وەرگێڕانی سورەتی الفرقان بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
گەورە و پیرۆزە ئەو زاتەی کەفورقان (قورئان)ی بۆ سەر بەندەی خۆی ناردۆتە خوارەوە تا ترسێنەر بێت بۆ ھەموو جیھانیان
Verse 2
ئەو زاتەی کەدەسەڵات و موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھی ئەوە و ھیچ منداڵی بۆ خۆی بڕیارنەداوە و کەس ھاوبەشی نیە لە فەرمانڕەوایی و موڵک وداریدا وە ھەموو شتێکی دروستکردووە وە ئەندازەی بۆ دیاری کرد (لە ھەموو ڕوویەکەوە) بەچاکی
Verse 3
بێجگە لەخوا چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان بڕیار داوە کەھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆشیان دروستکراون دەسەڵاتیان نیە بۆ خۆیان نەزیان نەسوود و قازاج (بگەیەنن) ھەروەھا مردن و ژیان و زیندوو بوونەوەی خۆیان بەدەس نیە
Verse 4
ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون دەیانووت بێگومان ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لەدرۆیەکی گەورە کە موحەممەد ﷺ ھەڵی بەستووە وە کەسانی تر بۆ ئەو (ھەڵبەستنە) یارمەتیان داوە ئەوە بەڕاستی ئەوانە ستەم و بوھتانێکی گەورەیان کردوە
Verse 5
وە(بێ بڕوایان) دەیانووت (ئەم قورئانە) بەسەرھات و داستانی پێشووەکانە (موحەممەد ﷺ) داوای کردووە بۆی بنوسن ئەمجا دەخوێندرێتەوە بەسەریدا بەبەیانیان و ئێواراندا
Verse 6
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زاتێک ناردویەتیە خوارەوە کە ھەموو نھێنی ئاسمانەکان و زەوی دەزانێت بەڕاستی ئەو (خوا) لێبووردە ومیھرەبانە
Verse 7
(بێ بڕوایان) دەیانووت ئەمە چۆن پێغەمبەرێکە خواردن دەخوات وە بەبازاڕدا دەڕوات بۆچی فریشتەیەک نەنێرراوەتە خوارەوە بۆ لای بۆ ئەوەی لەگەڵیدا ترسێنەر بێت
Verse 8
یا گەنجینەیەکی (لەئاسمانەوە) بۆ فڕێ بدرایە یا باخێکی ببوایە لێی بخواردایە وە ستەمکاران (بێ بڕوایان) دەیانووت (بەئیمانداران) ئێوە تەنھا شوێن پیاوێکی جادو لێکراو کەوتوون
Verse 9
سەیرکە چۆن نموونەی (پووچ) بۆ تۆ دەھێننەوە بەو ھۆیەوە گومڕا بوون ئیتر ناتوانن رێگای ھەق و ڕاستی بدۆزنەوە
Verse 10
گەورە و پیرۆزە ئەو زاتەی ئەگەر بیەوێت (لەدونیادا) چاکتر لەوەی (بێ بڕوایان دەڵێن) بۆت ساز دەدات باخاتێک کە ڕوبارەکان بەژێریاندا دەڕوات وە چەند کۆشکت بۆ فەراھەم دەھێنێت
Verse 11
(ڕاست ناکەن وانیە) بەڵکو ئەوانە باوەڕیان بەڕۆژی دوایی نیە وە ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ کەسێ باوەڕی بەڕۆژی دوایی نەبێت ئاگری ھەڵگیرساو
Verse 12
کاتێک (ئەم ئاگرە) لەدورەوە ئەوان دەبینێت نرکە وناڵەی گڕ وبڵێسەی دەبیسن (کە نیشانەی ڕق و قینی زۆریەتی لێیان)
Verse 13
وەکاتێ فڕێ دەدرێنە جێگایەکی تەنگ لەدۆزەخدا بەجوتکراوی دەست و قاچ وملیان لەکۆت و زنجیردا (یان لەشیان بەکۆت و زنجیر پێکەو بەسراوە) لەوێدا داوای تیاچوون و مردن دەکەن
Verse 14
ئەمڕۆ داوای تەنھا مردنێک مەکەن بەڵکو داوای مردنی زۆر بکەن
Verse 15
بڵێ ئایا ئەمە چاکترە یا ئەو بەھەشتە ھەمیشەییەی کەبەڵێن دراوە بەپارێزکاران ولەخواترسان کەپاداشت و سەرئەنجام و ئاکامیانە
Verse 16
لەو (بەھەشتە)دا ھەرچیان بوێ ھەیە بەھەمیشەیی و بێ بڕانەوە ئەوە بەڵێنێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەو لێی بەرپرسیارە
Verse 17
وە لەو ڕۆژەدا خوا ئەو (بت پەرستانە) کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەو پەرستراوانەی کەپەرستوونیان جگە لەخوا ئەمجا خوا (بە پەرستراوەکان) دەڵێ ئایا ئێوە ئەو بەندانەی منتان گومڕا کرد یان خۆیان ڕێگای (ڕاستیان) ونکرد و گومڕا بوون
Verse 18
(پەرستراوەکان) دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ تۆ بۆ ئێمە شایستە نەبووە کەبێجگە لەتۆ پەرستراوێک بۆ خۆمان دابنێین بەڵام نازو نیعمەتت دا بەئەوان و باو و باپیرانیان ھەتا (وایان لێھات) یادی تۆیان لەبیر چویەوە وە ئەوانە کۆمەڵێکی تیاچووی بێ خێر بوون
Verse 19
(خوا بەبت پەرستەکان دەڵێ) جا بێگومان پەرستراوەکانتان ئێوەیان بەدرۆ خستەوە لەو قسانەی کەدەتان کرد ئەمجا نەدەتوانن (سزای خوا) لەخۆتان لادەن نەدەتوانن یارمەتی (خوا) بەدەس بھێنن وە ھەر کەس لەئێوە ستەم بکات (ھاوەڵ بۆ خوا دابنێت) سزایەکی گەورەی پێ دەچەژین
Verse 20
ئێمە پێش تۆ ھەرکام لەپێغەمبەرانمان ناردبێت بێگومان ئەوان خواردنیان خواردووە و بە بازاڕدا ڕۆشتوون وە ئێمە ھەندێک لەئێوەمان کردە ھۆی تاقیکردنەوەی ھەندێکی ترتان ئایا خۆ دەگرن وە پەروەردگارت بینایە (بەھەموو شتێک)
Verse 21
وە ئەوانەی کە بەھیوای دیداری ئێمەنین (لەڕۆژی دواییدا) دەڵێن ئەوە بۆ فریشتە نانێردرێتە خوارەوە بۆ سەرمان یاخود پەروەردگارمان نابینین سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوانە لەدەرونی خۆیاندا خۆیان بەگەورە دەزانی وە سەرکەشییەکی گەورەیان کرد
Verse 22
ئەو رۆژەی فریشتەکان دەبینن (کاتی مردن یاقیامەت) لەو ڕۆژەدا ھیچ مژدەیەک بۆتاوانباران نییە وە دەڵێن (پەنامان بدەن) بەپەنادانی پارێزراو
Verse 23
ھاتین ھەر کردەوەیەکیان کرد بوو ھەموویمان وەکو تۆزی پرش وبڵاو لێکرد
Verse 24
