وەرگێڕانی سورەتی يوسف بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﮢﮣﮤﮥﮦﮧ
ﮨ
بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمانە نیشانەکانی کتێبی ئاشکران
Verse 2
ﮩﮪﮫﮬﮭﮮ
ﮯ
بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە قورئانێک بە عەرەبی بۆ ئەوەی ژیربن و لێی تێ بگەن
Verse 3
ئێمە دەگێڕینەوە بۆ تۆ جوانترین چیرۆک و بەسەرھات لە ڕێگای ئەم قورئانەوە نیگامان کردووە بۆت ھەر چەندە تۆ لەپێش (ھاتنی) ئەم قورئانەدا لەم بەسەرھاتە بێ ئاگا بوویت
Verse 4
(بیریان خەرەوە) کاتێک یوسف بە باوکی ووت ئەی بابە گیان بە ڕاستی من لە خەومدا بینیم یازدە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ بینیمن سوژدەیان بۆ دەبردم
Verse 5
ووتی ئەی کوڕی شیرینم خەوەکەت مەگێڕەرەوە بۆ براکانت نەوەک بەھۆیەوە فێڵ و پیلانێکت لێ بگێڕن بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرایە بۆ ئادەمی
Verse 6
ئابەو شێوەیە ھەڵت دەبژێرێت (بۆ پێغەمبەرایەتی) پەروەردگارت وە فێری لێکدانەوەی خەونەکانیشت دەکات وە نیعمەت و بەھرەی خۆی تەواو دەکات بۆت وە بۆ بنەماڵەی یەعقوبیش ھەر چونێک تەواوی کرد بۆ ھەردوو باپیرەت لەپێشدا کەئیبراھیم و ئیسحاقن بەڕاستی پەروەردگارت زانا و کاردروستە
Verse 7
سوێند بەخوا بەڕاستی لە بەسەر ھاتی یوسف و براکانیدا پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ پرسیارکەران
Verse 8
کاتێک (براکانی یوسف) ووتیان بێگومان یوسف و براکەی خۆشەویسترن لە ئێمە بەلای باوکمانەوە لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێز و بەتواناین بەڕاستی باوکمان لە ھەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرادایە
Verse 9
(ھەندێکیان ووتیان) یوسف بکوژن یافڕێی بدەنە زەویەکی دوور (ئەو کاتە) سەرنجی باوکتان تەنیا بۆلای ئێوە دەبێت و لەدوای ئەوەوە دەبن بەکۆمەڵێکی چاکەکار (بەتۆبەکردن)
Verse 10
قسەکەرێک لەوان ووتی یوسف مەکوژن بەڵکو فڕێی بدەنە بنی بیرێکەوە ھەندێک لە کاروانیەکان (دەیدۆزنەوە) وھەڵیدەگرن ئەگەر ئێوە (کارەکە) ھەر دەکەن
Verse 11
(پاش کێشانی نەخشە وپیلانەکەیان) ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان لەبەرچی تۆ لە یوسف لێمان دڵنیانیت و (بەگومانیت لێمان) لەکاتێکدا کەئێمە دڵسۆزو خەمخۆرین بۆی
Verse 12
سبەینێ لەگەڵمان بینێرە (بۆ دەرو دەشت) (بە ئارەزووی خۆی) خواردن بخوات و یاری بکات و بێـگومان ئێمە پارێزگاری دەکەین
Verse 13
(باوکیان) ووتی بەڕاستی دڵتەنگ و خەمباردەبم کەئێوە یوسف بەرن (لەگەڵ خۆتان) وە دەترسم کە ئێوە لێی بێ ئاگابن وگورگ بیخوات
Verse 14
ووتیان چۆن گورگ دەیخوات؟! لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێزین بەڕاستی ئەو کاتە ئێمە زەرەر مەندین (ڕوو زەردی تۆ دەبین)
Verse 15
ئەمجا کاتێک یوسفیان برد لەگەڵ خۆیان وە ھەموو بڕیاریاندا بیخەنە بنی بیرەکەوە, وە ئێمە وەحی و سرووشمان بۆ (یوسف) کرد سوێند بەخوا ھەواڵی ئەم کارەیان پێ دەدەیت (کەپێیان کردی) لەکاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن
Verse 16
ﭤﭥﭦﭧ
ﭨ
جا ئێوارە درەنگانێک (براکانی یوسف) بەگریانەوە ھاتنەوە بۆلای باوکیان
Verse 17
ووتیان ئەی باوکی ئێمە بەڕاستی ئێمە ڕۆیشتین پێشبڕکێمان دەکرد و یوسفمان لای شتومەکەکانمان بەجێ ھێشت بۆیەگورگ خواردی وە تۆ قەت باوەڕ بەئێمە ناکەیت ھەرچەند ئێمە ڕاستگۆش بین
Verse 18
(براکانی) کراسەکەی (یوسف) یان ھێنایەوە کە خوێنی درۆینەی پێوە بوو (باوکیان) ووتی بەڵکو دڵ و دەروونی خۆتان ئەم کارە (ناپەسەندەی) بۆ ئاسان و جوان کردوون (ووتی جا ئارام دەگرم) بەئارام گرتنێکی چاک و پەسەند خواش یارمەتیدەرمە لەسەر ئەوەی باسی دەکەن
Verse 19
جا کاروانێک ھات و ئاو ھێنەرەکەیان نارد (بۆ ئاو) ئەویش دۆڵچەکەی داھێڵا بۆ ناو بیرەکە (کە دۆڵچەکەی ھێنایە سەرەوە) ووتی ئەی خەڵکینە موژدە بێت ئەمە کوڕێکە وە ئەوان (یوسف) یان شاردەوە کردیانە کاڵای بازرگانی وە خوا زانایە بەوەی ئەوانە دەیکەن
Verse 20
و فرۆشتیان بەنرخێکی کەم کە چەند دەرھەمێک بوو و ئەوان بێ نیاز بوون لێی (چونکە دەترسان ڕازیان دەرکەوێت)
Verse 21
وە ئەو کەسەی لە میسر یوسفی کڕی ووتی بە ژنەکەی ڕێزی لێ بگرە (شوێنی حەوا نەوەی چاکی بۆ ئامادە بکە) بەڵکو سوودمان پێ بگەیەنێت یان بیکەین بەکوڕی خۆمان ئابەم جۆرە یوسفمان جێ گیرکرد (و پلەو پایەمان پێدا) لە زەوی (میسر) دا (ئەمەمان کرد) تا فێری خەو لێکدانەوەی بکەین وە خوا بەسەرکاری خۆیدا زاڵ و بەدەسەڵاتە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن
Verse 22
وە کاتێک (یوسف) بوو بەپیاو و پێگەیی فەرمان ڕەوایی و زانیاریمان پێدا (وکردمان بە پێغەمبەر) وە ئابەم جۆرە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
Verse 23
ئەو ئافرەتەی یوسف لەماڵیدا بوو دەست تێکەڵاوی (وخیانەتی) لەیوسف ویست و ھەموو دەرگاکانی داخست ووتی دەی وەرە پێشەوە بۆ ئەوەی بۆت ئامادەکراوە (یوسف) ووتی من پەنا دەگرم بەخوا بەڕاستی ئەو (خوا) پەروەردگاری منە ڕێزی لێ گرتووم بەڕاستی ستەمکاران ڕزگاریان نابێت
Verse 24
سوێند بەخوا بێگومان ئەو ژنە بەتەواوی نیازی (تێکەڵی ژن و مێردی) یوسفی کرد، یوسفیش نیازی ئەو ژنەی دەکرد بەخەتەرەی نەفسی بەشەری ئەگەر ئەو بەڵگە ڕوونەی پەروەردگاری نەدیبایە ئا بەو جۆرە (بەڵگەمان نیشانی یوسف دا) بۆ ئەوەی خراپەو داوێن پیسی لێ دوور بخەینەوە چونکە بەڕاستی ئەو (یوسف) لەبەندە پاک وھەڵبژاردەکانی ئێمەیە
Verse 25
(یوسف و ئافرەتەکە) ھەر دووکیان بەڕاکردن گەشتنە لای دەرگاکە (یوسف بۆ خۆ ڕزگارکردن و ژنەکەی (عەزیزی میێر) یش بۆ ئەوەی بگات بە یوسف (بۆ بەجێھێنانی مەبەستی خۆی) (ئافرەتەکە) کراسەکەی (یوسفی) دڕاند لەدواوە جا ھەردووکیان تووشی مێردی (ئافرەتەکە) بوون لەبەردەم دەرگاکەی (دەرەوە) دا (ئافرەتەکە بۆ ئەوەی خۆی لەو تاوانە بەدوور بگرێت وخیانەتەکەی دەرنەکەوێت) بەپەلە ووتی: سزای ئەو کەسە چیە کە ویستبێتی خراپە (داوێن پیسی) لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات جگە لەوەی بەند بکرێت یان سزایەکی سەخت بدرێت
Verse 26
(یوسف) ووتی ئەو (ژنە) داوێن پیسی لەمن وویست ئەوسا شایەتێک لەکەسوکاری ئەو (ئافرەتە) شایەتیدا (ووتی) ئەگەر کراسەکەی (یوسف) لە پێشەوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە ڕاست دەکات وە (یوسف) لە درۆزنان (خراپەکارانە)
Verse 27
وە ئەگەر کراسەکەی لەدواوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە درۆ دەکات و (یوسف) لەڕاست گۆیانە
Verse 28
ئەمجا کاتێک (عەزیز) بینی کراسەکەی یوسف لەدواوە دڕاوە ووتی بەڕاستی ئەمە لەفڕو فێڵی ئێوەی (ئافرەتانە) بەڕاستی فڕوفێڵی ئێوە زۆر گەورەیە
Verse 29
(عەزیزی میێر ووتی) یوسف وازبھێنە لەم کارەو باسی مەکە و (ژنەکە) تۆش بۆ گوناھەکەت داوای لێخۆشبون بکە چونکە بەڕاستی تۆ لەپێڕی تاوانبارانی
Verse 30
(دەستەیەک) لەژنانی شار (پاش ئەوەی ھەواڵەکەیان بیست بەتەشەرەوە) ووتیان ژنەکەی عەزیزی (میێر) دەیەوێت (ھەوڵ دەدات) لەگەڵ غوڵامەکەی داوێن پیسی بکات بەڕاستی خۆشـەویسـتی (ئـەو غوڵامـە) چووەتە ناو پەردەی دڵی بەڕاستی ئێمە ئەو (ژنە) دەبینین لە گومڕاییەکی ڕووندایە
Verse 31
جا کاتێک ژنەکەی (عەزیزی میێر) تانەو تەشەری ئەوانی بیست ناردی بەدوایاندا ئامادەی کرد بۆیان شوێنی (خۆشی دانیشتن و) شان دادان و ھەریەک لەوان چەقۆیەکی پێدان (بۆ میوەلەت کردن) ئەوسا ووتی (بەیوسف) وەرە بۆ ناویان (بابتبینن) ھەر کە ئەوان (یوسف) یان بینی حەپەسان (لەجوانی ئەودا) و ھەموویان (لەکاتی میوە لەتکردندا) دەستی خۆیانیان بڕی ووتیان پاکی وبێگەردی بۆ خوا ئەمە ئادەمی نیە ئەمە تەنھا فریشتەیەکی بەرزو بەڕێزە
Verse 32
(ژنەکە) ووتی پێیان ئەمە ئەو کەسەیە کە ئێوە سەرزەنشتی منتان دەکرد لەسەری وە سوێند بەخوا بێگومان ویستم دەستم لەگەڵ تێکەڵ کات بەڵام ئەو خۆی گرتووە (نەیکرد) وە سوێند بەخوا ئەگەر ئەوەی فەرمانی پێ دەکەم نەیکات ئەوە بێگومان بەند دەکرێت و لەڕیسوایان دەبێت
Verse 33
(یوسف) ووتی ئەی پەروەردگارم بەندکردنم لا خۆشترە لەوەی کەئەوانە داوای دەکەن لێم (کە بیکەم) وە ئەگەر پیلانی ئەو ژنانەم لێ لانەدەی لەوانەیە دڵم بۆلایان بڕوا (حەزیان لێ بکەم) پاشان لەنەفامان دەبم و دەچمە ڕیزیانەوە
Verse 34
ئەوسا پەروەردگاری نزاکەی لێ وەرگرت و پیلانەکەی ئەو (ژنانەی) لێ لادا بەڕاستی ھەر خوا بیسەر و زانایە
Verse 35
ئەمجا بۆیان دەرکەوت و پێیان چاک بوو پاش ئەوەی ئەو ھەموو بەڵگەیان (لێ) بینی تاماوەیەک بەندی بکەن
Verse 36
ئەوسا دوو کوڕی لاو (خزمەتکار) لەگەڵی چوونە بەندیخانە یەکێکیان ووتی (بەیوسف) بەڕاستی لەخەومدا خۆمم بینی ترێم دەگوشی کەدەبێ بەعەرەق وە ئەوی تریان ووتی بێگومان لەخەودا خۆمم بینی نانم ھەڵدەگرت بەسەر سەرمەوە باڵندە لێی دەخوارد لێکدانەوەی ئەو (خەوە) مان پێ بڵێ بەڕاستی ئێمە تۆ لەچاکەکاران دەبینین (کەچاک خەو لەیەک دەدەیتەوە و پەرژینی دەکەیت)
Verse 37
(یوسف) ووتی: (سبەینێ) ھیچ خۆراکێکتان پێ نادرێت کە بیخۆن بەھەر دووکتان دەڵێم چی وچیتان بۆ دەھێنن پێش ئەوەی بگاتە لاتان ئەمەش لەو بەھرانەیە کەپەروەردگارم فێری کردوم بەڕاستی من وازم ھێناوە لەئاینی گەلێک کەبڕوایان بە خوا نەھێنا وە ئەوان بێ بڕواش بوون بە ڕۆژی دوایی
Verse 38
وە شوێنی ئاینی باوو باپیرانم کەوتووم کە (ئاینی) ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوبە شایستە و شیاونیە بۆمان (بۆ شوێنکەوتوانی ئیبراھیم) کەھیچ شتێک بکەین بەھاوبەش بۆ خوا ئەمەش چاکە و بەھرەی خوایە بەسەر ئێمەوە, وە بەسەر خەڵکیشەوە بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسی خوا ناکەن
Verse 39
ئەی دوو ھاوڕێکەی بەندینخانەم ئایا چەند خوایەکی جیاجیا باشترن یان خوایەکی تاکی بەدەسەڵات
Verse 40
ئێوە بێجگە لەخوا ھیچ شتێک ناپەرستن جگە لە چەند ناوێک نەبێت کە ئێوە و باوو باپیراتان ناوتان ناوون (خودا) خوا ھیچ بەڵگەیەکی دەربارەیان نەناردۆتە خوارەوە (کە ئەوانە بپەرستن) بێگومان بڕیار تەنھا بۆ خوایە فەرمانی داوە بێجگە لەو ھیچ شتێک نەپەرستن ئەوەیە ئاینی ڕاستی دامەزراوی نەگۆڕاو بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن
Verse 41
ئەی دوو ھاوڕێکەی بەندینخانەم یەکێکتان دەبێت بە مەی گێڕی گەورەکەی (ھی پاشا) بەڵام ئەوی ترتان (دەکوژرێت و) ھەڵدەواسرێت ئەوسا باڵندە لەسەر (و دەم چاوی) دەخوات ئەو کارەی کەئێوە دەربارەی پرسیار دەکەن (لەلایەن خوداوە) بڕیاری لەسەر دراوە (وناگۆڕێت)
Verse 42
وە (یوسف) ووتی بەوەی کەدەیزانی ڕزگاری دەبێت لەدوو بەندکراوەکە باسم بکە لای گەورە و پادشاکەت (کە بەناھەق گیراوم) بەڵام شەیتان لەبیری بردەوە کەباسی (یوسف) بکات لای پادشاکەی بۆیە ماوەی چەند ساڵێک (یوسف) لەبەندیخانەدا مایەوە
Verse 43
وە پادشا (خەوێکی بینی) ووتی بێگومان من لەخەومدا حەوت مانگای قەڵەوم بینی کەحەوت (مانگا) ی لەڕ ولاواز دەیخواردن وە حەوت گوڵە دانەوێڵەی سەوز و حەوتی تری وشکم بینی ئەی کاربەدەست ودونیا دیدەکان ئەم خەوەم بۆ لێک بدەنەوە ئەگەر ئێوە مانای خەو دەکەن و دەزانن خەو پەرژین بکەن
Verse 44
ووتیان خەوێکی تێکەڵ و پێکەڵ (و پڕوپوچە) و ئێمەش لێکدانەوەی خەوی تێکەڵ و پێکەڵ نازانین
Verse 45
ئەوسا ئەوەیان کە ڕزگاری بوو لەدوو (بەندکراوە) کە لەپاش چەند ساڵێک بیری کەوتەوە ووتی من بۆتان لێکدەدەمەوە مانای ئەو خەوە جا (فەرموو) بمنێرن (بەدوای یوسفدا کە لەبەندینخانەدایە)
Verse 46
(ھات ووتی) یوسف ئەی ھاوڕێی ڕاستگۆ مانای ئەو خەوەمان پێ بڵێ چی یە؟ حەوت مانگای قەڵەو کەحەوت مانگای لەڕو لاواز بیانخوات ھەروەھا حەوت گوڵی دانەوێڵەی سەوز و حەوت گوڵی ووشک تا من بگەڕێمەوە بۆلای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەوان ئەوە بزانن
Verse 47
(یوسف) ووتی حەوت ساڵ کشتوکاڵ دەکەن بەدوای یەکداو بەبەردەوامی جائەوەی کەدروێنەتان کرد بیھێڵنەوە لەگوڵەکەیدا کەمێک نەبێت لەوەی کەدەیخۆن
Verse 48
ئەمجا لەپاش ئەو (حەوت ساڵە) حەوت ساڵی تردێت کەسەخت وقات و قڕییە ھەرچیتان پاشە کەوت کردووە بۆ ئەم (حەوت ساڵە سەختە) دەیخۆن مەگەر کەمێک لەوەی قایم ھەڵی دەگرن (بۆ بنە تۆو وناشتنەوەی ساڵێکی تر)
Verse 49
پاشان دوای ئەو (حەوت ساڵە سەختە) ساڵێک دێت خەڵکی تێیدا (ڕزگار دەکرێن) بارانیان بۆ دەبارێنرێت و تێیدا دۆشاوی (میوەھات) دەگرن
Verse 50
پاشا ووتی ئەو (پیاوە) م بۆ بھێنن جا کاتێک نێردراوەکەی (پاشا) ھاتە لای یوسف (یوسف) ووتی بگەڕێرەوە بۆلای گەورەکەت (پادشاکەت) و پرسیاری لێ بکە ھۆی چی بوو کەئەو ژنانە دەستی خۆیانیان بڕی بێگومان پەروەردگارم بەپیلانی ئەو (ژنانە) ئاگادارو زانایە
Verse 51
ووتی (بەژنەکان) مەبەستان چی بوو کاتێک ویستتان یوسف بخەڵەتێنن و کاری خراپی پێ بکەن (ئافرەتەکان) ووتیان پاک و بێگەردی بۆ خوا ئێمە ھیچ خراپەیەکمان لێ نەدیوە ژنەکەی عەزیزی (میێر) ووتی ئا ئێستا حەق و ڕاستی دەرکەوت من دەمویست (یوسف) دەستم لەگەڵ تێکەڵ بکات و بێگومان ئەو لەڕاست گۆیانە
Verse 52
(یوسف ووتی) ئەوە بۆ ئەوەی (پادشا) بزانی بەڕاستی من بەپەنھانی ناپاکی وخیانەتم نەکردووە لێی وە بەڕاستی خواش پیلانی ناپاکان ناگەیەنێتە ئەنجام
Verse 53
وە (یوسف ووتی) من ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرمان دەرە بەخراپە بێجگە ئەو نەفسە کە پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت بەڕاستی پەروەردگارم لێبوردە و میھرەبانە
Verse 54
جا پادشا ووتی (بەژێردەستەکانی) ئەو یوسفەم بۆ بھێنن دەیکەمە (کەسێکی) تایبەت بەخۆم جا کاتێ کە (پادشا) قسەی لەگەڵ کرد ووتی بەڕاستی تۆ ئەمڕۆ لای ئێمە خاوەنی پلەو پایە و باوەڕپێکراویت
Verse 55
(یوسف) فەرمووی (بەپادشا) لەسەر خەزنە و دارایی زەوی (میسر) دابمنێ بەڕاستی من پارێزەرێکی شارەزام
Verse 56
ئا بەو جۆرە یوسفمان پایەدارو جێگیر کرد لەخاکی (میسر) دا لەھەر شوێنێکی (میسردا) بیویستایە دەژیا ھەر کەسمان بوێت بەرمیھرەبانی خۆمانی دەخەین (لەدونیادا) و پاداشتی چاکە کاران وون ناکەین
Verse 57
وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە و بەھەمیشەیی خۆپارێز بوون (لە ھاوبەش بڕیاردان و تاوان)
Verse 58
وە (لە کاتی گرانیدا) براکانی یوسف ھاتن (بۆ میسر) ئەوسا چوونە لای (یوسف) دەست بەجێ (یوسف) ئەوانی ناسیەوە بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسیەوە
Verse 59
جا کاتێک کە ڕێکی خستن وئەوەی کە ویستیان پێی دان ووتی برایەکی باوکیتان ھەیە بۆم بھێنن ئایا نابینن کەمن پێوانەم تێرو تەواوە (بۆ کڕیارەکان) وە من خانە خوێی چاکم
Verse 60
جا ئەگەر ئەو (برایەتانم) بۆ نەھێنن ئەوە پێوانەی (دانەوێڵە) تان لای من نیە و نزیک (ئەم ووڵاتەش) مەکەونەوە
Verse 61
ﯣﯤﯥﯦﯧﯨ
ﯩ
ووتیان ھەوڵ و تەقەلا دەدەین لەگەڵ باوکیــدا و دڵنیابە ئێمە ئەو کارە دەکەین
Verse 62
وە (یوسف) ووتی بە بەردەست و خزمەتکارەکانی دراوەکانیان کە داویانە (بە دزیەوە) بیخەنە ناو بارەکانیان بەڵکو بیناسنەوە کاتێک کە گەڕانەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵیان تا (ببێتە ھۆی ئەوەی) بگەڕێنەوە و بێنەوە (جارێکی تر)
Verse 63
ئەمجا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان (بۆ ساڵی داھاتوو) پێوانەمان لێ قەدەغە کراوە (شتمان پێ نافرۆشن ئەگەر بنیامین نەنێریت لەگەڵماندا) جا کەواتە براکەمان لەگەڵدا بنێرە، پێوانەش دەکەین (دانەوێڵە دەکڕین) و دڵنیابە ئاگاداریشی دەکەین
Verse 64
(یەعقوب) ووتی (پێیان) ئایا دڵنیابم لێـتان دەربارەی ھەروەک پێشتر دڵنیا بووم لێتان دەرباری (یوسفی) برای کەواتە خوا چاکترین پارێزەرە وە ئەو بەزەیدارترینی ھەموو بەزەیدارانە
Verse 65
جا کاتێک بارەکانیان کردەوە بینیان دەستمایەکەیان بۆ گەڕێنراوەتەوە ووتیان ئەی باوکی بەرێزمان چیمان دەوێت ئەمە دراوەکەمانە بۆمان نێردراوەتەوە بژێویش بۆ خاو خێزانمان دەھێنین و براکەشمان دەپارێزین و باری ووشترێکیش (دانەوێڵە) زیاد دەھێنین ئەم (بارەش) پێوانەیەکی کەمە (و بە ئاسانی دەمان دەنێ)
Verse 66
(یەعقوب) ووتی ھەرگیز ناینێرم لەگەڵتان ھەتا بەڵێنێکی بتەوم پێ نەدەن لەلایەن خواوە (تا سوێندم بۆ نەخۆن بەخوا) کەبێگومان (بە بێوەی) ئەیھێننەوە بۆم مەگەر دەور بدرێن وچارتان نەمێنێت ئەمجا کاتێک پەیمانیان پێدا (سوێندیان خوارد) (یەعقوب) ووتی خوا ئاگادار و چاودێرە سەبارەت بەوەی کەدەیڵێین
Verse 67
وە ووتی ئەی کوڕەکانم ھەمووتان لە دەرگایەکەوە مەچنە ژوورەوە بەڵکو لەچەند دەرگایەکی جیاجیاوە بچنە ژوورەوە, وە من ھیچ سوودتان پێ ناگەیەنم لەبەرانبەر (پێشھاتی) خوادا ھەموو حوکم و بڕیارێک تەنھا بۆ خوایە پشت ھەر بەو دەبەستم و خۆسپێرانیش با خۆیان ھەر بەو بسپێرن
Verse 68
جا کاتێک چوونە ژوورەوە لەو شوێنەوەی کە باوکیان فەرمانی پێدابوون ئەو (چوونە بەو جۆرە) ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن لە بەرامبەر (قەدەری) خوادا بەڵکو ئەوە مەبەستێک بوو لە دەروونی یەعقوبدا بوو (بەم شێوە) ئەنجامیدا وە بەڕاستی یەعقوب خاوەنی زانست و زانیاری بوو چونکە ئێمە فێرمان کرد بوو بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن
Verse 69
کاتێکیش کە چوونە ژوورەوە بۆ لای یوسف (یوسف) براکەی بردە پەنا خۆیەوە ووتی بەڕاستی من براکەی تۆم کەواتە ھیچ غەمبار مەبە بەوەی کە ئەوان دەیکەن (لەگەڵت) دا
Verse 70
جـا کـاتێک کـەڕێـکی خسـتن و ئەوەی ویستیـان پێی دان ئاوخۆری (پێوانەکەی) مەلیکی خستە ناو باری براکەی پاشان جاڕچیەک جاڕیدا ئەی کاروانەکە بەڕاسـتی ئێـوە دزن
Verse 71
ﭡﭢﭣﭤﭥ
ﭦ
ڕوویـان تێکـردن و ووتـیـان چـیتـان گـوم کـردوە؟
Verse 72
ووتیان ئاوخۆرەکەی (پێوانەکەی) پادشامان دیارنیە ھەر کەسێک بیھێنێتەوە باری ووشترێک (خۆراکی) دەدرێتێ وەمنیش دەستەبەری ئەو (بارە) دەبم
Verse 73
ووتیان سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە دەزانن کەئێمە نەھاتووین بۆ ئەوەی خراپە بکەین لەووڵاتدا وەئێمە پێشتر دز نەبووین
Verse 74
ﮁﮂﮃﮄﮅﮆ
ﮇ
ووتیان دەی ئایا تۆڵەی ئەودزە چیە ئەگەر ئێوە درۆزن بوون
Verse 75
ووتیان تۆڵەی ئەوەیە لەباری ھەرکەسێکدا دۆزرایەوە ھەر ئەوکەسە خۆی تۆڵەی بێت (واتە: ئەوەی دزیەکەی کردووە ئەبێتە عەبد و کۆیلەی ئەوەی دزیەکەی لێکراوە) ئا بەو جۆرە تۆڵە لەستەمکاران دەسێنین
Verse 76
ئەوسا (یوسف) دەستی کرد بەبشکنینی جەواڵەکانیان (بارەکانیان) لەپێش بشکنینی جەواڵی (بنامین) برای (دایک و باوکی یوسف) لەپاشان (ئاو خۆر - پێوانەکەی) دەرھێنا لە جەواڵی براکەیدا ئا بەو جۆرە پیلانمان نیشانی یوسف دا ئەو نەیدەتوانی براکەی بگرێت بەپێی ئاینی و یاسایی پادشا (بەڵکو بەپێی ئەو قسە بوو براکانی خۆیان کردیان) مەگەر (کاتێک) کە خوا بیەوێت ھەر کەسێک بمانەوێت پلەی بەرز دەکەینەوە و لەسەر ھەموو خاوەن زانستێکەوە زاناتر ھەیە (مەبەست پێ خودایە)
Verse 77
ووتیان ئەگەر ئەو (بنیامین) دزیبێتی ئەوە بێگومان براکەشی پێشتر دزی کردووە (واتە یوسفیش دز بووە) بەڵام یوسف (پێناخۆشبوونی خۆی) بەم (تۆمەتە) لەدەرونی خۆیدا شاردەوە دەری نەبڕی بۆ ئەوان (تەنھا) ووتی ئێوە لەوان خراپترن خواش چاک دەزانێ بەوەی کەئێوە دەیڵێن
Verse 78
ووتیان ئەی عەزیز (ئەی پادشا) بەڕاستی ئەو باوکێکی زۆر پیری بەتەمەنی ھەیە جایەکێک لە ئێمە لە جیاتی ئەو بگرە بەڕاستی ئێمە تۆ لەچاکەکاران دەبینین
Verse 79
(یوسف) ووتی پەنا بەخوا لەوەی کە ھیچ کەسێ بگرین بێجگە لەوەی کە ئاو خۆر (پێوانە) کەمان لا دۆزیوەتەوە (کەدزرا بوو) بەڕاستی ئەگەر وا بکەین ئێمە لەستەم کاران دەبین
Verse 80
جا کاتێک بێ ھیوا بوون لەوەی (وەزیر بەرەڵای بکات) چوونە کەنارێک بەچپە ڕاوێژیان دەکرد برا گەورەکەیان ووتی ئەی نازانن کە بێگومان باوکتان سوێند و پەیمانێکی بەناوی خواوە لێ وەرگرتن پێشتریش (لەو بەڵێنەی پێتان دابوو) دەربارەی یوسف کەمتەرخەمیتان کرد کەواتە من ئەم زەویە بەجێ نایەڵم ھەتا باوکم مۆڵەتی(گـەڕانـەوەم) پێ نەدات یان خوا بڕیارم بۆ نەدات ھەر ئەویش باشترینی دادوەرانە
Verse 81
ئێوە بگەڕێنەوە بۆلای باوکتان وپێی بڵێن ئەی باوکی خۆمان بەڕاستی کوڕەکەت دزی کرد وئێمەش بێجگە لەوەی دەمانزانی شایەتیمان نەداوە خۆ ئێمە ئاگاداری شاراوە ونھێنی یەکان نەبووین
