وەرگێڕانی سورەتی يونس بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمە ئایەتەکانی قورئانی نەگۆڕاوی پڕ حیکمەتە
Verse 2
ئایا بەلای خەڵکەوە سەیرە کە ئێمە نیگامان کردوە بۆ پیاوێک لەخۆیان (پێمان ووتووە) کە ئادەمی بترسێنە وە موژدە بدە بەوانەی باوەڕیان ھێناوە کە بێگومان بۆیان ھەیە پلە و پایەی بەرز لای پەروەردگاریان بەڵام بێ باوەڕان ووتیان بێگومان ئەم (پیاوە) جادوگەرێکی ئاشکرایە
Verse 3
بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە ئەو زاتەیە کە ھەموو ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەشەش ڕۆژدا پاشان بەرزبویەوە سەر عەرش و قەراری گرت (باوەڕمان پێیەتی بەڵام چۆنیەتێکەی نازانین) (خوا) ھەموو کاروبارەکان ھەڵدەسوڕِێنێت ھیچ تکا کارێک نیە (بۆ کەس) مەگەر لەپاش رێگەدانی ئەو (خوا) نەبێت ئەوزاتە پەروەردگاری ئێوەیە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن دەی ئایا ئێوە بیرناکەنەوە
Verse 4
گەڕانەوەی ھەمووتان ھەر بۆلای ئەوە بەڵێنی خوا حەق وڕاستە بێگومان خوا لەسەرەتاوە دروستکراوان دروست دەکات دوای (مردنیان) دووبارە دروستیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە بڕوایان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردوە بە دادگەرانە وە ئەوانەی باوەڕیان نەھێناوە بۆیان ھەیە خواردنەوەی کوڵاو کوڵی زۆر گەرم وە سزای سەختی ئازاردەر لەبەر ئەوەی لەدونیادا بێ باوەڕبوون
Verse 5
خوا زاتێکە کە خۆری گێڕاوە بە تیشک مانگیشی گێراوە بەڕووناکی بۆ (گەڕانی) مانگ چەند قۆناغێکی دیاری کردوە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و ڕۆژی) پێ بزانن خوا ئەوانەی دروست نەکردوە بەحەق و ڕاستی نەبێت ئایەتەکان شیدەکاتەوە بۆ کۆمەڵێک کە زانان و تێدەگەن
Verse 6
بێگومان لە جیاوازی شەو و ڕۆژدا و ھەرچی خوا دروستیکردوە لە ئاسمانەکان و زەویدا چەند نیشانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی کە خۆیان دەپارێزن و لە خوا دەترسن
Verse 7
بەڕاستی ئەوانەی بەھیوای دیداری ئێمە نین (لە دواڕۆژدا) وڕازی بوون بەژیانی دونیا ودڵنیا بوون پێی وە ئەوانەی بێ ئاگان لە ئایەتەکانی ئێمە
Verse 8
ﭡﭢﭣﭤﭥﭦ
ﭧ
ئەوانە جێگایان دۆزەخە لەبەر ئەو کردەوانەی کە (لەدونیادا) دەیان کرد
Verse 9
بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردوە پەروەردگاریان ڕێنمونیان دەکات بەھۆی باوەڕەکەیانەوە ڕوبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا لە باخ وبەھەشتانی پڕ نازو نیعمەتدا
Verse 10
دوعایان تێیدا (ئەوەیە کەدەڵێن) پاکو بێگەردی بۆتۆ ئەی پەروەردگارمان سڵاو کردن لێیان لەو (بەھەشتەدا) بەووشەی سەلامە وە دواھەمین دوعایان (ئەوەیەکە دەڵێن) بێگومان سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە کە پەروەردگاری ھەموو جیھانە
Verse 11
وەئەگەر خوا پەلەی بکردایە لە (گیرا کردنی دوعای) شەڕ و خراپەدا بۆ خەڵکی وەک پەلەکردنی (گیرا کردنی دوعای) خێر وخۆشی ئەوە ماوەکەیان دوایی پێ دەھێنرا و (کاتی مردنیان دەھات) بۆیە مۆڵەتی ئەوانە دەدەین بەھیوای دیداری ئێمە نین (لەڕۆژی دواییدا) لە نێو گومڕایی و سەرکەشیی خۆیان دا بسوڕێنەوە و بتلێنەوە
Verse 12
وەکاتێک ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت بەڕاکشان یان بەدانیشتن یان بەپێوە لێمان دەپاڕێتەوە ئەمجا کاتێک زەرەر و زیانەکەمان لەسەر لابرد و نەمان ھێشت دەڕوات (دەچێتە سەر حاڵی پێشووی و دەگەڕێتەوە سەر کاری ناپەسەندی) وەک ھاوار و دوعای نەکردبێت لێمان نەپاڕابێـتەوە بۆ لابردنی زیانێک کە دووچاری بوو بوو بەو جۆرە ڕازێنراوەتەوە بۆ زیادە ڕەۆیان ئەو کردەوانەی کە دەیان کرد
