وەرگێڕانی سورەتی آل عمران بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑ
ﭒ
بـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی. ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن
Verse 2
ناردوویە تیە خوارەوە بۆت قورئان بەڕاستی و دروستی بەڕاست دانەری ھەموو ئەو (کتێبانەیە) لەپێشیدا بوون وە تەورات و ئینجیلی ناردە خوارەوە
Verse 3
ناردوویە تیە خوارەوە بۆت قورئان بەڕاستی و دروستی بەڕاست دانەری ھەموو ئەو (کتێبانەیە) لەپێشیدا بوون وە تەورات و ئینجیلی ناردە خوارەوە
Verse 4
لەپێش قورئاندا بەڕێنمونی خەڵکی وە ناردی یە خوارەوە فورقان (واتە: جیاکەرەوەی ڕاست و ناڕاست_ مەبەست پێی قورئانە) بێگومان ئەوانەی کە بێ بڕوابوون بە ئایەت و بەڵگەکانی خوا بۆیان ھەیە (لە قیامەتدا) سزای سەخت وە خوا باڵا دەست و بەتوانایە خاوەنی تۆڵە و سزایە
Verse 5
بەڕاستی خوا ھیچ شتێکی لێ وون نابێت. نە لەزەوی وە نە لەئاسماندا
Verse 6
ئەو خوایە زاتێکە شێوەتان ئەکێشێ لە منداڵدانەکاندا چۆنی بووێ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە تەنھا ئەو نەبێت زاڵی باڵادەستی کار بەجێیە
ئەو خوایە ناردوویەتی یە خوارەوە بۆت قورئان ھەندێکی لەئایەتەکانی (مەبەستەکانیان) ڕۆشنن ئەو ئایەتانە بنەڕەتی قورئانن وە ئەوانی تر (کۆمەڵە ئایەتێکن کە مەبەستەکانیان) ڕۆشن نین ئەمجا ئەوکەسانەی کە لە دڵیاندا لادان و چەوتی ھەیە دوای ئەو ئایەتانە دەکەون کە لە قورئاندا موتەشابیھن (ھاوشێوەن، واتاکانی ڕۆشن نین) بۆ تێکدانی بیروباوەڕی موسوڵمانان وە بۆ ڕاڤەکردنی بە ئارەزووی ناپاکی خۆیان لە حاڵەتێکدا کەس ڕاڤە کردنی نازانێت تەنیا خوا نەبێت وە زانایان و ئەوانەی دامەزراون لە زانینی عیلمی شەرعیدا ئەڵێن ئێمە بڕوامان ھێناوە بە (موتەشابیھەکان) ھەمووی لە پەروەردگارمانەوەن بیر لە قورئان ناکەنەوە تەنھا خاوەنانی ژیریی و بیر وھۆش نەبێت
Verse 8
ئەڵێن ئەی پەروەردگارمان لای مەدە (لە ڕێی ڕاست) دڵەکانمان دوای ئەوەی کە ڕێنمونیت کردین وە پێمان ببەخشە لە لای خۆتەوە بەزەییەک (میھرەبانیەک) بەڕاستی ھەر تۆی بەخشندە
Verse 9
ئەی پەروەردگارمان بێگومان تۆ کۆکەرەوەی خەڵکیت بۆ ڕۆژێک کە ھیچ گومانی تێدا نیە بەڕاستی خوا بەڵێنی خۆی ناشکێنێت و دەیباتە سەر
Verse 10
بێگومان ئەوانەی بێ بڕوا بوون ھەرگیز کەڵک و سوودیان پێ ناگەیەنێت نە ماڵیان وە نە منداڵیان لە (سزای) خوا بەھیچ شێوەیەک وە ئا ئەوانە سووتەمەنی دۆزەخن
Verse 11
(داب و باوی ئەم بێ بڕوایانە) وەک داب ونەریتی دەست و پێوەندەکانی فیرعەونە و ئەوانەی لەپێش ئەواندا بوون وایە کە نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ئەمجا خواش گرتنی بەھۆی تاوانە کانیانەوە, وە خوا تۆڵەی سەختە
Verse 12
بڵێ: بەوانەی کە بێ بڕوان لەمەولا ئەشکێن و ژێر دەکەون وە کۆدەکرێنەوە بەرەو دۆزەخ کە ناخۆشترین شوێنە
Verse 13
بێگومان نیشانەیەکی گرنگ ڕویدا بۆ ئێوە (ئەی موسوڵمانینە یان ئەی کافرەکان) لەو دوو دەستەی (کە لە جەنگی بەدردا) دایان بەیەکدا دەستەیەکیان دەجەنگین لە ڕێی خوادا وە ئەوەی تریان بێ بڕوابوون موسوڵمانەکانیان ئەدی بەدوو ئەوەندەی خۆیان بە بینینی چاو وە خوا پشتگیری دەکات بە یارمەتی خۆی بۆ ھەرکەس بیەوێت بەڕاستی لەم یارمەتیدانەدا پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانی خاوەن ژیری و بیروھۆش
Verse 14
جوان کراوە وڕازێنراوەتەوە بۆ خەڵکی خۆشی و ئارەزوەکانی نەفس لە ئافرەتان و کوڕ وکاڵی زۆر و دارایی زۆری کەڵەکە کراو لە ئاڵتون و زێڕ و زیو و ئەسپ و ماینانی نیشانەدار (بەسپێتی ناوچەوان و ھەر چوار پەلی) ھەروەھا ئاژەڵ و چوارپێ و کشتوکاڵ ئەمانە بەھرە و (کەل و پەلی) (زیندەگانی(ژیانی) دونیان وە لای خوا ھەیە خۆشترین جێگا و پاشەڕۆژ
Verse 15
بڵێ: خەبەرتان بدەمێ بەباشتر لەمانەتان بۆ ئەوانەی کە پارێزیان کرد و لەخودا ترسان لای پەروەردگاریان چەند بەھەشتێک ھەیە کە بەژێریاندا دەڕوات چەند ڕووبارێک بەھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە, وە (بۆیان ھەیە) ژنانی پاکیزە وە ڕەزامەندی لە خواوە, وە خوا بینایە بە بەندەکان
Verse 16
(لە خوا ترسان) ئەوانەی کە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە بڕوامان ھێنا دەی خۆش ببە لە گوناھەکانمان وە بمانپارێزە لە سزای ئاگری دۆزەخ
Verse 17
ﭝﭞﭟﭠﭡﭢ
ﭣ
(ئەوانە بریتین لە) ئارام گران و ڕاستگۆیان و فەرمانبەردارانی خودا و دارایی وماڵبەخشن و ئەوانەی کە داوای لێ خۆشبوون دەکەن لە پێش بەیانیاندا
Verse 18
خوا شایەتی ئەدات (واتە ڕایدەگەیەنێت و بەبەڵگە دەیچەسپێنێت) کە بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە ئەو نەبێت وە فریشتەکانیش شایەتی ئەدەن (واتە: ئیقرار ئەکەن) وە خاوەن زانستەکان (زانایان) یش شایەتی ئەدەن (واتە: باوەڕی چەسپاویان ھەیە) (خوا) ھەمیشە دادپەروەری ڕاگرتوە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە خوا کە باڵادەستی کاربەجێیە
Verse 19
بەڕاستی دینی پەسەندکراو لای خوا (ھەر) ئیسلامە دوو بەرەکی نەکەوتنە ناو ئەوانەی کە نامەیان بۆ ھاتبوو دوای ئەوە نەبێت کە زانینی بەڕاستیان بۆ ھات (ئەم لادانەشیان) لە ڕوی ستەم و حەسادەتەوە بوو لە نێو خۆیاندا جا ھەر کەسێک بێ بڕوا بێت بە ئایەتەکانی خوا (کە قورئانە) ئەوە بەڕاستی خوا زوو حسابی لەگەڵ دەکات
Verse 20
ئەمجا ئەگەر(خاوەن نامەکان) دەمەقاڵێ یان لەگەڵ کردیت (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆش بڵێ ڕووی خۆم سپارد بەخوا (وملکەچی ئەوم) لەگەڵ ئەوانەی پەیڕەوی من ئەکەن وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوانە کە نامەی تەورات و ئینجیلیان دراوەتێ(کە جولەکە و گاورەکانن) وە بە نەخوێندەوارەکان (ھاوبەش پەیداکەرەکانی گەلی عەرەب) ئایا ئێوە موسوڵمان بوون؟ ئەمجا ئەگەر موسوڵمان بوون ئەوە بەڕاستی مانای ئەوەیە کە ھیدایەتیان وەرگرتووە، وە ئەگەر ڕووشیان وەرگێڕا ئەوە بەڕاستی تۆ ھەر ڕاگەیاندنت لەسەرە وە خوا بینایە بە بەندەکان
Verse 21
بێگومان ئەوانەی بێ بڕوان بە ئایەتەکانی خوا (بە نیشانەکانی خوا) وە پێغەمبەران ئەکوژن بە ناڕەوا وە ئەو کەسانە ئەکوژن کە فەرمان ئەدەن بە دادگەری لە خەڵکی ئەوە مژدەیان بدەرێ (وەک سووکایەتی کردن وایە) بە سزای پڕ لە ئازار
Verse 22
ئەوانە کەسانێکن پووچ بووەتەوە کردەوەکانیان لە دونیا وە لە ڕۆژی دواییدا وە ئەوان نیانە ھیچ یارمەتیدەرێک
Verse 23
ئایا ورد نابیتەوە لەوانەی پێیان دراوە بەشێک لە تەورات بانگ دەکرێن بۆ لای کتێبی خوا (تەورات)بۆ ئەوەی بڕیاربدات لە نێوانیاندا لە پاشان دەستەیەک لەوان پشت ھەڵدەکەن لە حاڵێکدا ئەوان ڕوو وەرگێڕن
Verse 24
ئەمە بەھۆی ئەوەوەیە کە بێگومان ئەوان دەیانووت: ھەرگیز بەر لەشمان ناکەوێت ئاگر تەنھا چەند ڕۆژێکی ژمێررا و کەم نەبێت وە خەڵەتاندنی و (فریویدان) لە دینەکەیاندا ئەو درۆیانەی کە ھەڵیان دەبەست
Verse 25
ئەمجا دەبێ حاڵیان چۆن بێت ئەو کاتەی کە کۆیان دەکەینەوە لە ڕۆژێکدا کە گومانی تێدا نیە و پاداشتی تەواوی دەدرێتەوە ھەموو کەسێک ئەوەی کردویەتی وە ئەوان ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت
Verse 26
بڵێ ئەی خوایە خاوەن دەسەڵات دەسەڵات دەدەیت بە ھەر کەسێک کە بتەوێت وە دەسەڵات ئەسێنیتەوە لە ھەر کەسێک کە بتەوێت وە بەڕێزی دەکەیت ئەوەی بتەوێت وە بێ ڕێزی دەکەیت ئەوەی بتەوێت تەنھا بەدەستی تۆیە ھەموو چاکەیەک بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایت
Verse 27
شەو دەکەیت بەناو ڕۆژدا وە ڕۆژ دەکەیت بەناو شەودا وە زیندوو دەردێنیت لە مردوو وە مردوو دەردێنیت لەزیندوو وە ڕۆزی دەدەیت بە ھەر کەسێ کە بتەوێت بەبێ حساب و بێشومار
Verse 28
نابێت بڕواداران بێباوەڕان بگرن بە دۆستی خۆیان لەجیاتی بڕواداران وە ھەر کەسێک وابکات ئیتر پەیوەستی لەگەڵ خوادا نامێنێت مەگەر بۆ خۆپاراستنتان بێت لێیان (بەشێوەیەک کە بە دەم بیڵێن و بەدڵ باوەڕتان پێی نەبێت) وە خوا دەتان ترسێنێت لە سزای خۆی وە ھەر بۆ لای خوایە گەڕانەوە
Verse 29
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر بیشارنەوە ئەوەی لە دڵتاندایە یان ئاشکرای بکەن خوا پێی دەزانێت وە دەیزانێت ئەوەی لە ئاسمانەکان وە ئەوەی لەزەویدایە وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایە
Verse 30
(بترسن) لەو ڕۆژەی ھەموو کەسێک ئەبینێت ھەر کارێکی باشی کردبێت ئامادەیە وە ھەر کارێکی خراپی کردبێت ئاوات دەخوازێت کە لە نێوان ئەو و کارە خراپەکەیدا ماوەیەکی زۆر دوور ببوایە وە خوا دەتان ترسینێت لە سزای خۆی وە خوا میھرەبانە بە بەندەکانی خۆی
Verse 31
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت کەواتە دوای من بکەون تا خواش ئێوەی خۆش بوێت وە لە گوناھەکانتان خۆش ببێت وە خوا لێخۆشبووی میھرەبانە
Verse 32
بڵێ: فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەر بن ئەمجا ئەگەر پشت ھەڵکەن ئەوە بێگومان خوا بێ بڕوایانی خۆش ناوێت
Verse 33
بێگومان خوا ھەڵی بژاردووە ئادەم و نوح وە خانەوادەی ئیبراھیم وە خانەوادەی عیمران بەسەر ھەموو جیھانیاندا
Verse 34
نەوەیەکن ھەندێکیان لە ھەندێکیان کەوتوونەتەوە, وە خوا بیسەر و زانایە
Verse 35
(بێنەوە بیر) کاتێک کە ژنی عیمران ووتی ئەی پەروەردگارم بێگومان من نەزرم کردوە بۆ تۆ ئەوەی کە لە سکم دایە ئازادکراو بێت (بۆ خزمەتی خانەی تۆ کە بیت المقدسە) دە تۆش (ئەم نەزرەم) لێ گیرا بکە بەڕاستی تۆ بیسەری زانایت
Verse 36
جا کاتێک کە سکەکەی دانا ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆ من کچم بوو بەڕاستی خوا زاناترە بەوەی کە بوویەتی کوڕیش وەک کچ نیە (مەبەست لەوەیە لەو کاتەدا کوڕان دەکران بە نەزر بۆ خزمەتکردنی بیت المقدس) وە بێگومان منیش ناوم نا مەریەم وە من خۆی و نەوەی ئەپارێزم بە تۆ لە شەیتانی دەرکراو
Verse 37
ئەمجا پەروەردگار (نەزرەکەی) مەریەمی وەرگرت بەوەرگرتنێکی جوان وە ڕواندی (پەروەردەی کرد) بە ڕواندنێک (پەروەردەیەکی) جوان وە زەکەرییا دەستەبەریی کرد (ئەرکی ژیانی گرتە ئەستۆ و خودا کردی بەمامۆستای مەریەم) ھەر کات زەکەریا بڕۆشتایە بۆ لای مەریەم لە شوێنی خواپەرستیەکەیدا خواردەمەنی وڕزق و ڕۆزی لەلا دەبینی (زەکەریا) ووتی: ئەی مەریەم ئەمەت لە کوێ بوو؟ (مەریەم) ووتی: ئەوە لەلایەن خواوەیە بەڕاستی خوا ڕۆزی دەدات بە ھەر کەسێک کە بیەوێت بە بێ حساب و بێژمار
Verse 38
ئا لەو کاتەدا پاڕایەوە زەکەرییا لە پەروەردگاری ووتی: ئەی پەروەردگارم پێم ببەخشە لەلایەنی خۆتەوە کوڕێکی سروشت پاک بەڕاستی تۆ بیسەری پاڕانەوەیت
Verse 39
جا فریشتە بانگی کرد لەکاتێکدا کە زەکەرییا لە میحرابەکەدا وەستابوو نوێژی دەکرد بەڕاستی خوا مژدەت دەداتێ بە (کوڕێک ناوی) یەحیایە کە بڕواھێنەره بە عیسای ووتەی خوا و پێشەوایە وە جڵەوگری نەفسی خۆیەتی وە یەکێکە لە پێغەمبەرانی چاککردار
Verse 40
(زەکەرییا) ووتی: ئەی پەروەردگارم من چۆن کوڕم دەبێت لە حاڵێکدا بەڕاستی پیری یەخەگییرم بووە وە ژنەکەشم نەزۆکە؟ (خوای گەورە) فەرمووی ئیشی خوا وایە چی بوێت دەیکات
Verse 41
(زەکەرییا) ووتی ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دابنێ (خوای گەورە)فەرمووی: نیشانەکەت ئەوەیە کە ناتوانیت قسە لەگەڵ خەڵکیدابکەیت سێ ڕۆژ مەگەر بە ئاماژە (ھێما) نەبێت وە زۆر یادی پەروەردگارت بکە و تەسبیحاتی خوا بکە بە ئێواران و بەیانیان
Verse 42
(یادی ئەوە بکە) کاتێک کە فریشتە (جیبریل) ووتی: ئەی مەریەم بێگومان خوا تۆی ھەڵبژارد و پاکی کردیتەوە (لە ھەمووخووڕەوشتێکی ناشیرین) وە ھەڵی بژاردوی بەسەر ھەموو ژنانی جیھاندا
Verse 43
ئەی مەریەم فەرمانبەرداری پەروەردگارت بکە وە سوژدەو کڕنووش بەرە لەگەڵ ئەوانەی کە سوژدەو کڕنوش دەبەن
Verse 44
ئەوەی ووترا لە ھەواڵە پەنھانەکانن بە وەحی بۆت دەنێریین (ئەی موحەممەد ﷺ) وە تۆ لە لای ئەوان نەبویت کاتێک کە قەڵەمەکانیان ھاوێشت کامیان دەستەبەرێتی وسەرپەرشتی وبەخێوکردنی مەریەمیان بەردەکەوێت وە تۆ لەلایان نەبوویت کە دەمەقاڵێیان دەکرد (لەم ڕووەوە)
Verse 45
کاتێک کە فریشتەکە ووتی: ئەی مەریەم بێگومان خوا مژدەت دەداتێ بە ووتەیەک لەوەوە کە ناوی مەسیح (عیسا) ی کوڕی مەریەمە بەڕێزو پایەبەرزە لە ھەردوو جیھاندا وە لە نزیکانی خودایە
Verse 46
وە قسە دەکات لەگەڵ خەڵکیدا لە بێشکەداو لە (کاتی) گەورەیی دا وە لە پیاو چاکانیشە
Verse 47
مەریەم ووتی: ئەی پەروەردگارم من چۆن منداڵم دەبێت لە کاتێکدا کە پیاو نەھاتۆتە لام (لێم نەکەوتوە) ؟ (جیبریل) فەرمووی وایە (کە ئەڵێیت) خوا چی بوێت دروستی دەکات کاتێک کە بڕیاری شتێکی دا ھەر ئەوەندەی دەوێت پێ بڵێت ببە، ئیتر دەبێت
Verse 48
ﭳﭴﭵﭶﭷ
ﭸ
وە خوا فێری کتێب و دانایی وتەورات و ئینجیلی دەکات
وە پێغەمبەر (دەنێرێت) بۆ بەنو ئیسرائیل (نەوەکانی یەعقوب) (پێ یان دەڵێت) بەڕاستی من نیشانەیەکم بۆ ھێناون لە پەروەردگارتانەوە کە من بۆتان دروست دەکەم لە قوڕ (شتێک) لە وێنەی باڵندە ئەمجا فوی پیادەکەم یەکسەر دەبێت بە باڵندە بە فەرمانی خوا وە چاکی ئەکەمەوە کوێری زکماک و بەڵەک وە مردوانیش زیندوو دەکەمەوە بە فەرمانی خوا وە خەبەرتان دەدەمێ (لە خواوە) چی ئەخۆن چی بە زەخیرە ھەڵئەگرن لە ماڵەکانتاندا بەڕاستی ھەیە لەم موعجیزانەدا بەڵگە ونیشانەی بەھێز بۆ ئێوە (لەسەر ڕاستی پێغەمبەریەتی من) ئەگەر ئێوە بڕوادارن
Verse 50
وە (من ھاتووم) بە بڕوا ھێنەر بەو تەوراتەی کەلە بەردەستمدایە وە ھاتووم بۆ ئەوەی حەڵاڵ بکەم ھەندێک لەو شتانەی کە قەدەغە کراوە لێتان وە بەڵگەم بۆ ھێناون لەلای پەروەردگارتانەوە کەواتە بترسن لە (بێ فەرمانی) خوا وەفەرمانبەرداریم بکەن
Verse 51
بە ڕاستی خوا پەروەردگاری من و ئێوەیە دەی بیپەرستن ئا ئەمەیە ڕێگای ڕاست
Verse 52
ئەمجا کاتێک کە عیسا ھەستی کرد بە بێ بڕوایی گەلەکەی ووتی: کێ لەگە ڵ مندا یارمەتی دەری دینی خوایە شاگردەکانی (حەوارییەکانی) ووتیان ئێمە یارمەتی دەری دینی خواین بڕوامان بە خوا ھێناوە و تۆ ئەی عیسا شاھید بە کە ئێمە گوێڕایەڵ وملکەچی ئەوین
