ترجمة سورة العاديات

الترجمة الكردية
ترجمة معاني سورة العاديات باللغة الكردية من كتاب الترجمة الكردية .
من تأليف: حمد صالح باموكي .

سوێند بە ئەسپانی تاودەر(کە دەپڕمێنن) چۆن پڕمەیەك (لەکاتی غەزاکردندا)
وە سوێند بە ئاگر ھەڵگیرسێنەران لەبەرد بەناڵی سمیان
وە سوێند بە (ئەسپانی) ھێرش بەران لە بەیانیاندا
کە بەوە تەپ وتۆز ھەڵدەستێنن
وە بەو تەپ وتۆزەوە، خۆیان دەکەن بە ناوەڕاستی کۆمەڵی دوژمندا
بەڕاستی مرۆڤ بۆ پەروەردگاری نا سوپاسە
وە بێگومان خۆی لەسەر ئەم ناسوپاسیە شایەتە
وە بەڕاستی مرۆڤ بۆ خۆشەویستی ماڵی دونیا زۆر بەتین وپەرۆشە
دەی ئایا نازانی کاتێك کە مردووی ناو گۆڕەکان زیندوو کرانەوە و(ھێنرانە دەرەوە)
وە ئاشکرا بوو ھەرچی ڕازی ناو دڵانە
بێگومان پەروەردگاریان لەو ڕۆژەدا ئاگادارە بە کردەوەیان
Icon