بەھەشتیەکان لەو ڕۆژەدا لەچاکترین جێگادان وە لەباشترین شوێنی حەسانەوە (ی نیوەڕوان) دان
Verse 25
وە ڕۆژێک ئاسمان لەت دەبێت لەگەڵ ھەورێکی سپی (ھەموو ئاسمان دەگرێتەوە) وە فریشتەکان دەنێردرێنە خوارەوە کۆمەڵ کۆمەڵ
Verse 26
لەو ڕۆژەدا فەرمانڕەوایەتی تەنھا بۆ خوای میھرەبانە ئەو ڕۆژە رۆژێکی زۆر سەختە لەسەر بێ باوەڕان
Verse 27
وە ڕۆژێکە کەستەمکار قەپ دەکات بەھەر دوو دەستی خۆیدا و دەڵێ خۆزگە لەگەڵ پێغەمبەردا ڕێگای ڕاستم بگرتایەتەبەر
Verse 28
ﮣﮤﮥﮦﮧﮨ
ﮩ
ئای تیاچوون بۆ من خۆزگە فڵان کەسم نەکردایە بەھاوەڵ و خۆشەویستی خۆم
Verse 29
بەڕاستی ئەو (کەسەی کردم بەھاوەڵ) منی لەقورئان وێڵ کرد دوا ئەوەی قورئانم پێ گەیشت (و باوەڕم پێ ھێنا) وە شەیتان ھەمیشە پشت تێکەرو پشت بەردەرە بۆ ئادەمیزاد
Verse 30
وە پێغەمبەر(ﷺ) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی قەومەکەم (قورەیش) ئەم قورئانەیان واز لێھێناوە و گوێی پێ نادەن
Verse 31
ئا بەو جۆرە (موحەممەد ﷺ کەدژایەتی تۆ دەکرێت) دامان ناوە بۆ ھەموو پێغەمبەرێک دوژمنێک لەتاوانباران، بەسە پەروەردگارت ڕێنمونیکەر و یارمەتیدەرت بێت
Verse 32
وە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بۆچی (موحەممەد ﷺ) ھەموو قورئانی بەیەک جار بۆ دانەبەزێنراوە ئا بەوجۆرە (دامانبەزاندووە) بۆ ئەوەی دڵی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەو قورئانە دامەزراو و بەھێز بکەین وە (بەو بۆنەیەوە) ئایەتەکانی خۆمم بۆ ناردن بەرەبەرە
Verse 33
ھەر نموونە و مەسەلێکت بۆ بھێنن (لە ڕەخنە و پێشنیارە نابەجێکانیان)
ئێمە وەڵامەکەیمان بۆ تۆ ھێناوە بەڕاستی و جوانترین ڕوونکردنەوە
ئێمە وەڵامەکەیمان بۆ تۆ ھێناوە بەڕاستی و جوانترین ڕوونکردنەوە
Verse 34
ئەو کەسانەی کەبەسەر ڕوخساریاندا دەبرێن (ڕادەکێشرێن) بۆ دۆزەخ ئەوانە خراپترین جێگایان بۆ ھەیە وە ڕێگاشیان وونکردووە (گومڕاترن)
Verse 35
سوێند بەخوا بەڕاستی تەوراتمان دا بەموسا وە ھارونی برایشیمان کردە یاریدەدەری
Verse 36
ئەمجا ووتمان ھەردووکتان بڕۆن بۆ سەر ئەو گەلەی کەباوەڕیان بەئایەتەکانی ئێمە نیە و بە درۆی دەزانن ئەوسا لەناومان بردن بە لەناوبردنێکی زۆر خراپ
Verse 37
گەلی نوحیش کاتێک پێغەمبەرانیان بە درۆزانی (لەئاوی لافاودا) نوقممان کردن وە کردنمانن بەپەندو عیبرەت بۆ خەڵک وە ئامادەمان کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت
Verse 38
و گەلی عاد و سەمود و خاوەنی چاڵ و بیرەکان وەزۆر گەلی تر کە لەنێوانیاندا بوون (لەناومان بردن)
Verse 39