Verse 13
سوێند بەخوا بەڕاستی لەناومان برد چەند گەل و نەتەوە لەپێش ئێوەدا کاتێک ناھەقیان کرد لەکاتێکدا کەپێغەمبەرانیان بەبەڵگەی ڕوونەوە بۆ ھات ھەر باوەڕیان نەھێنا ئا بەو جۆرە تۆڵە لە کۆمەڵی تاوانباران دەستێنین
Verse 14
لەپاشان ئێوەمان کرد بەجێگر و جێنشین لەزەویدا لەپاش ئەوان بۆ ئەوەی سەرنج بدەین ئێوە چۆن ڕەفتار وکردەوە دەکەن
Verse 15
وەکاتێک بخوێنرێتەوە بەسەریاندا ئایەتە روونەکانی ئێمە ئەوانەی بەتەمای دیداری ئێمە نین (لەدوارۆژ دا) دەڵێن قورئانێکی تر جگەلەم قورئانە بھێنە یان بیگۆڕە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ بۆ من نیە کە لەلایەن خۆمەوە بیگۆڕم من شوێن ھیچ شتێ ناکەوم جگەلەوەی وەحی و سرووش دەکرێت بۆم بەڕاستی من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بکەم لەسزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)
Verse 16
(پێیان) بڵێ ئەگەر خوا بیویستایە ئەم قورئانەم نەدەخوێندەوە بۆتان وە لەو (قورئانە) ئاگادارم نەدەکردن چونکە بێگومان من مامەوە لەناوتاندا ماوەی تەمەنێکی درێژ پێش ھاتنی ئەم قورئانە دەی ئایا ئێوە بۆ ژیر نابن و بیرناکەنەوە؟
Verse 17
جا کێ ستەمکارترە لەو کەسەی درۆ بەدەم خواوە ھەڵبەستێ یان ئایەتەکانی قورئان بەدرۆ دابنێت بەڕاستی تاوان باران ڕزگاریان نابێت
Verse 18
ئەوانە بێجگە لەخوا شتانێک دەپەرستن کە نەزیانیان پێ دەگەیەنن نەسوود و قازانج وە دەڵێن ئەو بتانە تکا کارمانن لای خوا (ئەی موحەممەد ﷺ بەوانە) بڵێ ئایا ئێوە ھەواڵ دەدەن بەخوا بەشتێک کەبێ ئاگایە لێی لەئاسمانەکان و زەویدا خوا پاک و بێگەرد و بڵندە لەوەی کە دەیکەنە ھاوبەشی
Verse 19
خەڵکی لەرابوردودا ھەریەک ئوممەت بوون (بڕوا دار بوون بەخوا) ئەمجا جیاواز بوون وە ئەگەر بڕیارێک پێشتر نەدرایە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەوا بڕیار دەدرا لەنێوانیاندا لەوەی کە تێیدا جیاواز بوون
Verse 20
وە ئەوانە دەڵێن با بھێنرایەتە خوارەوە بۆی بەڵگەو نیشانەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە تۆش بڵێ بێگومان (زانینی) نھێنی و پەنھانی تایبەت بە خوایە کەواتە چاوەڕوانی بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا یەکێکم لە چاوەڕوانکاران
Verse 21
وە کاتێک کە نیعمەت و ڕەحمەتی خۆمان دەدەین بەخەڵکی و تامی ئەو نیعمتەیان پێدەچێژین لەپاش زیان و ناخۆشیەک کە لێیان کەوتووە دەست بەجێ ئەوان پیلان دەگێڕن دەربارەی بەڵگە و ئایەتەکانی ئێمە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ خوا خێراترە لە پیلان کردندا (لە بەرامبەر پیلانی ئەواندا) بێگومان فریشتە و چاودێرەکانمان ھەر پیلان و فڕو فێڵێک (ئەو بێ باوەڕانە )دەیکەن دەینوسن
Verse 22
خوا زاتێکە ھاتو چۆتان پێ دەکات لەووشکایی و لەدەریادا ھەتا کاتێک ئێوە لەکەشتیدان (کەشتیەکان) دەیان گێڕێت بەھۆی شنە بایەکی خۆشەوە و خۆش حاڵ دەبن پێی (لەپڕ) ڕەشە بایەکی زۆر بەھێز لەو (کەشتییانە) ھەڵکات وشەپۆلیان بۆ بێت لەھەموو لایەکەوە، وە دڵنیا بوون لەوەی کە ئەوان دەورە دراون و (لەناو دەچن) ھاوار دەکەنە خوا ی گەورە زۆر بەدڵسۆزی وگەردنی بۆ کەچ دەکەن (و دەڵێن) سوێند بەخوا ئەگەر ڕزگارمان بکەیت لەم سەختی وناڕەحەتیە بێگومان ئێمە لە سوپاسگوزاران دەبین (بۆتۆ ئەی خوایە)