Verse 82
(خۆ ئەگەر بڕوا ناکەیت) لەخەڵکی ئەو شارەش بپرسە کەئێمەی لێ بووین ولەو کاروانەش (بپرسە) لەگەڵیدا گەڕاینەوە, وەبەڕاستی ئێمە ڕاست گۆین
Verse 83
(یەعقوب علیە السلام) ووتی وانیە بەڵکو نەفسی خۆتان کارێکی بۆ جوان (و ئاسان) کردون بۆیە چارم دانبەخۆدا گرتنە بەجوانی بەو ئومێدەی خوا ھەموویان ( یوسف و بنیامینیش) م بۆ بھێنێتەوە بەڕاستی ھەر ئەو زانای کاردروستە
Verse 84
ئەوسا ڕوی لێ وەرگێڕان ووتی ئاخ وداخ بۆ یوسف وە ھەردوو چاوی سپی (و کوێر) بوون لەداخ وخەفەتدا چونکە ھەر داخ و خەفەتی خۆی دەخواردەوە
Verse 85
ووتیان سوێند بەخوا وازناھێنی ھەربیری یوسف دەکەیتەوە ھەتا پەکت دەکەوێت بەنەخۆشی وخەفەت خواردن یان دەمریت و دەچیتە ڕیزی لە ناوچوان
Verse 86
ووتی من سکاڵا و دەردی دڵ و خەفەت و پەژارەم ھەر لای خوادەکەم وە من لەلایەن خواوە شتانێک دەزانم کە ئێوە نایزانن
Verse 87
(یەعقوب ووتی) ئەی کوڕەکانم بڕۆن جا بگەڕێن و ھەواڵی یوسف و براکەی بزانن نائومێدیش مەبن لەبەزەیی و میھرەبانی خوا بەڕاستی نائومێد نابێت لەڕەحم و میھرەبانی خوا جگە لەوانەی کەبێ بڕوان
Verse 88
جا کاتێک کە چوونە لای ئەو (یوسف) ووتیان ئەی عەزیز (ئەی پادشا) زیان و برسێتی تووشی خۆمان و ماڵ و منداڵمان بووە و دراوێکی کەممان ھێناوە (بۆ کڕینی خۆراک) تۆش پێوانەکەمان بە تەواوی بدەرێ خێریشمان پێ بکە بەڕاستی خواپاداشتی خێرەومەندان دەداتەوە
Verse 89
ووتی ئێوە دەزانن چیتان کرد بەیوسف و براکەی لەوکاتەدا کەئێوە نەزان بوون
Verse 90
ووتیان بەڕاست تۆ یوسفیت؟ ووتی (پێیان) من یوسفم و ئەمەش برامە بەڕاستی خوا منەتی نابەسەرماندا بەڕاستی ھەرکەس خۆی بپارێزێت ولەخوا بترسێت ودان بەخۆیدا بگرێت ئەوسا بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران وون ناکات
Verse 91
ووتیان (بەیوسف) سوێند بەخوا بەڕاستی خوا تۆی ھەڵ بژارد بەسەر ئێمەدا وە بەڕاستی ئێمە لە خەتاکاران بووین
Verse 92
(یوسف) ووتی ئەمڕۆ ھیچ سەرزەنشت و تەشەرێکتان لەسەر نیە (لەلایەن منەوە) خوا لێتان خۆش بێت وە ئەو (خوا) لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە
Verse 93
ئەم کراسەی من ببەن و بیدەن بەسەر دەم و چاوی باوکمدا (دەست بەجێ) چاوی چاک دەبێتەوە ئەوسا ھەموو کەس و کارتان بھێنن بۆ (ئەم وڵاتەی) من
Verse 94
جا کاتێک کاروانەکە (لەمیسر) دەرچوو باوکیان ووتی بەڕاستی من بۆنی یوسف ھەست پێدەکەم ئەگەر بە خەڵەفاو و بێ عەقڵم دانەنێن
Verse 95
ﯸﯹﯺﯻﯼﯽ
ﯾ
ووتیان سوێند بەخوا تۆ ھەر لەسەر ھەڵەکەی کۆنی خۆتی
Verse 96
جا کاتێک مژدە دەرەکە ھات ئەو (کراسەی) دابەسەر دەم و چاویدا یەکسەر بینایی گەڕایەوە (کەپێشتر نابینا بوو بوو) (یەعقوب) ووتی من بەئێوەم نەووت؟ دڵنیابن من لەلایەن خواوە شتانێک دەزانم ئێوە نایزانن
Verse 97
ووتیان ئەی بابە داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانمان بۆ بکە (لای پەروەردگار) بەڕاستی ئێمە گوناھباربووین
Verse 98
(یەعقوب) ووتی پێیان دواتر داوای لێبوردنتان بۆ دەکەم لەپەروەردگارم بەڕاستی ھەر ئەو لێبوردە و میھرەبانە
Verse 99
جا کاتێک چوونە لای یوسف (لە وڵاتی میسر) دایک و باوکی بردە نزیکی خۆی (و دەستی کردە ملیان) و فەرمووی پێیان وەرنە میسر ئەگەر خوا بیەوێت ئارام دەبن (ھیچ زیانێکتان تووش نایەت)
