وەرگێڕانی سورەتی المؤمنون بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑﭒﭓ
ﭔ
بەڕاستی باوەڕداران ڕزگار دەبن (سەر دەکەون)
Verse 2
ﭕﭖﭗﭘﭙ
ﭚ
ئەوکەسانەی کەلە نوێژەکانیاندا لەخواترسن (گەردن کەچن بۆخوا)
Verse 3
ﭛﭜﭝﭞﭟ
ﭠ
وە ئەوانەی لەشتی بێ ھوودە خۆیان دوور دەگرن
Verse 4
ﭡﭢﭣﭤ
ﭥ
وە ئەوانەی کەزەکاتی (سامانیان) دەردەکەن
Verse 5
ﭦﭧﭨﭩ
ﭪ
وەئەوانەی کەپارێزەری داوێنیان (لەشەرواڵ پیسی)
Verse 6
مەگەر بۆ خێزانی خۆیان یان بۆ کەنیزەکێک کەبووبن بەخاوەنیان ئەوە بەڕاستی ئەوانە سەرزەنشت ناکرێن
Verse 7
ئەمجا ھەرکەسێک نیازی جگە لەو (دووجۆرە ئافرەتە) بکات (و ئارەزووی خۆی تێربکات) ئەوسا ئەوانە دەست درێژیکارن
Verse 8
ﭾﭿﮀﮁﮂ
ﮃ
وە ئەوانەی کەپارێزەری سپاردەو پەیمانەکانیانن
Verse 9
ﮄﮅﮆﮇﮈ
ﮉ
وە ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان
Verse 10
ﮊﮋﮌ
ﮍ
ھەر ئەوانەن میراتگران
Verse 11
ﮎﮏﮐﮑﮒﮓ
ﮔ
ئەوانەی کەدەبنە خاوەنی فیردەوس ومیراتگری (بەھەشت) ئەوان لەبەھەشتدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی
Verse 12
سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستکرد لەخۆلاسە و پاڵفتەیە لەقوڕ
Verse 13
ﮝﮞﮟﮠﮡﮢ
ﮣ
لەپاشان ئەومان کرد بەنوتفەیەک لەئارامگایەکی قایم (مناڵدانی دایک)دا
Verse 14
دواتر نوتفەکەمان کرد بەخوێنی مەیو ئەمجا خوێنە مەیوەکەشمان کرد بەپارچە گۆشتێکی جووا و ئەمجا پارچە گۆشتەکەشمان کرد بەئێسقان ئەمجا بەگۆشت (پەیکەرە) ئێسکەکەمان داپۆشی پاشان ئەومان کرد بە دروستکراوێکی تر جا گەورە وپیرۆزە ئەو خوایەی کەچاکترینی بەدیھێـنەرانە
Verse 15
ﯜﯝﯞﯟﯠ
ﯡ
پاشان بەڕاستی ئێوە لەدوای ئەوە ھەمووتان دەمرن
Verse 16
ﯢﯣﯤﯥﯦ
ﯧ
لە پاشان بێگومان ئێوە لەڕۆژی دواییدا زیندوو دەکرێنەوە
Verse 17
سوێند بەخوا بەڕاستی لەسەری ئێوەوە دروستمان کردوە حەوت نھۆم ئاسمان وە ئێمە لە دروست کراوەکان بێ ئاگانین
Verse 18
وە لە ئاسمانەوە بە ئەندازە (ی پێویست) بارانمان باراند ئەمجا ئەو (ئاوە)مان لە زەوی دا ھێڵایەوە (ڕاگرت) وە بێگومان ئێمە بەسەر لەناوبردنی ئەو (ئاوە)دا بەتواناین
Verse 19
ئەمجا بە ھۆی ئەو (بارانە)وە بەدیمان ھێناوە (ڕواندومانە) بۆتان چەند باخی خورما و ترێ بۆ ئێوە ھەیە لەو باخانەدا میوەی زۆر وە لە ھەندێکیان دەخۆن (بەشێوەی بژێوی وەک مێوژ و خورما)
Verse 20
ھەروەھا (ڕواندومانە)جۆرە دارێک (زەیتون) کەلە طوری سینا دەڕوێت
کە ڕۆن و پێخۆرێک دەگرێت بۆ ئەوانەی دەیخۆن
کە ڕۆن و پێخۆرێک دەگرێت بۆ ئەوانەی دەیخۆن
Verse 21
وە بەڕاستی بۆ ئێوە لە ماڵات و ئاژەڵدا پەند ھەیە پێتان دەنۆشین ئەو (شیرەی) لە ناو سکیاندایە وە بۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانەدا) سوود و کەڵکێکی زۆر ھەیە و لێشیان دەخۆن
Verse 22
ﮉﮊﮋﮌ
ﮍ
