وەرگێڕانی سورەتی الحج بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ئەی خەڵکینە بترسن لە (سزای) پەروەردگارتان چونکە بەڕاستی بوومەلەرزەی قیامەت ھەستان شتێکی زۆر گەورەیە، کارەساتێکی سامناکە
Verse 2
لەو ڕۆژەدا ئێوە ئەو (بوومەلەرزە) دەبینن بێ ئاگا دەبێت (لەترسی ئەو ڕۆژە)
ھەموو ئافرەتێکی شیردەر (کاتێک مەمکی لەدەمی منداڵەکەیدایە) لە ئەو (منداڵە)ی شیری پێداوە وەفڕێی دەدات و لە باری دەچێت ھەموو دووگیانێک (مێینەیەکی سکپڕ) سکەکەی (کۆرپەکەی) خەڵکی دەبینیت (وەک) سەرخۆشن بەڵام سەرخۆشیش نین بەڵکو سزای سەخت و بەتینی خوا (وای لێ کردون)
ھەموو ئافرەتێکی شیردەر (کاتێک مەمکی لەدەمی منداڵەکەیدایە) لە ئەو (منداڵە)ی شیری پێداوە وەفڕێی دەدات و لە باری دەچێت ھەموو دووگیانێک (مێینەیەکی سکپڕ) سکەکەی (کۆرپەکەی) خەڵکی دەبینیت (وەک) سەرخۆشن بەڵام سەرخۆشیش نین بەڵکو سزای سەخت و بەتینی خوا (وای لێ کردون)
Verse 3
لەمرۆڤەکاندا کەسی وا ھەیە (وەک نەضری کوڕی حارث) موجادەلە دەکات دەربارەی خوا (و سیفەتەکانی) بەبێ ھیچ زانیاری و زانستێک وە شوێنی ھەموو شەیتانێکی سەرکەش دەکەوێت
Verse 4
لەسەری نوسراوە (بڕیار دراوە) کە بێگومان ھەرکەسێک خۆشی بوێت (وشوێنی بکەوێت) ئەوە بەڕاستی گومڕای دەکات وە ڕێنمونی دەکات
بۆ سزای ئاگری ھەڵگیرساوی دۆزەخ
بۆ سزای ئاگری ھەڵگیرساوی دۆزەخ
ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لەگوماندان دەربارەی زیندووبوونەوە ئەوسا (بزانن) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروستکردووە لە خاک (خۆڵ) پاشان (نەوەکان) لە نوتفەیەک (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) پارچە خوێنێکی مەیو دوای ئەوە (دەبێتە) پارچە گوشتێک شکڵ و شێوە کێشراو و شکڵ و شێوە نەکێشراو بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە بۆ ئێوە وە لەمناڵداندا دەیھێڵینەوە (ڕایدەگرین) ئەو (بێچوەی) بمانەوێت (لەبار نەچێت) تاکاتێکی دیاریکراو پاشان (لەسکی دایکتان) دەرتان دەھێنین بەساوایی پاشان گەورە دەبن تادەگەنە تەواوی ھێزو تواناتان وە (لەم تەمەنەدا) ھەندێکتان دەمرێنرێت وە ھەندێکتان دەگەیەنرێنە ئەو پەڕی پیری، بێ کەڵکترینی تەمەن بۆ ئەوەی نەزانێت و لەبیری نەمێنێت ھەرچی کە دەیزانی وەزەوی دەبینی (لەزستاندا) خامۆشە ووشک و بێ گیایە جا کاتێک بارانمان بەسەردا باراند زەوی (ڕووەکی لێ دەڕوێت و) دەجوڵێت زەوی ھەڵ دەدات (بەرز دەبێت) و(زەوی) دەڕوێنێ لەھەموو جۆرە (گیا و گوڵێکی) جوان
Verse 6
ئەوەی (باس کرا) لەبەر ئەوەیە دڵنیابن کەخوا ھەق و ڕاستە وە بێگومان مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و بێگومان ئەو(خوایە) توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە
Verse 7