وەبۆ ھەموویان چەندین نموونەمان ھێنایەوە (بەڵام بیریان نەکردەوە) وە ھەموویانمان لەناوبرد بە لەناوبردنێکی خراپ
Verse 40
سوێند بەخوا بەڕاستی ئەوان (قوڕەیش) تێپەڕبوون بە ئەو شارەدا (سەدوم) کەبارانی شەڕ (بەرد)ی بەسەردا بارێنرابوو ئایا ئەوان ئەو (شارە بەردباران کراوە)یان نەبینیوە (وانیە بینیوویانە) بەڵکو ئەوان بەتەمای زیندوو بوونەوە نین
Verse 41
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک تۆ ببینن بەس گاڵتەت پێدەکەن و (دەڵێن) ئائەمەیە خوا ناردویەتی بەپێغەمبەر
Verse 42
(وەدەڵێن) نزیک بوو لە پەرستراوەکانمان لامان بدات ئەگەر لەسەر (پەرستنی) یان خۆگر نەبووینایە لە داھاتوودا دەزانن کاتێک سزا (ی خوا) دەبینن
کێ (گومڕا ترە) و ڕێگای وونکردووە
کێ (گومڕا ترە) و ڕێگای وونکردووە
Verse 43
ئایا دیت ئەو کەسەی ھەواو ئارەزووی خۆی کردۆتە پەرستراوی خۆی ئایا تۆ ئەبیتە پارێزەر بۆ ئەو (کەشوێنی ئارەزوی نەکەوێت)؟
Verse 44
ئایا وا دەزانیت زۆربەی ئەوانە دەبیستن یان تێدەگەن ئەوانە ھەر وەک ئاژەڵن بەڵکو ئەوان گومڕا تریشن
Verse 45
ئایا نابینی پەروەردگارت چۆن سێبەری درێژ کردوەتەوە (لەبانگی بەیانیە ھەتا خۆر ھەڵاتن) ئەگەر بیویستایە ڕایدەگرت بەوەستاوی (سێبەرەکە بەردەوام دەبوو) لەپاشان خۆرمان کردە بەڵگە لەسەر ئەو (سێبەرە چونکە ئەگەر خۆر نەبێت سێبەر نا ناسرێت)
Verse 46
ﭳﭴﭵﭶﭷ
ﭸ
پاشان ئەو سێبەرە بۆلای خۆمان دەبەینەوە بەشێنەیی و کەمە کەمە نایھێڵین
Verse 47
ئەو (خوا) زاتێکە کەشەوی بۆ کردون بەداپۆشەر (پۆشاک) وە خەوتنی بۆ کردوون بەھۆی مت بوون وە ڕۆژی بۆ ھەستان (لە خەو بۆ کارو ڕزق وڕۆزی پەیدا کردن) داناوە
Verse 48
وە ئەو (خوا) زاتێکە باکان دەنێرێت بەمژدەدەر پێش ڕەحمەتی خۆی (باران بارین) وە لەئاسمانەوە باراندومانە ئاوێکی پاکۆکەر (پاکوخاوێن)
Verse 49
تا زەوی مردووی پێ ببوژێنینەوە وە ئاوی دەدەن بەو (بارانە) لەوانەی دروستمان کردوون ئاژەڵ و خەڵکانێکی زۆر
Verse 50
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە بەچەند جۆر ئەم (ئیشانە)مان گۆڕی لەنێوانیاندا تا بیربکەنەوە بەڵام زۆربەی خەڵک جگە لە سپڵەیی (بێ باوەڕی) ھیچیان ناوێت
Verse 51
ئەگەر بمان ویستایە بێگومان دەمان نارد لەھەموو شارو شارۆچکەیەکدا ترسێنەرێک
Verse 52
کەواتە تۆ بەگوێی بێباوەڕان مەکە بە(بەڵگەکانی) ئەم قورئانە بەربەرەکانی یەکی گەورەیان لەگەڵدا بکە
Verse 53