وە لەسەر (پشتی ھەندێ لە) ئەوان و لەسەر (پشتی) کەشتییەکانیش سوار دەکرێن
Verse 23
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە نوحمان نارد بۆ لای ھۆزەکەی جا پێی ووتن ئەی ھۆزەکەم خوا بپەرستن، ئێوە جگە لەئەو پەرستراوێکی ترتان نیە، دەی ئایا خۆتان ناپارێزن
Verse 24
جا ووتیان ئەو دەسەڵاتدار و ناودارانەی کە بێ باوەڕبوون لە ھۆزەکەی (نوح)، ئەم (نوحە) تەنھا کەسێکە وەک ئێوە، دەیەوێت خۆی بکاتە گەورە بەسەرتانەوە، ئەگەر خوا بیویستایە (پێغەمبەرێک بنێرێت) فریشتەی دەناردە خوارەوە ئێمە شتی وامان نەبیستووە لە باوو باپیرە پێشووەکانمانەوە
Verse 25
ئەم (نوحە) ھەر پیاوێکە شێتی لەگەڵدایە جا تاماوەیەک چاوەڕوانی بکەن (بەڵکو چاک بێتەوە)
Verse 26
ﯧﯨﯩﯪﯫ
ﯬ
(نوح) ووتی ئەی پەروەرد گارم یارمەتیم بدە (سەرم بخە) لەبەر ئەوەی باوەڕم پێ ناھێنن
Verse 27
ئەمجا ئێمە نیگامان بۆ کرد کە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) ئەمجا کاتێک فەرمانی ئێمە (بۆ لەناوبردنی ئەوان) ھات و ئاو لە تەنورەوە ھەڵقوڵا (نیشانەی دەسپێکردنی توفانەکەیە) تۆش بیخەرە ناو کەشتیەکەوە (سواری کە) لە ھەموو جۆرە (ئاژەڵێک)جوتێک (نێر ومێ یەک) ھەروەھا (سواری بکە ئەندامانی) خێزانەکەت جگە لەوانەیان کە بڕیاری لە ناو چوونیان دراوە (کە کوڕەکەی و ھاوسەرەکەی بوون) وقسەشم لەگەڵدا مەکە لەبارەی ئەوانەی کەستەمیان کردوە (و باوەڕیان نەھێنا) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن
Verse 28
ئەمجا کاتێک تۆو ئەو کەسانەی لەگەڵتدان سواری کەشتی یەکە بوون
(ئەی نوح) بڵێ سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە ئێمەی ڕزگار کرد لە دەست گەلی زاڵمان
(ئەی نوح) بڵێ سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە ئێمەی ڕزگار کرد لە دەست گەلی زاڵمان
Verse 29
وە بڵێ ئەی پەروەردگارم دامبەزێنە (لە کەشتیەکە) لە جێگایەکی پیرۆز و بەفەڕدا (کە کێوی جوودی یە لە کوردستانی تورکیا) وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی دابەزێنەرانی
Verse 30
بەڕاستی لەم (بەسەرھاتەی نوحدا ) پەند ونیشانەی زۆر ھەیە (بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند) وە بەڕاستی ئێمە تاقیکەرەوەین (بۆ ھەموو خەڵک)
Verse 31
ﭲﭳﭴﭵﭶﭷ
ﭸ
پاشان لەدوای ئەوان بەدیمان ھێنا گەل و نەوەیەکی تر
Verse 32
ئەمجا لە ناو ئەواندا پێغەمبەرێکمان لە خۆیان نارد (پێی ووتن) تەنھا خوا بپەرستن جگە لەو (خوایە) پەرستراوێکی ترتان نیە دەی ئایا خۆتان ناپارێزن (لە خوا ناترسن)
Verse 33
دەسەڵاتداران وناودارانی (ھود علیە السلام) ووتیان ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا و بێ باوەڕ بوون بە دیداری ڕۆژی دوایی وە لە ژیانی دونیادا ناز و نیعمەتمان پێ دابوون (ووتیان) ئەمە ھەر مرۆڤێکە وەک ئێوە لەوەی ئێوە دەیخۆن (ئەویش) دەخوات وە لەوەی ئێوە دەیخۆنەوە (ئەویش) دەخواتەوە
Verse 34
سوێند بەخوا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی بەشەرێکی وەک خۆتان بکەن بێگومان ئەو کاتە ئێوە لە زیان باران دەبن
Verse 35
ئایا ئەو (ھود علیە السلام) بەڵێن بە ئێوە دەدات بەڕاستی کاتێک مردن وە بوون بەخاک و ئێسکی (ڕزیوو) بێگومان ئێوە (لە گۆڕ) دەر دەھێنرێن (زیندوو دەکرێنەوە)
Verse 36
ﯖﯗﯘﯙﯚ
ﯛ
زۆر دوورە، ئەستەمە ئەو بەڵێنەی بە ئێوە دراوە (گوایە زیندوو دەکرێنەوە)
Verse 37
ژیان (ێکی تر) نیە تەنھا ژیانی ئەم دونیایەمان نەبێت دەمرین ودەژین (نەوە لە دوای نەوە) وە ئێمە زیندوو ناکرێینەوە
Verse 38
ئەوە (کە دەڵێ پێغەمبەرم) تەنھا پیاوێکە درۆ دەکات بە دەم خواوە وە ئێمە ھەرگیز باوەڕی پێ ناکەین
Verse 39
ﯴﯵﯶﯷﯸ
ﯹ
(نوح) ووتی ئەی پەروەرد گارم یارمەتیم بدە (سەرم بخە) لەبەر ئەوەی باوەڕم پێ ناھێنن
Verse 40
ﯺﯻﯼﯽﯾ
ﯿ
(خوا) فەرمووی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بێگومان پەشیمان دەبنەوە
Verse 41
ئەمجا شریخە و دەنگێکی زۆ بەھێز (دای بەسەریاندا) ھەموویانی گرت کە ھەقیان بوو وئەوانمان کرد بە (وێنەی) پوش و کەفی (سەر لافاو) جا دووری (لە ڕەحمەتی خوا) بۆگەلی ستەمکاران
Verse 42
ﰊﰋﰌﰍﰎﰏ
ﰐ
دواتر لە پاش ئەوان بەدیمان ھێنا ﴿﴾ چەند گەل وئوممەتێکی تر
Verse 43
وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت
Verse 44
لەپاشان پێغەمبەرانی خۆمان یەک لەدوای یەک نارد ھەر کاتێک ئوممەتێک لەخۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە باوەڕیان پێ نەدەھێنا جا ئێمەش ئەم ئوممەتە (بێ باوەڕانەمان) یەک بە دوای یەکدا (لەناوبرد) وە (باسی) ئەوانمان کردە ڕووداو وچەند بەسەرھاتێک (کەخەڵکی لەنێوان خۆیان باسی بکەن) ئەمجا دووری (لەڕەحمی خوا) بۆ گەلێک باوەڕ ناھێنن
Verse 45
لەپاشان موسا و ھارونی برایمان نارد بەنیشانەکانمان و بەڵگەی ئاشکراوە
Verse 46
بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڵام خۆیان بە گەورە دانا (باوەڕیان نەھێنا) وە ئەوان گەلێکی دەسەڵاتدار بوون بەسەر خەڵکیدا
Verse 47
ئەمجا ووتیان ئایا ئێمە بە دوو کەسی وەک خۆمان باوەڕ بھێنین لەکاتێکدا گەلەکەیان (بەنی ئیسرائیل) ئێمە دەپەرستن (گەردن کەچن بۆ ئێمە)
Verse 48
ﮉﮊﮋﮌ
ﮍ
لەبەر ئەوە باوەڕیان پێ نەھێنان ئەمانیش (وەک گەلانی تر) لەناو بران
Verse 49
ﮎﮏﮐﮑﮒﮓ
ﮔ
سوێند بەخوا بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بەموسا تا (بەنی ئیسرائیل) ڕێنمون ببن
Verse 50
ھەروەھا عیسای کوڕی مەریەم و دایکیمان کرد بە بەڵگە و موعجیزەیەک
و ھەر دووکیان (عیسا و دایکی)مان دانا لەشوێنێکی بڵند (بیت المقدس) کەخاوەنی (ھەموو ھۆیەکی) حەسانەوە و کانیاوە
و ھەر دووکیان (عیسا و دایکی)مان دانا لەشوێنێکی بڵند (بیت المقدس) کەخاوەنی (ھەموو ھۆیەکی) حەسانەوە و کانیاوە
Verse 51
ئەی نێرراوانی خوا لەخۆراکی پاکو (حەڵاڵ) بخۆن وە کردەوەی چاک بکەن (چونکە) بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم
Verse 52
وەبێگومان ھەر ئەمەیە ئاین و دینی ئێوە (ئەی پێغەمبەران دەستی پێوە بگرن) کەیەک ئاین و بەرنامەیە وەمنیش پەروردگارتانم کەواتە خۆتان بپارێزن (لەتۆڵەم)
Verse 53
(شوێنکەوتوانیان) ئاینەکەیان (کەیەک ئاین بوو) پارچە پارچە کرد لەنێوان خۆیاندا بەچەند پارچەیەک جا ھەر کۆمەڵ و دەستەیەکیان دڵخۆشن بەو (بەشە ئاینەی) کەھەیانە
Verse 54
ﯣﯤﯥﯦﯧ
ﯨ
کەوا بوو وازیان لێ بھێنە لەو بێ ئاگایی و گومڕاییەی دایپۆشیون (بابژین) تاماوەیەک
Verse 55
ئایا ئەوانە وادەزانن ئەوەی پێیان دەبەخشین لەسامان و ماڵ ومناڵ
Verse 56
(بەھۆی شیاویانەوە) پەلەمان کردووە بۆیان لەخێر وخۆشیەکاندا (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھەست ناکەن (کە بۆ تاقی کردنەوەیانە)
Verse 57
بەڕاستی ئەو کەسانەی لەترسی (سزای) پەروەردگاریان ھەمیشە دەترسن
Verse 58
ﰂﰃﰄﰅﰆ
ﰇ
وە ئەو کەسانەش کە بەئایەتەکانی پەروەردگاریان باوەڕ دەھێنن
Verse 59
ﰈﰉﰊﰋﰌ
ﰍ
وە ئەو کەسانەش کەھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دانانێن
Verse 60
وە ئەو کەسانەی کە دەیبەخشن (لەزەکات و خێر) لەوەی پێمان بەخشیون لەکاتێکدا دڵیان دەترسێ و(دەلەرزێ) لەبەر ئەوەی دڵنیان بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە
Verse 61
ئا ئەوانە (کە خاوەنی ئەو سیفەتانە بوون باسکران) پەلە دەکەن لە ئەنجامدانی چاکەکاندا وە ئەوان بۆ چاکە کردن لەپێشن
Verse 62
وە ئێمە ئەرک ناخەینە سەر ھیچ کەس بەقەدەر توانای خۆی نەبێت وە کتێبێکمان لەلایە (کردەوەی ھەموو بەندەکانی تێدایە) کەبەڕاست و دروستی دەدوێت وەھیچ ستەمێک لەوان ناکرێت
Verse 63
بەڵام (بێ بڕوایان) دڵەکانیان لەبێ ئاگایی و نەزانیدایە لەم (کتێب و نامەی کردەوانە) وە ئەوان چەند کردەوەی خراپی تریان ھەیە جیاوازە لە کردەوەی باوەڕداران کە ئەوان ھەمیشە ئەنجام دەریانن
Verse 64
ھەتا ئەو کاتەی کەسزا بەسەر گەورە و خۆشگوزەرانەکانیاندا دەھێنین (لەدونیادا) لەناکاودا ئەوان دەستدەکەن بە ھاوار و پاڕانەوە
Verse 65
(پێـیان دەوترێت) ئەمڕۆ ھاوار مەکەن بەڕاستی ئێوە لەلایەن ئێمەوە یارمەتی نادرێن
Verse 66
بێگومان (پێشتر) ئایەتەکانی من دەخوێنرایەوە بەسەرتاندا بەڵام ئێوە بەدوای خۆتاندا پاشەوپاش دەگەڕانەوە
Verse 67
ﮝﮞﮟﮠ
ﮡ
لەبەرامبەر ئەو (قورئانە)دا خۆتان بەگەورە دەزانی شەوگارتان دەبردە سەر بەگاڵتە کردن و قسەی ناشرین ووتن (بەئایەتەکانی ئێمە)
Verse 68
دەی ئایا ئەوان (قورەیش) بیریان لەم قورئانە نەکردۆتەوە یان شتێکیان بۆھاتووە کە بۆ باو و باپیرە پێشینەکانیان نەھاتووە