وەبەڕاستی قیامەت دێت (وبەرپا دەبێت) گومانی تێدا نیە ودڵنیاش بن خوا زیندووی دەکاتەوە ھەموو ئەوکەسانەی لەناو گۆڕەکاندا (مردوون)
Verse 8
وە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە موجادەلە دەکات دەربارەی خوا بەبێ ھیچ زانیاری و شارەزاییەک (بەڵگەیەک) وە بەبێ کتێبێکی ڕوونکەرەوە (لەلایەن خواوە)
Verse 9
(کەسێکە) ڕوو وەردەگێڕێت (وھەق وەرناگرێت) بۆ ئەوەی خەڵک لەڕێگەی خوا لادات ئەو کەسە لەدونیادا سەرشۆڕ دەبێت وە لە قیامەتیشدا پێی دەچێژین سزای سوتێنەر
Verse 10
(پێی دەووترێت) ئەو سزایە (کە باس کرا) بەھۆی ئەو (گوناھانەوەیە) کەبەدەستی خۆت پێشت خستووە وەبێگومان خوا ستەم کار نیە بەبەندەکانی
Verse 11
وە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە خوا دەپەرستێت لە قەراغدا، (لەنێوانێکدا) جا ئەگەر تووشی خێر و خۆشی بوو دڵخۆش دەبێت پێی (بەردەوام دەبێ لەخواپەرستیدا) وەئەگەر تووشی تاقیکردنەوەو بەڵا بوو بەرەو دوا ھەڵدەگەڕێتەوە پاش گەز دەبێتەوە لەئاین زەرەر مەندی دونیا و قیامەت بووە تەنھا ئەوەیە زیانباری و خەسارەت مەندی ڕوون و ئاشکرا
Verse 12
ئەو دەپاڕێتەوە (ودەپەرستێ) جگە لە خوا شتێک نەزیانی پێدەگەیەنێت وە نە سوود و قازانجیشی پێدەگەیەنێت، تەنھا ئەوەیە لە ڕێلادانی (گومڕایی) زۆر دوور لەڕاستی
Verse 13
ئەو ھاواردەکات، ودەپەرستێت (لە) کەسێک کەزیانی لە سوودی نزیکتر، ئای چ پشتیوانێکی خراپە وە چ ھاوڕێ و ھاودەمێکی خراپە
Verse 14
بەڕاستی خوا ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە ک ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا بێگومان خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات
Verse 15
ھەرکەس واگومان دەبات (لە بێ بڕوایان) کە ھەرگیز خوا ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) یارمەتی نادات و سەری ناخات لە دونیا و دواڕۆژدا، دەبا پەتێک بەسەرەوە (بە بەرزییەوە) ھەڵواسێت ( و ملی پێدا بکات) پاشان ھەناسەی ببڕێت (تا دەخنکێت) ئەوسا ببینێت (سەرنج بدا و بیرکاتەوە) ئایا بەم کارە ئەو ڕق وتوڕەییەی (لە دڵیدایە) لایدەبات (ونایھێڵێت)
Verse 16
ئابەم شێوە ئەو(قورئانە)مان ناردۆتە خوارەوە کە ئایەتەکانی ڕون وئاشکران وە بێگومان خوا ھەرکەسێک خۆی بیەوێت ھیدایەتی دەدات
Verse 17
بەڕاستی کەسانێک کەبڕوایان ھێناوە و کەسانێک کە بوون بەجولەکە و ئەستێرە (یا فریشتە) پەرستەکان و گاورەکان (نەسرانیەکان) و ئاگر پەرستەکان (زەردەشتی یەکان) و ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا دانا بێگومان خوا بڕیار دەدا لەنێوانیاندا (جیایان دەکاتەوە لەیەکتر کۆمەڵێک بۆ بەھەشت وکۆمەڵێکی تریان بۆ دۆزەخ) لەڕۆژی دواییدا بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە
Verse 18