Verse 23
ئەمجا کاتێک خوا ڕزگاری کردن ( لەو ناڕەحەتیە) کوتوپڕ دەست دەکەنەوە بە خراپەکاری و بێ باوەڕی لەزەویدا بە ناڕەوا ئەی ئادەمیە (خراپەکارەکان) لەڕاستیدا ستەم و ناحەقیەکانتان زیانی ھەر بۆ خۆتانە لەزەتی ژیانی دونیاش بێ نرخە پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵتان پێ دەدەین بەوەی کە (لەدونیادا) دەتان کرد
بێگومان وێنەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لەئاسمانەوە باراندومانە جا بەھۆی ئەو (بارانەوە ڕوەکی زۆر ڕواوە و) سەوزی و ڕوەکی زەوی تێکەڵ بەیەک بوون وبە یەکدا چوون لەوەی کە خەڵکی و ئاژەڵیش دەیخۆن ھەتا کاتێک زەوی (بەسەوزی و ڕوەک) ڕەونەق و جوانی خۆی وەردەگرێت و خۆی دەڕازێنێتەوە دانیشتوان و خەڵکی ئەو (زەویە) وا دەزانن کەبە ڕاستی ئەوان بەتوانان بەسەر (دروێنە کردن) یدا (لەناکاوێکدا) فەرمانی ئێمە بێت بۆ ئەو (زەوی و کشتوکاڵە) لەشەو یان لەڕۆژدا ئەمجا وەک دروێنە کراوی لێ بکەین (وھیچیان بۆ نەمێنێتەوە) وەک لەوەو پێش ھەر نەبووبێت ئابەو جۆرە ڕوونی دەکەینەوە ئایەت و بەڵگەو نیشانەکانمان بۆ گەلێک کە بیربکەنەوە
Verse 25
وە خوا (خەڵک) بانگ دەکات بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی (بەھەشت) وە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات کە بیەوێت بۆ ڕێگەی ڕاست
Verse 26
بۆ ئەوانەی چاکەیان کردوە پاداشتی چاکتر (بەھەشت) و زیاتریان ھەیە (کەبینینی خوایە) دەم و چاویان دایناگرێت (لێی نانیشێت) ھیچ ڕەشی وتەپ و تۆزو ڕیسواییەک ئەوانە ھاوڕێی بەھەشتن ئەوانە لەو (بەھەشتە) دان بەھەمیشەیی
Verse 27
ئەوانەش کەکردەوەی خراپیان کردووە تۆڵەی ھەر خراپەیەک بەئەندازەی ئەو (خراپەیە تۆڵەی لێ دەسێندرێت) وە ڕیسوایی دایان دەگرێت بۆیان نیە ھیچ پەنادەرێک لە (سزای) خودا (بەڕادەیەک ڕوویان ڕەش بووە) دەڵێی دەم و چاوویان داپۆشراوە بە چەند بەشێک لەشەوە زەنگ ئەوانەی (کەباس کران) ھاوڕێی ئاگری دۆزەخن ئەوان تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی
Verse 28
(ئەی موحەممەد ﷺ باسی بکە بۆیان) ئەو ڕۆژەی ھەموویان کۆدەکەینەوە ئەمجا دەڵێین بەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا بڕیار داوە لەشوێنی خۆتاندا نەجوڵێن (ڕاوەستن) خۆتان و بت و پەرستراوەکانتان ئەمجا لێکیان جیادەکەینەوە پەرستراوەکانیان دەڵێن ئێوە ئێمەتان نەدەپەرست
Verse 29
جا خوا بەسە کە شاھید بێت لەنێوان ئێمە و ئێوەدا بێگومان ئێمە بێ ئاگابووین لەبەندایەتی کردنتان بۆ ئێمە
Verse 30
لەوێدا دەردەکەوێت ھەموو کەسێک چی پێش خۆی خستووە، وە ھەموو دەگەڕێنرێنەوە بۆلای خوا کە کۆمەکیکار وپەروەردگاری حەق و ڕاستیانە وە لێیان وون دەبێت ئەو (پەرستراوە درۆیانەی) ھەڵیان بەستبوون
Verse 31
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا کێ ڕزق و ڕۆزیتان دەدات لەئاسمان (بە باران) و لەزەویەوە (بە ڕووەک) یان کێ خاوەنی (دروستکەری) گوێ و چاوانە وە کێ زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت وە مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت ھەروەھا کێ کارەکان ھەڵدەسوڕێنێ بێگومان یەکسەر دەڵێن خوا کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ دەی بۆ خۆتان ناپارێزن (لەسزای خوا)؟
Verse 32
ھەر ئەو خوایە پەروەردگاری ڕاستی ئێوەیە دەی لەپاش ڕاستی ھیچ ھەیە جگە لەگومڕایی دەی چۆن لەڕێگەی ڕاست لادەدرێن؟!
