سورة الواقعة

الترجمة الكردية

وەرگێڕانی سورەتی الواقعة بە الكردية لە الترجمة الكردية

الترجمة الكردية

الناشر

مجمع الملك فهد

Verse 1
کاتێك کە ڕووداوی گەورەی (قیامەت) ڕوویدا
Verse 2
لەڕودانیدا ھیچ درۆ وگومانێك نیە
Verse 3
نزم کەرەوەی (کەسانێکە و) بەرزکەرەوەیە (بۆ کەسانێکی تر)
Verse 4
کاتێك کە زەوی ھێنرایە جوڵان بە جوڵانێکی توند
Verse 5
وە شاخەکان زۆر وورد کران بەورد کردن
Verse 6
وە بوون بە تەپوتۆزی پرش وبڵاو
Verse 7
وە ئێوە دەبنە سێ کۆمەڵ (لە دوا ڕۆژدا)
ئەمجا یارانی لای ڕاست، کام یارانی لای ڕاست؟
Verse 10
وە پێشەکەوتوەکان ھەر خۆیانن پێش کەوتوو
Verse 11
ئەوانەن نزیکانی (بارەگای خوا)
Verse 12
لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدان
Verse 13
کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
Verse 14
وە کەمێکن لە پاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
Verse 15
لەسەر قەنەفە وکورسی چنراو بە ئاڵتون
Verse 16
پاڵ ئەدەنەوە لەسەری بەرامبەر بەیەکتری
Verse 17
تازە لاوی ھەمیشەیی بەسەریاندا دەگەڕێن
بەپەرداخ و سوراحیی وگڵاسی پڕ لەشەرابی سەرچاوەی ڕەوان
نەسەریان پێی دەێشێت ونەسەرخۆش ئەبن پێی
Verse 20
میوەھاتیش کەخۆیان ھەڵی بژێرن
Verse 21
وە گۆشتی ھەر باڵندەیەك کەحەزی لێ بکەن
Verse 22
وەحۆریانی چاو گەش وچاو بەڵەك
Verse 24
(ئەم نیعمەتانە) لەپاداشتی ئەو کردەوانەدایە کە ئەنجامیان ئەدا
نایبیستن لەو بەھەشتانەدا نەقسەی بێھودە، وە نەتاوانبارکردن
Verse 26
جگە لەووتەی سڵاو وسەلام کردن (لەیەکتری)
Verse 28
لەژێر سێبەری دارتاوگی بێ دڕکدان
Verse 29
وداری مۆزی ھۆنراو بەھێشووە مۆز
Verse 31
وەئاوی تاڤگەیی وئاوی ڕەوان
Verse 33
کە ھەرگیز تەواو نابێ وقەدەغەش ناکرێ
Verse 34
ھەروەھا ڕاخەری بەرز وبڵندی تێدایە
Verse 35
ئێمە حۆریەکانی بەھەشتمان دروست کردووە بەدروست کردنێکی زۆر جوان
Verse 36
وەگێڕاومانن بەحۆریانی ھەمیشە کچ (واتە : ھەرچەند ھاوسەرکانیان بچنە لایان خوای گەورە بۆیان دەکاتەوە بەکچ)
Verse 37
ھاوسەرەکانیان زۆر خۆش دەوێت وھاوتەمەنیانن
Verse 38
(ئەمانە ھەموو ) بۆ یارانی لای ڕاستن
Verse 39
کۆمەڵێکی زۆرن لە (گەلانی) پێشینان
Verse 40
کۆمەڵێکی زۆریش لەپاشینان (لە ئوممەتی موحەممەد ﷺ)
وە ھاوڕێیانی لای چەپ کام ھاوڕێیانی لای چەپ؟
Verse 42
لەناو گڕی دۆزەخ وئاوی لەکوڵدان
Verse 43
وە لە سێبەری چڕە دووکەڵی ڕەشدان
چونکە بەڕاستی ئەمانە پێشتر خۆشـگوزەران بوون
وە بەردەوام بوون لەسەر گوناھە گەورەکە (ھاوەڵ دانان بۆ خوا)
وە دەیانووت: ئایا ئەگەر مردین وبووین بەخۆڵ وئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو ئەکرێینەوە
Verse 48
یاخود باوو باپیرانمان (زیندوو ئەکرێنەوە)
Verse 49
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان ھەموو پێشینان وپاشینان
کۆدەکرێنەوە وڕاپێچ دەکرێن بۆکاتی ڕۆژی دیاریكراو
بێگومان لە(بەری) درەختی ژەقنەمووت (دەخۆن)
Verse 53
جا وورگی خۆتانی لێ پڕدەکەن
Verse 54