ئایا نەتبینی کە بەڕاستی سوژدە بۆ خوا دەبات ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە ھەروەھا ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و چیاکان و درەخت و گیان لەبەران زۆرێکیش لە خەڵکی (ھەموو ئەمانەی باسکران بۆ خوا سوژدە دەبەن) وە زۆرێکیش سزای بۆ بڕیاردرا (لە سەری چەسپا) وە ھەر کەسێک خوا بێ ڕێز و ڕیسوای بکات ئەوە کەس ڕێزی لێ ناگرێت بەڕاستی خوا ھەر شتێکی بوێت دەیکات
Verse 19
ئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن دەمەقاڵێ و کێشەیانە دەربارەی پەروەردگاریان جا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە (ڕۆژی دواییدا) پۆشاکیان بۆ دەبڕدرێت (پڕ بە بەریان) لە ئاگر بەسەریاندا دەڕژێنرێت ئاوی زۆر گەرم
Verse 20
ﮱﯓﯔﯕﯖﯗ
ﯘ
دەتوێنرێتەوە بەو (ئاوە گەرمە) ئەوەی لە ناو سک و پێستەکاندایە
Verse 21
ﯙﯚﯛﯜ
ﯝ
بۆیان ئامادەیە گورزی ئاسنی
Verse 22
ھەرکاتێک بیانەوێت کە بێنە دەرەوە لەو(دۆزەخ) ە لەبەر زۆر ناڕەحەتی دەگێڕێنرێنەوە بۆ ناوی وە (پێیان دەووترێت) بچێژن سزای سوتێنەر
Verse 23
بەڕاستی خوا د ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە بەھەشتانێک ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن (ئەوان) دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی ئاڵتون و مرواری وە پۆشاکیان لە بەھەشتدا ئاوریشمە
Verse 24
ئەو (بەھەشتیانە) ڕێنمونی کراون بۆ ئەو ووتەی کەڕاست وجوانە (ووتەی لا الە إلا اللە) ھەروەھا ڕێنمونی کراون بۆ ڕێگای (خوای) سوپاسکراو
Verse 25
بێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە ڕێگری (موسڵمانان) دەکەن لە رێگای خوا وە لە (ڕۆشتن بۆ) مزگەوتی حەرام (بۆ کەعبە) کە ئەوێمان داناوە (بۆ خوا پەرستی) بۆ ھەموو خەڵکی یەکسانە چ ئەوانەی لەوێدان یان لە دورەوە بۆی دێن وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان زوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر
Verse 26
(بیریان بخەرەوە) کاتێک دیاریمان کرد بۆ ئیبراھیم (علیە السلام) جێگای کەعبە (پێمانووت) ھیچ شتێک مەکەرە ھاوبەشم و ماڵەکەم (مزگەوتی حەرام) پاک بکەرەوە بۆ تەواف کاران و بۆ نوێژگەران (بەپێوە) وکوڕنوش و سوژدە بەران
Verse 27
وە جاڕبدە بەناو خەڵکیدا بۆ حەج کردن دێن بۆ لات (بۆ حەج) بە پیادە و بەسوار ھەموو ووشترێکی لاواز (لەبەر ئەوەی) کە لە ھەموو رێگایەکی دوورەوە دێن
Verse 28
تا ئامادەی جۆرەھا سوود و قازانجی خۆیان ببن وە ناوی خوا ببەن (کاتێک قوربانی سەر دەبڕن) لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داوون جا لەو (گۆشتی قوربانیانە) بخۆن وە بیدەن بە نەداران و ھەژاران
Verse 29
دوای (سەر بڕینی قوربانی) چڵک و پیسی (موو ونینۆک) لابەن بە خۆیانەوە
