ترجمة معاني سورة النّور باللغة الكردية من كتاب Burhan Muhammad - Kurdish translation
ﰡ
آية رقم 1
ئه‌مه سووره‌تێکی گرنگه ئێمه دامانبه‌زاندووه هه‌ندێك شتمان تیادا فه‌رز کردووه، چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکرامان له‌توێی دا دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ریی وه‌ربگرن و تێفکرن.
آية رقم 2
سه‌د قامچی له‌هه‌ریه‌ك له ئافره‌ت و پیاوی زیناکه‌ر بوه‌شێنن، به‌زه‌یی نه‌تانگرێت له به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوادا بۆیان، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوه، با ده‌سته‌یه‌کیش له ئیمانداران ئاماده‌ی سزاکه‌یان بن.
آية رقم 3
پیاوی زیناکه‌ر ته‌نها ئافره‌تی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره ده‌کات، ئافره‌تی زیناکه‌ریش ته‌نها پیاوی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره‌ی ده‌کات، (هاوسه‌رێتی پیاوان و ئافره‌تانێك که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر زینا)، ئه‌وه له‌سه‌ر ئیمانداران حه‌رامکراوه.
آية رقم 4
ئه‌وانه‌ی که بوختان ده‌که‌ن بۆ ئافره‌تانی داوێن پاك و خاوه‌ن مێرد، پاشان ناتوانن چوار که‌سیش به شایه‌ت بهێنن، ئه‌وانه هه‌شتا قامچیان لێ بده‌ن و هه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌رمه‌گرن، ئه‌وانه له ڕیزی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوو و یاخیه‌کاندان.
آية رقم 5
جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه دوای ته‌مێ کردنه‌که‌یان، چاکسازی خۆیشیان کردووه، ئه‌وه بێگومان خوا (به نیسبه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه) لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
آية رقم 6
ئه‌وانه‌ی که تۆمه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان، هیچ شایه‌تێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه به‌وه ده‌بێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانه‌که‌ی بینیووه).
آية رقم 7
پێنجه‌م جاریش بڵێت به ڕاستی نه‌فرینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر (بوختانچی بێت) له درۆزنان بێت.
آية رقم 8
(له لایه‌کی تریشه‌وه) سزا له‌سه‌ر ژنه‌که لا ده‌برێت کاتێ که چوار جار سوێند به خوا بخوات که مێرده‌که‌ی درۆ ده‌کات و (بوختانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت).
آية رقم 9
پێنجه‌م جار ژنه‌که ده‌ڵێت که خه‌شم و قینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی ڕاست بکات.
آية رقم 10
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و نه‌بێت له‌سه‌رتان (تووشی کێشه‌ی زۆر ده‌بن) به ڕاستی خوا ته‌وبه وه‌رگرو دانایه (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بکه‌ن).
آية رقم 11
(لێره‌وه قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوختانه ده‌دوێت که بۆ حه‌زره‌تی عائیشه له لایه‌ن دوو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانه‌وه‌و تێفکران ده‌یانوته‌وه). بێگومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وامه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕو خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا بێته‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه)، بێگومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچیانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌و هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره بۆی ئاماده‌یه.
آية رقم 12
ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوه‌شێته‌وه).
آية رقم 13
ده‌بوا بوختانچیه‌کان چوار شایه‌تیان بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌که‌یان بهێنایه، کاتێك چوار شایه‌تیان نه هێنا، ئه‌وه ئیتر دیاره ئه‌وانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنه‌کاندان.
آية رقم 14
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌یی خوا‌و به‌خشنده‌ییه‌که‌ی نه‌بوایه له سه‌رتان له دنیا‌و قیامه‌تتدا، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌تانه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و سه‌ختتان تووش ده‌بوو، به‌هۆی ڕۆچوونتان له‌و ده‌نگ و باسه‌دا.
آية رقم 15
ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماو ده‌م قسه له زمانی یه‌کتر وه‌رده‌گرن (بێ لێکدانه‌وه)، کاتێك به زارتان شتێك ده‌ڵێن که هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نیه، ئێوه واده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێکی ساده‌و ئاسانه؟ له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه.
آية رقم 16
ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه).
آية رقم 17
خوا ئامۆژگاریتان ده‌کات که نه‌که‌ن هه‌رگیز شتی ئاوا دووباره بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
آية رقم 18
خوا ئایه‌ت و فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆتان (تایه‌کتر له‌که‌دار نه‌که‌ن)، بێگومان خوا زانا‌و دانایه.
