وەرگێڕانی سورەتی النّمل بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
بە (طا، سین) دەخوێنریتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمە ئایەتەکانی قورئان و کتێبی ئاشکرایە
Verse 2
ﭙﭚﭛ
ﭜ
(ھۆی) ڕێنمونی و مژدەدانە بۆ بڕواداران
Verse 3
ئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن وە ئەوانەی بڕوای بتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە
Verse 4
بەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناھێنن بەڕۆژی دوایی کردەوە (خراپە) کانیانمان ڕازاندوەتەوە بۆیان بۆیە ئەوان بەسەرگەردانی دەسوڕێنەوە
Verse 5
ئەوانە کەسانێکن سزای بەدیان بۆ ھەیە وە ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەندترین کەسن
Verse 6
بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) قورئانت پێدەدرێ (فێر دەکرێیت) لەلایەن خوای کار دروست و زاناوە
Verse 7
(بیریان خەرەوە) کاتێ موسا بەخێزانەکەی ووت بێگومان من ئاگرێك بەدیدەکەم (ئێوە لێرەدا بن) من دەڕۆم بۆ لای ئەو ئاگرە بەزووی ھەواڵێکتان بۆ دەھێنم یا گڕو بزوسکێ (لەو ئاگرە) تان بۆ دەھێنم تا ئێوە خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە
Verse 8
ئەمجا کاتێك (موسا علیە السلام) گەیشتە لای ئاگرەکە بانگی لێکرا کە پیرۆز بووە ئەو کەسەی لەناو ئاگرەکە (ڕووناکیەکە) دایە و ئەوەش بەدەوریدایە وە پاك و بێگەردە خوای پەوەردگاری جیھانیان
Verse 9
ﮥﮦﮧﮨﮩﮪ
ﮫ
ئەی موسا بەڕاستی ئەوەی (بانگی کردی) منم خوای بەدەسەڵات وکار دروست
Verse 10
دە گۆچانەکەت فڕێدە (ئەویش فڕێیدا) ئەمجا کاتێك بینی وەك تیرەمار دەجوڵێت (موسا) ھەڵھات و ئاوڕی نەدایەوە. (خودا فەرمووی) ئەی موسا مەترسە بێگومان پێغەمبەران لای من ناترسن
Verse 11
بێجگە لەکەسێك کەستەمی کردبێت پاشان خراپەکەی گۆڕیبێت بەچاکە ئەوە بەڕاستی من لێبوردە وبەبەزەیم
Verse 12
وە دەستت بکە بەباخەڵتدا (کە دەرت ھێنا) بەسپێتی و پرشنگداری دێتە دەرەوە بەبێ بەڵەکی (ئەمە دوو موعجیزەیە) لەنۆ موعجیزە بۆ فیرعەون و گەلەکەی بەڕاستی ئەوانە گەلێکی لەسنوور دەرچوون
Verse 13
ئەمجا کاتێك موعجیزە ئاشکراو ڕوونەکانی ئێمەیان بۆ ھات ووتیان ئەمە جادویەکی ئاشکرایە
Verse 14
ئەو موعجیزانەیان دان پێدا نەدەنا وئینکاریان دەکرد کەچی لەدڵی خۆیان دا بەڕاستیان دەزانیلەبەر ستەمکاری و خۆ بە زل زانینیان (ئینکاریان دەکرد) ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو
Verse 15
سوێند بە خوا زانستمان بە داود و سولەیمان بەخشی ھەردووکیان ووتیان: ھەموو سوپاس و سەنایە بۆ ئەو خوایەی کە ڕێزی داوین بەسەر زۆر لە بەندە باوەڕدارەکانیدا
Verse 16
وە سولەیمان بووە میراتگری داود (لە پێغەمبەرێتی و پاشایەتی و زانیاریدا) (سولەیمان) ووتی ئەی خەڵکینە فێری زمانی باڵندەکان کراوین وە لە ھەموو شتێکمان پێدراوە بەڕاستی ئەمە (بە من دراوە) فەزڵ و چاکەیەکی ئاشکرایە
Verse 17
وە کۆ کرایەوە بۆ سولەیمان ھەموو سەربازەکانی لە جنۆکەو ئادەمی و باڵندەکان ئەمجا ئەوان (لە پێش و دواکەوتن) بەرگیری دەکران (و بەڕیز دەڕۆشتن)
Verse 18