وە نەزرەکانیان جێبەجێ بکەن و تەواف (ی ئیفاضە) بکەن بە دەوری ماڵی دێرین و بەڕێزدا (بەدەوری کەعبەدا)
وە نەزرەکانیان جێبەجێ بکەن و تەواف (ی ئیفاضە) بکەن بە دەوری ماڵی دێرین و بەڕێزدا (بەدەوری کەعبەدا)
Verse 30
ئەمەی (پێشوو باسی حەج بوو) جا ھەر کەس بپارێزێت و بە گەورەی بگرێت سنوورەکانی خوا ئەوە بۆ خۆی چاکترە لای پەروەردگاری وە گۆشتی ئاژەڵ (مەڕ، وبزن، ومانگا، وشتر) بۆ ئێوە حەڵاڵ کراوە جگە لەوانەی بۆتان باس دەکرێت (وەک مردارەوە بوو، یان بۆغەیری خودا سەربڕراو) کەواتە خۆتان دوور بخەنەوە لەو پیسیە کە بتەکانە ھەروەھا خۆتان بپارێزن لەقسەی درۆو ناڕەوا
Verse 31
گەردن کەچ بن بۆ خوا (خۆتان لە ھەموو بیرو باوەڕێکی لار دووربگرن) ھاوبەش بڕیاردەر مەبن بۆ خوا جا ھەرکەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە وەک ئەوە وایە لە ئاسمان کەوتبێتە خوارەوە ئەمجا باڵندە (لە ھەوادا) بە پەلە بیفڕێنێت (وپارچە پارچەی بکات) یا بایەکی توند بیبات بۆ جێگایەکی زۆر دوور (چۆڵەوانی)
Verse 32
ئەمە (کە باسکرا نموونەی ھاوبەش دانان بوو بۆ خوا) وە ھەر کەس دروشمەکانی (ئاینی) خوا بەگەورە ڕاگرێت جا بەڕاستی ئەو کارە لە خوا ترسی دڵەکانیانەوەیە (وتەقواکارن)
Verse 33
بۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانە)دا چەند سوود وەرگرتنێک ھەیە (وەک سوار بوون،
وخواردنی شیریان) (جگە لەمانەیش دەتوانن سوودیان لێ ببینن بەشێوەیەک زیانیان پێ نەگات) تاکاتی دیاریکراو (بۆ سەربڕینیان) کە شوێنی (سەربڕینی) ئەوانە کاتێکە دەگەنە ماڵی دێرینی (کەعبە)
وخواردنی شیریان) (جگە لەمانەیش دەتوانن سوودیان لێ ببینن بەشێوەیەک زیانیان پێ نەگات) تاکاتی دیاریکراو (بۆ سەربڕینیان) کە شوێنی (سەربڕینی) ئەوانە کاتێکە دەگەنە ماڵی دێرینی (کەعبە)
Verse 34
وە بۆ ھەموو ئوممەتێک قوربانی کردنمان داناوە بۆ ئەوەی ناوی خوا ببەن (کاتی سەربڕین) لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داون جـا خوای ئێوە پەرستراوێکی تەنھایە کەواتە تەنھا ملکەچی ئەو بن وە مژدە بدە بەملکەچان و خۆ بەکەم زانان
Verse 35
ئەوانەی ھەرکاتێک ناوی خوا برا دڵەکانیان دەترسێت (دەلەرزێت) وە ئارامگرن لەسەر ئەوەی تووشیان دەبێت (لەناخۆشی) وە بەجێ ھێنەرانی نوێژەکانیانن وە لەو ڕزق رۆزیەی پێمان داون دەبەخشن
Verse 36
ئەو ووشترە گەورە و قەڵەوانە (دەبرێن لەبیت الحرام سەردەبڕێن) ئێمە کردومانەتە دروشمی خوا بۆ ئێوە بۆ ئێوە لەواندا خێر وچاکە ھەیە کەواتە (کاتی کردنیان بەقوربانی) ناوی خوایان لەسەر بھێنن لە کاتێکدا لەسەر سێ پەل وەستاون و دەستی چەپیان بەسراوەتەوە (لەبەر ئەوەی وشتر بە پێوە سەر دەبڕدرێت) جا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن وە بیدەن بە ھەژاران و سواڵکەران ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەمان بۆ ئێوە ڕامھێناوە تا سوپاسگوزار بن بۆ خوا
