ئەگەر ئێوە یارمەتی ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) نەدەن ئەوە بێگومان خوا یارمەتی داوە کاتێک بێ بڕوایان دەریان کرد لە مەککە پێغەمبەر یەکێک بوو لەو دوو کەسە کاتێک ئەو دووانە (پێغەمبەر و ئەبو بەکر) لەئەشکەوتی (پور) دا بوون ئەو کاتە بەھاوەڵەکەی (بە ئەبوبەکری صدیقی) ووت خەم مەخۆ بێگومان خوا لەگەڵمانە ئەمجا خوا ئارامی و ئاسایشی بۆ ناردە خوارەوە، وە یارمەتیدا بە سەربازانێک کە نەتاندەبینین ووتەی بێ باوەڕانی گێڕا بەژێر کەوتوو و ووتەی خوا ھەر بەرز و بڵندە وە خوا زاڵ و باڵادەست و کاردروستە
الترجمة الكردية
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدۡ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذۡ أَخۡرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ ٱثۡنَيۡنِ إِذۡ هُمَا فِي ٱلۡغَارِ إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيۡهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٖ لَّمۡ تَرَوۡهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلسُّفۡلَىٰۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِيَ ٱلۡعُلۡيَاۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌که‌ن و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پشتگیری کرد‌و سه‌ری خست، کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد، به‌رنامه‌و ئاینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره، خوایش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation