(یوسف و ئافرەتەکە) ھەر دووکیان بەڕاکردن گەشتنە لای دەرگاکە (یوسف بۆ خۆ ڕزگارکردن و ژنەکەی (عەزیزی میێر) یش بۆ ئەوەی بگات بە یوسف (بۆ بەجێھێنانی مەبەستی خۆی) (ئافرەتەکە) کراسەکەی (یوسفی) دڕاند لەدواوە جا ھەردووکیان تووشی مێردی (ئافرەتەکە) بوون لەبەردەم دەرگاکەی (دەرەوە) دا (ئافرەتەکە بۆ ئەوەی خۆی لەو تاوانە بەدوور بگرێت وخیانەتەکەی دەرنەکەوێت) بەپەلە ووتی: سزای ئەو کەسە چیە کە ویستبێتی خراپە (داوێن پیسی) لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات جگە لەوەی بەند بکرێت یان سزایەکی سەخت بدرێت
الترجمة الكردية
وَٱسۡتَبَقَا ٱلۡبَابَ وَقَدَّتۡ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٖ وَأَلۡفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلۡبَابِۚ قَالَتۡ مَا جَزَآءُ مَنۡ أَرَادَ بِأَهۡلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسۡجَنَ أَوۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ
سه‌رئه‌نجام هه‌ردووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ ده‌رگاکه (یوسف بۆ کردنه‌وه و ئه‌ویش بۆ داخستن) ژنه‌که توانی ده‌ستی له کراسه‌که‌ی گیر بکات و له پشته‌وه دڕاندی، ئه‌وسا هه‌ردووکیان له به‌رده‌می ده‌رگاکه‌دا تووشی مێرده‌که‌ی هاتن، خیرا هاته قسه‌و ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیه وتی: باشه ئاخۆ سزای ئه‌و که‌سه چییه که وستبیتی خراپه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌تدا بکات، جگه له‌وه‌ی به‌نده بکرێت یان سزایه‌کی به‌ئێش بدرێت.
Burhan Muhammad - Kurdish translation