(ئەوە واز لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانە بڕوایان بەقورئان نەھێناو بە درۆیان دانا کە ھیچ زانیاریان دەربارەی نەبوو کە ھێشتا سەرئەنجامی (سزا‌و تۆڵەی) قورئانیان بۆ نەھاتووە بە ھەمان شێوە (پەیامی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانی ئەوانەی لەپێش ئەمانەوە بوون ئەمجا سەرنج بدە کە چۆن بوو دواڕۆژ و ئاکامی ستەمکاران
الترجمة الكردية
بَلۡ كَذَّبُواْ بِمَا لَمۡ يُحِيطُواْ بِعِلۡمِهِۦ وَلَمَّا يَأۡتِهِمۡ تَأۡوِيلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّـٰلِمِينَ
به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه ئه‌وانه بڕوایان به‌قورئان نه‌کردووه که‌هیچ شتێکیان نه‌زانیووه ده‌رباره‌ی، هێشتا بۆیان نه‌هاتووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به‌ڵێنی پێداون، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، ده‌ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده بزانه سه‌رئه‌نجامی سته‌مکاران چۆن بووه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation