستی ھێنا بە دەست و قاچ و گەردن و یاڵی (ئەو ئەسپانەدا)
Verse 34
سوێند بەخوا بەڕاستی سولەیمانمان تاقیکردەوە و لاشەی (لەتە کوڕێك) مان فڕێدا بەسەر تەختەکەیدا (چونکە پێشتر سوێندی خواردبوو، کە بەسەر تەواوی خێزانەکانیدا ئەسوڕێتەوە وکۆ ئەبێتەوە لەگەڵیاندا، وھەریەکەشیان کوڕێکی ببێت ولەپێناو خوادا جیھاد بکەن بەبێ ئەوەی (ان شاء اللە) بکات لەدواییدا لەھەر ھەموو خێزانەکانی تەنھا کوڕێکی نوقسانی ناتەواوی بوو، خوای گەورەش بەمە تاقیکردەوە) پاشان تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوا
Verse 35
(سولەیمان) ووتی ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و دەسەڵات و پاشایەتێکم پێ ببەخشە کەدوای من دەس نەدا بۆ کەسی تر بێگومان تەنھا تۆی بەخشندەی (ھەموو شتێکی)
Verse 36
(دوای نزاکەی) (با) مان بۆ ڕام ھێنا وخستمانە خزمەتیەوە بەفەرمانی ئەو بەنەرمی دەڕۆیی بۆ ھەر جێگایەك بیویستایە
Verse 37
ﯥﯦﯧﯨ
ﯩ
وە ھەموو (جنۆکەو) شەیتانەکانمان بۆ ڕام ھێنا بوو کە بینا سازو مەلەوانی ژێر دەریا بوون
Verse 38
ﯪﯫﯬﯭ
ﯮ
وە ھەندێکی تریان (کە سەرپێچی سولەیمانیان کردبوو ڕاممان ھێنان بۆی) بە پێکەوە بەستراوی لە کۆت زنجیردا
Verse 39
ئەمەی (کە باسکرا) بەخششی ئێمەیە (بۆ تۆ)، ئەمجا بەویستی خۆت بیبەخشە، یان بیگرەوە و مەیبەخشە بەبێ پرسینەوە (لێت)
Verse 40
ﯷﯸﯹﯺﯻﯼ
ﯽ
وە بەڕاستی ئەو (سولەیمان) پلەی بەرزی ھەیە لای ئێمە وە سەرئەنجامی چاکی ھەیە
Verse 41
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەندەی ئێمە ئەیوب بکە کاتێك ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی شەیتان تووشی زەحمەت و ناڕەحەتی و ئازاری کردووم
Verse 42
(پێی وترا) پێت بدە بە زەویدا ئەوە کانیاوێکی ساردە بۆ خۆشتن و خواردنەوە (پێی دا بەزەویدا و ئاو ھەڵقوڵی ولەو ئاوە خۆی شت و ئاوی خواردەوە ولە نەخۆشیەکەیشی چاك بوویەوە)
Verse 43
وە ژن و مناڵەکانی و ئەوەندەی تریشمان لەگەڵیاندا بە (ئەیوب) بەخشی بەڕەحم ومیھرەبانی لە لایەن خۆمانەوە (بۆ ئەیوب) وە بۆ پەند و ئامۆژگاری بۆ خاوەنانی ژیری و بیرو ھۆش
Verse 44
(پێمان ووت) چەپکێ شووڵ (داری زۆر باریك) بە دەستەوە بگرە و پێی بدە (لەخێزانت یەکجار) و سوێندەکەت مەشکێنە (کە لە خێزانت خوارد بوو سەد داری لێ بدەی) بەڕاستی ئێمە ئەو (ئەیوب)مان بەخۆگری بینی چ بەندەیەکی چاك بوو بەڕاستی ئەو زۆر گوێڕایەڵ و ڕوو لە خوا بوو
Verse 45
وە باسی بەندەکانی ئێمە بکە ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب کە خاوەنی ھێزو توانا و بینایی بوون
Verse 46
ﭶﭷﭸﭹﭺ
ﭻ
