وەرگێڕانی سورەتی لقمان بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑ
ﭒ
بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی. ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن
Verse 2
ﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
ئەم ئایەتانە لەئایەتەکانی قورئانی پڕ لە حیکمەت و داناییە
Verse 3
ﭘﭙﭚ
ﭛ
(ھۆی) ڕێنمونی و بەزەیین بۆ چاکەکاران
Verse 4
ئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن ھەروەھا باوەڕی پتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە
Verse 5
ئەوانە لەسەر ڕێنمونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە وە ھەر ئەوان سەرکەوتوون
Verse 6
ھەندێك لەخەڵکی ھەیە قسە و باسی بێھودە دەکڕێت (وەك ئەفسانە وگۆرانی و مۆسیقا) بۆ ئەوەی بەنەزانی خەڵك لەڕێگای خوا گومڕا بکات وە ڕێگای خوا دەکاتە جێگای گاڵتەو لاقرتی ئەوانە سزای ڕیسواکەر یان بۆ ھەیە
Verse 7
وە ھەر کاتێك ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا بخوێنرێتەوە ڕوو وەردەگێڕێت بەخۆ بەگەورە زانینێکەوە ھەروەک نەیبیستبن، یان ھەروەك لە ھەردوو گوێچکەیدا کەڕی ھەبێت دەی (ئەی موحەممەد ﷺ) مژدەی بدەرێ بەسزایەکی سەخت
Verse 8
بێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بۆئەوانە بەھەشتانی پڕنازونیعمەت ھەیە
Verse 9
ھەتا ھەتایە دەمێننەوە تێیدا ئەوە بەڵێنێکی ڕاستە لەخواوە وە ھەر ئەو زاڵی باڵادەست و کاربەجێیە
Verse 10
(خوا) ئاسمانەکانی دروستکردووە بەبێ ھیچ کۆڵەکەو ئەستوونێك کە ئێوە بیبینن وە لە زەویدا چەندان شاخی لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەوەی نەتانلەرزێنێ و نەجوڵێ لەژێرتاندا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێکی تێدا بڵاوکردۆتەوە وە لەئاسمانەوە بارانمان باراندوە بەھۆی ئەو (بارانەوە) لەزەویدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی بەکەڵك و جوانمان ڕواندووە
Verse 11
ئەمە (باسکرا) دروستکراوی خوایە دەی نیشانم بدەن ئەو (بت و پەرستراوانە) ی بێجگە لەخودان چییان دروستکردووە (ھیچیان دروست نەکردووە) بەڵکو ستەمکاران لە گومڕایی یەکی ئاشکرادان
Verse 12
سوێند بەخوا بەڕاستی دانای و حیکمەتماندا بە لوقمان (وپێمانووت) سوپاسی خوا بکە جا ھەرکەس سوپاس وشوکرانە بژێری خوا بکات ئەوە بێگومان شوکرانە بژێری (بۆ قازانج و سوودی) خۆی دەکات ھەرکەسیش ناسوپاسی کردبێ (زیانی بەخوا نەگەیاندووە) ئەوە بێگومان خوا بێ نیازی سوپاسکراوە
Verse 13
(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەوکاتە بکە کە لوقمان بەکوڕەکەی ووت کە ئامۆژگاری دەکرد (ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم ھاوبەش بۆ خوا دامەنێ چونکە بەڕاستی ھاوبەش دانان بۆ خوا ستەمێکی زۆر گەورەیە
Verse 14
وە فەرمانمان داوە بەئادەمی (بەچاکی ھەڵس و کەوت کردن لەگەڵ) دایك و باوکیدا دایکی ھەڵی ئەگرێ بەدووگیانی (پێی لاواز دەبێ) لاوازی لەدوای لاوازی و بڕینەوەی لەشیر لە (دوا تەمەنی) دووساڵیەوە (وە فەرمانمان بەئادەمی دا) کە سوپاسگوزاری من (خوا) وباوک و دایکت بکە تەنھا بۆلای منە گەڕانەوەتان
Verse 15
وەئەگەر (باوك و دایکت) ئەوپەڕی ھەوڵیاندا لەگەڵت بۆئەوەی شتێك بکەیت بەھاوبەشی من کەھیچ زانیاری یەکت پێی نیە ئەوە گوێڕایەڵییان مەکە بەڵام لەدونیادا زۆر بەچاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە وشوێن ڕێبازی کەسێك بکەوە کەبەدڵسۆزی گەڕاوەتەوە بۆلای من (لەدوا ڕۆژدا) گەڕانەوەتان تەنھا بۆلای منە ئەمجا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی کەکردوتانە
Verse 16
(لقمان ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم بەڕاستی ئەو (چاکە و تاوانە) ئەگەر کێشی تۆ وە خەرتەلەیەکیش بێت لەناو بەردێکدا یان لەناو ئاسمانەکان یان لەزەویدا بێت خوا (لەقیامەت دا) دەیھێنێت بەڕاستی خوا ووردبیین و ئاگادارە
Verse 17
ئەی کوڕە شیرینەکەم نوێژ بەجێ بھێنە وفەرمان بکە بەچاکە و ڕێگری بکە لەخراپە ھۆگر و بەئارامبە لەسەر ھەر بەڵاو ناخۆشی یەك تووشت دێت بێگومان ئەوە لەوکارە گەورانەیە کە خوا پێویستی کردووە
Verse 18
ڕوو لەخەڵك وەرمەگێڕە وبەکەشخە و فیزەوە مەڕۆ بەزەویدا چونکە بەڕاستی خوا ھیچ خۆبەزل زانێکی شانازیکەری خۆش ناوێت
Verse 19
وە لەڕۆشتندا مام ناوەندی بە (نەھێواشبە نەپەلەپەل) (لەقسەکردندا) دەنگت نزم بکەرەوە بەڕاستی ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی (سەڕەی) گوێدرێژە
Verse 20
ئایا نەتانزانیوە کە بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان ئەوەی لەئاسمانەکان و ئەوەی لەزەویدایە وە نیعمەتەکانی ڕشتووە بەسەرتاندا چ دیار و ئاشکرا و چ پەنھان و نادیارە ھەندێك لەئادەمی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکات لەبارەی خواوە بەبێ ھیچ زانیاریەك یان ڕێنمونیەك یان کتێبێکی ڕوون وئاشکرا
Verse 21
کاتێك پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)
Verse 22
ھەرکەسێك بەڕاستی ڕووبکاتە خوا (ملکەچی فەرمانەکانی ئەو ببێت) و چاکەکار بێت (لەگوفتار و کرداریدا) ئەوە بێگومان دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستە گییرەوە (کە یەکخواپەرستی وئاینی پیرۆزی ئیسلامە) وە سەرئەنجامی ھەموو کارێک تەنھا بۆلای خوایە
Verse 23
وە ھەرکەس بێ بڕوا بوو، بابێ بڕواییەکەی خەفەتبارت نەکات گەڕانەوەیان تەنھا بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵیان دەدەینێ بەوەی کردوویانە بەڕاستی خوا بەوەی لەناو دڵەکاندایە ئاگادارە
Verse 24
کەمێك نازو نیعمەتیان پێ دەدەین (لە دونیادا ) لەپاشان ناچاریان دەکەین کە بڕۆنە ناو سزای سەختەوە
Verse 25
سوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵی: سوپاس بۆ خوا (کەدان بەو ڕاستیەدا دەنێن) بەڵام زۆربەیان نازانن
Verse 26
موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیازی ستایشکراو
Verse 27
بێگومان ئەگەر ھەرچی درەخت لەزەویدایە قەلەم و پێنووس بێت ھەموو دەریای زەوی ببێتە مرەکەب حەوت دەریای تر دوای ئەوەی (باسکرا) ببێت بەمرەکەب ووتە و زانراوەکانی خوا دوایی نایەن و تەواو نابن بەڕاستی خوا زاڵی باڵادەست وکار دروستە
Verse 28
دروستکردنی ھەمووتان (لەسەرەتاوە) و زیندووکردنەوەتان وەك (دروستکردن و زیندوکردنەوەی) تەنھا کەسێك وایە بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە
Verse 29
ئایا نەتزانیوە کەبەڕاستی خوا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا وە ڕۆژ دەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێنـاوە وخستویەتیە خزمـەتیانەوە ھەر یەکـەیان تا ئـەوماوەیەی (بۆیان) دیاریکراوە، دەگەڕێن ودەسوڕێنەوە وە بەڕاستی خوا بەوەی دەیکەن خەبەردارە
Verse 30
ئەمە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان تەنھا خوا ڕاست و ھەقە و بەڕاستی ئەوەی ھاواری لێدەکەن و دەیپەرستنن بێجگە لەو(خوا) بەتاڵ وناڕاستە وە بێگومان ھەر خوا بڵند و گەورەیە
Verse 31
ئایا نەتزانیوە (نەتدیوە) کە کەشتیەکان بە چاکە و فەزڵی خوا دەڕۆن لەدەریادا بۆ ئەوەی ھەندێك لەنیشانەکانی خۆیتان نیشان بدات چونکە بەڕاستی لەمەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگەیە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی شوکرانە بژێر
Verse 32
وە ھەرکاتێك (لەدەریادا) شەپۆلێکی وەك ھەورەکان دایان پۆشێ (ترسی خنکان و نوقم بوونیان ببێت) ھاوار لەخوا دەکەن، دڵسۆزانە ھەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن ئەمجا کاتی (خوا) ڕزگاری کردن بۆ ووشکانی ئەوسا ھەندێکیان مام ناوەندیە (ھەندێکی تریان کافرە، وەدان نانێ بەچاکەی خوادا) کەس نیشانەکانی ئێمە ئینکار ناکات جگە لە پەیمان شکێنانی ناشوکر و (سپڵە) نەبێت
Verse 33
ئەی ئادەمی خۆبپارێزن لە (تۆڵەی) پەروەردگارتان لەو ڕۆژەش بترسن ھیچ باوکێك تاوانی رۆڵەکەی ھەڵناگرێت و ھیچ ڕۆڵەیەکیش شتێك لە تاوانی باوکی ھەڵناگرێت بێگومان بەڵێنی خوا ھەق و ڕاستە کەواتە با ژیانی دونیا ھەڵتان نەخەڵەتێنێت وە با شەیتانی فریودەر بە (بیانوی بەزەیی و لێ بوردنی)خوا نەتان خەڵەتێنێت
Verse 34
بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت تەنھا خوا دەزانێ بەوەی لەمناڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێ سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە
تقدم القراءة