وەرگێڕانی سورەتی الأنفال بە الكردية لە الترجمة الكردية
Verse 1
(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بە دەسکەوتەکانی (جەنگی بەدر) تۆش بڵێ: ئەو دەست کەوتانە ھەر بۆ خوا و پێغەمبەرن ﷺ کەواتە خۆتان بپارێزن و لە خوا بترسن وە پەیوەندی نێوان خۆتان چاک بکەنەوە وگوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بن ئەگەرئێوە بڕوادارن
Verse 2
بێگومان بڕواداران تەنھا کەسانێکن کاتێک کە باسی خوا کرا و ناوی ھێنرا دڵیان دەترسێت و ترسی لێ دەنیشێت کاتێکیش ئایەتەکانی خوا بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بڕوایان (پێی) زیاد دەبێت و ھەر پشت بە پەروەردگاری خۆیان دەبەستن
Verse 3
ﭹﭺﭻﭼﭽﭾ
ﭿ
ئەوانەن کە بەڕاستی نوێژەکانیان بەجێ دەھێنن وە لەو ڕزق و ڕِۆزیەی پێمان داوون (لە پێناوی خوادا) دەیبەخشن
Verse 4
ھەر ئەوانەن بڕوادارانی ڕاستەقینە پلەی بەرزیان بۆ ھەیە لای پەروەردگاریان و لێ خۆشبوونی (تاوانەکانیان) و ڕۆزی پەسەند و چاکیان بۆ ھەیە
Verse 5
ھەر چۆنێک کە پەروەردگارت لە ماڵەکەت ( لەشاری مەدینە) دەریھێنایت (بۆ جەنگی بەدر) بەھەق و ڕاستی لەکاتێکدا بێگومان دەستەیەک لەبڕواداران بێزاربوون و پێیان ناخۆش بوو
Verse 6
دەمەقاڵێت لەگەڵدا دەکەن لە (شتی) ھەق و ڕاستدا دوای ئەوەش کە بۆیان ڕوون بوەتەوە (کە ڕاستە ھێشتا جەنگیان لا گرانە) وەک ئەوەی بە توندی بەرە و مردن ببرێن و بەچاوی خۆیان (مردن) ببینن
Verse 7
(بیری ئەو کاتە بکەنەوە) کەخوا بەڵێنی بەئێوەدا دەستکەوتی یەکێک لەو دوو کۆمەڵە (کاروانە بازرگانیەکە یان سەرکەوتن بە سەریاندا) بەڕاستی دەبێتە ھی ئێوە, وە ئێوە ئەوەتان پێ خۆشە کە ئەو دەستکەوتە بێ چەکە، (کاروانە بازرگانیەکە) بۆ ئێوە بێت بەڵام خوا دەیەوێت ووتەکانی خۆی بەڕاست دەرچێت و (حەق سەرکەوێت) و ڕەگ و ڕیشەی بێ باوەڕان لەبن بھێنێت
Verse 8
تا ھەق جێگیر بکات و ناحەقیش لەناو بەرێت و پوچەڵی بکاتەوە با تاوانبارانیش پێیان ناخۆش بێت
Verse 9
(بیربکەنەوە) کاتێک (لە بەدردا) ھاناتان بۆ پەروەردگارتان دەبرد خواش ھات بەھاناتانەوە ووتی من دەینێرم بۆ یارمەتیان ھەزار فریشتە بە دوای یەکدا (دێنە خوارێ)
Verse 10
وە خوا ئەوەی تەنھا بۆ شادی و موژدە نارد تا دڵەکانتان پێی ئارام بگرێت وە سەر کەوتنیش تەنھا لای خواوەیە و بەس بەڕاستی خوا بەدەستەڵاتی کاربەجێیە
Verse 11
(بیربکەنەوە) کاتێک (خوا) وەنەوزی بەسەرتاندا ھێنا (بووە ھۆی) دڵنیایی ئێوە لە لایەن (پەروەردگار) خۆیەوە بارانیشی لە ئاسمانەوە بۆ باراندن تا پاکتان بکاتەوە پێی و پیسی شەیتان (دوو دڵی و گومان) لەئێوە دوور بخاتەوە و پەیوەندی دڵەکانتان پتەو بکات وە بەو (بارانە) پێکانتان دامەزراو و جێگیر بکات (لەگۆڕەپانی جەنگدا)
Verse 12
(بیھێنەوە بیر) کاتێک کە پەروەردگارت نیگای نارد بۆ فریشتەکان (کە بە پێغەمبەر وباوەڕداران ڕابگەیەنن) کە بێگومان من (خوای گەورە) لەگەڵتانم دەی دڵی کەسانێک قایم و دامەزراوکەن کە باوەڕیان ھێناوەبە زوویی ترس و بیم دەخەمە دڵی ئەو کەسانەی کە بێ باوەڕ بوون جا ئێوەش لەسەرووی گەردنیان بدەن (واتە: سەریان) وە لە ھەموو سەر پەنجەکانیان بدەن (واتە لە ھەموو لاشەیان بدەن لەسەرەوە تا خوارەوە)
Verse 13
ئەوە لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ئەوانە دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەیان کرد ھەر کەسێکیش دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بێگومان تۆڵە و سزای خوا زۆر سەخت وبەتینە
Verse 14
ﮱﯓﯔﯕﯖﯗ
ﯘ
(حوکم و سزای ئێوە) ئەوەیە دەی بیچەژن وە بەڕاستی بۆ بێ بڕوایان سزای ئاگری دۆزەخ ھەیە
Verse 15
ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) ڕووبەڕووی زۆرێک لەبێ باوەڕان بوونەوە قەت پشتیان تێ مەکەن و ھەڵمەیەن
Verse 16
وە ھەر کەس لەو ڕۆژەدا پشتیان تێ بکات و ھەڵبێت مەگەر (مەبەستی ئەوەبێت) بۆ ھێرش کردن بگەڕێتەوە سەریان یان بڕوات بۆ لای کۆمەڵێکی تر و (یارمەتیان بدات) ئەوە بێگومان بەڕق و خەشمی خواوە دەگەڕێتەوە, وە جێگای دۆزەخ دەبێت کە جێگـایەکی زۆر خراپ و بەدە
Verse 17
دە کەواتە ئێوە ئەوانتان نەکوشت بەڵکو خوا ئەوانی کوشت وەکاتێ کە (مشتێ خۆڵ و زیخت ڕوو بەکافران) ھاوێشت بەتەنھا تۆ نەتھاوێشت بەڵکو خوا ھاوێشتی و (لێیدان) بۆ ئەوەی خوا بڕواداران تاقی بکاتەوە لەلایەن خۆیەوە بەتاقی کردنەوەیەکی چاک بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە
Verse 18
ﭩﭪﭫﭬﭭﭮ
ﭯ
(سەر ئەنجامی باوەڕداران و کافران) ئەوە بوو (کەڕوویدا) وە بەڕاستی خوا پیلانی بێ بڕوایان پوچەڵ دەکاتەوە
Verse 19
ئەگەر ئێوە ئەی (بێ باوەڕان) داوای یارمەتی و سەرکەوتن دەکەن ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنتان بۆ ھات (گاڵتەیان پێ دەکات) ئەگەر کۆتایی بھێنن (لەدوژمنایەتی پێغەمبەر یان کۆتای بھێنن بە بت پەرستی) ئەوە چاکترە بۆتان وە ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر دژایەتی یان بت پەرستی) ئەوە ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سەر خستی باوەڕداران) ھەر گیز دەستە و کۆمەڵەکەتان ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنن ھەر چەند زۆریش بن وەبێگومان خوا لەگەڵ بڕواداران دایە
Verse 20
ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بن وپشتی تێمەکەن لەکاتێکدا ئێوە تێدەگەن و دەبیستن
Verse 21
وەکو ئەوانە مەبن کە (بەسەر زارەکی) ووتیان : بیستمان لەکاتێکدا کە ئەوانە ھیچ نابیستن و تێناگەن
Verse 22
بەڕاستی خراپترینی ھەموو گیان لەبەران لە لای خوا ئەو کەڕولاڵانەن (مەبەست پێی بێ باوەڕانە) کە بیرناکەنەوە و ژیر نابن
Verse 23
وە ئەگەر خوا بیزانیایە چاکەیەک لەو (بێ باوەڕانەدا) ھەیە بێگومان وای لێ دەکردن ببیستن ئەگەر خوا (فەرمانی خۆی) پێ ببیستنایە ھەر ڕوویان وەردەگێڕا وە ئەوان ھەر گوێ پێ نەدەرن
Verse 24
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە وەڵامی خوا و پێغەمبەر بدەنەوە کاتێک کە بانگتان دەکەن بۆ لای ئەو (ئاینەی) کەزیندووتان دەکاتەوە بشزانن بەڕاستی (ویستی) خوا دەبێتە بەربەست لەنێوان ئادەمی و دڵیدا (واتە ئەو پەڕی دەستەڵاتی ھەیە بەسەر دڵی بەندەکانیدا) وە بەڕاستی ھەر لای ئەو کۆ دەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)
Verse 25
وەخۆتان بپارێزن لە ئاشوب و بەڵایەک کە تووشی ستەم کارانتان نابێت بە تایبەتی (ھەمووتان دەگرێتەوە) وە بشزانن کە بەڕاستی تۆڵە و سزای خوا زۆر سەختە
Verse 26
بیر بکەنەوە کاتێک کە ئێوە کەم و لاوازکراو و ژێر دەستە بوون لە زەوی (لە مەککە) دا دەترسان کەخەڵکی بتان فڕێنن وبدەن بەسەرتاندا ئەمجا خوا پەنای دان وە بەیارمەتی خۆی پشتیوانی کردن وە ڕزق و ڕۆزی لە شتە پاک (و حەڵاڵە) کان پێ بەخشین بۆ ئەوەی سوپاس گوزاری خوابن
Verse 27
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ناپاکی مەکەن لەگەڵ خوا و پێغەمبەر ﷺ دا وە ناپاکی مەکەن لە سپاردەکانی ناو خۆتان لەکاتێکدا کە ئێوە دەزانن (ناپاکیە)
Verse 28
وە بزانن بەڕاستی ماڵ و منداڵتان ھۆی تاقیکردنەوەی (ئێوەن) وە بەڕاستی لای خوا پاداشتی زۆر گەورە ھەیە
Verse 29
ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە خواناس بن و خۆتان بپارێزن ھۆی جیاکەرەوەی (ڕاست و ناڕاست) تان بۆ فەراھەم دەھێنێت و لە گوناھەکانتان دەبورێت و لێتان خۆش دەبێت وە خوا خاوەن بەھرە و چاکەی زۆر گەورەیە
Verse 30
وە (بیر بکەرەوە) کاتێک ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پیلانیان لە دژت دەگێڕا تا بەند و کۆتت بکەن یان بتکوژن یان (لە مەککە) دەرت بکەن وە ئەوانە (بەردەوام) پیلان دەگێڕن و فڕو فێڵ دەکەن وە خوایش لەبەرامبەر ئەواندا پیلان دەگێڕێت بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلان و فڕ و فێڵەکانیان وە خوا چاکترینی پیلان گێڕانە (بەرامبەر پیلان گێڕان)
Verse 31
وە کاتێک کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنرێتەوە دەڵێن : بیستمان (واتە گرنگ نیە) ئەگەر بمان ویستایە وێنەی ئەو ئایەتانەمان دەووت ئەمە ھیچ نیە جگە لە ئەفسانەی پێشینان
Verse 32
(بیر بکەرەوە) کاتێک (کە بێ باوەڕەکان) دەیانووت ئەی پەروەردگار ئەگەر ئەم قورئانە ڕاستە و لەلایەن تۆوە ھاتووە دەی بەرد بەسەرماندا ببارێنە لە ئاسمانەوە یان سزای سەختی پڕ ئازارمان بۆ بنێرە
Verse 33
وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لە کاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن
Verse 34