بەڕاستی لەبەر ئەوەی ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیردابوو ئێمە (بە بەندەی تایبەتی خۆمان) ھەڵمان بژاردن
Verse 47
ﭼﭽﭾﭿﮀ
ﮁ
وە بەڕاستی ئەوانە (ھەر سیانیان) لای ئێمە لەبەند ھەڵبژێردراوە چاکەکانن
Verse 48
وە باسی (بەندەکانی ئێمە) ئیسماعیل و ئەلیەسەع و ذولکیفل بکە کەھەموویان لە چاکەکارانن
Verse 49
ئەم (باسی پێغەمبەرانە) باس و ناوبانگی چاکیانە لە دونیادا و بێگومان پارێزکاران سەرئەنجامێکی چاکیان ھەیە
Verse 50
ﮔﮕﮖﮗﮘ
ﮙ
(کە بریتیە لە) بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی، کەدەرگاکانی کراوەتەوە بۆیان
Verse 51
لەوێدا (لەسەر کورسی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە تێیدا داوای میوەھاتی زۆر و جۆرەھا خواردنەوە دەکەن
Verse 52
ﮢﮣﮤﮥﮦ
ﮧ
و حۆریانی ھاوتەمەنیان لایە (خێزانیانن) کەچاویان بڕیوەتە مێردەکانیان
Verse 53
ﮨﮩﮪﮫﮬ
ﮭ
ئەمە ئەو (نازو نیعمەتانە)یە کە بەڵێنتان پێـدرا بوو بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)
Verse 54
بەڕاستی ئەمە ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە ھەرگیز تەواو بوونی بۆ نیە
Verse 55
ﯗﯘﯙﯚﯛﯜ
ﯝ
ئا ئەمە (پاداشتی پارێزکارانە) و بێگومان سەرکەشانیش خراپترین پاشە ڕۆژیان ھەیە
Verse 56
ﯞﯟﯠﯡ
ﯢ
دۆزەخە کەدەچنە ناویەوە، ئای چ جێگایەکی بەدو خراپە
Verse 57
ﯣﯤﯥﯦ
ﯧ
ئەمە و ئاوی لەکوڵ و کێم وزووخاوە، دەبا بیچەژن
Verse 58
ﯨﯩﯪﯫ
ﯬ
وە چەند جۆری تر سزایان ھەیە لەو شێوە
Verse 59
(بە گومڕاکەرەکان دەوترێت) ئەمە کۆمەڵێکە لەگەڵ ئێوەدا دێنە دۆزەخ (گومڕاکەرەکانیش دەڵێن) بەخێر نەیەن بێگومان ئەوانە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ
Verse 60
ئەوان (بە گومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڵکو ئێوە بەخێر نەیەن ئێوە (لەدونیا گومـڕاتان کردین)و ئەم سزاتان پێش ھێنا بۆمان ئای چ جێگاو مەنزڵێکی خراپە
Verse 61
دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەس (ھۆی) پێش ھێنانی ئەم سزایە بوو بۆ ئێمە ئەوە سزای ئەو کەسە لەدۆزەخدا چەند قات بکەرەوە
Verse 62
وە (گومڕاکەرەکان) دەڵێن ئەوە چیمانە بۆچ پیاوانێك نابینین کە ئێمە لە خراپەرکارانمان دەژماردن
Verse 63
ﭜﭝﭞﭟﭠﭡ
ﭢ
ئایا ئەوانەن کە گاڵتەمان پێدەکردن؟ یان (لێرەن بەڵام) چاوەکان لێیان کەلا بووە (و نایان بینن)
Verse 64
ﭣﭤﭥﭦﭧﭨ
ﭩ
بێگومان ئەوە (کە باسکرا) ئاژاوە و شەڕە قسەی دۆزەخیانە، وڕاستە (و دێتەدی)
Verse 65
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من تەنھا ترسێنەرێکم و ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوای تەنھای بەدەسەڵات
