ترجمة معاني سورة لقمان باللغة الكردية من كتاب Burhan Muhammad - Kurdish translation
ﰡ
آية رقم 1
ﭑ
ﭒ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
آية رقم 2
ﭓﭔﭕﭖ
ﭗ
ئه‌وه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانێکن له قورئانی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی.
آية رقم 3
ﭘﭙﭚ
ﭛ
ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خش و ڕێنموویی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ چاکه‌کاران...
آية رقم 4
ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌کاتیش (له ماڵ و سامانیان) ده‌رده‌که‌ن، دڵنیاش ده‌بن به‌هاتنه دیی ڕۆژی قیامه‌ت (خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن).
آية رقم 5
ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر ڕێنموویی و ڕێبازی په‌روه‌ردگاریانن، ئا ئه‌وانه‌شن ڕزگار و سه‌رفراز.
آية رقم 6
هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.
آية رقم 7
هه‌ر کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، فیز ده‌کات و فوو ده‌کاته خۆی و پشت هه‌ڵده‌کات، هه‌روه‌ک نه‌یبیستبێت، هه‌روه‌ک له گوێیدا قورسی و گرانیی هه‌بێت، که‌وابوو مژده بده به‌و جۆره که‌سانه به‌وه‌ی سزای به ئێش چاوه‌ڕێیانه!!
آية رقم 8
به‌ڕاستی ئه‌وانه ئیمانیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت بۆیان ئاماده‌یه...
آية رقم 9
هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
آية رقم 10
ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.
آية رقم 11
ئا ئه‌مه‌یه دروستکراوانی خوا، وه‌رن نیشانم بده‌ن بزانم ئه‌وانی ترجگه له‌وزاته، چیان دروست کردووه، نه‌خێر هیچیان دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌میشه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.
آية رقم 12
سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه حیکمه‌ت و دانایمان به _لوقمان_ به‌خشی، به‌م شێوه‌یه (پێمان وت) شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاریه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش سوپاسی خوای نه‌کرد، ئه‌وه بێگومان خوا بێ نیازه‌و سوپاسکراوه (پێویستی به‌سوپاسی که‌س نیه).
آية رقم 13
جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد: کوڕه شیرینه‌که‌م; نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه.
آية رقم 14
(لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه.
آية رقم 15
ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.
آية رقم 16
پاشان له‌سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی ئازیزم: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر گوناهێک به قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر ورده) هه‌بێت و له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له‌و زه‌ویدا حه‌شاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیه) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایه.
آية رقم 17
کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاکه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.
آية رقم 18
هه‌وره‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.
آية رقم 19
هه‌وڵ بده له ڕۆیشتنتدا مام ناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێکی چاک هه‌نگا و بنێ، به‌ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بکه و بدوێ، چونکه به‌ڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی ده‌نگه‌کان ده‌نگی گوێ درێژه‌کانه.
آية رقم 20
ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دروست کردووه و ملکه‌چی کردووه، هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكرا‌و په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا وبه‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنموویه‌کی پێغه‌مبه‌ران و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.
آية رقم 21
کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که خوا ناردویه‌تی، ئه‌وه هه‌ر شوێنی ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باو و باپیران و مامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لی کردووه، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ، هه‌ر په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟!
آية رقم 22
ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو بکاته په‌روه‌ردگاری و کاره‌کانی هه‌مووی بگێڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و، له کاتێکدا ئاده‌میزادێکی چاکه‌خوازه، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه که ده‌ستی به به هێزترین کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
آية رقم 23
ئه‌وه‌ش کافر بووه، ئه‌وه کافربوونه‌که‌ی، خه‌فه‌تبارت نه‌کات، گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه، جا ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه به‌وه‌ی که کردوویانه، بێگومان خوا ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.
آية رقم 24
که‌مێک ماوه‌یان ده‌ده‌ین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان ده‌کین که بچنه ناو سزای توند‌و سه‌خته‌وه.
آية رقم 25
سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له خوانه‌ناسان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: (الله)، دروستی کردوون، تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ڕاستی)، نه‌خێر وانییه، ئه‌و وه‌ڵامه له قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو زۆربه‌یان نازانن (له خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن).
آية رقم 26
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی بێ نیازه و سوپاسگوزاریی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه (ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ک بن).
آية رقم 27
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ف و زانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه)، ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته و دانایه.
آية رقم 28
دروستکردن و به دیهێنانی هه‌مووتان و زیندو کردنه‌وه‌تان، ته‌نها وه‌ک دروستکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سێک وایه، به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره و بینایه.
آية رقم 29
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره.
آية رقم 30
ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه.
آية رقم 31
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.
آية رقم 32
کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه.
آية رقم 33
ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.
آية رقم 34
به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره.
تقدم القراءة