ئەو (خوا) زاتێکە دوو دەریا (ئاو) ی بەڕەڵا کردووە لەپاڵ یەکدا ئەمەیان شیرین و سازگارە (ئاوی ڕوبارو کانیاوە) ئەوی تریان زۆر سوێرو تاڵ و تفتە (ئاوی دەریاکانە) وە لەنێوان ئەو دوو (ئاوە) دا بەربەستێکی داناوە وڕێگریکەرێکی ئەستور (تا ئەو دوو ئاوە تێکەڵ بەیەک نەبن)
Verse 54
ئەو (خوا) زاتێکە لەئاوی (مرۆڤ) ئادەمیزادی دروستکردووە ئەمجا ئەو (ئاوە)ی کردۆتە ھۆی ڕەچەڵەک (پشت کە بەرێگەی نێرینە دەگەن بەمرۆڤ وەک کوڕ) و خزم (کە بەرێگەی ئافرەت دەگەنەوە بەمرۆڤ وەک کچە زاو خوشکەزا) وە پەروەردگارت ھەمیشە بە دەسەڵات و توانایە
Verse 55
ئەوانە جگە لەخوا شتانێک دەپەرستن کە نەسوود نەزیان بەوان ناگەیەنن وە بێ بڕوایان بەردەوام دژی پەروەردگاریان پشتیوانی یەکترن (بۆ تاوان و خراپە)
Verse 56
ﭑﭒﭓﭔﭕ
ﭖ
ئێمە تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەمژدە دەرو ترسێنەر بیت
Verse 57
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من لەسەر گەیاندنی ئیسلام ھیچ کرێ و پاداشتێک لەئێوە داوا ناکەم بەڵام ھەر کەس ویستی رێگەی پەروردگاری بگرێت (با بیگرێ)
Verse 58
پشت ببەستە بە (خوای) زیندوو کەزاتێکە ھەرگیز نامرێت، تەسبیحات بکە بەستایشی ئەو بەسە (بۆ تۆ) کەخوا ئاگادارە بەگوناھی بەندەکانی
Verse 59
ئەو (خوایە)ی کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە وەئەوەیشی لەنێوانیاندایە لەشەش ڕۆژدا لەپاشانیش بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەبێ ئەوەی شێوەکەی بزانین) ئەو خوای میھرەبانە کەواتە پرسیار لەزاتێک بکە کە بەھەموو شت زاناو ئاگادارە
Verse 60
وە کاتێک بەوان بوترێت سوژدە ببەن بۆخوای میھرەبان دەڵێن ڕەحمان کێیە (ئێمە نایناسین) ئایا سوژدە ببەین بۆ ئەو (زاتەی) کەتۆ فەرمانمان پێ دەدەیت وە (بەم داوای سوژدە بردنە) دورکەوتنەوەیان (لەڕێگای ڕاست) زیاتر دەبێت
Verse 61
پاک و بێگەرد وپیرۆزە ئەو (خوایەی) کە لەئاسماندا چەند خولگە (بورج)ی دروستکردووە ودایناوە لەئاسماندا خۆرێکی پڕشنگدار و مانگێکی ڕووناک کەرەوە (بۆ زەوی)
Verse 62
وە ئەو (خوایە) زاتێکە کەشەوو ڕۆژی لەجێی یەکتر داناوە (بەدوای یەکتردا دێن و شوێنی یەکتر دەگرنەوە) بۆ ئەو کەسەی بیەوێت بیربکاتەوە (لەدروسکراوەکانی خوا) یان بیەوێت شوکرانە بژێری خوا بکات
Verse 63
بەندە تایبەتیەکانی خوای میھرەبان کەسانێکن بە ویقارو نەرمی دەڕۆن بەسەر زەویدا (بێ لوت بەرزی و کەشخە و فیز کردن) وەکاتێک نەزان و نەفامەکان (بەووتەی ناشیرن) لەگەڵیان بدوێن ووتەیەک دەڵێن: جوان بێت (وەک: سڵاوتان لێ بێت)
Verse 64
ﯟﯠﯡﯢﯣ
ﯤ
وە کەسانێکن لەشەودا بۆ پەروەردگاریان سوژدە بەرن و شەو نوێژ دەکەن
Verse 65