خوا چۆن سزایان نادات؟! لە کاتێکدا ئەوان ڕێگری (موسوڵمانان) دەکەن لە چوون بۆ مزگەوتی بەڕێزو پیرۆزی (کەعبە) لەکاتێکدا ئەوان خۆشەویست و سەر پەرشتیاری ئەو (مزگەوتە) نین بەڕاستی سەر پەرشتیار و خۆشەویستی ئەو (مزگەوتە) خوا ناسان و پارێزکارانن بەڵام زۆربەیان نازانن
Verse 35
وە نوێژی ئەوان (بت پەرستەکان) لەماڵی خوادا ھیچ نیە جگە لە فیکە کردن و چەپڵە لێدان نەبێت کەواتە بچەژن سزای سەخت (لە بەدردا) بە ھۆی بڕوا نەھێنانتانەوە
Verse 36
بەڕاستی ئەوانەی کەبێ باوەڕن ماڵ و سامانیان خەرج دەکەن بۆ ئەوەی بەر ھەڵستی رێگەی خوا بکەن جا لە مەودوا (ماڵ و سامانیان) بەخت دەکەن و دەیبەخشن لەپاشان دەبێت بەداخ و پەژارە بۆیان پاشان ژێر دەکەون وە ئەوانەی کەبێ باوەڕن ھەر لەدۆزەخ دا کۆ دەکرێنەوە
Verse 37
بۆ ئەوەی خوا دەستەی پیس لە دەستەی پاک جیا بکاتەوە و پیسەکانیش لەسەر یەک ھەڵچنێت ئەمجا ھەمووی پێکەوە کۆ بکاتەوە و بیخاتە دۆزەخەوە ھەر ئەوانە زیانبار و خەسارۆ مەندی تەواون
Verse 38
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەگەر کۆتایی بھێنن (بەبێ بڕواییەکەیان) بەڕاستی (خوا) دەبورێت لەھەرچی لەوەو پێش کردوویانە بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە (سەر کردەوەی پێشوویان) ئەوە بەڕاستی باوو یاسای پێشینە (خراپە)کان چی بوو (بۆ ئەمانیش دووبارە دەبێـتەوە)
Verse 39
(باوەڕداران) جەنگ بکەن لەگەڵ بێ باوەڕاندا ھەتا ئاژاوە (بێ باوەڕی و بت پەرستی) نامێنێت و ئاین و ملکەچی ھەمووی بۆ خوا دەبێت جا ئەگەر کۆتاییان ھێنا ئەوەبەڕاستی خوا بەھەر کردەوەیەک کە (بێ باوەڕان) دەیکەن بینایە
Verse 40
وە ئەگەر ڕوویان وەرگێڕاو پشتیان ھەڵکرد ئەوە بزانن بەڕاستی خوا پشتیوان و یارمەتیدەرتانە ئەو (خوا) باشترین پشتیوانە وە باشترین یاریدەدەر و سەرخەرتانە
Verse 41
وە بزانن بێگومان ھەر چیەکتان لەغەنیمەت (دەسکەوت) وگرت ئەوە بەڕاستی پێنجیەکی ئەو (دەسکەوتە) بۆ خوا و بۆ پێغەمبەر ﷺ و بۆ خزمانی (پێغەمبەر ﷺ) و بۆ ھەتیوان و بۆ ھەژاران و بۆ ڕێبوارانە ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھێناوە بەخوا وە بەوەی ناردوومانەتە خوارەوە بۆسەر بەندەکەمان (کەموحەممەد پێغەمبەرە ﷺ) لەڕۆژی جیاکردنەوەدا (واتە: لە جەنگی بەدردا) لەو ڕۆژەی کەدوو کۆمەڵ بەیەک گەیشتن (دژ بەیەک جەنگان) وە خوا بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتدارە
Verse 42
وەکاتێک ئێوە لای خواری (شیوەکەی) نزیک (مەدینە) دا بوون و ئەوانیش لەلای سەروی (شیوەکەی) دوورتر (لەمەدینە) دا بوون کاروانەکەش لەخوارتری ئێوە بوو وە ئەگەر بەڵێنتان بەیەکتر بدایە بێگومان جیاواز دەبوون لەبەڵێنەکەدا (جەنگتان نەدەکرد) بەڵام (کۆی کردونەتەوە) بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت بۆ ئەوەی لەناو بچێت ئەو کەسەی (بەلای خواوە) لەناو چووە لەڕووی بەڵگەوە, وە بۆ ئەوەی بژی ئەوەی (بەلای خواوە) دەژی لەڕووی بەڵگەوە, وە بەڕاستی خوا بیسەری زانایە
Verse 43
(بیر بکەرەوە) کاتێک کەخوا ئەو (بێ بڕوایانەی ) نیشان دەدایت لەخەوتدا کەم بوون خۆ ئەگەر (خوا ژمارەی) ئەوانەی بەزۆر نیشان بدایتایە ئەوە بێگومان دەترسان و دەشکان وە جیاواز دەبوون لەبڕیاری جەنگدا بەڵام خوا پاراستنی بەڕاستی ئەو (خوا) زانایە بە ئەوەی لەناو دڵاندایە
Verse 44
(بیربکەنەوە) کاتێک خوا ئەوانی نیشاندان کاتێک ڕووبەڕوو بوونەوە لەبەرچاوتان بەکەم دەبینران ئێوەشی لەبەر چاوی ئەوان بەکەم نیشاندا بۆ ئەوەی خوا کارێک بەدی بھێنێت ھەر بەدی دێت وە ھەمووکارەکان ھەر بۆلای خوا دەگێڕێنرێنەوە
Verse 45
ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێک (لەجەنگدا) لەگەڵ کۆمەڵێکدا ڕووبەڕوو بوونەوە خۆگربن (ھەڵنەیەن) و یادی خوا زۆر بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن
Verse 46
(ئەی باوەڕداران) گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بکەن وە جیاوازمەبن و دووبەرەکی مەکەن بەھۆیەوە بشکێن و لاوازببن و ھێزتان بڕواو نەمێنێت وەخۆ ڕاگر بن بەڕاستی خوا لەگەڵ خۆگراندایە
Verse 47
وەک ئەوانە (وەک بت پەرستەکان) مەبن دەرچوون لەماڵ و وڵاتی خۆیان بەفیزو و ڕووپامایی بۆ خەڵک کردن وە ڕێگری (خەڵکیان) دەکرد لەڕێگەی خوا وە خوا بەھەموو ئەو کارانەی دەیکەن ئاگادارە
Verse 48
(بیربکەرەوە) کاتێک کەشەیتان کردەوەکانیانی (بۆ بت پەرستەکان) ڕازاندنەوە, وە ووتی: ئەمڕۆ ھیچ کەس بەسەرتاندا زاڵ نابێت و بێگومان من پەنادەر و (پارێزەر) ی ئێوەم ئەمجا کاتێک ھەردوو دەستەکە ڕوو بەڕووی یەکتر بوونەوە (شەیتان) پاشەو پاش بەدوای خۆی دا گەڕایەوە و ووتی: بەڕاستی من بەریم لەئێوە چونکە بەڕاستی ئەوەی من دەبینم ئێوە نایبینن بەڕاستی من لەخوا دەترسم و خوا زۆر تۆڵەی بەتین و سەختە
Verse 49
(بیربکەرەوە) کاتێک دووڕووەکان و ئەوانەی نەخۆشی لەدڵیاندابوو دەیانووت ئەوانە (موسوڵمانەکان) ئاینەکەیان فریوی داوون ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە بەڕاستی خوا بە دەسەڵاتی کار دروستە
Verse 50
وە ئەگەر دەتبینی کاتێک فریشتەکان گیانی بێ باوەڕان دەکێشن لەدەموچاوو پاشیان دەدەن و (پێیان دەڵێن) بچەژن سزای ئاگری سوتێنەر
Verse 51
ئەو (ئازار و سزایە) بەھۆی ئەوەوەیە دەستی خۆتان پێشی خستووە, وە بەڕاستی خوا بە ھیچ شێوەیەک ستەمکار نیە بۆ بەندەکانی
Verse 52
(ئەم بێ باوەڕانە باوو نەریتیان) ھەر وەکو باو و نەریتی دەستەی فیرعەون و ئەوانەیە لەپێش ئەوانەوە بوون کە بێ بڕوا بوون بە نیشانەکانی خوا ئیتر (سزای) خوایش گرتنی بەھۆی گوناھەکانیانەوە بەڕاستی خوا بەتوانا و تۆڵە بەتینە
Verse 53
