(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەو شایەتانەتان بھێنن کە شایەتی دەدەن کە خوا ئەمەی حەرام کردووە جا ئەگەر (بە درۆ) شایەتیان دا تۆ لەگەڵیاندا شایەتی مەدە وە شوێن ھەواو ھەوەس وئارەزواتی ئەوانە مەکەوە کەباوەڕیان نەھێنا بەئایەتەکانی ئێمە وە شوێن ئەوانەش مەکەوە کەبڕوایان نیە بەڕۆژی دوایی ئەوانەش کەھاوبەش و ھاوتا بۆ پەروەردگاریان بڕیار دەدەن
الترجمة الكردية
قُلۡ هَلُمَّ شُهَدَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ يَشۡهَدُونَ أَنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَاۖ فَإِن شَهِدُواْ فَلَا تَشۡهَدۡ مَعَهُمۡۚ وَلَا تَتَّبِعۡ أَهۡوَآءَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡأٓخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمۡ يَعۡدِلُونَ
پێیان بڵێ: ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی خوا ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن، ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن.
Burhan Muhammad - Kurdish translation