ھەتا کاتێك گەشتنە سەر شیوی مێروولە (شوێنێک بوو مێروولەی زۆر بوو) مێروولەیەك ووتی: ئەی مێروولەکان بڕۆنە ناو ماڵەکانی خۆتان ( ناوکونەکانتان) با سولەیمان و لەشکرەکەی نەتان پلیشێنن(لە ژێر پێیاندا) لە کاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن
Verse 19
ئەمجا (سولەیمان بەسەر سوڕمانەوە) زەردەخەنەی کرد لەقسەی ئەو مێروولە یە و ووتی ئەی پەروەردگارم وام ڕابھێنە کە سوپاسی ئەو چاکە و نیعمەتەتانەت بکەم کە ڕشتووتە بەسەر من و دایک باوکمدا وە (ڕام بھێنە) کە کار و کردەوەی چاکە بکەم کە تۆ پێی ڕازی بێت وە بە بەزەیی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانت
Verse 20
جا (سولەیمان) چاوی بە باڵندەکان دا گێڕا ووتی ئەوە چی یە بۆ پەپوو سلێمانە نابینم یاخود لە ئامادەنەبوانە؟ (خۆی دزیوەتەوە)
Verse 21
سوێند بە خوا سزایەکی بەتینی دەدەم یا سەری دەبڕم یا بەڵگەیەکی ڕوونم بۆ دەھێنێت (لەسەر ئامادە نەبوونی)
Verse 22
ئەمجا (پەپوو) ماوەیەکی کورت مایەوە جا (ھاتەوە و بەسولەیمانی) ووت ئاگادار بووم لە شتێك کە تۆ ئاگادار نیت لێی لە(ووڵاتی) سەبەئەوە ھەواڵێکی ڕاستەقینەم بۆ ھێناوی
Verse 23
بەڕاستی من بینیم ئافرەتێك پادشای ئەوانە (بەناوی بەڵقیس) کەھەموو شتێکی (پادشایەتی) پێدراوە و تەختێکی (پادشایەتی) زۆر گەورەی ھەیە
Verse 24
خۆی و گەلەکەیم بینی لەجیاتی خوا سوژدە بۆ ڕۆژ دەبەن و شەیتان کردەوە (خراپە) کانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە بەو ھۆیەوە ڕێگری کردون لەڕێگەی ڕاست بۆیە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە
Verse 25
بۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کەئەوەی شاراوە بێت لەئاسمانەکان و زەویدا دەری دەخات (دەریدەھێنێت) ئەوەش دەی شارنەوەو ئەوەی دەری دەخەن دەیزانێت
Verse 26
خوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە
Verse 27
(سولەیمان بەپەپووەکەی) ووت ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین (سەیر دەکەین) (تا بزانین) ڕاست دەکەیت (لەو ھەواڵەدا) یا لە درۆزنانیت
Verse 28
ئەم نامەیەی منیان بۆ بەرە و فڕێیدە بۆیان پاشان دوور کەوەرەوە لێیان ئەمجا سەرنج بدە چ وەڵامێك دەگەڕێننەوە
Verse 29
(بەڵقیس) ووتی ئەی پیاو ماقوڵ و سەرۆکەکان بەڕاستی من نامەیەکی گرنگم بۆ ھاوێژراوە
Verse 30
کەبێگومان لە سولەیمانەوە (ھاتووە) بەڕاستی ئەو (نامە دەست پێدەکات): بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
Verse 31
ﮯﮰﮱﯓﯔ
ﯕ
خۆتان بەگەورە مەزانن بەسەرمداو بەموسڵمانی (گەردن کەچی) وەرن بۆ لام
Verse 32
بەڵقیس وتی ئەی سەرۆك و ئەشرافەکان دەربارەی ئەم کارەم ڕای خۆتانم پێ بڵێن چونکە من ھیچ بڕیارێك نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم
Verse 33
ووتیان: ئێمە خاوەنی ھێزین (لە چەك و سەرباز) وە (لەجەنگدا) خاوەنی ئازایەتیەکی زۆرین وە فەرمان وبڕیاریش بەدەستی تۆیە کەواتە سەرنج بدە (بیربکەرەوە) چ فەرمانێک دەدەیت
Verse 34
ووتی بەڕاستی پادشایان ھەر کاتێك (بەزۆر) چوونە شارێکەوە خراپ و وێرانی دەکەن وە دەسەڵاتدارەکانی ئەو (شارە) ڕیسواو سەرشۆڕ دەکەن وە (کاتێ زاڵ بوون) ھەر بەو جۆرە دەکەن
Verse 35
جا من دیارییەکی بەنرخ و گەورەیان بۆ دەنێرم ئەمجا چاوەڕوان دەکەم کەنێردراوەکان بەچیەوە دەگەڕێنەوە