Verse 37
ھەگیز ناگات بە خوا نەگۆشتی ئەو (قوربانیانە) نەخوێنیان بەڵام ئەوەی بە خوا دەگات تەقوا و پارێزکاری ئێوەیە ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەی بۆ ئێوە ڕامھێناوە بۆ ئەوەی خوا بە گەورە بگرن (یادی بکەن) لەسەر ئەوەی ڕێنمونی کردوون (بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام) وەمژدە بدە بەچاکە کاران
Verse 38
بەڕاستی خوا بەرگری وپشتیوانی دەکات لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بێگومان خوا خۆشی ناوێت ھەموو خیانەتکارێکی بێ باوەڕ
Verse 39
رێگەدرا (بەجەنگ و جیھاد کردن) بە ئەو (موسڵمانانەی) شەڕیان لەگەڵدا دەکرێت لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ستەمیان لێکراوە وە بێگومان خوا بۆ سەرخستنیان بە توانایە
Verse 40
ئەوانەی کە دەرکران لە ماڵ و وڵاتیان بە ناھەق تەنھا (گوناھیان ئەوە بوو) کە دەیانووت پەروەردگارمان (اللە)یە وە ئەگەر خوا خەڵکی لە ناو نەبردایە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریان بێگومان دەڕوخێنرا (وێران دەکرا) دێری جولەکەکان و کلیسا و کەنیسە مزگەوتەکان کە یادی خوا لەو (پەرستگایانە)دا زۆر دەکرا وە بێگومان خوا یارمەتی کەسانێک ئەدات (وسەریان دەخات) کە یارمەتی (دینی) خوا دەدەن بە ڕاستی خوا بەھێز وباڵادەست و بەتوانایە
Verse 41
ئەوانەی ئەگەر دەسەڵاتمان پێدان لە زەویدا بە چاکی نوێژ بەجێ دەھێنن وە زەکات دەدەن و فەرمان دەدەن بە چاکە وڕێگری دەکەن لە خراپە و سەرئەنجامی ھەموو کارەکان تەنھا بەدەست خوایە
Verse 42
وە ئەگەر (بێ باوەڕان) تۆ بە درۆزن دەزانن وباوەڕت پێ ناکەن ئەوە بێگومان پێش ئەوانیش (گەلانی تر) باوەڕیان نەکرد (بە پێغەمبەرەکانیان) (وەک) گەلی نوح و عاد و سەمود
Verse 43
ﮡﮢﮣﮤ
ﮥ
وە گەلی ئیبراھیم و گەلی لوط
Verse 44
ھەروەھا یارانی مەدیەن (ھۆزی شوعەیب) وە موساش بە درۆزن دانرا ئەمجا (بۆ ماوەیەک) مۆڵەتی بێ باوەڕانمدا، دواتر تۆڵەم لێ سەندن وگرتمن جا چۆن بوو بەگژا چوونی ئێمە (لەوان)
Verse 45
ئەمجا چەندەھا شار و دێھاتمان وێرانکرد کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون ئەو (شارانە دیواری خانوەکانی) کەوتبوون بەسەر سەربانەکانیاندا وە چەندەھا بیر بێ خاوەن بوون (لە کار کەوتبوون) وە چەندەھا کۆشکی بەرز و بڵند (بێ خاوەن بوون)
Verse 46
دەی ئایا ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا دڵیان ھەبێت بیری پێ بکەنەوە (لەو وێران بوونە) یان گوێیان ھەبێت گوێی پێ بگرن (بۆ ڕاستی) لەڕاستیدا چاوەکان کوێر نابن بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کەلە سینەکاندان
Verse 47
