وەرگێڕانی سورەتی المطفّفين بە الكردية لە Burhan Muhammad - Kurdish translation
Verse 1
ﯖﯗ
ﯘ
هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).
Verse 2
ﯙﯚﯛﯜﯝﯞ
ﯟ
ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.
Verse 3
ﯠﯡﯢﯣﯤ
ﯥ
به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.
Verse 4
ﯦﯧﯨﯩﯪ
ﯫ
ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).
Verse 5
ﭑﭒ
ﭓ
بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره.
Verse 6
ﭔﭕﭖﭗﭘ
ﭙ
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.
Verse 7
ﭚﭛﭜﭝﭞﭟ
ﭠ
واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.
Verse 8
ﭡﭢﭣﭤ
ﭥ
جا تۆ چووزانی (سجین) چیه؟
Verse 9
ﭦﭧ
ﭨ
نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.
Verse 10
ﭩﭪﭫ
ﭬ
هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.
Verse 11
ﭭﭮﭯﭰ
ﭱ
ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.
Verse 12
که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.
Verse 13
ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه)...!!
Verse 14
نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
Verse 15
ﮍﮎﮏﮐﮑﮒ
ﮓ
نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.
Verse 16
ﮔﮕﮖﮗ
ﮘ
له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
Verse 17
پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.
Verse 18
ﮡﮢﮣﮤﮥﮦ
ﮧ
نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.
Verse 19
ﮨﮩﮪﮫ
ﮬ
جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه.
Verse 20
ﮭﮮ
ﮯ
نامه‌یه‌کی (دیار‌و ئاشکرایه، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره) مۆرکراوو لۆک کراویشه.
Verse 21
ﮰﮱ
ﯓ
ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
Verse 22
ﯔﯕﯖﯗ
ﯘ
به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.
Verse 23
ﯙﯚﯛ
ﯜ
له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).
Verse 24
ﯝﯞﯟﯠﯡ
ﯢ
خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.
Verse 25
ﯣﯤﯥﯦ
ﯧ
شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره.
Verse 26
که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.
Verse 27
ﯰﯱﯲ
ﯳ
هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه.
Verse 28
ﯴﯵﯶﯷ
ﯸ
(تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه.
Verse 29
بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.
Verse 30
ﰂﰃﰄﰅ
ﰆ
کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.
Verse 31
ﰇﰈﰉﰊﰋﰌ
ﰍ
کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...
Verse 32
ﰎﰏﰐﰑﰒﰓ
ﰔ
کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه!!
Verse 33
ﰕﰖﰗﰘ
ﰙ
خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه.
Verse 34
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
(ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.
Verse 35
ﭘﭙﭚ
ﭛ
له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):
Verse 36
ﭜﭝﭞﭟﭠﭡ
ﭢ
باشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه؟!
تقدم القراءة