Verse 33
بەو جۆرە چەسپاوە بڕیاری پەروەردگارت لەسەر ئەوانەی لەسنوور لایانداوە بێگومان ئەوانە بڕوا ناھێنن
Verse 34
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەی کردوتانە بەھاوبەشی خوا کەسێک ھەیە شتێک لەنەبوونەوە دروست بکات ئەمجا (لەپاش مردنی) دووبارەی بکاتەوە بڵێ خوا لە نەبوو شت دروست دەکات ئەمجا (لە پاش مردنی) دروستی دەکاتەوە دەی چۆن لە ڕاستی لا دەدرێن
Verse 35
بڵێ ئایا لە ناو پەرستراوەکانتاندا کەسێ ھەیە ڕێنمونی بکات بۆ ڕێگای ڕاست بڵێ خوا ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست جا ئایا کەسێک کە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕاستە ڕێ شایان ترە بەوەی پەیڕەوی بکرێت وشوێنی بکەویت یان کەسێک ڕێبازی ڕاست شارەزا نابێ مەگەر شارەزا بکرێت ئەوە چیتانە چۆن ئەو بڕیارە دەدەن؟
Verse 36
وە زۆربەیان شوێن ھیچ ناکەون جگە لەگومان بەڕاستی گومان لە ئاست ھەقدا ھیچ سوودێک (بەخاوەنەکەی) ناگەیەنێت بەڕاستی خوا زانایە بەوەی کە دەیکەن
Verse 37
ڕەوا نیە و ناگونجێت ئەم قورئانە ھەڵبەسترا بێ (لەلایەن کەسێکەوە) جگە لەخوا بەڵکو بەڕاست دانەری ئەو (کتێبانەی) پێش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان) وە ڕوون کەرەوەی کتێبە ئاسمانیەکانە (ئەم قورئانە) ھیچ گومانی تێدا نیە لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە ھاتووە
Verse 38
یان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە بەدەم خواوە بەوانە بڵێ سورەتێک بھێنن وەک ئەو و ھەر کەسێک کەدەتوانن بانگی بکەن بێجگە لەخوا ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
Verse 39
(ئەوە واز لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانە بڕوایان بەقورئان نەھێناو بە درۆیان دانا کە ھیچ زانیاریان دەربارەی نەبوو کە ھێشتا سەرئەنجامی (سزاو تۆڵەی) قورئانیان بۆ نەھاتووە بە ھەمان شێوە (پەیامی پێغەمبەرانیان) بەدرۆ زانی ئەوانەی لەپێش ئەمانەوە بوون ئەمجا سەرنج بدە کە چۆن بوو دواڕۆژ و ئاکامی ستەمکاران
Verse 40
لەوانیشدا کەسی وا ھەیە کەبڕوا بەقورئان دەھێنێت کەسی واشیان ھەیە کەبڕوای پێ ناھێنێت وە پەروەردگارت لەھەموو کەس زاناترە بە خراپەکاران
Verse 41
ئەگەر بڕوایان پێ نەھێنای ئەوە پێیان بڵێ (پاداشتی) کردەوەی خۆم بۆ خۆم و (پاداشتی) کردەوەی خۆتان بۆ خۆتان ئێوە بەرین (بەرپرسیارنین) لەوەی من دەیکەم منیش بەریم (بەرپرسیارنیم) لەوەی ئێوە دەیکەن
Verse 42
(کافران) کەسی وایان ھەیە گوێت لێ دەگرن (کەقورئان دەخوێنیت) جا ئایا تۆ گوفتارت بەکەڕان دەژنەوێنی؟ ئەگەر چی ئەو کەڕانە ھیچیش تێنەگەن
Verse 43
وە ھی وایان ھەیە دەڕوانێت بۆت دەی ئایا تۆ ڕێنمونی ئەو کوێرانە دەکەیت (مەبەست پێی بێ باوەڕانە کە کوێرن لە ئاست بینینی ھەق وڕاستیدا) ئەگەر چی ئەو کوێرانە نابیناش بن؟
Verse 44
بەڕاستی خوا ھیچ ستەم لەخەڵکی ناکات بەڵکو خەڵکی خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن
Verse 45
وە (بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە (خوا) ھەموویان کۆ دەکاتەوە دەڵێی لە دونیادا نەماونەتەوە ساتێکی کەم نەبێت لە ڕۆژێک خۆیان بەیەکتر دەناسێنن بەڕاستی زەرەرمەند بوون ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا بە (زیندووبونەوە) و دیداری خوا وە ئەوانە ڕێنمون وەرگرنەبوون
Verse 46
بەڕاستی ئەگەر نیشانت بدەین ھەندێک لەوەی بەڵێنمان داوە پێیان (زاڵبوونت بەسەریاندا) یان تۆ بمرێنین (پێش بەدی ھاتنی) ئەوە گەڕانەوەیان ھەر بۆلای ئێمەیە پاشان خوا شایەتە لەسەر ئەو کردەوانەی کە دەیکەن (لەپاش تۆ)