وە ئەوان (قورەیش بە گاڵتەوە) بەپەلە داوای سزات لێ دەکەن لەکاتێکدا ھەرگیز خوا پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات و بێگومان ڕۆژێک لای پەروەردگارت وەک ھەزار ساڵ وایە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن
Verse 48
وە (خەڵکی) چەندەھا شار و گوند (ھەبوون) مۆڵەتم دان کە ستەمکار بوون لەپاشان تۆڵەم لێ سەندن (ولەناوم بردن) وە ھەر بۆلای من دەگەڕێنەوە
Verse 49
بڵێ ئەی خەڵکینە بێگومان من بۆ ئێوە تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام
Verse 50
ئەمجا ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناو وە کردەوە چاکەکانیان کرد لێخۆشبوون و ڕۆزیەکی بەنرخ وفراوانیان بۆ ئامادەیە
Verse 51
وە ئەوانەی ھەوڵیان داوە بۆ (دژایەتی) ئایەتەکانی ئێمە ناتوانا و دەستەپاچەن ئەوانە ھاوەڵی دۆزەخن
Verse 52
وە ئێمە لەپێش تۆ نەمان ناردووە ھیچ ڕەوانەکراو یان پێغەمبەرێک مەگەر ھەر کاتێک (پەڕاوی خودای) خوێندبێتەوە بۆ گەلەکەی شەیتان گومان و وەسوەسەی دەخستە ناو خوێنراوەکەیەوە (تا خەڵک باوەڕی پێ نەھێنن) ئەمجا خوا لایدەبات (پوچەڵی دەکاتەوە) ئەوەی شەیتان داوێتی بە گوێی خەڵکدا (لە وەسوەسە ودڵەڕاوکێ و دوودڵی) پاشان خوا ئایەتەکانی خۆی دەچەسپێنێت وە خوا زانا و کاردروستە
Verse 53
لەبەر ئەوەی ئەو گومانانەی شەیتان دەیخاتە (دڵەکان خوا) دەیکاتە (ھۆی) تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندایە و (ئەوانەی) دڵیان ڕەق وە بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی یەکی زۆر دوور (لە ڕاستی)دان
Verse 54
وە بۆ ئەوە بزانن ئەو کەسانەی کە زانیاریان پێـدراوە بێگومان ئەم (قورئانه) ڕاستیەکە لە لایەن پەروەردگارتەوە تا باوەڕی پێ بھێنن (وبەردەوام بن لەسەری) وە دڵەکانیان ملکەچ و بەئارام بێت بۆ ئەو (خوا) وە بێگومان خوا ھیدایەتدەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست
Verse 55
بەردەوام ئەو کەسانەی بێ باوەڕن لە گوماندان دەربارەی قورئان ھەتا لەناکاودا ڕۆژی دوایی یەخەیان دەگرێت یان یەخەیان دەگرێت (ودێت بۆیان) سزای ڕۆژێکی نەزۆک و بێ خێر (کە ڕۆژی قیامەتە)
Verse 56
دەسەڵات و پاشایەتی لەو ڕۆژەدا تەنھا بۆ خوایە لەنێوانیاندا دادوەری دەکات ئەمجا ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەت دان
Verse 57
وە ئەو کەسانەی بێ باوەڕ بوون وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی
بۆ ئەوانە ھەیە سزای ڕیسواکەر
بۆ ئەوانە ھەیە سزای ڕیسواکەر
Verse 58
وە ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە لەڕێگای خوادا پاشان کوژران (شەھید بوون) یان مردن بێگومان خوا ڕزق وڕۆزیەکی چاکیان دەداتێ وە بێگومان خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە
Verse 59
سوێند بەخوا، خوا ئەوانە دەخاتە جێگایەک کەپێی ڕازی دەبن