وە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ لادە بەڕاستی سزای ئەو (دۆزەخە) لانەچووی بەردەوامە
Verse 66
ﯲﯳﯴﯵ
ﯶ
بەڕاستی دۆزەخ جێگەو شوێن مانەوەیەکی زۆر خراپە
Verse 67
وە کەسانێکن کاتێک ماڵ و سامان خەرج دەکەن (بۆ خۆیان و خێزانیان)
نەزیادە ڕۆی و نەڕەزیلی و دەست نوقاوی (تێدا) ناکەن (بەڵکو) مام ناوەندیە لەونێوانەدا
نەزیادە ڕۆی و نەڕەزیلی و دەست نوقاوی (تێدا) ناکەن (بەڵکو) مام ناوەندیە لەونێوانەدا
Verse 68
وەکەسانێکن کەلەگەڵ خوادا ناپەرستن ھیچ پەرستراوێکی تر و ناکوژن ھیچ کەسێک کەخوا کوشتنی ئەوی یاساغ و(حەرام) کردووە بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زیناو داوێن پیسی ناکەن وە ھەر کەس ئەو تاوانانە بکات (کەباسکران) سزاکەی وەردەگرێت
Verse 69
سزای بۆ چەند بارە دەکرێتەوە لەڕۆژی قیامەتدا وە بێ بڕانەوە وبە بێ ڕێزو ڕیسوایی لەدۆزەخ دا دەمێنێتەوە
Verse 70
بێجگە لەکەسێ تەوبەی کردبێ و باوەڕی ھێنابێت کارو کردەوەی چاکیشی کردبێت ئا ئەوانە خوا خراپە و تاوانەکانیان دەگۆڕێت بەچاکە وەخوا ھەمیشە لێبووردەی بەبەزەییە
Verse 71
وە ھەر کەس تەوبەی کردو کردەوەی چاکی کرد ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا بە گەڕانەوەیەکی تەواو
Verse 72
وە (بەندەکانی خوا) کەسانێکن کەشایەتی درۆ نادەن و کاتێ تێپەڕ بن بەلای شتی بێ سووددا (ئەنجام بدرێت لەلایەن نەفامانەوە) تێپەڕ دەکەن بەڕێزەوە (پێ گوێدانە نەفامان)
Verse 73
وە کەسانێکن کاتێک ئامۆژگاری بکرێن بەئایەتەکانی پەروەردگاریان ناکەون بەسەریاندا بە کەڕی و کوێری
Verse 74
وە کەسانێکن کەدەڵێن ئەی پەروەردگارمان ببەخشە پێمان لە ھاوسەران و نەوەکانمان (منداڵەکانمان) ئەوەی چاوانی پێ گەش بێ و ھۆی دڵخۆشی بێت
وە بمانکە بە پێشەوای پارێزکاران و لەخوا ترسان
وە بمانکە بە پێشەوای پارێزکاران و لەخوا ترسان
Verse 75
ئەوانە (کە ئەو سیفەتانەیان تیدایە) پاداشت دەدرێنەوە بەپلە و کۆشکی بەرز لە بەھەشتدا بەھۆی ئارام گرتنیان وە لەو شوێنەدا سڵاویان لێ دەکرێ (لەلایەن فریشتەکانەوە زۆر بەگەرمی)
Verse 76
ﯜﯝﯞﯟﯠﯡ
ﯢ
بێ بڕانەوە تیایدا دەمێننەوە چەن جێگا وشوێن ومانەوەیەکی جوان و خۆشە
Verse 77
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ خەڵکینە پەروەردگار گوێتان پێ نادات و ھیچ بایەخێکتان نیە لای ئەگەر دوعا و نزاتان نەبێت (لەکاتی تەنگی و ناڕەحەتیدا) کەچی (زۆربەتان) ئاینی خواتان بەدرۆ دەزانی (بڕواتان نەھێنا) جا دڵنیابن تۆڵەکەی یەخەتان دەگرێ و لێتان جیا نابێتەوە
تقدم القراءة