ترجمة سورة العلق

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة العلق باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

(ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە
مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو
بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە
ئەوەی کە(مرۆڤی) فێر(ی نووسین) کردووە بەقەڵەم
مرۆڤی شارەزا کردووە بەو شتانەی کە نەی دەزانی
نا (وانیە ) بەڕاستی مرۆڤ یاخی دەبێت
خۆی ببینێت كە دەوڵەمەند بووە
بێگومان ھەر بۆ لای پەروەردگاری تۆیە گەڕانەوە
ئایا بینیت ئەو کەسەی کە جڵەوگیریی ئەکات
لە بەندەیەک کەنوێژ بکات ؟
ئایا پێم بڵێ ئەگەر(ئەو کەسە) لەسەر ڕێی ڕاست بووایە
یان فەرمانی بدایە بەپارێزکاریی ولەخوا ترسان (باشتر نەبوو)
ئایا بینیت ئەگەر بڕوای(بە ئاینی ڕاست) نەبێت وپشتی لێ ھەڵکات (ڕزگاری دەبێ)
ئایا نەی زانیوە کەخوا دەی بینێت
وا نیە (کە بیری لێ دەکاتەوە) بە ڕاستی ئەگەر واز نەھێنێت ڕای دەکێشین (بە قژی) پێشەسەری
پێشەسەرێکی درۆزنی بە ھەڵەدا چوو
ئەمجا با ئەو بانگی ھاوڕێکانی خۆی بکات
ئێمەش بانگی فریشتەی زەبر بە دەست دەکەین
نەخێر، بە گوێی(ئەو کەسانە) مەکە، وە کوڕنوش بەرەو (لەخوا) نزیک بکەوەرەوە
Icon