ئەوە بەھۆی ئەوەوەیە کەبەڕاستی خوا ھیچ نیعمەتێک ناگۆڕێت کە بەخشیبێتی بەھەر گەل و ھۆزێک ھەتا ئەوەی لەخۆیاندایە نەیگۆڕن (واتە ئیمانەکەیان بگۆڕن بۆ بێ باوەڕی) وە بەڕاستی خوا بیسەر و زانایە
Verse 54
(ئەم کردەوەی ئەمان) وەکو باوو نەریتی دەستەی فیرعەون وئەوانەی لەپێش ئەوان بوون وایە بەڵگەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانی ئێمەش لەناومان بردن بەھۆی گوناھەکانیانەوە, وە دەست و پێوەندەکەی فیرعەونمان خنکاند چونکە ھەموویان ستەمکار بوون
Verse 55
بەڕاستی بەدترینی گیان لەبەران (کەسانێکن) بەلای خواوە ئەوانەن بێ باوەڕبوون لەبەر ئەوەی ئەوان باوەڕ ناھێنن
Verse 56
ئەوانەی کەپەیمانت لەگەڵیان بەست لەپاش ئەوە پەیمانەکەیان دەشکاند لەھەموو جارێکدا و ئەوان خۆیان ناپارێزن ولە خوا ناترسن
Verse 57
جا ئەگەر تووشی ئەوانە بوویت (زاڵ بوویت بەسەریاندا) لە جەنگدا (سزاو کوشتن و بڕینێکیان پێ بکە) کەببێتە ھۆی ترس لەدڵی ئەو دوژمنانەی لەپشتیانەوەن بەڵکو ئەوان بیربکەنەوە
Verse 58
وە ئەگەر بەڕاستی مەترسیت کرد لەناپاکی دەستەیەک (کەپەیمانەکەیان بشکێنن) ئەو کاتە (پەیمانەکە) فڕێ بدەرەوە بۆیان بەڕێک وپێکی تا بەرامبەر بن بەڕاستی خوا ناپاکانی خۆش ناوێت
Verse 59
وە باگومان نەبەن ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێشکەوتوون بێگومان ئەوانە خوا دەستە پاچە ناکەن (لە دەستی دەرناچن)
Verse 60
(ئەی ئیمانداران) ئامادەی بکەن بۆیان ئەوەی لەتواناتاندا ھەیە لەھێز وە لەئەسپی دابەستراو تا بترسێنن پێی دوژمنی خواو دوژمنی خۆتان وە کەسانێکی تریش بێجگە لەوان ئێوە نایانناسن خوا دەیانناسێت وە ھەرشتێک ببەخشن لەڕێی خوادا (پاداشەکەی) بەتەواوی دەدرێتەوە پێتان وە ئێوە ھیچ ستەمتان لێ ناکرێت
Verse 61
وە ئەگەر ئەوانە مەیلی ئاشتیان ھەبوو تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ) مەیلی ئەوە بکە وە پشت بەخوا ببەستە بەڕاستی ھەر ئەو زاتە بیسەری زانایە
Verse 62
وە ئەگەر ویستیان فێڵت لێ بکەن ئەوە بەڕاستی خوات بەسە (پشت و پەنات بێت) خوا ئەو زاتەیە کە بەھێزی کردیت بەیارمەتی خۆی وە بەبڕواداران
Verse 63
وە ھۆگری خستە نێوان دڵەکانیان ئەگەر بتبەخشیایە ھەرچی لەزەویدا ھەیە ھۆگریت نەدەخستە نێوان دڵەکانیانەوە بەڵام خوا ھۆگری خستە نێوانیان بەڕاستی ھەر ئەو زاڵ و کاردروستە
Verse 64
ئەی پێغەمبەر ﷺ خوات بەسە ھەروەھا ئەو بڕوادارانەش کەشوێنت کەوتوون
Verse 65
ئەی پێغەمبەر ﷺ ھانی بڕواداران بدە لەسەر جەنگ کردن (لەگەڵ دوژمناندا) ئەگەر لەئێوەدا ببێت بیست کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەسی (بێ باوەڕ) دا وە ئەگەر سەد کەس لەئێوە ھەبێت زاڵ دەبن بەسەر ھەزار کەسدا لەئەوانەی بێ باوەڕن بەھۆی ئەوەی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکن نافامن
Verse 66