آية رقم 19
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن زیناو تاوان له ناو ئه‌وانه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه بڵاوبێته‌وه، سزای پڕ ئێش و ئازار له‌م جیهان و له‌و جیهان بۆیان ئاماده‌یه‌و خوا خۆی چاك ده‌زانێت (سه‌ره‌نجامی زیناو شه‌ڕواڵپیسی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت) ئێوه نایزانن.
آية رقم 20
ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوایی نه‌بوایه له‌سه‌رتان (به‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌ی که هه‌ڵبه‌سترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی به‌ڵایه‌کی سه‌خت ده‌بوون، به‌ڵام دڵنیابن که به ڕاستی خوا به سۆز‌و میهره‌بانه (زوو تۆڵه ناسێنێت).
آية رقم 21
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه و پیلانه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، هه‌رکه‌س شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه‌و پیلانی شه‌یتان بکه‌وێت زه‌ره‌ر ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه فه‌رمان به کار‌و کرده‌وه‌ی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی ده‌کات، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوا نه‌بوایه له‌سه‌رتان ئه‌وه هه‌رگیز که‌ستان پاك و پوخته‌و ڕزگار نه‌ده‌بوون (له‌ده‌ست بوختانچیه‌کان، یاخود به ته‌وبه پاك نه‌ده‌بوونه‌وه) به‌ڵام خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت و شایسته بێت، پاک‌و پوخته‌ی ده‌کات و له گوناهه‌کانی ده‌بورێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌رو زانایه (به ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان و به نیه‌تی دڵ و ده‌روونتان).
آية رقم 22
ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی سامان و به‌خشنده‌یین له ئێوه با سوێند نه‌خۆن که یارمه‌تی خزمان و هه‌ژاران و کۆچبه‌ران له پێناوی خوا نه‌ده‌ن (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوون له وتنی بوختانه‌که‌دا)، ده‌با لێبوورده‌بن، ده‌با چاوپۆشی بکه‌ن، مه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
آية رقم 23
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ئیمانداری پاك داوێن و خاوه‌ن مێرد‌و بێ ئاگا له گوناه، تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، ئه‌وانه نه‌فره‌تیان لێکراوه له دنیا‌و له قیامه‌تداو سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت ئاماده‌یه بۆیان (له تۆڵه‌ی له‌که‌دار کردنی پاکاندا)...
آية رقم 24
له ڕۆژێکدا که زمان و ده‌ست و قاچیان لێیان ده‌بێته شایه‌تێکی گۆیا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌داو (ئه‌و بوختانانه‌ی که دایانکرد).
آية رقم 25
ئه‌و ڕۆژه خوا به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه‌و ئیمان و باوه‌ڕی حه‌قیقیان پاداشتیان ده‌داته‌وه، ئه‌وسا چاك بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که به ڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و دروستی ئاشکرایه (هیچی لێ ون نابێت).
آية رقم 26
ژنانی ناپاك بۆ پیاوانی ناپاك و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافره‌تانی پاکیش بۆ پیاوانی پاك، پیاوانی پاکیش بۆ ئافره‌تانی پاك، ئه‌و پاکانه به‌رین له‌و تۆمه‌تانه‌ی که ناپاکان هه‌ڵی ده‌به‌ستن (چونکه محمدی پاك هاوسه‌ری عائیشه‌ی پاکه صلی الله علیه وسلم)، بۆ ئه‌و چاکانه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌نرخ ئاماده‌یه.
آية رقم 27
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێکی تر جگه له ماڵه‌کانی خۆتان هه‌تا کارێك نه‌که‌ن که ئه‌وان ئاگاداربن (وه‌کو زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان که مۆڵه‌تدران سه‌لام بکه‌ن له خه‌ڵکی ماڵه‌که، ئه‌وه چاکتره بۆتان و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له یادتان بێت و ئه‌و شێوازه فه‌رامۆش نه‌که‌ن (کاتی له بار‌و گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌ردانه‌کانتان، بۆ میوان و خاوه‌ن ماڵ دڵیان به‌یه‌ك بکرێته‌وه).
آية رقم 28
جا ئه‌گه‌ر که‌ستان نه‌بینی تیایدا، یاخود هه‌ستتان کرد که‌س له‌ماڵ نیه، مه‌چنه ژووره‌وه هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌درێن، ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه (کاتمان نیه، یان کارمان هه‌یه...) بگه‌ڕێنه‌وه (به‌بێ دڵگرانی) ئه‌وه چاکتره بۆتان، چاکیش بزانن خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
آية رقم 29
گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر بچنه ماڵێکه‌وه که‌سی تێدا نیشته‌جێ نه‌بێت و که‌لو په‌لی خۆتانی تێدا بێت، خواش ده‌زانێت و ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌ری ده‌خه‌ن و به‌وه‌ش که ده‌یشارنه‌وه.