Verse 47
وە بۆ ھەموو گەلێک پێغەمبەرێک ھەبووە جا کاتێک پێغەمبەرەکەیان (لەقیامەتدا) ھات بۆلایان بڕیار دەدرێت لەنێوانیاندا بەدادگەریی و ڕاستی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت
Verse 48
دەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
Verse 49
(ئەی موحەممەدﷺ) بڵێ بەدەستم نیە بۆ خودی خۆم ھیچ زیان و سوودێک مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک کاتێکی دیاری کراو ھەیە ئەگەر کاتەکەیان ھات ئەوا نەساتێک دوا دەکەون نەپێشیش دەکەون
Verse 50
تۆ بڵێ (بەوانە) پێم بڵێن ئەگەر سزای خواتان بۆھات لەشەودا یان لەڕۆژدا ئایا تاوانباران بۆچی (سزایەک) پەلە دەکەن
Verse 51
ئایا پاش ئەوەی ڕوویدا و بەدی ھات ئێوە بڕوای پێ دەھێنن؟!! ئا ئێستا (بڕوای پێ دەھێنن)؟ خۆ بەڕاستی ئێوە پەلەی ھاتنی (ئەو سزا) یەتان دەکرد
Verse 52
ئەمجا پێـیان دەووترێت بەوانەی کە ستەمیان کردوە بچەژن سزای ھەمیشەیی ئایا ئێوە تۆڵەتان لێ دەسەندرێت مەگەر بەھۆی ئەو (کارانەوە) نەبێت کەخۆتان دەتان کرد
Verse 53
(ئەی موحەممەد ﷺ) لێت دەپرسن ئایا ئەو سزایە ڕاستە (بەدی دێت)؟ پێیان بڵێ بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم بێگومان ئەوە ڕاستە وە ئێوە ناتوانن خۆتانی لێ قوتار بکەن
Verse 54
ئەگەر ھی ھەرکەسێک بێت کە ستەمی کردووە (لەدونیادا) یان بێ باوەڕ بوو بێت ھەرچی لە زەویدایە لەبریتی خۆی دەیدات (تەنھا بۆ ئەوەی ڕزگاری ببێت) وە (بێ باوەڕان) پەشیمانی خۆیان دەشارنەوە (لەو ڕۆژەدا) کاتێک کە ئەو سزایە دەبینن جا بڕیار دەدرێت لە نێوانیاندا بەدادوەری و ئەوانە ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت
Verse 55
ئاگاداربن بەڕاستی موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ئاگاداربن بەڕاستی بەڵێنی (ھەڕەشەی) خوا ڕاستە بەڵام زۆربەیان نازانن
Verse 56
ﭻﭼﭽﭾﭿ
ﮀ
ئەو (خوایە) دەژێنێت ودەمرێنێت و ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
Verse 57
ئەی خەڵکینە بێگومان بۆتان ھاتووە ئامۆژگاری (قورئان) لەلایەن پەروەردگارتانەوە, وە شیفا و چارەیە بۆ ئەوەی لە ناو دڵ و دەرونتاندایە وە ڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ بڕواداران
Verse 58
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەر بەھۆی چاکە و میھرەبانی خواوەیە جا کەواتە بابەوە دڵخۆش بن ئەوە چاکترە (بۆیان) لەوەی کۆی دەکەنەوە (لەشتی ئەم دونیایە)
Verse 59
بڵێ (بەو بێ بڕوایانە) پێم بڵێن ئەوەی خوا ناردوویەتیە خوارەوە بۆتان لە ڕزق و ڕۆزی ھەندێکیتان کردووە بە حەرام و (ھەندێکی) بە حەڵاڵ بڵێ ئایا خوا مۆڵەتی (ئەوەی) پێ داوون (لەخۆتانەوە شتانێک حەڵاڵ و شتانێکیش حەرام بکەن) یان درۆ دەکەن بەناوی خواوە
Verse 60
وە گومانی ئەوانە چیە کە درۆ ھەڵئەبەستن بەناوی خواوە لەڕۆژی دواییدا بەڕاستی خوا خاوەنی چاکەو فەزڵ و بەھرەیە بەسەر خەڵکی یەوە بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسی (ئەو چاکەو بەھرانە) ناکەن
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ لە ھەر مەبەست و کارێکدا بیت وە ھەرچی لە قورئان بخوێنی و (ئێوە) ھەر کردەوەیەک بکەن بێگومان ئێمە بەسەرتانەوە شایەتین و ئاگادارین کاتێک دەڕۆنە ناویەوە و پێوەی خەریکن وە وون نابێت لەپەروەردگارت بەئەندازەی گەردیلەیەک نە لەزەوی و نە لەئاسماندا وە نەبچوکتر لەو گەردیلەیە و نە گەورەتر لەو (گەردیلەیە) مەگەر ئەوەتا لە ناو پەڕاوێکی ئاشکرادا (کەمەبەست پێی لوح المحفوظ) ـە