Verse 53
ئەی پەروەردگارمان ئێمە باوەڕمان ھێنا بەوەی کە ناردووتەتە خوارەوە, وە پەیڕەوی پێغەمبەری تۆمان کرد دەی خوایە ناومان بنووسە (بمانژمێرە) لە دەفتەری بڕوادارانی (یەکتاپەرست) دا
Verse 54
(جولەکەکان) پیلانیان گێڕا (بۆ کوشتنی عیسا) خواش لە بەرانبەردا پیلانی لێ گێڕان وەخواش چاکترین پیلان گێرە (لەبەرانبەر پیلان گێڕاندا بۆ پووچەڵکردنەوەی فڕوفێڵەکانیان)
Verse 55
(بیھێنەرەوە یادت) کاتێ خوا فەرمووی ئەی عیسا من تۆ دەبەمەوە و بەرزت دەکەمەوە بۆ لای خۆم وە پاک کەرەوەی تۆم لە (ھاودەمی) ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون وە پەیڕەوانی (ڕاستەقینەی) تۆ بەرز دەکەمەوە بەسەر بێ بڕوایاندا تاڕۆژی دوایی پاشان گەڕانەوەتان بۆ لای منە ئەمجا بڕیار دەدەم لە نێوانتاندا لەو شتانەی کە تیایاندا جیاوازو ناکۆکن
Verse 56
جا ئەوانەی بێ بڕوابوون سزایان دەدەم بەسزای سەخت لە دونیاو ڕۆژی دوایشدا وە ئەوانە ھیچ یارمەتیدەرێکیان نی یە
Verse 57
بەڵام ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە, وە کردەوە باشەکانیان کردووە ئەوە خوا بەتەواوی پاداشتیان دەداتەوە بێگومان خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت
Verse 58
ئەم بەسەرھاتانەی کە ئەیان خوێنینەوە بەسەرتدا (ئەی موحەممەد ﷺ) لە ئایەت وبەڵگە ونیشانەکان و قورئانی پڕ لە حیکمەتن
Verse 59
بەڕاستی وێنەی (دروست بوونی) عیسا لای خوا وەک وێنەی ئادەم وایە کە دروستی کرد لە گڵ لە پاشان پێی ووت ببە، ئەویش بوو (بەمرۆڤ)
Verse 60
قسەی ڕاست ئەوەیە کە لە خواوە بەتۆ گەیشت کەواتە لە گومانداران مەبە
Verse 61
ئەمجا ھەر کەسێک دەمە قاڵێی لەگەڵ کردیت (لە بارەی عیساوە) دوای ئەو زانینەی کە (بەوەحی) بۆت ھات تۆش پێیان بڵێ وەرن با بانگی کوڕەکانمان و کوڕەکانتان بکەین وە (بانگی) ژنەکانمان و ژنەکانتان بکەین وە (بانگی) خۆمان و خۆتان بکەین لە پاشاندا (ھەموومان) لەخوا بپاڕێینەوە ئەمجا نەفرەتی خوا بکەین لە وانەمان کە لەدرۆزنانین
Verse 62
بێگومان ھەر ئەمەیە چیرۆک و داستانی ڕاست و دروست وە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نی یە تەنھا خوا نەبێ بەڕاستی خوا تەنھا خۆی باڵادەستی کار دروستە
Verse 63
ﭣﭤﭥﭦﭧﭨ
ﭩ
ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد. ئەوە بەڕاستی خوا ئاگادارە بە کردەوەی بەدکاران ( گەندەڵکاران)
Verse 64
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان وەرن بۆ لای ووتەیەکی ڕاست و (یەکسان) لە نێوان ئێمە و ئێوەدا کە جگە لەخوا ھیچ نەپەرستین وە ھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی وە ھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا گەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاھید بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی خوداین
Verse 65
ئەی خاوەن نامەکان بۆچی دەمەقاڵێ دەکەن دەربارەی ئیبراھیم لە کاتێکدا کە تەورات و ئینجییل نەنێرراونەتە خوارەوە لە دوای ئیبراھیم نەبێت دەی بۆ تێناگەن؟
Verse 66
ئاگاداربن ئێوە ئەوانەن کەدەمە قاڵێتان کرد لەوەی کە شتێکتان لێدەزانی ئەی بۆ دەمە قاڵێ دەکەن لە شتێکدا کە ھیچی لێ نازانن وە خوا دەیزانێ وە ئێوە نازانن
Verse 67
ئیبراھیم نەجولەکە بووەو نەگاور بەڵکو پاک و خواپەرست و گوێڕایەڵ وملکەچ بوو وە لە ھاوبەش پەیداکاران نەبوو
Verse 68
بێگومان نزیکترین کەس لە ئیبراھیم ئەوانەن کە وەختی خۆی پەیڕەویان کرد وە ئەم پێغەمبەرەو ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە, وە خوا دۆستی بڕوادارانە
Verse 69
حەزیان دەکرد دەستەیەک لە خاوەن نامەکان کە گومڕاتان بکەن لە کاتێکدا کەس گومڕا ناکەن خۆیان نەبێت بەڵام ھەستی پێ ناکەن (تێ ناگەن)
Verse 70
ئەی خاوەن نامەکان بۆ بێ بڕوا دەبن بە ئایەتەکانی خوا لە کاتێکدا کە شایەتی دەدەن (لە سەر ڕاستی ئەوان)
Verse 71
ئەی خاوەن نامەکان بۆ پۆشاکی ناڕەوا ئەکەن بە بەر ڕەوا و ڕاستیدا وە ڕەوا و ڕاستیەکە دەشارنەوە لە کاتێکدا خۆشتان ئەمە دەزانن
Verse 72
وە دەستەیەک لەخاوەن نامەکان ووتیان (بە ھەندێکیان) بڕوابێنن بەو قورئانە کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە سەرلە بەیانیان (بەفێڵ) وە بێ بڕوا ببنەوە دەمەو ئێوارە بەڵکو ئەوانیش پەشیمان ببنەوە
Verse 73
باوەڕتان نەبێت مەگەر بە کەسێک کە دوای دینی ئێوە کەوتبێت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی ڕێنمونی ھەر ڕێنمونی خوایە (ئەی خاوەن نامەکان ئێوە پێتان گرانە) کە بدرێ بە یەکێکی دیکە وێنەی ئەو دینەی کە بە ئێوە دراوە یا دەمەقاڵێتان لەگەڵ بکەن (بۆڕتان بدەن) لای پەروەردگارتان (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڕاستی ئەو بەھرەیە (واتە پێغەمبەرایەتی) بەدەستی خوایە دەیدات بەھەر کەسێک کە بیەوێت وە خوا خاوەنی بەخششی زۆر و زانایە
Verse 74
ئەو (خوایە) ڕەحممەت و میھرەبانی خۆی تایبەت دەکات بۆ ھەرکەسێک بیەوێت (شیاوی بێت) وە خوا خاوەنی بەخشش و بەھرەی گەورەیە
Verse 75
وە لە ناو خاوەن نامەکانی ھی وا ھەیە ئەگەر خەزنەیەک بە سپاردە لای دابنێی دەتداتەوە, وە ھی واشیان تیایە ئەگەر دینارێکی لا دابنێیت ناتداتەوە مەگەر بەسەریەوە بوەستیت ئەم ناپاکی یە بەھۆی ئەوەوە بوو کە دەیانووت: گوناھمان ناگات لە خواردنی ماڵی ئەم نەخوێندەوارانە (واتە عەرەبەکان) وە درۆ بەدەم خواوە دەکەن وە خۆیان دەزانن (کە درۆ دەکەن)
Verse 76
نەخێر وانیە (وەک دەڵێن) ھەر کەسێک پەیمانی خۆی بەجێ بھێنێت وە پاریزکاری بکات ولەخودا بترسێت ئەوە بەڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش دەوێت
Verse 77
بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن پەیمانی خوا و سوێندەکانی خۆیان بە نرخێکی کەم ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا) لە ڕۆژی دواییدا وە خوا قسەیان لەگەڵ ناکات وە تەماشاشیان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە, وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار
Verse 78
بە ڕاستی لە خاوەن نامەکان دەستەیەک ھەیە (ناو بەناو نامەکەیان تێکدەدەن و) زمانیان با ئەدەن و ئەپێچنەوە بە خوێندنەوەی کتێبەکەیان (تەورات) تا تۆ وا بزانیت لە نامەی خوایە (لە کاتێکدا) کە ئەوە لە نامەی خوا نی یە وە دەڵێن ئەوە لە خواوەیە لە کاتێکدا کە ئەوە لە خواوە نی یە وە درۆ بەدەم خواوە دەکەن و خۆشیان دەزانن (کە درۆیە)
Verse 79
نابێ بۆ ھیچ ئادەمیەک کە خوا نامەو شەریعەت و پێغەمبەرێتی دابێتێ پاشان بە خەڵکی بڵێت ببن بە بەندەی من لە جیاتی خوا بەڵکو (پێیان دەڵێت) خوا پەرست بن چونکە ئێوە خەڵک فێری نامەکەی خودا دەکەن وە ئێوە خۆشتان دەیخوێننەوە
Verse 80
وە خوا فەرمانتان پێ نادات کە فریشتە و پێغەمبەران بکەن بە پەرستراوی خۆتان چۆن (خودا) فەرمانتان پێ دەدات بێ بڕوابن (کافر بن) دوای ئەوەی کە ئێوە بڕوا دار بوون؟!
Verse 81
(بھێنەوە یادیان) کاتێک کە خوا پەیمانی وەرگرت لە پێغەمبەران کە ھەرچیم دانێ لە نامەو حیکمەت و (شەریعەت) لە پاشان پێغەمبەرێکتان بۆ ھات بە بڕوا ھێنەر بەو نامەی کەلە لاتانە دەبێ بڕوای پێ بھێنن وە یارمەتی بدەن خوا فەرمووی: ئایا دانتان نا بەم پەیمانەدا؟ وە لەسەر ئەوە پەیمانی منتان وەرگرت پێغەمبەران ووتیان: بەڵێ دانمان پێداناو پەیمانمان بەست خوا فەرمووی: کەواتە ئێوە بەشاھید بن وە منیش لەگەڵ ئێوە یەکێکم لە شاھیدان
Verse 82
جا ئەوەی پشتی ھەڵکرد (لەم پەیمانە) دوای ئەم دان پێدانانە کەواتە ھەر ئەوانن دەستەی دەرچوان لە فەرمانی خودا
Verse 83
ئایا (بێ بڕوایان) داوای غەیری دینی خوا دەکەن؟! لە کاتێکدا کە ھەرچی لەئاسمان و زەویدایە گوێرایەڵ وملکەچی خودان بیانەوێت (بە ویستی خۆیان) یا نەیانەوێت (بە ناچاری) وە ھەموو ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێنرێنەوە
Verse 84
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئێمە بڕوامان ھێناوە بە خوای گەورە, وە بەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق یەعقوب وکوڕانی یەعقوب وە بــەوەی کـە دراوە بە موساو عیسا وەپێغەمبەرەکانی تر لە پەروەردگاریانەوە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ کامێک لەم پێغەمبەرانە وە ئێمە بۆ خوای گەورە گەردن کەچین
Verse 85
وە ھـەر کەسێک دوای ھەر ئاینێک بکەوێت جگە لە ئاینی ئیسلام ئەوە لێی وەر ناگیرێت وە ئەو لە ڕۆژی دواییدا لە زەرەرمەندانە
Verse 86
چۆن خوا ڕێنمونی گەلێک دەکات بێ بڕوابووبن دوای بڕوا ھێنانیان وە شایەتییان دابێت کە ئەو پێغەمبەرە ڕاستە و (لەلایەن خوداوە ھاتووە) وە نیشانەی زۆریان بۆ ھاتبێ وە خوا ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات
Verse 87
لەو (نەفرینە) دا دەمێننەوە بە ئێجگاری وھەمیشەیی سزایان لێ سووک ناکرێت وە مۆڵەت نادرێن
Verse 88
تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی سزایان لەسەر سووک ناکرێت وە دواناخرێن لەسزا
Verse 89
مەگەر ئەوانەی تۆبەیان کردبێ دوای ئەوە, وە کردەوەی چاکیان کردبێت ئەوە بێگومان خوا لێ خۆشبووی میھرەبانە
Verse 90
بە ڕاستی ئەوانەی کە بێ بڕوا بوون دوای بڕوا ھێنانیان پاشان زیاتر بێ باوەڕ بوون ھەرگیز تەوبەیان لێ گیرا ناکرێت ئا ئەوانە ئەوانـەن کە گومڕابوون
Verse 91
بە ڕاستی ئەوانەی بێ بڕوابوون وە بە بێ بڕوایی مردن ئەوە ھەرگیز (فدیە) لە ھیچ کامێکیان وەر ناگیرێت با پڕ بە ھەموو زەویش زێڕ بێت بیبەخشێت لە بریتی دا (بۆ سووک کردنی سزا لەسەری) وە ئەوانە سزای بە ئازاریان بۆ ھەیە وە ھیچ یاریدەدەر و سەرخەرێکیان نیە
Verse 92
ئێوە ھەرگیز بە خێرو چاکە ناگەن (وە دەسگیرتان نابێت) تا نەیبەخشن ھەندێ لەو داراییەی کە خۆشتان دەوێت وە ھەرچی ببەخشن ئەوە بێگومان خودا ئاگای لێیە (بە پێی دڵ و دەروونتان پاداشتان دەداتەوە)
Verse 93
ھەموو جۆرە خواردەمەنیەکان حەڵاڵ بوون بۆ نەوەی یەعقوب بێجگە لەوەی کە یەعقوب حەرامی کرد لەسەر خۆی لە پێش ناردنە خوارەوەی تەورات (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: دەی تەورات بھێنن و بیخوێننەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
Verse 94
ئەمجا ھەر کەس درۆ بە دەم خواوە ھەڵبەستێ لە پاش ئەوە کەواتە ئەوانە خۆیان ستەمکارن
Verse 95
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: خوا ڕاستی فەرموو کەوا بوو پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکەن کە پاکە (بە ویستی خۆی لە بیرو باوەڕو کرداری ھەڵە لای داوە بۆ بیرو باوەڕ و کرداری ڕاست) وە ھیچ کاتێک لە ھاوبەش بڕیاردەران نەبووە
Verse 96
بە ڕاستی یەکەم ماڵێک دانراوە بۆ (خواپەرستی) خەڵکی ئەو ماڵەیە کە لەبەککە (مەککە) دایە پیرۆز کراوە, وە ڕێنمونیە بۆ جیھانیان
Verse 97
تیایدا ھەیە چەند بەڵگەو نیشانەی ڕوون (کە یەکێکیان ) شوێن وەستانەکەی ئیبراھیمە وە ھەر کەس چووبێتە ئەو شوێنە بێ ترس بووە (لە زیان و ئازاردان) خوا بڕیاریداوە لەسەرخەڵکی و فەرزی کردوە لەسەریان حەجی ماڵەکەی (خۆی) لەسەر ھەر کەسێک کە توانای گەیشتن و (ڕۆیشتنی) ھەبێت بۆی وە ھەر کەس باوەڕی نەبێت (یان توانای ھەبێت و نەچێت) ئەوە بە ڕاستی خوا بێ نیازە لە ھەموو جیھانیان
Verse 98
بڵێ: ئەی نامە داران (خاوەن کتێبەکان) لە بەر چی بێ بڕوان بە بەڵگەکانی خوا لە کاتێکدا خوا بیناو ئاگادارە بەئەوەی کە دەیکەن
Verse 99
بڵێ: ئەی خاوەن کتێبەکان لەبەر چی ڕێگری دەکەن لە ڕێی خوا کەسێک کە بڕوای ھێنابێ (مەبەست پێی پێغەمەرو باوەڕدارانە) دەتانەوێت بە ناڕاست بیخەنە بەرچاوی خەڵک لە کاتێکدا ئێوە زاناو ئاگادارن (بەوەی ڕێی خوایە) وە خوا بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە دەیکەن
Verse 100
ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی دەستەیەک بن لەوانەی کە نامەیان پێدراوە دەتانکەنەوە بە کافر دوای بڕوا ھێنانەکەتان
Verse 101
چۆن بێ بڕوادەبن؟ لە کاتێکدا دەخوێنرێتەوە بە سەرتاندا بەڵگەکانی خوا ( ئایەتەکانی قورئان) وە پێغەمبەرەکەی لە ناوتاندایە وە ھەرکەس دەست بگرێ بە ( ئایینی) خواوە ئەوە بەڕاستی ڕێنموونیی کراوە بۆ ڕێبازێکی ڕاست و دروست
Verse 102
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە بترسن لە خوا ترسانێک کە شیاوێتی وە مەمرن ھەر بە موسوڵمانی نەبێ
Verse 103
ھەمووتان دەست بگرن بەھۆی پەیوەستیتان بەخواوە (کە قورئانە) چەند بەرەکە و (لێک جیا) مەبن بیر لە بەھرەو چاکەی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە لە کاتێکدا کە ئێوە دوژمنی یەکتر بوون بەڵام خوا ھۆگری خستە نێوان دڵەکانتان ئیتر بوون بە برای یەکتر بەھۆی ئەو چاکەی خواوە, وە ئێوە لەسەر لێواری چاڵێ بوون لەئاگر بەڵام خوا ڕزگاری کردن لێی ئا بەو جۆرە خوا بەڵگە ونیشانەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە بۆتان تا بەردەوام بن لەسەر ڕێنمونی (یان لەسەر شارەزایی)
Verse 104
ئەبێ لە ناو ئێوەدا کۆمەڵێک ببێت بانگەواز بکەن بۆ چاکە فەرمان بدەن بە ھەموو چاکەیەک وە ڕێگری بکەن لە ھەموو خراپەیەک ئەوانە خۆیانن سەر کەوتوو وسەرفرازن
Verse 105
بە وێنەی ئەوانە مەبن (وەک ئەھلی کتاب) کە بەش بەش و جیاواز بوون لە پاش ئەوەی ئەو بەڵگانەی بۆیان ھات وە ئەوانە سزایەکی گەورەیان بۆ ھەیە
Verse 106