Verse 69
یان پێغەمبەرەکەیان نەناسیووە بەو ھۆیەوە ئەوان دان بە پێغەمبەرایەتیەکەیدا نانێن
Verse 70
یان دەڵێن ئەو (پێغەمبەرە) شێـتە (نەخێر وا نیە) بەڵکو ھەق وڕاستی بۆ ھێناون بەڵام زۆربەیان بوغزێنەری ھەق و ڕاستین (ڕقیان لێیەتی)
Verse 71
وە ئەگەر ھەق و ڕاستی شوێن ھەوا و ئارەزوی ئەوان بکەوتایە ئاسمانەکان و زەوی و ھەموو ئەوانەی تیایاندایە دەشێوان و تێکدەچوون بەسەر یەکدا بەڵکو ئێمە قورئانێکمان بۆ ھێناون کەھۆی یادخستنەوە ( و سەربەرزی)یە بۆ ئەوان بەڵام ئەوان لەبیرخستنەوە (و سەربەرزی) خۆیان پشتێکەرن
Verse 72
یان داوای پارە و خەرج لەوان دەکەیت (لەبەرانبەر بانگەوازەکەتدا بۆیە باوەڕ ناھێنن) ئەو بەخشش و ڕۆزیەی پەروەردگارت چاکترە (بۆ تۆ ئەی موحەممەد ﷺ) وە خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە
Verse 73
ﯿﰀﰁﰂﰃ
ﰄ
وە بەڕاستی تۆ ئەوان بانگ دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست
Verse 74
وە بێگومان کەسانێ کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی لەم ڕێگا ڕاستە لادەرن
Verse 75
وە ئەگەر ڕەحم بەوان (بت پەرستانی قورەیش) بکەین وە ئەو ناخۆشی و بەڵایەی لەسەریان بوو لایبەین و ھەڵیگرین (کەبریتی بوو لەبرسێتی بۆماوەی حەوت ساڵ) (نەک بیر ناکەنەوە) بێگومان لەسەرکەشی خۆیاندا ڕۆدەچن وبەسەر گەردانی دەمێننەوە
Verse 76
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئەوانمان تووشی سزا و ئازار کرد (تاھۆش بکەنەوە) بەڵام ئەوان (لەبەرانبەر) پەروەردگاریاندا نەخۆیان بەکەمزانی (ملکەچ بوون بۆی) وە نە ھانا و نزایان (بۆخوا) دەبەن لەکاتی ناڕەحەتیدا
Verse 77
(بەردەوام بوون لەسەر حاڵی خۆیان) تا کاتێک دەرگایەکمان بۆ کردنەوە کەسزایەکی زۆر سەختی ھەبوو ئیتر کتوپڕ لەوێدا بێ ئومێد بوون
Verse 78
وە ئەو (خوا) زاتێکە دروستی کردووە بۆ ئێوە گوێ و چاوو دڵ سوپاسی ئەو ناکەن زۆر کەم نەبێت
Verse 79
وە ئەو (خوا) زاتێکە ئێوەی (دروستکردوە و) بڵاوی کردونەتەوە بەزەویدا
وەھەر لای ئەویش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
وەھەر لای ئەویش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
Verse 80
وەئەو (خوا) زاتێکە دەژێنێت و دەمرێنێت وەجیاوازی شەوو ڕۆژیش ھەربەدەست ئەوە دەی ئایا ئێوە بیر ناکەنەوە؟
Verse 81
ﮔﮕﮖﮗﮘﮙ
ﮚ
(نەخێر بیر ناکەنەوە) بەڵکو ئەوان ھەر ئەوەیان دەووت کە پێشووەکانیان دەیانووت
Verse 82
دەیانووت ئایا کاتێک کەمردین وبووین بەخۆڵ و ئێسکی (ڕزیوو) ئایا ئێمە (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە
Verse 83
سوێند بەخوا بێگومان ئەم بەڵینە بەئێمە و باوو باپیرانمان درابوو لەمەو پێش ئەم (بەڵێنانە) ھیچ نیە جگە لەئەفسانەی (قسەی پڕو پوچی) پێشووەکان