ئەمجا ئاوی کوڵاوی بەسەردا دەخۆنەوە
Verse 55
دەی خۆنەوە وەکو خواردنەوەی (حوشترانی) تینوو
Verse 56
ئەمە میوانداری ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا
Verse 57
ئێمە دروستمان کردون ئەی بۆ بڕوا ناکەن (بەزیندوو بوونەوە)
Verse 58
جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کە دەیڕێژنە ناو منداڵدانەوە؟
ئایا ئێوە دروستی دەکەن؟ یان ئێمەین بەدی ھێنەرینی؟
ئێمە لەناوتاندا مردنمان‎ داناوە، وەکەس پێش دەسەڵاتی ئێمە ناکەوێ
(بەدەسەڵاتین) کە لەجیاتی ئێوە نەوەی تر بھێنین وە دروستتان بکەینەوە بەشێوەیەك کەھیچی لێ نازانن
سوێند بەخوا بێگومان ئێوە لەبەدیهێنانی یەکەمی ئاگادارن ئیتر بۆ بیرناکەنەوە
Verse 63
جا پێم بڵێن ئەو تۆوەی کەدەیچێنن
ئایا ئێوە دەیڕوێنن؟ یائێمەین دەیڕوێنین؟
ئەگەر بمان ویستایە ئەو (ڕواوە)مان دەگێڕا بە پووش و کا، ئەمجا دەستان دەکرد بەقسەی بێ کەڵك
Verse 66
(دەتانـووت) بەڕاستی زەرەرلێکەوتوو ئێمەین
Verse 67
بەڵکو ئێمە لە ڕزق وڕۆزی بێ بەشین
Verse 68
جا پێم بڵێن ئەو ئاوەی کەدەیخۆنەوە
ئایا ئێوە لە ھەورەکانەوە دەیبارێنن یا ئێمە دەیبارێنین
ئەگەر بمان ویستایە دەمانکرد بەئاوێکی زۆر سوێری تاڵ، ئیتر بۆ سوپاسی خوا ناکەن
Verse 71
پێم بڵێن ئەو ئاگرەی کە دایدەگیرسێنن
ئایا ئێوە دارەکەیتان بەدیهێناوە؟ یائێمە بەدیهێنەرینی؟
ئێمە ئەو (ئاگرە)مان کردووە بەھۆی یادخەرەوە(ی ئاگری دۆزەخ) وە (کردومانەتە) ھۆی کەڵک لێ وەرگرتن بۆ گەشتیاران
Verse 74
جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە
جا سوێند بێت بەشوێنی (ھەڵھاتن وئاوابوونی) ئەستێرەکان
بەڕاستی ئەم سوێندە ئەگەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە
Verse 77
کە بێگومان ئەمە قورئانێکی گەورە وبەڕێزە
Verse 78
لەناو کتێبێکی شاراوەدایە (کەلوح المحفوظه)
Verse 79
جگە لە (فریشتە) پاکەکان کەس دەستی لێ نادات
Verse 80
نێردراوەتە خوارەوە لە لایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە
Verse 81
دەی ئایا ئێوە بەم قورئانە باوەڕ ناکەن
Verse 82
وە لەجیاتی سوپاسگوزاری لەسەر ڕۆزیتان ئێوە باوەڕ ناھێنن
Verse 83
دەی بۆچی کاتێك گیانی (نەخۆشەکەتان) دەگاتە گەرووی
Verse 84
وە ئێوە لەو کاتەدا تەماشا دەکەن
لەوکاتەدا (فریشتەکانمان) لە ئێوە نزیکترن لەو (کەسەی لەسەرە مەرگدایە) بەڵام ئێوە (فریشتەکانی) ئێمە نابینن
ئەگەر ئێوە (زیندوو ناکرێنەوەو)پاداشت نادرێنەوە؟
Verse 87
ڕۆحی (مردوەکەتان) بگێڕنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن
ئەمجا ئەگەر ئەو (کەسەی لە گیانە ڵادایە) لەنزیکان بێ(لەخوا)
Verse 89
ئەوە حەسانەوە وبۆنی خۆش وبەھەشتی پڕ لەناز ونیعمەتی بۆ ھەیە
ئەوە سەلامەتی و بێ زیانی بۆ تۆ (چونکە) تۆ لەیارانی دەستی ڕاستی
Verse 93
ئەوە(شوێنی) میوانداریەکەی ئێجگار گەرمە
Verse 94
وەچوونە ناو دۆزەخە
بەڕاستی ئەوەی (کـە لەم سورەتەدا باسکرا) حەق وبێـگومانە
Verse 96
جا کەواتە یاد وتەسبیحاتی پەروەردگاری گەورەی خۆت بەپاکی بکە
تقدم القراءة