Verse 62
ئاگادار بن بێگومان دۆستانی خوا ترسیان لـەسەر نیە خەفەتیش ناخۆن
Verse 63
ﭜﭝﭞﭟ
ﭠ
ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە, وە ھەمیشە خۆیان دەپارێزن و لەخوا دەترسن
Verse 64
ھەر بۆ ئەوانە مزگێنی وموژدە لەژیانی دونیادا و لە دواڕۆژیشدا گۆڕان نیە بۆ ووتە (و بەڵێنە) کانی خوا ھەر ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
Verse 65
باخەمبارت نەکات ووتەی ئەوانە چونکە بەڕاستی ھێز و دەسەڵات ھەمووی بۆ خوایە خوایش بیسەر و زانایە
Verse 66
ئاگادار بن بەڕاستی ھەر بۆ خوایە ھەر چی لە ئاسمانەکان ھەرچیش لە زەویدایە پەیڕەویان نەکردووە ئەوانەی بێجگە لە خوا دەپەرستن پەرستراوانێک (ھاوبەشانێ بۆ خوا) ئەوانە تەنھا شوێن گومان کەوتوون وە ئەوانە تەنھا درۆدەکەن (بەگومان و گۆترە شت دەڵێن)
Verse 67
ئەو خوایە زاتێکە شەوی بۆ داناون تا تێیدا بحەسێنەوە ڕۆژیشی داناوە بە ڕووناککەرەوە (کەمایەی ژیان وگوزەرانتان بێت) بەڕاستی لەوەدا (کە باس کرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە دەبیستن و ژیرن
Verse 68
ئەوانە دەڵێن خوا منداڵی بۆخۆی ھەڵبژاردوە!! پاکی و بێگەردی بۆ خوا ئەو بێ نیازە تەنھا ئەو خاوەنیانە ھەرچی وا لە ئاسمانەکان و ھەرچی وا لە زەویدا ھیچ بەڵگەیەکتان لا نیە بەمەی کە دەیڵێن. ئایا شتێک دەڵێن بە دەم خواوە کە نایزانن و بێ ئاگان لێی
Verse 69
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی ئەوانەی کە درۆ ھەڵ دەبەستن بە ناوی خواوە (ھەرگیز) ڕزگارنابن
Verse 70
(چونکە) بەھرە و ڕابواردنێکی کەم لە دونیادا (بەسەر دەبەن) پاشان بۆ لای ئێمەیە گەڕانەوەیان ئەمجا پێیان دەچێژین سزای زۆر توند بەھۆی ئەوەی کە بڕوایان نەھێنا (تامردن)
Verse 71
(ئەی موحەممەد ﷺ) دەنگوباس و ھەواڵی نوح (علیە السلام) یان بۆ بخوێنەرەوە کاتێک بەگەلەکەی ووت ئەی گەلەکەم ئەگەر بەلاتانەوە قورس و گرانە مانەوەم لەناوتاندا و ئامۆژگاری کردنم (بۆتان) بەئایەتەکانی خوا ئەوامن پشتم بەخوا بەستووه ئێوەش کارو بڕیاری خۆتان کۆکەنەوە لەگەڵ ھاوبەشەکانتاندا ئەمجا با کار و بڕیارەکانتان شاراوە نەبێت بە لاتانەوە (بەڵکو ئاشکرابێت) پاشان پەلامارم بدەن و ماوەم مەدەن
Verse 72
جا ئەگەر سەرپێچیتان کردم (پشتم تێ دەکەن) ئەوە من داوام نەکردووە لێتان ھیچ پاداشتێک پاداشتی من ھەر لەسەر خوایە وە فەرمانم پێدراوە کە لە فەرمانبەردارانی خودا و موسوڵمانان بم
Verse 73
ئەمجا بەدرۆیان زانی ئەوسا ئێمەش ئەو (نوح) و ئەوانەش کەلەگەڵی بوون ڕزگارمان کردن لەکەشتیەکەدا وە کردمانن بەجێنشینانی (ئەوان لەزەویدا) ئەوانەشمان ژێر ئاو خست کەبڕوایان بەئایەتەکانی ئێمە نەھێنا ئەمجا سەرنج بدە و بڕوانە بزانە چۆن بوو دواڕۆژ و ئاکامی ترسێنراوان
Verse 74
ئەمجا لەدوای نوح ناردمان پێغەمبەرانێک بۆ ناو گەلەکانیان ئەوانیش ھاتن بۆ لایان بەبەڵگە ڕوونەکانەوە کەچی ئەوان بڕوایان نەھێنا بەوەی کەلە ڕابردوودا بڕوایان پێنەھێنا بوو بەو جۆرە مۆر دەنێین بەسەر دڵی دەست درێژ کاراندا (تاتێبگەن)
Verse 75
پاشان ناردمان لەپاش ئەو نێرراوانە موسا و ھارون بۆلای فیرعەون و ە بۆ لای دەستە و تاقمەکەی بە بەڵگە و موعجیزەکانمانەوە بەڵام ئەوان خۆیان بە گەورە زانی و ئەوان ھۆزێکی تاوان باربوون
Verse 76
جا کاتێک بۆیان ھات ھەق و ڕاستی لەلایەن ئێمەوە ووتیان بێگومان ئەمە جادوویەکی ڕوون و دیارە!
Verse 77
موسا ووتی (پێیان) ئایا ئێوە بەم ھەق و ڕاستیە دەڵێن (جادوە) کاتێک بۆتان ھاتووە ئایا ئەوە جادوە کە جادوگەران ڕزگاریان نابێت
Verse 78
ووتیان ئایا ھاتووی بۆلامان بۆ ئەوەی لاماندەیت لەوەی باوو باپیرانمان لەسەری بوون تا بۆ ھەر دووکتان (موسا و ھارون) بێت گەورەیی (وسەرۆکایەتی بەنو ئیسرائیل) لەزەویدا وە ئێمە ھەرگیز باوەڕتان پێ ناکەین
Verse 79
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
فیرعەون ووتی (بەکۆمەڵەکەی) بۆم بھێنن و (کۆی بکەنەوە) ھەموو جادوگەرێکی زۆر زانا و لێزان
Verse 80
جا کاتێک جادوگەرەکان ھاتن موسا پێی ووتن: ئەوەی دەتانەوێ بیھاوێژن (فڕێی دەن)
Verse 81
ئەمجا کاتێک (جا دوەکانیان) فڕێدا مووسا ووتی ھەرچی ئێوە ھێناوتانە جادوە بێگومان خوا بەزوویی پوچەڵی دەکاتەوە چونکە بەڕاستی خوا چاکی ناکات کردەوەی خراپەکاران
Verse 82
خوا حەق و ڕاستی سەردەخات (دەیچەسپێنێت) بەفەرمان و بەڵێنەکانی با تاوانبارانیش پێیان ناخۆش بێت
Verse 83
جا (لەسەرەتاوە) بڕوای نەھێنا بەموسا چەند کەسێک نەبێت لە گەلەکەی بەھۆی ترس و بیمیان لە فیرعەون و کاربەدەست وگەورەکانیان نەوەک بیانگێڕێتەوە بۆ بێ دینی بەڕاستی فیرعەون خۆبە زلزان و زاڵ بوو لە زەوی (میسر) دا وە بەڕاستی لە سنوور بەزێنەران بوو
Verse 84
وە موسا ووتی ئەی گەلەکەم گەر ئێوە بڕواتان بەخوا ھێناوە ئەوە تەنھا پشت بەخوا ببەستن ئەگەر ئێوە فەرمانبەر و مل کەچن
Verse 85
ئەوانیش (باوەڕدارەکان) ووتیان تەنھا پشتمان بەخوا بەستووە ئەی پەروەردگارمان مەمانگێڕە بە جێگەی ئەشکەنجە وئازار بۆ گەلی ستەمکاران
Verse 86
ﮮﮯﮰﮱﯓ
ﯔ
وە ڕزگارمان بکە بەبەزەیی خۆت لەدەست کۆمەڵی بێ بڕوایان
Verse 87
وە نیگامان کرد بۆ موسا و براکەی (ھارون) کە پێکی بھێنن و ئامادەی بکەن بۆ گەلەکەتان چەند خانوویەک لەمیسردا (کەتێیدا بحەوێنەوە) وە خانووەکانتان بکەن بە قیبلە (واتە بیکەن بەجێگای پەرستنی خودا) و بەڕێکو پێکی نوێژ بەجێ بھێنن مژدەش بدە بەبڕواداران (بەبەھەشت و سەرکەوتن)
Verse 88
و موسا ووتی ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ بەخشیووتە بەفیرعەون و کۆمەڵەکەی ھۆکاری ڕازانەوە و جوانی و ماڵ و سامانی زۆر لەژیانی دونیادا ئەی پەروەردگارمان بۆ ئەوەی خەڵک گومڕا بکەن لەڕێگای تۆ ئەی لە ناوی بەرە و مەیھێڵە ماڵ و سامانیان دڵەکانیان ڕەق وڕەش بکە چونکە بڕوا ناھێنن ھەتا نەبینن (بەچاوی خۆیان) سزای سەختی ئازاردەر
Verse 89
(خوای گەورە) فەرمووی بیگومان داوای ھەردووکـتان وەرگیرا جا خۆ ڕاگر و بەردەوام بن (لەسەر ئاینی خوا) وە مەکەونە شوێن ڕێگای ئەوانەی کەنازانن
Verse 90
ئەمجا نەوەی ئیسرائیلمان لە دەریاکە (دەریای سوور) پەڕاندەوە ئەمجا فیرعەون و لەشکرەکەی شوێنیان کەوتن بە ستەم و دەست درێژی کردن ھەتا ئەو کاتەی خەریک بوو (فیرعەون) بخنکێت ئەوسا ووتی بڕوام ھێنا کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو (خوایە) نەبێت کە بڕوایان پێ ھێناوە نەوەی ئیسرائیل وە منیش لە موسڵمانانم
Verse 91
(ئەی فیرغەون) ئێستا (باوەڕ دەھێنێت؟) کە بێگومان لەوەو پێش سەرپێچیت کرد وەتۆ لەخراپەکاران و تێکدەران بوویت
Verse 92
بەڵام ئەمڕۆ لاشەکەت (لە دەریا) ڕزگار دەکەین بۆ ئەوەی ببیت بەپەند بۆ ئەوەی لەدوای تـۆ دێت وە بـەڕاستی زۆرێک لـەخەڵکی بێ ئاگان لە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە
Verse 93
سوێند بەخوا بێگومان نیشتە جێمان کردن نەوەی ئیسرائیل لەشوێنێکی چاک و شایستەدا و ڕۆزی چاک و پاکمان پێدان جا ڕاجیاو دووبەرەک نەبوون ھەتا زانین و شارەزایی (تەورات) یان بۆ ھات بەڕاستی پەروەردگارت بڕیار دەدات لەنێوانیاندا لەڕۆژی دوایدا لەوەی ئەوان تێیدا ڕاجیا بوون
Verse 94
جائەگەر تۆ لەگوماندایت لەوەی کە ناردومانەتە خوارەوە بۆت ئەوە پرسیار لەوانە بکە کە کتێبی ئاسمانی شارەزان و دەیخوێننەوە لەپێش تۆ سوێند بەخوا بەڕاستی بۆت ھاتووە ھەق و ڕاستی لەپەروەردگارتەوە کەواتە لەدەستەی گومانداران مەبە
Verse 95
و لەوانەش مەبە کە نیشانەکانی خوایان بە درۆزانی (و باوەڕیان پێ نەھێنان) (ئەگەر وابکەیت) ئەوە دەچیتە ڕیزی زەرەرمەندانەوە
Verse 96
بەڕاستی ئەوانەی دەرچووە و چەسپاوە بۆیان بڕیاری پەروەردگارت بڕوا ناھێنن
Verse 97
(بڕوا ناھێنن) ھەرچەند بۆیان بێت ھەموو بەڵگەو نیشانەیەک ھەتا نەبینن (بە چاوی خۆیان) سزای سەختی ئازاردەر
Verse 98
(خەڵکی) ھیچ شار وگوندێک (لەوانەی کە ھەڕەشەیان لێکرا) وباوەڕیان ھێنا (کاتی بینین و دابەزینی سزا ی پەروەردگار) باوەڕەکەیان ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن جگە لە گەلی یونس (علیە السلام) نەبێت کاتێک ھەموو بڕوایان ھێنا وتەوبەیان کرد (کە دڵنیا بوون سزای پەروەردگار دابەزیوە بۆ سەریان) لامان برد لەسەریان سزای سەرشۆڕی و ڕیسوایی لە ژیانی دونیادا و بەھرە و خۆشیمان پێدان تا ماوەیەک (تاکاتی مردنیان)
Verse 99
وە ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە بڕوای دەھێنا ئەو (خەڵکەی) وا لەزەویدان ھەموو بە تێکڕا دەی ئایا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) زۆر لەخەڵکی دەکەیت ھەتا ببنە بڕوادار
Verse 100
وە بۆ ھیچ کەسێک نیە کەبڕوا بھێنێت مەگەر بە ویستی خوا نەبێت وە پیسی (وبێ باوەڕی) دەخاتە سەر ئەوانەی کە تێ ناگەن و بیرناکەنەوە
Verse 101
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: سەرنج بدەن چی لەئاسمانەکان و زەویدایە کەچی نیشانە و ترسێنەرەکان ھیچ سوود ناگەیەنن بەکەسانێک بڕوا نەھێنن
Verse 102
دەی چاوەڕوانی چی دەکەن بێجگە لە ڕووداوێک وەک ڕووداوەکانی ئەوانەی کە لە پێشیانەوە ڕابوردن بڵێ دەی چاوەڕوان بکەن بەڕاستی منیش لەگەڵ ئێوەدا لە چاوەڕوانکارانم
Verse 103
پاشان ئێمە ڕزگاری دەکەین (لە کاتی ناڕەحەتیدا) پێغەمبەرانمان و ئەوانەی بڕوایان ھێناوە ئابەو شێوە پێویستە لەسەرمان ئیمان داران ڕزگار بکەین
Verse 104
بڵێ ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لەگوماندان لە (ڕاستی) ئاینەکەم ئەوە من ناپەرستم ئەوانەی کە ئێوە دەی پەرستن بێجگە لەخوا بەڵکو ئەو خوایە دەپەرستم کەئێوە دەمرێنێ وە من فەرمانم پێکراوە کە لەبڕواداران بم
Verse 105
وە ڕووت ڕێک و ڕاست بکە بۆ ئایینێک کەڕاستە وە بەھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران مەبە
Verse 106
ھاوارمەکە (مەپەرستە) بێجگە لەخوا شتێ نەسوودت پێ دەگەیەنێت و نەزیانت لێ دەدات جا ئەگەر وات کرد ئەوە بێگومان ئەوکاتە تۆ لەستەمکارانی
Verse 107
وە ئەگەر خوا بە تۆ بگەیەنێت زیانێک ھیچ لادەرێک نیە بۆ ئەو (زیانە) بێجگە لە خوا وە ئەگەر خێر و خۆشیەکی بوێت بۆت ئەوە ھیچ ڕێگریکەرێک نیە بۆ چاکەی خوا بەھرەمەندی دەکات ئەو کەسەی خۆی بیەوێت لە بەندەکانی وە ھەر ئەو لێبوردە و بەبەزەییە
Verse 108
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی خەڵکینە بەڕاستی (قورئانی) حەقتان بۆ ھاتووە لەلایەن پەروەردگارتانەوە جا ھەر کەسێک ڕێنمونی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان (قازانجی) ڕێنمونیەکەی بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیانی) گومڕابوونەکەی بۆ خۆیەتی وە من لە ئێوە بەر پرسیارنیم
Verse 109
شوێن ئەوە بکەوە کە سرووش وەحی کراوە بۆت وە بە ئارام و خۆگر بە ھەتا خوا بڕیارێک دەدات (لە نێوانی تۆ و ئەواندا) وە ئەو (خوایە) چاکترینی ھەموو دادوەر و بڕیاردەرانە
تقدم القراءة