ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە مەچنە ژوورەوە بۆ ماڵەکانی پێغەمبەر ﷺ مەگەر ڕێگەتان پێ بدرێت بۆ نان خواردنێك بێ ئەوەی چاوەڕوانی پێگەیشتنی بکەن بەڵام ئەگەر بانگ کران (بۆنان خواردن) ئەوسا بڕۆنە ژوورەوە ئەمجا ئەگەر خواردنەکەتان خوارد بڵاوەی لێ بکەن وە مەمێننەوە بۆ قسە کردن چونکە بەڕاستی ئەو (مانەوەتان) ئازاری پێغەمبەر (ﷺ ) دەدات ئەویش شەرم دەکات لێتان (کە بێ دەنگە) بەڵام خوا لە(ووتنی) ھەق شەرم ناکات وە ھەر کاتێك داوای شتێکی ناوماڵتان کرد لە (ھاوسەرەکانی پێغەمبەر ﷺ) ئەوە لەپشتی پەردەوە لێیان داواکەن ئەو (شێوە داوا کردنە)تان خاوێن ترە بۆ دڵی ئێوەو ئەوانیش بە ھیچ شێوەیە بۆ ئێوە دروست نیە ئازاری (دڵی) پێغەمبەری خوا بدەن وە ھەرگیز نابێت خێزانەکانی پاش خۆی مارە بکەن بەڕاستی ئەو (ئازاردانی دڵ و مارەکردنە)تان بەلای خواوە (گوناھێکی) زۆر گەورەیە
الترجمة الكردية
يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَدۡخُلُواْ بُيُوتَ ٱلنَّبِيِّ إِلَّآ أَن يُؤۡذَنَ لَكُمۡ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيۡرَ نَٰظِرِينَ إِنَىٰهُ وَلَٰكِنۡ إِذَا دُعِيتُمۡ فَٱدۡخُلُواْ فَإِذَا طَعِمۡتُمۡ فَٱنتَشِرُواْ وَلَا مُسۡتَـٔۡنِسِينَ لِحَدِيثٍۚ إِنَّ ذَٰلِكُمۡ كَانَ يُؤۡذِي ٱلنَّبِيَّ فَيَسۡتَحۡيِۦ مِنكُمۡۖ وَٱللَّهُ لَا يَسۡتَحۡيِۦ مِنَ ٱلۡحَقِّۚ وَإِذَا سَأَلۡتُمُوهُنَّ مَتَٰعٗا فَسۡـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ حِجَابٖۚ ذَٰلِكُمۡ أَطۡهَرُ لِقُلُوبِكُمۡ وَقُلُوبِهِنَّۚ وَمَا كَانَ لَكُمۡ أَن تُؤۡذُواْ رَسُولَ ٱللَّهِ وَلَآ أَن تَنكِحُوٓاْ أَزۡوَٰجَهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦٓ أَبَدًاۚ إِنَّ ذَٰلِكُمۡ كَانَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمًا
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چن بۆ سه‌ردانی ماڵه‌کان پێغه‌مبه‌ر مه‌گه‌ر مۆڵه‌تتان بدرێت و مۆڵه‌ت بخوازن، (ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دران بۆ نانخواردنێك) چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پێنه‌گه‌یشتبوو (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که زوو مه‌چن که هێشتا خواردنه‌که پێنه‌گه‌یشتووه)، به‌ڵام بانگ کران ئه‌وه بچنه ژووره‌وه، خۆتان به گفتوگۆوه سه‌رگه‌رم مه‌که‌ن، چونکه ئه‌و کاره‌تان پێغه‌مبه‌ر ئازار ده‌دات (هه‌رچه‌نده) شه‌رمتان لێده‌کات و (داوای چوونه ده‌ره‌وه‌تان لێ‌ناکات، بێگومان) خوا شه‌رم له (ڕاگه‌یاندنی) حه‌ق و دروستی ناکات خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیه ئازار‌و دڵته‌نگی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا پێش بێنن، هه‌رگز بۆتان نیه هاوسه‌رانی دوای خۆی به هیچ جۆرێك ماره بکه‌ن چونکه ئه‌و کاره‌تان لای خوا زۆر گه‌وره‌یه‌و (زۆر نابه‌جێیه، چونکه ئه‌وان دایکتانن، دایکیش له ڕۆڵه‌ی حه‌رامه).
Burhan Muhammad - Kurdish translation