ڕۆژێک دێت کە چەند ڕوویەک سپی دەبن وە چەند ڕوویەک ڕەش دەبن جا ئەوانەی کە ڕوویان ڕەش بووە (پێ یان دەوترێت) بۆچی بێ بڕوابوون لە پاش بڕوا ھێنانتان کەواتە بچێژن سزا بەھۆی بێ بڕواییتانەوە
Verse 107
وە ئەوانە کە ڕوویان سپی دەبێت ئەوە لەناو بەزەیی خوادان (لەبەھەشتدان) ئەوانە تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی
Verse 108
ئەمانە ئایەتەکانی خوان دەیان خوێنینەوە بەسەرتدا کە ڕاستن خواش نایەوێت ھیچ ستەمێک بۆ جیھانیان
Verse 109
تەنھا بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکاندایە (وموڵکی خودایە) وە ھەرچی لەزەویدایە وە ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە ھەموو کارەکان
Verse 110
ئێوە (موسوڵمانان) باشترین گەلێک بوون بۆ خەڵکی ھێنرابێتە دی فەرمان دەدەن بەچاکە وە جڵەوگیری دەکەن لە خراپە وە بڕوا دەھێنن بەخوا ئەگەر نامە دارەکان (خاوەن کتێبەکان لە جولەکەو گاورەکان) بڕوایان بھێنایە ئەوە باشتر بوو بۆیان ھەندێک لەوان بڕوادارن و(باوەڕیان ھێناوە بە ئاینی ئیسلام) بەڵام زۆربەیان لە فەرمانی خوا دەرچوون
Verse 111
ھەرگیز ئەوان زیانتان پێ ناگەیەنن مەگەر زیانێکی کەم وە ئەگەر بجەنگێن لەگەڵتاندا پشتان تێدەکەن دواتریش سەرکەوتوو نابن
Verse 112
دراوە بەسەریاندا سەر شۆڕی و ڕیسوایی لەھەر شوێنێک ببن مەگەر بە ھۆی بەڵێن لەلایەن خوداوە نەبێت وە بەڵێنێک لەلای خەڵکەوە شایستەی خەشمێکی گەورەبوون لە لایەن خواوە, وە دراوە بەسەریاندا ھەژاری دەروون و چاو برسێتی ئەوە لەبەر ئەوە بوو ئەوان بێ بڕوابوون بە بەڵگەکانی خوا وە پێغەمبەرانیان دەکوشت بەناڕەوا ئەوەش بەھۆی ئەوەوە بوو کە ئەوانە سەرپێچی و دەست درێژیان دەکرد
Verse 113
ھەموو (نامە دارەکان) وەک یەک نین لەناو خاوەن نامەکاندا دەستەیەک ڕاست و ڕێک ھەن ئایەتەکانی خوا دەخوێنن (وباوەڕیان ھێناوە بە ئاینی ئیسلام) لە (کاتەکانی) شەودا وە لە(کاتەکانی) سوژدە بردنیاندا
Verse 114
بڕوایان ھەیە بەخوا وە بە ڕۆژی دوایی و فەرمان دەدەن بەھەرچی چاکەیە وە ڕێگری دەکەن لە ھەرچی خراپەیە وە پێشبڕکێ دەکەن لە ھەموو چاکەکاندا وە ئەوانە لە کۆمەڵی چاکانن
Verse 115
ھەر خێرو چاکەیەک بکەن ئەوە ھەرگیز بێ بەش ناکرێن لە پاداشتەکەی خواش بەئاگایە لە پارێزکاران ولەوانەی لێی دەترسن
Verse 116
بەڕاستی ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون سوود بەوان ناگەیەنێت نەماڵەکانیان وە نە منداڵەکانیان ھیچێک لەلای خواوە ئا ئەوانە ھاوەڵ وھاوڕێی ئاگر دەبن ئەوان تێیدا دەمێننەوە بەھەمیشەیى
Verse 117
وێنەی ئەو ماڵ و داراییەی کەبەختی دەکەن لەم ژیانی دونیایەدا بە وێنەی بایەکە سەرما و سۆڵەی تێدابێت بدات لەکشتوکاڵی تاقمێک کەستەمیان لەخۆیان کردبێت جا ئەو (با) وسەرمایە کشتوکاڵەکەی لەناو بەرێت وە خوا ستەمی لێ نەکردوون بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان دەکرد
Verse 118
ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە مەگرن بۆ خۆتان دۆستی گیانی بەگیانی جگە لەخۆتان (واتە جگە لەباوەڕداران) درێغیتان لێ ناکەن لەھیچ شەڕ و خراپەیەک ئاواتە خوازی ناخۆشیتانن بێگومان دەرئەکەوێت خەشم و قین لە (قسەکانی) دەمیانەوە, وەئەوەی لەدڵیاندا شاردویانەتەوە گەورەترە بەڕاستی بەڵگە ونیشانەکانمان بۆ ڕوون کردونەتەوە ئەگەر ئێوە ژیربن
Verse 119
بێداربن ئا ئەوە ئێوەن کەئەوانتان خۆش دەوێت وەئەوان ئێوەیان خۆش ناوێ وەباوەڕتان ھەیە بەھەموو نامە ئاسمانیەکان کاتێک ئەوان پێتان بگەن دەڵێن بڕوامان ھێناوە, وە کاتێک تەنھا بونەوە سەرە پەنجەکانی خۆیان ئەگەزن لێتان لەڕقدا بڵێ بمرن بەداخ و رقی خۆتانەوە بەڕاستی خوا زانایە بەوەی لەناو دڵەکاندایە
Verse 120
ئەگەر چاکە و خۆشیەکتان پێ بگات غەمبار دەبن بەڵام ئەگەر ناخۆشیەکتان پێ بگات دڵخۆش دەبن پێی ئەگەر ئێوە ئارام بگرن (لەسەر گوێڕایەڵی خوا) و لەخوا بترسن پیلانی ئەوان ھیچ زیانێکتان پێ ناگەیەنێت بەڕاستی خوا تەواو ئاگادارە بە ھەرچی ئەوان دەیکەن
Verse 121
وە (بیھێنەوە بیریان) کاتێک کە بەیانی زوو دەرچوویت لەلای ماڵ و خێزانت بڕوادارەکانت نیشتەجێ ئەکرد لە چەند شوێنێکدا بۆ جەنگ کردن وە خوا بیسەر و زانایە
Verse 122
لەو کاتەدا کە دوو کۆمەڵ لە ئێوە خەریک بوون سست بن وتێک بشکێن و (بگەڕێنەوە) بەڵام خوا دۆست و یارمەتی دەریان بوو وە بڕوا داران با پشت تەنھا بە خوا ببەستن
Verse 123
سوێند بە خوا بێگومان خوا ئێوەی سەرخست لە (جەنگی) بەدردا لە کاتێکدا ئێوە کەم و لاواز بوون دەی لە خوا بترسن بەڵکو سوپاس گوزاری بن
Verse 124
(بیریان بخەرەوە) ئەو کاتەی دەتووت بە بڕوادارەکان ئایا بەستان نیە پەروەردگارتان کۆمەکتان بکات بە سێ ھەزار لە فریشتە دابەزێنراوەکان
Verse 125
بەڵێ، ئەگەر ئارام بگرن وە لە خوا بترسن پەلامارتان بدەن لەم کاتانەدا پەروەردگارتان کۆمەکتان بکات بە پێنج ھەزار لە فریشتە نیشانەدارەکان
Verse 126
وە خوا تەنھا ئەو (کۆمەکی) یەی کرد بە مژدە بۆتان وە بۆ ئەوەی دڵەکانتانی پێ ئارام ببێت (ئەوەش بزانن) سەرکەوتنیش تەنھا لەلایەن خوای باڵا دەستی داناوەیە
Verse 127
(وە ناردنی فریشتەکان) بۆ ئەوە بوو دابڕێت (لە ناوی بات) بەشێک لەوانەی کە بێ بڕوان یان خەفەت باریان بکات (بە تێشکانیان) ئەمجا بگەڕێنەوە بە نائومێدی
Verse 128
دەربارەی ھەڵھاتووەکانی شەڕی ئوحود بە ڕاستی بەدەست تۆ نیە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھیچ شتێک لەو کارەدا چ (خوا) تەوبەیان لێ وەرگرێت یان سزایان بدات چونکە بە ڕاستی ئەوانە ستەمکارن
Verse 129
ھەر بۆ خوایە ھەرچی لە ئاسمانەکاندایە وە ھەرچی لە زەویدایە خۆش ئەبێت لە ھەر کەس خۆی بیەوێت وە سزای ھەر کەسیش ئەدات خۆی بیەوێت وە خوا لێ بوردەی میھرەبانە
Verse 130
ئەی ئەوکەسانەی بڕواتان ھێناوە سوود مەخۆن چەند بەرامبەر و لە خوا بترسن بۆ ئەوەی ڕزگاربن
Verse 131
ﯶﯷﯸﯹﯺ
ﯻ
وە خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە ئامادە کراوە بۆ بێ بڕواکان
Verse 132
ﯼﯽﯾﯿﰀ
ﰁ
وەگوێ ڕایەڵی خودا و پێغەمبەر بن بێگومان میھرەبانیتان لەگەڵ ئەکرێت
Verse 133
پێشبڕکێ بکەن بۆ لێ بوردنێکی گەورەی (خودا) لەلایەن پەروەردگارتانەوە, وە بۆ بەھەشتێک کە پانییەکەی (بە ئەندازەی) ئاسمانەکان و زەوی یە کە ئامادە کراوە بۆ لە خوا ترسان
Verse 134
ئەوانەی ماڵ دەبەخشن (لە ڕێ ی خوادا) لە کاتی خۆشی (دەوڵەمەندی) و ناخۆشی دا و ڕقی بەتینی خۆیان دەخۆنەوە و دەبوورن لە خەڵکی خواش چاکەکارانی خۆش دەوێت