Verse 66
پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە زاڵ و باڵادەست و لێبوردەیە
Verse 67
ﭿﮀﮁﮂ
ﮃ
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوە ھەواڵێکی زۆر گەورەیە
Verse 68
ﮄﮅﮆ
ﮇ
کە ئێوە گوێی پێ نادەن
Verse 69
(بڵێ ئەگەر وەحیم بۆ نەھاتایە) من ھیچ ئاگام لەکۆمەڵی ھەرە بڵند (فریشتەکان) نەبووە کاتێك دەمەقاڵێیان دەکرد (دەربارەی ئادەم)
Verse 70
نیگا بۆ من ناکرێت جگە لەوە نەبێت کە من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم
Verse 71
ئەو کاتەی (دەمەقاڵێیان بوو) پەروەردگارت بەفریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من مرۆڤێك لە قوڕ دروست دەکەم
Verse 72
ئەمجا کاتێك شێوەکەیم ڕێکخست و فوم پێدا کرد وگیانم کرد بە بەریدا لە گیانێك کە خۆم دروستم کردووە ئەوسا ھەموو بە سوژدە بردن بۆی بکەون بە ڕوودا
Verse 73
ﮯﮰﮱﯓ
ﯔ
جا فریشتەکان ھەر ھەموویان سوژدەیان برد
Verse 74
ﯕﯖﯗﯘﯙﯚ
ﯛ
بێجگە لە شەیتان کە خۆی بە گەورە دانا و لە بێ باوەڕان بوو
Verse 75
(خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس چی شتێك ڕێگری کردیت (لەوەی) کە سوژدە ببەیت بۆ کەسێ کە بە ھەردوو دەستی خۆم دروستم کردووە ئایا خۆت بەگەورە زانی، یاخو لەبەرزو بڵندەکانی؟
Verse 76
(شەیتان) ووتی من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لەئاگر دروستکردووە، بەڵام ئەوت لەقوڕ درەستکردووە
Verse 77
ﯷﯸﯹﯺﯻ
ﯼ
(خوا) فەرمووی کەواتە لەو (بەھەشتە) دەرچۆ و بڕۆ، چونکە بێگومان تۆ دەرکراوی لەڕەحمەتی من
Verse 78
ﯽﯾﯿﰀﰁﰂ
ﰃ
وە بەڕاستی نەفرینی منت لەسەر بێ تا ڕۆژی (پاداشت و تۆڵە)
Verse 79
ﰄﰅﰆﰇﰈﰉ
ﰊ
(شەیتان) ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە (نەمرم) تا رۆژێ (مردوان) زیندوو دەکرێنەوە
Verse 80
ﰋﰌﰍﰎ
ﰏ
(خوا) فەرمووی: دەی بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی
Verse 81
ﰐﰑﰒﰓ
ﰔ
تاڕۆژی کاتی دیاریکراو
Verse 82
ﰕﰖﰗﰘ
ﰙ
(شەیتان) ووتی ئەمجا سوێند بەعیزەتت ھەر ھەموویان گومڕا دەکەم
Verse 83
ﰚﰛﰜﰝ
ﰞ
ئەوانەیان نەبێت کەبەندەی پاك و ھەڵبژاردەی تۆن
Verse 84
ﭑﭒﭓﭔ
ﭕ
(خوا) فەرمووی: من ھەقم ھەر ھەقیش دەڵێم
Verse 85
بەڕاستی دۆزەخ پڕ دەکەم لە تۆ و ئەوانەی (لە ئادەمییان) شوێنت دەکەون بەتێکڕا
Verse 86
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داواناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم
Verse 87
ﭩﭪﭫﭬﭭ
ﭮ
ئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان
Verse 88
ﭯﭰﭱﭲ
ﭳ
بەڕاستی پاش ماوەیەك لە ھەواڵی ئەو (قورئانە) دەزانن
تقدم القراءة