وە (بە گومانی خۆیان) دەیانووت ئەمانە ئاژەڵ وماڵات وکشتوکاڵێکن کە قەدەغە کراون نابێت لێیان بخوات کەسانێک نەبێت خۆمان بمانەوێت بەگومانی خۆیان ماڵاتێکیش پشتیان قەدەغە کرابوو (نابیێت باریان لێ بنرێت یا سواریان ببن) ھەروەھا ئاژەڵ و ماڵات ھەیە (لەکاتی سەربڕیندا) ناوی خوایان لەسەر نەدەبرد بەدرۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە لەمەولا خوا تۆڵەی ئەو درۆ ھەڵبەستنەیان لێ دەستەنێت
الترجمة الكردية
وَقَالُواْ هَٰذِهِۦٓ أَنۡعَٰمٞ وَحَرۡثٌ حِجۡرٞ لَّا يَطۡعَمُهَآ إِلَّا مَن نَّشَآءُ بِزَعۡمِهِمۡ وَأَنۡعَٰمٌ حُرِّمَتۡ ظُهُورُهَا وَأَنۡعَٰمٞ لَّا يَذۡكُرُونَ ٱسۡمَ ٱللَّهِ عَلَيۡهَا ٱفۡتِرَآءً عَلَيۡهِۚ سَيَجۡزِيهِم بِمَا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
هاوه‌ڵگه‌ران به بڕیاری نادروستی خۆیان ده‌یانوت: ئه‌مانه چه‌ند ماڵات و کێڵگه‌یه‌کن قه‌ده‌غه کراون، که‌س لێیان ناخوات مه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت و ڕازی بین، هه‌ندێک ماڵاتی تریش حه‌رام کرابوو پشتیان بۆ سواریی و بۆبار به‌کار بهێنرێت، ماڵاتێکی تریش هه‌ن ناوی خوای له‌سه‌ر نابه‌ن (ناوی بته‌کان ده‌به‌ن له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) ئه‌م کاره‌یان درۆ هه‌ڵبه‌ستن بوو به ده‌م خواوه (گوایه به‌و کاره‌یان ڕازیه)، بێگومان خوا له ئاینده‌دا تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان لێ ده‌ستێنێت که به‌ناحه‌ق هه‌ڵیانده‌به‌ست.
Burhan Muhammad - Kurdish translation