Verse 135
وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یاستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێ بووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان ئایا کێ دەبوورێت لە گوناھەکان بێجگە لە خوا؟ وە بەردەوام نابن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە کاتێکدا بزانن (گوناھە)
Verse 136
ئا ئەوانە پاداشتیان لێ بووردنە لەلایەن پەروەردگاریانەوە و چەند باخاتێک (بەھەشتێک) کەڕوبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا ئەمێننەوە لەو بەھەشتانەدا بەھەمیشەیی چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران
Verse 137
بێگومان رابورد لە پێش ئێوەوە چەند رێ و یاسایەک (باوێک) ئەمجا ئێوە بگەڕێن بەزەویدا و سەرنج بدەن ئایا چۆن بوو سەرئەنجامی بێ بڕواکان
Verse 138
ﮤﮥﮦﮧﮨﮩ
ﮪ
ئەمە ڕوون کردنەوەیە بۆ ھەموو خەڵکی و ڕێنمونی و ئامۆژگاریە بۆ لە خوا ترسان
Verse 139
سست و دڵ لاواز مەبن وە غەمبار مەبن ھەر ئێوە بەرز و بڵند ترن ئەگەر بڕوادار بن
Verse 140
ئەگەر ئێوە (لە ئوحوددا) زام و برینتان تووش بووە ئەوە بێگومان ئەو ھۆزە (بتپەرستەکان لە بەدردا) زام و برینیان توش بووە بە وێنەی زامی ئێوە ئەو چەرخ و ڕۆژانەی (زاڵبوون و سەرکەوتنانە) دەیگێڕین لە ناو خەڵکیدا (جارێک بۆ ئێوە و جارێک بۆ ئەوان) لەبەر ئەوەی (لەدونیادا) خوا دەری بخات ئەوانەی بڕوایان ھێناوە و لە ناو ئێوەدا ھەڵبژێرێت چەند کەسێک بە شەھید وە خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت
Verse 141
ﭑﭒﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
وە تا خوا (لە تاوان) پاک بکاتەوە ئەوانەی کە بڕوادارن وەبێ باوەڕان بنەبڕ بکات
Verse 142
ئایا ئێوە وا گومانتان دەبرد کە دەچنە بەھەشت لە کاتێکدا ھێشتا خوا دەری نەخستوە (واتە تاقی نەکردونەتەوە) ئەوانەی تێدەکۆشن لە ئێوە و ھێشتا دەری نەخستوون کەسانێک لە ئێوە کە خۆڕاگران
Verse 143
سوێند بێ بێگومان ئێوە ئاواتی (شەھیدی و) مردنتان ئەخواست لەپێش ئەوەی پێ ی بگەن خۆ بەڕاستی مردنتان بینی لە کاتێکدا ئێوە زەق سەیرتان دەکرد
Verse 144
(موحەممەد ﷺ) تەنھا پێغەمبەرێکە (نەمر نیە) بێگومان لەپێش ئەو پێغەمبەرانی تر ڕابوردون جا ئایا ئەگەر وەفاتی کرد یان کوژرا دەگەڕێنەوە بۆ دواوەی خۆتان (پاشگەز دەبنەوە) ھەر کەس ھەڵگەڕێتەوە بۆ دواوەی خۆی (بۆ بت پەرستی) ئەوە ھەرگیز (ئەو کەسە) ھیچ زیانێک ناگەیەنێت بەخوا وە بەزوویی خوا پاداشتی سوپاس گوزاران دەداتەوە
Verse 145
ھیچ کەسێک نەبووە کە بمرێت مەگەر بە فەرمانی خوا نوسراوێکی کات دیاریکراوە ( لەو کاتەدا کەخوای گەورە دیاری کردوە) ھەر کەسێک دەیەوێت پاداشت و دەستکەوتی دونیایی لەو(پاداشتی دونیا) ھەندێکی پێ دەدەین وە ھەرکەسێک دەیەوێت پاداشتی پاشەڕۆژ لەو (پاداشتی پاشەڕۆژە) ھەندێکی پێ دەبەخشین وە بەزووی پاداشتی سوپاس گوزاران دەدەینەوە
Verse 146
زۆر لە پێغەمبەران جەنگ و کوشتاریان کردووە لەگاڵیاندا (شانبەشانیان) زۆر لە زانایان و خواناسان جا سست و دەستە پاچە نەبوون بەھۆی ئەوەی کە دووچاریان بووە لە ڕێی خوادا وە بێ ھێز و لاواز نەبوون وە سەریان شۆڕ نەکرد بۆ دوژمن وە خوا خۆڕاگرانی خۆش دەوێت
Verse 147
ھەر ئەمە ووتەی ئەوان بوو کەدەیانووت ئەی پەروەردگارمان لێمان ببورە لە گوناھەکانمان وە لە زیادە ڕەویمان لە کارووبارماندا و قاچەکانمان جێگیر بکە (لە جەنگدا) وە سەرمان بخە بەسەر کۆمەڵی بێ بڕوایاندا
Verse 148
بەھۆی ئەوەوە خوا پێی بەخشین پاداشتی دونیا وە پاداشتی چاک و شیرینی ڕۆژی دوایی خوا چاکەکارانی خۆش دەوێت
Verse 149
ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی بکەن بۆ ئەوانەی بێ بڕوان ئەتان گێڕنەوە بۆ دواوەی خۆتان (بۆ بت پەرستی) ئەمجا ئەگەڕێنەوە بە زیانباری
Verse 150
(ئەوانە دۆستان نین) بەڵکو خوا یارمەتی دەر و دۆستی ئێوەیە وەخواباشترینی ھەموو یارمەتیدەرانە
Verse 151
بەزوویی دەخەینە دڵی ئەوانەی بێ بڕوان ترس و بیمی بەتین بەھۆی ئەوەی کرد بوویانە ھاوبەشی خوا شتانێک کە خوا ھیچ بەڵگەی نەناردۆتە خوارەوە لەسەری کە جێگا و شوێنی ئەوان ئاگرە وەچەند نیشتە جێیەکی خراپە (جێگەی) ستەمکاران
Verse 152
سوێند بێت بێگومان خوا بەجێی ھێنا بۆتان بەڵێنەکەی کاتێک (سەرەتای جەنگی ئوحود) ھەستتان لێ بڕین (دەتان کوشتن) بەفەرمانی خوا ھەتا کاتێک (لە ناکاو) سست بوون ئاژاوە و دووبەرەکیتان کرد لەکاری جەنگدا وەبێ فەرمانیتان کرد لەپاش ئەوەی کەخوا نیشانیدان ئەوەی (لە جەنگەکەدا) پێتان خۆش بوو (کەسەرکەوتن لەسەرەتایی جەنگەکەدا) ھەندێک لە ئێوە (دەسکەوتی) دونیایی دەویست وە ھەندێکتان پاداشتی ڕۆژی دوایی دەویست پاشان (خوا) ئێوەی گێڕایەوە لە (جەنگی) ئەوان و (تێشکان) تا تاقیتان بکاتەوە (لەخۆڕاگرتندا) سوێندبێت بێگومان خوا لێتان بوورا و خوا خاوەنی بەھرەو چاکەیە بەسەر بڕوادارانەوە
Verse 153
کاتێک دووردەکەوتنەوە (سەردەکەوتن بەکێوی ئوحوددا) وەبەڕێی کەس نەئەوەستان ولاتان نەدەکردەوە بەلایدا لەکاتێکدا پێغەمبەر بانگی لێ دەکردن لە دواتانەوە جا (خوا) پاداشتی غەم و خەفەتی ھەر بە غەم و خەفەت دانەوە بۆ ئەوەی غەمبار نەبن لەسەر ئەوەی لە دەستان چووە, وە (غەمبار نەبن بە) ئەوەی دووچارتان بووە خواش ئاگادارە بەوەی کەدەیکەن
پاشان دایبەزاند بە سەرتاندا (بۆی ناردن) لە پاش ئەو غەمەی (کە چەشتتان) ئارامیی کە وەنەوزێک بوو بەسەر دەستەیەک لە ئێوە داھات بەڵام دەستە وتاقمێکی دیکەتان( کە باوەڕیان ھێندە بەھێز نەبوو) بەڕاستی ھەر خۆیان مەبەست بوو گومانی ناڕاست و ناھەقیان بەخوا دەبرد وەک گومانی نەفامێتی ئەیان ووت ئایا بۆمان ھەیە (بە دەستمانە) لەم کارەدا (زاڵ بوون) ھیچ شتێک بڵێ بێگومان کاروبار ھەمووی بەدەست خوایە دەیشارنەوە لە دەروونیاندا ئەوەی کە دەری نابڕن بۆت دەڵێن: ئەگەر بە دەست ئێمە بوایە لەم کارەدا شتێک (لە سەرکەوتن) ئێمە لێرەدا نەدەکوژراین بڵێ ئەگەر ئێوە لە ماڵەکانی خۆشتاندا بوونایە ھەر دەردەچوون ئەوانەی کە کوژرانیان لەسەر نووسرا بوو بۆ جێگای کوژرانیان (ڕاکشانیان) بۆ ئەوەی خوا تاقی بکاتەوە ئەوەی کە لە سنگتاندایە وە بۆ ئەوەی پاڵفتە و پاکی بکاتەوە ئەو (بڕوایەی) کە لە دڵتاندایە وە خوا زانایە بەوەی لە سینەو دەرونەکاندایه
Verse 155
