وەرگێڕانی سورەتی الأعراف بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
ﭑ
ﭒ
بە (ئەلیف، لام، میم، ێاد) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بەماناو مەبەست پێی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە
Verse 2
(ئەم قورئانە) نامەیەکە نێرراوەتە خوارەوەبۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) کەواتە دڵ تەنگ مەبە (بەپەیڕە و نەکەرانی) بۆ ئەوەی (ئەوان)بەم قورئانە بترسێنیت و بیرخستنەوە و ئامۆژگاریش بێ بۆ بڕواداران
Verse 3
پەیڕەوی ئەوە بکەن کە لەلایەن پەروەردگارتانەوە دابەزێنراوەتە خوارەوە بۆتان وە بێجگە لەئەو (لە خوا) شوێن ھیچ پەرستراوانێکی تر مەکەون و مەیکەن بە پشتیوانی خۆتان ئێوە زۆر کەم بیر دەکەنەوە
Verse 4
وە چەندەھا شار و گوندمان وێرانکرد و سزای ئێمەیان بۆ ھات لەشەودا یان ئەوان لەخەو و پشووی نیوەڕۆدا بوون
Verse 5
جا کاتێک سزای ئێمەیان بۆھات ھاوار و نزایان ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کەدەیانووت: بەڕاستی ئێمە ستەمکار بووین
Verse 6
ﮉﮊﮋﮌﮍﮎ
ﮏ
سوێند بەخوا بەڕاستی پرسیار دەکەین لەوانەی کەپێغەمبەرانیان بۆ نێردرا (کە چۆن پێشوازییان لێکردن) وە بێگومان پرسیاریش دەکەین لەپێغەمبەران (کە چۆن وەڵام درانەوە)
Verse 7
جا سوێند بەخوا بەڕاستی (ئەوەی کردوویانە) بۆیان دەگێڕینەوە لەڕووی زانیاریەوە وەئێمە ھیچ کاتێک بێ ئاگا نەبووین (لێیان)
Verse 8
کێشانەی ڕاست (بۆ کردەوەکانتان) لەو ڕۆژە دا دەبێت و گومانی تێدا نیە جاھەر کەس کێشراوی (چاکـەکانی) قورس بێت ئەوە ئەوانەن ڕزگار و گەیشتوو بەئامانج
Verse 9
وە ھەرکەس کێشراوی (چاکەکانی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن کەخۆیانیان دۆڕاندووەو زەرەر مەندبوون بەھۆی ئەوەی کەستەمیان کرد بەرانبەر بەڵگەو نیشانەکانی ئێمە (و بەدرۆیان دانا)
Verse 10
سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئێوەمان نیشتەجێ و جێگیرکرد لەزەویدا و جۆرەھا ھۆی ژیانمان تێیدا بۆ ڕەخساندن (بەڵام) ئێوە زۆر کەم سوپاس گوزارن
Verse 11
سوێند بێت بێگومان ئێوەمان بەدی ھێنا و پاشان شکڵ و شێوەمان کێشان پاشان ووتمان بەفریشتەکان سوژدە ببەن بۆ ئادەم ھەموویان یەکسەر سوژدەیان برد بێجگە لەئیبلیس (لەشەیتان) کە لەسوژدە بەران نەبوو
Verse 12
(خوا) فەرمووی چی ڕێگری لێ کردیت کەسوژدە نەبەیت کاتێک فەرمانم پێکردیت؟ (شەیتان) ووتی: من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لە ئاگر دروست کردووەو ئەوت لەقوڕ دروست کردووە
Verse 13
(خوا) فەرمووی: (لە بەھەشت) بڕۆرە خوارەوە چونکە بۆت نیە لەو (بەھەشتە) دا خۆت بەگەورە و زل بزانی یەکسەر دەرچۆ بەڕاستی تۆ لە بێ نرخ و ڕیسوایانی
Verse 14
ﭲﭳﭴﭵﭶ
ﭷ
ووتی مۆڵەتم بدە (مەممرێنە) تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە
Verse 15
ﭸﭹﭺﭻ
ﭼ
(خواش) فەرمووی: بێگومان تۆ لەمۆڵەت دراوانیت
Verse 16
ووتی ئەی پەروەردگار بەھۆی ئەوەوە کە گومڕات کردم بێگومان بۆیان (بۆ ئادەم و نەوەکانی) دادەنیشم لەڕێگە ڕاستەکەی تۆدا
Verse 17
ئەمجا سوێندبێ بێگومان بۆیان دەچم لەپێشیانەوە و لەدوایانەوە, وە لەلای ڕاستیان و لەلای چەپیانەوە ئەوسا نابینی زۆربەیان سوپاس گوزاربن
Verse 18
(خوا) فەرمووی: دەرچۆ تێیدا بە لۆمەکراوی و دەرکراوی سوێندبێت بێگومان ھەرکەس شوێنی تۆ کەوتبێت لەوان ئەوە بێگومان دۆزەخ پڕ دەکەم لەئێوە ھەمووتان
Verse 19
وە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و ژنەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی بخۆن بەتێرو تەسەلی لەھەر شوێنێک کەحەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن تا نەبنە ستەمکار
Verse 20
وە (ووتمان) ئەی ئادەم تۆو ھاوسەرەکەت نیشتەجێی بەھەشت بن بخۆن لەھەرچی کەویست و حەزتان لێ بوو بەڵام نزیکی ئەو درەختە مەکەونەوە ئەگینا لەستەمکاران دەبن
Verse 21
ﯰﯱﯲﯳﯴ
ﯵ
وە سوێندی بۆ خواردن ووتی بێگومان من لە ئامۆژگاریکەرانی دڵسۆزی ئێوەم
Verse 22
سەرئەنجام بەخەڵەتاندن ھانیدان جا کاتێک (لەبەرو بوومی) ئەو درەختەیان چەشت ھەردووکیان عەیب و عەورەتیان دەرکەوت وە دەستیان کرد بەداپۆشینی خۆیان بەگەڵای (درەختانی) بەھەشت وە پەروەردگاریان بانگی ھەردووکیانی کرد ئایا ئەو درەختەم قەدەغە نەکرد لێتان وە ئایا پێم نەووتن کە بێگومان شەیتان بۆ ئێوە دوژمنێکی ئاشکرایە
Verse 23
ھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد جا ئەگەر لێمان نەبوری و میھرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لەزیانباران دەبین
Verse 24
(خوا) فەرمووی بڕۆنە خوارەوە (لەبەھەشت) ھەندێکتان دوژمنی ھەندێکی ترتانن وە بۆتان ھەیە لەزەویدا نیشتەجێ بوون و ھۆی ڕابواردن و ژیان ھەتا ماوەیەک
Verse 25
(خوا) فەرمووی: لەزەویدا دەژین و لەویشدا دەمرن و ھەر لەویش دەردەھێنرێن (و زیندوو دەکرێنەوە)
Verse 26
ئەی نەوەی ئادەم بێگومان پۆشاکمان بۆ ناردوون کەعەیب وعەورەتتان دادەپۆشێ وە پۆشاکی جوان و ڕازاوەیش (مان بۆ ناردوون) بەڵام پۆشاکی ترسان لەخوا و پارێزکاری چاکترو باشترە ئەوەی باسکرا ھەندێکە لەبەڵگە و نیشانەکانی خوا بۆ ئەوەی بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن
Verse 27
ئەی نەوەی ئادەم با شەیتان فریوتان نەدات و نەتانخەڵەتێنێت ھەرچۆنێک باوک و دایکتانی لەبەھەشت دەرکرد لەحاڵێََََکدا پۆشاکەکەیانی لێداکەندن بۆ ئەوەی عەیب و عەورەتیان (دەربخات) و نیشانیان بدات بەڕاستی شەیتان خۆی و دەستەکەی دەتانبینن لەجێگایەکەوە کەئێوە ئەوان نابینن بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان گێڕاوە بەدۆست وخۆشەویست بۆ ئەوانەی کەبڕوا ناھێنن
Verse 28
وە کاتێک کردەوەیەکی زۆر بەدو ناشیرینیان دەکرد (کە بەڕووتی تەواف کردن نموونەیەکەیەتی) دەیانووت: لە باوو باپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە, وە خوا فەرمانی ئەو (کردەوەی) پێ داوین (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بێگومان خوا فەرمان نادات بەکردەوەی بەد و خراپ ئایا بەدەم خواوە شتێک دەڵێن کەنایزانن و بێ ئاگان لێی؟
Verse 29
بڵێ پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە, وە لەکاتی ھەموو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکەنە خوا و دڵسۆزانە ھاواری لێ بکەن و بیپەرستن ھەرچۆنێ لە یەکەم جارەوە (خوا) دروستی کردون بەو شێوەیە دەگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)
Verse 30
دەستەیەکی ڕێنمونی کردوە دەستەیەکیش گومڕایی بەسەریاندا چەسپا بەڕاستی ئەوانە شەیتانەکانیان کرد بەدۆست و پشتیوانی خۆیان لەجیاتی خوا وە وا گومان دەبەن کەڕێنمونی کراوون
Verse 31
ئەی نەوەی ئادەم، پۆشاکی جوان و ڕازاوەتان بپۆشن لەکاتی ھەموو نوێژ (چوونە مزگەوتێکتاندا) وە بخۆن و بخۆنەوە (لەوەی کە خوا حەڵاڵی کردووە بۆتان) و زیادە ڕۆی مەکەن بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت
Verse 32
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ ڕازاندنەوە وجوانی و (نازونیعمەتە) خواییەکانی حەرام کردووە کەخوا بۆ بەندەکانی دروستی کردووە ھەروەھا ڕۆزی وخۆراکە پاک و خۆشەکان (کێ حەرامی کردوون) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوانە بۆ بڕوادارانە لەژیانی دونیادا (بێ بڕوایانیش لەپەنای ئەواندا بەشداری دەکەن) (بەڵام) لەڕۆژی دواییدا تایبەتە بەبڕوادارانەوە بەم شێوەیە ئایەتەکانمان باس دەکەین و ڕوونی دەکەینەوە بۆ گەل و کۆمەڵێک کە دەزانن و تێدەگەن
Verse 33
بڵێ بێگومان پەروەردگارم تەنھا ئەو کردەوانەی حەرام کردوە کەزۆر بەد و خراپن ئەوانەی کە ئاشکران و ئەوانەش کە نھێنین وە گوناھی (حەرام کردووە) وە دەست درێژی بەناھەق وە (حەرامی کردوە) شتێک بکەنە ھاوبەش بۆخوا کەبەڵگەی بۆ نەھاتووە, وە (حەرامی کردووە) کەبەدەم خواوە شتانێک بڵێن کەنایزانن
Verse 34
وە بۆ ھەموو ئوممەتێ کاتێکی دیاری کراو ھەیە (بۆ مردن و سزادانیان) ئەمجا کاتێک ماوەی (مردن یان سزا) کەیان ھات ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون
Verse 35
ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر بۆتان ھات پێغەمبەرانێک لەخۆتان ئایەتەکانی منیان بۆ دەخوێندنەوە جا ھەر کەس خۆی پاراست (لە نا فەرمانی خوا) و کردەوەی چاکی کرد ئەوە مەترسیان لەسەر نیە وخەم و خەفەتیش ناخۆن
Verse 36
وە ئەوانەش کە بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە و خۆیان بەزل دەزانی لەبەرانبەر ئەو ئایەتانەدا ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن ئەوانە بەھەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە
Verse 37
جا کێ لەوە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵبەستێ یان بێ بڕوا بێت بەئایەتەکانی خوا ئەوانە ئەو بەشەی بۆیان نوسراوە دوو چاریان دەبێت ھەتا ئەو کاتەی نێردراوەکانمان (بۆ گیان کێشان) دێن بۆیان دەیانمرێنن و (گیانیان دەکێشن) پێیان دەڵێن ئەوانەی لەجیاتی خوا ئێوە ھاوارو نزاتان لێ ئەکردن لەکوێن (لەوەڵامدا) دەڵێن دیار نین و وون بوون لێمان وە شایەتی دەدەن لەسەر خۆیان کە بێگومان ئەوانە لە دونیادا بێ بڕوا بوون
(خوا پێیانی) فەرموو ئێوە لەگەڵ ئەو ئوممەتانەی کەلە پێش ئێوە وە بوون لە جنۆکەو ئادەمیزاد بچنە ئاگری دۆزەخەوە ھەر جارێک دەستەیەک دەچنە ناویەوە نەفرین لەھاوبیرانی دەکات ھەتا ھەموو دەگەن بەیەک و کۆدەبنەوە یەک دەگرن دوایینەکانیان (کەشوێن کەوتوو بوون) دەربارەی پێشوەکانیان (کەپێشەوا بوون) دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە ئێمەیان گومڕا کرد دە تۆش لەئاگردا دووقات سزایان بدە (پەروەردگار) دەفەرموێ بۆ ھەرکامتان (سزا) دوو بەرامبەرە بەڵام ئێوە نازانن و بێ ئاگان
Verse 39
سەرۆک و چاو لێکراوەکان بە شوێن کەوتووەکانیان دەڵێن ئێوەش ھیچ زیادە ڕێزێکتان بەسەر ئێمەدا نیە دە ئێوەش سزا بچەژن بەھۆی ئەو (خراپانەی) دەتانکرد
Verse 40
بەڕاستی ئەوانەی بێ بڕوا بوون بەئایەتەکانی ئێمە وە خۆیان بەگەورە و زل دادەنا لە بەرامبەریاندا ئەوانە دەرگاکانی ئاسمانیان بۆ ناکرێتەوە و ناچنە بەھەشتەوە ھەتا حوشتر نەچێت بەکونی دەرزی دروماندا (ئەمەش مەرجێکە ھەرگیز نایەتە دی) ئا بەو جۆرە تۆڵە لە تاوانباران دەسێنین
Verse 41
ئەوانەی لەدۆزەخدا فەرش و ڕاخەریان (لە ئاگرە) وە لەلای سەروشیانەوە لێفە و داپۆشەریان (لەئاگرە) ئا بەو جۆرە تۆڵە لەستەمکاران دەستێنین
Verse 42
وە ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە وکردەوەی چاکیشیان کردووە داوا لە ھیچ کەس ناکەین زیاد لەتوانای خۆی ئا ئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن ئەوان ھەمیشەیین تێیدا
Verse 43
ئەوەی لەدڵیاندا بووبێت دامانڕنی لەکینە و ڕق (دەربارەی یەکتری) ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێر (کۆشک وباخەکان) یاندا وە دەڵێن سوپاس بۆ ئەو خوایەی کەڕێنمونی کردین بۆ ئەم ڕێگایە کە ئێمە ھەرگیز ڕێبازی ڕاست شارەزا نەدەبووین ئەگەر خوا ڕێنمونی نەکردینایە سوێند بەخوا بێگومان نێرراوەکانی پەروەردگارمان ڕاستیان ھێنا وە بانگیان لێ دەکرێت بەمەی کە ئەو بەھەشتە پێتان بەخشرا بەھۆی ئەو کردەوە (چاکانە وە بوو) کە دەتان کردن
Verse 44
وە بەھەشتیەکان بانگ دەکەن لەدۆزەخیەکان بێگومان ئێمە ئەوەی کەپەروەردگارمان بەڵێنی پێداین ڕاست بوو پێی گەیشتین جا ئایا ئێوەش ئەوەی کەپەروەردگارتان بەڵێنی پێدان ڕاست بوو پێی گەیشتن؟ دەڵێن بەڵێ پاشان جاڕچیەک جاڕی دەدا لەنێوانیاندا کەنەفرەتی خوا لەسەر ستەمکاران بێت
Verse 45
ئەوانەی بەرھەڵستی لە ڕێی خوا دەکەن و دەیانویست ئەو (ڕێگایە) بەخوارو ناڕێک نیشان بدەن لەکاتێکدا ئەوان بێ بڕوا بوون بەڕۆژی دوایی
Verse 46
و لەنێوانیاندا پەردە و جیاکەرەوەیەک ھەیە بەسەر ئەعرافەوە (کەبەرزاییەکە لەنێوان بەھەشت و دۆزەخدا) پیاوانێک ھەن ھەر یەکە لەبەھەشتی ودۆزەخیەکان دەناسنەوە بەھۆی نیشانە و (شێوەی تایبەتی) یانەوە جا بەھەشتیەکان بانگ دەکەن و دەڵێن: سەلامتان لێ بێت نەچوونەتە ناویەوە بەڵام ئومێدیان ھەیەو بەتەمان بچنە ناوى
Verse 47
ھەر کاتێک ڕوویان لادرێ و وەرگێڕدرێت بەرەو لای دۆزەخیەکان دەڵێن ئەی پەروەردگارمان مەمانخەنە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە
Verse 48
وە ئەوانەی وان بەسەر ئەعرافەوە پیاوانێک بانگ دەکەن کەبەنیشانەی تایبەتیاندا دەیان ناسن دەڵێن کۆمەڵەکەتان سوودی پێ نەگەیاندن ھەروەھا خۆبەزل زانین و لەخۆبایی بوونتان بەکەڵکتان نەھات
Verse 49
ئایا ئەوانە (ھەژارە باوەڕدارەکان) ھەر ئەوانە نین کەئێوە (لەدونیادا) سوێندتان دەخوارد کەخوا بەر میھرەبانی خۆیان ناخات (خوا بەھەژارە باوەڕدارەکان ئەڵێت) بچنە بەھەشت ھیچ مەترسیەکتان لەسەر نیە و ئێوە خەم ناخۆن
Verse 50
وە دۆزەخیەکان بانگ و ھاوار لەبەھەشتیەکان دەکەن (دەڵێن) ھەندێ ئاومان پێ ببەخشن یان ھەندێک لەو ڕۆزیەی کەخوا پێی بەخشیوون (بماندەنێ) (لەوەڵامیاندا) دەڵێن: خوا ھەردووکیانی لەسەر بێ بڕوایان حەرام کردووە
Verse 51
ئەوانەی کەئاینەکەی خۆیان کردبووە سەرقاڵی بێ سوود و گاڵتە جاڕی وە ژیانی دونیا ھەڵیخەڵەتاندن بۆیە ئەمڕۆ ئەوان لەبیرخۆمان دەبەینەوە ھەرچۆنێک ئەوان دیداری ئەم ڕۆژەیان لەبیری خۆیان بردبویەوە, وە (لەبەرئەوەی) ئایەتەکانی ئێمەیان ئینکار دەکرد (دانیان پێدا نەدەھێنا)
Verse 52