آية رقم 30
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی... هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.
آية رقم 32
ژن بده‌ن به پیاوانی بێ ژن و ئافره‌تانی بێوه‌ژن بده‌ن به‌شوو، هه‌روه‌ها ژن بده‌ن به به‌نده صاڵحه‌کانتان و که‌نیزه‌که کانیشتان بده‌ن به شوو ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن، ئه‌وه خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه فراوانگیرو زانایه.
ده‌با ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ریان ده‌ست ناکه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هه‌تا خوا له فه‌زڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازیان ده‌کات، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌یانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن له به‌نده‌کانتان و خۆیان بکڕنه‌وه، ئه‌وه ئێوه له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بکه‌ون و ڕێگه‌ی ئازادییان بۆ ئاسان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر خێرتان تێدا به‌دی ده‌کردن و له‌و ماڵ و سامانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون به‌شیان بده‌ن و به‌زۆر که‌نیزه‌که‌کانتان هانمه‌ده‌ن بۆ داوێن پیسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پاك داوێنیان ده‌ویست (ده‌بێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مه‌به‌ست بێت)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه چه‌وته‌وه ماڵ و سامانی ژیانی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا ئه‌وه‌ی به‌زۆر ئه‌و گوناهه‌یان پێ بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا دوای ئه‌و زۆر بۆ هێنانه‌یان لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه‌و چاوپۆشیان لێ ده‌کات.
آية رقم 34
سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابه‌زاندوون و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نموونه و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان که تێپه‌ڕیان کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.
خوا نوورو ڕووناکی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (نوورو ڕووناکی به‌خشه پێیان)، نموونه‌ی نوورو ڕووناکیه‌که‌ی وه‌ك تاقێك وایه چرایه‌کی تێدا بێت، چراکه‌ش له‌ناو شووشه‌یه‌کدا بێت شووشه‌که‌ش وه‌ك هه‌ساره‌یه‌کی گه‌ش و پرشنگدار وابێت و داگیرسابێت به ڕۆنی دره‌ختی موباره‌ك و به‌فه‌ڕی زه‌یتوون، ڕووی نه له ڕۆژ هه‌ڵات و نه له ڕۆژ ئاوا بێت (له شوێنێکدا بێت به‌یانی و ئێواره خۆر لێ بدات)، ڕۆنه‌که‌شی (ئه‌وه‌نده پاك و بێگه‌رده) خه‌ریکه خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاگریش لێی نه‌دات، ئه‌و هیدایه‌ت و ڕێنموویی یه که قورئانه ڕووناکی یه له‌سه‌ر ڕووناکی، خوایش هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بۆ لای نووری خۆی که قورئانه، خوا چه‌نده‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا له نموونه مه‌عنه‌ویی یه‌کان تێبگه‌ن) خوایش به‌هه‌موو شتێك زانایه...
آية رقم 36
ئه‌و نووره‌ش ده‌ستده‌که‌وێت له چه‌ند ماڵێکدا (که مزگه‌وته‌کانن) خوا فه‌رمانیداوه که دروست بکرێن و به‌رز بکرێنه‌وه و ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت (نوێژ‌و قورئان و وانه‌ی ئاینی تیادا ئه‌نجام بدرێت)و ستایش و ته‌سبیحاتی تیادا بکرێت له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا.
آية رقم 37
پیاوانێك ستایشی خوا ده‌که‌ن و له‌و مزگه‌وتانه‌دا که بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سه‌ر گه‌رمیان ناکات و غافڵ نابن له یادی خوا‌و ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان و به‌خشینی زه‌کات و له ڕۆژێك ده‌ترسن که دڵان و چاوان تیایدا ئاوه‌ژوو ده‌بن (له ترس و هه‌یبه‌تی ئه‌و ڕۆژه).
آية رقم 38
به ئومێدی ئه‌وه‌ن خوا به چاکترین شێوه پاداشتیان بداته‌وه‌و له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان بکات، به ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و شایسته بێت.
آية رقم 39
ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ك تراویلکه‌و سه‌رابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (به‌تاڵوکه بۆی بچێت)، هه‌تا کاتێك گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه، ئه‌وسا (کاتێك به‌خۆی ده‌زانێت ژیانی کۆتایه‌و قیامه‌ت به‌رپا بووه) خوایش ئاماده‌یه له‌لایدا به گوێره‌ی کرده‌وه‌ی موحاسه‌به‌ی ده‌کات و لێی ده‌پرسێته‌وه، خوایش به خێرایی لێ پرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
آية رقم 40
یاخود (کرده‌وه‌یان) وه‌ك چه‌نده‌ها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێکی تاریك دایگرتبێت، تاریکاییه‌کان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن، کاتێك که ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریکه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریکی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت.
آية رقم 41
ئایا نه‌تبینیووه که به ڕاستی هه‌رچی و هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باڵنده‌کانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا ده‌فڕن) هه‌ر هه‌موویان ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتی خۆیان زانیووه، خوایش هه‌میشه زانایه به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
آية رقم 42
هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌ر بۆ لای خوایه
آية رقم 43
ئایا نا‌بینیت که بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌کان به ئاسماندا ده‌بات دوایی په‌یوه‌ستیان ده‌کات به‌یه‌که‌وه، ئه‌وسا که‌ڵه‌که‌یان ده‌کات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا ده‌بینیت له توێی ئه‌و هه‌ورانه‌وه که وه‌کو کێو وان باران و ته‌رزه ده‌بارێنێت (کاتێك که به‌فرۆکه سه‌روو هه‌وره‌کان ده‌که‌وین به چاکی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌وره‌کان وه‌ك چیا چوون به ئاسمانداو دۆڵ و شی‌و له نێوانیاندا هه‌یه)، جا له سوودی ئه‌و بارانه به هه‌ر که‌س خوا بیه‌وێت، خێر‌و به‌ره‌که‌ت ده‌به‌خشێت، هه‌ر که‌سیش که بیه‌وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه، (هه‌وره بروسکه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزن) خه‌ریکه بریسکه‌که‌یان بینایی چاوان به‌رێت.
آية رقم 44
خوای گه‌وره ئاڵ‌و گۆڕ به‌شه‌وو ڕۆژ ده‌کات، به ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ خاوه‌ن دیدو ڕۆشنبیره‌کان.
آية رقم 45
هه‌روه‌ها خوا هه‌موو زینده‌وه‌رێکی له ئاوێکی تایبه‌ت دروست کردووه، جا هه‌یانه له‌سه‌ر سکی ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ردوو قاچ ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ر چوار پێ ده‌ڕوات، خوا هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
آية رقم 46
سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان دابه‌زاندووه‌و خوا هیدایه‌تی هه‌ر که‌سێك که ویستی له‌سه‌ر بێت و خۆیشی بیه‌وێت ده‌دات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
آية رقم 47
(دووڕووه‌کان) ته‌نها به زمان ده‌ڵێن: ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانبه‌رداریشین، که‌چی له‌وه‌ودوا ده‌سته‌یه‌کیان ڕوو وه‌رده‌گێڕن و درۆ ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه ئیماندارنین.
آية رقم 48
ئه‌وانه کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای به‌رنامه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وا بێت له نێوانیاندا، خێرا ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
آية رقم 49
خۆ ئه‌گه‌ر شه‌رع حه‌قه‌که به‌وان بدات ئه‌وه به ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌ردارییه‌وه دێن بۆ لای.
آية رقم 50
ئایا ئه‌وانه له دڵه‌کانیاندا نه‌خۆشی کوفر‌و خوا نه‌ناسی هه‌یه؟ یاخود گومانیان هه‌یه؟ (له دادپه‌روه‌ریی پێغه‌مبه‌رو قورئان)، یاخود ده‌ترسن له‌وه‌ی که خوا و پێغه‌مبه‌ری سته‌میان لێ بکات؟! نه‌خێر وانی یه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سته‌مکارن (چاویان به حه‌قدا هه‌ڵنایه‌ت).
آية رقم 51
به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو.
آية رقم 52
جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون.
آية رقم 53
دوو ڕوه‌کان سوێندی گه‌وره به خوا ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ بده‌یت که ده‌رچن بۆ خه‌بات و جیهاد، ده‌رده‌چن و ئاماده‌ن، پێیان بڵێ: سوێند مه‌خۆن ملکه‌چی ئێوه زانراوو دیاره؟! (هه‌موو کات کردار‌و گوفتاریان جیایه)، به ڕاستی خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
آية رقم 54
پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه ئه‌و ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی خوای له‌سه‌ر شانه، ئێوه‌ش سه‌رپێچی و یاخی بوونه‌که‌تان له‌سه‌رتان ده‌که‌وێت، خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رداری بن و گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چ بن به ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن، دڵنیاش بن که ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه و هیچی تر نی یه.
آية رقم 55
خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌کات له وڵات‌دا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێ‌نشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته ئیتر به ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه بێباوه‌ڕ بێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
آية رقم 56
ئه‌ی ئیمانداران: نوێژه‌کانتان له کاتی خۆیدا به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵه‌کانتان بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ن به‌ڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
آية رقم 57
وا مه‌زانه ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس بوون له ده‌ست سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی ڕزگاریان ده‌بێت، ئه‌وانه له قیامه‌تدا شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپه.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به‌نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (که هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری) له سێ کاتدا (فێری ئه‌وه بکرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له‌سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی به‌یانی، کاتی نیوه‌ڕۆ که پۆشاکتان دا ده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه)، له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ کاته که له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی تێدا ده‌ربکه‌وێت (با که‌سی تر؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ کاته قه‌یناکات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، که بگه‌ڕێن به ناویه‌کدا و بچن بۆ لای یه‌کتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، (تا تووشی کێشه‌ی ده‌روونی نه‌بن) خواش هه‌میشه زانا‌و دانایه (به‌وه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیتان).
آية رقم 59
هه‌ر کاتێك منداڵه‌کانتان باڵغ بوون، با ئه‌وانیش مۆڵه‌ت بخوازن، وه‌کو چۆن که‌سانی پێش ئه‌مان مۆڵه‌تیان خواستووه (له کاتی هاتووچۆ کردنی ژووری دایك و باوكدا)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه و خوا زانا‌و دانایه (به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان).
آية رقم 60
ئه‌و ئافره‌ته پیرو په‌ککه‌وتانه‌ی که به ته‌مای شوو کردن نین، قه‌یناکات ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاکیان دابنێن، له کاتێکدا جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پۆشته بن ئه‌وه چاکتره بۆیان، خوایش بیسه‌رو زانایه (به نیه‌ت و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵی دڵه‌کان).
کوێرو نابینا گوناهو گله‌ییان له‌سه‌ر نییه، هه‌روه‌ها شه‌ل، نه‌خۆش، هه‌روه‌ها خۆیشتان، که خواردن بخۆن له ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکه‌کانتان، یان ماڵی مامه‌کانتان یان ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی باوك)، یان له ماڵی خاڵه‌کانتان یان له ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی دایك)، یان ئه‌و ماڵه‌ی که کلیلی لای ئێوه‌یه، یان ماڵی هاوه‌ڵتان، هیچ گوناهتان ناگات که به کۆمه‌ڵ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره) نان بخۆن یاخود جیا به جیا، هه‌ر کاتێك چوونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بکه‌ن و سه‌لام له یه‌کتر بکه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و هۆش بکه‌نه‌وه‌و لێکی بده‌نه‌وه (که چ په‌روه‌ردگارێکی دڵسۆز‌و غه‌مخوارمان هه‌یه، چۆن ده‌یه‌وێت ژیانمان به شێوه‌یه‌ك ڕێك بخات که به خۆشی و شادی پێکه‌وه بژین، دوور له گرفت و کێشه‌ی ده‌روونی و ڕه‌وشتی و کۆمه‌ڵه‌یه‌تی).
آية رقم 62
به ڕاستی ئیمانداران ئه‌وانه‌ن که باوه‌ڕیان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و هه‌ر کاتێك کۆ ده‌بنه‌وه له خزمه‌تیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست که هاوکاریی ده‌وێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنه‌وه) هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌خوازن، به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هه‌یه، هه‌ر کاتێك بۆ کارێکی تایبه‌تی خۆیان داوای مۆڵه‌تیان لێکردیت، ئه‌وه مۆڵه‌تی ئه‌وانه بده که ده‌ته‌وێت و داوای لێ خۆشبوونیشیان له خوا بۆ بکه، به ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
آية رقم 63
(ئه‌ی یاوه‌ران) نه‌که‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له نێوان یه‌کتردا بانگی یه‌ك ده‌که‌ن (چونکه ده‌بێت قه‌دری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم تایبه‌تی بێت) بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وانه‌ی که خۆیان په‌نهان ده‌که‌ن و خۆ ده‌دزنه‌وه له کار‌و فرمان، ده‌با ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت، یان تووشی سزایه‌کی به ئێش ببن.
آية رقم 64
ئاگاداربن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، زۆر به چاکی ده‌زانێت ئێوه چی ده‌که‌ن و خه‌ریکی چین، ئه‌و ڕۆژه‌ش که ده‌برێنه‌وه بۆ لای هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارانه‌یان پێ ده‌ڵێت که ئه‌نجامیان داوه‌و خوا هه‌میشه به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه.
تقدم القراءة