بەڕاستی ئەوانەی پشتیان ھەڵکرد لەناوتاندا لەو ڕۆژەی کە ھەردوو کۆمەڵ گەیشتن بەیەک (لە ئوحود دا) بێگومان تەنھا شەیتان ھەڵی خلیسکاندن ولەخشتەی بردن بەھۆی ھەندێ لەو گوناھانەی کەلەوەو پێش کردبوویان سوێند بێ بێگومان خوا لێ یان خۆشبوو چونکە بەڕاستی خوا لێبووردەی بەئارام و لەسەرخۆیە (لە تۆڵە سەندندا)
Verse 156
ئەی کەسانێ کە بڕواتان ھێناوە, وەک ئەوانە مەبن کە بێباوەڕ بوون بە برا بێباوەڕەکانیان دەووت کاتێک سەفەریان بکردایە یان غەزایان بکردایە وبچوونایە بۆ جەنگ ئەگەر لای ئێمە (نیشتەجێ) بوونایە نە دەمردن و نە دەکوژران تا خوا ئەوەبکات بە داخ و مەراق لە دڵیاندا وە خوا (مرۆڤ) دەژێنێ و دەشی مرێنێت وە خودا بینایە بەھەر کردەوەیەک کە ئێوە دەیکەن
Verse 157
سوێندبێت ئەگەر ئێوە بکوژرێن لە ڕێی خوادا یان بمرن ئەوە بەڕاستی لێبووردن و میھرەبانی لە لایەن خواوە چاکترە لەوەی کەکۆی دەکەنەوە
Verse 158
سوێند بێت ئەگەر ئێوە بمرن یان بکوژرێن ھەر لای خوا کۆدەکرێنەوە
Verse 159
بەھۆی بەزەیی خواوەیە بۆ ئەوان نەرم و نیانی بوێت ئەگەر تۆ بەدخوو قسە ڕەق و دڵ ڕەق بوویتایە ئەوە ھەموو بڵاوەیان دەکرد لەدەورت کەواتە لێیان ببورە و داوای لێ بوردونیان بۆ بکە لەخوا و ڕاوێژیان پێ بکه لە کاروباردا جا کاتێک (دوا ڕاوێژکردن) بڕیارتدا ئەوە پشت بە خوا ببەستە بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت کەپشت بەخوا دەبەستن
Verse 160
ئەگەر خوا سەرتان بخات ئەوە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەرتاندا وە ئەگەر یارمەتیتان نەدا (پشتتان بەردات) کێیە ئەو کەسەی؟ لەپاش خوا سەرتان دەخات وە بـا بـڕواداران پشت ھەر بەخوا ببەستن
Verse 161
وە بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نەبوو کەخیانەت بکات وە ھەر کەس خیانەت بکات بەو خیانەتەوەی کردویەتی دێت (بەکۆڵیەوەیە) لە پاشەڕۆژدا (ڕۆژی ھەستانەوە) پاشان پاداشت دەدرێتەوە ھەموو کەسێک ھەرچی کردبێت وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت
Verse 162
دەی ئایا کەسێک کەشوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتبێت وەک کەسێک وایە بگەڕێتەوە بەخەشمێکەوە لەلایەن خواوە، وە جێگا و شوێنی ئەو دۆزەخ بێت کە سەرئەنجامێکی چەند خراپە؟
Verse 163
(چاکە کاران و خراپە کاران) خاوەنی چەند پلەی جیاوازن لای خوا وە خوا بینایە بە ئەوەی کەدەیکەن
Verse 164
سوێند بێت بێگومان خوا چاکە و منەتی نا بەسەر بڕواداراندا کاتێ کەڕەوانەی کرد لەناویاندا پێغەمبەرو نێرراوێک لەخۆیان کە دەیخوێنێتەوە بەسەریاندا بەڵگە ونیشانەکانی خودا و پاک و خاوێنیان دەکاتەوە وە قورئان و فەرموودەیان فێردەکات ئەگەر چی ئەوان لەپێشدا لەگومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادا بوون
Verse 165
ئایا بۆچی کاتێک دووچارتان بوو ناخۆشیەک (لەئوحود دا) بێگومان ئێوە دووقاتی ئەوەتان دووچاری ئەوان کرد (لەبەدردا) ووتتان ئەمە لە کوێوە ھات بڵێ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەوە لەلایەن خۆتانەوە بوو (کە فەرمانی پێغەمبەرتان شکاند) بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە
Verse 166
ئەوەی کەدووچارتان بوو لەو رۆژەدا کە ھەردوو کۆمەڵ بەیەک گەیشتن (لەئوحوددا) ئەوە بەویستی خودا بوو بۆ ئەوەی بڕواداران دەربخات
Verse 167
و بۆ ئەوەیش دووڕوەکان ئاشکرا بکات وپێیان ووترا وەرن بجەنگن لەڕێی خوادا یابەرگری (لە وڵاتی خۆتان) بکەن ووتیان: ئەگەر بمانزانیایە جەنگ دەبێت شوێنتان دەکەوتین ئەوانە لەو رۆژەدا لە بێ بڕواییەوە نزیک تر بوون تا لە بڕواو ئیمانەوە ئەوانە بەدەمیان شتێک دەڵێن کەلەدڵیاندا نیە وەخوا (لەھەموو کەس) زاناترە بەوەی کە دەیشارنەوە
Verse 168
ئەوانەی کەووتیان (مەبەست پێی دووڕوەکانە) دەربارەی براکانیان ( باوەڕداران) لە کاتێکدا خۆیان دانیشتن و دەرنەچوون ئەگەر ئەوان گوێڕایەڵی ئێمە بوونایە نەدەکوژران بڵێ کەواتە ڕێگری مردن لە خۆتان دووربخەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
Verse 169
ھەرگیز وا گومان مەبەن ئەوانەی کە کوژران لەڕێی خوادا مردوون (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە زیندوون لای پەروەردگاریان رۆزی دەدرێن
Verse 170
شادمان و دڵخۆشن بەوەی کە خوا پێی بەخشیوون لەبەھرە و فەزڵی خۆی شادمانن بەوانە (بەبرا تێکۆشەرەکانیان) کە ھێشتا نەگەیشتوون پێیان لەدوای (شەھیدبوونی) ئەمان نەھیچ ترسێکیان لەسەرە و نە ئەوانە ھیچ غەم و خەفەتێک دەخۆن
Verse 171
شادمان و دڵخۆشن بەو بەھرەو زیادە فەزڵەی لەلایەن خواوە (پێیان دراوە) وە بەڕاستی خوا پاداشتی بڕواداران وون ناکات
Verse 172
ئەوانەی کە وەڵامی خواو پێغەمبەریان دایەوە لەپاش ئەوەی کە (لەئوحوددا) تووشی برینداری بوون بۆ ئەوانەیان ھەیە کەکردەوەی چاکیان کردوە, وەخۆیان پاراستووە پاداشتێکی گەورە
Verse 173
ئەوانەی کەخەڵکی پێیان دەووتن بە ڕاستی خەڵکی (بێ باوەڕ) لەشکر و کۆمەڵی زۆریان کۆکردۆتەوە لە دژتان کەواتە بترسن لێ یان کەچی ئەوان (ئیمانداران) بەمە باوەڕیان زیاد بوو وە ووتیان ھەر خوامان بەسە چەند پشت پێ بەستراوێکی چاکە
Verse 174
ئەمجا گەڕانەوە (بۆ مەدینە) بە بەھرەی گەورەوە (کەسەلامەتیە) وفەزڵ و پاداشت لەلایەن خواوە ھیچ زیان و ناخۆشیەکیان تووش نەبوو ئەوانە شوێنی ڕەزامەندی خوا کەوتن وەخوا خاوەنی بەھرە وفەزڵی گەورەیە
Verse 175
بەڕاستی ئەوەی ئێوە (سارد دەکاتەوە) تەنھا شەیتانە کەدۆست و (برادەرانی) خۆی دەترسێنێت جائێوە لێیان مەترسن وە لەمن بترسن ئەگەر ئێوە بڕوادارن
Verse 176
بادڵ غەمگینت نەکەن ئەوانەی پێشبڕکێ و پەلە دەکەن لەبێ بڕواییدا بێگومان ئەوانە ھەرگیز ھیچ زیانێک ناگەیەنن بەخوا خوا دەیەوێت کەھیچ بەشێکیان بۆ دانەنێت لەڕۆژی دوایی دا وەبۆ ئەوان سزایەکی گەورە ھەیە
Verse 177
بەڕاستی ئەوانەی کەبێ بڕواییان کڕی (لەم جیھانەدا) بەبڕواو ئیمان ھەرگیز ھیچ جۆرە زیانێک ناگەیەنن بەخوا بۆئەوانە ھەیە سزایەکی بەئێش و ئازار
Verse 178
ھەرگیز واگومان نەبەن ئەوانەی کەبێ باوەڕن ئەو مۆڵەت دانی ئێمە بۆ ئەوان چاکە بۆ خۆیان بەڕاستی ئێمە مۆڵەتی ئەوان ئەدەین بۆ ئەوەی گوناھی زیاتر بکەن وە بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی ڕیسواکەر
Verse 179
خوا واز لەبڕواداران ناھێنێت لەسەر ئەو بارەی کەئێوەی لەسەرن (کەجیا نەبوونەوەی موسڵمان و دووڕوو و کافرە) ھەتا جیا دەکاتەوە پیس لەپاک وەخوای گەورە ئێوە ئاگادار ناکات بەسەر نھێنی (غەیب) دا بەڵام خوای گەورە ھەڵی ئەبژێرێت لە نێرراوەکانیدا ھەرکەسێکی بوێت جا بڕوای ڕاستەقینە بێنن بەخوا وەبەنێرراوەکانی وە ئەگەر بەو جۆرە بڕوا بێنن وخۆتان بپارێزن ئەوە پاداشتێکی زۆر گەورەتان بۆ ھەیە