وە باوک و دایکی لەسەر تەختی (حوکمڕانی خۆی) دانا وە ھەموو کەوتن بەڕوودا بۆی بەسوژدە بردنەوە (یوسف) ووتی ئەی باوکی خۆشەویستم ئەمە لێکدانەوەی خەوەکەم بوو کەلەمەو پێش (بینیم) بێگومان پەروەردگارم بەڕاستی گێڕا وە بەڕاستی خوا چاکەی لەگەڵ کردم کاتێک لە زیندان دەری ھێنام وە ئێوەشی لە لادێ وبیابانەوە ھێنا (بۆ ناوشار) دوای ئەوەی شەیتان ناخۆشی و ناکۆکی خستە نێوان من و براکانم بەڕاستی پەروەردگارم میھرەبانە بەرامبەر ئەوەی بیەوێت بەڕاستی ھەر ئەو زانا و کاردروستە
Verse 101
ئەی پەروەردگارم بەڕاستی پێت بەخشیووم ھەندێک لەدەسەڵات و پاشایەتی وە ھەندێکیش لە لێکدانەوەی خەونت فێرکردوم ئەی دروستکەری ئاسمانەکان وزەوی تۆ پشتیوان و یارمەتیدەری منی لەدونیا و لەڕۆژی دواییدا بە موسوڵمانێتی بممرێنە و بمخەرە ڕیزی پیاو چاکانەوە (لەدوا ڕۆژدا)
Verse 102
ئەوەی (کە باس کرا) لە ھەواڵە نەزانراو و پەنھانەکانە کە بە وەحی بۆت دەنێرین (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ لای ئەوان (براکانی یوسف) نەبوویت کاتێک کەھەموو بڕیاری خۆیان دا (بەنھێنی) و پیلانیان داڕشت
Verse 103
ﰇﰈﰉﰊﰋﰌ
ﰍ
وەزۆربەی خەڵکی ھەرچەند تۆ سووربیت (لەسەر باوەڕ ھێنانیان) باوەڕ ناھێنن
Verse 104
(ئەی موحەممەدﷺ) تۆ داوای ھیچ پاداشتێک لەوانە ناکەیت لەسەر (گەیاندنی) ئەو (قورئانە) ئەو قورئانە ھەر پەند و ئامۆژگاریە بۆ جیھانیان
Verse 105
وە زۆر بەڵگەو نیشانە ھەیە لەئاسمانەکان و زەویدا بە لایاندا دەڕۆن بەڵام ئەوان ڕوویان لێوەردەگێڕن
Verse 106
جا زۆربەیان باوەڕناھێنن بەخوا مەگەر ئەوان لەوکاتەدا ھاوبەش بڕیاردەرن بۆ خوا
Verse 107
جا ئایا ئەوانە ناترسن یەخەیان بگرێت سزایەکی داپۆشەری خوا یان لەناکاودا ڕۆژی دواییان بەسەردا بێت لە کاتێکدا ئەوان ھەستی پێ نەکەن
Verse 108
بڵێ ئەمە ڕێگای منە بانگی (خەڵکی) دەکەم بۆلای خوا لەسەر بەڵگەی ڕوون و چاوڕۆشنی من و ئەوانەش شوێنم کەوتوون وخواش پاک و بێگەردە وە من ھیچ کات لە ھاوبەشدانەران نیم
Verse 109
وە ئێمە پێش تۆ (پێغەمبەرمان) نەناردووە جگە لەپیاوانێک کەنیگامان بۆ دەکردن لەخەڵکی شار وگوندەکان دەی ئایا ئەو (بێ بڕوایانە) نەگەڕاون بەسەر زەویدا تا سەرنج بدەن چۆن بووە سەرئەنجامی ئەوانەی کە لەپێش ئەمانەوە بوون وە بێگومان ژیانی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەوانەی خۆیان پاراستووە و لەخواترس بوون (لەدونیادا) دەی ئێوە ژیرنابن و تێ ناگەن
Verse 110
ھەتا کاتێک پێغەمبەرەکانیان نا ئومێد بوون (لەسەرکەوتن) وە گەلەکەیان وایانزانی کە (پێغەمبەران) درۆیان لەگەڵدا کردون (لەو کاتەدا) سەرکەوتن ویارمەتی ئێمەیان بۆ ھات جا ئەوانەی دەمانویست ڕزگارکران سزاشمان ناگەڕێنرێتەوە لە گەل و ھۆزی تاوانبار
Verse 111
سوێندبێت بێگومان لە داستانی (پێغەمبەراندا علیھم السلام) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ خاوەن بیر وھۆشان ئەم (قورئانە) چیرۆک و قسەیەک نیە ھەڵبەسترابێت بەڵکو بەڕاستدانەر و پشتگیری ئەو (کتێبانە) یە کە لەپێش خۆیەوە (ھاتوون پێش دەستکاری کردنیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) ھەروەھا ڕوونکەرەوەی ھەموو شتێکە وە ڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن
تقدم القراءة