ئەمجا ئەگەر (لە جەنگدا) گەشتن بەوانەی بێ باوەڕن ئەوە بدەن لە گەردنیان وبیانکوژن ھەتا کاتێك کوشتاری زۆریان لێ دەکەن ئەمجا (دیلەکانیان) قایم ببەستەنەوە جا دواتر یان بەمنەت وچاکە (بەرەڵایان کەن) یان بە فیدیە وبریتی وەرگرتن، ھەتا جەنگ چەکەکان (بە بێ باوەڕان) دادەنێت (یان تا جەنگ کۆتایی دێت بە نەمانی بت پەرستان)، فەرمان ئەوەیە ئەگەر خوا بیوویستایە خۆی تۆڵەی لێ دەسەندن بەڵام (فەرمانی پێدان بە جەنگ) تا بەیەکتری تاقیتان بکاتەوە، ئەو کەسانەش لە پێناو ڕێبازی خوادا کوژران ئەوە خوا ھەرگیز (پاداشتی) کردەوەکانیان وون ناکات
الترجمة الكردية
فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَضَرۡبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثۡخَنتُمُوهُمۡ فَشُدُّواْ ٱلۡوَثَاقَ فَإِمَّا مَنَّۢا بَعۡدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلۡحَرۡبُ أَوۡزَارَهَاۚ ذَٰلِكَۖ وَلَوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنۡهُمۡ وَلَٰكِن لِّيَبۡلُوَاْ بَعۡضَكُم بِبَعۡضٖۗ وَٱلَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعۡمَٰلَهُمۡ
(ئه‌م فه‌رمانه‌بۆ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن، ئینجا که‌هێزیان نه‌ما، به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن، ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن: یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت، یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌و فیدیه ئازادیان بکه‌ن، تا شهر کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن، بڕیاره‌که ئاوهایه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون، هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات.
Burhan Muhammad - Kurdish translation