Verse 180
ھەرگیز واگومان نەبەن ئەوکەسانەی کەچروکی دەکەن بەوەی کە خوا پێی بەخشیوون لەڕێز و بەھرەی خۆی کەئەو (چرووکیە) چاکترە بۆیان (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوە خراپە بۆیان بە زوویی ئەوەی چروکیان پێ دەکرد وەک تەوق دەکرێتە ملیان لەپاشە ڕۆژدا (ڕۆژی ھەستانەوە) وە ھەر بۆخوایە وموڵکی ئەوە میراتی ئاسمانەکان و زەوی (ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە) وە خوا ئاگادارە بە ھەرچی کە ئێوە دەیکەن
Verse 181
بەڕاستی خوا بیستی ووتەی ئەو(جولەکانەی) کە ووتیان بێگومان خوا ھەژارە و ئێمە دەوڵەمەندین (چونکە داوای قەرزمان لێ دەکات مەبەستیان لە ئایەتی - ومن یقرچ اللە قرچاً حسناً- یە) ئەوەی کە ووتیان دەینوسین (وە دەینووسین) کوشتنی ئەوانە بۆ پێغەمبەرەکان بە ناڕەوا وە (پێیان) دەڵێن بچەژن سزای ئاگری سووتێنەر
Verse 182
ئەو (سزا سەختە) بەھۆی کردەوەی (خراپی خۆتانەوەیە) کە پێشتان خستووە بێگومان خوا ھیچ جۆرە ستەمێک ناکات لە بەندەکان
Verse 183
ئەو (جولەکانەی) کە ووتیان بەڕاستی خوا پەیمانی داوە بە ئێمە کە بڕوا نەھێنین بەھیچ نێرراوێک ھەتا قوربانی و خێرێکمان بۆ نەھێنێت کە ئاگر (بێتە خوارەوەو) بیسوتێنێت بڵێ بێگومان ھاتن بۆلاتان چەند پێغەمبەرێک لە پێش منەوە بە بەڵگە ڕوونەکانەوە و بە ئەو (موعجیزەیەی) کە ووتتان دەی بۆچی ئەو (پێغەمبەرانەتان)کوشت ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
Verse 184
جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردی ئەوە بێگومان بڕوا نەکراوە (پێغەمبەرانی پێش تۆش بەدرۆزانران) بە پێغەمبەرانی لەپێش تۆوە ھێناویانە بەڵگە ڕوونەکان و نامەی ئاسمانی (نامەی پەند و تەمێکار) و نامەی ڕوون کەرەوە
Verse 185
ھەموو (خاوەن) گیانێک مردن دەچێژێت وە بەڕاستی بەتەواوی پێتان دەدرێت پاداشتەکانتان لە ڕۆژی دواییدا (ھەستانەوەدا) ئەمجا ھەرکەس دووربخرێتەوە لە ئاگری دۆزەخ و بخرێتە بەھەشتەوە ئەوە بەڕاستی ئەو کەسە سەرکەوتووە ژیانی دونیاش ھیچ شتێک نیە جگە لە چەند سات و ئارەزوویەکی فریودەر نەبێت
Verse 186
سوێند بێت بێگومان تاقی دەکرێنەوە لە سامان و دارایی و گیانی خۆتاندا سوێند بێت بێگومان دەیبیستن لەوانەی کە نامەیان پێدراوە لە پێش ئێوە, وە لەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا داناوە (ئازار و) قسەی ناخۆشی زۆر جا ئـەگـەر ئێوە ئارام بگرن و پارێزکاربن ئەوە بێگومان لە کارە بەھێز و گەورەکانە (لەو کارانەیە لێبڕانی دەوێت)
Verse 187
(بێنەوە بیریان) کاتێک کەخوا وەریگرت پەیمان لەوانەی کەنامەیان پێ بەخشرا بوو (لەجولەکە و گاورەکان) دەبێ ئەو نامەیە ڕوون بکەنەوە بۆ خەڵکی وە نەیشارنەوە بەڵام ئەو (پەیمانەیان) فڕێدایە پشت خۆیانەوە و کڕیان بەو نامەیە نرخێکی کەم ئای چەند خراپە ئەوەی کڕیان
Verse 188
وەگومان مەبە ئەوانەی کەشادمانن بەوەی کەکردیان و پێیان خۆشە کەسوپاس بکرێن بەشتێک کە نەیان کردووە ئەوە ھەرگیز گومانیان پێ مەبە بەڕزگار بوو لەسزا و بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی ئازاردەر
Verse 189
ھەر بۆخوایە پادشایەتی وموڵکی ئاسمانەکان و زەوی وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ﴿﴾ دەسەڵاتدارە
Verse 190
بەڕاستی لەدروست کردنی ئاسمانەکان و زەویدا و لەجیاوازی و گۆڕانی شەو و ڕۆژدا چەندەھا بەڵگە ھەیە بۆ خاوەن بیرو ھۆشەکان
Verse 191
ئەوانەی کەیادی خوا دەکەن بەپێوە و بەدانیشتانەوە بەڕاکشانەوە (لەسەر تەنیشت) وەبییر دەکەنەوە لەدروست کردنی ئاسمانەکان و زەوی (ئەڵێن) ئەی پەروەردگارمان ئەم (جیھانەت) دروست نەکردووە بەبێ ھودە پاک و بێگەردی بۆ تۆ دەسا تۆش بمان پارێزە لە سزای ئاگری دۆزەخ
Verse 192
ئەی پەروەردگارمان ھەرکەس تۆ بیخەیتە ئاگری دۆزەخەوە ئەوە بێگومان ڕیسوات کردووە, وە ھیچ پشتیوانێک نیە بۆ ستەمکاران
Verse 193
ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە گوێمان لە بانگخوازێک بوو (مەبەست پێ پێغەمەمبەری خودایە) بانگی ئەکرد بۆ بڕواھێنان (دەی ووت) بڕوا بێنن بە پەروەردگارتان دەست بەجێ بڕوامان ھێنا ئەی پەروەردگارمان دەی لە گوناھەکانمان خۆش ببە وبسڕەوە لێمان خراپەکانمان و بمان مرێنە لەگەڵ کەسانی چاکەکاردا
Verse 194
ئەی پەروەردگارمان پێمان ببەخشە (لەپاش مردن) ئەوەی بەڵێنت پێ داین لەسەر زوبانی پێغەمبەرەکانت و ڕیسوامان مەکە لە ڕۆژی دوایی دا (ھەستانەوە) بێگومان تۆ بەڵێن ناشکێنیت
Verse 195
ئەمجا پەروەردگاریان وەڵامی (نزاکانی) دانەوە (فەرمووی) بێگومان من زایەی ناکەم کردەوەی (ھیچ) خاوەن کردەوەیەک لە ئێوە لە نێر یان مێ ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتان بوون جا ئەوانەی کە کۆچیان کرد و دەرکران لە جێ و شوێنی خۆیان و ئەشکەنجەو ئازار دران لە ڕێ ی مندا و جەنگیان کرد و کوژران سوێند بەخوا دەیسڕمەوە لێیان خراپەکانیان وە بێگومان دەیان خەمە بەھەشتانێکەوە کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا ئەمە پاداشت دانەوەیەکە لە لای خواوە, وە لای خوایە جوانترین (چاکترین) پاداشت
Verse 196
لە خشتەت نەبات (فریوت نەدا) ھات و چۆی ئەوانەی بێ بڕوان (بەخۆشی و ئاسوودەییەوە) لە ووڵاتدا
Verse 197
ئەو ئاسوودەییەی ئەوان خۆشیەکی کەمە پاشان جێ و شوێنیان دۆزەخە ئای چ شوێنێکی خراپ و بەدە
Verse 198
بەڵام ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەترسن بۆیان ھەیە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بەژێریاندا تیایدا دەمێننەوە بە ھەمیشەیی ئامادە کراوە لە لایەن خواوە, وە ئەوەی کە لای خوایە چاکترە بۆ چاکەکاران
Verse 199
بێگومان لەناو نامە دارەکاندا ھەیە کەسانێک کە بڕوا دەھێنن بەخوا و بەو نامەیەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ ئێوە (مەبەست پێ قورئانە) وە بەو نامەی کە نێرراوەتە خوارەوە بۆ خۆیان مل کەچن بۆ خوا بەڵگەکانی خوا نافرۆشن بە نرخێکی کەم ئەو نامە دارانە بۆیان ھەیە پاداشتی خۆیان لە لای پەروەردگاریانەوە بێگومان خوا لێپرسینەوە وموحاسەبەکردنی خێرایە
Verse 200
ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە خۆ گربن و (لە خۆگری دوژمن) خۆگرتر بن و لە سەنگەردا ئێشک بگرن و لە خوا بترسن بۆ ئەوەی ڕزگار ببن
تقدم القراءة