(ئەی موحەممەد ﷺ) واز بێنە لەوانەی ئاینەکەیان کردووە بە گەمە و گاڵتەجاڕی و ژیانی دونیا ھەڵی خەڵەتاندون وە بە قورئان ئامۆژگاریان بکە بۆ ئەوەی ھیچ کەس تیا نەچێ بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کردویەتی کە جگە لە خوا ھیچ دۆست و تکاکارێکی نیە ئەگەر ھەموو فیدیە و بریتیەک بدات لێی وەرناگیرێت ئەوانە کەسانێکن بەھۆی ئەو (خراپانە) ی کە کردوویانە تیاچوون بۆ ئەوانەیە خواردنەوەیەک لە ئاوی زۆر گەرم و بەکوڵ وسزای زۆر بە ئازاریش بە ھۆی ئەوەی کەبێ بڕوابوون
الترجمة الكردية
وَذَرِ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَهُمۡ لَعِبٗا وَلَهۡوٗا وَغَرَّتۡهُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ وَذَكِّرۡ بِهِۦٓ أَن تُبۡسَلَ نَفۡسُۢ بِمَا كَسَبَتۡ لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٞ وَلَا شَفِيعٞ وَإِن تَعۡدِلۡ كُلَّ عَدۡلٖ لَّا يُؤۡخَذۡ مِنۡهَآۗ أُوْلَـٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أُبۡسِلُواْ بِمَا كَسَبُواْۖ لَهُمۡ شَرَابٞ مِّنۡ حَمِيمٖ وَعَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡفُرُونَ
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) وازله‌وانه بهێنه که ئاینی خۆیان کردووه به‌گاڵته‌وگاڵته‌جار و ژیانی دنیا فریوی داون و سه‌ر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنه‌ره‌وه به‌قورئان تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باریه‌وه، ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نه‌بێت پشتیوانی بێت، که‌سیش نه‌بێت تکاکاری بێت، چونکه کابرای خوانه‌ناس هه‌رچیه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی، لێی وه‌رناگرێت، ئا ئه‌وانه کاسانێکن که گرفتار بوون و تیاچوون به ده‌ست کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باری خۆیانه‌وه، بۆ ئه‌وانه خواردنه‌وه و ئاوی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش ئاماده‌یه، به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه.
Burhan Muhammad - Kurdish translation