Verse 36
ئەمجا کاتێك (نێراوەکە) ھاتە لای سولەیمان (سولەیمان) ووتی: ئێوە ماڵ و سامان بەمن دەدەن؟! دەی ئەوەی خوا بەمنی داوە چاکترە لەوەی داویەتی بەئێوە بەڵکو ئێوە بەدیاریەکەتان دڵخۆش دەبن
Verse 37
(بە دیاریەکەوە) بگەڕێرەوە بۆلایان سوێند بەخوا بۆیان دەھێین بە لەشکرێکەوە کەتوانای ڕوو بەڕوو بوونەوەیان نیە لەگەڵیدا وە سوێند بەخوا بەزەلیلی و ژێردەستی لەووڵاتەکەیان دەریان دەکەین لەکاتێکدا ئەوان ڕیسواو سەرشۆڕن
Verse 38
(سولەیمان) ووتی ئەی دەستەی پیاوماقوڵ و ئەشرافەکان کامتان تەختە (پادشاییە)کەیم بۆ دەھێنێت پێش ئەوەی بە ملکەچی بێن بۆلام
Verse 39
جنۆکەیەکی گەورەی بەھێز لە جنۆکەکان ووتی من ئەو (تەختەیت) بۆ دەھێنم پێش ئەوەی لەجێگەی خۆت ھەستیت وە بێگومان من بەتوانام بەسەر ئەو (ھێنانەدا) و دەسپاکیشم
Verse 40
ئەوەی زانستی لەکتێبی (ئاسمانی) لا بوو ووتی من بۆت دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنیت (تەختەکەی ھێنا) جا کاتێک سولەیمان تەختەتەکەی (بەڵقیسی) لای خۆیدا بینی ووتی ئەمە لە فەزڵی پەروەردگارمەوەیە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکری (ئەم نیعمەتە) دەکەم یان پێ نەزان و سپڵە دەبم وە ھەر کەسێك سوپاسی خوا بکات ئەوە بێگومان سوپاس بۆ خۆی دەکات (چونکە سوپاسکردنی خوای گەورە نیعمەتەکانی پێ زیاد دەبێت) وە ھەر کەسیش ناسوپاسی بکات (زیانی بۆ خۆیەتی) چونکە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە
Verse 41
(سولەیمان) ووتی تەختەکەی بگوڕن سەرنج دەین (بزانین) دەیناسێتەوە (کە تەختەکەی خۆیەتی) یان نایناسێتەوە
Verse 42
ئەمجا کاتێك (بەڵقیس) ھات پێی ووترا تەختەکەی تۆ وەک ئەمە وابوو (بەڵقیس) ووتی وەك ئەو وایە (ھەر ئەڵێی ئەوە) (سولەیمان) ووتی: پێش ئەم (بەڵقیسە) زانستمان پێدرابوو وە ئێمە ملکەچ و موسڵمان بووین
Verse 43
وە ئەوەی بێجگە لەخوا دەیپەرست ڕێگری کرد (لەباوەڕ ھێنان بەخوا) بێگومان ئەو (بەڵقیس) لەگەلی بێ باوەڕان بوو
Verse 44
ووترا بە (بەڵقیس) بچۆرە ناو کۆشکەکەوە ئەمجا کاتێك کەبینی بەدەریای زانی و ھەر دوو قاچی ھەڵکرد (بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت) (سولەیمان) پێی ووت ئەوە (تۆ بە دەریای دەزانی) کۆشکێکە لەشوشە (بەڵقیس) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ستەمم لە خۆم کردو لەگەڵ سولەیمان دا منیش ملکەچ بووم بۆ پەروەردگاری جیھانیان
Verse 45
سوێند بەخوا ناردمان بۆ گەلی سەمود صاڵح پێغەمبەری برایان (علیە السلام) (پێی ووتن) کەخوا ببپەرستن کەچی ئەوان بوونە دوو کۆمەڵی دژ بەیەك
Verse 46
ووتی ئەی گەلەکەم بۆچی پەلە دەکەن (بەھاتنی) سزا و تۆڵە پێش (ھاتنی) ڕەحمەت و چاکە بۆچی (ناگەڕێنەوە) داوای لێخۆشبوون ناکەن لەخوا تا ڕەحمتان پێ بکرێت
Verse 47
ووتیان ئێمە تووشی شومی و نەگبەتی بووین بەھۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان (باوەڕداران) (صاڵح) ووتی ھۆی ئەو نەگبەتیەی ئێوە لەلای خوایە (کەبێ باوەڕیتانە) نەخێر بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە
Verse 48
لەو شارەی (صاڵح)دا نۆ کەس ھەبوون لەزەویدا خراپەکاریان دەکرد بەھیچ جۆر چاکەیان نەدەکرد
Verse 49
ووتیان (بەیەکتری) سوێند بخۆن بەخوا کەبەشەودا ھێرش دەکەینە سەر ماڵ و خێزانی (صاڵح و ھەموویان لەناو دەبەین) لەپاشان دەڵێین بەکەسوکاری (صاڵح) ئێمە ئاگامان لەکوشتن و تیاچوونی خێزانی ئەو نیەوبێگومان ڕاستیش دەکەین
Verse 50
ئەوان پیلانی نەخشەیان داڕشت بەپیلاندانێکی خراپ (بۆ کوشتنی صاڵح) ئێمەش (لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) پیلانمان گێڕا (بۆ لەناو بردنیان) بە پیلانگێڕانێکی بەھێز لەکاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد
Verse 51
ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی پیلانی ئەوان چی لێھات چۆن ئێمە ئەوان و گەلەکەیانمان ھەموو پێکەوە لەناو برد
Verse 52
ئەمجا ئەوە (جێ) خانووەکانیانە چۆڵ و خاڵی یە لەبەر ئەوەی ستەمیان کرد بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا پەندو ئامۆژگاری وبەڵگە ھەیە بۆ کۆمەڵێک کە دەزانن (چیمان بەسەر ئەوانە ھێناوە)
Verse 53
ﯗﯘﯙﯚﯛ
ﯜ
وە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کەبڕوایان ھێنابوو و لەخوا دەترسان
Verse 54
وە باسی لوط بکە کاتێك ووتی بەگەلەکەی ئایا ئێوە ئەو کارە زۆر خراپ و ناشیرینە دەکەن کەئێوە دەبینن و دەزانن (چەند پیس وناشیرینە)
Verse 55
چۆن!! ئایا بەڕاستی ئێوە دەچنە لای پیاوان لەجیاتی ئافرەتان بۆ بەجێھێنانی ئارەزووەکانتان؟ دیارە ئێوە گەل وکۆمەڵێکی نەفام و نەزانن
Verse 56
ئەمجا وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو جگە لەوەی کەووتیان لوط و کەسوکار و(شوێن کەوتوانی) لەشارەکەتان دەرکەن بەڕاستی ئەوان کەسانێکن خۆیان پاك ڕادەگرن (لەم کردەوەی ئێمە)
Verse 57
ئەمجا ئێمە لوط و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد جگە لەھاوسەرەکەی کەبڕیارمان دا ئەو(ھاوسەرەکەی) لەجێماوان بێت لەسزادائەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو
Verse 58
وەبارانێکمان (لەبەرد) بەسەریان دا باراند ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان
Verse 59
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش بۆ خوا وە سەلام و درود لەسەر ئەو بەندانەی خوا ھەڵیبژاردون (بۆ پێغەمبەرایەتی) ئایا خوا باشترە یا ئەو بتانەی دەیکەنە ھاوبەشی خوا
Verse 60
ئایا زاتێك کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئەمجا بەو(بارانە) چەند باخچەیەکی خاوەن جوانیمان ڕواند کە ئێوە نەتان دەتوانی درەخت و ڕواوی ئەو (باخچە) بڕوێنن ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا ھەیە (نەخێر نیە) بەڵام ئەوانە گەلێکن لادەدەن لەڕێگای ڕاست
Verse 61
ئایا زاتێك کەزەوی کردوەتە جێگای ئارامی و نیشتەجێ بوون وە لەناو (زەوی)دا چەند ڕوباری بەدی ھێناوە وە چەند چیای گەورەی بۆ زەوی داناوە وە لە نێوان دوو ئاودا (شیرین و سوێر) بەربەستی داناوە (بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبن) ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا نەخێر نیە بەڵام زۆربەیان نازانن
Verse 62
ئایا زاتێك کەدێت بەھاواری ناچار و داماوەوە کاتێك ھاواری لێ دەکات وە ناخۆشی و بەڵاکان لادەبات (لەسەری) وە دەتان کاتە جێنشینی گەلانی تری سەر زەوی ئایا پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) بەڵام زۆر کەم بیر دەکەنەوە
Verse 63
ئایا زاتێ کە ڕێنموونیی ئێوە دەکات (بە ئەستێرەو شتی تر) لە تاریکی یەکانی وشکانی و دەریادا (لە شەودا) و زاتێك کە با دەنێرێت بە موژدەدەر پێش بارانی ڕەحمەتی ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا خوا بەرزو بڵندترە لەوەی بت پەرستان دەیکەنە ھاوبەشی
Verse 64
ئایا زاتێك کە لەسەرەتاوە بونەوەر بەدی دەھێنێت پاشان (دوای مردنی) جارێکی تر دروستی دەکاتەوە وە زاتێك کە لەئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
Verse 65
بڵێ کەسانێك کە لە ئاسمانەکان و زەویدان غەیب نازانن بێجگە لەخوا (تەنھا ئەو دەیزانێت) و ئەوان ھەست ناکەن چ کاتێک زیندوو دەکرێنەوە
Verse 66
بەڵکو زانیاری ئەوان دەربـارەی ڕۆژی دوایی کورتـە وبڕ ناکات (زانیاریەکی وایان نیە) بەڵکو لەبارەی (ڕۆژی دوای) یەوە ئەوان لەگومان و دوودڵیدان بەڵکو ئەوان لەو بارەیەوە کوێرن
Verse 67
ئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئایا کاتێك ئێمەو باوو باپیرانمان بووین بەخاك ئایا ئێمە دەر دەرھێنرێین (لە گۆڕەکانمان و زیندوو دەبینەوە)
Verse 68
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمەو باوو باپیرانمان لەمەو پێش بەڵێنی ئەم (زیندوو کردنەوە)مان پێدرا بوو ئەم (ھەڕەشەی موحەممەد ﷺ لێمان دەکات) تەنھا درۆ و دەلەسەی گەلە پێشووەکانە (کەنوسراوەتەوە)
Verse 69
(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەوی و وڵاتاندا ئەمجا سەرنج بدەن بزانن سەرئەنجامی تاوانباران چۆن بووە (چییان بەسەر ھاتووە)
Verse 70
خەفەت مەخۆ بۆ ئەوانە (کەبڕوا ناھێنن) و سینگ و دڵت تەنگ نەبێت لەو پیلان و خراپانەی دەیکەن (دژ بەتۆ)
Verse 71
دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
Verse 72
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەیە زۆر لێتانەوە نزیک بووبێتەوە ھەندێک لەو سزایەی بەپەلە داوای ھاتنی دەکەن
Verse 73
وەبەڕاستی پەروەردگارت خاوەن فەزڵ و چاکەیە بەسەرخەڵکەوە بەڵام زۆر بەیان سوپاسی(پەروەردگار) ناکەن
Verse 74
وە بەڕاستی پەوەردگارت ئاگادارەو دەزانێت بەو (دوژمنایەتی و کینەی) لە دەرونیاندا دەیشارنەوە وبەوەش دەری دەبڕن (نایشارنەوە)
Verse 75
وە ھیچ شتێکی نادیار نیە لەئاسمان و زەویدا مەگەر لەکتێبی ڕوون (لوح المحفوظ) دایە
Verse 76
بەڕاستی ئەم قورئانە دەیگێرێتەوە بۆ نەوەی ئیسرائیل زۆربەی ئەو مەسەلانەی کە ئەوان تێیدا جیاوازن
Verse 77
ﭑﭒﭓﭔ
ﭕ
وە بەڕاستی ئەم (قورئانە) ڕێنمونی میھرەبانی یە بۆ ئیمانداران
Verse 78
بەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لەنێوانیاندا بەبڕیاری خۆی وە خوا بەدەسەڵاتی زانایە
Verse 79
کەوا بوو پشت ھەر بەخوا ببەستە بەڕاستی تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاست و ڕوونی
Verse 80
بەڕاستی تۆ ناتوانی(بانگەوازت) بەمردووەکان ببیستێنیت وە ناتوانی بانگەوازت بەوانەی کەڕن بژنەوێنیت کاتێ پشت ھەڵدەکەن و دەڕۆن
Verse 81