Verse 84
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زەوی و ئەوەی لەناویدایە ھی کێـیە؟ ئەگەر ئێوە شت دەزانن
Verse 85
ﯛﯜﯝﯞﯟﯠ
ﯡ
بێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟
Verse 86
بڵێ ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمان و پەروەردگاری عەرشی گەورەیە؟
Verse 87
ﯫﯬﯭﯮﯯﯰ
ﯱ
بێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا خۆتان ناپارێزن و (لەخوا ناترسن)
Verse 88
بڵێ کێ فەرمان ڕەوایی ھەموو شتێکی بەدەستە وە پەنای (ھەموو لایەک) دەدات و کەس لەو پەنا نادرێت ئەگەر ئێوە شت دەزانن ؟
Verse 89
ﰁﰂﰃﰄﰅﰆ
ﰇ
بێگومان دەڵێن (ھەموو ئەوانە) ھی خوان بڵێ کەواتە ئێوە چۆن سیحر و جادووتان لێکراوە (کە ئاینی خـوا بەناھەق دەزانن لەگەڵ داننانتان بەھەموو ڕاستیەکانیدا)
Verse 90
ﭑﭒﭓﭔﭕ
ﭖ
(نەخێر وانیە) بەڵکو ئێمە ڕاستیمان بۆ ھێناون وە بێگومان ئەوان درۆزنن
Verse 91
خوا ھیچ ڕۆڵەیەکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە وە ھیچ پەرستراوێکی تری لەگەڵدا نەبووە (ئەگەر پەرستراوی تری لەگەڵدا بوایە) ئەوکاتە ھەر پەرستراوێک چی دروستکردووە (بۆ خۆی) دەبرد وە ھەندێکیان زاڵ دەبوون بەسەر ھەندێکی تریاندا خوا پاک وبێگەردە لەوەی ئەوان دەیڵێن
Verse 92
ﭲﭳﭴﭵﭶﭷ
ﭸ
(خوا) زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە وە بەرزو بڵندە لەوەی کەئەوان (بت پەرستان) دەیکەنە ھاوبەشی
Verse 93
ﭹﭺﭻﭼﭽﭾ
ﭿ
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم ئەگەر ھەرنیشانم دەدەیت ئەو سزایەی کەبەوان بەڵێن دراوە
Verse 94
ﮀﮁﮂﮃﮄﮅ
ﮆ
ئەی پەروەردگارم مەمخەرە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە
Verse 95
وە بەڕاستی ئێمە بەتواناین ئەو بەڵێنەی (بەسزادانیان) بەوانمان داوە نیشانت بدەین
Verse 96
بە جوانترین و چاکترین شێوە بەرگری بکە لەخراپە ئێمە ئاگادارترین بەوەی ئەوان دەیڵێن (بەخۆت و ئاینەکەت)
Verse 97
وە بڵێ ئەی پەروەردگارم پەنا دەگرم بە تۆ لەخەتەرە و(پاڵنەرو) وەسوەسەی شەیتانەکان
Verse 98
ﮢﮣﮤﮥﮦ
ﮧ
وە پەنات پێ دەگرم لەوەی (شەیتانەکان) ئامادەبن لام (سەرم لێ بشێوێنن)
Verse 99
(بێ بڕوایان وەک خۆیان دەمێننەوە) ھەتا کاتی مردن دێت بۆ ھەر کامیان ئەوسا دەڵێ ئەی پەروەردگارم بمگێرەرەوە (بۆ دونیا)
Verse 100
بەڵکو کردەوەی چاک بکەم (لە بری ئەوەی نەمکردوە) لەو تەمەنەی لە دەستم چوو نەخێر بێَگومان ئەمەی(کە دەیڵێت) تەنھا قسەیەکە ئەو دەیڵێ (ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ دونیا ھەروەک جاران دەبێت) و لەپێشیانەوە بەرزەخێک (ژیانی ناو گۆڕ) ھەیە تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە
Verse 101
ئەمجا کاتێک فوو دەکرێت بە شەیپوردا لەو ڕۆژەدا ھیچ خزمایەتیەک نامێنێت لە نێوانیاندا وە پرسیاری یەکتری ناکەن
