بۆ ئەوانە ھەیە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی کە ڕوبارەکان بە ژێریاندا دێن و دەچن دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی زۆری ئاڵتون وە پۆشاکی سەوز دەپۆشن لە ئاوریشمی تەنک و ئەستور پاڵ دەدەنەوە لەو (بەھەشتە) دا بە سەر کورسی و پاڵپشتەکانەوە ئای چەند پاداشتێکی چاک و جێگایەکی خۆشە
الترجمة الكردية
أُوْلَـٰٓئِكَ لَهُمۡ جَنَّـٰتُ عَدۡنٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ يُحَلَّوۡنَ فِيهَا مِنۡ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٖ وَيَلۡبَسُونَ ثِيَابًا خُضۡرٗا مِّن سُندُسٖ وَإِسۡتَبۡرَقٖ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِۚ نِعۡمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتۡ مُرۡتَفَقٗا
ئا ئه‌وانه باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دن_بۆیان ئاماده‌یه، که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌به‌رده‌میاندا جاری و ڕه‌وانه، بازن و ده‌سته‌به‌ندو (سه‌عاتی) ئاڵتونیان له ده‌ست ده‌کرێت، پۆشاکی سه‌وزی جوان ده‌پۆشن که دووتوێیه، چینی ژێره‌وه ئاوریشمی ئه‌ستووره، چینی سه‌ره‌وه ئاوریشمی ته‌نکه، (جا به‌که‌ماڵی شادیه‌وه) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، به‌ڕاستی ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان ده‌ستکه‌وتووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشترین و سازگارترین جێگه‌و ڕێگه‌دا.
Burhan Muhammad - Kurdish translation