وە بێگومان خوا زانا و لەسەر خۆیە
وە بێگومان خوا زانا و لەسەر خۆیە
Verse 60
ئەمەی (باسمان کرد بۆت) وە ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی بسێنێت (لەدەست درێژیکەر) بەوێنەی ئەو ستەمەی لێی کراوە لەدوای ئەوە جارێکی تر دەست درێژی بکرێتە سەر ئەوە بێگومان خوا یارمەتی دەدات (سەریدەخات) بەڕاستی خوا چاوپۆشیکار و لێبوردەیە
Verse 61
ئەم (سەرخستنەی خوا) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی خوا (ئەوەندە بەدەسەڵاتە) شەو دەباتە ناو ڕۆژەوە (کاتێک شەو درێژ تر بێت لەڕۆژ) وەڕۆژ دەباتە ناو شەوەوە وە بێگومان خوا بیسەر و بینایە
Verse 62
ئەمە لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ھەر خوا ھەق و ڕاستە وەبێگومان ئەوەی جگە لەخوا ھاواری لێ دەکەن (ودەیپەرستن) ھەر ئەو بەتاڵ و ناڕاستە وبەڕاستی خوا ھەر خۆی بەرزو بڵندو گەورەیە
Verse 63
ئایا نابینیت کەبەڕاستی خوا باراندویەتی لە ئاسمانەوە باران (بەھۆی ئەو بارانەوە) زەوی سەوز دەبێت (بەڕوەک) بێگومان خوا ووردبین وبە ئاگایە (بە ھەموو شتێک)
Verse 64
ھەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکانە و ئەوەیشی لە زەویدایە وە بەڕاستی خوا ھەر خۆی بێ نیاز و دەوڵەمەندە وشایستەی سوپاسە
Verse 65
ئایا نابینیت (نازانیت) بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان وخستویەتیە خزمەتتانەوە ھەموو ئەو شتانەی لەزەویدایە وەکەشتی (ڕام ھێناوە بۆتان) ودەڕوات بەناو دەریادا بەفەرمانی ئەو (بەفەرمانی خوا) وەئاسمانی ڕاگیر کردووە تا نەکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەفەرمانی ئەو نەبێت بەڕاستی خوا دڵسۆز و میھرەبانە بەرانبەر بەخەڵکی
Verse 66
وە ئەو (خوا) زاتێکە کەژیانی پێ بەخشیوون (لەسەرەتای دروسکردنتانەوە) دواتر دەتانمرێنێت پاشان زیندووتان دەکاتەوە بێگومان خەڵکی زۆر ناسوپاس و سپڵەن
Verse 67
بۆ ھەموو ئوممەتێک شەریعەت و بەرنامەیەکمان داناوە
ئـەوان کـاریـان پێ کـردووە کـەواتـە نـابێت (خـاوەن ئاینەکانی تر) لەکاری ئایندا کێشە و ئاژاوەت لەگەڵدا دروست کەن وەتۆ خەڵک بانگ بکە بۆ لای پەروەردگارت بێگومان تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاستی
ئـەوان کـاریـان پێ کـردووە کـەواتـە نـابێت (خـاوەن ئاینەکانی تر) لەکاری ئایندا کێشە و ئاژاوەت لەگەڵدا دروست کەن وەتۆ خەڵک بانگ بکە بۆ لای پەروەردگارت بێگومان تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاستی
Verse 68
جا ئەگەر دەمەقاڵێ وموجادەلەیان لەگەڵدا کردیت تۆش بڵێ خوا خۆی چاک دەزانێت بەو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن
Verse 69
خوا دادوەری دەکات لەنێوانتاندا لەڕۆژی دواییدا لەو شتانەی کەئێوە تێیدا جیاوازن
Verse 70