سوێند بەخوا بێگومان ئێمە کتێبێکمان بۆھێناون لەڕووی زانستەوە بەڕوونی شیمان کردوەتەوە کەڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ کەسانێک بڕوا دەھێنن
Verse 53
ئایا چاوەڕوانی چی دەکەن بێجگە لە سەرئەنجامی ھەڕەشەکانی ئەو (قورئانە)؟ ئەو ڕۆژەی کە سەرئەنجامی (ھەڕەشەکانی) بەدی دێت ئەوانەی لەوە و پێش لەبیریان کردبوو دەڵێن بەڕاستی نێرراوەکانی پەروەردگارمان بەڕاستیەوە ھاتن جا ئایا (ئەمڕۆ) تکا کارانێک بۆ ئێمە ھەیە تکامان بۆ بکەن یان بگەڕێنرێینەوە بۆ دونیا ھەتا کردەوەی چاک بکەین نەک وەک ئەوەی دەمانکرد بێگومان خۆیانیان دۆڕاند ئەوەی ھەڵیان دەبەست وون بوو لێیان
Verse 54
بەڕاستی پەروەردگارتان ئەو خوایەیە کە ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروستکردووە پاشان (خوا) بەرز بووەوە سەر عەرش و قەراری گرت (ئێمە ئیمانمان پێیەتی بەڵام شێوەکەی نازانین پرسیار کرا لە ئیمامی مالیک دەربارەی (استواء) فەرمووی وەستانەکە حەقیقەتە و چۆنێتیەکەی نەزانراوە و پرسیارکردن دەربارەی بیدعـەتـە وباوەڕبوون پێی واجبە) بە (تاریکایی) شەو (ڕۆشنایی) ڕۆژ دادەپۆشێت (بەپێچەوانەشەوە) (ڕِۆژ بەشوێن شەوەوەیە بەخێرایی) وشـەو بەشوێن ڕۆژەوەیە بەخێرایی خۆر و مانگ و ئەستێرەکانیش ژێر بار کراوون بەفەرمانی خۆی بێداربن کەبەدیھێنان و فەرماندان ھەر بۆ خوایە پاک و بێگەردە (لەھەموو کەم و کوڕیەک) خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان
Verse 55
لەپەروەردگارتان بپاڕێنەوە بەزەلیلی (و کڕوزانەوە) و بەنھێنی بێگومان خوا دەستدرێژی کارانی خۆش ناوێت
Verse 56
خراپەکاری مەکەن لەزەویدا پاش ئەوەی کەخوا چاکی کردووە, وە ھاوار و نزا بەرن بۆ خوا بەترس و ئومێدەوە بەڕاستی میھرەبانی خوا لەچاکەکارانەوە نزیکە
Verse 57
وە ئەو (خوا) زاتێکە بایەکان دەنێرێت بەموژدەدەر پێش (بارانی) رەحمەتی پەروەردگار ھەتا کاتێک ھەوری قورسی(باراناوی) ھەڵدەگرن دەینێرین بۆ ووڵاتێکی مردوو (وشکی بێ گیا) جا بەو (ھەورە) باران دەبارێنین بەھۆی ئەوەوە ھەموو بەرووبومێک دەردەھێنین (لە زەویدا) ھەر بەو وێنەیە مردووەکان لە زەوی دەردەھێنین (و زیندوویان دەکەینەوە) ھەتا ئێوە بیربکەنەوە
Verse 58
زەوی وخاکی پاک و بەپیت ڕووەک و شیناییەکەی بەفەرمانی پەروەردگاری دەڕوێت وە ئەوەی پیس و بێ خێرە دڕک و داڵ نەبێ لێی ناڕوێت و دەرنایەت ئا بەو جۆرە ئایەتەکانی خۆمان باس دەکەین بۆ گەلێک کە سوپاسگوزاربن
Verse 59
سوێند بەخوا بێگومان ئێمە نوحمان ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی ووتی: ئەی گەلەکەم تەنھا خوا بپەرستن ئێوە ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو (لە خوا) بەڕاستی من دەترسم (دووچاری) ئێوە بێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)
Verse 60
کاربەدەست و دەسەڵاتدارانی گەلەکەی ووتیان بەڕاستی ئێمە تۆ لەگومڕاییەکی ئاشکرادا دەبینین
Verse 61
فەرمووی: ئەی گەلەکەم ھیچ گومڕاییەک لەمندا نیە بەڵکو من نێرراوم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە
Verse 62
پەیامەکانی پەروەردگارم ڕادەگەیەنم پێـتان وە ئامۆژگاریتان دەکەم و ئەوەی من لەلایەن خواوە دەیزانم ئێوە نایزانن
Verse 63
ئایا سەرتان سوڕماوە لەھاتنی پەیام و یادخەرەوەیەک لەلایەن پەوەردگارتانەوە بۆ پیاوێک لەخۆتان (کەنوحە) بۆ ئەوەی ئاگادارتان کاتەوەو بتانترسێنێت و خۆتان بپارێزن (لەنا فەرمانی خوا) بۆ ئەوەی ڕەحمتان پێ بکرێت
Verse 64
دوای ئەوە بڕوایان پێ نەھێنا ئێمەش (نوح) مان ڕزگار کرد ھەروەھا ئەوانەش لە گەڵیدا بوون لەکەشتیەکەدا پاشان ئەوانەی بڕوایان نەبوو بە ئایەتەکانمان نوقممان کردن و خنکاندمانن بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵی (دڵ) کوێران بوون
Verse 65
وە ناردمان بۆ لای گەلی عاد براکەیان کە ھوود (پێغەمبەرە) فەرمووی: ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو دەی ئایا ئێوە پارێزکار نابن ولەخودا ناترسن؟!
Verse 66
ئەو کاربەدەست و دەسەڵاتدارانەی کە بێ بڕوابوون لە گەلەکەی ووتیان بە ڕاستی ئێمە تۆ لەگێلی و نەفامیدا دەبینین وە بە ڕاستی وا گومان دەبەین کە تۆ لەدرۆزنان بیت
Verse 67
فەرمووی ئەی گەلەکەم ھیچ گێلی و نەفامی یەک لە مندا نیە بەڵکو من نێرراوێکم لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانیانەوە
Verse 68
پەیامەکانی پەروەردگارم بەئێوە ڕادەگەیەنم وە من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکەرێکی دەست پاک و ئەمینم
Verse 69
ئایا سەرتان سوڕماوە لەھاتنی (نیگاو) ئامۆژگاری لەلایەن پەروەردگارتانەوە بۆ پیاوێک لەخۆتان ھەتا بتانترسێنێت وە بیری (چاکەکانی خوا) بکەنەوە کاتێ ئێوەی کرد بەجێنشین لەپاش گەلی نوح وە لەش وقەڵافەتی ئێوەی لەوان گەورەتر دروستکرد کەواتە بیری چاکەو بەھرەکانی خوا بکەنەوە بۆ ئەوەی ڕزگارتان ببێت
Verse 70
ووتیان ئایا بۆ ئەوە ھاتووی بۆ ناومان کە بەتەنھا خوا بپەرستین وە وازبھێنین لەوەی باوک و باپیرانمان دەیانپەرستن کەواتە ئەو (سزایەی) کەبەڵێنت پێ داوین بۆمان بێنە دی ئەگەر ڕاست دەکەیت و لەڕاست گۆیانی
Verse 71
فەرمووی: بێگومان لەلایەن پەروەردگارتانەوە تووشتان بووە سزاو خەشم و توڕەیی ئایا دەمە قاڵێم لەگەڵدا دەکەن دەربارەی چەند ناوێک کەئێوەو باو و باپیرانتان ناوتانە لەبتانێک کەخوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەریان نەناردۆتە خوارەوە جا کەواتە چاوەڕوانی بکەن منیش لەگەڵتان لەچاوەڕوانانم
Verse 72
ئەوسا ئەو و ئەوانەش لەگەڵی بوون و ( باوەڕیان پێ ھێنا بوو) بەمیھرەبانیەک لەلایەن خۆمانەوە ڕزگارمان کردن ئەوانەشمان لەڕیشە ھێنا کەئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دادەنا و باوەڕدار نەبوون
Verse 73
وە بۆ گەلی سەمودیش ساڵحی برایانمان نارد فەرمووی: ئەی گەلەکەم خوا بەتەنھا بپەرستن جگە لەو پەرستراوێکی ترتان نیە بێگومان موعجیزەیەکی ڕوونتان لەپەروەردگارتانەوە بۆ ھاتووە ئەمە حوشتری خوایە کە موعجیزەیەکە بۆ ئێوە جا لێی گەڕێن با بخوا و بلەوەڕێت لەزەوی خوادا و ئازاری مەدەن و دەستی بۆ مەبەن بەخراپە (ئەگەر وابکەن) تووشی سزایەکی سەخت و بەئازار دەبن
Verse 74
بیر بکەنەوە لەو کاتەی کەخوا ئێوەی گێڕا بەجێنشین لەپاش ھۆزی عاد لەزەویدا دایمەزراندن و نیشتەجێی کردن لەدەشتەکانیدا کۆشکی بەرز دروست دەکەن وە لەشاخەکانیدا، ماڵ و خانوو دائەتاشن دە بیربکەنەوە لەچاکە گەورەکانی خوا و (سوپاسی بکەن) و خراپەکاری مەکەن لەوڵاتدا و (مەبن بەخراپەکار و گێرە شێوێن)
Verse 75
دەسەڵاتدارە لووت بەرزەکانی گەلەکەی ووتیان بەوانەی لاوازو ژێر دەستەکرا بوون ئەوانەی بڕوایان ھێنا بوو لەناویاندا ئایا دەزانن کەێاڵح ڕەوانە کراوە لەلایەن پەوەردگاریەوە ووتیان بێگومان ئێمە بڕوادارین بەوەی کەێالح پێی ڕەوانە کراوە
Verse 76
ئەوانەی خۆیان بەزل دەزانی ووتیان بەڕاستی ئێمە بێ باوەڕین بەوەی کەئێوە بڕواتان پێ ھێناوە
Verse 77
ئەمجا حوشترەکەیان سەربڕی وە سەرکەشیان کرد لەفەرمانی پەروەدگاریان وە ووتیان: ئەی ساڵح ئەو بەڵێنی (سزایەی) بە ئێمەی دەدەیت بۆمان بێنەدی ئەگەر تۆ لەپێغەمبەرانی
Verse 78
ﮞﮟﮠﮡﮢﮣ
ﮤ
بەھۆی ئەوەوە بومە لەرزەیەکی بەتین لێی دان ئیتر ھەموویان لەماڵ وخانووەکانیان دا بوون بە (لاشەی) بێ گیان و بێ جوڵە
Verse 79
جا ساڵح ڕووی لێ وەرگێڕان و (وازی لێ ھێنان) وە فەرمووی ئەی گەلەکەم سوێند بەخوا بەڕاستی پەیامی پەروەردگارم پێ ڕاگەیاندن وە ئامۆژگاریم کردن و دڵسۆز بوم بۆتان بەڵام ئێوە ئامۆژگارو دڵسۆزانتان خۆشناوێت
Verse 80
وە لوطمان نارد، کاتێک بەگەلەکەی ووت چۆن ئێوە ئەو کارە زۆر بەد و خراپە دەکەن کە (نێر بازیە) ھیچ کەس لەجیھاندا پێشتان نەکەوتوە لەو (کارەپیسە) دا
Verse 81
بەڕاستی ئێوە بەپیاوان ئارەزوتان دەشکێنن؟ لەجیاتی ئافرەتان؟ بەڵکو ئێوە دەستەیەکی زیادە ڕۆن
Verse 82
وە وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو بێجگە لەوەی کەووتیان لەشار و ووڵاتەکەتان (لوط و ئیماندارەکان) دەربکەن بەڕاستی ئەوانە کەسانێکن کەخۆیان پاک و تەمیز ڕادەگرن
Verse 83
ئەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو
Verse 84
جا بارانيَكمان بةسةرا باراندن (بةرد بارانمان كردن) جا سةيركة سةرئةنجامى تاوان باران ضؤن بوو (وضيان ليَهات)
Verse 85
وە بۆ گەلی مەدیەنیش شووعەیبی برایانمان نارد فەرمووی ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نیە بێجگە لەو بێگومان لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەو موعجیزەیەکی ڕوون و ئاشکراتان بۆ ھاتووە کەواتە لە پێوانە و کێشانەتان دا ڕێک و ڕاست بن و لەشت و مەکی خەڵکی کەم مەکەنەوە (بەدزی) وە لەزەویدا خراپەکاری مەکەن لەپاش چاکردنی ئەوەی باسکرا چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە ئیماندارن
Verse 86
وە لەسەر ھەموو ڕێگایەک دامەنیشن (رێگە مەگرن لەخەڵکی) ھەڕەشە بکەن و بەرھەڵستی ڕێگەی خوا بکەن لەو کەسەی باوەڕی پێ ھێنا بێت و بتانەوێت ڕێگای خوا بەلاری وچەوتی بخەنەڕوو وە بیری ئەو کاتە بکەنەوەکە ئێوە کەم بوون پاشان خوا زۆری کردن دەی سەرنج بدەن سەرئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو و(چیان لێھات)
Verse 87
وە ئەگەر کۆمەڵێک لە ئێوە باوەڕیان ھێنا بێت بەو پەیامەی بەمندا نێردراوە، وە کۆمەڵێکی ترتان باوەڕیان نەھێنا بێت ئەوە ئارام بگرن ھەتا خوا بڕیار دەدات لەنێوانماندا وە ئەو (خوای گەورە) باشترینی بڕیاردەرانە
Verse 88
ئەوکاربەدەست ودەسەڵاتدارانەی کەخۆیان بەگەورە دائەنا لەناو گەلەکەی (شوعەیب) دا ووتیان ئەی شوعەیب بێگومان دەرت دەکەین وە ئەوانەش کە بڕوایان ھێناوە لەگەڵ تۆدا لە شارە کەمان یان دەبێ بگەرێنەوە سەر ئاینی ئێمە (شوعەیب) فەرمووی: ئەگەر حەزیش نەکەین و پێشمان ناخۆش بێت
بێگومان درۆیەکی گەورەمان بۆ خوا ھەڵبەستوە ئەگەر بگەڕێینەوە ناو ئاینەکەتان (کە بت پەرستیە) پاش ئەوەی کەخوا ڕزگاری کردین لێی ڕەوانیە بۆمان بگەڕێینەوە بۆ ناو ئەو (بت پەرستیە) مەگەر خوای پەروەردگارمان بیەوێت زانست و ئاگاداری پەروەردگارمان ھەموو شتێکی گرتۆتەوە تەنھا پشتمان بە خوا بەستووە (ووتیان): ئەی پەروەردگارمان، لەنێوان ئێمە و گەلەکەماندا حوکم و بڕیار بدە بەھەق تۆ باشترینی بڕیار دەرانی
Verse 90
دەستەو ئەشرافی ھۆزەکەی کە بێ بڕوا بوون ووتیان سوێند بە خوا ئەگەر ئێوە شوێن شوعەیب بکەون بەڕاستی ئەو کاتە زیان لێکەوتوان خۆتانن
Verse 91
ﮥﮦﮧﮨﮩﮪ
ﮫ
جا بەھۆی ئەوە, وە بومەلەرزەیەکی توند لێیدان ھەموویان لەماڵەکانیاندا لەناوچوون (بێ گیان و جووڵە کەوتن)
Verse 92
ئەوانەی کە شوعەیبیان بەدرۆزانی (باوەڕیان پێ نەھێنا) (وا تیا چوون) وەک ھەر لەو ماڵانەدا نە بووبن (وتێیدا نەژیابن) ئەوانەی کە شوعەیبیان بە درۆزانی (باوەڕیان پێ نەھێنا) ھەر ئەوان خەسارۆمەند بوون
Verse 93
ئیتر (شوعەیب) ڕووی لێ وەرگێڕان فەرمووی پێیان: ئەی گەلەکەم سوێند بەخوا بەڕاستی من پەیامی پەروەردگارم بە ئێوە گەیاند و ئامۆژگاریم کردن جا چۆن بۆ ھۆزی بێ بڕواو کافر غەم و خەفەت بخۆم
Verse 94
ئێمە بۆ ھەر گوند و شارێک پێغەمبەرێکمان ڕەوانە کردبێت دانیشتوانیمان تووش کردووە بەنەبوونی و کەم دەرامەتی (بەزیان و نەخۆشی) تا لە پەروەردگار بپاڕێنەوە و پەشیمان ببنەوە
Verse 95
لەدوایدا خراپە و ناخۆشیەکەمان گۆڕی بەچاکە و خۆشی ھەتا زۆر بوون و گەشەیان کرد لەماڵ و سەروەتدا وە ووتیان: بێگومان باو و باپیرانمان تووشی زیان و ناخۆشی و نەخۆشی بوون جا لەناکاودا سزامان گرتنی لەکاتێکدا کە ھەستیان نەدەکرد
Verse 96
وە ئەگەر دانیشتوانی شار وگوندەکان باوەڕیان بھێنایە و خۆیان بپاراستایە (لە قەدەغە کراوەکانی خوا) بەڕاستی دەرگای بەرەکاتی ئاسمان و زەویمان بۆ دەکردنەوە بەڵام بڕوایان نەھێنا (بەپێغەمبەرەکەیان) ئەمجا ئێمەش ئەوانمان گرت و سزامان دان بەھۆی ئەو خراپانەوەی دەیانکرد
Verse 97
ئایا خەڵکی ئەو شار وگوندانە ترسیان نەبوو لەوەی سزای ئێمەیان بۆبێت لە شەودا کاتێک ئەوان خەوتوون
Verse 98
وە ئایاخەڵکی ئەو شار وگوندانە ترسیان نەبوو لەوەی کەسزای ئێمەیان بۆ بێت لە چێشتەنگاودا لەکاتێکدا یاری و گاڵتە دەکەن
Verse 99
جا ئایا لە پیلانی خوا نەترسان و بێ باک بوون دەی کەس لەپیلانی خوا دڵنیا نابێت جگە لەکەسانی زەرەرمەند نەبێت
Verse 100
ئایا ڕوون نەبۆتەوە بۆ ئەوانەی زەویان بە میرات بۆ دەمێنێتەوە دوای (تیا چوونی) خاوەنە پێشوەکانیان ئەگەر بمانەوێت بەھۆی گوناھەکانیانەوە دووچاری بەڵایان دەکەین وە مۆر دەنێین بەسەر دڵیاندا ئیتر ئەوان (ھیچ پەند وئامۆژگارییەک) نابیستن
Verse 101
ئەو شار وگوندانانەی (کە وێرانمان کردن) ھەندێک لە ھەواڵەکانی دەگێڕینەوە بۆت سوێند بەخوا بەڕاستی پێغەمبەرانیان بۆھات بە بەڵگە و نیشانەی ڕوونەوە بەڵام باوەڕیان نەھێنا بەوەی کەلەپێش دا بە درۆیان دەزانی ئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی بێ باوەڕاندا
Verse 102
زۆربەی ئەوانمان نەدی خاوەنی ھیچ پەیمانێک بن بەڕاستی زۆربەیانمان دی سەرپێچیکار و (تاوانبار) بوون
Verse 103
پاشان دوای ئەوانەی (کەباسمان کردن) موسامان نارد بە بەڵگە و موعجیزەکانمانەوە بۆ لای فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڵام ئەوان بەنیشانەکان (بێ بڕوا بوون) و ستەمیان کرد جا بڕوانە و سەرنج بدە کە سەرەنجامی لە فەرمان دەرچووان و خراپەکاران چۆن بوو
Verse 104
موسا فەرمووی: ئەی فیرعەون بەڕاستی من پێغەمبەرێکم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە
Verse 105
وا شیاوە و (سوورم) کە ھیچ شتێک نەڵێم بە ناوی خواوە جگە لە ھەق و ڕاستی بە ڕاستی لەلایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگەی ڕوون و ئاشکرام بۆ ھێناون کەواتە بەنو ئیسرائیل لەگەڵ من بنێرە (بەرەڵایان کە، لە کۆیلەیی و چەوسانەوەت)
Verse 106
(فیرعەون) ووتی: ئەگەر بەڵگە و موعجیزە یەکت ھێناوە (ئەی موسی) ئەوە نیشانی بدە ئەگەر تۆ لە ڕاست بێژانی
Verse 107
ﭱﭲﭳﭴﭵﭶ
ﭷ
ئەمجا موسا گۆچانەکەی فڕێدا یەکسەر گۆچانەکە بوو بەمارێکی گەورەی ئاشکرا
Verse 108
ﭸﭹﭺﭻﭼﭽ
ﭾ
دەستی (لە باخەڵیەوە یان لە بنھەنگڵیەوە) دەرھێنا لە پڕ ئەو (دەستە) سپی و پرشنگداربوو بۆ بینەران
Verse 109
ھەندێک لە کاربەدەست ودەسەڵاتدارانی گەلەکەی فیرعەون ووتیان: بە ڕاستی ئەم (موسایە) جادوگەرێکی زۆر زانە
Verse 110
دەیەوێت لە خاک و ووڵاتی خۆتان دەرتان کات جا ئێوە فەرمان و راتان چیە (لەم بارەیەوە)
Verse 111
ئەوانیش ووتیان: کاری (موسا) وبراکەی دوابخە و کەسانێک بنێرە له شارانەكاندا ههموو (جادوگەرهكان) كۆبكهنهوه
Verse 112
ﮚﮛﮜﮝ
ﮞ
ھەموو جادووگەرێکی شارەزات بۆ دەھێنن
Verse 113
جادوگەران ھاتن بۆ لای فیرعەون ووتیان: بێگومان ئێمە پاداشت و خەڵاتی گەورەمان دەبێت ئەگەر ھاتوو ئێمە سەرکەوتین (بەسەر موسا دا)؟
Verse 114
ﮫﮬﮭﮮﮯ
ﮰ
(فیرعەون) ووتی: بەڵێ پاداشتی گەورەتان دەبێت: و بێگومان ئێوە لەنزیکانی (خۆم) دەبن
Verse 115
(جادوگەرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (ئەوەی پێتە) فڕێی دە یان ئێمە دەیھاوێژین و فڕێی دەدەین
Verse 116
(موسا) ووتی: ئێوە بیھاوێژن (ئەوەی پێتانە) ئەمجا کاتێ (ئەوەی پێیان بوو لە جادو) فڕێیاندا چاوبەستیان لە خەڵک کرد وترسێکی گەورەیان خستە دڵیانەوە, وە جادویەکی گەورەیان نواند
Verse 117
وەحیمان کرد بۆ موسا کە گۆچانەکەت فڕێ بدە ئیتر یەکسەر ئەو (گۆچانە بوو بەمار) و ھەرچی جادوی درۆینەیان کردبوو ھەڵی لووشی
Verse 118
ﯸﯹﯺﯻﯼﯽ
ﯾ
ئیتر ڕاستی دەرکەوت و ڕوون بوویەوە ئەوانیش ھەرچی (سیحر) یان کرد بوو پووچەڵ بوویەوە
Verse 119
ﯿﰀﰁﰂ
ﰃ
ھەر لەوێدا (فیرعەون و شوێنکەوتوانی) ژێر خران و دۆڕان و بە ڕسوایی گەڕانەوە
Verse 120
ﰄﰅﰆ
ﰇ
وە جادوگەران ھەموویان سوژدەیان برد (بۆ پەروەردگاریان)
Verse 121
ﭑﭒﭓﭔ
ﭕ
(ساحیرەکان) ووتیان: ئێمە بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری جیھانیان
Verse 122
ﭖﭗﭘ
ﭙ
کە پەروەردگاری موسا و ھارونە
Verse 123
فیرعەون ووتی: پێش ئەوەی مۆڵەتان بدەم باوەڕتان پێ ھێنا! بەڕاستی ئەمە فێڵ و پیلانێکە (ئێوە و موسا) نەخشەتان بۆ کێشاوە لەم شارەدا تا دانیشتوانەکەی لێ دەربکەن جا لە دواییدا دەزانن (چیتان لێ دەکەم)
Verse 124
سوێند بێت دەست و قاچتان ببڕم بەپێچەوانەوە (چەپ و ڕاست) ئەمجا سوێند بێت گشتان ھەڵدەواسم
Verse 125
ﭹﭺﭻﭼﭽ
ﭾ
ووتیان: (بەفیرعەون) ئێمە دڵنیاین کە بۆ لای پەروەردگارمان دەگەڕێینەوە
Verse 126
تۆ ھیچ ڕەخنەیەکت لەئێمە نیە جگە لەوەی کە ئێمە باوەڕمان بەبەڵگە و نیشانەکانی پەروەردگارمان ھێناوە کاتێک بۆ مان ھات ئەی پەروەردگارمان ئارامیمان بەسەردا بڕێژە و بە موسوڵمانیەتی بمان مرێنە
Verse 127
ھەندێک لە دەسەڵاتداران وکاربەدەستانی گەلی فیرعەون ووتیان ئایا واز لە موسا و ھۆزەکەی دەھێنی بۆ ئەوەی لە ووڵاتدا (لە خاکی میسردا) خراپەکاری بکەن و دەست لەخۆت و پەرستراوەکانت ھەڵبگرن (فیرعەون) ووتی: لەمەودوا کوڕەکانیان دەکوژین و ئافرەتانیان دەھێڵینەوە بەزیندوویی (بۆ خزمەت کردن) وە بێگومان ئێمە دەسەڵاتدارین بەسەریاندا
Verse 128
موسا بەگەلەکەی ووت داوای یارمەتی لە خوا بکەن و خۆ ڕاگر بن بێگومان ھەموو زەوی موڵکی خوایە دەیدا بەھەرکەس لەبەندە (شیاوە) کانی کەخۆی بیەوێت و سەرئەنجامی چاک بۆ خواناسانە
Verse 129
(گەلەکەی) ووتیان: پێش ھاتنی تۆ بۆ ناومان ئازار دراین ھەروەھا پاش ھاتنی تۆ بۆ ناومان (بەپێغەمبەرایەتی) (موسا) فەرمووی: بەڵکو پەروەردگارتان دوژمنەکەتان لەناو بەرێت و ئێوە بکات بەجێنشینی (دوژمنەکانتان) لەسەر زەوی جا تەماشا دەکات ئێوە چۆن کار دەکەن
Verse 130
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە دارودەستەی فیرعەونمان سزادا بە ووشکە ساڵی وقات وقڕی و کەم بوونەوەی بەرو بوومی میوە و کشتوکاڵەکانیان بۆ ئەوەی بیر بکەنەوەو (پەند وەربگرن)
Verse 131
جا کاتێک چاکەیان بۆ بھاتایە (لە سەروەت و بەروبووم) دەیانووت: ئەمە ھەر ھی ئێمەیە (شایستەی ئێمەیە) بەڵام کاتێک تووشی بەڵاو خراپە بوونایە (دەیانووت) بەھۆی شوومی موسا و شوێن کەوتووانیەوەیە بێداربن بێگومان ئەو (ناخۆشیانەی) بەلایانەوە شووم و خراپە لەلایەن خواوەیە (نەک موسا و ئیمانداران) بەڵام زۆربەیان بێ ئاگان ونازانن
Verse 132
دەیانووت (بە موسا) ھەر موعجیزەیەکمان بۆ بھێنی بۆ ئەوەی جادومان لێ بکەی پێی ئەوە ئێمە باوەڕت پێ ناھێنین
Verse 133
ئەوسا ئێمەش ناردمانە سەریان لافاو وکوللە و ئەسپێ جۆرەھا بۆق و خوێن کەچەند بەڵگەو موعجیزەیەکی ڕوون بوون کەچی خۆیان بە گەورە زانی (لەوەی کە بڕوا بھێنن) بێگومان ئەوانە گەلێکی تاوانبار بوون
Verse 134
کاتێکیش ئەو سزاو بەڵایان بەسەردا ھات ووتیان: ئەی موسا لە پەروەردگارت بپاڕێرەوە بۆمان وەک بەڵێنی بەتۆ داوە سوێندبێ گەر ئەم بەڵاو سزایەمان لەسەر لابەری بێگومان باوەڕت پێ دەھێنین و بەنو ئیسرائیلت لەگەڵدا دەنێرین
Verse 135
بەڵام کاتێک سزاکەمان لەسەریان لابرد تاگەیشتنە ماوەی دیاری کراو (بۆ تیاچوونیان) دەست بەجێ پەیمانەکەیان ھەڵوەشاندەوە
Verse 136
جا تۆلەمان لێ سەندن وە لە دەریادا خنکاندمانن لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕیان بە نیشانەکانی ئێمە نەبوو وھەمیشە لێیان بێ ئاگا بوون
Verse 137
ئیتر (لەجێگای گەلی فیرعەون) ئەو گەلەمان نیشتەجێ کرد کە ھەمیشە دەچەوسێنرانەوە لەڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتەدا کەپیت و بەرەکەتمان تێ خست بوو و بەڵێنی ھەرەجوانی پەروەردگارت بەتەواوی ھاتەدی بۆ نەوەی ئیسرائیل بەھۆی ئارامگریانەوە (لەسەر ناڕەحەتیەکان) وە ڕووخاندمان وتێکمان دا ئەو کۆشک و تەلارانەی فیرعەون و گەلەکەی دروستیان کردبوو ھەروەھا ئەو (مێوە و ڕەز وباخانەی) کە کەپریان بۆ کرد بوو
Verse 138
ئەمجا نەوەی ئیسرائیلمان لەو دەریا پەڕاندەوە (فیرعەون و گەلەکەیمان تێدا خنکاند) ئەمجا تووشی خەڵکانێک بوون بەردەوام خەریکی پەرستنی بتەکانیان بوون (جولەکەکانیش) ووتیان: ئەی موسا ھەروەک ئەو پەرستراوانەی ئەوان تۆیش پەرستراوێکمان بۆ دابنێ موسا فەرمووی: بەڕاستی ئێوە ھۆزێکی نەفامن
Verse 139
بێگومان ئەوانە ئەو (بت پەرستیەی) ئەوانی لەسەرە لە ناودەچێت وە ھەرچی دەکەن بەتاڵ و ھەڵوەشاوەیە
Verse 140
موسا) فەرمووی: ئایا جگە لە خوا داوای پەرستراوێکی ترتان بۆ بکەم؟ کە (ئەو خوایە) ڕێزی داوون بەسەر جیھانیاندا
Verse 141
وە (بیربکەنەوە) لەو وەختەی رزگارمان کردن لە دەست و پەیوەندەکەی فیرعەون کە ئەشکەنجە و ئازاری سەختیان دەدان کوڕانی ئێوەیان دەکوشت و ئافرەتانی ئێوەیان دەھێشتەوە (بۆ خزمەتی خۆیان) وە لەو (ئازاردانە) تاندا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە
Verse 142
وە بەڵێنمان بە موسا دا سی شەو بەدە شەوی تر ماوەکەمان تەواوکرد ئەوسا وەختی دیداری پەروەردگاری بوو بە چل شەوی تەواو موسا بە ھارونی برای ووت تۆ لە ناو گەلەکەمدا جێنشینم بە و کاری چاک بکە و شوێنی ڕێبازی خراپەکاران مەکەوە
Verse 143
جا کاتێک موسا ھات بۆ کات و شوێنی دیاری کراومان (بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵمان) و پەروەردگار ووتووێژی لەگەڵدا کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆتم نیشان بدە تا بت بینم (پەروەردگار) فەرمووی: تۆ (لە دونیادا) من نابینی بەڵام سەیری (لای) شاخەکە بکە جا ئەگەر ئەو شاخە لە شوێنی خۆی دا نەجوڵا ئەوە دوای کەمێک تۆش دەمبینی جا کاتێک پەروەردگاری خۆی دەرخست بۆ شاخەکە شاخەکەی وورد و ھان کرد و (لەگەڵ زەویدا تەختی کرد) و موساش بەبێ ھۆشی کەوت بەڕوودا جا وەختێ ھۆشی بەخۆیدا ھاتەوە (چاک بوویەوە) فەرمووی: پاکی و بێگەردی بۆ تۆ (ئەی پەروەردگار) بە پەشیمانی گەڕامەوە بۆ لات وە من یەکەمی بڕوا دارنم
Verse 144
(پەروەردگار) فەرمووی: ئەی موسا بێگومان من تۆم ھەڵبژاردوە بەسەر ھە موو خەڵکیدا بەپەیامەکانم و قسەکردنم (لەگەڵت ڕاستەوخۆ) کەواتە ئەوەی پێم بەخشیوی توند دەستی پێوە بگرە وە لە سوپاسگوزاران بە
Verse 145
و لەو پارچە تەختانەدا بۆمان نووسی لە ھەموو جۆرە باسێک پەند و ئامۆژگاری و باسی ھەموو شتێک بەڕوونی (کە پێویستیان پێی بێت) کەواتە (موسا) بەتوندی بیانگرە و ئاگاداریان بە وە فەرمان بە گەلەکەت بکە تا دەست بگرن و ڕەفتار بکەن بە جوانتر و چاکترینیان بەزوویی جێ و شوێنی لەسنوور دەرچووانتان نیشان دەدەم
Verse 146
لایان ئەدەم لە بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانم ئەوانەی کە خۆیان بە گەورە دادەنێن لەسەر زەویدا بەناھەق و ناڕەوا ئەوانە ئەگەر ھەموو ئایەت و موعجیزەیەک ببینن باوەڕی پێ ناھێنن وە ئەگەر ئایینی ڕاست و دروست ببینن نایکەن بە رێبازو ئایینی خۆیان وە ئەگەر ڕێگەی گومڕایی و ئاینی چەوت ببینن دەیکەن بە ئاین و ڕێباز بۆ خۆیان ھەموو ئەمانە لەبەر ئەوەیە کە بەڵگەو نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی وە ھەمیشە بێ ئاگا بوون لێیان
Verse 147
وە کەسانێک کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی ھەروەھا دیداری ڕۆژی دواییان (بە درۆ زانی) کارو کردەوەی (چاکیان) بە ھیچ دەرچوو (پوچەڵ بوویەوە) ئایا جگە لەو (خراپانەی) کە دەیان کرد سزا دەدرێن؟
Verse 148
وە ھۆزی موسا پاش (رۆیشتنی) موسا دروستیان کرد لە خشڵ و زێڕەکانیان پەیکەری گوێرەکەیەک کە قۆڕەی (وەک گوێرەکەی) ھەبوو ئایا ئەوانە نەیانبینی کە بێگومان ئەو (گوێرەکەیە) قسەیان لەگەڵدا ناکات و ھیچ رێبازێکیشیان نیشان نادات کردیان بە (پەرستراو) و ئەوانە ستەمکاربوون
Verse 149
وە کاتێک لە دەستیان دەرچوو (زۆر پەشیمان بوونەوە) وە تێگەیشتن و بینیان کە بێگومان گومڕابوون ووتیان: سوێند بە خوا ئەگەر پەروەردگارمان بەزەیی پێماندا نەیەتەوە، وە لە گوناھەکانمان خۆش نەبێت ئەوەبەڕاستی ئێمە لە زیان لێ کەوتوان دەبین
Verse 150
جا کاتێک موسا گەڕایەوە ناو ھۆزەکەی بەڕق و توڕەییەکی زۆرەوە (موسا) ووتی (بە گوێرەکە پەرستەکان) لە دوای من چ جێنشینێکی بەد فەڕو خراپ بوون ئایا پەلەتان کرد لە فەرمانی پەروەردگارتان؟ (موسا) تەختەکانی (تەوراتی) فڕێدا وە (قژی) سەری (ھارونی) برای گرت و بەرەو خۆی ڕایکێشا (ھارون) ووتی: ئەی کوڕی دایکم بەڕاستی ئەم گەلە لاوازیان کردم نزیک بوو بمکوژن کەواتە دوژمنانم پێ دڵخۆش مەکە و لەگەڵ ھۆزی ستەم کاراندا داممەنێ
Verse 151
(موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم لە خۆم و براکەم خۆش بە وە بمانخەرە ناو بەزەیی و میھرەبانی خۆتەوە تۆ میھرەبان ترینی ھەموو میھرەبانانیت
Verse 152
بەڕاستی ئەو کەسانەی کە گوێرەکە پەرست بوون لەمەودوا دەکەونەبەر ڕق و خەشمی پەروەردگاریان ھەروەھا ڕسوایی و زەلیلی لە ژیانی دونیادا ھەر بەو جۆرە سزای درۆ ھەڵبەستان دەدەین
Verse 153
وە ئەوانەی گوناھیان کرد پاشان دوای ئەوە تەوبەیان کرد و باوەڕیان ھێنا بێگومان پەروەردگارت پاش ئەو (باوەڕھێنان و تۆبە کردنە) لێبوردە و میھرەبانە
Verse 154
جا کاتێ موسا توڕەییەکەی نیشتەوە تەختەکانی (تەوراتی) ھەڵگرتەوە و لە ڕەنووس و نــوسراوی ئەو (تەختانە) دا ڕێنمونی و بەزەیی گەورە ھەبوو بۆ کەسانێک کە لە پەروەردگاریان دەترسن
Verse 155
وە موسا لەگەلەکەی خۆی ھەڵیبژارد حەفتا پیاو بۆ کات و شوێنی دیاری کراو لەگەڵ ئێمە (بۆ ئەوەی لە کێوی طور تەوبە بکەن لە تاوانی گوێرەکە پەرستیەکەیان، جا کاتێک ھاتنە ئەوێ ووتیان بە موسا بڕوات پێ ناھێنین ھەتا خوا نەبینین تۆ خۆت قسەت لەگەڵ کرد با ئێمەش بیبینین) (خوا سزای دان وبومەلەرزەی بۆ ناردن) جا کاتێک کە بوومەلەرزەکە دایگرتن (موسا) فەرمووی: ئەی پەروەردگارم گەر بتویستایە لەمەو پێش ئەوان و منیشت لەناو دەبرد ئایا تۆ ھەموومان لەناو دەبەیت بەھۆی ئەوەی کە گێل ونەفامەکانمان ئەنجامیانداوە ئەمە تەنھا تاقی کردنەوەیەکی خۆتە ھەر کەسێکت بوێت بەو ھۆیەوە گومڕای دەکەیت وە ھەر کەسێکت بوێت ڕێنمونی دەکەیت ھەر تۆ پشتیوان و (پەرستراومانی) کەواتە لێمان خۆش ببەو ڕەحمان پێ بکە چونکە باشترین لێبوردە ھەر تۆی
Verse 156
(خوایە) لەم دونیادا چاکەمان بۆ بنووسە ھەروەھا لەڕۆژی دوایشدا بەڕاستی ئێمە بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە (پەروەردگار) فەرمووی: سزاو ئازارم دووچاری ھەرکەسێک دەکەم کەبمەوێت وە بەزەیی و رەحمەتیشم ھەموو شتێکی گرتوەتەوە جا لەدواییدا ئەو (بەزەییەم) دەنووسم بۆ ئەوانەی پارێزکار و لەخوا ترسن و زەکات دەدەن ئەوانەش کە بڕوا بەبەڵگە و نیشانەکانی ئێمە دێنن
Verse 157
(ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەرﷺ) کەوتوون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتاب سیفەتی دەزانن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە شتە خاوێن و پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وە شتە پیسەکانیان لێ حەرام و (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکانیان لەسەر لادەبات و ئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێرراوەتە خوارەوە ئەوان ھەموو (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن
Verse 158
(ئەی مەحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی من پێغەمبەری خوام بۆ ئێوە ھەمووتان ئەو (خوایەی) کەتەنھا بۆ ئەوە، موڵکی ھەموو ئاسمانەکان و زەوی ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو دەژێنێت و دەمرێنێت کەواتە بڕوا بەخواو پێغەمبەرەکەی بھێنن کە نێراوێکی نەخوێندەوارە ئەویش باوەڕی بەخوا و بەووتەکانی ھەیە ئێوەش شوێنی بکەون و پەیڕەوی بکەن تا بکەونە سەر ڕێگای ڕاست
Verse 159
وەلەھۆزەکەی موسادا تاقمێکی گەورە ھەن کەڕێنمونی خەڵکی دەکەن بەحەق وڕاستی و ھەر بەحەقیش دادوەری دەکەن
ئەوان (جولەکە) مان کرد بە دوانزە تیرە و تایفەوە, وە وەحیمان بۆ موسا نارد کاتێک کە ھۆزەکەی داوای ئاویان لێ کرد (لە تینواندا) کە بە گۆچانەکەت بدە لەبەردەکە ئیتر دەست بەجێ لێی ھەڵقوڵا دوازدە کانی وسەرچاوە بێگومان ھەر تیرە و تایفەیەک جێگای ئاو خواردنی خۆی دەزانی وە ھەورمان کرد بە سێبەر بە سەریانەوە و گەزۆ و باڵندەی (شیلاقە) مان بۆ ناردن لەوڕزق و ڕۆزیە پاکانە بخۆن کە پێمان داوون وە ئەوانە (بەو تاوانانە) ھیچ ستەمێکیان لە ئێمە نەکرد بەڵکو ھەر ستەمیان لە خۆیان دەکرد
Verse 161
(بیربکەرەوە) کاتێک بەوان ووترا لەناو ئەو شارەدا (بیت المقدس) نیشتە جێ ببن لە (خواردنەکانی) ئەوێ بخۆن لە ھەر لایەک حەزتان کرد و بڵێن: (داوای) ئێمە سڕینەوەی گوناھەکانمانە و لە دەروازەی (شارەوە) بەسوژدە بردنەوە بڕۆنە ژوورەوە ئەوسا لە خراپەو تاوانەکانتان دەبوورێین و خۆش دەبین لەئایندەدا (پاداشتی) چاکەکاران زیاد دەکەین
Verse 162
کەچی ئەوانەیان کەستەمیان کرد گۆڕییان ئەو (ووتەی) کە پێیان ووترا بوو بەووتەیەکی تر ئێمەش (دوای ئەوە) سزایەکمان ناردە سەریان لە ئاسمانەوە بە ھۆی ئەوە, وە کە بەردەوام ستەمیان دەکرد
Verse 163
وە پرسیاریان لێ بکە دەربارەی ئەو شارەی کە لە نزیک دەریای (سور) بوو کە لە ڕۆژی شەممەدا دەست درێژی یان دەکرد (بەوەی ڕاوە ماسیان دەکرد لەکاتێکدا خوای گەورە لەو ڕۆژەدا ڕاوە ماسی لێ قەدەغە کردبوون) چونکە لە ڕۆژی شەممەکەیاندا ماسیە گەورەکان دەھاتن ودەردەکەوتن بە سەر ئاوەوە (خوای گەورو بەمە تاقی کردنەوە) وە ڕۆژێک کە شەممە نەبوایە ماسیە گەورەکان نەدەھات بۆیان ئا بەو جۆرە تاقیمان کردنەوە چونکە لە فەرمانی خوا دەردەچوون وسەر پێچیان دەکرد (بەوەی فێڵیان کرد، دەچوون لە ڕۆژی ھەینیدا تۆڕەکانیان دادەنا، وڕۆژی یەک شەممەش ھەڵیان دەگرتەوە بەمەش فەرمانەکەی خوایان شکاند)
Verse 164
کاتێک تاقمێ لەوان (بەتاقمێکی تریانی) ووت بۆچی ئامۆژگاری کۆمەڵێک دەکەن کەخوا لەناویان دەبات یان بەسزایەکی سەخت سزایان دەدات ووتیان: تا لای پەروەردگارتان بەھانە و عوزر بێت و (تاوانبار نەبین لە سەر بێ دەنگیمان) و بەڵکو ئەوان لەخوا بترسن
Verse 165
ئەمجا کاتێک ئەوەی پێی ئامۆژگاری کرابوون لەبیریان چوو ئەوانەی بەرگرییان دەکرد لە خراپە وتاوان رزگارمان کردن ئەوانەش کە ستەمیان کرد سزامان دان بەسزایەکی زۆر خراپ بەھۆی دەرچوونیان لە فەرمانی خوا
Verse 166
جاکاتێک یاخی بوون لەوەی قەدەغە کرابوون لێی ئەوسا پێمان ووتن: ببنە چەند مەیمونێکی دوورخراوەی بێ نرخ
Verse 167
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بیربکەرەوە کاتێک پەروەردگارت ڕایگەیاند و دای بە گوێچکەیاندا سوێندبێ بێگومان دەینێرێت بۆیان تا ڕۆژی دوایی کەسانێ کە سزای توند و بەدیان پێ بچێژێت بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەی خێرایە بەڕاستی لێ خۆش بوو و میھرەبانیشە
Verse 168
وە ئەوانمان لەسەر زەویدا بە چەند کۆمەڵێک دابەش کرد ھەندێکیان چاکەکارن وە ھەندێکیشیان وەک ئەوان نەبوون (بێ باوەڕ بوون) وە تاقیمان کردنەوە بەچەندەھا چاکەو خۆشی و بەچەندەھا خراپە و ناخۆشی بەئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)
Verse 169
دوای ئەوان جێ نشینانێکی خراپ ھاتنە جێگەیان کە میراتگری تەورات بوون کە ھەر بۆ ماڵ وسامانی (حەرامی) ئەم دونیایە ھەوڵیان ئەدا ئەوەشیان ھەڵبژارد وە دەیانووت بێگومان ئێمە عەفو دەکرێین لەکاتێکدا ئەگەر بۆیان بێت کاڵایەکی وەک ئەوی تر ئەگەر چی خراپیش بوایە وەریان دەگرت ئایا لێیان وەرنەگیراوە و پێویست نە کراوە لەسەریان پەیمان لە تەوراتدا کە بەدەم خواوە ھیچ نەڵێن بێجگە لە ڕاستی نەبێت ئەوەی لە تەوراتدا ھەبوو خوێندویانەتەوە, وە ڕۆژی دوایی و (دەست کەوتی ئەو ڕِۆژە) چاکتر و باشترە بۆ ئەوانەی کە خۆ پارێزو لە خواترسن ئایا ھێشتا ژیر نابن؟
Verse 170
وە ئەوانەی بەتوندی دەست دەگرن بەتەوراتەوە (و پەیڕەویان دەکرد پێش ھاتنی ئیسلام) وە نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن بێگومان ئێمە وونی ناکەین پاداشتی چاکەکاران
Verse 171
(بھێنەوە بیریان) کاتێک کە کێوی (طور) مان بەرزکردەوە بەسەریاندا وەکو ھەورێک (سێبەرێک) بوو وە لایان وابوو کە دەکەوێت بە سەر یاندا (پێمان ووتن) ئەوەی کە پێمان داوون بەتوندی بیگرن وە ئەوەی تێدایە (لە ئامۆژگاری و حوکم) بەردەوام لە بیرتان بێت بەڵکو ببنە پارێزکار و لەخواترس
Verse 172
وە کاتێ کە پەروەردگارت وەریگرت (دەری ھێنا) لە پشتی ئادەمیەکان وەچە و نەوەکانیان وەکردنی بە شایەت بەسەر خۆیانەوە (پێی ووتن) ئایا من پەروەردگاری ئێوە نیم ؟ (لە وەڵامدا) ووتیان: بەڵێ شایەتیماندا تا نەڵێن لە ڕۆژی دواییدا بەڕاستی ئێمە بێ ئاگا بووین لەمە (کەخوا پەروەردگارمانە)
Verse 173
یا نەوەکو بڵێن: بێگومان باوو باپیرانمان ھاوبەشیان بڕیار داوە لەپێش (ئێمەوە) وەئێمەش وەچە و نەوەی دوای ئەوان بووین دەی ئایا لەناومان دەبەیت بەوەی کە بێ فەڕو خراپەکاران کردوویانە
Verse 174
ﮔﮕﮖﮗﮘ
ﮙ
ئا بەو جۆرە نیشانەکانی خوا ڕوون دەکەینەوە بەڵکو (بەرەو ھەق) بگەڕێنەوە
Verse 175
وە (ئەی موحەممەد ﷺ) بخوێنەرەوە بەسەریاندا ھەواڵی ئەو کەسەی کە نیشانەکانی خۆمان پێ بەخشی کەچی خۆی لێ داڕنی (و دەرچوو لە فەرمانی خوا) ئەمجاشەیتان دوای کەوت بەھۆی ئەوەوە بو بەیەکێک لە گومڕایان
Verse 176
ئەگەر بمان ویستایە بەو ئایەتانە پلەیمان بەرز دەکردەوە بەڵام ئەو خۆی نوساند بە زەوییەوە و دوای ئارەزووی خۆی کەوت نموونەی ئەو وەک ئەو سەگەیە ئەگەر لێی بدەیت و دەریکەیت (مۆڕەت لێ دەکات) و زمانت لێ دەردەھێنێ وە ئەگەر وازیشی لێ بھێنی ھەر زمان دەردەھێنێ ئەو (سیفەتانە) نموونەی ئەو کەسانەیە کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا دەی ئەو داستان و چیرۆکانە باس بکە تا بچنەوە بەخۆیاندا و بیر بکەنەوە
Verse 177
بەدو خراپە وێنە و (چیرۆکی) ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا ئەوانە ھەمیشە ستەمیان لە خۆیان دەکرد
Verse 178
ھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو ڕێنمونی کراوە ھەر کەسیش (خوا بەھۆی کردەوەکانیەوە) گومڕای بکات ھەر ئەوانە زیان لێ کەوتوو رەنجەڕۆن
Verse 179
وە سوێند بەخوا بەڕاستی دروستمان کردووە بۆ دۆزەخ زۆرێک لە جنۆکە و ئادەمی دڵیان ھەیە بەڵام پێی تێناگەن (لە ڕاستی) و چاویان ھەیە (ھەقی) پێ نابینن و گوێیان ھەیە (ھەقی پێ) نابیستن ئەوانە وەک ئاژەڵ (وچوار پێ) وان بگرە خراپتر و گومڕا ترن (لە ئاژەڵ) ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان
Verse 180
ھەر بۆ خوایە جوانترین و چاکترینی ناوەکان جا ئێوەش بەو ناوانە بانگ و ھاواری لێ بکەن واز بھێنن و نرخ دامەنێن بۆ ئەوانەی کە لەناوەکانی (خوا) دا گۆڕان و لادان دەکەن (دەیکەنە ناو بۆ بتەکانیان) بەزوویی تۆڵەی ئەوەی دەیانکرد لێیان دەسەنرێت
Verse 181
وە لەوانەی کە دروستمان کردووە کۆمەڵێک ھەیە ڕێنمونی خەڵک دەکەن بە (ئاینی) ڕاست و داد وەریشی پێدەکەن
Verse 182
وە ئەوانەی کە نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا ووردە ووردە (پلە بە پلە) نزیکیان دەکەینەوە لە تیاچوون بەجۆرێک کە خۆیشیان بەخۆیان نازانن
Verse 183
ﮕﮖﮗﮘﮙﮚ
ﮛ
ماوەیەک مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من زۆر پتەو و بەھێزە
Verse 184
ئایا ئەوان بیریان نەکردوەتەوە کەھاوڕێ کەیان (موحەممەد ﷺ) ھەرگیز تووشی شێتی نەبووە ئەو تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرایە (بۆ ئێوە)
Verse 185
ئایا ئەوانە ناڕوانن؟ لەو موڵکە گەورە و فراوانەی لەئاسمانەکان و زەوی دا ھەیە وە لەو شتانەی خوای گەورە دروستی کردوون وەلەوانەیە نزیک بوو بێـتەوە کۆتایی (ژیان) یان جا بە چ قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دەھێنن
Verse 186
ھەر کەس خوا گومڕای بکات (بەتاوانی کردەوەی خراپی) ئەو ھیچ ڕێنمونی کەرێکی بۆ نیە (خوا) وازیان لێ دەھێنێت لە گومڕایی و یاخی بوونی خۆیاندا گێژ بخۆن
Verse 187
(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە کەی دەبێت بڵێ: زانینی ئەوە تەنھا لای پەروەردگارمە ھیچ کەس (ناتوانێت) کاتەکەی ئاشکرا بکات جگە لەپەروەردگار نەبێت (ھاتنی قیامەت) بۆ ئاسمانەکان و زەویش گران و قورسە نایەت بەسەرتاندا (ڕوونادات) لەناکاودا نەبێت لە تۆ دەپرسن وەک ئەوەی کە تۆ لە (ھاتنی) ڕۆژی دوایی ئاگادار بیت (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان زانینی (ھاتنی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە بەڵام زۆرێک لە خەڵکی نایزانن
Verse 188
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: من خاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نیم بۆخۆم مەگەر ئەوەی خوا بیەوێت ئەگەر من غەیب و شتە نادیارەکانم بزانیایە خێرو خۆشی زۆرم بەدەست دەھێنا وەھیچ خراپەو زیانێکم پێ نە دەگەیی من تەنھا ترسێنەرو مژدەدەرم بۆ خەڵکانێک کە باوەڕ دەھێنن
Verse 189
(خوا) ئەو زاتەیە کە ئێوەی دروستکردوە لەیەک کەس (کە ئادەمە) ھەر لە خۆی ھاوسەری بەدیھێنا تا لەلای بحەسێتەوە (ئارام بگرێت) جا کاتێک (پیاوەکە) لەگەڵ ھاوسەرەکەی جووت بوو (دروست بوو) باری سووکی ھەڵگرت (سکی پڕبوو) ئەمجا لەسەر ئەم (سک پڕیە) ماوەیەک تێپەڕی جا کاتێک (سکەکەی) قورس بوو (ژن و مێردەکە) ھەردوو لە خوا پاڕانەوە سوێند بێت ئەگەر تۆ منداڵێکی چاک و تەواومان پێ بدەیت بێگومان لە سوپاس گوزاران دەبین
Verse 190
بەڵام کاتێک (نەوەکانی ئادەم وحەوا پاش خۆیان) پەروەردگار مناڵێکی چاکی پێدان چەند ھاوبەشێکیان بۆخوا دانا (وەک ئەوەی بتپەرستەکان دەیانکرد) لەوەی کەپێی دابوون خوا لەوە بەرزو بڵند ترە کە ھاوبەشی بۆ دابنێن
Verse 191
ئایا شتانێک دەکەن بە ھاوبەشی خوا کە ناتوانن ھیچ شتێک دروست بکەن لەکاتێکدا خۆشیان دروست کراون
Verse 192
وە (ئەو بت و پەرستراوانە) ناتوانن ھیچ یارمەتیەکیان بدەن ھەروەھا ناتوانن یارمەتی خۆیشیان بدەن
Verse 193
وە ئەگەر ئێوە ئەوان (بتەکان) بانگ بکەن بۆ ڕێی ڕاست شوێنتان ناکەون بۆ ئێوە یەکسانە چ بانگیان بکەن یان بێ دەنگ بن (سوودتان پێ ناگەیەنن)
Verse 194
بەڕاستی ئەوانەی کە ئێوە ھاوار و داوایان لێ دەکەن جگە لە خوا ئەوانیش چەند بەندەیەکن وەک خۆتان دەی بانگ وھاواریان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە (ویستەکانتان بە جێ بھێنن) ئەگەر ئێوە ڕاست گۆن
Verse 195
ئایا ئەوانە (ھیچ نەبێ وەک خۆتان) قاچیان ھەیە کە پێی بڕۆن بەڕێدا یان دەستیان ھەیە کەدەستی پێ بوەشێنن یان چاویان ھەیە کەپێی ببینن یان گوێیان ھەیە کەپێی ببیستن (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بانگی ھاوبەشەکانتان بکەن پاشان نەخشە وپیلانم بۆدانێن ومۆڵەتیشم مەدەن
Verse 196
بەڕاستی پشتیوان و دۆستی من ھەر خوایە ئەو (خوایەی) کەقورئانی ناردە خوارەوە, وە ھەر ئەویش پشتیوانی چاکەکاران دەکات
Verse 197
وە ئەوانەی ئێوە جگە لە خوا ھانایان بۆ دەبەن ناتوانن یارمەتیتان بدەن ناشتوانن یارمەتی خۆیان بدەن
Verse 198
وە ئەگەر بانگیان بکەن بۆ ڕێگای ڕاست ئەوان نابیستن وە وادەزانیت بۆ تۆ دەڕوانن لەکاتێکدا ئەوان ھیچ نابینن
Verse 199
دەست بگرە بە لێبوردەییەوە (چاوو پۆشی بکە) فەرمانیش بدە بە چاکە و چاکە کردن و ڕوو وەرگێڕە لە نەفامان و نەزانان (وازیان لێ بھێنە)
Verse 200
وە ئەگەر خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەکت بۆ ھات لە لایەنی شەیتانەوە یەکسەر پەنا بگرە بەخوا بەڕاستی ھەر ئەو بیسەری زانایە
Verse 201
بەڕاستی ئەوانەی خواناس و پارێزکار بوون کاتێک خەتەرو وەس وەسەیەکیان لەشەیتانەوە پێ بگات یادی خوا دەکەن و خوایان بیر دەکەوێتەوە جا کتوپڕ بەرچاویان ڕۆشن دەبێتەوە (ڕاستی دەدۆزنەوە)
Verse 202
وە برا (شەیتانە) کانیان یارمەتیان دەدەن لەگومڕایی بووندا پاشان کۆتایی ناھێنن و واز ناھێنن (بۆ گومڕا کردنیان)
Verse 203
وە ھەر کاتێک (وەحی دوا بکەوێت) ئایەتێکیان بۆ نەھێنی دەیانووت: بۆچی لەخۆتەوە ڕێکی ناخەیت (بۆ خۆت ھەڵی نابەستی) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان من ھەر شوێنی ئەوە دەکەوم کە لەلایەن پەروەردگارمەوە وەحیم بۆ دەکرێت ئەم (قورئانە) بەرچاو ڕۆشنی و بەڵگەیە لەلایەن پەروەردگارتانەوە و ڕێنمونی و نیشاندەرە و میھرەبانی و بەزەیی خوایە بۆ گەل و ھۆزێک کە باوەڕ دەھێنن
Verse 204
وە کاتێک کە قورئان خوێندرا دەبێت گوێی لێ بگرن و بێ دەنگیش بن بۆ ئەوەی خوا ڕەحمتان پێ بکات
Verse 205
وە لە (دڵ) و دەروونتدا یادی پەروەردگارت بکە بە پاڕانەوە و ترس و بیمەوە بەبێ ئەوەی دەنگ بەرزبکەیتەوە لە بەرەبەیانی و دەماو دەمی ئێواراندا وە لە بێ ئاگایان مەبن
Verse 206
بە ڕاستی ئەو فریشتانەی کە لای پەروەردگارتن خۆ بە زل نازانن لە پەرستنی ئەو (خوا) و ھەمیشە ستایشی دەکەن (کڕنووشی بۆ دەبەن) و تەنھا سوژدە بۆ ئەو دەبەن
تقدم القراءة