وەرگێڕانی سورەتی الجن بە الكردية لە Burhan Muhammad - Kurdish translation
Verse 1
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: وه‌حی و نیگام پێڕاگه‌یه‌نراوه که به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌ك له په‌ریان گوێیان گرتووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و جا که ته‌واو بووه وتویانه: به‌ڕاستی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بیست.
Verse 2
هیدایه‌ت ده‌دات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگه‌یشتن، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێ کرد‌و هه‌رگیز که‌س ناکه‌ینه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگارمان.
Verse 3
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری پایه بڵندمان مه‌زن و گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌و زاته نه هاوسه‌ری بڕیارداوه نه نه‌وه‌ش.
Verse 4
به‌ڕاستی بێ دین و یاخیه‌که‌مان (واته ئیبلیس) شتی زۆر ناڕه‌واو نابه‌جێی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه (ده‌یه‌وێت هه‌موومان گومڕا بکات).
Verse 5
ئێمه گومانمان وابوو که ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ری هه‌رگیز درۆ به‌ناوی خواوه ناکه‌ن!!
Verse 6
به‌ڕاستی پیاوانێك له ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد په‌نایان ده‌برد به پیاوانێك له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان (په‌ریه‌کان ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی) که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی تر مانوویان کردن (به‌خورافات و شتی بێ سه‌رو به‌ر).
Verse 7
جا بێگومان په‌ریه‌کانیش گومانیان وه‌ك گومانی ئێوه وابوو که: ئیتر خوا هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێکی تر نانێرێت.
Verse 8
ئێمه‌ش به‌ڕاستی به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌کار، سه‌رنجماندا که پڕه له پاسه‌وانی به‌تواناو بێ شومار، نه‌یزه‌کیش به هه‌موو لایه‌کدا ده‌کشا، (دیار بوو که ڕووداوێکی گه‌وره ڕووی دابوو).
Verse 9
ئێمه جاران له هه‌ندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت و له‌ناوی ده‌بات.
Verse 10
جا به‌ڕاستی ئێمه نازانین ئایا نه‌خشه‌یه‌کی شه‌ڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، یاخود په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ڕێنموویی و هیدایه‌تیان بدات بۆ دینداری و سه‌رفرازی.
Verse 11
بێگومان ئێمه که‌سانی چاك و دیندارمان هه‌یه، هه‌روه‌ها که‌سانی تریش که‌به‌و شێوه‌یه نین، ئێمه جاران ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی هه‌مه جۆرمان گرتبووه‌به‌ر (به‌ڵام ئێسته به‌رنامه‌ی ئیسلام ڕون و دیاره).
Verse 12
ئێمه دڵنیا بووین که هه‌رگیز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچن له زه‌ویدا، هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵاتن و خۆ دزینه‌وه‌ش هه‌رگیز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچین.
Verse 13
به‌ڕاستی ئێمه کاتێك گوێمان له بانگه‌وازی هیدایه‌ت بوو، یه‌کسه‌ر باوه‌ڕمان پێ‌کرد، جا ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنێت به په‌روه‌ردگاری، ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانی بێ نرخ ته‌ماشا بکرێت، له گوناهه‌کانیشی چاوپۆشی نه‌کرێت.
Verse 14
به‌ڕاستی له‌ناو ئێمه‌دا که‌سانی موسوڵمان و خواناس هه‌یه، که‌سانی بێ دین و خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شیش، جا ئه‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێت دیاره که ڕێبازی سه‌ر فرازی دۆزیوه‌ته‌وه.
Verse 15
ﭝﭞﭟﭠﭡ
ﭢ
به‌ڵام خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شه‌کان به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت به‌ڵکو ده‌بنه سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ (لێره‌دا گوفتاری په‌ریه ئیمانداره‌کان ته‌واو ده‌بێت).
Verse 16
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین.
Verse 17
تا له‌وه‌شدا تاقییان بکه‌ینه‌وه‌و (به ته‌واوی ده‌ر ده‌که‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێیش به دنیا ده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، ده‌یخاته ناو سزا‌و ئازارێکی به‌رده‌وام.
Verse 18
دڵنیابن که: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته.
Verse 19
جا کاتێکیش به‌نده‌ی خوا محمد صلی الله علیه وسلم بانگه‌وازی بۆ شوێنکه‌وتنی به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (ئه‌و خه‌ڵکه به‌ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ریه‌وه) خه‌ریکبوو له ناوی به‌رن (نووری خوا بکوژێننه‌وه).
Verse 20
پێیان بڵێ: من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ لای په‌روه‌ردگارم، که‌سیش ناکه‌مه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی.
Verse 21
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من هیچ جۆره زه‌ره‌رو زیانێکم به‌ده‌ست نیه، هه‌روه‌ها هیدایه‌تیش به‌ده‌ست من نیه (ئه‌گه‌ر خۆتان بیر نه‌که‌نه‌وه، قه‌ناعه‌ت به‌زۆر نی یه).
Verse 22
بڵێ: به‌ڕاستی من هه‌رگیز هیچ که‌سێك له خوا په‌نام نادات ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تووشی زیانێکم بکات و هه‌رگیز په‌ناگایه‌کم ده‌ست ناکه‌وێت جگه لای خوا نه‌بێت.
Verse 23
به‌ڵکو من ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و به‌رنامه‌ی خوام له‌سه‌ره، جا ئه‌وه‌ی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخی ببێت ئه‌وه با دڵنیابێت که دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کراوه بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی.
Verse 24
هه‌تا کاتێك هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌بینن، ئه‌و کاته ئیتر ده‌زانن، کێ پشتیوانی لاوازه‌و ژماره‌که‌ی که‌مه.
Verse 25
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من نازانم ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێتان ده‌کرێت نزیکه یاخود ماوه‌یه‌کی درێژی بۆ داده‌نێت.
Verse 26
ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، که‌سیش له نهێنی و شاراوه‌کانی ئاگادار ناکات.
Verse 27
مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن)...
Verse 28
تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت له‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموویی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده خوا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون و هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ژماره ئامار کراوه.
تقدم القراءة