ئێستا خوا فەرمانەکەی سووک کرد لەسەرتان وەزانی کە لاوازیتان تێدایە جا ئەگەر لەئێوەدا ببێت سەد کەسی خۆڕاگر زاڵ دەبن بەسەر دووسەد کەس (لە بێ باوەڕان) دا وەئەگەر ھەزار کەس لەئێوە ھەبن زاڵ دەبن بەسەر دوو ھەزار کەسدا بەفەرمانی خوا وەخوا لەگەڵ خۆگراندایە
Verse 67
بۆ ھیچ پێغەمبەرێک ڕەوا نیە کە دیلی (لە دوژمنان) ھەبێت و ڕایان بگرێت ھەتا کوشتاری زۆریان لێ نەکات ودەسەڵاتی نەچەسپێت لەزەویدا ئایا ئێوە ماڵی دونیاتان دەوێت (بە وەرگرتنی فیدیە)؟ (لەکاتێکدا) خوای گەورە (پاداشتی) ڕۆژی دوایی دەوێت (بۆ ئێوە) وە خوا بەتوانا و زاڵ و کار دروستە
Verse 68
ئەگەر نووسراو (و بڕیار) ێک لەلایەن خواوە پێش نەکەوتایە (کە حەڵاڵ بوونی دەستکەوت و غەنیمەتی جەنگە) بێگومان لەبەر ئەو (فیدیە) ی کە وەرتان گرت (لەبەرامبەر ئازادکردنی دیلەکاندا) تووشتان دەبوو سزایەکی گەورە
Verse 69
کەواتە بخۆن لەوەی کە بە غەنیمەت گرتان حەڵاڵ و پاکە وە لە خوا بترسن بەڕاستی خوا لێ بوردە و میھرەبانە
Verse 70
ئەی پێغەمبەر ﷺ بڵێ بەوانەی کە لەژێر دەستاندان لەدیلەکان ئەگەر خوا بزانێت لەدڵەکانتاندا چاکەیەک ھەیە پێتان دەبەخشێت چاکتر لەو (فیدیەی) لێتان وەرگیراوە, وە لێتان دەبورێت وە خوا لێ بووردە ومیھرەبانە
Verse 71
وەئەگەر (ئەو دیلانە) بیانەوێت ناپاکیت لەگەڵدا بکەن ئەوە بێگومان ناپاکیان لەگەڵ خوادا کرد لەپێش (ئەمەدا) خواش (تۆی) زاڵ کرد بەسەریاندا وەخوا زانای دانایە
بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و تێکۆشان بەماڵیان و بەگیانیان لەڕێگای خوادا وە ئەوانەی (کۆ چەرەکانیان) گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن ئەوانە پشتیوان و دۆستی یەکترین وە ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە وکۆچیان نەکردووە بۆ ئێوە نیە ھیچ جۆرە دۆستایەتیەکیان بکەن ھەتا کۆچ نەکەن وەئەگەر داوای یارمەتیان لێ کردن لە (پارێزگاری) ئاین ئەوە پێویستە لەسەرتان یارمەتی دانیان مەگەر لەدژی گەلێک لەنێوان ئێوە و ئەواندا پەیمان ھەبێت (نابێت یارمەتیان بدەن) وەخوا بینایە بەوەی کەدەیکەن
Verse 73
وە ئەوانەی کە بێ بڕوان ھەندێکیان دۆستی ھەندێکیانن ئەگەر ئەو (پشتیوانیە) نەکەن لەزەویدا ئاژاوەو فەساد و بەد خویەکی گەورە بەرپا دەبێت
Verse 74
وەئەوانەی کەبڕوایان ھێنا وکۆچیان کرد و تێکۆشان لەڕێگەی خوادا ئەوانەش (کۆچەرەکان) یان گرتە خۆیان و کۆمەکیان کردن بەڕاستی ھەر ئەوانەن بڕوادارانی ڕاستەقینە بۆ ئەوانەیە لێ بووردن و ڕۆزیەکی چاک و بەنرخ
Verse 75
وە ئەوانەی لەدوایدا بڕوایان ھێنا و کۆچیان کرد و لەگەڵ ئێوەدا تێکۆشان ئا ئەوانە لەئێوەن وە ئەوانەی خزمی یەکترن ھەندێکیان (بۆ میرات گرتن) شایستە ترن بەھەندێکی تریان لەکتێبی خوادا (لە قورئان یان لە لوح المحفوڤ) دا بەڕاستی خوا بەھەموو شتێک زانایە
تقدم القراءة