وە بڕیاریاندا بۆ خوا لەوەی کە (خوا) دروستی کرد‌و دایھێنا بەشێک لەکشتوکاڵ و ئاژەڵ و ماڵات جا بەگومانی خۆیان ووتیان ئەمە بۆ خوایە وە ئەوەش بۆ ھاوبەشەکانمان (بتەکانمانە) جا ئەوەی بۆ ھاوبەشەکانیانە ئەوە بە خوا ناگات وە ئەوەش بۆ خوایە ئەوە دەگات بە ھاوبەشەکانیان (واتە: خوا نایەوێت و ئەیداتەوە بەسەریاندا) ئای چ خراپە ئەوەی بڕیاری دەدەن
الترجمة الكردية
وَجَعَلُواْ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلۡحَرۡثِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ نَصِيبٗا فَقَالُواْ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعۡمِهِمۡ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَاۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمۡ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمۡۗ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ
(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو نه‌فامانه) هه‌ندێک له‌وه‌ی که خوا دروستی کردووه له به‌رو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به به‌شی خوا‌و وتویانه: ئه‌مه به‌شی خوایه به‌خه‌یاڵی خۆیان! (هه‌ندێکی تریشیان جیا کردۆته‌وه و وتویانه) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه! جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه ئه‌وه به‌خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه، ئه‌وه‌ش که به‌خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریانداوه، ئه‌وه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان بوو، ئای که دادوه‌ریه‌کی خراپ و نادروست ده‌که‌ن.
Burhan Muhammad - Kurdish translation