وە تۆ ناتوانی کوێران ڕزگار کەیت لەگومڕاییەکەیان (ڕێنمونیان بکەیت) تۆ تەنھا دەتوانیت (ڕێنمونی) کەسێك بکەیت و ئایەتەکانی ئێمەی پێ بژنەوێنیت کەبڕوا بە نیشانەکانی ئێمە دەکات چونکە ئەوانە ھەمیشە ملکەچن (بۆ ھەق)
Verse 82
وە کاتێك ئەو بەڵێنی (سزایەی پێیان دراوە) بەسەریاندا ھات (کەمێك پێش ڕودانی قیامەت) گیان لەبەرێک لەزەوی دەردە ھێنین بۆیان قسەیان لەگەڵدا دەکات (ئەم ئاژەڵە دەڵێت) بەڕاستی ئەم خەڵکە باوەڕی ڕاستەقینەیان نەھێنا بەئایەتەکانی ئێمە
Verse 83
(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە لەھەموو میللەتێك پۆلێکی زۆر کۆدەکەینەوە لەوانەی ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی ئەمجا ئەوان بەرو ودوا ھەموویان کۆدەکرێنەوە ودەدرێن بەر (بۆ لێپرسینەوە)
Verse 84
ھەتا کاتێك دێن (بۆ شوێنی کۆکردنەوەیان) (خوا) ئەفەرموێ ئایا ئێوە ئایەتەکانی منتان بەدرۆ دەزانی (باوەڕتان پێ نەھێنا) لەکاتێکدا ھیچ زانیاریەکتان دەربارەیان نەبوو یان ئێوە چیتان دەکرد (لەدونیا)
Verse 85
وە بڕیاری (سزادانیان) بەسەرا دەسەپێ بەھۆی ستەمکاریانەوە ئەمجا ئەوان ھیچ قسە ناکەن
Verse 86
ئایا (بێ بڕوایان) نەیان زانیوە و نابینن ئێمە شەومان سازاندووە بۆ ئەوەی ئەوان ئارامی تیا بگرن وە ڕۆژمان ڕووناك کردووە (ئیش و کاری تیا دەکەن) بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێك باوەڕ دەھێنن (بەخوا)
Verse 87
(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە فوو دەکرێ بەشەیپوردا جا ھەرچی کەس لەئاسمانەکان و زەویدایە دەترسێ وڕادەچڵەکێت (ھەموو دەمرن) جگە لەو کەسانەی خوا بیەوێت (بەئارام بن و نەمرن) وە ھەموو بەملکەچی و سەر شۆڕی دێنەوە لای خوا
Verse 88
وە ئەو کێوو چیانە دەبینیت وا دەزانیت دامەزراون (لەشوێنی خۆیاندا) (کاتێك فووکرا بەشەیپوردا) چیاکان وەکو ڕۆشتنی ھەور دەڕۆن ئەمە دروستکراوی ئەو خوایە کەھەموو شتێکی بەو پەڕی ڕێك و پێکی دروستکردووە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەھەر کردەوەیەك ئێوە دەیکەن
Verse 89
ھەرکەس کردەوەی چاکی کردبێت (لەڕۆژی دواییدا) پاداشتی چاکتری لەو (کردەوەی) بۆ ھەیە وە ئەوانە دڵنیان لەترس و داچڵەکانی گەورەی ئەو ڕۆژە
Verse 90
وە ھەرکەس خراپەی کردبێت (لەو ڕۆژەدا) بەسەر ڕوومەت ودەموچاویاندا دەخرێنە ناو ئاگری(دۆزەخ) ئایا سزا دەدرێن جگە لەوەی دەتانکرد
Verse 91
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ) بێگومان من فەرمانم پێدراوە کەتەنھا پەروەردگاری ئەم شارە (مەککە) بپەرستم ئەو (خوایە) ی (ڕێز شکاندی) ئەم شارەی حەرام کردووە و ھەموو شتێك تەنھا ھی ئەو (خوایە) وە فەرمانم پێدراوە لەموسڵمانان بم
Verse 92
وە (فەرمانم پێدراوە کە) قورئان بخوێنم (بەسەر خەڵکیدا) جا ھەر کەس ھیدایەتی وەرگرت ئەو بێگومان تەنھا بۆ خۆی ھیدایەت وەردەگرێت (قازانجەکەی بۆ خۆیەتی) ھەرکەسیش گومڕا بێت (زیانی بۆ خۆیەتی) وە بڵێ: بەڕاستی من تەنھا یەکێکم لەترسێنەران
Verse 93
وە بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك بۆ خوایە ئەو (خوایە) بەزوویی ئایەت و نیشانەکانی نیشانی ئێوە دادەت ئێوەش دەیانناسن (کەئایەتی خوان) وە پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەوەی کەئێوە دەیکەن
تقدم القراءة