Verse 102
ﯱﯲﯳﯴﯵﯶ
ﯷ
ئەمجا ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) قورس بێت ئەوە ئەوانە ڕزگارو سەرکەوتوون
Verse 103
وە ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن زیانیان لە خۆیانداوە، خۆیان دۆڕاندووە لە دۆزەخدان بێ بڕانەوە
Verse 104
ﰃﰄﰅﰆﰇﰈ
ﰉ
(ئاگری دۆزەخ) دەم و چاویان دەسوتێنێ و ھەموویان لە ئاگری دۆزەخ دا لێویان ھەڵقرچاوە و دانەکانیان دەرکەوتووە
Verse 105
(پێیان دەوترێت) ئایا ئایەتەکانی من لەدونیادا بەسەرتاندا نەدەخوێنرایەوە؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان دەزانی و ئیمانتان پێ نەدەھێنا
Verse 106
(لەوەڵامدا) دەڵێن ئەی پەروەردگاری ئێمە بەدی و خراپی خۆمان زاڵ بوو بوو بەسەرماندا وە ئێمە کەسانێکی گومڕابووین
Verse 107
ئەی پەروەدگارمان لەم (دۆزەخە) دەرمان بھێنە جا ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە (بۆ بێ باوەڕی) ئەوە بەڕاستی ئێمە ستەمکارین
Verse 108
ﭫﭬﭭﭮﭯ
ﭰ
وە (خوا) دەفەرموێت: بە ڕیسوایی بمێننەوە لەدۆزەخدا و ھیچ قسەیەکم لەگەڵدا مەکەن (إخسأ: بۆ سەگ بەکاردێت کاتێ دەری دەکەیت و پێی دەڵێیت چغە)
Verse 109
بێگومان لەدونیادا کۆمەڵێک لەبەندەکانی من دەیانووت ئەی پەروەردگارمان ئێمە باوەڕمان ھێناوە دەی لێمان خۆشبە و ڕەحممان پێ بکە چونکە تۆ چاکترینی میھرەبانانی
Verse 110
کەچی ئێوە گاڵتەتان بەوان دەکرد تا (ئەو گاڵتە کردنەتان بە) ئەوان یادی منی لەبیربردنەوە وە ئێوە ھەمیشە بەوان پێدەکەنین
Verse 111
بێگومان ئەمڕۆ پاداشتم داونەتەوە بەھۆی خۆگرییانەوە بەڕاستی ھەر ئەوانن سەرکەوتوو
Verse 112
(خوا) دەفەرموێت: چەند ساڵ لەسەر زەویدا مانەوە؟
Verse 113
(لە وەڵامدا) دەڵێن ڕۆژێک یا کەمتر لەڕۆژێک ماینەوە لەو (فریشتانە) بپرسە کەژمێریارن
Verse 114
(خوا) فەرمووی نەماونەتەوە ماوەیەکی کەم نەبێت ئەگەر بەڕاستی ئێوە دەتانزانی؟
Verse 115
ئایا ئێوە گومانتان وابووە کە بێگومان ئێوەمان بەبێ ھودە دروستکردووە وە (وا گومانتان دەبرد) بێگومان ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟
Verse 116
جا بەرزو بڵندی بۆ خوای پاشای ڕاست و ڕەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو کە پەروەردگاری عەرشی بەڕێزو بەرزە
Verse 117
ھەر کەس (بپاڕێتەوە وداوا بکات لە غەیری خوا، یان) بپەرستێت پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا کەھیچ بەڵگەیەکی نەبێت لەسەر ئەو (پەرستنە) ئەوە بەڕاستی لێپرسینەوەی تەنھا لای پەروەردگارێتی بێگومان کافران ڕزگار نابن
Verse 118
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و ڕەحمم پێ بکە وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی میھرەبانانی
تقدم القراءة