ئایا نازانی بەڕاستی خوا دەزانێت بەھەموو ئەو شتانەی لە ئاسمان و زەویدایە، بێگومان ئەوەی باسکرا لەکتێب لە (لوح المحفوظ)دایە بەڕاستی ئەم (زانیاریەی باسکرا) بەلای خواوە ئاسانە
Verse 71
ئەوان جگە لەخوا شتێک دەپەرستن، (خوا) ھیچ بەڵگەیەکی نەناردۆتە خوارەوە لەسەری وە بێگومان خۆشیان ھیچ زانیاریان دەربارەی ئەو (پەرستراوانە) نیە وەبۆ ستەمکاران نیە ھیچ یارمەتیدەرێک
Verse 72
وەکاتێک بخوێنرێتەوە بۆیان نیشانە ڕوونەکانی ئێمە لەدەم و چاوی ئەو کەسانەی بێ باوەڕن دەبینی ڕووگرژی و توڕەیی نزیکە پەلامار (وھێرش) بەرن بۆ ئەو کەسانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنێتەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەمێ بەخراپتر لەو (ڕوگرژی و توڕەییەی) ئێوە چیە ئاگری دۆزەخە کەخوای گەورە بەڵێنی داوە بەو کەسانەی کە بێ باوەڕن چ جێگە و ئاکامێکی خراپە (کە پێی دەگەن)
Verse 73
ئەی خەڵکینە نموونەیەک ھێنراوەتەوە جا گوێی بۆ بگرن بێگومان ئەوانەی ھاواریان لێ دەکەن لە جیاتی خوا ھەرگیز ناتوانن مێشێک دروست بکەن ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە وە ئەگەر مێشیش شتێکیان لێ بفڕێنێ ناتوانن لێی بسێننەوە داواکار و داوالێکراو لاواز و بێ دەسەڵاتن
Verse 74
ئەوانە بەو شێوەی کە پێویستە خوا بناسن، نەیان ناسیوە بێگومان خوا بە توانا و بەدەسەڵاتە
Verse 75
خوا لە فریشتەکاندا نێردراو ھەڵدەبژێرێت ھەروەھا لە خەڵکیشدا بەڕاستی خوا بیسەر و بینایە
Verse 76
خوا ئاگادارە بەوەی لە بەردەمیاندایە (روویداوە) و بەوەی لە دوایانەوەیە (دواتر ڕوودەدات) و ھەموو کارەکان ھەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە
Verse 77
ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە کوڕنوش و سوژدە بەرن و پەروەردگارتان بپەرستن وە کاری چاک بکەن بۆ ئەوەی ڕزگاربن
جیھاد و تێکۆشان بکەن لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی شایستە وشیاویەتی ئەو (خوا) ئێوەی ھەڵبژاردوە (بۆ ھەڵگرتنی ئەم ئاینە) وە لە ئاینـدا ھیچ کارێکی قورس و گرانی لەسەر دانەناون ئەمە ئاینی ئیبراھیمی باوە گەورەتانە
ئەو (خوا) پێشتر ئێوەی بە موسڵمان ناوناوە، وە لەم قورئانەشدا تا پێغەمبەر ببێت بە شاھید لەسەر ئێوە وە ئێوەش ببنە شاھیـد لەسـەر خـەڵـکی کەواتە بە چاکی نوێژەکانتان بکەن وزەکات بدەن وە تەنھا پشت بە خوا ببەستن چونکە ھەر ئەو پشتیوانتانە ئای چەند پشتیوان و یارمەتیدەرێکی چاکە
ئەو (خوا) پێشتر ئێوەی بە موسڵمان ناوناوە، وە لەم قورئانەشدا تا پێغەمبەر ببێت بە شاھید لەسەر ئێوە وە ئێوەش ببنە شاھیـد لەسـەر خـەڵـکی کەواتە بە چاکی نوێژەکانتان بکەن وزەکات بدەن وە تەنھا پشت بە خوا ببەستن چونکە ھەر ئەو پشتیوانتانە ئای چەند پشتیوان و یارمەتیدەرێکی چاکە
تقدم القراءة